سریوەی ئاڵۆت/Alot
333 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
وێنەی سروشتی بەهاری
ئاڵۆت
Bahar ناردن

@S_Alot
٭مامۆستا ٭

جێگە پەنجەت ئاشکرایە و مەشخەڵی ڕووناکی دەر
خاوەنی ویژدان و هزر و پەنجە زێڕی بەهرەوەر

تۆسروودی خۆشەویستی فێری منداڵان ئەکەی
گرتە دەستت چوست وئازا پەرچەمی وانەی هونەر

قەت نەترساوی لە میری جەهل و هێزی ڕژد و ڕەش
گەرچی ڕێگەت سەخت ودژوار, پڕ لە بۆسەی پڕ خەتەر

ناسرەوێی ساتێ لە پێناو خزمەتی زاڕۆکی گەل
بۆیە شایستە و بەجێیە پێت بلێن خەیر ولبەشەر

تۆ نەبوویایە مرۆڤی ناکەسی تاریک پەرست
هەوڵ و پیلانیان هەبوو تا خەڵکی ببنە بارەبەر

جوانترین وشە بە بێ شک ناوی مامۆستایە گەر
چەشنی پەروانە بسووتێت بۆ ئەوانی دەورو بەر

مێژوی ژینت لاپەڕەی زێڕینی زۆرن هەی بژی
ژینی خۆت تەرخانی گەل کرد مامۆستایی کۆڵنەدەر

تازە تۆ بۆ تاهەتایە مۆمی ڕێگەی ڕۆشنی
هەر بژیت و بەردەوام بۆ گەل ببە بە تاجی سەر

هێندە قورسە ئەرک وپیشەت چونکە مامۆستای ئەتۆ
گەر نەبێت خەمخۆری وەک تۆ نابێ گەل قەت بەختەوەر

پەرچەمی زانینی پیرۆزت موعەللیم گرتە دەست
تۆ لە ڕێی زانستە سینەت دژ بە جەهل کردە سپەر

تۆ بە وێنەی بەردی ئەڵماس هەر دەمێنی و ناسمێی
بەردەوام بۆ تا هەتایه تاجی شانازیت لە سەر

مامۆستا پیرۆزە ناوت هەر بژیت وهەر بژیت
ئەی گوڵی مەجلیسی کۆڕ و ڕێبەری‌ ڕێی پڕ سەمەر


