هۆنراوەے ئەویڹ
289 subscribers
1.15K photos
30 videos
4 files
2.01K links
Download Telegram
وەرە
جارجار
سەرێک
لە خەونەکانم بدە
با
بۆ خۆم بەر لە مردن
بەهەشتم دیبێ بە چاو

#هـــــەناســـە

https://telegram.me/awiin
🌸ئێوارە🌸
@awiin

من لە ڕێگای خۆشەویستی ئەو دڵەم بێچارە بوو
ماڵەکەی ئەشقم بە قوڕ گرت وا دڵم سەد پارە بوو

خێزەرەی کرد ئەسری ناکام ورد لە گۆشەی چاوەکەم
تۆ و من و دونیایە خۆزیا، چیم بە سەر ئەم کارە بوو

پێم بڵێ چۆن بوو توانیت گەر لە بیر خۆت بەیتەوە
ئەوکەسەی بۆ تۆ لە شارا بێ کەس و ئاوارە بوو

بۆتە شەختەی ناهومێدی بۆ گەشەی بێستانەکەم
ئەو هەتاوەی وا کە ڕۆژێ تیشکی ئەم گوڵزارە بوو

ڕۆژەکانم تێکەڵاوی ئاورە و بارووت و خوێن
تۆ شکەنجەی گەر نەکەی دڵ، کوا خەمم سێدارە بوو

خۆرەتاوی چاوەکانت نادوێنێ پەنجەرەم
ماڵی ئاوا ئاشنایی هەر دەمەو ئێوارە بوو

پڕ بە ئێوارە غەریبی و غوربەتت تیا چاندووم
ژیلەمۆی پشکۆی دڵی سوور کەی وەکوو ئەمجارە بوو

#پشکۆ_یاسینی

@awiin
‎خەزان هات و خەفەتبارانه بێ تۆ
‎کەلاوەی دڵ کپ و وێرانه بێ تۆ

‎گەڵای زەردم، بە دەم زریانی مەیلت
‎چ سەخت و تاڵە ئەو دەورانه بێ تۆ

‎بڕا ئاوی دوو چاوم هێندە بگریم
‎بزەش تۆرا له لێو ،قەیرانه بێ تۆ

‎هەتا دوور بی له بەر چاوم عەزیزم
‎دوو چاوی من وەکوو کوێرانه بێ تۆ

نالی

https://telegram.me/awiin
Forwarded from عکس نگار
چرکەکانی بە یێکەوە بوون
تێپەڕین
من هەموو ڕۆژێ
بە
بێ تۆ
بە یادی دلۆڤانیت
لە گوڵ ونەوشەکان
سڵاو دەکەم

لە پاییزی
بێ کەسیم دا
چه نێ تر
دەبێ چاوەڕوانی
چاوەکانت کەم

موەفەق ئیبڕاهیمی
؛سەربەرز؛

https://telegram.me/awiin
Forwarded from عکس نگار
‍ هەرکات
مێژوو دەخوێنمەوە
بە هەردوو دەست چاوم دەگرم
دەڵێم نەکالە شەرمانا
لەبەردەمی دێڕێک بمرم
پەڕەی مێژووی کورد هەروایە
تا سەیری کەی شەرمی تیایە
یان زێدی خۆی فرۆشتوە
یان کورد
خودی خۆی کوشتووە!

#پەشێو

https://telegram.me/awiin
Forwarded from عکس نگار
لە ڪیژ و لاوے جووتێراڹ
پاڵەوانے نەوەے شێراڹ

هێزے ڪوردوستاڹ پێڪ دێنم
تۆڵەم لە دوژمڹ دەستێنم

ڪێ خواردمے دەڕشێتەوە
ڪێ لێے دام لێے دەدرێتەوە

🌺مامۆستا هەژار🌺


https://telegram.me/awiin
خاتوون
ئەو گوڵانەی
کە
بۆ منت چاند
بوون بە
نۆتی موسیقی
ئێستاکە
ژیان دەبەخشن


#هەڵگورد_حەقپەرەست

https://telegram.me/awiin
دڵم تەنگە وەڪوو خونچەے دەمـے تۆ
سەرم گێژە لە گێژے پەرچەمـے تۆ
دڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێڪ
وتت پێڪ نایە زۆرے من، ڪەمـے تۆ

لە چەشنـے ئاگرن ڪوڵمـے گەشـے تۆ
لە مار ئەستەمترن، پرچـے ڕەشـے تۆ
بڵێم وەڪ چـے دەچـے، هەر گوڵ دەزانم
لە گوڵ ناسڪترە، ناسڪ، لەشـے تۆ

