∭ وانەیەکی مێژویی ∭
کاتێک هۆلاکۆخانی مەغول بەغدای گرت و سی وو هەشتەمین خەلیفەی عەبباسی بەغدای بە دیل گرت و پاشی پێنسەد ساڵ سلسلەی عەبباسیەکان لەنێو چوو ،
لە نێو کۆشکی خەلیفەدا ڕووی کردە (المعتصم بالله) ی خەلیفەو گوتی باشە من هەر دیوێک دەبینم زیاتر لە دە کچۆڵەی جوانی تێدایە ، باشە تۆ چۆن وکەی دەتوانی لە گەڵ سەدان ژن جووت ببی ؟ زیاتر لە سەدان ئاشپەز و چێشت لێنەرت هەیە کە خەریکی چێشت لێنانن بۆتۆ، مەگەرلە ڕۆژێک دا چەند ژەم و چەند تەعام دەخۆێ؟
من وەک فەرماندەی سپای مەغوول لەو جێیە دەخەوم کە سەربازەکەم لێیدەخەوێ ، ئەو خواردنەی دەخۆم کە سەربازەکانم ڕۆژانە دەیخۆن .
پاشان لە خەڵقەکەی کە بریتی بوون لە مەلا وزانا و میر و وەزیر وکار بەدەستی دام و دەزگای خەلیفەو گوتی باشە ئێوە حاکمێکی موسوڵمانی ستەمگەرتان پێ باشترە یان حاکمێکی کافری عادڵی دادگر؟
کەس دەنگی لێنەهات ، دیسان پرسیارکەی دووپات کردەوە .
لە قوڕنێکەوە پیاوێکی پیر هەڵستا و گوتی قوربان دیارە حاکمێکی کافری دادگەر زۆر باشترە لە حاکمێکی موسوڵمانی ستەمکار،
چوونکە موسوڵمانیەکەی بۆخۆیەتی بەڵام عەداڵەتەکەی بۆۆ خەلقەیە،
کەوابوو تکات لێدەکەین حاکمێکی عادڵی کافرمانبۆ دانێ تا خەڵق پشویەکی ئاسوودە بدەن و تۆزێک وەحەسێن .
خەڵق پێیوابوو چوونکە خەلیفەی موسوڵمانان جێ نشینی پێغەمبەرە ئەگەربکوژرێ و خوێنی بڕژێتە سەر زەوی ئەوا غەزەب و بەردەبارێن و زەوی لە نێو دەچی هۆلاکو فەرمانی دا تا لە لبادێکی پێچن و هێندەی لێدەن تا دەمرێ ، بەم شێوە خەلیفە لە نێو لباد دا مردو خواش ڕقی هەڵنەستا.
ئێستاش خەڵق پێویستیبە عەداڵەت و یەکسانی هەیە و وەک ئەو سەردەمەی گرینگ ئەوەیە حاکم و دەسەڵات دار عادڵ بێ و خەڵق لە ژێر باڵیئەوی دا پشوێکبدەن و چێژ لە عەداڵەت وەر گرن .
عـــــــەداڵت ئەگەر جێبەجێ بکرێت بە بێ گومان:
جــــــــــــوانتریــــــــن وشــــــــەیــــــە
@s_Alot

⚫️⚫️
"بە ناوی خوای بێگرد و تەنیا "
کل نفس ذائقه الموت ثم الینا ترجعون
به ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست ڕادەگەیێنین کە
کاک ساڵح چاوڕەش
کۆچی دوایی کردووە ، لە خوای گەورە داواکارین کە بەر ڕەحمەتی میری کردگارکەوێت و بە بەهەشتی بەرین شادبێت و هەروەها داواکارین ولێی دەپاڕێینەوە کە سەبوری و هێوری بەدڵی کەس و کاری ببەخشێت
ئاممین

٭٭ ژیان وتەمەن پێچی مێزەرێکە ٭٭
مرۆڤ تا لە تەمەنی منداڵی و مێر منداڵی و لاوی دایە ئەگەری کەمە هەست بەوە بکات کە ژیان زۆر کورتە و پێچی مێزەرێکە ،هەر بۆیە کارو کردەوەکانی بیرمەندانە نین هەرزەکارانەن و پاشەڕۆژیان لە بەر چاو ناگیرێ .
خاڵێکی گرینگ ئەوەیەکە ئەو ڕەفتارەی لاوان دەبێ لە لایەن ئەوانەی کە تەمەنیان دەچێتە سەرووی پەنجا ساڵەوە لە ژێر چاوە دێری دابن وبە واتایەک حەوسار بکرێن.
مخابن کارەساتی مەزن لەوەدایە کە ئەو کەسانەی تەمەنی لاویان تێپەڕاندوە هەر وەک لاوەکان بیر وەکەن و لە ئاست ڕووداوگەلی دەوروبەر وپرسە پێشهاتەکان داهەڵوێستی ژیرانەیان نەبێت .
کۆمەڵگایەک ئاشتی و ئاسوودەیی دەبینێ کە بەتەمەنەکان بتوانن بە پێی ڕەفتار و ڕاووڕاوێژ لە گەڵ لاوەکانی دا پێوەندی تووند وتۆڵیان هەبێت . و هەر ئاڵۆزی و گرفتێک بێتە سەر ڕێ زوو بنە بڕی بکەن تا ئەو ژیانە کەم وکورتەی بە ئاشتی وبرایەتی بەرنەسەرێ .
