سریوەی ئاڵۆت/Alot
333 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
ئیستیڤن هاوکینگ گەورەترین زانای فیزیکی جیهان خەڵکی بریتانیا بوو کە لە دوو ساڵی رابوردوو کۆچی دوایی کرد ،ناوبراو نێزیک بۆ پەنجا ساڵ فەلەج وکەم ئەندام بوو
جارێک لێیان پرسی تو چۆن بەم حاڵەوە لەباری ڕووحیەوە هەمیشە هێور و سازو لە سەر خۆی ؟
لەوڵام دا گوتی ئاسانە تۆش دەتوانی ئاوابی ، دەبێ ژیان بە سادەو ئاسان بگری و هێواش ولە سەر خۆ بی،
من لە تەمەنی بیست و یەک ساڵی دووکتۆرەکان پێیان گوتم تۆ تەواو بووی و ژیانت کۆتایی هاتوە ، لەو کاتەوە من قەت دوونیام بەکشتی و بە گوریسێکی کورت هەڵنەگرتوە،
ئەمە دەرس و وانەییک بۆ ئێمەیە ژیان ئەمەی پێ ناوێ هەر بەیانیەک کەلە ماڵ هاتیە دەرێ قاقا پێ بکەنە و شاد بە
تێبینی: ئسیڤن هاوکینگ لە ساڵی 1948 لە دایک بوو ، لە ساڵی 2o18 کۆچی دوایی کرد و پێویستە کە بگوترێ ناو براو بێ بڕوا بوو ، هیچ دینێکی هەڵنەبژاردبوو ، بەو حاڵەش جیهان تامەزرۆی نووسین و بیرو بۆ چونەکانی دەر بارەی زانستی فیزیکی بوو ، ناو براو بە لای ئێمەی دیندار ەوە بیر و بڕوای سەیری هەبوون

@S_Alot
ژیان وەکوو چایە ، چای خواردنەوە ، قەت ڕێ ناکەوێ چایەک هەم ڕەنگێکی جوانی بێ هەم تامی خۆش بێ و هەم گەرمیەکەشی بە ئەندازەو مام ناوەندی بێ
کە چی بەو حاڵەش ژیان هەر شیرینە
@S_Alot
بەیتۆکە
دەگێڕنەو کە مەلای مەنشور واتە مەلا نەسرەددین بڕیاری دا کە کەرەکەی لە ماوەی ساڵێک دا وا بار بێنێ کە شەووڕۆژی یەک ژەمی بداتێ ئەویش تەنیا کای سپی ، پاشی چوار مانگان خەڵق و خوا لە مەلایان پرسی دەی چت کرد کەرەکە ڕاهات؟ فەرمووی ئەوەندەی نه مابوو ڕابێت و عادەت بگرێ کەچی مرد
تۆش بۆخۆت کڵاوت دانێ و بیکە بە قازی و شتێک لەم داستانۆکەی هەڵکڕێنە ئاخۆ ئەمە وەک چی وایە!؟ لە بژیوو ژیانی ئێستێی خەڵک ناچێ؟
@S_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هونەرمەندی گەورەی کوردەواری ،خاوەنی دنگێکی ڕەسەن و پیرۆز مامۆستا خدر قادری ، مام خدر‌بە فەرموودەی خۆی تەمەنی 115 ساڵە ، بەڵام ئێستاش پێنج فەڕزە بە پێوە نوێژێ دەکات و ئامادەی جومعە و جەماعەتە ،حەیران و لاوکی مام خدر یادگاری سەدان و بگره هەزاران ساڵ ژیانی سەختی کوردانن کە لە داوێنی زنجیرە چیای زاگرۆس ژیاون ، پیاوێکی خاوەنی خوو خدەی جوان کە جێی خۆیەتی ڕێزی لێ بگیرێ ، دیارە ئەم مۆمە ڕۆشنە ڕووناکاییەکی جوان و سەرنج ڕاکێشی بە کەشکۆڵی هوونەری کوردە واری بەخشیوە.
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژی سی وویەکی گوڵان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامە قالەی عەبدوڵا زادە یە کە نازناوی قالە مەڕەی پێ درابوو
مامە قالە شمشاڵ ژەنێکی وەستاو کارامە بوو ؛ ئەوەی زۆرتر مامە قالەی خۆشەویستی گەلی کوردوستان کردبوو تەنیا شمشاڵەکەی نەبوو ، ئەو هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمان پەروەری ئاوێتەی شمشاڵەکەی کردبوو ، لەوانەیە زۆر گونجاو بێ بڵێم که شمشاڵەکەی مامه قالە ی نیشتیمان پەروەر وەکو کۆڕە زکرەکەی هەڤاڵانی شێخی سەنعان بێت کە شێخی سەنعانی زیندوو کردەوە،
مامە قالە دیارە هەر ئەو هەستە بوو کە وایلێکرد کە بە پێی وەسیەتی خۆی لە داوێنی چیای ناڵە شکێنە لە پەنای گۆڕی حەسەن زیرەک تەسلیم بە خاکی پیرۆزی نیشتیمان بکرێت ، یادی مامەقالە و شمشاڵە بە سۆزەکەی لە مێژوی ئەم نیشتیمانە دەمێنێتەوە ، یادی بە خێرێ و خودای دلۆڤان بەر بارانی ڕەحمتی بێ پایانی خۆی بخات ئاممین
@S_Alot
٭به ناوی خوای تاقانه وبێ گەرد٭