لە گوارەے پڕ پەرەنگ دڵ پڕ پەڕەنگم
چەماوے بەژن و باڵاے شۆخ و شەنگم
لە سەر سینگـے، سپـے چاوم، سپـے بوون
لە تاوے زەردە لیمۆت زەردە ڕەنگم

چ خۆشە پاش ئەم تۆرانە سازان
چ شیرینە وتەے ڕاز و نیازان
بەسم بێ جەزرەبەے شەوگارے دووریت
پتر مەے هەنجنە، جەرگم بە نازان

ڪش و ماتە جیهان لە ژوانـے نوێ
گلاوێژ بۆمە دڕوانێ لەسەر سوێ
چریڪەے بولبولێڪ دێ، وا دەزانم
چپەے ماچـے من و تۆے هاتە بەر گوێ

هەتا مردن لە دڵدا سینە ماڪە
دڵت چەند چاڪە! دڵداریت چ پاڪە!
لە تاریڪایـے دۆستـے دەست لەناو دەست
ڪە تیشڪیدا چراڪە، بوومە ڪاڪە

لەلامـے، گیان پەپوولێڪە لە ڕووتا
ئەگەر لێم دوور بـے دڵ دێ بەدووتا
لە نێزیڪـے و لە دووریت خاڪە سارم
ئیتر یا دڵ، یان گیانە سووتا



هەژارے موڪریانـے

https://telegram.me/awiin
Forwarded from عکس نگار
دڵم تەنگتر لەهے خونچەے دەمے یارے هەژارە
سەرم گێژتر لە زولف و پەرچەمے یارے هەژارە
لەبازاڕے ژیان سەودام نەڪرد من قەت لەگەڵیا
دڵم پێدا ڪەچے ئەو ، هاودەمے یاری هەژارە؟


#تێڪۆشەر


https://telegram.me/awiin
خۆشەویستیەکانت
بۆ دەنێرمەوە

قورسایی دەکا
لەسەر دڵم
ئەو
هەموو
درۆیە
        موەفەق ئیبڕاهیمی
          ؛سەربەرز؛
                         ،وەرگێڕاو،

https://telegram.me/awiin
Forwarded from عکس نگار
لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزے دەروڼ
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکے ڕوون

شیوەنے من شیوەنے ئینسانیە
بانگے ئازادے و گڕووے یەڪسانیە

شیوەنےمن شینےڪوردےبێ بەشە
ئەو گەلەےحاشا دەڪەن لێے و هەشە
؛هیمن موڪریانے؛


https://telegram.me/awiin
Forwarded from اتچ بات
‍ مامۆستای هەردەم زیندوو
؛؛ڕەسوڵ ڕەش ئەحمەدی؛

؛هەڵوەدا؛

https://telegram.me/awiin
‍ مامۆستا هێمن دەگێڕێتەوە:

شایی هێمن دەست پێکرا، هەژار هەڵبەزی،
سەرچۆپی کێشا
دەستی دۆی ناسک و نازداری گوشی
چاوی لە کیژۆڵان داگرت و شەوانەش بەو قسە قۆڕانەی خۆی کۆڕی دیوەخانی وەپێکەنین دەخست. بەڵام هێمن نیگەران بوو، نیگەرانی دواڕۆژی خۆی و بیری لەوە دەکردەوە چۆن لەگەڵ ژنێک کە هەڵبژاردنی دایکیەتی و بۆ خۆی نەیدیوە و نایناسێ، دەتوانێ ژیان بەرێتە سەر. نەیدەزانی تۆقی لەعنەتی بۆ دێنن یا فریشتەی ڕەحمەت.

ڕۆژی ۲۵ی خەزەڵوەری ۱۳۲۵ بووکیان بۆ دابەزاندم. دیارە ئەو پەری ناسك و نازدار و شۆخ و شەنگ و جوان و چەلەنگە نەبوو کە خەیاڵی شاعیرانەی من بە شوێنیدا دەگەڕا و هێشتاش تووشی نەبووە. بەڵام زۆر زوو توانی خۆی لە دڵی مندا جێ بکاتەوە و وا لە خۆی بکا لە قووڵایی دڵمەوە خۆشم بوێ و ببێ بە یاری هەمیشەیی و خەم ڕەوێنی ڕۆژانی تاڵ و تفتی ژیانم. بیست و سێ ساڵ پێکەوە ژیاین و لە پەنا ئەودا هەستم بە سانەوە دەکرد. قەتی ئەوەندە دڵ نەشکاندم ڕۆژێک تا ئێوارێ لێی زیز بم و دەنگی لێ بگۆڕم. زۆر لە ژیانی ژن و مێردایەتیم ڕازیم. ئیقرار دەکەم ژیانی خۆشی ژن و مێردایەتیمان زیاتر ئەو پێکی هێنابوو، چونکە من دەزانم حەساس و توڕە و تەنانەت بیانووگر و جینگەنۆکەم، بەڵام ئەو هێدی و ئارام و ژیر بوو و بیانووی نەدەدا دەستم. تاقە کوڕێکمان بوو ناوم نا ((سەلاح)). ئەوە ماوەیەکی زۆرە لە دیداریان بێ بەشم و دەردی دووری دەچێژم، یادیان بەخێر.
هێشتا مانگێک بەسەر شەوی زاوایەتیمدا ڕانەبردبوو و بە قسەی ئەوڕۆ مانگی هەنگوینم تەواو نەکردبوو، کە بەداخاوە ئەوی نەمدەویست ڕوو بدا ڕووی دا و ئەوی پێم خۆش بوو بمرم و نەیبینم دیتم... ڕیسەکەمان لێ بۆوە خوری. هێلانەکامان لێ شێوا و کۆمارەکەمان ڕووخا و دوژمن بەسەرماندا زاڵ بۆوە.

