سریوەی ئاڵۆت/Alot
333 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
بە ناوی بەرزە ناو

" کورد دەڵێ : قسە فەقیرە و هەموو کەس پێی دەوێرێ"
لە درێژەی فەرمایشەکانی مامۆستا قادری خۆشەویستدا و تەواو کردنی ئەو باسەی هروژاندبووی دەبێ بڵێم جەنابی بیگلەری یەکێک لەو فقیرانە بوو کە تەنیا دەیوێرایە قسە و بەس۰ وە لە کردەوەدا خاڵی بەتاڵ و ناو بوش و عەتاڵ بوو و بە واتایەکی تر سفر بوو ، دیارە سفریش بە تەنیا هیچ حیسابە و بایەخ و نرخێکی نییە و بە فەرموودەی مامۆستا هەژاری هێژا لە نامیلکەی" یەک لە پەنای خاڵ و سفری بێ بڕانەوە"دا لە زمان شەریعەتیەوه؛ سفر دەبێ لە گەڵ یەک یەک کەوێ تا ببێتە دە،ببێتە سەد،ببێتە هەزار ،۰۰۰۰ و ئەوجا نرخ و بایەخ پەیاکا۰ بۆیە دەبێ قسەش لە گەڵ قەول و کردەوە یەک کەوێ تا بەر بکرێ و بایەخ پەیا کا و بڕەوی هەبێ دەنا قسەی بێ کردەوە تورێکی تەڕ ناهێنێ۰
فارسیش دەڵێ: "دو صد گفته چو نیم کردار نیست"
ئەمە لە بابەتی هەوەڵ
وە بەڵام بابەتی دوهەمیش زۆر ڕاستە؛ئەبێ ئێمە خۆمان خەمی خۆمانمان ببێ
لە جێیەک خۆمان بە فکری خۆمانەوە نین خەڵکانێ تر چۆن خەمی ئێمەیان دەبێ؟
لە قەدیم و نەدیمەوە گوتراوە:" بە هیوای جیران وشکە تێگوشیو" هەر بۆیە کارێکی وا قەبە و قورس و گرینگ و گران خەڵکی خۆتی لە پشت نەبێ و خەم خۆری خۆیی لە دو نەچێ و لە دو نەبێ بە ئامانج و ئاکام ناگا۰
وەها کارێک،یان جوانتر بڵێم وەها شاکارێک تەنیا لە ژێر ئاڵای یەک دڵی و یەکیەتی و یارمەتی بە هەرەوەزی خەڵکێکی دڵسۆز و دل گەرم نەبێ ڕاناپەڕێ
لە سیای کادرێکی پڕ کار و بەرپرسیار و کاربەدەستی بە دسپلین و لێهاتوو کارامە و چاوساغگەلێکی چاو نەترس و بەر پرس و تیمێکی خدمەتگوزار و کار گوزار
نەبێ ناچێتە پێش و ناگاتە جێ۰
بەڵێ زۆر دروستە؛ دەبێ ئێمە خۆمان لە فکری خۆمان دابین و شکور بۆ خوا خەڵکی ئێمە ئەمڕۆ بەو بڕوایە و بەو ڕاستییەگەیشوون و قۆڵی هیممەتیان هەڵماڵیوە و پشتێنی توند و تۆڵی کار و هاوکاریان لێبەستووە ؛کە خۆیان مامەخەمەی خەمەکانی خۆیان بن و خۆیان گرفتی خۆیان ڕایی بکەن۰
بەو هیوایە بەم زوانە نەتیجە و حاسڵی ئەم تێکۆشانە؛کە ئەویش قیرکردنی ڕێگای ئاڵۆتی ئاڵ و واڵای زێدە ئازیزە بێتە ئەنجام۰
فارسیش دەڵێ:" کس نخارد پشت من
جز ناخن انگشت من"
لە کۆتاییدا وەکوو بەڕێوەبەرانی کاناڵی" سریوەی ئاڵۆت" سپاس تاک بە تاکی خەڵکی خۆشەویستی ئاڵۆتی خۆشەویست دەکەین و دەستی ماندوویی تیمی خزمەت و هەمووی ئەو کەسانە دەگوشین کە هەنگاوێکیان بۆ پێش بردنی ئەم کارە هەڵگرتووە
خوای مەزن پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە و هەر سەرکەوتوو سەر فەراز بن۰

