🌺جەژنی قوربان🌺
@awiin
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
جەژنی قوربانە هەمیسان دیدەکەم قوربانییە
مانگی ڕوخسارت دەمێکە بۆ دڵی من جانییە
دیارە چاوت زۆر لە مێژە خوێن مژینە عادەتی
وا لە دیدی تیغی ئەبرۆ، بۆ دڵێ مەودا نییە
هەرچی بوو دار و نەدارم، بوو بە قوربانی لە ڕێت
هە‌ر دڵێکم ما، ئەویشم، خستە بەر پێت، فانییە
وا شەوی جەژنه، و تلووعان خۆی خزاندە پەنجەرە
زوو بە تامەزرۆیە دیدەم، تا سبەی سۆما نییە...
هە‌ر وڵاتێ رۆئیەتی مانگ و بزەی یارم نەکا !!
من دەڵێم جەژنی حەرامە، ئەو دەڵێ نا، وا نییە...
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
#پەژار_شەریفی

فیدای ڕوخساری ئاڵت بم، ئەڵێی خورشیدی تابانە
بەڵا گەردانی باڵات بم وەکوو شمشادی بوستانە
دەزانی بۆچی مەسروورم، ئیشارەی کردمێ دڵبەر
وتی حازر بە بۆ کوشتن بەیانی جەژنی قوربانە
#تاهیر_بەگی_جاف
فیدای ڕوخساری ئاڵت بم، ئەڵێی خورشیدی تابانە
بەڵا گەردانی باڵات بم وەکوو شمشادی بوستانە
دەزانی بۆچی مەسروورم، ئیشارەی کردمێ دڵبەر
وتی حازر بە بۆ کوشتن بەیانی جەژنی قوربانە
#تاهیر_بەگی_جاف
@awiin
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
جەژنی قوربانە سبەی ئە‌ی نازەنین
ئەمن و دڵ پێکۆ بە قوربانت ئەبین
مەیلی کوشتاری هەیە بۆیە وەها
تێغی ئەبرۆی تیژ ئەکا بۆ سەربڕین
گیان ئەوا دەرچوو، بڵێ لاکاتەوە
با شەرەفیابی تەماشایی ببیــن
باغی حوسنە تەلعەتت، لەو باغەدا
حەیفە بۆ بازی خەیاڵم ، هەڵفڕین
شارەزای ئەو باغە قەت ناکا هەوای
لالەزاری لەندەن و باغاتی چیــن
چاوەڕێ تا کەی بمێنم لێرەدا ؟
یا بفەرموو بمکوژن، یا بێژە بین
خۆ نییە یەک لەحزە ئە‌ی (زاری) نەکەن
تیری برژانگی لە خاتر، سەد بریــن
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
#مەلا_کەریم_زاری
@awiin
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
جەژنی قوربانە سبەی ئە‌ی نازەنین
ئەمن و دڵ پێکۆ بە قوربانت ئەبین
مەیلی کوشتاری هەیە بۆیە وەها
تێغی ئەبرۆی تیژ ئەکا بۆ سەربڕین
گیان ئەوا دەرچوو، بڵێ لاکاتەوە
با شەرەفیابی تەماشایی ببیــن
باغی حوسنە تەلعەتت، لەو باغەدا
حەیفە بۆ بازی خەیاڵم ، هەڵفڕین
شارەزای ئەو باغە قەت ناکا هەوای
لالەزاری لەندەن و باغاتی چیــن
چاوەڕێ تا کەی بمێنم لێرەدا ؟
یا بفەرموو بمکوژن، یا بێژە بین
خۆ نییە یەک لەحزە ئە‌ی (زاری) نەکەن
تیری برژانگی لە خاتر، سەد بریــن
🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
#مەلا_کەریم_زاری
@awiin
@awiin