https://telegram.me/awiin
مەرگی شەهید
وەکوو مەرگی خۆرەتاوە

دەمەوئێوارێکی درەنگ
پەنجەی چڵکنی هەور
خوێنی هەتاوی لێ دەتکێ
تەرمی لە خوێن گەوزاوی خۆر
بۆ باوەشی گڵکۆ دەخوشێ

بەربەیانی
لەسەر کێلی ڕۆژهەڵاتی ئەم گڵکۆیە
هەر دڵۆپێک
دەبێتە پەیکی گزینگ و تاریکایی دەشواتەوە

مەرگی شەهید
وەکوو مەرگی خۆرەتاوە

؛مارف ئاغایی؛

https://telegram.me/awiin
💫🍃💫🍃


ڕۆژگارێکە خەیاڵی من بەرەو سەودا دەچێ
مانگ و ڕۆژی من بە دووی خاڵێکەوە تێدا دەچێ

پەیکی دیدەم پەی تۆ سوستە و دەرفەتێکیش نایەنێ
چەندی بێ هەست و بە پەردەو و نەرم و ناپەیدا دەچێ

هەر چی تۆماری ژیانی هێدی دەخوێنێتەوە
دێ سەری زولفی لە پێشدا دەگرێ جا، پێدا دەچێ

سەد هەزار دیدەم هەبێ، پێ ناڕوانمە هیچی تر
ئەو دەمەی،ئەو بێری شۆخە دێ بەرەو، سەحرا دەچێ

باسی لاجەنگ و گوارەی تۆ بە هیچ کەس ناکرێ
بۆیە ڕەنجی من لە نووسین و گوتن هەر وا دەچێ

گەر مەم و زین بێنە مەیدانێ،ئەگەر لاس و خەزاڵ
هەر ئەوین زاڵە،ئەویندار هەر لەبەر پێدا دەچێ

جارێ بۆی دەمرم،بە خەندەی جارێ زیندوو دەبمەوە
من کە سەد کفنم دڕی،ئازاری وا زوو کوا دەچێ

چەند پەرێشانە دڵم،سەد هێندە شێواوە خەیاڵ
ئەی خوایە،ئەو پەژارە کەی لە سەر من لادەچێ

هێدی یا خوا کەس نەبینێ چۆن لە گەڵ دڵ پێوە بوو
چۆن بێ ترس و لەرزە ٸەو دێوانە بێ پەروا دەچێ

؛خالید ئاغا حیسامی؛
؛؛هێدی؛؛

https://telegram.me/awiin
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@awiin

ناڕژێ ئەسرینی من هێندە ئەگەر دڵ داکەوێ
ماڵی دڵ وێران بێ ماڵ وێرانی کردم ناسرەوێ

شێعر و خوێندنەوی مامۆستا
#هێدی
🌺🌺🌺🌺🌺
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ ‍ سەودا

هۆنراوەی مامۆستا هێدی
خوێندنەوە؛عەلی خزری


https://telegram.me/awiin
لەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی من
هەرچەن ئەگەرێم بێسەروشوێن ماوە دڵی من

ئاخۆ بە چ شاخێکەوە گرساوە دڵی من
یا خۆ بە چ داخێکەوە سووتاوە دڵی من...

؛بێخود؛
https://telegram.me/awiin
چوارێنە

بەژن شۆڕ و کەزی شۆڕ و خەزێم شۆڕ
سەرەوشۆڕم دەکەن سەرشۆڕ بەرەو گۆڕ

هەژار و خوار و لەش بێمار و دڵدار
دەبا وام لێ بێ مافی خۆمە هەی گۆڕ

مامۆستا هەژار

https://telegram.me/awiin