بڕگەیەک لە کتێبی( سە دڵۆپ خوێن)ی سادق هیدایت :
مەشەدی رەمەزانقولی خۆڵی بنکی سەبیلەکەی دەرداو گوتی:
خوا لە بابت خۆش بێ ئەی ئێمە بۆچی هاتوینە ئەم شوێنە پیرۆزە .
لەوەپێش من لە ڕێی خوراسان وەڵاغدار بووم بە ئەسپ و گاری مووسافیرم دێنان و دەبردن ،سێ ساڵ پێش ئێستا دوو مووسافیری دەوڵەمەند و پارەزورم پێ بوون ، لەڕێیە گاریەکەم وەر گەڕاو یەکێک لە موسافیرەکانم مرد ، ئەوەی دیکەشیانم بۆخۆم کوشت و هەزار و پێنسەد تمەنم لە گیرفانەکەی دەرێنا .
چوونکە پیر بووم و پێیەکم لە سەر لێوی قەبرە دەترسام بێ تۆبە کردن بمرم ئەمساڵ فکرم لێکردەوە کە بێمە کەربەلا و ئەرزی پیرۆز و خۆم و ئەو پوڵە پیسەی حەڵاڵ و خاوێن بکەمەوە تا لەو دوونیا بە پاکی بڕۆمە بەر قاپی پەروەردگار .هەر ئەمڕۆ چوومە خزمەت یەکێک لە عولەماکان لێرە و نقڵ و بەهاکەم بۆ کرد و هەزاری دامەوەو فەرمووی ئێستاکە هاتوویە ئێرە ئەو پووڵە لە شیری داکت پێ حەڵاڵترە .
گوڵبون خانمیش قلیانەکەی لە دەست عەزیزئاغا وەرگرت و مژێکی قووڵی لێدا ودووکەڵێکی زۆری بەرپاکرد و دوای تۆزێک بێ دەنگی گوتی ،ئەم شاباجیەی کە لەگەڵمان بوو خۆ بینیت ، لەحەکیمەکانم بیستبو کە نابێ لە سەر جێی بیبزێوی و زیانی هەیە ، لەوە پێش ئیستیخارەم کردبوو کە ئەگەر بیبزێوم و بیهێنم بۆ کەربەلا دەقەومێ و دەمرێ هەر بۆیە لە گەڵ خۆم هێنام ، دەبێ بزانی ئەو خوشکە زڕەی منە لە باوکەوە ، مێردەکەی عاشقی من بوو هەربۆیە مارەی کردم و بووم بە هەوێی خوشکم ، دوایە کە هاتمە لای هێندەم بێرەو بەوێدادا تا بە تەواوی شاباجی لە پێکەوت ،لە دوایەش لە ڕێیە خنکاندم هەتا میراتێکی لە ماڵە باوانم ووەر نەگرێ.و پێی نەبڕێ.
عەزیز ئاغا لە خۆشیان پێکەنی و چاوی پڕ بوون لە ئاوو ، گوتی ئەها کەوابوو تۆش هەر بۆ پاک بوونەوەی هاتووی.
گوڵبون خاتوون مژێکی دیکەی لێدا وگوتی مەگەرتۆش لە پای مینبەر دانەنیشتووی ولە حاجیاغات نەژنەفتوە کەئەگەر تاوان و گوناە و سووچت بە قەدەر گەڵای داران بن مادام ئەو ڕێیەت گرتۆتە بەر وزیارەتی ئەو خاکە پیرۆزەت کردووە ئەوا وەک ئاوی شەوی پاک بووویەو حەیبت نەماوە .
@s_Alot