ڕۆژی مامۆستایان پیرۆزبێت
🌸خدرزادە🌸
https://tttttt.me/HEWARYHAJE
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
@S_Alot
ئەم دیمەنە جوانە ئاسمانیانە لە دونیای تەنگی مادیات و دونیا پەرستی زۆر بەدوورن و پێویستە مرۆڤ دەرس و وانەی لێ وەرگرێ
بۆ کتێبۆکەی کۆنی مێژوو
٭ کیوەرۆ بڵەسەن ٭
ڕەنگ بێ ئەوانەی بەتەمەنتر لە من یان هاوتەمەنی من بن باشیان لە بیر بێ کە ئەو کاتەی جادەی بانە تا بڵەسەن و کیوەرۆ هەبوو ، دووکەس کە دەڵاڵیان پێ دەگوتن بە ناوەکانی کاکە مینە کە ئەمری خودای کردوەو عەلی بەگ کە ئەویش ساڵی هەشتاوو حەوت ئەمری خودای بە جێ هێناوە (حودا بیانببەخشێ)، کاریان ئەوە بوو کە بە پاشە ماشێنی دەندەفەرمانی خۆیان هەڵداوەسی و بە نێو بازاڕدا هاواریان دەکرد کیوەرۆ بڵەسەن کیوەرۆبڵەسەن تا کاکی ڕانندە پێنج تمەنیان بداتێ وبۆ ئەوەی دانیشتوانی گوندەکانی مەسیری بڵەسەن وئاڵۆت کۆبکەنەوە و ئاگاداریان وەکەن کە ماشێنەکە دەڕواو بەجێ دەمێنن ، جائەو دەنگە بۆ من نەوایەکی سەیری هەبوو لە تەمەنی یازدە ساڵیەوە بۆخوێندن پەڕیوەی شار ببوم ، بەوردی سەیری ماشێن و موسافیرەکانی کیوەرۆم دەکرد کە زۆربەیان خەڵکی ئاڵۆت بوون و ئاواتە خواز بووم کە منیش یەکێک لەو موسافیرانە بوومایە و ئێوارە بە دیداری بنەماڵە و بە تایبەتی بە ئامێزی دایکم شاد بوومایەوە، ئاخۆ چەند منداڵی دیکە وەکوو من دەنگی مینە دەڵاڵ و کیوەرۆ بڵەسەن لە کاتی شیرینە خەوا لە گوێیان دا زرینگابێتەوە و دایچڵەکاندبن، دیارە وەکوو ئەرەستوو گوتویەتی مرۆڤ تەنیا جارێک قاچ لە ڕوبار یان چەماوێک دەخات و هەرگیز دووپات نابێتەوە چونکە ئەو ئاوە ڕۆیوەو بە دواوە ناگەڕێتەوە ، ئەوکاتەی منیش دەنگی خاڵەمینەی دەڵا ڵی ڕەحمەتی ناخی دەهەژاندم و بیری ئاڵۆز دەکردم تازە ناگەڕێتەوە ، بە تایبەت کە تازە ئامێز و بزەی دایکێکی ئازیز چاوەڕوانیم ناکات و منیش ناگەڕێمەوە تەمەنی دەدوازدە ساڵی . هەروەها ئێستا کەرەستە و ماشێن زۆر بوون و تەلەفونیش پێویست بوون بە دەڵاڵی وەلانا و ئه م پیشەش چووە قوڕنەیەکی کتێب و پەڕتووکی کۆنی مێژوەوە ،
کاکڵەی قسەکە ئەوەیە کە زەمان بە پەله تێدەپەڕێ و مرۆڤی وشیار و ژیر ئەوەیە کەبایەخ بۆ چرکە ساتەکانی تەمەنی دانێت و لە کۆتایی دا کاتێک ڕوانیە تەمەنی بە سەرچووی شانازی بە خۆیەوە بکات وبەبزەو ئاسووودەیی سەر بنێتەوەو مل کەچی فەرمانی خوابێت بۆ ئاماد ە بوون بۆ کۆچێکی دوور و درێژونادیار
وەکوو مامۆستا هەژاری ڕەحمەتی لە شێعری پیرە هەڵۆ دا دەفەرموێ:

چم بە سەر دێ کە نەمام و مردم
تۆزی بەر بایەک و خۆڵی وردم

داخم ئەو ڕازە لەبن سەر پۆشە
سەفەری نابەڵەدی ناحۆشە.
خدرزادە
@S_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەر فێر دەبێ سه ری لێ مەشێوێنن ماڵتە هەروا فێر دەبێ بەستە زمان ، ئەی فارس ناڵێ :
گر صبر کنی زغوره حلوا سازی
ڕۆژی جیهانی کەر پیرۆز بێت ، بوونەوەر وئاژەڵێکی بێ زەڕ و بە خزمەت کە ڕووی زۆر کەسی سپی کردۆتەوه
@S_Alot
* خۆزگەم بە تۆ*

نێره که ر خۆزگە م بە تۆ کات مەدرەسەو وانەت نیە
کارتی بانگ، سامی عەداڵەت پووڵی یارانەت نیە
وادەزانی شات سەپانە ، ئاخوڕت پڕ بێ لە جۆ
خەلک بە خەرپووڵت دەزانن گەرچی یەک عانەت نیە

ناچیە ژێر باری نیزام وناپۆشی جلکی حەجەم
لووشکە لووشک، جووتە داوێی تاقە تۆزێک نیتە خەم
تۆ بە یەک چاوی دەبینێ شاو گەداو دار ا و نەدار
خۆزگە من وەک تۆ دەبووم بە بێ خەم تاکوو هەم

بەزمی دوونیا وادەکات من نۆکەری کەم بۆ ئەمیر
دەبنە کۆیلە ی خان ومیران
پیاوی خاوەن هزر و ژیر
تۆ هەمووی وەک خۆت دەبینی ، گشت بە چاوێک سەیر ئەکەی
پاکی بە گوێرێژ دەزانی ڕەعیەت و میر و فەقیر

