"ئاڵۆت ۱۵ " ٭نۆستالۆژی٭ برەوەری٭
کەشکۆڵ لە کۆڵ کەم بچم بۆ " گۆرک"ێ
لە گەڵ شەماڵێ بدەم کێبەرکێ
تۆزێ وەحەسێم لە "دارێ پشیلان"
لە "گوێزە ڕەش"ێ ببم بە میوان
وەبەر ئاوری دەم کەترییە ڕەشی
دە ساڵ جوان وەبم بە هەواکەشی
توتنەکەی بڕنێ "حاج فەقێ مینە"
بژار کا توتن لە جلە و پڵپینە
لە بۆ ئێوارە سەد پەت پێوەکەی
بیبەیە داربەندێ ڕێک ڕێک هەلیخەی
ئەوجا وەیکەین دەرکی زیندانێ
گڵۆزە توتن بێنە مەیدانێ
سندوق ببەسترێ،تێلیس ڕاخرێ
توتنەکە داگرین،بۆت بێنن ترێ
ئەوجا لێوەکەی هەم شوتی و گڕکان
هەڵخزێم یەکسەر بۆ سەری "لوتکان"
هەوایی ماچ کەم "کانییە پور مینا"
تێرتێر لێی وەخۆم،بە دڵ بە ئیشتیا
تازە ببمەوە بشکێ سیرۆشیم
ئەرخەیان ببم بمرێ پەرۆشیم
ئەوجا سەرەوژێر لە بۆی داپەڕم
بایوەدەم پەنا بۆ "ئاوبەش" بەرم
لای "خاڵە عەلی" پشوویێ دەرکەم
بە دۆی بە قەزوان گەروویێ تەڕ کەم
درێژەی هەیە ........
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
کەشکۆڵ لە کۆڵ کەم بچم بۆ " گۆرک"ێ
لە گەڵ شەماڵێ بدەم کێبەرکێ
تۆزێ وەحەسێم لە "دارێ پشیلان"
لە "گوێزە ڕەش"ێ ببم بە میوان
وەبەر ئاوری دەم کەترییە ڕەشی
دە ساڵ جوان وەبم بە هەواکەشی
توتنەکەی بڕنێ "حاج فەقێ مینە"
بژار کا توتن لە جلە و پڵپینە
لە بۆ ئێوارە سەد پەت پێوەکەی
بیبەیە داربەندێ ڕێک ڕێک هەلیخەی
ئەوجا وەیکەین دەرکی زیندانێ
گڵۆزە توتن بێنە مەیدانێ
سندوق ببەسترێ،تێلیس ڕاخرێ
توتنەکە داگرین،بۆت بێنن ترێ
ئەوجا لێوەکەی هەم شوتی و گڕکان
هەڵخزێم یەکسەر بۆ سەری "لوتکان"
هەوایی ماچ کەم "کانییە پور مینا"
تێرتێر لێی وەخۆم،بە دڵ بە ئیشتیا
تازە ببمەوە بشکێ سیرۆشیم
ئەرخەیان ببم بمرێ پەرۆشیم
ئەوجا سەرەوژێر لە بۆی داپەڕم
بایوەدەم پەنا بۆ "ئاوبەش" بەرم
لای "خاڵە عەلی" پشوویێ دەرکەم
بە دۆی بە قەزوان گەروویێ تەڕ کەم
درێژەی هەیە ........