ئادەی وەرە قوربانی قەدی نەیشەکەرت بم
قوربانە سبەی، لازمە قوربانی سەرت بم
دڵ حازرە بێ بیدە لە سێدارەیی زوڵفت
با هە‌ر وەکوو خەرمانە، لە دەوری قەمەرت بم
دەرمانی برینی دڵەکەی پڕ لە غەمم کە
ئە‌ی من بە نیشانەی موژەکەی عیشوەگەرت بم
سووتاوم و ڕێگەم نییە بۆ دیتنی باڵات
پێ هەڵگرە بێ تا بە فیدای ڕێگوزەرت بم
ئاخرنەفەسە لازمە ئە‌ی دیدە کە ئەمڕۆ
بۆ ڕەسمی وەفا هاتنە جێ، خاکی دەرت بم
سەر هەڵبڕە بڕوانە کە سەربەرزیە بۆ من
بۆ ڕۆژی قیامەت کە شەهیدی نەزەرت بم
ڕۆژێ نییە زەخمێ کە نەکا خەنجەری نازت
ئادەی کەڕەتێ دەست لە ملێ یا کەمەرت بم
تۆ بیتوو خودا بەسیەتی ئەم جەورە هەتا کەی
بەم جۆرە ئەمن هەڵگری زامی خەتەرت بم
ئە‌ی باغی جەوانی منی دڵ لەتلەتی شێواو
عیللەت چییە بێ بەهرە لە سایە و سەمەرت بم
سەد مەرتەبە ڕابوردی و نەتپرسی لە حاڵم
با دەفعەیێ خاشاکی شەقامی سەفەرت بم
خۆشبەختیە بۆ (زاری) کە دایم بە دڵ و گیان
غەمبار و حەزین، خەستە و خوێنین جگەرت بم
🌺🌺

مامۆستا هێمن موكریانی دەگێڕێتەوە:
ڕۆژێک له‌بن دیوارێکی خوار و خێچ، خۆم له‌به‌ر به‌ڕۆچکه هه‌ڵخستبوو و چیلکه‌م له هه‌ردی ده‌وه‌ژاند، هێشتا خاکه‌لێوه بوو وڵات نه‌خه‌مڵیبوو. بیرم له حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره ده‌کرده‌وه. چه‌ند منداڵی دێ هاتنه لام، یه‌کیان کوتی: فڵانه‌که‌س خه‌ریکه ژن بێنێ! ئه‌و فڵانه‌که‌سه پیره‌پیاوێکی دڵڕه‌ش و کۆنه‌گزیرێکی به‌دفه‌ڕ بوو، که‌س کچی نه‌ده‌دایه و بێ ژن مابۆوه. پێکه‌نیم و کوتم: ئای له‌و درۆیه!
منداڵ تێکڕا وه‌جواب هاتن. به‌په‌له‌په‌ل و سوێند و قورئان خواردن کوتیان درۆ ناکه‌ین، ئه‌وه خه‌ریکه کچی ئه‌و کابرا عه‌جه‌مه بکڕێ و له خۆی ماره بکا، ماشه‌ڵـڵا جوانیشه.
ـ چی چی؟! بیکڕێ؟!
- به‌ڵێ به‌ڵێ بیکڕێ و له خۆی ماره بکا!
وه‌ک فیشه‌ک له جێی خۆم ده‌رپه‌ڕیم و منداڵ که‌وتنه شوێنم. که چوومه حه‌وشه‌ی کابرا، دیتم بۆ خۆی له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتووه و لاقی هاویشتۆته سه‌ر لاقی هه‌ر وا بزه‌ی سمێڵانی دێ، پیره‌پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌ت و ته‌ژه و وشک، به‌ڵام به داروبار له بن دیوار هه‌ڵتروشکاوه و چوار منداڵی ڕه‌شوڕووت و له‌جه‌ر له ده‌وروبه‌ری که‌وتوون؛ کچێکی باڵابه‌رز و ئه‌سمه‌ر و چاو و برۆ جوان، به‌ڵام له‌ڕ و لاوازیش پاڵی وه کۆڵه‌که‌ی بێڵاکه‌وه داوه؛ چاره‌ڕه‌شی و نه‌گبه‌تی له‌و دیمه‌نه ده‌باری.
- ها کوێخا ئه‌وه چیه؟
- قوربان چیت لێ وه‌شارم ئه‌و کچه‌م له‌و پیره مه‌شهه‌دییه کڕیوه.