دە باکۆچی دوایی هەر هاوماڵێک وانەیەک و ئاگادار کردنەوەیەک بێتت لە ژیانمان دا .

بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ماۆستا هێمن لە 28ی خاکەلێوەی ساڵی 1365ی هەتاوی و لە تەمەنی شیست وپێنج ساڵی دا:
🍒مامۆستا هێمن و کوردایەتی و یاد کردنەوە لە بیرەوەریەک 🌻
لە نووسراوەیەک دا لەبرادەرێک بە ناوی کاک سوارە ئاوام خوێندەوە کە لە ساڵی هەزار و سێسەد و هەشتاوو چواری هەتاوی سەردانێکی مامۆستای پێشمەرگەو هونەرمەند محەممەد جەزام لە شاری سلێمانی کرد ، کورد وتەنی کە لە مەجلیس دا دانیشتی قسە قسەی دێنێت و باسی مام هێمن شاعیری میللی کورد کرا، کاک حەمە جەزا فەرموی با شتێکت لە بارەی خۆم و مام هێمن بۆ بگێڕمەوە ، گوتم فەرمو ، گوتی مامۆستا هێمن سردەمێک لێرە ( واتە لەسلێمانی) بوو
لە لای ماڵی ئێمە ماڵە کۆنێکی بە کرێ گرتبوو منیشلەوێ دەچوومە خزمەتی ، بە بیرم داهات کە وەکو هەموو خەڵک داوەەتێک و بانگ هێشتنێکی بکەم بۆ ژەمێک نان خواردن ، بەڵێ ڕۆژێکیان کە هاتمەوە بینیم کە باوکم هێندێک گۆشتی جوانی هێنابۆوە ، ڕووم لە دایکم کرد و گوتم دایە بۆ ئەم ئێوارە مامۆستا هێمن بانگ هێشتنیسەر خوانی ئێوارەدەکەم ، دایکم وتی زۆر باشە ، پێوویستە بڵێم من کوڕی حاجی عەلیم ، بچوومایە هەر شوێنێک کە دەیانپرسی ئەوە کێیە دەیانگووت چۆن ، ئەوە کوڕی حاجی عه لی سلێمانییە ، هەتا وای لێهات و دونیا وا خولی خوارد کە من شێعری پەپوولەی خۆشەویستی مامۆستا هێمنم بە مەقام گوتەوە ، ئەوە بوو لە سەرتاسەری کوردستان دەنگی دایەوەو ئەو جار وەک هونەرمەندێک ناوبانگم دەر کرد ، تاوای لێ هات باوکم بە منەوە دەیانناسیەوە ، کە دەیانگووت ئەوە کێیە ، لەوڵام دا دەیانگووت ئەوە باوکی هونەرمەند حەمە جەزایە ،
بەڵێ ئەوە بوو مامۆستا هات و لە پشتەوەی دیوەخان دانیشت و دەستی کرد بە پێجانەوەی توتن و پەڕە ، باوکم کە هاتەوە و مامۆستای بینی بە بێ سڵاوو چاک و چۆنی خێرا چووە بن دەستی مامۆستاوەو قۆلی گرت و گوتی منداڵەکانم چارەڕەش مەکە و یاڵڵا بۆ دەرێ ، ئەوە بوو هەتا دەرەوە بردی و هاتەوە ، منیش بە ناڕەحەتیەوە دوای کەوتم و گەیشتمە مامۆستا و گوتم مامۆستا بە ڕاستی ڕوو زەردی ڕووتم و شەرمەندەی هەتا هەتاییتم ، مامۆستا فەرمووی خەمی ناوێ مەعەممەد ئەمن لە ژیانم دا هەتا ئێستا هەروا دەرکراوو و دەربەدەر و ماڵ بە کۆڵ بوو مە و ئەمەیانیشی با لە گەڵ بێ .