جلکی تازەت لێ موبارەک،نۆشی گیانت بێ شەوەر
سەد هەزار خۆزگەی به ژینت جوملە جمهووری بەشەر
ڕۆژ نیە یەکتر نەکووژن، ئاخوڕەی یەک تێک نەدەن
هەر خەرێکێ سیحر وجادوون هەر لە شەو تاکو سەحەر

تۆ سیلاحی گەرم وساردت جووتەیە خوا داویە پێت
سەیری کە لە نێو خەران دا قاتڵێک دەس ناکەوێت
قوڕ بە سەر ئینسان دەڕێژن خوێنی یەکتر بێ وچان
بێژی ئینسان چاترە لە کەر بە بیللا ڕووی دەوێت

نێرە کەر ڕێزداری گەورەم حورمەتت زۆرە لە لام
تۆ شەریفی ڕێزت دەگرم تاکو لەم دونیایە دام
خێڵی کەر مشهورن تێکڕا پیاوی چاک چاکیان هەیە
(زندە بادا)نێرە کەر دەی (زندەبادا)بەردەوام

ئافەرەم گوێریژ کە نیتە حیلەوو فێڵ و ڕیا
بابە گەورەی ڕەحمەتیشت کەم ژیاوو کەڵ ژیا
بە وتەی خۆی جێ نشینی حەق تەعالایە مرۆڤ
شێخ و پیاو چاکن لە چاو وی گورگ ودڕڕەندەی چیا

چەندە خۆشە ژینی کەرچون ، نۆکەری ئاغا نیه
پارتی بازی و هەڵبژاردن، خزم و خاڵۆزا نیە
هەروەکو دەندووکی شانەن لای کەرێ وردو درشت
خان وئاغا و دیوەخان و کاخی شاهەنشا نیە

ئە ە ڕەزای شیرینە گویرێژ تەختی نێو چاوانی ساف
نەک وەکوو ئینسانی خۆخۆر ئەهلی چاخان و گەزاف
که ر شەریفە کەر نەجیبە تاج و تەختی بەرقەرار
چاکی وەک کەر دەگمەنن ها
هەر وەکوو سیمورغ لە قاف

ئەی مرۆڤ، گیان داری دوونیات هەر هەموو کرد دەر بەدەر
بۆ دونیات ژێر و زبەر کرد ئەی قوڕی دونیات بە سەر
کەر وەکوو تۆ بێ وتوویە شەرت بێ ڕووی خۆم ڕەش دەکەم
بەسیەتی خوێن خۆری تاکەی، تا بەکەی شەققولقەمەر

خدرزادە
@S_Alot
بۆ ئەوەی خەڵق وابار بێنی کە دایمە هێمن و لە سەر خۆ بارت بۆ بەرن و سواریان بی ، کارێک بکە که هەمیشە هەژار ونەدار و بێ سەواد وەمێنن