قادر پوور
@S_Alot
٭٭ نیشتمان ٭٭
به بێ شک ئێوەش ئەم کورتە چیرۆکە تان بە منداڵی لە زمانی دایە گەورێ و دایک و پل و پوران بیستووە کە گوایە بولبولێک لە قەفەسێکی زێڕین دا بوو ، خاوەنەکەی بە و پەری تواناوە خزمەتی دەکرد ،بەڵام بولبول دایمە بە ئاهەنگێکی پر لە ژان و خەم دەیناڵاند و دەیگووت ئاخ وەتەن دووور وەتەن ، خاوەن بولبولەکە ڕۆژێک بە خەیاڵی خۆی بە ڕق هەستاوی بەرەڵدای کرد و گوتی ڕاستە کورد دەڵێ برینج ئالکی کەرێ نییە و ئەم قەفەسە زێڕینە حەیفە بۆ تۆ ئەوجار دەرگای قەفەسی کردەوە
بولبول لە شەقەی باڵانی دا و چووە سەر پەلی چنارێک لە دەم ڕووبارێک و بە هەڵمژنی هەوای ئازادی نەڕڕاندی ئای وەتەن خۆش وەتەن ،
دیارە ئەم چیرۆکە دەستکردی مرۆڤی نیشتیمان پەروەر و خاوەن هەستە کە بڕوای بە ژیانی ئازاد لە نیشتیمانی ئازاد دا هەیە وهیچ کات ئامادە نییە بە ماڵی دوونیایە بیگۆڕێتەوە،
بە ڕاستی بە بڕوای من کەسێک هەستی نیشتیمان پەروەری نەبێ دینداریەکەشی جێگای شک و گوومانه ، خودای مەزن هەستی نیشتیمان دۆستی خستۆتە نێو دڵی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیشەوە ،
مرۆڤی نیشتیمان پەروەر هەڵهاتنی مانگ لە شەو دا ئاوێتەی خەیاڵی ژیان و بە سەرهاتی خۆی دەکات و لەگەڵ ڕووحی باوو باپیرانی دەدوێ ، بە داخەوەجاری وایە مرۆڤ بە بینینی بە ڕواڵەت هاووڵاتی و هاونیشتیمانی بێ باوەڕ بە نیشتیمان پەروەری پەڕیوەی هەندەران دەبێت و خاک و زێدی خۆی لە بەر چاو دەکەوێ ، بە بڕوای من مرۆڤێک کە بە سادەیی پشت لە نیشتیمان و زێدی بکات بۆ هیچ شتێک جێی متمانە نییە و کۆمەڵگای وشیار ئەم کەس گەلە لە نێو خوێ دەردەهاوێژێ تا دەوروبەری ئالوودەو نەخۆش نەکات ،
پێویستە داک و باب بە پێی توانایانەوە نەریتی جوانی نیشتیمان پەروەری هەر لە سەر لانکەوە بە گوێی منداڵەکانیان دادەن و بە ئەرکێکی پیرۆزی نیشتمانی بزانن تا لە دوایی دا ڕێچکەی ئەوان بگرێ و ڕێز و بەهای نیشتیمانی بزانێت و بیپازێزێت
@S_Alot
ئاگادارییەک بۆ هەموو دانیشتووانی بەڕێزی ئاوایی📣📣📣📣📣📣📣

خوشک و برا بەرێزەکان، هەروەک ئاگادارن بەداخەوە کەمبوونەوەی ئاوی کانی مەنبەعی ئاوایی وایکردووە کە زەختێکی زۆر بکەوێتە سەر ئاوی بیری #باخەلە.
کە بەداخەوە ئاوی باخەلەش بە تەواوی هاتۆتە کەم بوون تا ئاستێک ئەمڕۆ سەرەڕای کاری قیر کردنی ڕێگای ئاڵۆت، ناچار بووین تا ئێوارە لەگەڵ چەند برای بەڕێز خەریکی قوڵتر کردنی بیرەکە بین، ئەمەش هێزێکی زۆر لە ئێمە دەگرێ بۆیە ئەگەر بەتەواوی ئاگامان لە ئاوی ئێواران نەبێ تا دە ڕۆژی دیکە بە تەواوی بیری باخەلە ش گزی دەهێنی، بۆیە بەخاتری خۆتان و بنەماڵەی بەڕێزتان کەمتر ئاو بەکار بهێنن.
لەگەڵ ڕێز.
هەر بژین بۆ هیممەتتان
لەم ڕۆژانە دا ئێمە ئاگاداری هەوڵ و تێکۆشانی کاری بە هەرەوەزی خەڵکی ئاڵۆت و هیممەتی بەرزی دۆستانی خێر خوازین،
زۆر بە پێویستی دەزانم کە بە ر لە هەموو شتێک سپاسی بەرپرس و ئەندامانی شۆڕاو و پیاوانی بەڕێز و لاوانی بە هەست بکەم ، لە ئاست خەم خۆری و لە خۆ گرتنی بەرپرسیاریتان بۆ ئاوەدانی وڵات و کاری هەرەوەزیتان سەری ڕێز و ئیحتیڕام دادەنەوێنین کە بەڕاستی نیشانتان دا کە دڵگەورەیی هەژاری و مایەداری ناناسێ وئێوە جێگای شانازی و شکۆن