جاگەلۆ کورد وتەنی کڵاوێ دانێ و وسڵاوی لێ بکە ، لەوەی گەڕێ کە باوکی حەمە جەزا چەندە پیاوێکی نزم نەفس بووە چونکە کورد بەوە مەشهورە ئەگەر دوژمنیش خۆی لە ماڵی هاویشتبێ ئەو پەڕی قەدرو ڕێزی گرتووەو میوان دار ی کردووە ، بەڵام داخی گرانم ئەوە دەردی هەموو کۆمەڵگای ئێمە یە، کەسێکی وەکوو هێمنی مەزن لە پێناو کوردوستان و نیشتیمان پەروەری دا ماڵ و حاڵی دەڕوا و هەتا دەمرێ لە چنگ دوژمن کوناو کونێ دەکات و ساتێک ناحەسێتەوە ، یەکێکیش بە تەقەی زار و بە هەوانتە لە وشەی کوردایەتی نانی لێدەخوا ،
هەر کوردێکی خاوەن هەست کە تەنیا ئەم بیرەوەریەی هونەرمەندی خوالێخخۆشبوو مەحەممەد جەزا بخوێنێتەوە بە بێ شک خەمێکی قورس دێتە سەر دڵی . هێمن شاعیر و خەم خۆری گەل بوو بە بولبولی ڕاستی ، وەک بۆ خۆی لە وت و وێژ لە گەڵ بولبول دا لە شێعرێک دا خۆی وەک ئەو دەشوبهێنێ و دەفەرموێ :
منیش ئەی بولبولی شەیدا وەکو تۆم وەها دورم لە هێلانەو گوڵی خۆم
منیش هێلانەکەم لێ کراوە خاپور منیش وەک تۆ لە کیسم چوو گوڵی سوور
لە کۆتایی دا وێڕای سری ڕێز و نەوازش دانەوەندان بۆ هێمن و بێژەری مەقامی پەپولەی خۆشەویستی مەحەممەد جەزا ، ئاواتم ئەوەیە کە لە تەمەنی خۆم دا ببینم کە ڕوپەری کێبی قوتابیەکی قوتابخانەی کیژ و کوڕان بە وێنەی مامۆستا هێمنی موکوریانی ڕازابێتەوە و لە سەر گۆڕی پیرۆزی بە ئامادەبوونی ئاپۆڕای کوردانی کوردوستان گوێڕایەڵی دەنگی مەحەمەد جەزا بین کە سرودی بووکی ئازادی مامۆستا قانیع و پەپولەی خۆشەویستی مام هێمن دە خوێێتەوە ، هەزاران ڕەحمەت لە گۆڕی پیرۆزیان.
ئەوکات ئەختەری مەهابادیش ئەم شێعرانە بخوێێتەوە :
ئەختەر ئەی کیژۆڵەی چاومەست
ئیلهام بەخشی شێعری پڕ هەست
شێعرت دەوێ لە منی پیر
لە منی پیری گۆشە گیر
شێعرێک خۆناوەی باران بێ
شێعرێک سرتەی دڵداران بێ
شێعرێک بریقەی خەنجەر بێ
شێعرێک سەنگ چنی سەنگەر بێ
نرکەی سینگی کرێکاربێ
ئاڵای شۆڕشی جوتیار بێ
ئەوکات بۆ سوۆکنایی ڕووحی نیشتیمان پەروەری هێمن :
کیژ و کوڕ بگرن لە دەوری گۆڕی هێمن ڕەش بەڵەک ................

شێعری مامۆستا هێمن پاش لە سێدارەدانی لەیلا قاسم :
کەتۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگە شــــەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە
کە ناوبانگی پتــر دەرکرد ئـــــەوی من
بزەی هاتــێ وتی جــەللادی خوێـــــڕی
بە کەیفـی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نــێ ، میــداڵی ئیــفتیــخارە
کە بوومــە قارەمــانی مــیللەتی خــۆم
@s_Alot
کەتۆ تۆرای لە چاوم وەک خەوی من
لە بسکت ڕەشترە مانگە شــــەوی من
بڕۆ مەجنوون بە لەیلای خۆت مەنازە
کە ناوبانگی پتــر دەرکرد ئـــــەوی من
بزەی هاتــێ وتی جــەللادی خوێـــــڕی
بە کەیفـی خۆت پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نــێ ، میــداڵی ئیــفتیــخارە
کە بوومــە قارەمــانی مــیللەتی خــۆم
@s_Alot
٭٭ وانەیەک لە ڕابوردوو ٭٭
دەگێڕڕنەوە کە کابرایەک لە دێیەکی دەوەری بەختیاری و یاسووج قاڵیەکی سەرپشتی کەرەدێزی هاوویشت تا لە شاری بیفرۆشێ ، لە گەردەنەیەک چەتە ڕێیان پێگرت و تاڵانیان کرد ، کات کاتی عاشوراو سینە زەنی بوو ، کابرا بە هومێدی ئەوەی کە جەنابی خان ڕێ چارەیەکی بۆوەدۆزێ تا قاڵیەکەی دەست کەوێتەوە بەرەو بارەگای خان ڕێکەوت ، کە گوێی گرت خان لە دیوەخانێ عاشوڕانامەی دەخوێندەوە وگەیشتبوە ئەو جێیەی کە دەیگوت :
اللهم العن من ظلم محمدا وآل محمد.
کابرا سپاسی خوای کرد و گوتی ته واوه جەنابی خان گرێ کوێرەی کارەم بۆ دەکاتەوە ، کاتێک کە چووە ژورێ کە ڕوانی ئەوا قاڵیەکەی لە ژێر جەنابی خان دا ڕاخراوە ، هەرسووکێک بەرەو دواوە گەڕایەوە . خان کە ئەوەی دیت هەرای کردێ و گوتی بۆچی هاتی و بۆ گەڕایەوە؟ گوتی چ نەبوو قوربان ، دەمهەویست زیارەتت کەم و لە عاشوڕانامە خوێندنەوە دا بەشداری خێر و پادەشت بم .
ئەم بە سەرهاتە دەمانبەتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی خان لە ئاڵۆت و دزی و گزیری و جەردەیی خەڵقەکە لە یەکتر و پێش کەش کردن بە جەنابی خان و ئەوەمان دەخاتەوە یاد.