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
#بە ناوی خوای دڵاوای بە بەزە#
لە بەرەبەرەی نوێ بوونەوەی ساڵ و ئێوارەی چوار شەممە سووریدا دەست پێشخەری دەکەین و بەم بۆنەوە ساڵی نوێ و نەورۆزی پیرۆزی کوردەواری و دەسپێکی کۆتا ساڵی سەدەی چواردەی کۆچی هەتاوی بە روحێکی کوردانە و هەستێکی دوبارە کوردانەوە لە هەموو ئەندامانی گەلێ خۆشەویست و بە ئەمەگی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت بە گشتی و خەڵکی خۆشەویست و زێدە ئازیزی ئاڵۆتی، پیرۆز بایی دەڵێن و ممبارەک بایی دەکەین و لە ناخی دڵەوه ساڵێکی لێوان لێو لە خێر و بێر و تەژی لە ئاسوودەیی و ئەرخەیانی و سوژن درو لە خۆشی و کامەرانیتان بۆ بە ئاوات دەخوازین و شانازی دەکەین بە وەی کە ساڵێکی ترش میوانی ماڵەکانتان بووین ،بەو هیوایە میوانێکی روح سووک بووبین و ساڵی داهاتووش هەروا روح سووک وەمێنین
لە کۆتایی دا لەش ساغی و تەندروستیتان لە خوای گەورە داواکارین و لێی دەپاڕێینەوە لە هەر جۆرە نەخۆشی و ناخۆشییەک بە تایبەت پەتای نەحس و ناحەزی کڕۆنا بە دوور و پاڕیزراو بن، یاخوا ئامین
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت

""هەڵەبجە""
هەڵەبجەی شاری کوردنشین
شوێنی عیڕفان، ئەوین ودین
بۆی گێڕاوە کورد گەرمەشین
خنکاوەو نەیما هێز وتین
٭کوردەو بە شی لەنێوچوونە٭
هەڵپڕوزاوە گیاووگٓ----------ژ
لە چنگ دوژمنێکی خوێن مژ
بە کورد و کوردستانە دژ
خوێنی مژین وەک گەنە وسژ
٭کەوشەنی ئێمە ناڕوونە٭
هەڵەبجە بوو بە گۆمی خوێن
جەستەی کرا بێ سەر و شوێن
گڵی ساردی بۆ بوو بە نوێن
کەس نەما لە گەڵی بدوێن
٭ئاشنایە ئەم ئەزموونە٭
دوژمنێکی بوغزاوی و دڕ
خاکی هەڵەبجەی کردە گڕ
پڕ پڕ بوون لە ژار چه م و خڕ
ئە هریمەن کردی شڕ و دڕ
٭ زامی کورد بێ گۆشتە زوونە٭
دێ دەنگی گریان و شیوەن
سووتا هەڵپڕووزا چیمەن
هەڵەبجە کرا کەوو شەن
کەوتە بەر کەڵبەی ئە هریمەن
٭ کورد قڕان یاساو قانوونە٭
ئاسۆمان داخەکەم لێڵە
کوردە و پیشەی وشکە کێڵە
دوژمنمان پاپەتی و وێڵە
بە خوێنمان توونین ئەم خێڵە
٭بەشی ئێمە پارچە بوونە٭
تۆ بڵێی کە داوەڵی ڕەش
ون بێ لە وڵاتی ئێمەش
چی دیکە سەر نەنێین لە هەش
بەدیبێ ئاسۆی ڕوون و گەش
٭هێمن فەرمووی ئەسۆ ڕوونە٭
خدرزادە
@S_Alot
هەڵەبجەی شاری کوردنشین
شوێنی عیڕفان، ئەوین ودین
بۆی گێڕاوە کورد گەرمەشین
خنکاوەو نەیما هێز وتین
٭کوردەو بە شی لەنێوچوونە٭
هەڵپڕوزاوە گیاووگٓ----------ژ
لە چنگ دوژمنێکی خوێن مژ
بە کورد و کوردستانە دژ
خوێنی مژین وەک گەنە وسژ
٭کەوشەنی ئێمە ناڕوونە٭
هەڵەبجە بوو بە گۆمی خوێن
جەستەی کرا بێ سەر و شوێن
گڵی ساردی بۆ بوو بە نوێن
کەس نەما لە گەڵی بدوێن
٭ئاشنایە ئەم ئەزموونە٭
دوژمنێکی بوغزاوی و دڕ
خاکی هەڵەبجەی کردە گڕ
