سریوەی ئاڵۆت/Alot
333 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
سریوەی ئاڵۆت/Alot
@S_Alot
ئەوەش ئەو سەعاتەبوو کە بە کاک سەلیمی حاجی حەمەی بوو
" ئاڵۆت ۱۸ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

لە " بان ئەحمەدشا" یا "حەمەجێژن"
لە "پاش حەوزێ" هەرکوێ دەبێژن

کەللا و پووڵ وەرگرم لە "وەستا حسێن"
با لەسەرم کەن کایە حەوەلێن

با "وەستا عەلی شەریکی من بێ
خۆ بە کوشت دەدەم،ئەو پووڵی کە کن بێ

بیگرەوە ئادەی کەللاکەی ڕۆیی
بۆ منی دانێ گەر بوو "نیو کۆیی"

لە لای "کا حەسەن" لە قاوە خانە
لە بۆ دۆمینە بچم شەوانە

بە دەمیەوە بخۆی چایی تازە دەم
شۆرمەزەیێ خوش،بێ خەم بی هەردەم
وا سوێندت دەدەم بە قوچی "قوچی"
بۆ وەکوو جاران نەماوی بۆ چی؟

کوا تەقەی پیاڵەی چایی خانانت؟
کوا شەو نشینی دیوەخانانت؟

تەقەی دۆمینەی ڕۆژە ڕێ بڕوا
پیاو شەوچەرە، مێوژ و هەنجیران بخوا

لە یەکتری بگرن بە "هەڵاویشکان"
هێندە دانیشن بدەن باوێشکان

پووڵی نەخۆن و جا حەرامی کەن
کێبەرکێی خورانێ بەن،جا بێ تامی کەن

درێژەی هەیە ......

م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
Audio
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌

☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە

کۆچی دوایی :
پورە ئایشێ

كاتی بە خاك ئەسپاردن
لە شاری ڕەزاییە(ورمێ) بەڕێوە چووە

📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: ‌...



🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌


@S_Alot
((پورایشێ))

پورایشێ مام عەبالی ، نێوێکی زۆر ئاشنایە کە لانی کەم بۆ دە دوانزە دەستە منداڵ هەریەکە بیرەوەری خۆی هەیە و لە گەڵی دا گەورەبوون
من کە ئێستێ بیر لە چل ساڵ لەمەو بەر دەکەمەوە زۆر بەداخو کەسەرم کە منداڵەکان سەرباقی ئەو ژیانە سەختەی کە پورایشێ ومام عەبال هەیان بوو لە کڵاو ڕۆژنەکەیەوە بەردیان فڕێ دەدایە خوارێ وقاپ وقاچاغیان لێ دەشکاندن ودەبوونە هۆی ئاڵۆز کردنیان
من زۆر جار سەرم دەکێشایە تاقە دیوە تاریکەکەی پورایشێ کە بێجگە لە کڵاو ڕۆژنەییک هیچ ڕووناکاییەکی تێدا نه بوو
دیوێکی تاریک پڕ لە مشک و لە بنە بانێک کە دایمە دڵۆپەی هەبن دەبێ ژیان و گوزەرانی چۆن تێدا کرابێ ؟ دەبێ مام عەبال کە لە تەمەنی هەشتا ساڵیش دا بە بیرم دێ کەشوان بوو کاتێک گەڕاوەتەوە چۆن پێشوازی لێ کراوە و حەساوەتەوە ؟ بەڕاستی بازه ژیانێک سەد کەڕەت مردن لەو چاترە ؛ ئەزیەت و ئازار دانی منداڵان و ئاوڕ نەدانەوەو بێ بەزەیی کۆمەڵگا دەردی سەرباری هەموو خەمان بوو
بەڵێ ئەگەر پورایشێ بیتوانیایە سەر گوزەشتەی خۆی بنوسیایە زۆر لە کتێبی بینەوایانی دوکتۆر هۆگۆی ناودار گرنگتر وسەرنج ڕاکێش تر دەبوو
بە داخەوە ئێمە زام ودەردی کەسانێکی وەک پورایشێ و مێردە لێ قەوماوەکەی نەتەنیا کەم ناکەینەوە بەڵکوو خرابتر پێ لەسەر ملیان دادەنێین و بارەکەیان قورستر دەکەین و بەناوو لوتکەی ناحەز وناشیاو بە ناخی ڕەشیان دا دەبەینە خوارێ ، ئەو بنە ماڵەی کە بە هەزاران لەمپەڕ و گرفتاری دوونیایی پێکی دێنن زۆر نامەردانە کۆمەڵگا لێکی دەترازێنن کە بە هۆ گەلێک ناچمە نێو وردە کاریەکانەوە
هەموو دەزانین کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ یارمەتی دانی هەژاران ولێ قەوماوانی کۆمەڵگا چەند ە بە خەم بوە با ئێمەش لە مەیدانی کردەوە بیسەلمێنین کە مسوڵمان و ئینسانین و خاوە نی بەزەیین