خەڵقەکە ئەو داهاتە کەمەی دەستی دەکەوت بە فەرمانی کوێخاو گزیر دەیانبردە ماڵی ئاغا و ڕۆزی منداڵانیان دەبڕی و نیوەی ساڵ بە برسیەتی دەمانەوە . ڕۆژگارێکی بە ڕاستی تاڵ و تاقەتپڕوکێنیان لە ژێر سێبەری خان بردۆتە سەر . کورد وتەنی ئەو ڕۆژانە هەر بڕۆن و نەیەنەوە .

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یەکێک ئیختیارەوکەوتۆتە جێــــــگا
یەکـــــێکیش تازە دەڕوا لە ڕێــــــگا
یەک مانگی چواردەو ئاوا بوو لە کەل
یەک تازە هاتــــوەو دەکا پەلاوپــــەل
یەکێک هەمـــبانەی هیوای بەتاڵە
یەکێ جێی هومێد ،وەک چرای ماڵە
یەک لە بەر پــــــیری پشتی چەماوە
یەک تازە لە خاک ســــەری هەڵـداوە
یەک پــــێی دەلەرزێو لە ڕۆیین نایە
یەک ڕیحانەیەو شــــلکە ســـــاوایە
یەک خۆی تێک ناوەو بەجێ دێڵێ ماڵ
یەک تازە هاتــــوەو دەکـــاگڕ وگــ ـاڵ
دونیا دێ و دەچـــێ وەک سیـــنەمایە
دەبێ جـــــێی بێـــڵن گەدا یان شــایە
قۆناغێــــک کاتی ، وەکوو هەوارگە
هەر زوو نۆرەت دێ لێپێچی بارگــە
قابیزی ڕووحەو پێت نادا دەرفـــەت
لە خۆتــــی وەکــە ئەو بارو کــۆڵەت
مەڵــــــێ دونیایــــەو زۆر بێ وەفایە
هـــــــەتا هــــەتایەئەمە یــــاســـــایە

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
داستانی ئەو دار بەڕوە هەر چۆنێکی لێک دەیەوە ، بۆ من لەو خاڵە دا جێی سەرنجە کە لە جەرەیان و ڕەوتی ئەنفال و زیندە بە گۆڕ کردنی سەد وهەشتا هەزار کورد کەی وکێ دژی ئەم کارە دزێوو دڕڕەندانە وێستایەوەو لە کوێ هەر نەبێ واعیزی کورد دەربارەی ئەم کۆمەڵ کوژیە کە هەموویان پیاوو ژن و منداڵی گوند نشین بوون لە کاتی خۆی دا بە دژی بکوژانیان لێدوانێکی دا، ، ڕەخنەیەکی بە ئاشکرا گرت ، تەنانەت ئیخوە عەرەبەکانمان بەیان نامەیەک یان وتەیەک کە برایەتی خویان بە پێی ئایەتی قوڕئانی پیرۆز بسەلمێنن [ انماالموءمنون اخوە] لەوان نەبیندراوە ، تۆ بیهێنە بەر چاوی خۆت سەد وهەشتا هەزار مرۆڤ زیندە بە گۆڕ کرێت ، ، پێم وایە کوردیش بۆخۆێ پێی وایە کە خوێنی عەرەب ڕەنگینترە لە خوێنی ڕەگەزی کورد ، ئینا تۆزێک بەم کردەوە دڕڕندانە دادەچڵەکان .بە پێچەوانەوەی ئەوکات ئێستا بازێک دەبینین کە ئەگەر بۆیان بلوایە لشکرێکیان لە لاوی کورد و پاش ماوەی ئەنفال کراوان ڕەوانەی بەرەی شەڕ بە دژی بکوژانی گەلی فەلەستین دەکرد .
@s_Alot
@s_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وەک لەم کورتە فیلمەدا دەیبینن ، ڕێویەک دەچێتە بەردەم ماڵی باخەوان و وەرزێرێک و دەست دەکاتە واقەواق ، دیارە داوای لێ دەکا فریای کەوێت ، ئەویش جوانمێرانە دوا ڕێویەکەی دەکەوێ تادەگاتە شوێنی مەبەست و بەچکە ڕێویەکەی لە تۆڕێک دەکاتەوە.
ئەمەلایەکی بابەتەکە.
بەڵام مەبەست لە دانانی ئەم کورتە فیلمە ، داهێنانی پرسیارێکە .
بە چ حەقێک و چ بڕیارێکی شەرعی مرۆڤ ڕێگە بە خۆی دەدا ئەوی ئاژەڵی کێویە بیکوژێ ، کە وای کردووە و تەنیا ئەو ئاژەڵە دوو پێیە وەمێنێ کە ژینگەی گۆی زەوی لە سێ عاقارەوە پیس کردوەو ، لە زەوی، لە دەریا و لە هەوا دا ، بە چەشنێک کە زانایانی بواری ژینگە پێیان وایە کە ئەگەر ڕێچارێک نەدۆزرێتەوە ، هەتا ساڵی 2050ی زایینی ژیان لە سەر گۆی زەوی بە هۆی پیس و ژەهراوی بوونیەوە بۆ مزۆڤ و هەرچی ئاژەڵە گونجاو نامێنێ .
کێ وای لێکردوە؟مرۆڤ .