پڕ پڕ بوون لە ژار چه م و خڕ
ئە هریمەن کردی شڕ و دڕ
٭ زامی کورد بێ گۆشتە زوونە٭
دێ دەنگی گریان و شیوەن
سووتا هەڵپڕووزا چیمەن
هەڵەبجە کرا کەوو شەن
کەوتە بەر کەڵبەی ئە هریمەن
٭ کورد قڕان یاساو قانوونە٭
ئاسۆمان داخەکەم لێڵە
کوردە و پیشەی وشکە کێڵە
دوژمنمان پاپەتی و وێڵە
بە خوێنمان توونین ئەم خێڵە
٭بەشی ئێمە پارچە بوونە٭
تۆ بڵێی کە داوەڵی ڕەش
ون بێ لە وڵاتی ئێمەش
چی دیکە سەر نەنێین لە هەش
بەدیبێ ئاسۆی ڕوون و گەش
٭هێمن فەرمووی ئەسۆ ڕوونە٭
خدرزادە
@S_Alot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌
☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە
کۆچی دوایی :
حاجی ژنەسەكین
كاتی بە خاك ئەسپاردن
تا كەمێكی تر لە كەوپێچی خوارو بەڕێوە دەچێ
📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: ...
كەوپێچی خواروو
🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

سریوەی ئاڵۆت/Alot pinned «🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌 ☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە کۆچی دوایی : حاجی ژنەسەكین كاتی بە خاك ئەسپاردن تا كەمێكی تر لە كەوپێچی خوارو بەڕێوە دەچێ 📌شوێني سه ره خۆشي : 🕌مزگەوتي: ... كەوپێچی خواروو 🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی…»
سریوەی ئاڵۆت/Alot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌 ☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە کۆچی دوایی : حاجی ژنەسەكین كاتی بە خاك ئەسپاردن تا كەمێكی تر لە كەوپێچی خوارو بەڕێوە دەچێ 📌شوێني سه ره خۆشي : 🕌مزگەوتي: ... كەوپێچی خواروو 🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی…
بە خاك ئەسپاردنی تا كەمێكی تر لە زیارەتی كەوپێچی خواروو بەڕێوە دەچێ
بە ناوی بەرزە ناو
وێرای پیرۆز بایی دوبارەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێ لە سەرجەم ئەندامانی کاناڵەکە و خەڵکی زێدە خۆشەویستی زێدە پیرۆزەکەم ئاڵۆتی هەمیشە بەهار و هەمیشە نازداز
کۆچ کردوانی ساڵی نەوەد و نۆتان بیر دینینەوە
" انا لللە و ان الیە راجعون "
کۆچکردوانی ئاڵۆتی، لە ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاویدا
۱- یەک شەممۆ ۹۹/۱/۱۰: مەلاژنە فاتمی مەلا عەبدوڵڵا
۲- چوار شەممۆ۹۹/۲/۱۰:نەسرینێ مەحمودی حاجی
۳- چوار شەممۆ ۹۹/۴/۱۱: عەبدوڵڵای حاجی خدر
۴- یەک شەممۆ ۹۹/۴/۱۵: حاجی عەلی ترشە
۵- دوو شەممۆ ۹۹/۴/۱٦: کەریم باڵووڵ
٦- ............ /۹۹/۸/: کەریمی حاجی ڕەسووڵ
۷- پێنج شەممۆ ۹۹/۸/۸: کەریمی شهلایی
۸- هەینی ۹۹/۱۱/۲۴ : پور شەرافەتێ ڕەسووڵ چاوڕەش
۹- چوار شەممۆ ۹۹/۱۲/٦: خاڵەحمدی مەحمودی مەلا مەجید
۱۰- چوار شەممۆ ۹۹/۱۲/۲۷: حاجی ژنە سەکین