دەسا برای ئازیز و گەنجە خۆشەویستەکان حورمەتی پورایشێ بپارێزن پێش ئەوەی لە نێومان دا ماڵ ئاوایی بکات وەکو حورمەتی داک و پوورت دەپارێزی هەتا دەتوانن خواردنی لە ژەمەکان دا بۆ دابین بکەن بە تایبەت ئێستا لە تەمەن دا بۆ سەرووی هەشتا ساڵ هەڵکشاوە هێز وتاقەتی نەماوەو سۆمای چاوەکانی کوژاونەوە ؛ هاووڵاتی خۆت بەکردەوە بسەلمێنه نەک بە گرتنی ڕەسم لە بریت و کوێ وکوێ مرۆڤی بێ دەسەڵاتێی وەک پورایشێ چاوەڕوانی هیممەت و بەزەیی نواندنی تۆن

لە تیتاڵی و گاڵته پێ کردنی خۆ بپارێزن لە بەر خاتری پێکەنینی کەسانی دەور وبەرت تۆ بڵێی لە شەوێکی ساردوسڕی زستان چۆنی ڕابوردبێ چی خواردبێ ؟
جاکەوا بوو بە قوربانی هیممەتی ئینسانی خاوەن بەزەیی و ویژدان بم پورایشێ فەرامۆش مەکەن و بەئەرکی سەرشانی خۆتانی بزانن کە یارمەتی بدەن
ئەویش هاووڵاتی و هاودێی و کەس وکارە بۆ تۆ و با فەرامۆشی نەکەین

خوا ڕاوەستاوتان کات
ئامین
@Alot_News
سریوەی ئاڵۆت/Alot
((پورایشێ)) پورایشێ مام عەبالی ، نێوێکی زۆر ئاشنایە کە لانی کەم بۆ دە دوانزە دەستە منداڵ هەریەکە بیرەوەری خۆی هەیە و لە گەڵی دا گەورەبوون من کە ئێستێ بیر لە چل ساڵ لەمەو بەر دەکەمەوە زۆر بەداخو کەسەرم کە منداڵەکان سەرباقی ئەو ژیانە سەختەی کە…
کۆچی دوایی پورایشێ بووە هۆی خەمێکی گەورە بۆ ئێمە کە نێزیک بە نیو سەدە لە کووچە و کۆڵانەکانی ئاڵۆت دەنگی دەهات و بە جورئەتەوە دەڵێم بۆ زۆربەی منداڵانی سەردەمی ئێمە نەوایەکی ئاشنا بوو ، ساڵ و
حەیامێکی زۆر خوومان بەم دەنگە گرتبوو ، پورایشێ گۆڕ غەریب بوو ، کووچەو کۆڵاەکانی گوندی بە جێهێشت و ئێمەی تازیە بار کرد، ئیشاڵڵا کە بە بەهەشتی بەرین شاد بێت ئاممین
@S-Alot
"کل نفس ذائقە الموت ثم الینا ترجعون"

مەرگ ئەگەر چی هەقە و لە هەق هەق ترە
بەڵام مەرگی بازێ لە مرۆڤەکان زۆر دڵتەزێنە و لە ناخەوە دەتهەژێنە
نە تەنیا من نە تەنیا تۆ بگرە گوندێک و هیچ دوور نییە زیاتر لە گوندێکیش بهەژێنێ

