سریوەی ئاڵۆت/Alot
333 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
ئاگادارییەک بۆ هەموو دانیشتووانی بەڕێزی ئاوایی📣📣📣📣📣📣📣

خوشک و برا بەرێزەکان، هەروەک ئاگادارن بەداخەوە کەمبوونەوەی ئاوی کانی مەنبەعی ئاوایی وایکردووە کە زەختێکی زۆر بکەوێتە سەر ئاوی بیری #باخەلە.
کە بەداخەوە ئاوی باخەلەش بە تەواوی هاتۆتە کەم بوون تا ئاستێک ئەمڕۆ سەرەڕای کاری قیر کردنی ڕێگای ئاڵۆت، ناچار بووین تا ئێوارە لەگەڵ چەند برای بەڕێز خەریکی قوڵتر کردنی بیرەکە بین، ئەمەش هێزێکی زۆر لە ئێمە دەگرێ بۆیە ئەگەر بەتەواوی ئاگامان لە ئاوی ئێواران نەبێ تا دە ڕۆژی دیکە بە تەواوی بیری باخەلە ش گزی دەهێنی، بۆیە بەخاتری خۆتان و بنەماڵەی بەڕێزتان کەمتر ئاو بەکار بهێنن.
لەگەڵ ڕێز.