بەڕێوەبەرانی سریوەی ئاڵۆت
@S-Alot
ئاگاداری بۆ هەموو دانیشتووانی بەڕێزی ئاوایی📣📣📣📣📣

سبەینێ بەرواری1399/7/4لە بنکەی تەندروستی مەرکەز بێهداشتی بڵەسەن پسپۆڕی ژنان و منداڵان و ناوخۆ(داخڵی) ئامادەن کە چاویان بەو بەڕێزانە بکەوێ کە هەست بە نەخۆشی دەکەن.
شایانی باسە ئەم ویزیتە بەخۆڕایییە.
لە سەعات 8 تا 12ی نیوەڕۆ

لەگەڵ ڕێز
باسلام و عرض ادب خدمت حضار گرامی این گروه ،
از فرمایشات بعضی از عزیزان چنین برداشت می شود که آقای بیگلری ناب و عبقری و شاذ بودند و حیف که این مردم با کمال معذرت جاهل قدر این بزرگوار را ندانستند و اگر جهالت ایشان نمی بود معظم له برای بار سوم پیروز انتخابات می شدند مردم این خطه در ناز ونعمت می افتادند و ایشان کارهای مهمشان را برای این دوره گذاشته بودند ،
همه ی ما شاهدیم که با وجود تلاش فراوان دولت آقای روحانی برای کنترل گرانی و تورم ، عملا نتوانسته اند کاری انجام دهند ، پس اگر آقای بیگلری باز هم قبول می شدند اوضاع از این بهتر نمی شد
جهت اطلاع بزرگواران بنده اهل روستایی مرزی و در چهل و پنج کیلومتری بانه هستم ، ایشان هفت سال قبل در حضور مسئولین منطقه قول دادند که مسافت چهار کیلومترجاده ی این روستا را با پیگیری مکرر اسفالت نمایند ، اما امروز قرار است با جمع آوری کمکهای مردم همیشه در صحنه انشائ لله جاده هموار و اسفالت شود ،
خلّص کلام این که دولت با برنامه ریزی و احاطه ی کامل بر برنامه ها و پروژه ها و سیاست مدن باید به تبع ازدیاد جمعیت امکانات لازم اعم از رفاه و آموزش وپرورش و آبادانی و .. .... را تدارک بیند تا پس از اتمام ماموریتش در کارنامه ی دولتمداریش موجبات افتخار و مباهاتش را فراهم آورد وبە وظایف محوله اش عمل کرده باشد.
اینکه در این دوره چهارساله نمایندگی مثلا آقای رحیمی ، دولت پروژه ای را عملی نماید دال بر این نیست که ایشان انجام داده اند ، بلکه این از وظایف دولت بوده که از قضا در این مدت به انجام رسیده است .
خدرزادە
@S-Alot
Forwarded from Deleted Account
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Deleted Account
GIF
چەندم پێگوتن ڕەیی بە کاکی خۆتان بدەن ،
ئاوادەبێ جا تورەکێک برینج بە سێسەتیە؟
@S-Alot
حەیران و گۆرانی خۆشی قەدیمی
   💟 @hayraniKhosh
🌺نەجمەی غوڵامی 🌺