چەند وتەیەک لە پیاوە ناودارەکان
ئیستالین:
لە دەنگ داندا بڕیاری کۆتایی لە دەست دەنگدەران دا نییە ، بەڵکو لە دەست ئەوانەدایە کە لە کۆتایی دا دەنگەکان دەبژێرن .
بوزورگ عەلەوی:
ئەسپێی لە شت بە کوشتنەکەیان تەواو نابن ، دەبێ دەرمانی دژە ئسپێ بە کار بێنی .
جۆرج ئووول:
خەڵقێک کە بەڕێوەبەر و کاربەدەستی گەندەڵ هەڵدە بژێرن، هاوبەشی کردەوەکانی ئەوانن نەک قوربانی دەستی ئەوان .
چڕچیل:
کاتیک ئەسپەکان ڕێیان نییە لە گۆڕەپانی کێبڕکێ بەشداربن ، کەرەکان دەیبەنەوە .
سوقڕات:
مرۆڤ بە قەدەر ئەوەی فکردەکاتەوە ، ڕەخنە دەگرێ و و شڕۆڤەو هەڵسەنگاندنی هەیە مرۆڤە .
عەزیز نسین:
مرۆڤ هەرلە بەرامبەر وتەکانی دا بەپرسیار نییە ، بەڵکوو لە بەرامبەر بێ دەنگیەکەشی دا بەر پرسیارە
@_sAlot

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
میللەتێک ئەوە پێشەنگ و سەرقافڵەکەی بێ و بەو شێوازە بیرکردنەوە جەنگەڵیەی کە هەیەتی بدوێ چۆنە کە تا ئێستاش بە سەر پێوە ماوە و لە نێو نەچوە ؟!!!!!
@s_Alot
@s_Alot
٭٭هەر وەدەس کەوی٭٭
دەزانم کە زوربەی کەسانی سەرووی بیست ساڵی خەڵقی ئاڵۆتێ ئەم وتەی مام عەزیزیان لە یادە و لەوانەیە ڕۆژانە دەیان جار ئاڵۆتی یادێک لەو وتەی بکەنەوەو بڵێن بە دەردی مام عەزیز بە ڕەحمەت بێ دەیگوت . شتەکێ هەر وەدەس کەوی بابم ، گرانی مەسەلێک نییە
شتێکی دیکەشم لە یادە ، عەسرێکی بەهارێکی درەنگی بوو ،چوومە دووکانەکەی مام عەزیزی ، ڕەحیمی شەریفی بەڕەحمەت بێ لە سەر بانی حەوزەکەی دانیشتبوو ، منیش گوتم دا مام عەزیز دوو نۆشابەمان بدەرێ ، بەڵێ لێم وەر گرت و یەکیانم دایە مام ڕەحیمێ ، دوای هێندێک بیرەوری و قسەی خۆش پووڵی نۆشابەکەم دایە ، مام عەزیز یا ڕەببی خوالێی خۆش بێ و کورد وتەنی ئەمشۆی لە هەموو شەوێک خۆشتر بێ گوتی جاوەمامۆستا لە بەر خەرجیە دەنا بە خوڵای لێم وەر نەدەگرتی ، مام ڕەحیم بە پێکەنینێکی خۆشەوە گوتی :
بەڵـــــــــــێ بــــــەڵـــێ لە بەر خەرجیە یە

کەڵک وەرگرتنی سەنتەری پڕوپاگەندەی ئیمام ئوغڵو لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیە لە ئاهەنگێکی کوردی لە شاری ئیستانبول ، وەک دەگوترێ سی لە سەدی حەشیمەتی ئیستانبول کوردن .
ئیمام ئوغڵو لەم هەڵبژاردنەدا بوو بە سەرۆک شارەوانی ئیستانبول .تۆ بڵێی دەسکەوتێکی بۆ کوردانی باکور تێدابێ ، ؟
@S_Alot

لە کتێبی (رسالەی دل گشا) دا کە عوبەید زاکانی ڕەحمەت لە گۆڕی بێت و پتر لە حەوسەد ساڵ بەر لە ئێستا نووسیویەتی ودەڵێ لە کابرایەکی ژیریان پرسی باشە بۆ ساڵان زۆر کەس پەیدا دەبوون و ئیددیعایان دەکرد کە بوونە پێغەمبەر و خودا ناردوونی بۆ هیدایەتی ئەم خەڵقەی؟
کابرای بیرمەند گوتی کاکە گیان ئێستا خەڵق لە بەر زوڵم و زۆر و برسیایەتی وگرانیە خوا و پێغەمبەریان لە بیرچوونەوە .