بە ڕاستی بیستنی مەرگی پوور ئایشێ منی هەژاند و پێم واشە هیچ کە یەکە یەکەی خەڵکی ئاڵۆتی هەژاندووە بگرە کەسانێکی تری غەیری ئاۆتیشی کە ڕایەک و دوو ڕا دیویانە هەژاندووە
یاد و بیروەری پورئایشێ بۆ ساڵەهای ساڵ لە کوچە و کۆڵانەکانی ئاڵۆت ناسڕێتەوە و لە زەین و بیر و مێشکی ئاڵۆتیان دا بۆ عەیامێکی دوور هەروا دەمێنێتەوە

نەدامەتییەکانی ،تووڕەبوونەکانی ،جوێنە خۆشەکانی، وشە گەلێ کە تایبەت بە خۆی بوون، بێ زەڕی و مەزڵوومی و پەپوولە ئاساییەکەی و...... شتگەلێکن کە بیر ناچنەوە و فەرامۆش ناکرێن
بە نۆبەی خۆم و لە لایەن کاناڵی سریوەی ئاڵۆتەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان لەپێشەوە ئاراستە خەڵی خۆشەویستی ئاڵۆت و ئەوجا کەس و کاری دەکەم و لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە بە خاتری مەزڵوومی و بێ کەسی خۆی بیبەخشێت و لە گوناهی نەکردووی خۆش ببێت و بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات یاخوا ئامین

"انا للە و انا الیە ڕاجعون"

م۰قادر پوور ۴۰۰/۱/۱۴
@S_Alot
." ئاڵۆت ۱۹ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

کوا کۆبوونەوەی شەوی بەراتت؟
خورما و مینو و تەنەققولاتت؟

یا هی مەولوودیت، بۆ لێی تۆراوی؟
کوا گوێزەبانەت، بۆچی گۆڕاوی؟

دەک بمرم بۆ تۆ، تەواو دۆڕاوی
وەکوو من دیومی، قەت وا نەماوی!

پیاسەی عەسرانەی کوڕ و کاڵت کوا
سوێی بانان بگرن دەسڕە لە ملدا

تەزبی هەڵسووڕێن هیچ نەگرن وچان
یەکتر بدوێنن ئەم بان و ئەو بان

بۆنی قۆنگرانکەی دەبن پشتێنیان
بڕوا هەتاکوو بن دەرک و هەیوان

کیژۆڵان مەست بن بێنە پەنجەران
چاوان بگێڕن بگرن دەستگیران

کوانێ قولیچە بۆ سەر قەبرانت؟
کوانێ سێبەری خۆشی کەپرانت؟

کوا ڕێزی جاران لە بۆ قوربانت؟
بۆ ئێستا وانییە داب ڕەمەزانت؟

بچنە بەرزایی بۆ دیتنی مانگ
شەوانەش یەکتر بە دڵ بکەن بانگ

کا "ڕەحم حاجی عەبدوڵڵا" هەستێ
تا دێ هەڵنەستێ تەپڵی نەوەستێ

بە دەنگی تەپڵی هەستن پارشێوێ
ڕۆژوو بشکێنن بە ئاوی شەوێ

جەژن بگەڕێن کۆڵان بە کۆڵان
بۆ پیرۆز بایی بچینە ماڵان

بخوازین لە یەک گەردن ئازادی
سێ ڕۆژان بیکەین بە جەژن و شادی

درێژەی هەیە ........

م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
Audio
🆔t.me/Radio_Kurdish📻
مامۆستا هەژار ونەورۆز
@S_Alot
" ئاڵۆ ت ۲۰ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