🎼پایز پایز

پاییز
ڕەنگ بێ ئەم شێعر ەی مامۆستا گۆران لە سەر پاییز نووسیویەتی و هونەرمەند مامۆستا نەجمەددین غوڵامی کردویەتی بە ئاهەنگ لە دڵی بازێک وەکوو من زۆر کاریگەر بێت
پاییز و ڕۆژئاوابوونەکەی دیمەنێکی دڵ هەژێن لە سەر دڵی مرۆی هەستیار دەخوڵقێنێ، پاییز و زەرد بوونی گەڵای دارەکان پەیامێکی سەرنج ڕاکێشیان پێیە و وەکوو زەنگڵۆکە لە گوێی مرۆڤ دا دە دەزرینگێتەوە ، لەم شێعرە دا شاعیر ڕەنگ زەردیەکەی خۆی لە گەڵ ڕەنگ زەردی پاییز بەرامبەر کردوەو خۆی بە پاییز شوبهاندووە ،
هەر مرۆڤێک دەتوانێ ئەو هەستەی هەبێت بە تایبەت ئەگەر لە نێو گۆڕستانێک سەر لە ئێوارێک تێپەڕی کە خۆشەویست و خزم و دۆستت لە وێ بە خاک سپێردرابن و خشەی گەڵای وەریوی پاییز و کزە و هاژەی شنەباو جارەجارەش نمە نمەی بار دەبنە سمفۆنیای مەرگ و وتوووێژی تۆو خزمو دۆستی بەو خاکە سپێردراوە ، زیارەتی ئاڵۆت بۆ من کە زۆرترین خز م و هاوڵاتیم تێی دا بە خاک سپێردراون زۆرترین کاریگەریان هەیە و بەتایبەتی کاتی هەڵوەریۆنی گەڵا زەردەکان لە ئێوارەییکی پاییزدا کە پەیامی ماڵئاوایی هەتا هەتاییان لە دوونیای ڕوون دا پێیە
خدرزادە
@s_Alot
Audio
# پورە وەنەوش#
حیکایەت خوێنی پیری گوێی پیرە ئاگردانی ماڵە کوردان ئاوامان بۆ دەگێڕێتەوە کە پورە وەنەوش ناوێک ژنی کابرایەک بە نێوی زۆراب بووە ، زۆراب هەتا خوا حەز دەکا زمان پیس ، کارنەکەر و نالەبار بوو ، شەووڕۆژی چوار جاران پور وەنەوشی شل کوت دەکرد ، خا وەنەوش خاوەنی سێ منداڵی سەلکەو پێچکە بوو ، خاونەوش بەناچاری بڕیاری جیا بوونەوەی لە گەڵ زۆراب دا و زۆراب بەو شەرتەی کە وەنەوش مناڵەکانیش لە گەڵ خۆی بەرێت تەڵاقی دا.
پاش ماوەییک خا وەنەوش شووی بە هۆمەر ناوێک کرد ، خاوەنەوش لەمەو بەدوا دایم ودرهەم لە لای هۆمەر پیشەی پێداهەڵکوتن بە زۆراب بوو کە شاخی وابوو ، باڵی وابوو ، ئازاو پاڵەوان و نان بدەو بە جەوهەر و ڕەشید بوو ، زۆر جاران منداڵەکانی دەیانگووت باشە ئەرێ دایە باوکی ئێمە کە ئاوا مەرد بوو بۆ ئێمەت لەوباوکە چاکە کرد و ئاوارەت کردین ، پور وەنەوش هێندەی بە زۆراپ داهەڵگوتبو ، هۆمەری بەستە زمانی کپ و لاڵ کردبوو ، ئەگەر چی زۆر لە زۆراپ پیاو تر بوو.
ئەم حەقایەتە زۆر لە حاڵی ئێمە دەچێ ، سەیری کوردستانی خوارێ بکەن و ببینن داخۆ چۆن
باسی سوار چاکی و ئازایەتی سەددام حسێن دەکەن و ئاخی بۆ هەڵدەخوازن ، ئەو سەددامەی کە کارەساتی کوشت و بڕی کوردان
لە پڕۆسەی ئەنفال و کیمیا بارانی هەڵەبجە بە فەرمانی ئەو بوو ، پتر لە سەد وهەشتا هەزار کوردی ئەنفال کردن .و ئەمنە سوورەکەی سلێمانی پڕ کرد لە کچی کوردی خەڵکی سلێمانی و هەزاران کاری دژە ئینسانی و قێزەونی خوڵقاند
ئەمە حاڵی زۆربەی ئێمەیە و بووینە چاوەش بۆ ڕەحمەتیەکە و پیاوە کۆنەکەی پێشوو.
ئێمەو پوورەوەنەوش لە یەک شت دا لە یەک دەچین و شوعاری گەورەو گرانمان بۆتە ئەوە:

سەد ڕەحمەت لە ڕەحمەتیەکە

@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot
Video
شمشال ئامرازێکی ئاشنا بە ڕووحی کوردەواریە و شمشاڵ ژەن مرۆڤێکی هەست ناسکی مرۆڤ دۆستی کورد پەروەرە کە دەتوانێ داستانی چەوساوەیی و ژیانی سەختی گەلێک بەیان کات ، بە دڵ گوێ لەم شمشاڵە ی مام خدر بگرن و ئەم وتەی من تاقی وەکەن ، مام خدر لە گەلووی شمشاڵەوە ناڵە و نزولەی مرۆڤی کورد بەیان دەکات کە چۆن لە بۆ لە دەست دانی ئازیزێک یان کۆچی هەتا هەتایی خۆشەویستێک یان زوڵم و زۆر و داگیر کاری خایینێک و دوژمنێکی دڕڕەندە دەناڵێنێ ،
شمشاڵ گرفەو لورەی زریان و ڕەشەبا و بای شەماڵی چیای ئەستم و دۆڵ لێرەوار و چەم و چۆڵی نیشتیمانی کوردەواریە ،
کەسێک دەتوانێ چێژ لە نەوای شمشاڵ وەرگرێ کە هەستی پیرۆزی نیشتیمان پەروەری لە دڵ و دەروونی دا ڕەگ ئاژۆ بووبێ و ئەو کات بە گوێ لێ ڕاگرتنی سووکنایی دێت .
تەنانەت دەتوانێ بە شێک لە مێژووی تاڵ و شیرینی مێژووی ئەم وڵاتەی تێدا ببیسێت و ئەزموونی لێ وەرگرێت
هێمنی شاعیر دەڵێ :
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە
شیوەنی من شیوەنی ئینسانیە
بانگی ئازادی و گڕووی یەکسانیە
شیوەنی من شینی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکن لێی و هەشە
@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot
Video
مامۆستا هێمن:

قەدری جوانی کوا دەزانێ دەوڵەمەند
هەر هونەر نەمرەو و هونەرمەند مەرد و ڕەند
@S-Alot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌

☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە

کۆچی دوایی :
كاك كەریمی شەهلایی

📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: ‌......


کاتی بەخاکسپاردن:
ئێستا لە سلێمان بەگ بەڕێوە دەچێ

⚠️تێبینی:
بەهۆی پەتای کڕوناوە کۆڕی پرسە وسەرەخۆشی لە مزگەوت بەڕێوە ناچێت
دەتوانن لە ڕێگای ئەم شومارە
تەلەفوونانەوە بروسکەی سەرەخۆشی خۆتان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو
بکەن


کاک قادر عه زیز زاده 09183752507
کاک رحیم عه زیز زاده09188746418
عبدالله شهلایی 09189769106
حسین شهلایی 09189741157
عبدالکریم حسینی 09120686194
لقمان مصطفایی 09183756659
سردار معروفی 09183751587
سیروان صالح پناه09186461575

کاک رحمان شهلایی09183756976
کاک بهمن شهلایی09183753851
کاک بهنام شهلایی09183841460


🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

٩٩٠٨٠٨
@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌 ☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە کۆچی دوایی : كاك كەریمی شەهلایی 📌شوێني سه ره خۆشي : 🕌مزگەوتي: ‌...... کاتی بەخاکسپاردن: ئێستا لە سلێمان بەگ بەڕێوە دەچێ ⚠️تێبینی: بەهۆی پەتای کڕوناوە کۆڕی پرسە وسەرەخۆشی لە…
کاک قادر عه زیز زاده 09183752507
کاک رحیم عه زیز زاده09188746418
عبدالله شهلایی 09189769106
حسین شهلایی 09189741157
عبدالکریم حسینی 09120686194
لقمان مصطفایی 09183756659
سردار معروفی 09183751587
سیروان صالح پناه09186461575

کاک رحمان شهلایی09183756976
کاک بهمن شهلایی09183753851
کاک بهنام شهلایی09183841460
كاك محمود شهلایی 09184184915
مالی كاك كەریم شهلایی 08734224904
دای لە شەقەی باڵ
مەلی روح سووکی گیانی
"مەلەک شا"کەی مڵکی شێعریش
بووە ئاسمانی
پەیڤ و وشە،ڕستەو دێڕ
هەتیو بوون گشتی
ئاخر باوکی مەعنا
بەستی ئیتر دیوانی

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۸/۱۰

@S_Alot