خوای گەورە بیانبەخشێ و جێگەیان بەهەشت بێ ئامین
م۰ قادر پوور ۹۹/۱۲/۳۰

کوا حاجی عەلی ناسراو بە ترشە
مەند و لە سەرخۆ دایم و هەمیشە
یا خاڵەحمەد شۆرەت مەجید پوور
پیاوێ زۆر باش، هەم زۆر بە مشوور
یا مەلاژنە فات هی مەلا عەبڵای
نەجابەت بڕابوو بە بەژن و باڵای
عەبدوڵڵای حاجی خدر بۆ کوێ چوو
ئەویش ڕێبواری ئەم ڕێگەیە بوو
کوا پوور شەرافەت ڕەسووڵ چاوڕەشی
گۆڕ ئاواڵەی کرد بۆ ویش باوەشی
مەحموودی حاجی کوانێ نەسرینی
مەرگ هی گشتە بکە تەمرینی
حاجی ژنە سەکین، خاتوونێ مەتین
مەرگ بۆ ئەویش نایەوە کەمین
هەر لە ئەو جوانە بەڵێ بە یەقین
لە ئەم گوڵزارە دەستە گوڵ چنین
کوا کا کەریم ،کەریم شەهلایی
ئەویش قەبر بوو بە ماڵی دوایی
یا کەریم باڵووڵ ، ماڵی لە زەرواو
پیاوێکی باش، دەم و زار پاراو
کەریمی حاجی ڕە سووڵ کالیاری
لە دیاری غەریب دوا کۆچ و باری
م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱۲/۳۰
@S_Alot
مەند و لە سەرخۆ دایم و هەمیشە
یا خاڵەحمەد شۆرەت مەجید پوور
پیاوێ زۆر باش، هەم زۆر بە مشوور
یا مەلاژنە فات هی مەلا عەبڵای
نەجابەت بڕابوو بە بەژن و باڵای
عەبدوڵڵای حاجی خدر بۆ کوێ چوو
ئەویش ڕێبواری ئەم ڕێگەیە بوو
کوا پوور شەرافەت ڕەسووڵ چاوڕەشی
گۆڕ ئاواڵەی کرد بۆ ویش باوەشی
مەحموودی حاجی کوانێ نەسرینی
مەرگ هی گشتە بکە تەمرینی
حاجی ژنە سەکین، خاتوونێ مەتین
مەرگ بۆ ئەویش نایەوە کەمین
هەر لە ئەو جوانە بەڵێ بە یەقین
لە ئەم گوڵزارە دەستە گوڵ چنین
کوا کا کەریم ،کەریم شەهلایی
ئەویش قەبر بوو بە ماڵی دوایی
یا کەریم باڵووڵ ، ماڵی لە زەرواو
پیاوێکی باش، دەم و زار پاراو
کەریمی حاجی ڕە سووڵ کالیاری
لە دیاری غەریب دوا کۆچ و باری
م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱۲/۳۰
@S_Alot
"ئاڵۆت ۱٦ " ٭نۆستالۆژی٭ بیرەوەری٭
ئەوجا بە دیدە بێگرمە نیشان
ڕاست بیهەنگێوم "دەشتی جێ ماشان"
خۆ فێنک وەکەم لە سەر تەستێرێ
"حاجییە ئایشێ"ئاوێ بدێرێ
لە "قوڵەسارمێ" سەرێک هەڵێنم
"پوورە شەرافەت"کەمێ بدوێنم
لە گەڵی بچم تۆزێ بۆ "قۆنگرێ"
بەرکۆشێ هەڵدا بۆ لوشە و کەنگرێ
بگرین گەر بۆمان بڕەخسێ هەلێ
یەک دەڵق زەروو لە "گۆم باخەلێ"
بچمە سەرێ بۆ "کەڵکێ" و " قولان"
بۆ "گردەڕەشی" ڕەشێکی هەرمان
بگەم بە خزمەت "مێرگان"، "کانی هەندوان"
دەک ئاوەدان بن یا ڕەب هەر دووان
وا دڵم ڕۆیی بە لار و لەنجە
ئاخر داوەتی کا " دارە کونجە"
"دارە کونج" جا، کونج بێ لە مازوو
هەتا ئێوارە بچنی بێ پشوو
ئاوی سارد و سۆڵ لە "کانی سارد"ێ
بە گۆزان یاخو، جەوەندە بۆت بێ
گۆیژان لێوەکەی پڕ بە باخەڵێ
گەروانکێک قەیسی هم لە "باخەلێ"
ئێوارە بێمە لای جوتە دارێ
شەوە زەنگ بە سەر دێ دا ببارێ
بمگرە و هاتم "کانییە دەروێشی"
نیمە پەرۆشی مادام تۆ خۆشی
درێژەی هەیە .......