اِنّما ال٘مؤ مِنونَ اِخ٘وە ؛ فَأَ ص٘لِحوا بَینَ أَخَوَیکُم

ئەم ئایاتەی قوڕئانی پیرۆز دەفەرموێ بە ڕاستی کە ئیمانداران برای یەکن ، لە بەینی برایانتان دا ئاشتی بکەن.
دیارە نەیارانی کورد زۆر جار بۆ تواندنەوەو قەڵا چۆکردن و داگیر کردنی ماڵ و حاڵی کوردان ئەم ئایەتەپیرۆزەیان هێناوەتەوە ئەویش ئەو کاتەی کە کورد بە هێز بووە ، ئینا لە بێ هێزی دا پێویست بە ئایەت هێنانەوە ناکات و گورز و گۆپاڵ کارەکەی ڕووبەڕا دەکات،
دەوڵەتی عوسمانی زۆرترین کەڵکی لەم شێوە گەلە وەر گرت و بە فێڵ وتەڵەکە کوردستان و کوردی هێنایە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، وەک دەبینین کوڕان و میرات خۆرانی دەوڵەتی عوسمانلی کە سەردەمێک شە قیان لە هەرچی هێمای پیرۆزی ئایینیە هەڵداو بە ڕێبەرایەتی ئاتاتورک بوونە بە ناو عیلمانی و بە ڕیشی من ۆ تۆ کە باوو باپیرانمان سەردەمانێکی زۆر بە گیان و بەخوێن پارێزەری خەلافەتی عوسمانی بوون پێکەنین و ئێمەیان ناو ناوە تورکە کێویلەکان . دەیارە ئێستا هەل و مەرجێکی دیکە هاتۆتە گۆڕێ . دیسان کوڕانی توورک و پاشماوەکانی مەغول وتاتار و خەڵکانی سەحرای گۆڵپی و داگیر کەری کوردستان دیسان هەوەسی خەلیفە گەریان کردۆتەوەو هەر وەک دەوڵەتەکەی عوسمانی بە کەڵک وەر گەرتن لە ئامراز و شوعاری ئایینی وپاساوی یەکیەتی موسوڵمانان گەرەکیانە جارێکی دیکە سیناریوی عوسمانیەکان زیندوو وەکەن ، جا ئەگەر وەڕەز بوون ئەوە دیسان پیاوێک وەک ئاتاتورک دێننەوە گۆڕێ و ئەمە یان وەلا دەنێن و ماست نیە بە لێویانەوە دیار بێت ، لەو نێوە دا دۆڕاوو ماڵ کاول تەنیا کوردی هەژارە ەکە سەدان جار بە پاساوی ئایینی ئەوان دۆڕاوو مایە پوچ بۆتەوە ، میرات گرانی مستەفا کەمال دەست دەکەنەوە بە دروست کردنی حکومەتی لاییک و عیلمانی ، پەندێکی کوردی هەیە دەڵێ بە بایەو بە بارانێ هەر لێی کەم دەبێتەوە ، ئەمە لە کورد قەوماوە .
ماوەیەک لەمەو بەر نێزیک لە زیاتر لە بیست هەزار فاحیشەی نوێی ڕەسمی فاحیشە خانەکانی شوێنە گەشتیاریەکانی تورکیە بە هۆی بێ بازاڕیەوە کە بە هۆی کڕۆناوە هاتۆتە گۆڕێ لە دەوڵەتەکەی وەچەی عوسمانلی داوای قەرەبوو کردنەوەیانه ، تۆ تەسەووری بکە ئەم پرسە لە هەرێمی بێ ده سەڵاتی کوردوستان ڕووی بدایە ئێستا ئیعلامی جیهاد دەکرا ودەبوە تەپ و تۆز ، بەڵام بۆ کوڕانی ئاتاتورک نە تەنیا عەیب نیە بەڵکوو عەینی شەرەفە چونکه ساڵانە بەشێکی زۆر لە داهاتی ئەوان لەم ڕێیەوه دابین دەکرێ و ئوردوغانیش ئەم پارەیە‌ لە پێناو بەرژەوەندی ئایینیەوه خەرج دەکات ، بە بێ شک داستانی بەر ماڵ کڕینی ژنەکەتان بۆ مزگەوتێ بیستوە کە ئەو دووە لە یەک دەچن . کورد وتەنی زۆر گوتن قوڕعان خۆشە و واچاکە بەم چەند دێرە لە مەبەستەکە تێگەیشتبین دە با وەک کەو سەر لە‌پۆڕ یان بەفرۆکێ نەخزێنین .
@S_Alot
٭نەریتی فەرامۆش کراو ٭