مرۆڤ جانەوەرێکی سەیر وسەمەرەیە و پێی وایە کە هەرچی سرووشتی جوانە بۆ ئەوی تەرخان کراوە ، ئەگەر ڕێویەک مریشکێک بخوا ئەوا مەحکوم بە مەرگە ، بەڵام مرۆڤ ئەو حەقەی بە خۆی دەدا کە ڕێوی بخوات.
بائێمە هەوڵ بدەین هەتا بۆمان دەکرێ سروشت بپارێزین ، زۆرن ئەوانەی لە دوای ئێمەش دێنە ئێرە .

مەحموود دەروێش :
شەڕی دوووڵات کە کۆتایی پێ دێ سەرۆکی دوو لایەن بە پێکەنینەوە یەکتر بە گەرمی لە باوەش دەگرن و پێدەکەنن .
بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە دایک وبابێکن کە نیگەرانی نەگەڕانەوەی تەرمی کوڕە کوژراوەکەیانن.
کچێکە کە دەڕوانێتە ڕێگا و چاوەڕوانە دەزگیرانەکەی دوای تەواو بوونی شەڕ بگڕێتەوەو زەماوەند بکەن.
ژنێک ودوو منداڵی سەلکە و پێچکەن کە بەڕوونی نازانن شەڕ چیە و چی تێدا دقەومێ و هەر بۆیە هەر کە دەنگی دەرگایە دێ بەرەو ڕووی هەڵدێن تا باوکی سەربازیان بگرنەوە ئامێز و خەون و هیواو هومیدی داهاتوویانی پێ مسوەگەر کەن

مێشکی کەری خواردووە
ساڵێک دوعانوسێک کە دێواو دێ دەسوڕایەوە تا عانەیەکی بەفڕوفێڵ دەسکەوێ چووە ماڵێک و ژنی ماڵەکە بە دووعانوووسەکەی گوت سیحرێک ، شتێکم پێ بڵێ بەشکم مێردەکەم هەرچی پێی بڵێم بە قسێم کات و تەواوو دایمە گوێ ڕایەڵم بێ ، دوووعانووسەکە گوتی سەری کەرێک پەیدا کە ومێشکەکەی بدەرێ بیخوا ، کارت دروست و میزان دەبێت، ژنەکە سەرێ کەرێی پەیدا کرد و جوان پاکی کرد و لە حەوشێ داینا تا وشک بێتەوە، لەوکاتە دا مێردەکەی هاتەوە و سەرەکەرەکەی بینی و لەژنەکەی پرسی ئەوەت لە کوێ دەست کەوتوە ؟ !
،ژنەکە گوتی بەدەم و دەندوکی قەلەڕەشێکەوە بوو ، کابرا خێرا باوەڕی کرد . ژنەکەئەمەی بۆ ژنی دراوسێکەیان بەیان کرد وگوتی بڕیارم وایە دەرخواردی بدەم ، ژنە دراوسێکە گوتی لێی خەسار مەکە و خۆشت ئەزیەت مەکە مێردەکەت هەر ئێستا گوێ لە مست و فەرمانی تۆیەو وشەش دانگ کەرە ، چونکە دەبوو بیزانیایە سەرە کەرێکی چوارمنی بە قەلە ڕەشێکی نیو کیلۆیی هەڵناگیرێت و ئەوە درۆیەکی ناوازەیە °

کاتێک لە قوتابخانەی سەرەتایی دەمخوێند ، مامۆستایەکی تورک دەرسی پێ دەگوتین ، دەیزانی کە من کوردم ئەگەر پرسیارێکی لێ بکردمایە و وڵامەکەم دروستیش بوایە هەر لێی دەدام .
ڕۆژگار هات و چوو هەتا ئەوەی کە من لە زانکۆ تەواو بووم ، هەواڵی نەخۆش بون وگێرۆدە بوونی ئەو مامۆستایەم بە نەخۆشی شێر پەنجە زانی، هەر بۆیە یەکەم فیلمێک کە دروستم کرد ، داهاتەکەم دانا بۆ دەواو دەرمان و چاک بوونەوەی ئەو مامۆستایە .
خزم و دۆست گوتیان باشە کە دەزانی ئەو مامۆستایە ئاوا لە گەڵ تۆ بەدڕەفتاری کردوە چوونکە کورد بووی، ئێستا مانای نییە هەڵوێستی تۆ ئاوایە .
لە وڵامی ئەوان دا گوتم ڕاستە ، بەڵام دەمهەوێ بە ئەوو ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە بسەلمێنم کە ئێمە بێ ڕەحم و دڕڕندە نین وەکو ئەوەی کە ئێمە دەناسێنن ، ئێمە مرۆڤایتیمان لە نەتەوایەتی زۆر پێ گرنگترە .
لە وتەکانی یەڵماز گۆنای نوووسەر و فیلمسازی کوردی کوردوستانی باکوور

مافی وتۆ (veto)
وتۆ وشەیەکی لاتینیەو بەواتای "من دژایەتی دەکەم"ە
لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی کە سەنتەرەکەی لە نیۆیۆرکە پێنج وڵات هەن کە مافی وتۆیان هەیە کە بریتین لە :
ئینگلیس ،فەڕانسە ، ئەمریکا ، چین و ڕووسیا
ئەم پێنج وڵاتە لە ئەنجومەنی ئاسایش ماف و حەققی وتۆیان هەیە .