٭خوالێخۆش بوو چی دیکەی فەرموو ؟٭
ساڵ و حەیامی زوو لە شارەدێیەک کابرایەک کە خاوەنی باخ و مەزرا و مەڕ واڵات و پلەوەرێکی زۆر بوو ، سەکێکی بوو هەر زۆری خۆش دەویست ، بۆ خۆی چی بخواردایە ، سەگەکەی هاوخوان و هاوسفرەی بوو ، سەگیش زۆر بەوەفاو دایمە ئاگاداری باخ و مەڕوماڵاتەکەی بوو ، کەس نەیدەوێرا قەرەی ئەو دەوروبەرەی کەوێت . دیارە مرۆڤ و ئاژەڵ و پەلەوەریش لە ساتێک دا لە ژیان ماڵاوایی دەکەن و دەڕۆن ودەفەوتێن ، سەگی کابراش شەوێکیان کوت وپڕ گیانی هەسپارد و تەمەنی خۆی بە خاوەنەکەی بە جێهێشت ، خاوەنەکەی زۆری بۆ بەپەرۆش بوو ، هەر بۆیە بە دڵی داهات کە وەک مرۆڤ کفنی کات و لە گۆڕستانی شارە دێکە تەسلیم بە خاکی کات .
دەر ودراوسێ و بەواتایەکی تر شەیتان و شۆفار قازی شاریان لەم کردەوەی خاوەن سەگەکە ئاگادار کردەوە ، قازی فەرمانی دا کە خێرا قۆڵبەستی کەن و بیهێننە پای مەحکەمە هەتا بۆم کارە ناشەرعیەی سزا بدرێت .
هەر خێرا کابرایان بە قولبەستی هێنایە خزمەت قازی شار .
قازی ڕووی تێکرد و گوتی سەگباب وادیارە سنووری شرع وتەنانەت نەریتی کۆمەڵگات بەزاندوەو سەگەکەت لە گۆڕستانی شار ناشتووە ، کابرا گوتی قوربان ناحەقم مەگرە سەگەکەم هەر بە ناو سەگ بوو ، ئینا بە هەڵس و کەوت وەکی مرۆڤ بوو ، قازی گوتی من ئەوەی نازانم سەگ گڵاوەو بە هیچ شێوەیەک نابێ لە گۆڕستان بنێژرێ و کارەکەت نەشیاوەو دەبێ لایبەی و سزای قورسیش بدرێی .
کابرا زانی کە ئەگەر چارەسەرێک نەدۆزێتەوە قازی بەئاسانی لێی خۆش نابێ ، گوتی قوربان ئەو سەگەی من زۆر ژیر بوو ، پێش مردنی وەسیەتی فەرمووبو .
قازی(دادوەر) گوتی وەسیەت وسەگ ، سەگباب ؟
کابرا گوتی بەڵێ قوربان ئەو وەسیەتی کرد کەبۆ ڕێز گرتن لە کاری قازی شارو سپاسی ئەوی دوای مردنەکەی لە برابەش و بەرهەمی کار وتێکۆشانی خۆی پێنج سەر ڕەشەوڵاغ و پێنج بزن ومەڕ و چەندین پەلەوەر ببەنە ماڵی قازی .
قازی کە ئەمەی بیست لە هەڵس و کەوتەکەی پێشووی لە گەڵ خاوەن سەگی کۆچ کردوو بە خۆی داچۆوە و گوتی :
دەی کــــــوڕم ڕەحـــمەتیــــــەکە ج وەســــــیەتی دیـــکەی نەبـــــوون ؟