- کڕیوته؟ به چه‌ند؟
- وه‌ڵا قوربان به پوتێک ئارد[زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کیشی بۆ کرد.]
ئاگرم له جه‌رگ به‌ربوو، مچوڕکێکم له به‌ری پێوه هات و له تۆقی سه‌رم ده‌رچوو، به‌ری چاوم تاریک بوو، خه‌ریک بوو به گژ ئه‌و پیاوه دڵڕه‌شه‌دا بێم، به‌ڵام پیشم خوارده‌وه، خۆم ڕاگرت و له مه‌شهه‌دیم پرسی: ئه‌و کچه بۆ ده‌فرۆشی؟
ملی به‌لاوه نا، هه‌نسکێکی ساردی هه‌ڵکێشا، ئاوی له چاوان گه‌ڕا و کوتی: دایکی دوو ڕۆژ پێش له برسان مرد، بۆ خۆشی که‌نه‌فت بووه هه‌ربینا سلار بۆوه.
ده‌ستی بۆ لای منداڵه‌کان ڕاداشت و کوتی: ئه‌وانه‌ش برسین بۆیه‌ی ده‌فرۆشم تا بۆخۆی له برسان نه‌مرێ و ئه‌وانه‌ش بژێوی چه‌ند ڕۆژێکیان هه‌بێ، سه‌ربه‌سه‌ر به زێڕم نه‌ده‌دا و ئێستا به ئاردی ده‌فرۆشم.
له کچه‌که‌م پرسی: تۆ به‌و کاره رازیت؟ مێرد به‌و کابرایه ده‌که‌ی؟
فرمێسکی به چاوه جوانه‌کانی‌دا هاته خوار،
به‌شه‌رمه‌وه کوتی: نینم ئوشاقلار ئاچدلار( چ بکه‌م منداڵه‌کان برسین؟)
کوتم: ئه‌گه‌ر خێرۆمه‌ندێک ئه‌وه‌نده ئارد بدا به باوکت هێشتا حازری شوو به‌و کابرا پیره بکه‌ی؟
به‌بێزارییه‌وه کوتی: یوخ وه‌ڵا!(نه به‌خوا!)
له‌و که‌ینوبه‌ینه‌دا ژن و منداڵی ئاوه‌دانی ئاپۆره‌یان له ده‌وری من دابوو، له قسه‌کانمان نه‌ده‌گه‌ییشتن. من نه‌قڵه‌که‌م له سه‌رڕا بۆ گێڕانه‌وه؛ ژنه‌کان تێکڕا کوتیان: ئه‌یه‌ڕۆ چ خێر بوو کافرستانییه؟
گزیره پیره‌یان تفباران کرد و هه‌موو به غار چوونه‌وه ماڵی خۆیان؛ ئینسانییه‌ت گه‌ییشته ئه‌وپه‌ڕی، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار که‌س به ده‌ستی به‌تاڵ نه‌گه‌ڕاوه،
هه‌ر یه‌که له‌قه‌ده‌ر خۆیان، نان، کولێره، ئاردی گه‌نم، جۆ، گه‌نمه‌شامی، هه‌رزن، ماش، نۆک، نیسک، ته‌نانه‌ت برنج و ڕۆن و جلکه کۆنیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو، زگی منداڵه‌کانیان تێر کرد و توره‌که‌ی مه‌شهه‌دییان ئاخنی.
ئه‌و وه‌خته من له خۆشییان گریام، که دیم منداڵه قۆشمه‌کانی دێ که له‌سه‌ر دوو شایی مێشێن و جگێن و شێروخه‌ت سه‌ری یه‌کتریان ده‌شکاند، به په‌له‌په‌ل و هه‌له‌هه‌ل زارکی کیسه په‌ڕۆکانیان ده‌کرده‌وه و هه‌رچی قه‌ره‌پوڵی هه‌یانبوو له مستی پیره مه‌شهه‌دییان ده‌کرد و بۆ خۆیان با مافنگی ده‌مانه‌وه.