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
ئەوجا بە دیدە بێگرمە نیشان
ڕاست بیهەنگێوم "دەشتی جێ ماشان"
خۆ فێنک وەکەم لە سەر تەستێرێ
"حاجییە ئایشێ"ئاوێ بدێرێ
لە "قوڵەسارمێ" سەرێک هەڵێنم
"پوورە شەرافەت"کەمێ بدوێنم
لە گەڵی بچم تۆزێ بۆ "قۆنگرێ"
بەرکۆشێ هەڵدا بۆ لوشە و کەنگرێ
بگرین گەر بۆمان بڕەخسێ هەلێ
یەک دەڵق زەروو لە "گۆم باخەلێ"
بچمە سەرێ بۆ "کەڵکێ" و " قولان"
بۆ "گردەڕەشی" ڕەشێکی هەرمان
بگەم بە خزمەت "مێرگان"، "کانی هەندوان"
دەک ئاوەدان بن یا ڕەب هەر دووان
وا دڵم ڕۆیی بە لار و لەنجە
ئاخر داوەتی کا " دارە کونجە"
"دارە کونج" جا، کونج بێ لە مازوو
هەتا ئێوارە بچنی بێ پشوو
ئاوی سارد و سۆڵ لە "کانی سارد"ێ
بە گۆزان یاخو، جەوەندە بۆت بێ
گۆیژان لێوەکەی پڕ بە باخەڵێ
گەروانکێک قەیسی هم لە "باخەلێ"
ئێوارە بێمە لای جوتە دارێ
شەوە زەنگ بە سەر دێ دا ببارێ
بمگرە و هاتم "کانییە دەروێشی"
نیمە پەرۆشی مادام تۆ خۆشی
درێژەی هەیە .......
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
" ئاڵۆت ۱۷ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭
"بریت"م دایم تەرز و بەرز بی
هەمیشە بەهار هەر یەک وەرز بی
"بریت"م تەنیا تۆ ئاو دەنگمی
ئەتۆ یارەکەی گەنم ڕەنگمی
بووکی ڕازاوەی شۆخ و شەنگمی
ئەتۆی دوو دیدەم ئەتۆجەرگمی
لە "بنەی دوکانان" ئاوا دێمە سەر
بە یادی جاران یاران دیدە تەڕ
من بە قوربانی "مەیدانان"ت بم
من بە میوانی هەوای نیانت بم
سەرگەردی هوڕ و من هەڵدێرت بم
هەم زەرد و ڕازی کەس نەوێرت بم
بن بەردت سەکۆی حەسانەوەم بێ
ئەشکەوتت مەکۆی حەوانەوەم بێ
"بریت"م کوانێ سەفای جاانت
کوانێ ڕێچکەی بزن و مەڕانت
بۆ وان ڕۆژانە هەڵکێشم ئاخێ
پێوەی بوو شوانێ هەر پلە شاخێ
"کا سەلیم" لە سەر جا تاشە بەردێ
بۆی دابنیشێ ڕووبەووی ناودێ
لە شمشاڵەکەی ببزێوێ پەنجە
بزن و مەڕانی بە لار و لەنجە
بێنە سەر کانییە و تێر وەخۆن لە ئاو
دەنگی زنگڵۆکە مێشک بدا زاخاو
دەنگی شمشاڵت "بریت"م لێی بارێ
وەک نەرمەی باران کە دێتە خوارێ
زڕەی زنگڵۆکە دەنگ بداوە