٭٭ تێڕامانێکی بەکەڵک ٭٭
ئیسماعیل بێشکچی نووسەری ناوداری تورک و پشتیوانی دۆزی ڕەوای کورد لە تورکیا کە ساڵانێکی زۆر لە سەر ئەو بۆچوونە دادگایی و زیندانی کرا دەگێڕێتەوە کە لە ڕۆژێکی هەینی دا لە ئیستانبول خەتیب لە وتارەکەی دا گوتی سوێند بە خاوەنی ئەم ماڵەپیرۆزە (مزگەوتی جامیعە) هەر کەس زمانی تورکی نەزانێ چاوی بە بە هەشتی خوا ناکەوێ ، حاجیەکی پیر لە پەنامەوە بوو دەستی دایە گریانێکی سەیر ، منیش پێم گوت تۆ بۆ دەگری خۆتۆ شکور تورکی و تورکی باش دەزانی ،گوتی ڕاستیەکەی بۆ فەخری عالەم پێغەمبەر گیان دەگریم ئەو هەموو ڕەنج وئەرکەی لە پێناو ئەو دینەدا کێشاوەو هاوڕێییمان ناکا .

🏭بەرخان لە کۆزێ بژمێرەو پاروان لە ماستی بادە🏭
ئەمە پەندێکی کوردیە ، وشەی کۆز ئەو حەوشەیە کە لە وڵاتی ئێمە بە چەقڵەگۆیژ و چیلکەو هەژ دەتەندرا بۆ ئەوەی بەرخۆلە وکاژیلە تێیدا وەحەوێن .
کاتێک دەیانویست کاژیلەو بەرخۆلەکان لە دوای شیرخواردن و تێهەڵکەوتن لە گوانی دایکیان جیاوەکەن دەیانگوت کۆزەکارە، کۆزەکارە.......
واتە کارە یان کاژیلە بچۆرەوە کۆزەکەی خۆتەوە .
ئێستا بابزانین مەبەست لە بەرخان لە کۆزەی بژمێرە و پاروان لە ماستی بادە بە چ مەبەست و چ کاتێک دەگوترێ؟
واتە کاتێک بە ئیشتیا نان و ماستی بخۆ کە ماست زۆرە ، بۆ ئەوەی بزانی ماست زۆرە سەیرێکی کۆزەکە بکە ئاخۆ بەرخ و کار یان کاژیلەی زۆر تێدان کە ئەگەر
زۆر بوون دیارە مەڕ وبزنەکە زۆرن.
کەواتە بە واتای قەناعەت دێ ، یانی کە نەتبوو دەبێ دەست پێوەگری ، چونکە لە هەمبانەی خاڵی گوێز ناژمێردرێن