[[ئاڵبێر کامۆ]]
@S_Alot
.** سەرنج ڕاکێش **
دەگێڕنەوە منداڵێک دەستی لە گۆزەڵەیەک گیری خوارد و نەدەهاتە دەرێ ، گۆزەڵەکە لە لای بنەماڵە خاوەن حورمەت وڕێز بوو ، چوونکە لە باووباپیرانەوە بە یادگار بۆیان مابۆوە ، هاواری لە باوکی کرد کە فریای کەوێت ، باوکی گوتی کوڕم دەست جوان وەکە و ئەوجار بیقونجێنە با بێتە دەڕێ ، منداڵەکە گوتی بابە ناتوانم ، گوتی بۆ ناتوانی ، گوتی چونکە قۆشێک لە دەستم دایەو بەر دەبێتەوە .
ئەم بە سەر هاتە لە ژیانی ئێمە دەچێ کە جاری وایە بۆ بە دەست هێنانی پارەیەکی کەم گەورەترین سەرمایەی ژیانمان کە گیان و لەش ساغیە دەخەینە مەترسیەوە ، کورد وتەنی:
بۆ دەسڕەیەک قەیسەریەک دەسووتێنین
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەلحەقی هۆباڵ بە ئەستۆی خۆی بیلامانێ تڕی هەرچی موسیقار و گۆرانی بێژی ڕەسەن و بەناوبانگی دوونیایەی بڕیوە ، تۆ سەیری ئەو دەمەی لامەسەو بەقەولی برایانی سنەیی وەسە مەقەست .
@S_Alot
٭بەیتۆکە٭
دەگێڕنەوە دەروێشێکی بێ بەرگ و نەوا بە پیاوێکی خاوەن پووڵ و دارا ی گوت ئەی برای دینیم ئایا ئەگەر من ئێستا لە بەردەم ماڵەکەی تۆدا ئەجەل مۆڵەتم نەدات تۆ چدەکەی بۆ من ؟
دەوڵەمەندەکە گوتی خێرا کفنت دەکەم ، هەژارەکە گوتی دە زۆر سپاسی برایەتیت دەکەم ، ئێستا کە لە ژیان دام ئەو خا مەی کفنەکەم دەرێ کە سەرمامەو لە خۆمی دەپێچم ، جا ئەگەر مردم ئەوکاتە بە بێ کفن ژێر خاکم کە ، دەوڵەمەندەکە لەم وتە ڕاچڵەکی و خێرا بەرگ و پۆشاکی پێویستی بۆ کڕی .
بەڵێ مرۆڤ تاماوە پێویستی بە چاکەیە کە مرد پێویستیەکی نامێنێ ، مردوو چ شا بێ و چ گەدا تازە لە جیهان دەبڕێن و پێویستیان پێ نامێنێ و پارەو دراو بۆ ئەوی بێ مانایە .
میسریەکان لە زەمانی فیڕعەونەکان دا زۆرترین داهات و سەروەتی خۆیان لە گۆڕەکەێان خەرج دەکرد و تەنانەت بەشێک لە سەرمایەکەیان لە قەبرەکەی دەهاویشت ، تەنانەت دەوڵەمەند و خاوەن ده سەڵاتەکان ژنێکیشیان لە گەڵیان تێ دەخست ، هەڵبەت گۆڕەکە دیوێک بوو کە ڕازابۆوە ، دیارە کە ژنی بێچارە پاش چەند ڕۆژێک دەمرد و قوربانی نەزانی دەکرا.
@S_Alot
٭ دوکتۆرعەلی شەریعەتی ٭


کلاسی پێنجی سەرەتایی بووم کوڕێکی زەلامی زلحورت لە کلاسەکەماندا بوو. لە دواوە دادەنیشت. ئەو کوڕە بۆ من وێنەی هەموو شتێکی خراپ بوو. بە سێ هۆ بێزم لێی دەبۆوە:
۱- کەچەڵ بوو
۱- سیگاری دەکێشا
۳- لە هەمووی خراپتر لەو تەمەنەدا ژنی هەبوو.
ساڵان هاتن و ڕابردن، ڕۆژێ دەگەڵ خێزانم لە شەقامەوە ڕادەبردم چاوم بەو کوڕە کەوتەوە، لە حاڵێکدا:
من ژنم هەبوو، سیگارم دەکێشا و سەریشم ڕووتابۆوە
@S_Alot
🔴 امروز، فوت کولبر سردشتی در نوار مرزی