ساڵان کە لە گوندەکەمان لە وەرزی زستان وسەرەتای بەهار خەڵک بێکار دەبوون ئەو ماڵانەی کە کوڕ و کچی جەحێڵیان بوو دەکەوتنە بیرو ڕا لەگەڵ کێ ژن بەژنە بکەن وخزمایەتی بگرن
بۆ ئەم مەبەستە داک وباب بێ پرس و ڕای کوڕ و کچ دەکەوتنه هەوڵ و دۆر داخۆ کێ هاوشانیانە و گونجاوە بۆ خزمایەتی گرتن ، بەم شێوە ئامادە دەبوون بۆ ڕۆیشتن بۆ سەر بەڕەی ماڵی دەست نیشان کراو وێڕای ڕیش سپی ئاوایی ، دەبوو کارەکە زۆر بە نهێنی بکرایە چوونکە باوەڕ وابوو شەیتان وشۆفار ئەگەر شتێک ببێ و سەر بگرێ هەڵیدەوەشێننەوە ، خازوێنی کەر پاش شکاندنی شەکر و دەستی دەکرد بە وتار و نسحەت کە بەڵێ شەرع شەرمی بۆ نیە ، کچ دەبێ شوو بکا و کوڕ ژنێ بێنێ ، ئێستاش ئەو دوو بنە ماڵە شکور بۆ خودا هەردوو خانەدان ووەجاخزادەن و لە شانی یەکتر دان و پێویستە خزمایەتیەکی گەرم و گوڕ وپتەو بگرن کە شەرعی خواو پێغەمبەران پێی ڕازیە ، هەر ئەندازە کاکی خازوێنی کەر زمان چەورتر بوایە ئەگەری بە دەست کەوتنی ئیشەکە زیاتر بوو ، دیارە ئەگەر سەری نەگرتایە ئەوە تاقمی خازوێنی کەر وەک لشکری شکست خواردوو دەهاتەوە بۆ شوێنی دیاری کراو ، بەڵام ئەگەر کارەکە سەری گرتایە ئەوا پاش شەوچەرە خواردن و پێکنین ونەزیلەی زۆر خازوێنی کەر قیت و سەرکەوتوانە و بە دەنگێکی دلێر خۆی دەهاویشتە ماڵی مەبەست و پێشوازیەکی شاهانەی لێدەکرا .
بەڵێ وای ڵێدەهات چەندین خازوێنی سەری دەگرت و هەموو خەڵکی ئاوایی بەتایبەت تاقمی جەحێل خویان لە دەسکە دەنا بۆ زەماوەند وشایی کە لە پاییزێ دا دەکراو هەموو خەڵکی ئاوایی بەشداری شاییەکە دەبوون ئەو ماڵانەی کە شاییان بوو دەستیان دەکرد بە تەدارەک گرتن و ئامادە بوون بۆم کارە خێرە . شایی کە لەڕۆژی دیاریکراو دا دەکرا و کێشت لێنەر لە لێهاتووترین ژنانی ئاوایی هەڵدەبژێردران و بازێک لەوانه ی نەوسن بوون و خۆیان پێڕانەدەگیرا بە خۆشیرین کردن و ئامۆزا ئامۆزا و خۆ نزیک کردۆەوە لە کێشت لێنەر هەوڵی پڵاو خواردنیان دەدا .
چایی پەزیش سێ چوار سەماوەری لە دەوری خۆ کۆ دەکردنەوەو ئەویش ئەو ڕۆژە دەورێکی باشی بوو ، هەموو دەوروبەر سڵاوێکی گەرم وگوڕتریان لە خزمەت دا دەکرد تا چایەکیان پێ مەرحەمەت کات ، شایی بە هەڵپەڕکێ و قریوە قریوی جەحێڵ گەرم دا دەهات و بە زوری بە زەفت و نەوار دەگەڕا و ئەوەی زەفتەکەی دەگرت ئەویش خۆی بە شتێک ده زانی و وێڕای گروی هەڵپەڕکی لە گەڵ ئەوان سووڕی دەخوارد ، بە بڕوای من ئەو شێوە شاییەی ئه و ڕۆژانە زۆر جوانتر بوو لە ئێستا کە ئەو سۆ.ز و هاودڵی و کاری هەرەوەزیە نەماوە و خەڵک لێک ترازاون و گوندەکانیش هیچیان بە سەر هیچەوەنەماوە و هەموووشی گلەیی هە یە
دیارە ژیان هەتا ساکارتر بێ خۆشتترە و هاوکاری وهەرەوەز و بە یەکەوە بوونیش دەبێتە هەوێنی ژیانێکی خۆش و پڕ لە سەفاو سۆز ،
ماوەتەوە بڵێین ئەوە خەونێک بوو هات و ڕۆیی و پێم وانەبێ گەڕانەوەی ببێت و خەڵک ڕۆژ‌بۆ ڕۆژ لە یەکتری لە باری ڕوحی وڕەوانی لێک دوور دەکەونەوە ،
کڕۆناش تەشریفی کەلێنێیکی دیکەی خستە نێو ژیانی کۆمەڵگاوەو هێندەی دیکەش مەوداکانی دوورتر خستنەوە .
هەر ئەوەمان پێماوە بڵێین یادی بەخێر
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەو دیمەنە سەمەرەی لە گەڵ یەک بوونە
@S_Alot
عیدکم مبروک و سعیکم مشکور