بڕیاری مافی وتۆ لە ساڵی 1945ی زایینی لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم لە لایان سێ وڵاتی شۆڕەوی و ئینگلیس و ئەمریکاوە پێشنیار کرا و پاشان لە ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی پەسند کرا .
ئەگەر بڕیارێک درایە دەنگ دان و یەکیان دژایەتی کرد ودەنگی بۆ نەدا ئەوا پەسند ناکرێت.
وەک دەگوترێ شۆڕەوی پێشو کە ئێستاڕوسیەیە تا ئێستا 138 جار کەڵکی لە مافی وتۆ وەرگرتووە کە زورترین کەڵک وەرگرتن لەو مافەیە.

٭٭چەند لاپەڕەیەک بۆ دواوە ٭٭
دەمهەوێ تاوێک بچمەوە سەرەتای تەمەنم و چل پەنجالاپەڕە لە ساڵەکانی ڕابردوی تەمەنم هەڵدەمەوەو بچمەوە گوندەکەی خۆمان و بە شەوێکی بەهاری وەک ئێستێ لە کاتی مانگەشەو دا کووچەو کۆڵانەکان و گەڕەکەکانی بە شێنەیی بگەڕێم ، ئەوکات لە بەردەمی زۆربەی ماڵەکان حەوشە مەڕێک و حەوشەیەکی چکۆلەتری کاژیلە ساوا وبەرخولەو لە تەنیشتئەوانیشەوە مانگایەک وگایەک و کەرێک بەسترابوونەوە ، دێکە لە بەر تەڕبوونەوەی مەڕ و ماڵات و پاتاڵ بە گژوگیای بەهارێ یەکسەر بۆنی ڕیخی گرتووە ، لەنێو حەوشە مەڕەکە مشت ومڕی بازێک بزن و مەڕ دێتە گوێ کە بەو نیوە شەوە ئاڵۆزیان تێکەوتووە ، لەتەنیشت ئەوانیشەوە گوێرێژکە چار جار بەدەم گیا خواردنەوە پشمە و پڕمەیکی لێدێ و بوونی خۆی دەسەلمێنێ ، دێکە هەروەک سەدان ساڵ لەپێشئێستا ئاسەوارێکی نوێی لێ بەدیناکەی نە کارەبا نە ماشێن و جادەو بان ، وەک هەزاران ساڵ لە مەوبەر ،
سەر بانەکان هەموو گڵەبانن ، ، گوێ سوانەکان پڕن لە هێلانەی چۆلەکە پاساری و لەم وەرزەش دا لە هەر گوێ سوانێک گوێ ڕادێڵی دەنگی پەڕسێلکێک دەبیسی کە خەریکی هێلانەیەکە کە هێلکە چۆلەکەی تێدان و دەیاندزێ ، یان گوێت لێیە بەو نیوەشەوە مارێک هەڵیکوتاوەتە سەر هێلانەیەک و خەریکە بەچکە چۆلەکەکان دەخوا و چاوت لێیە کە دایکەکەیان چ شین وهات وهاوارێکی گرتۆتەوە ، بەڵام شەوەو کەس بە فریای ناکەوێ .
چل و پەنجا ساڵ لەمەوبەر ، زوربەی دایک وباب و دایە گەورێ وباپیرەکانی ماڵەکان کە ئێستا لە توێی خاک دان و دەڵێی هەر نەشبوون لە بەر ماندوویی و شەکەتی و هەڵدا و پێڵداو گەرمێن وکوێستان و جووت وگیاڕنینەوەو مێو کێڵان و...... زوو خەوتوون بۆ ئامادە بوون بۆ ڕۆژێکی نوێ . ماڵەکان چرپەیان لێ نایە ،لە بازە ماڵێک پیرێکی ئیختیار دەنگی کۆخەو ناڵەی دێ کە دیارە بە ئازارەو خەریکە لەش و ئەندامی چیدی بەرگەی ئەو هەموو خەم و دەردەی ڕۆزگار و چەرمەسەرەی ناگرن و وادەردەکەوێ وادەی کۆچێکی هەتاهەتایی هاتووە .ڕووحی بەتەمای چۆڵ کردنی ئەو قاڵبەیە کە سێ چارەکەسەدەیە خۆێ تێدا مەڵاس داوە .لەوکاتەداکەسێک دەبینی کە بەئەسپایی لە دیوێکی تاریک و تنوک دێتە دەرێ و بە مەسینەیەکەوە ڕوو لە تەویلێ دەکات ، یان بەو تاریکایە دەچێتە لاکۆڵانێک .
ئەوەی کە زۆرتر بوونەتە پاسەوانی گوند لەم نیوە شەوە دا پشیلەکانن کە ئەوانیش بە شێکن لە دانیشتوانی ئاوەدانی ، ساڵەهای ساڵە لە گەڵ مرۆڤ دا سازاون ، شتێک کە هەیە لە ڕوانگەی دانیشتتوانی گوندەکەوە پشیلەکان لە شەواندا لە بەر ئەوەی دەستیان لە گەڵ جندۆکەکان تێکەڵاو ەو لە گەڵیاندا لە هات و چۆ دان مەترسیدارترن و وادەر دەکەووێ کە زۆربەیان بەشداری ئاهەنگ و کۆڕی ماتەمینی جندۆکەکان بوپن لە نێۆ دار بی و چخوردی شیوی گەورەو لە دەورو بەری ئاشەکۆنەکەی دا کە ئەوەش ببوە هۆی ئەوەی کە کەس نەوێرێ پیشیلەکان بە تایبەت لە شەوان دا ئازاربدا .