ئاوێتەی یەک بن و ڕەنگ بداتەوە
من لە بەر پەنجەی شمشاڵ ژنت مرم
یاخوا هەناسەی هەروا بێ گەرم
گۆی کانیت بمژم بتکەم بە دایکم
ئەشکەوتەکانت بکەم بە لانکم
لە باوەشتدا من ئۆقرە دەگرم
چاو لە چاوت کەم لە خۆشیان دەمرم
لە گەڵتا بگرم وێنەی یادگاری
ئاڵەکۆکانت بکەم بە دیاری
بە بۆن جاترەکەت ئەمن مەست دەبم
لە گەڵ تیروەکان من هاودەست دەبم
بەزمێ ساز دەکەین لە "جوتە گۆیژێ"
بە ئاو ڕێواست دەگرم دەست نوێژێ
بۆ "جبڕاییل"ت فرمێسک بڕێژم
ڕوو بە "قەڵات"ێ بخوێنم نوێژم
درێژەی هەیە .......
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
"بریت"م دایم تەرز و بەرز بی
هەمیشە بەهار هەر یەک وەرز بی
"بریت"م تەنیا تۆ ئاو دەنگمی
ئەتۆ یارەکەی گەنم ڕەنگمی
بووکی ڕازاوەی شۆخ و شەنگمی
ئەتۆی دوو دیدەم ئەتۆجەرگمی
لە "بنەی دوکانان" ئاوا دێمە سەر
بە یادی جاران یاران دیدە تەڕ
من بە قوربانی "مەیدانان"ت بم
من بە میوانی هەوای نیانت بم
سەرگەردی هوڕ و من هەڵدێرت بم
هەم زەرد و ڕازی کەس نەوێرت بم
بن بەردت سەکۆی حەسانەوەم بێ
ئەشکەوتت مەکۆی حەوانەوەم بێ
"بریت"م کوانێ سەفای جاانت
کوانێ ڕێچکەی بزن و مەڕانت
بۆ وان ڕۆژانە هەڵکێشم ئاخێ
پێوەی بوو شوانێ هەر پلە شاخێ
"کا سەلیم" لە سەر جا تاشە بەردێ
بۆی دابنیشێ ڕووبەووی ناودێ
لە شمشاڵەکەی ببزێوێ پەنجە
بزن و مەڕانی بە لار و لەنجە
بێنە سەر کانییە و تێر وەخۆن لە ئاو
دەنگی زنگڵۆکە مێشک بدا زاخاو
دەنگی شمشاڵت "بریت"م لێی بارێ
وەک نەرمەی باران کە دێتە خوارێ
زڕەی زنگڵۆکە دەنگ بداوە
ئاوێتەی یەک بن و ڕەنگ بداتەوە
من لە بەر پەنجەی شمشاڵ ژنت مرم
یاخوا هەناسەی هەروا بێ گەرم
گۆی کانیت بمژم بتکەم بە دایکم
ئەشکەوتەکانت بکەم بە لانکم
لە باوەشتدا من ئۆقرە دەگرم
چاو لە چاوت کەم لە خۆشیان دەمرم
لە گەڵتا بگرم وێنەی یادگاری
ئاڵەکۆکانت بکەم بە دیاری
بە بۆن جاترەکەت ئەمن مەست دەبم
لە گەڵ تیروەکان من هاودەست دەبم
بەزمێ ساز دەکەین لە "جوتە گۆیژێ"
بە ئاو ڕێواست دەگرم دەست نوێژێ
بۆ "جبڕاییل"ت فرمێسک بڕێژم
ڕوو بە "قەڵات"ێ بخوێنم نوێژم
درێژەی هەیە .......