وێڕای سڵاوو ڕێز ، بە پێویستی دەزانین بە ناوی بەرێوەبەرانی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت پیرۆز بایی جێژنی موبارەکی ڕەمەزان لە ئەندامانی بەڕێزی ئەم کاناڵە بکەین ، ئێشاڵڵا کە ڕۆژو عیبادەتتان پەسندی دەرگای حەق بێت ، هەر وەها ئاواتە خوازین کە بە هۆی موبارەکی ئەم جێژنەوە دەرگای ڕەحمەتی خودا بەڕووی هاووڵاتیانەوە بکرێتەوەو لە چنگ دەرد و بەڵاو ئافەتی کڕۆنا نەجاتمان بێت و ژیان بۆ جارێکی دیکە ئاسایی بێتەوەو شادمانی بگەڕێتەوە نێو دڵی هەموانەوە ،
بەو هیوایەی دەرگای ژیانی کۆمەڵگای لە ڕێسمە دەرچوو بە پشت بەستن بە هێز و ئیرادەی حەق تەعالا بگەڕێتەوە جێگای ئاسایی خۆی . ئاممین
@S_Alot
ئاوام لە بیرە کاتێ منداڵ بووم
تەمەنێکی کەم هەشت نۆدەساڵ بووم

هێرشیان هێنا مشکە کوێرەی زۆر
بە شەوی تاریک دوور لە تیشکی خۆر

لسپاو لسپیان دا حاسڵ وداهات
بێ نان و قووت مان گەل و حەشامات

دیم دایە گەورێم یەک تەگبیری کرد
بۆ قەڵا چۆیان کارێ ژیری کرد

گرتنی بە داو گرووپێک لەوان
بە دەستی بەستە خستنیە زیندان

هێندەی هێشتنەوە لە نێو سیاچاڵ
یەکتریان دەخوارد خزم وباب وکاڵ

تێکڕا دەستیان کرد بە خواردنی خۆ
مشک یەکتریان دەکرد قەڵاچۆ

دوای یەک دوو حەوتوو ئەوی کە دەرچوون
بڕەڵدای کردن نەنکی بە ئەزموون

وتم بۆ نەنێ بەڕەڵدات کردن
خۆ دوای ماوەیەک هەموو دەمردن

وتی نا ڕۆڵەی کاڵ وشیرینم
لە خوام داوایە مەرگت نەبینم

ئەوی ئازاد بوون ڕەش و سپی و بۆر
لە گەڵ یەک بوونە دوژمن و خۆخۆر

وام بار هێناون کەیەکتر پەت کەن
بۆ پاروێک لاشەی یەکتر لەت لەت کەن

ڕۆڵە ی ناسکۆڵەی ورد و منداڵم
نابێ بفەوتێ داهات و ماڵم

بۆ لەناوچوونیان ئەمە تەگبیرە
ئەمە ئەزموونی مرۆڤی ژیرە

بێ زەحمەت و ڕەنج تێکڕا دەفەوتێن
ڕیشە کێش دەکرێن خێرا لە بن دێن