ئەوەی هێناومەتەوە خەیاڵ هی پەنجا ساڵێک لەمەو بەرە ، تەمەنێکە ، چوونکە تەواویئەو ئاژەڵ و بوونەوەری ئەوکات و زۆربەی هەرە زۆری خاوەن ماڵەکان لە ژیان دا نەماون و بارگەو بنەیان پێچاوەتەوە وبێ سەر و شوێن بوون .
ئەوەی بەراوردی دەکەم لە ڕواڵەتی گوندەکە تەنیا یەک شت وەکوو خۆی ماوە ئەویش ئاسمانەکەیەتی لە گەڵ مانگ کە هێدی هێدی وەک چاوەدێرێک لە گوشەیەکەوە بۆ لایەکی دیکە دەجمێ ،
بەڕاست ناوێرم کە سەرێک بە خەیاڵ ڕوو لە ژوورەکەی ماڵێ خۆمان وەکەم ، چوونکە توانای هەڵگرتنی خەمێکی گەورەی پڕتەوازە بوون و لە یەک ترازانی دایک و باوک و منداڵەکان و ئەندامانی بنەماڵە بە هۆی کۆچی هەتا هەتایی یان لێک دوور کەوتنەوە و هەرکەسە بەرەوعاقارێک چوونم نییە و واچاکە دەست هەڵگرم و کتێبە شڕۆکەی ڕۆژگار وەپێچم و هاکا منیش و تۆش و ئەویش بڕوێنە توێی کتێبی کۆنی مێژوەو هاکا ون بووین و بە پاڵە پەستۆ جێمان بۆوانەی کە تازە هاتوون و بڕیارە بێن بەبێ خوشی و ویستی خۆۆمان وەک ئەوانەی پێش خۆمان چۆڵ کەین .
ماڵ ئاوا نیشتیمان و ساڵ و حەیامێکی زۆر هەر بە ئاوەدانی وەمێنی و دانیشتوانت بە خۆشی و ئاشتی و سڵامەتی ژیان بەرنەسەرێ .ئاممین

ئەمە دووکانی کابرایەکی هیندو مەزهەبە کە لە کاتی لەت بوونی هیندوستان لە 73ساڵ لەمەوبەر هیندوەکە بە جێی هێشتوەو بە دانیشتوانی ئەو گوندەی لە بلوچستان گوتوە کە دەچم کاروبارەکان دەکەم و دێمەوە ، بەڵام ئەوە حەفتاووسێ ساڵە نەگەڕاوەتەوە .
خاوەنی دووکانەکە موسوڵمانێکی بلووچ بووە کە لە ژیان دا نەماوە ، بەڵام وەسیەتی بۆ کوڕەکانی کردوە دەرگای ئەو دووکانە هەتا خاوەنەکەی دێتەوە با هەر داخراو بێ ، چوونکە ئەمانەتی هیندوێکە لە لای موسوڵمانێک . دیارە وەک نەریتێکی ئەمانەتداری هەر بە داخراوی ماوەتەوە .
ئەو نەریتە لە کۆن دا لە وڵاتی ئێمەش بووە ، بە شاییدی خەڵقی قەدیم لە گوندێک یان شارۆچکەیەک گاور و جولەکە و موسوڵمان تێیداژیاون و زۆرینەشیان موسوڵمان بوون و مەلای دێ قەت فتوای ڕەوابوون و حەڵاڵ بوونی ماڵی غەیرە موسوڵمانی نەداوەو دانیشتوانی هەوڵیان داوە کە پارێزەری گیان و ماڵی یەکتر بن . شارستانییەت وتەمددون بەوەدەڵێن و ئەو کۆمەڵگایە شیاوی پێکەوە ژیانە .

تکنیکی sos
تەیارەی ئێڕباس لە کاتژمێرێک دا هەشسەد کیلۆمیتر ڕێگە دەبڕێ ، دەیان ساڵ بەم شێوازە نەفەر لەم سەری دونیا بۆو سەری دونیا ڕادەگوێزێ .
بەڵام جێتی شەڕکەر بە خێراییەکی زۆر زیاتر دەڕوات.
ڕۆژێک فڕۆکەوانی جێتەکە گەیشتە سەر سەری ئێڕباسەکەو خێراییەکەی تەواو کەم کردەوە ، ئەوجار بە فڕۆکەوانی ئێڕباسەکەی گوت ،تەماشەیەکی من بکە ، بەخێرایی بەرەوسەرتر فڕی تا لە چاوان ون بوو ئەو جار بە خێراییەکی سەرسام هێنەر بەرەو پانایی دەریا هاتە خوار ئەوەندەی نەمابوو کە باڵەکانی لە ئاوی دەریاکە درێ و دیسان هاتەوە سەرێ
لە فڕۆکەوانی ئەیڕباسەکەی پرسی پێت چۆن بوو ؟ وتی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێش بوو .