🍎بە نێوی خودای بێ وێنە 🍎
لە کۆنەوە گوتویانە خەنجەرێک کە بە ناو یار لە پشتەوە لێت دەدا زۆر کاریگەرترە لەو نەیارەی کە ڕووبەڕوو لێت دەدا چوونکە دایمە لە بەرامبەر نەیار دا چاوەڕوانی هێرش دەکەی .
بەم بۆنەوەو لەم سۆنگەوە لێرە دا ئەم چەمک و تەوەرە دێنینە گۆڕێ کە ئێمە بە درێژایی مێژوو ئەوەندەی کە لە دوو بواری ئایینی و سیاسییەوە لە یار وکەسی خۆیی زەبر ی کاریگەر و کوشەندەمان بەرکەوتوە لە نەیار ونەویستەکان نەمانخواردوە و نەماندیوە.
ئایینی ئیسلام لە تەمەنی سەرهەڵدانی هەزار وپێنسەد ساڵەی دا برین و زامی کاریگەری لە لایەن بە ناو شوێن کەوتوانی پێگەیشتووە .
قوڕئانی پیرۆز لە ئایەتێک دا دەفەرموێ :
فویل للمصلین و له ئایەتێکی دیکە دا دەفەرموێ :
الذین هم یُرائونّ
واتای ئایه ته کان بەم شێوەیە کە دەفەرموێ ، ئەی وەیل و ئاوری جەهەننەم بۆ نوێژکە ران ، ئەوانەی کە وا دووڕویی و ڕیا کاری دەکەن .
ڕیاکاری خووخدەیەکە کە وەک مڕوو نێو خۆی کۆمەڵگایەک هەڵدەتەکێنێ و دەیخوا ، نێو بەتاڵی دەکات ، دەەیکاتە تەپڵێکی نێو بەتاڵ کە هەر دەنگەکەی دەمێنێ . دووڕویی لە دینداری دا زۆر پڕ مەترسیە ،چوونکە دەبینی کەسێکی بەرچاوو و ناودار کە بە ڕواڵەت بەرماڵی بە سەر ئاوەوە دەگەڕێ ، لە ناکاو کارێک دەکا کە بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ کەسایەتێک کە خوێ بە پابەند بە دین دەزانی نایەتەوەو بەم شێوە هەزاران و بگرە ملوێنان خەڵق کە باوەڕیان پێ بووە دڕدۆم و بەلاڕێ دا دەبات ، کە وابوو واچاکە ئەوەندەی هەی خۆ بنوێنی و خەڵق بەو ئەتوارەت بتناسنەوە نەک گورگی لە پێستی مەڕدابی . جا هەر ئەو دیاردە بۆ دونیای سیاستیش هەمان کەریگەری قورس و گرانی لەنێو کۆمەڵگا دا دەبێ و دەبێتە هۆکاری سەر لێ شێواوی و تێکدانی ڕێچکەی ڕێک و پوختی وڵات پەروەری و سەر لێ شێواوی و گێرە شێوێنی و لە کۆتایی دا دەبێتە هۆکاری بە کۆیلە بوون و بندەست بوون و ماف خورانی گەل و نەتەوەیەک . ئەرکی مرۆڤی وشیار ناسینی ئەو کەسانەیە و ناساندنی بە کۆمەڵگایە چوونکە ئەگە پێی بچێ و کات بەرێ لەوانەیە:
چــــــــەرمــــــــەکــــە ئاو بیبات

٭٭ بە نێوی خودا و میری دادار ٭٭
دەبا پیرۆز بێ ئەو جێژنە لە وی ئەحباب و ئەغیارە
کە دەردی دڵ بەیانی زوو بە بینینت دەبێ چارە
کە بۆنی گوڵ لە گەڵ پرچت سەرانسەر ئێرە دابگرن
شیفای دێ بەو بەرامەی ها کەوا ناخم بریندارە
دەسا پیرۆزە ئەو جێژنە لە خێش و دۆست ویارانم
کە شەرتە بچمە پێشوازیان بەیانی جێژنی ئەم جارە
لە قوڵایی دڵمەوە جێژنە پیرۆۆزەی دەکەم لە دۆست و هاوماڵ و هاونیشتیمانی و ئازیزان دا ، بەو ئاواتەی دڵتان دایمە لێوان لێو لە خۆشی و شادی و سڵامەتی و سۆز وخۆشەویستی بیت و دەسپێکێک بێ بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەک کە ئەندامانی سرانسەری ژیانیان لە ئاشتی و ئاسایش دا بێت
جێژنتان لێ پـــــــــــــــــیـــــــــــــرۆز بــــــــــــــــــــــێـــــــــــــــــــــــت
خدرزادە

سریوەی ئاڵۆت/Alot
٭٭ بە نێوی خودا و میری دادار ٭٭ دەبا پیرۆز بێ ئەو جێژنە لە وی ئەحباب و ئەغیارە کە دەردی دڵ بەیانی زوو بە بینینت دەبێ چارە کە بۆنی گوڵ لە گەڵ پرچت سەرانسەر ئێرە دابگرن شیفای دێ بەو بەرامەی ها کەوا ناخم بریندارە دەسا پیرۆزە ئەو جێژنە لە خێش و دۆست…
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەهەشت لۆ خۆت بکڕە
@s_Alot
@s_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
فیلم از طرف .......
ئەوەش ڕێنمایی شێواز و چۆنیەتی کڕینی بەهەشت لە لایەن دوو مەلای شیعە و سونیەوە،
سەیر لەوە دایە هەردووکیان بە دۆڵار خەرید و فرۆشی پێدەکەن .