خدرزادە
@S_Alot
مامۆستا دکتر مستەفا خوڕڕەم دڵ دێبوکری لە مەهابات ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد ، مامۆستا خوڕڕەم دڵ دانەری بناخەی زانکۆی کوردستان لە پارێزگای سنە که تەفسیری (فی ظلال القران) ی عللامه سه ید قوتبی لە عەرەبیەوە وەرگێڕایە سەر زمانی فارسی، هەروەها تەفسیرێکی موختە سەر و پوختە ی قوڕئانی پیرۆزی بە ناوی تەفسیری( نور) ی نووسی
بەڕێزیان بەڕاستی خزمەتێکی ئایینی زۆر گرنگی کرد کە جێگای فەخری و شانازی ئێمە بوو، هیوادارم کە مەرقەدی ببێتە مەزارگەی زیارەتکەران ، هەزاران ڕەحمەت لە ڕوحی مەزن و مەزاری مامۆستا خوڕڕەم دڵ ، جێی خۆیەتی سەرو خۆشی خۆمان بە بۆنەی ئەو ڕوداوە دڵ هەژێنە ئاراستەی کوردانی موسوڵمان بە تایبەتی و موسوڵمانانی جیهان بە گشتی بکە ین
@S_Alot
🌹قەرەواشی تۆیە!!

قەرەواش بە کێ دەڵێن؟؟

قەرەواش وشەیەکی تورکییە؟ بەڵێ
ئەو وشەیە لە دەرباری عوسمانیەکانەوە سەریگرتووە و بەداخەوە هاتۆتە ناوهێندێک ناوچەی زمانی کوردی، ئەم ناوە یەکێک لە قێزەونترین ناوەکانە، قەرەواش واتا کارەکەری ڕەش بۆ ڕەگەزی مێ(ژن)، کاتی خۆی کە ئیمپڕاتۆری عوسمانی بەشێک لە ئەفریقایان داگیر کرد کچەکانیان و ژنەکانیان هێنان و وەکو کەنیزەک و کارەکەر بەکاریان دەهێنان ، بەداخەوە ئەوان هەر بەوەوە ڕانەوەستان و وەکو بەردەی ڕەگەزیش بۆ خاڵیکردنی نیازە چەپەڵەکانیان(جنسی) کەڵکیان لێ وەردەگرتن، و دواتریش لە بازاڕی بەردەفرۆشانیان دەیانفرۆشتن و دەستاودەستیان پێ دەکردن

🙏تکا لە دایکان و باوکانمان و هاووڵاتیان دەکەین خۆیان لە کوتنی ئەو وشە چەپەپەڵە لەهەم منداڵەکانیان بەدوور بگرن
منداڵانی ئێمە سەربەستن و قەرەواشی کەس نین، کچانی ئێمە پێشڕەون

قەرەواش 👈بردە سیاە پوست کە برای کنیزی و نیاز جنسی استفادە میشود.