هه‌ستی ئینسانیی ئه‌و کیژه کوردانه ئاواتی شه‌یتانیی ئه‌و دێوه‌زمه بله‌وه‌زه‌ی کرده بڵقی سه‌ر ئاو که قرمی له‌و کچۆڵه به‌سته‌زمانه خۆش کردبوو. چه‌ند دڵم خۆش بوو که به هه‌موان نه‌مانهێشت له گونده خنجیله‌نه‌که‌ماندا ئینسان به ئارد بکڕدڕێ.
https://telegram.me/awiin

Forwarded from عکس نگار
ساڵانێکی زۆرە
لە نیشتمانی من دا
هەموو ڕۆژێ
لاوەکانم
دەبنە قوربانی
بۆ گەل و خاکیان
بەڵام
تا ئەو ڕۆژەی
کۆرپە چاوگەشەکانی
نیشتمانم
فرمێسکیان
لەچاو بێتە خوار
جێژنە ناکەم
موەفەق ئیبڕاهیمی
؛سەربەرز؛
https://telegram.me/awiin
لە نیشتمانی من دا
هەموو ڕۆژێ
لاوەکانم
دەبنە قوربانی
بۆ گەل و خاکیان
بەڵام
تا ئەو ڕۆژەی
کۆرپە چاوگەشەکانی
نیشتمانم
فرمێسکیان
لەچاو بێتە خوار
جێژنە ناکەم
موەفەق ئیبڕاهیمی
؛سەربەرز؛
https://telegram.me/awiin
@awiin
بۆ تەوافی چاوەکەت ئیحرامی عەشقم بەستووە
لەو سەفا و مەروەی دوو لێوت لێوەکەم پێی خستووە
تا لە قوڵفی پەلکەکەت دەس گیر نەبێ دڵ ناسرەوێ
لەو مەنای سینەت سەر و ڕۆحم بە قوربان کردووە
#فەرەیدوون_فیرووز
بۆ تەوافی چاوەکەت ئیحرامی عەشقم بەستووە
لەو سەفا و مەروەی دوو لێوت لێوەکەم پێی خستووە
تا لە قوڵفی پەلکەکەت دەس گیر نەبێ دڵ ناسرەوێ
لەو مەنای سینەت سەر و ڕۆحم بە قوربان کردووە
#فەرەیدوون_فیرووز
ڕووحت بردم به قەندی لێوەکانت
دەزانی کورد به قەند وێرانه ماڵه
قەباڵەی عاشقیم زۆر موعتەبەر بوو
چ قەوما چاوم ئەمڕۆ پێت بەتاڵه ؟
#مامۆستاهەژار
https://telegram.me/awiin
دەزانی کورد به قەند وێرانه ماڵه
قەباڵەی عاشقیم زۆر موعتەبەر بوو
چ قەوما چاوم ئەمڕۆ پێت بەتاڵه ؟
#مامۆستاهەژار
https://telegram.me/awiin
[ ئەرکی قەڵەم ]
@awiin
شەکری ژینی تاڵی شاعیر کەکرە بێت و چا نەبێ
ژارە شێعری خەم دەزێ دایکی ئەدەب نازا نەبێ
ماڵی دنیا چڵکی دەستی هێمنە و من پاکی پاک
کەس لەبەر بێ چڵکی تۆزم ناشکێنێ خوا نەبێ
کەڵ بەموو بەندە، ژیان داوێکی ناسک ژین کەڵە
ئەو دەبزوێ نێو قەدی شاعیر دەبێ هەودا نەبێ
عیلم و زانیاری و ئەدەب پووڵە ڕەشێ ناکا دەمێ
گەوهەری بیر و هونەر خۆازیاری بۆ پەیدا نەبێ
شاعیرێ پەنجەی هەژاری ئەوکی هەستی گرتبێ
جێ دەمێنێ تاکوو کاروانی ئەدەب هەونا نەبێ
ڕۆژ بە تیشەی ناڵە ژێر خانووی دڵی کاول دە‌کا
شەو ڕماوەی دێ بە سەردا ڕۆ دەچێ ئازا نەبێ
زامی گەل ساڕێژی پێویستە بە نوسخەی بیری نوێ