🍇 لێکۆڵینەوەیەکی زانستی 🎸
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی وردی پسپۆڕانی ئاژەڵ ناسی ، ئەو مانگایانەی کە نێویان لێندراوەو ڕۆژانە بەو نێوەو بانگ دەکرێن ساڵانە 258 لیتر شیر زیاتر دەدەن کە وابوو ڕەسمە کۆنە جوانەکەی جاران بێننەوە گۆڕێ و مانگا ڕیحان و شیلان و مەستان خەزەڵ و... زیندوو وەکەن و دڵی مانگاکان لە گەڵ خۆ چاک کەنەوە و ئاشتیان وەکەن و بۆ نموونە بەیانی هەر لە خەوێ هەستای بە دەنگی بەرز بانگی کە:
مــــــــــــــــــانـــــــگــــــــا ڕیــــحــــاااااااااااان

بنەماڵەی یاشار کەماڵ نوووسەر وسینەماکاری کورد و دەرهێنەری فیلمی یۆڵ واتە ڕێگا کە لە پێناو زمان ونەتەوەدا زیندانی و ئازاری دیت، تاکە بنەماڵەی کوردی دێهاتێکی تورکمەن بوون. یای نیگار، دایکی یاشار کەماڵ، ڕێسایەک بەسەر بنەماڵەدا دەسەپێنێت: زمانی ماڵەوە کوردی و زمانی دەرەوە تورکی بێت.(بەهۆی قەدەغە کردنی قسە کردنبە زمانی کوردی لە سەر دەمی مستەفا کەماڵ پاشا)
پێیان دەڵێت: لە دەرەوە ئازادن چەندی پێتان خۆشە بە تورکی بپەیڤن. یاشار دەگێڕێتەوە: منداڵ بووم، جارێک لە ماڵەوە بە تورکی قسەم کرد و تەنیا یەک وشەی تورکیم گوت. دایکم زللەیەکی لێ دام و بە عەردیدا دام! دوو سێ جنێویشی پێ دام!
دوای ئەو هەموو ساڵە، ئەگەر لە زمانی کوردی تێ دەگەم و دەتوانم قسەی پێ بکەم، لە سایەی دایکمەوەیە.
ـ زللەیەکی دیکە لە بناگوێیەکەی تری وای دەکرد کە یاشار کەماڵ قەڵەمی بە تورکی نەگەڕێت!
هەموو تاکێکی کورد خاتوو نیگارێکی پێویستە!
بە زمانی دایک خوێندنەوە ونووسین ئەرکێکی ئەخلاقییە .
@s_Alot
✔️

٭٭٭ئەرکێکی مێژوویی٭٭٭
وەک دەزانین زانینی مێژووی وڵاتێک زۆر بە کەڵکە بۆ ئەزموون وەرگرتنی بەرەی داهاتوو ، بۆ نموونە ئەگەر تەنیا لە دەورانی هەزاروپێنسەد ساڵەی هاتنی ئایینی ئیسلام ، ئێمە مێژووی ئاڵۆت و دانیشتوان و داب و نەریتی خەڵقەکەمان بزانیایە ، یان کتێبێک وەک گەنجینەیەک هەر نەسڵ وبەرەیەک لە سەر ژیان و بەسەرهاتی خۆی بینوووسیایە و لە مزگەوتێ بپارێزرایە ، بێ گومان بە کەڵک دەبوو ، بەڵام داخەکەم ئێستا کەس لە شێوازی سەد ساڵی ڕابوردوی ئاڵۆت و ڕوداوگەلێک کە ڕوویان داوە ئاگادار نییە .
ئێستا جێی سپاس دەبوو کە پەڕتووکێک بنوسرایە لە سەر نێوی کێوو شیوو دۆڵ و چەم و باخ و ئەشکەوت و تەنانەت گەڕەکە کانی ئەم پەنجا ساڵەی ئاڵۆت ، هەتا ئەو نێوانە بۆ بەرەی داهاتوو پارێزراو بن و فەرامۆش نەکرێن .