وتی ئێستا نۆبەی تۆیە بڕوانیە من بزانە من چ دەکەم .
فڕۆکەوانی جێت چارەکە سەعاتێک چاوەڕوان مایەوە ، فڕۆکەوانی ئەیڕباسەکە وتی چۆن بوو ؟
فڕۆکەوانی جێتە شەڕکەرەکە گوتی من هیچم لێ نەدی .
فڕۆکەوانی ئێڕ باسەکە گوتی من لە سەر جێی خۆم هەستام سەردانێکی موتۆڕخانەکەم کرد . چوومە لای چەند کەسێک لە موسافیرەکان ، قاوەیەکم خواردوەو شتێکیشم خوارد .
ئەوەیە پێشهاتەی ٭٭ sos ٭٭
پێویستە ئەم ڕواڵەتە بە جوانی ڕەچاو بکەن ئەو کەسانەی کە لە نیوەی تەمەنیان تێپەڕ بوون . خێراییەکەیان کەم کەنەوە ، هێواش بڕۆن ، چێژ بەرن لە و ماوەی کە لە ژیان دا ماون .
بەیانیان هەڵاتنی خۆر ببینن ، سەیری ئەتوار و کایەی منداڵانی کۆڵان بکەن . گوێ بدەنە خوڕەی باران ،سەرنج بدەنە بزەو غوڕەی منداڵێکی ساواو تازە لە دایک بوو..
چاوەڕوانی بکەن بۆ بینینی دۆستێک و هەڤاڵێکی دێرین ، گوێ بدەنە مۆسیقایەکی خۆش.
خێرایی ژیانی دەورانی لاوی بە تەواوی کەم کەرەوە .
ژیان زۆر کەم وکورتە وچێژی لێ وەرگرن
لەسەرت پێویستە بەم کارانەت وانەی ژیان بدەیە لاوان و کەم تەمەنتر لە خۆت، هەتا ئەوانیش لە داهاتوو دا ئەوتۆ هەڵس و کەوت بکەن و جێگە و پێگەی خۆیان بناسن .
جا با ئەوانەی تەمەنیانبۆ سەروی پەنجا هەڵکشاوە ڕەچاوی sos بکەن .واتە:
هێواشتر ، پیرتر ، هۆشمەندتر

بۆ سەیید بە کەمی هەستی کوردایەتیان هەیە؟
وەک دەزانین وشەی سەیید وشەیەکی عەرەبیە واتە سەروەر وڕێزدار .
دیارە سەییدزادەکان پێیان وایە نەوەو نەویلەی حەزرەتی حەسەن و حسەینن کەئەوانیش کوڕی حەزرەتی فاتیمە و حەزرەتی عەلی بوون . حەزرەتی فاتیمە کچی حەزرەتی مەحەممەد(د.خ) و حەزرەتی خەدیجەیە .
دیارە دوای پەرەسەندنی وڵاتی ئیسلامی و بڵاو بوونەوەی عەرەبی حیجاز لە زۆربەی وڵاتان و کوردوستان ، ژمارەیەکیان لە کوردووستان ماونەوەو نەوەو نەویلەیان لێ کەوتۆتەوە . سەیدەکان لە گەڵ کوردەکان کچ و ژنیان لێ خواستوون و کچیشیان داوە بە ئەوان ، خاڵێکی جێی ئاماژە ئەوەیە کە تەنیا ڕەگەزی نێر یان کوڕ هەڵگری پێشگری وشەی سەییدن و کچی سەیید ئەگەر شوو بە غەیری سەیید بکات ئەوا منداڵەکانی ئەو ناوەیان لە سەر هەڵدەگیرێ .
بەم پێیە بۆمان دەرکەوت کە سەیید و سەیید زادە بە گشتی لە باوکەوە لە نەویلەی عەرەبن و لە دوای سەرهەڵدانی ئایینی ئیسلام لە کوردوستان لێرە نیشتەجێ بوون ،
کورد مێژوەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و لە داوێنی کێوەکانی زاگرۆس و ئەلبورز و ئارارات دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە دەیان هەزار ساڵ لەمەو بەر .
بە بێ گومان کەسێک کە باوو باپیری مێژوێکی دوورو درێژیان لە سەر ئەم خاکە هەیە ، هەستی بەرپرسیاریەتی و خۆشەویستی بە خوێن وئێسک وڕەگ و پێستەوە بۆو خاکە و دارو بەردە
هەیە . مێژوەکەی بەلاوە گرینگە و بە تاسەو نیگەرانیەوە بۆ منداڵ و نەوەونەویلەی دەگێڕێتەوە و چاوەڕوانی لێیان هەیە کە ئەوانیش هەمان هەست و سۆزیان بەرامبەر بە زێدی کۆن و لە مێژینەی پێشونیانیان ببێت .
ئێستا بۆت دەرکەوت کە بۆ بە دەگمەن سەیید ئەو هەستە نەتەوایەتیەیان هەیە؟
لە بیرمان نەچێ بابەتی خان و ئاغا پرس و بابەت و باسێکی جیاوازی دیکەیە و لە گەڵ پرسی سەیید دا یەکتر ناگرنەوە .