ودمی بێدەنگی دەدەم بەو شاعیرەی زانا نەبێ
چەندە بکڕووزێ شێعر؟ بەسە قەڵەم پشتی شکا
باری لار ناگا بە مەنزڵ، بەند و بەستەی چا نەبێ
کوا دەتوانێ شاعیری ئەوعەسرە پێشەنگی بکا؟
تاکوو تەختی سینگی قەڵغانی وره و بڕوا نەبێ
گەر قسەی نوێت پێ نیە ماچی کە شێعر‌و واوەرە
نەک نمەک گیری قەڵەم بی و گەردنت ئازا نەبێ
#سەلاح_کوردی

پاییزے تەمەن لە ڪوچەتان ڕابردم
ڪۆے بیرەوەریت دەزانے چی لێڪردم؟
دڵ ڪەوتە گڕوو لەتاو یەڪەم دیدارمان
سەت جار ژیامەوە و لە سەر ڕا مردم
#هەڵوەدا
https://telegram.me/awiin
ڪۆے بیرەوەریت دەزانے چی لێڪردم؟
دڵ ڪەوتە گڕوو لەتاو یەڪەم دیدارمان
سەت جار ژیامەوە و لە سەر ڕا مردم
#هەڵوەدا
https://telegram.me/awiin
باوەڕت بێ
دوور لەتۆ
دوورم لەخۆ
دوور لە تۆ دەردے گرانم دێتە سۆ
باوەڕەت بێ.
بێ تۆ لێڵە چاوەڪەم
ناوەڪەت
ناسنامەیە بۆ ناوەڪەم
سیمین چايچی
https://telegram.me/awiin
دوور لەتۆ
دوورم لەخۆ
دوور لە تۆ دەردے گرانم دێتە سۆ
باوەڕەت بێ.
بێ تۆ لێڵە چاوەڪەم
ناوەڪەت
ناسنامەیە بۆ ناوەڪەم
سیمین چايچی
https://telegram.me/awiin
Forwarded from عکس نگار
پاش بارانی ئەمشەو
لە پشت شووشە تەم گرتووی
ژورەکەما
جوانترین سەمفۆنیای ژیان
لەسەر ڕوومەتی
گەڵا داری حەوشەکەمان
دڵۆپەکانی بارانە
دورتریش ئاسۆی
ڕوون
کۆلکەزێڕینەی
پشت چەماوەی هەزار ڕەنگ
ببارێ باران
لە تەڕ بوون
ناترسم
خۆم هەموو ڕۆژێ
لە بەنداوی
ژیان دا
مەلە دەکەم
موەفەق ئیبڕاهیمے
،سەربەرز،
https://telegram.me/awiin
لە پشت شووشە تەم گرتووی
ژورەکەما
جوانترین سەمفۆنیای ژیان
لەسەر ڕوومەتی
گەڵا داری حەوشەکەمان
دڵۆپەکانی بارانە
دورتریش ئاسۆی
ڕوون
کۆلکەزێڕینەی
پشت چەماوەی هەزار ڕەنگ
ببارێ باران
لە تەڕ بوون
ناترسم
خۆم هەموو ڕۆژێ
لە بەنداوی
ژیان دا
مەلە دەکەم
موەفەق ئیبڕاهیمے
،سەربەرز،
https://telegram.me/awiin
"تاقەدار"
@awiin
تاقەداری بێ بەهارم پەلک و بارم هە‌ر خەمە
لەو دەمەی چاوم هەڵێنا ئاسمانی من تەمە
لەو دەمەی ڕیشەم بە جەرگی شاخی بەرزا ڕۆچووە
هە‌ر هەرەس بەشمە و نەهاتیی باری شانی من بووە
بازی ئاواتم نەدیوە بێتە یار و دڵبەرم
تا بە لانەی سەرفرازیی دایبنێ تاجی سەرم
ئارەزوومە بۆ هەڵۆی شاخانی خۆم هێلانە بم
نەک مەكۆی قاڵاو و ڕێوی و قشقەڕەی بێگانە بم
كۆنەداری سەر بە شینم ڕەگ لە خاک و ئاوی خۆم