قانونی یا غیرقانونی‌بودن تیراندازی به سوی کولبران یا افرادی که در مظان اتهام قاچاق هستند این است که در جامعه قانونمداری که اصل قانونی‌بودن جرم و مجازات را داریم و قاعده قبح عقاب بلابیان مبنای رفتار و اقدام علیه شهروندان آن جامعه است، باید تعیین و اجرای مجازات‌ها به حکم قانون باشد که قانون هم مجازات بزه قاچاق یا تردد غیرمجاز از مرز و خروج غیرقانونی از کشور را تعیین و اعلام کرده که در هیچ یک از نصوص قانونی تیراندازی یا قتل به‌عنوان مجازات قانونی تعیین نشده. علاوه بر این، تعیین و اجرای مجازات هم باید به وسیله مرجع قانونی که دادگاه‌ها و ادارات تعزیرات حکومتی هستند، باشد و غیر از آن، مرجع دیگری حق تعیین مجازات و اجرای آن علیه افراد را ندارد. در مورد تیراندازی‌ها واضح ماموران خود صادر‌کننده و مجری حکم هستند و در قانون چنین اختیار و صلاحیتی به آنان داده نشده است.
افزایش بسیار نگران‌کننده آمار کشتار کاسبکاران و کولبران مرزی اقدامی است که توسط نیروهای انتظامی صورت می‌گیرد؛ آن هم با ادعای مبارزه با قاچاق یا تیراندازی به سوی قاچاقچیان طبق قانون نحوه بکارگیری سلاح. درحالی‌که مواردی هم وجود دارد که فرد به اشتباه و بدون این‌که حامل کالایی باشد مورد اصابت سلاح ماموران واقع شده که برای این موارد هیچ توجیه قانونی و منطقی وجود ندارد و تحویل سلاح به ماموران هم برای اجرای قانون و برقراری امنیت  بوده که قطعا در فرض تیراندازی به سوی افراد بی‌گناه، هم قانون نقض شده و هم امنیت مردم به‌طور جدی مورد تخدیش و حمله واقع شده است/اقتصاد آنلاین

👇👇👇

🍃🌸 @akhbarsardasht 🌸🍃
ئەگەر دەسەڵاتت نەبوو به جولەکەی دەڵێی بەڕیشی مەمبارەکت قەستەم ، ئەو وتارە ی بخوێننەوە کە کاناڵی ڕەسمی هاوشاری سەر دەشت لە سەر کوشتنی نایاسایی کۆڵبەرێک نووسراوە دایناوە ، کۆڵبەرێک کە خاوەنی دوو منداڵە ، هەڵبەتە ئەوە بەو مانایە نییە کە کۆڵبەران هەموو کارەکانیان باشن ، بێ پەردە و بەڕاشکاوی پێویستە بکوترێ ئەو کەسانه ی خەرێکی ئەم دیو کردنی مادە سڕ کەرەکانن پێویستە بە تووندترین شێوە ڕەفتاریان لە گەڵ بکرێت ، من پێم وایە هێنانی مادەی سڕکەر کە دەبێتە هۆی لە دەست چوونی هەزاران کەسی ئەم نیشتیمانە پێویستی بە هەڵوێستێکی تووند هەیە چونکه ئالوودە بوون بە مادەی سڕ کەر لە مردن خرابترە و هەموو وزه یەکی بە کەڵک هاتوو لە مرۆڤ دەستێنێ،
ئێستا نازانی کێیە و بەکام یاسا توانایی (آتش به اختیاری) داوه تا کۆڵبەرێک بکوژرێ ، دیارە ئەو کۆڵە خاکی (بیت المقدس) نیە کە کێشەی دوو میللەت بێت ،
ئێستا کێ هەیە وڵامی ئە م پرسیارە بداتەوه کۆڵبەران بۆ دەبێ بکوژرێن و دیارە بێ دەسەڵاتی وادەکاتن کە تەنیا چاوەڕوان بی ئاخۆ ئەمڕو چەند کۆڵبەر و لە کام سنوور دەکوژرێن !؟
@S_Alot
دۆزینەوەی مین لە قولێ هەرمێیان

تایبەت بەو کەسانەی کە زۆر بێ باکانە لەنێو ئەو مەیدانە مین ڕێژکراوانە دێن و دەچن بە پاساوی ئەوەی خاوێن کراونەوه.
ئەم مینە دوێنێ لە قوڵی هەرمێیان دۆزراوەتەوە.
جێیەک کە سەد جار خەڵک پێیدا ڕۆیشتوون.
تكایە ووریا بن
*نۆێژێکی شێوان بەرامبەر بە بریت*