کوا قوولە و هەرای مازوو بەڵدانت؟
کوانێ هەرەوەز دێراو هەڵدانت؟

کوا توتن ناشتن، کوانێ پاراوت؟
کوا تەڵە و تەپکە، کوا ماشە و داوت؟

کوانێ چۆڕکەت، باخ بە دەماخت؟
کوانێ چەرەس، کوانێ مشتاخت؟

لێمان بزڕ بوو قەسەم بە ناوت
مەزە و لەززەتی هەرمێ دۆشاوت

بۆچی ئێستاکە ناچی بۆ فەحسێ؟
بەی بارە توتنی بەرو دراوسێ

چەمەکەی "کەڵوێ"ت ئیتر بۆ نایە؟
بۆ "بەردە مێرووت" وا بێ نەوایە؟

"نێوقەڵاتان"ت بۆ تێک شکاوە؟
بۆ بۆ بوارێ ملی داداوە؟

"تاڵە سێو"ەکەت کوا هەڵز و کەمای؟
"گەڕەکی ژوورو"ت، کوا خۆیی و سەفای؟

بە سەر ناودێ دا بەرز بڕوانێ
حەوەلێن گەرم بێ لە سەر هەر بانێ

جا لە کولانان بکەون کەللا
"مام بەنگین"ەکە بێتۆ لە ژێڵدا

بیکا بە قرمە جا "پوورە مسری"
بۆ وان ڕۆژانە هەر دەبێ بگری

لە لای گۆمێوە "سایەق" بێتەوە
"باقی"لە سەر ڕێ ، شتڵ بێ پێتەوە

درێژەی هەیە ......

م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
Audio
@S_Alot ۲۰
"‌ ئاڵۆت ۲۱ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

لە یەک بڕاسێن "پوور ئایشێ " و "جەلێ"
ئەو ئەمی بدزێ و ئەم لە ئەو هەڵێ

لە بەر "گاراج"ێ ببین بە میوان
دوکانە و دوکان بگەڕێیین جوان

هی "قالەبەگ"ی هی "عەلی ترشەی"
هی "مام عەزیزی" چەن خۆش بوون توێشەی

قاوە خانەکەی "کەریمە کەچەڵ"
بۆ "حاجی حەسەن" ببینە گێچەڵ

کافی بوو تەنیا تمەنێکت بەنێ
دە نوقڵت دەکڕین بە تاقە تمەنێ

ڕێچکە دەبەسرا بۆ "شێخە سووری"
خوا بە تکای ئەو لێمان ببوری

بە نەزۆکەکان مناڵیان باتێ
بە "مەلا پیرە"وە پاڵ وەدە ساتێ

کیژ و کوڕەکان پێوەی نێن بەردان
بۆیان بڕەخسێ زوو خەنە بەندان

نێتی دڵی خۆت بهێنە ئادەی
ئاوەڵڵا گرتی وەک قوڕی پێدادەی

پشتت چا دەبێ دەنگت دەیگاتێ
ئەوەش بزانە مناڵ بوو کاتێ

خاڵ "شێخە سووری" حەتم پێوە بوو
کوڕ ژنی دێنا و کچیش دەیکرد شوو

م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
Audio
@S_Alot ۲۱
" ئاڵۆت ۲۲ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

من لە هوڕ و بەرد و کەنەکانت
لە دۆڵ و باسک و هەم کەڵەکانت

لە بن و قەبر و کلک و کەلانت
لە تەپ و مێرگ و جۆگە و گۆلانت

لە قوڵ و کێو و شیو و شاخانت
لە گرد و چاڵ و دەشت و باخانت

لە دار و تات و کانیت ڕێز دەگرم
وا خەریکم لە هەموان ڕیز دەگرم

"کەنەکە سوورە"،"دار ئەسپێ ڕەشکان"
"گۆلاوان"،"ئاخوڕان" هەتاکوو "سوورکان"

"خەرمانێ سمایلی" هەتاکوو "بەوزان"
"گوێزی ماماڵان" هەتا "هەواران"

لە "قوڵە چوالوو" تا " قوڵێ جادان"
"قوڵەسماکە" هەتاکوو "لانکان"

"قوڵێ کانی شەهێن" ،"کەنەکەمێشان"
هەتا کانییەکەی "سماقێ لاتاشان"

هەم "باسکەپان" و "باسکی گامۆڵان"
"باسکەسووتاو"و هەم "باسکی شوانان"

"کانی بێشوولە" ،"کەلی پوورە فات"
هەتا "پەرداوتوو" تا " کانی خەڕات"

"کەوبوار" ،"مشاران" ،"زەویە زیزانان"
تا "ئەڵڵاناوا" و "شەڕگە" و "کێلەکان"

"هەوارە سوورە" ،"لاسوورە" ، "توێڵە"
"خدرە سوور" ، "دەشتە سوور"، هەم "توێڵە

"باخچان" ، "سەردەروان" تا "چاڵێ ترشی"
"گۆماوان" ، "کۆخێ حەمە چاو ڕەشی"

ئەوجا لە "بنی بەڕوو داراویە"
هەتاکوو "باسکی دارە بەناویە"