ساڵەهایە لێم حەرامە چاوگە ئەسری چاوی خۆم
لەو دەمەی پێی ڕەنجەڕۆییم ناوەتە مەیدانەوە
نەبوە ساتێ بسرەوم بەو دەردی كۆنە ژانەوە
تۆف و ئاگر تەور و هۆرە زامی پشت و جەرگمن
دەور و پشتیان لێ تەنیوم بانگەوازی مەرگمن
ساڵەهایە بێخ و ڕیشەم هەڵدەكۆڵن وەک هەرێز
تۆ‌و بڵاو و لانەواز و بێ خودان و بێ پەرێز
چی نەما كردیان بە حاڵم بۆ ئەوەی بتوێمەوە
هەردەژیم و هە‌ر لە پێشوو چاكتریش دەڕوێمەوە
#ڕەحیم_لوقمانی

Forwarded from پایگاه خبری هاژه
@awiin
ڕاکەشی خاڵت وەهایە هێزی دڵمی بردووە
کەشکەشانی زوڵفەکەت بۆیە لە ڕێگەی دەرچووە
ڕەببی کوێرایی دەرێ، دەستی شکێ جوانکارەکەت
زوڵفی کۆ کرد، دەنکە خاڵی کوڵمەتی ون کردووە

کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا #زاری
@awiin
مامۆستا مەلا عەبدولکەریم صائب ناسراو بە #زاری لە ئاوایی ئاڵکەڵوو سەر بە شاری سەقز لە ساڵی 1284 (ک. هەتاوی) لە دایک بووە. زاری کوڕی فەقێ عەبدووڵڵایە کە باوک و پاپیرانیشیان هە‌ر مەلا بووە.
تا کۆتایی تەمەنی لە زۆر ئاوایی مەلایەتی کردووە کە لە کۆتاییدا لە ئاوایی (ئارەبوغڵووی سەروو) تا کۆتایی تەمەنی دەمێنێتەوە و لە ڕێکەوتی (1360/2/27) ک.هەتاوی
بە ڕەحمەتی خودا دەچێت.
بە هۆی ژیانی نالەبار و حکوومەتی پاشایەتی زاری نەیتوانیوە لەگەڵ شاعیرانی دیکە پەیوەندی هەبێ، تەنها شێعری لە ڕادوێی کرماشان بڵاو بۆتەوە کە شوکرەڵڵای بابان و سوارە ئیلخانیزادە بەڕێوەیان دەبرد،
(دیوانی زاری) دوای کۆچی مامۆستا بە دەستی کاک صادق کوڕی کۆکراوە و لە چاپ دراوە، زاری جگە لە دیوانەکەی داستانی لەیلێ و مەجنوونی نزامی گەنجەوی کردووە بە کوردی.
مامۆستا لەم شێعرە فارسیەدا هۆی ئەوەی کە نازناوی خۆی ناوە #زاری دەڵێ .
دلی دارم بسان بوتە در تاب
وزو خون می‌چکد وز دیدە خوناب
خلیدە خار هجران در ر‌گ و جان
نشستە زاغ نومیدی بە بستان
لگد کوب ستم باشد وجودم
نمیدانم از این سودا چە سودم؟
گل عمرم شدە پژمردە از غم
تنم مردە بسان مردە از غم
چنان گشتم زبون و عاقبت شوم
درین ویرانە شد هم لانەام بوم
چنان آشفتە و زار و نزارم
کە بر خود نام (زاری) می‌گذارم

دە‌ریای‌ئە‌وین
لە نێو دە‌ریای ئە‌وینی تۆ
من ماسێکی باڵ شکاوی سە‌رگە‌ردانم
ئاتاجی‌تۆم،چاوە‌روانی پێلی دە‌ریام
تامە‌زرۆی شە‌پۆڵیکی بێ ئە‌مانم
لە ژیر باڵی تە‌یری بزە‌ت،
بوومە بزووت