@S_Alot
‌‌‌‌‌‌‌‌‌
خوات له گەڵ بەڕێز بیگلەری


تەخت وتاج و شاە و میر پاکی دەڕۆن
هەڵدەدێرن ، دێنە خوارێ تل دەخۆن

گەر ئەجەل هات ناپرسێ شا یان گەدای
یان لە کورسی و پوڵ و مایە و چەند وچۆن




بەڵێ وەک دەزانین بەڕێز موهەندیس بیگلەری کاخی بەهارستانی بە جێ هێشت و بەڕێز ڕەحیمی بە دەنگی خەڵک چووە جێگاکەی،
شەش ساڵ لەمەوبەر بەڕێز بیگلەری قەولی شەرەفی دا کە ڕێگای هەشت کیلۆمیتری ئاڵۆت ئیستفاڵت (اسفاڵت) کات کە بە داخەوە نەکرا و بەڕێزیان تازە گلەیی لە سەر نەما ، چوونکە ئەگەر ئێستا لێی پرسی بۆ ؟!دەڵێ کاکە ئەو کارەم هەڵگرتبو بۆم چوار ساڵەی دیکە کە خەتای ئێوە بوو ئینا ئەو کارەم بە جێ دەگەیاند.
تازە ڕۆی بەڵام ئەم پرسە ئەوە دەسەلمێنێ کە دوونیا بۆ کەس نییە و با ئێمەش وشیار بین ئەو هەموو قەدە مێوو ڕەز و باخەی ئاڵۆتێ لە وانەیە سەدی نەوەدی کەسانێک ناشتوویانن یان چاندوویانن کە ئێستا دوونیایان بە جێ هێشتوەو و چاوەڕوانی دووعای بە خێری پاشماوەکانیانن ، و ئەوەی بۆ ئەوان ماوەتەوە ناوبانگی چاک و بەخێرە و بەقەولی فارسەکان ، این نام نیک است کە می ماند.
دەبا بەر لەوەی بێدەست ببین ئەوەی لە دەستمان بێ جێ بە جێی کەین و قەول بە درۆ دەرنەچین .
@S_Alot
Forwarded from خبر فوری مهم
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🎥 صحبت های پایانی و ناراحت کننده‌ی مداح خوزستانی زنده یاد عباس بریهی که در لحظات پایانی عمرش، کرونا نایش را بریده است و از روزهایی می گوید که کرونا را مسخره میکرده، گول هیکلش راخورده و در همه مراسمات شرکت میکرده است، این فیلم با رضایت ایشان و برای افرادی که هنوز هم کرونا را جدی نگرفته و با ناقل بودن خود انسانهای بیگناه زیادی را به مرگ نزدیک میکنند گرفته شده است‌...
این فیلم را بفرستید برای افرادی که هنوز هم میگویند کرونا دروغ و مثل یک سرماخوردگی ساده است...


@fuori_ir
خبر فوری مهم
🎥 صحبت های پایانی و ناراحت کننده‌ی مداح خوزستانی زنده یاد عباس بریهی که در لحظات پایانی عمرش، کرونا نایش را بریده است و از روزهایی می گوید که کرونا را مسخره میکرده، گول هیکلش راخورده و در همه مراسمات شرکت میکرده است، این فیلم با رضایت ایشان و برای افرادی که…
ئەمە ئەو کەسەیە کە مەدداحی مەڕاسیمی شیعەکانە کە پێکەنینی بەوە ده هات کڕۆنا مرۆڤ بکوژێت ، بەڵام لە ساتەکانی کۆتایی ژیانی دا نسیحەتی خەڵکی دەکات کە وشیار بن با نەحۆش نەکەون ، ئەم پیاوە پاش ماوەیەک کڕۆنا بینە قاقای گرت و کۆچی دوایی کرد ، کەوابێ هاو وڵاتی ئازیز کڕۆنا گاڵتەی پێ ناکرێ و ڕێنمایە تەندروستیه کان ڕەچاو بکەو گاڵتەی پێناوێ ، ئەم دیمەنە سەرنج ڕاکێش و جێگای خەمە ، مرۆڤێک نیشان دەدا کە لە کۆتایی ژیانی دا هەموو غرور خۆهەڵکێشانی وەلاناوەو بە ڕاستی قسەی دڵی خۆی دەکات ، بەڵام کورد وتەنی ئەم داد وبێدادە بۆ ئەوە بوو چەرمەکە ئاو نەیبا کە چەرمەکە ئاو بردی تازە هیچ
@S_Alot
Forwarded from 🐍Sareni 🐍Ashi


دایە گەورە و هەموو شێرەژنانی کوردەواری.

بیرەوەری ئەو گەورانەی نەیانزانی منداڵی چییە و چۆنە.