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
بیرەوەری ٭نۆستالۆژی٭
لە بیرمە تەمەن شەش حەو ساڵ بووم لە ئاڵۆتی خۆشەویست سێ نەفەر سێ سەعاتی دەگمەن و نایاب و بە قەولی ئەمڕۆ لاکچریان پێ بوون کە دوبارە بە قەولی ئەمڕۆ لە بورس دابوون و سەردەمیانە بوون
کە منی مناڵ و تازە پێگەیشتوو زورم حەز لێیان بوو و خەونم پێیانەوە دەدی و لە دڵی خۆم دا قەولم بە خۆم دەدا کە زل بووم و پووڵم بوو دەبێ بیانکڕم و ئەو خۆشییە تەجروبە بکەم
یەکیان چوار زەمانەیەکی سیتی زێن بوو کە بە مامی خۆشەویستم واتە مامە ڕەحیمم یادی بە خێر
کە ساڵی هەشتا و یەک بەو ئاواتە گەیشتم و نوقرەییەکەییم لە بۆکان کڕی بە چوار هەزار تمەنان و پاشان زەردەکەشیم کڕی و شوکر بۆ خوا ئەو خۆشییەم تەجروبە کرد بەڵام قسەی خۆمان بێ زور خۆش نەبوو چونکە لە کاتی خۆی دا نەبوو و تازە گەورە ببووم
بۆیە دەڵێن کەنگرو ماست بە وادەی خۆی
دووهەمیان سیتی زێنێکی دوو زەمانەی یەجگار جوان و نەوازە بوو کە بە کاک موحەممەدی حاجی عەلی ترشەی بوو ئەو کات لە دوکانەکەی لەو ماڵەی دابوو کە ئێستا ماڵی کاک مەنافی حاجی حەمەیە واتە پیش ئەوەی دوکانی بچێتە کەڕەکی ژووروو یا بە واتایەکی تر بەر گاراجێ
کە ساڵێک لە مەو بەر بە خزمەت نوقرەییەکی دەستی دوو لەو جۆرە گەیشتم لە سنە و مانگێک لەوە پێشیش بە خزمەت زەردێکی دوبارە دەستی دووی لەو جۆرە گەیشتم بەڵام هەردووکیان لە بەر ئەوەی جوان نەمابوونەوە و کاریان زور کردبوو حەزو ئارەزوەکەیان نەدەشکاندم و هەر بۆیە بە گرتنی ڕەسمێک لێیان کیفایەتم کرد و ئەم خۆزگەم لە ناخا هەر زیندووە کە ئیشەڵڵا ڕۆژێک ئەم ئاواتەم دێتەدی
سێهەمیان سەعاتێکی کاسیۆی ماشێن حیسابدار بوو کە ئەویش بە کاک سەلیمی حاجی حەمەی بوو و هەرگا حەوەلێنی دەکرد و دەستی دادەنا و لە سەر دەستی دەیهاویشت و ساعاتەکە لە سەر موچی دەستی خودنمایی دەکرد دەتگوت سوێم بۆوە بۆی
بەڵام مەخابن تا ئێستاش لەو سەعاتەم نەدیەوە و تووشی نەبووم
ئەوەندە نەبێ لە ئینترنێتدا دانەیەکم پەیا کرد کەچی فریای نەکەوتم و فرۆشتیان بە چوار ملیۆن
کە هیوادارم لە داهاتوو دا تەجرەبەیان بکەم
م۰قادر پوور=نزا ۴۰۰/۱/٦

ئەوە ئەو چوار زەمانە بوو کە بە مامم بوو
بەڵام مودێلێکی کە و زۆر جوانتر لەم مودێلەبوو
بەڵام مودێلێکی کە و زۆر جوانتر لەم مودێلەبوو
سریوەی ئاڵۆت/Alot
@S_Alot
ئەوەش ئەو سەعاتە بوو کە بە کاک موحەممەدی حاجی عەلی بوو بەڵام هی ئەونوقرەیی بوو