"هەنجیرە سوورە" هەم "خلەباسان"
یەکە یەکەیان دێنمە نێو باسان

بۆ هەموان دەچم خوداوەند یار بێ
چ "تەپی جەنگە"ی چ "گیا جاڕ" بێ

لە "دۆڵەوەندەن" تا "دۆڵێ شەخسی"
پاشان هەواڵێ لە "چەق چەق " پرسی

ئەوجا لە "دارەبەنێ قشقەڵان"
بچیە "گۆمە شین" سازکەی شەپۆلان

"بیشووی مێوەلاک" تا "بیشووی میرزای"
بێمە "ڕازی سپی" ببینم نمای

لە "کونە هەڵۆ " هەتاکوو "کۆلکاو"
لە "کونەهەڵمان" بێنم گڵە دۆشاو

هەوایێ بخۆم لە "مێرگە درێژێ"
سەفایە بکەم ل "کانی مێوژێ"

"کانی پاش قوچی" ، " کانی هەڵمیزە"
ئاویان سووک و خۆش، ڕوونە تەمیزە

دەچمە زیارەتی "قەبری حەمە ڕووت"
"قەبری مام عەلی" هەردووکیان بە جووت

لێیان دەپرسم لە وەزعیان و حاڵ
بۆ دوورە پەرێز گرتوویانە ماڵ

لە "نیشان کردان" دادەنێم نیشان"
هەواڵ دەنێرم بۆ "چاڵێ حەوشان"

درێژەی هەیە .........

م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
Audio
@S_Alot ۲۲
"ئاڵۆت ۲۳" ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

دەپرسم لە "چاکە سپیکەڵێ"
ڕازی "ڕازخاڵ"ی داخۆ چی دەڵێ

پەیام دەنێرم بۆ گشت دەشتانت
"جێ ماشان" ، "نەوی" هەم "گۆرانان"ت

بۆنی بەهاری "کانی مامیسکە"
عەتری چی دەڵێی میخەکە میسکە

بە "بەرکەنەکان" شاد ببموانێ
هەر وەک جارانم با چاک بزانێ

بۆ گونکە هەنجیرە شڵەی "باریکە"
سوێی بۆوە دڵم دەردێ خەریکە

ببینم مەندی "جۆیە خاڵە حمەد"
وەخۆم لە ئاوی سووکی "کانی بەرد"

بنی ڕەنگاوڕەنگ؛ "بنەشین" ، "بن زەرد"
"کەڵەکی خلەی" دوور و درێژ، زەوەند

"قوتابیان" ، "کۆخژ" ، "سوڵێ سواران"
"پنگینە" ، "نسێ" ، "شیوی دەستاڕان"

"دۆڵی گندۆڕان" هەتا "کولێنان"
هەم "ڕازی ڕەش" و "سینگی گاوانان"

لە " دەشتی گۆڕە بەرازێ" و "قوڵێ"
تا "قانگی بەردەستێیان" و "زەڵێ"

وەفا و ڕێزی "کلکی دەمدەمەی"
بگەیەنم بە "نێو کەل " و "چۆمەی"

بای باڵی خۆم دەم لە "نسێ گوڵان"
متارە پد کەم لە "کانی شیلان"

لە "دۆڵە نێری" بچمە ئاو دێری
سڵاو بنێرم بۆ شەنگە بێری

لە "کانی کەوێ" بخوێنن کەوان
لە "پیرمامەندێ" وەمێنم شەوان

"گردە گڵین"ێ بکەم بە سەرێن
وەک "کانی کۆلکێ" بڕێژم ئەسرین

"قەڵاتە ڕەشکە" تا "بەردە سپیان"
"زەویە مورادی" هەتاکوو "قۆڕیان"

"بەردە شمشاڵ" و هەم "بەردە مەنجەڵ"
هەم "بەردە کەرە" هەم " بەردە دمبەڵ"

بە یارمەتی خوا بۆم بێ جێ بە جێ
سەردانی دەکەم جا بە هەر وەجێ

لە "بەردە بەڵەک" بە پەلە گورجێ
"تاتی مام بەکری" ئەویش بە مەرجێ

"بەردە هەنجیرە" نەبا لێم ڕەنجێ
لە " بەردە کۆتر" و هەم "بەردی خەجێ"

بەشی کۆتایی زنجیرەی هەوەڵ

م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
Audio
@S_Alot۲۳