🔸ئه‌نگوسته‌ چاوی به‌یان،بووڵێڵی دایه‌گه‌ورێكی خڕ و خۆڵی بچكۆلانه‌ و سێكوچكه‌ی ئاگردانێكی ڕه‌شداگرساوی گۆشه‌ی حه‌سارێكی خوار و خێچ و خڕه‌ به‌رداوی، باڕه‌باڕی مه‌ڕ و ماڵات و ده‌نگی زه‌نگۆڵی مه‌ڕه‌سه‌ره‌ و بۆڕه‌ بۆڕی مانگا سوور و گاوگۆل، ده‌نگه‌ ده‌نگی كاسبكاری به‌ره‌و شاخ و جه‌نگه‌ی گیادوورین و كه‌مای كوێستان كه‌ندن، شه‌غره‌لێدان و چاشت و دیسان ژنێكی پیتۆڵ و بەزیپەک و زاکۆن ، پاتۆڵ شۆڕی سه‌روپێچ شێواو.
هه‌ناسه‌ بڕكێیەتی، ئه‌بێ مه‌ڕكانمان پێشڕه‌وه‌ی مه‌ڕی ئاوایی بن و نابێت ته‌پ و تۆزی ڕێگه‌خۆڵه‌پۆته‌كه‌، به‌ر ده‌م و چاوی مه‌ڕه‌كانمان بكه‌وێت.
دیسانه‌وه‌ چاره‌كه‌نان و هه‌مانه‌ و شیشه ماسێكی خه‌ستی مه‌ڕ و په‌لی منداڵێكی قژ ئاڵۆزی ره‌نگ بزركاو له‌ خه‌ونێكی خۆرنه‌گه‌سته‌ی ده‌م به‌یاندا ، ها به‌ده‌ست پاتۆڵ هه‌ڵكێشراوێكۆ ،به‌ گوڕێكی ده‌ماره‌كانت ڕه‌ق ده‌بن، ده‌گوڕێنی به‌ سه‌رت دا و هه‌سته‌ هه‌سته‌ ئامانت لێ ده‌بڕێ و خۆكێشانه‌وه‌ و خۆبادان و جینگڵ خواردن مانایی نییه و ته‌نیا قنجه‌پا قیت بوونه‌وه‌ و بێ دم وچاو شۆردن و ڕێپۆق داماڵێن ،کرژ و زیتەڵە بوون باو و مەیلی دایەگەورەییە.
شووڵێكی ناسك و هه‌مانه‌ نانێكی گونیه‌گوش و كترێك و دوو پرێسكه‌ی پێچراوه له‌ قه‌ن و چایی و شیشه‌ماستێك و یاڵا كه‌وشی که‌لاجزی لاستیقی لێ هه‌ڵكێشه و بابۆڵه‌كه‌ره‌ی هه‌ڵخوشاوی نانی ئاوكراوی ناو ناندین كه‌ هه‌ر لقێكی بۆ لایه‌ك ڕۆییشتە و ده‌ڵێی چه‌قه‌بییه لپی ده‌ركێشاوه ، بیده‌ره‌‌ به‌ر قه‌پاڵ نه‌ زوان بۆی خڕده‌بێتۆ و نه‌ لێو دەیپێکێ.
دیسان وانه‌ی دایه گەورەیه، ده‌بێ ئه‌ڵقه‌ی گوێتی بكه‌یت، نابێت به‌رغه‌له‌كه‌ت بكه‌وێته‌ پشت سه‌ر به‌رغه‌لی ئاوایی و گوناحبار ده‌بیت و خوێڕی بوون و به‌قڕدان و زۆر شتی تر ده‌خزێته‌ نێو بابۆڵه‌كه‌ره تۆزگرتوه‌كه‌ت ،مله پیچكه‌‌ باریكه‌ بۆره‌كه‌ت ئه‌وه‌نه‌ به‌ دوایی كۆكردنه‌وی بابۆڵه‌ هه‌ڵخووشاوه‌كه‌ت هه‌ڵسووڕانه‌ لاتراسكه‌ی دێت.
ده‌بێ تا خۆروبان گه‌رم دانه‌هاتوه له‌ ئاوای ده‌ركه‌وی، ده‌نا دایه‌ ڕابێ هه‌رچێك تانه‌و ته‌شه‌ره‌ بارت ده‌كات " به‌ خاسه‌ خاسه‌ گوی كرده‌ كاسه‌" چاوسه‌ره‌مه‌گه‌زی وا لێهاتوو" زه‌رده‌ڵێ بابرده‌ڵه‌ و....