ڕەنگ بێ وەبیر هێنانەوەی ڕابووردوو خستنە سەر ڕووپەڕی قاقەز هێندێک زانیاری بداتە خوێنەر و لە گەڵ ژیانی دانیشتوانی شوێنێک زیاتر شارەزا ببێت ، بە تایبەت باسی زێد و ئەو شوێنەی کە مرۆف سەر گوڵی تەمەنی تێدا ڕابوردوە هەڵبەت بۆ ئەوانەی سۆزیان بۆ زێدی داک وبابو باپیران هەیە ئینا کەس گەڵێک بە پاساو هینانەوەی کە هەموو عەرزێک عەرزی خوایە بایەخێک بۆ نیشتمان دا نانێن ، هەڵبەت ئەو کەسانه جێگە ی مەترسین و بۆ متمانە نابن و چاوەڕوانی پشت هەڵکردن لە داب و زمان و خاکی نیشتیمانیان پتر لێدەکرێ ،
لە تەمەنی هەشت نۆ ساڵی دا زۆرم هاموشۆی(هات وچوی) مزگەوت دەکرد ، زۆر بیرەوەری خۆشم ڵێهەن کە قوڕنەیەکی مێشکمیان گرتوەو خەیاڵم بەر نادەن ،بۆ نموونە لەوانە ئاماژە بە نوێژێکی بە جەماعەت دەکەم لە مانگی گوڵان دا کە وەختی کار و ڕەنج کێشانی دانیشتوانی ئاڵۆت بوو کە ئەو کات حاجی مامۆستا مەلا عومەر ڕەحمەتی خوای لێبێ پێش نوێژ بوو ، لەم کات وساتە دا لە مزگه وت تەنیا بەتەمەنەکان ئامادەی جەماعەت دەبوون و زۆر بە دەگمەن سەفێکی دە کەسیان لێ دروست دەبوو ، قیبلە درووست ڕوولە کێوی بریت و بەشێک لە قولان بوو ، بازێک لە ئامادە بوانی ئەوسەفە بریتی بوون لە مام سەعید جۆڵا مام عەبڵا زەریف ، مام خدر(خلەی مام حسەینی) ، مام ئەحمەد فەیزە ، مام ڕەشید ؛ حاجی ساڵە ی مام خدری و دێوانە سایەق و ڕەحمەتی مام کەریمە سوری مجێور ، هەزار ڕەحمەت لە ڕووحیان و ئێشاڵڵە ئێستا بە بەهەشتی بەرین شاد بووبن ، ئێستا کە دەچمەوە مزگەوتەکە بیرەوەریەکان و سەفە نوێژەکەی کە خۆم لە ڕیزی ئەوان دا دەبینم گوێ هەڵدەخەم بۆ وردیەکان کە دەیانخوێندن بە تایبەتی وردیەکانی دێوانه سایەق کە بە دەنگی بەرزتر لەوان دەیحوێند و کە دەگەیشتە وردی (اللّهم َّحاسِبی حِساباََ یَسیرا) سرتە سرتەکەی بۆمن زۆرتر جێی سەرنج بوو ، قیبلە و بریت بۆمنی منداڵ دووشتی لێک دانەبڕاو بوون و ئەوسەفە پیرۆزەش دیمەنەکەی جوانتر دەڕازاندنەوە ، هەر بۆیە بریت بۆ من هەر شاخێکی ڕەق و تەق نیە ، بریت ئاوێتەی قیبلەم لانی کەم بۆ تەمەنی منداڵیمە بەتایبەت کەلە گەڵ تەنیا سەفەکەی مزگەوت و وێنەکەی دیواری مزگەوت کە پۆلێک مەلایکەتی نیشان دەدان کە دەنیشتنە سەر زەوی و بەرانێکیان بە دیاری بۆ حەزرەتی ئیبڕاهیم درودی خودای لە سەر بێ دێنا ، کاتێک ڕوخساری ئەو بە تەمەنانە دێنمەوە یاد دەزانم کە گەلێک دەرد و مەینەتیان دیبوو ، لە بیرەوەری کاروان و قات وقڕی و مەرگە بە هەرەوەزکان بە هۆی خلوێلکە و سورێژەو بینە خڕە کە هاتبوون . دەردە کەوت ئەوان گەلێک مەرگی ئازیزانیان دیبوو و دیمەن گەلی دڵ تەزێنیان بەر چاوکەوت بوو،
لە کۆتایی دا دەڵێم ئاڵۆت ئاوەدان و دانیشتوانی لەش ساخ بن وبریتی ئەستەم راوەستاوترو بە سامتر بێت
@S_Alot