من قەقنە‌سم،ژینی دوبارەم دە‌داتێ
ئاگری ڒووت،ئاگری ڒووت
ئە‌ی لە خودا دلۆوانتر
ئە‌ی فریشتە‌ی پاکی و گە‌شی
دە‌سکری خوا،پە‌پوولە رەنگین
باڵە‌کە‌م
ئە‌ی دە‌ریای بی سنووری بیر
قوم قوم رۆژێ دە‌ت خۆمە‌وە
بۆ وە‌ی پڒبێ جە‌ستە‌ی حە‌وجێم
لە هە‌ناسە‌ی مێهرە‌بانت
ئاتاجی ئاوی ژیانم
گیانی سووتاو بە قوربانت
ئە‌ی ئاشنای جاودانی
ئە‌ی ئە‌و‌پە‌ڒی مێهرە‌بانی
لە هە‌ر لایە‌ک کە دە‌ڒوانم
تا سنووری بیر و خە‌یاڵ
عە‌تر و تامی وتووێژت مە‌ستم دە‌کا
بۆلای هە‌رمان هانم دە‌دە‌ن
هە‌ر وا پڒی هە‌ستم دە‌کا
من ماسێکی؟تینووی ئە‌وین
ئە‌تۆ دە‌ریای پاکی بە‌رین
بۆ وە‌ی نە‌مرم عازیزە‌کە‌م
ئاوم دە‌یە بم سووتێنە بە لێوانت
تینم دە‌یە تاوم دە‌یە
شاعیرێکی دڵ سووتاوی کوردستانم
ناوم دە‌یە،ناوم دە‌یە.......
سووتاو
https://telegram.me/awiin
لە نێو دە‌ریای ئە‌وینی تۆ
من ماسێکی باڵ شکاوی سە‌رگە‌ردانم
ئاتاجی‌تۆم،چاوە‌روانی پێلی دە‌ریام
تامە‌زرۆی شە‌پۆڵیکی بێ ئە‌مانم
لە ژیر باڵی تە‌یری بزە‌ت،
بوومە بزووت
من قەقنە‌سم،ژینی دوبارەم دە‌داتێ
ئاگری ڒووت،ئاگری ڒووت
ئە‌ی لە خودا دلۆوانتر
ئە‌ی فریشتە‌ی پاکی و گە‌شی
دە‌سکری خوا،پە‌پوولە رەنگین
باڵە‌کە‌م
ئە‌ی دە‌ریای بی سنووری بیر
قوم قوم رۆژێ دە‌ت خۆمە‌وە
بۆ وە‌ی پڒبێ جە‌ستە‌ی حە‌وجێم
لە هە‌ناسە‌ی مێهرە‌بانت
ئاتاجی ئاوی ژیانم
گیانی سووتاو بە قوربانت
ئە‌ی ئاشنای جاودانی
ئە‌ی ئە‌و‌پە‌ڒی مێهرە‌بانی
لە هە‌ر لایە‌ک کە دە‌ڒوانم
تا سنووری بیر و خە‌یاڵ
عە‌تر و تامی وتووێژت مە‌ستم دە‌کا
بۆلای هە‌رمان هانم دە‌دە‌ن
هە‌ر وا پڒی هە‌ستم دە‌کا
من ماسێکی؟تینووی ئە‌وین
ئە‌تۆ دە‌ریای پاکی بە‌رین
بۆ وە‌ی نە‌مرم عازیزە‌کە‌م
ئاوم دە‌یە بم سووتێنە بە لێوانت
تینم دە‌یە تاوم دە‌یە
شاعیرێکی دڵ سووتاوی کوردستانم
ناوم دە‌یە،ناوم دە‌یە.......
سووتاو
https://telegram.me/awiin
Telegram
هۆنراوەے ئەویڹ
https://tttttt.me/komarisawa
مراسم رونمایی از آثار #رسول #کریمی
معروف به (سوتاوو)
از سری کتابهای #انتشارات_زانکو
#م‌م_و_زین به زبان فارسی
#حیدر_بابا به زبان کردی
۲۵ شهریور ساعت ۵ عصر
#مهاباد . تالار وحدت
@zanku
#انتشارات_زانکو
معروف به (سوتاوو)
از سری کتابهای #انتشارات_زانکو
#م‌م_و_زین به زبان فارسی
#حیدر_بابا به زبان کردی
۲۵ شهریور ساعت ۵ عصر
#مهاباد . تالار وحدت
@zanku
#انتشارات_زانکو