ئێوارانیش بۆت نییه هه‌رخۆر داهات به‌رغه‌ل ڕاپێچی ماڵه‌وه‌بكه‌یت ده‌بێ به‌ ده‌مه‌له‌وه‌ڕ و به‌ لاپاڵه‌كاندا، كه‌مێك زووتر له‌ ڕانی ئاوایی بگه‌یته ماڵۆ.
هه‌ر به‌ده‌م تەپ و تۆزه‌وە ئه‌بێ تا‌ماوا ئاماده‌بكه‌یت و خوێ له‌ به‌رده‌ خوێ ڕووبكه‌یت و تا مه‌ڕی ئاوایی نه‌هاته‌ بەرخ و کاژەلە ڕاپێچی كۆزه‌كه‌ی خۆیان بكه‌یت و درگا لە گرێژنە دەرهاتوەکە کە ڕزاویشە بە لەتە گوریسێک لە مل کەڵە بزماڕێک توند بکەیت و توند دایبه‌خه‌یت. كاتێ به‌رایی مه‌ڕی ئاوای ده‌گاتە بەرۆ، ئه‌بێ بچیته‌ به‌ردرگای ماڵ به‌ وشەی ،گورێ گورێ كردن، مه‌ڕه‌كانی ماڵی خۆتان بانگهێشتی ماڵه‌وه‌ بكه‌یت، نه‌كا یه‌كێكیان ته‌ره‌ بێت بچێته‌ نێو مه‌ڕی ماڵان.
ئه‌مجار بە گەڵەگەڵ مەنجەلە پڕ لە سزی سارده‌وبووی په‌نیرە ده‌ڵمه‌گوشراوه‌كه‌ی به‌یانی کە لە سەر ئاگری تەپاڵە دانراوە و کەشکی لێگیراوە، بده‌یته‌ مانگا شه‌ماڵ.
لەو سەر و بەندەدا، گوێ هه‌ڵخستن بۆ گه‌مه‌ی منداڵه‌ورتكه‌ی ئاوایی ساتێک دەتخاتەوە بیری منداڵ بوونت ، بۆت نییه بچیت، هێشتا كاری دایه‌گه‌وه‌ كۆتایی نه‌هاته‌ و ده‌بێ مل مه‌ڕه‌ ڕه‌ش و مه‌ڕه‌ كه‌ڕی و قزڵ و بوره‌ و یه‌ك گوان و هه‌ر مه‌ڕ و ناوێكی هه‌یه‌ ، بگریت و ڕاكێش ڕاكێش بیهێنیته‌ به‌رده‌م دایه‌ و جارجار مه‌ڕه‌كه‌ به‌ خۆوەیه‌ و هێزت پێ ناشكێت بیهێنیت و دایه‌ به‌ قاوله‌مه‌ شیره‌كه‌ی كۆمه‌كۆم نه‌كا بڕژێت دێته‌ لاپاڵی مه‌ڕه‌كه‌ و خوژ خوژ ده‌نگی دووشینی مه‌ڕ سه‌رنجت ڕاده‌كێشرێته‌ ناو قاوله‌مه‌ شیره‌ پڕ له‌ كه‌ف و تۆقله‌كراوه‌كه‌.
بڕێ له‌ ئێواره‌كان وه‌ك پشیله‌ خۆت مەلاس ده‌ده‌یت و بێ گوێدان به‌ هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی دایگه‌وره‌ ده‌رده‌چیت بۆ ناو هه‌تیمیه‌ل ئاوایی و دایه‌گه‌وره‌ و مه‌ڕه‌كان بەجێ ده‌هێڵیت و دایه‌گه‌وره‌ ناچاره‌ ده‌سره‌یه‌ك حه‌ڵقه‌ بكات لە ده‌س خۆیی و ده‌یخاته‌ مل مه‌ڕه‌كه‌ تا ڕاوه‌ستێ و بیدۆشێت و تۆیش تا تاریكان و نان خواردن خه‌ریكی حه‌لمه‌جووزێ وشه‌ڕه‌شه‌پانییت، به‌ مله‌تاتكێ و پسكان پسكان له‌ حه‌یوه‌ت قسه‌ی دایگه‌وه‌ره‌ و هێرشی چاوێ گه‌وره‌كان خۆت له‌ سووچێك ده‌خنیت و لاره‌مل لارده‌بێتۆ و هه‌ر وا چڵكن و پڵكن وقاچت قەتماخەی بەستە و بێ نان وچا ، خه‌و ده‌تخات به‌لادا.

@S_Alot