سریوەی ئاڵۆت/Alot
331 subscribers
771 photos
182 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
"ئازار"

هەردەم دێ بە لەشا
تەزووی ئازارێ
بە سەر کێڵگەی دڵا
ناسۆڕ دەبارێ
کە دەبینم لە دڵی نەورۆزێدا
دەست لە ناو دەستی بووکی بەهارێ
نایسێ هەوارێ
خامۆشە شارێ

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱/۱ بانە

@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی هەڵەبجە زام و داخت قەت لە دڵ ناچێتە دەر

کورد بە چنگ دوژمن لە مێژە ، دەکرێ وێڵ و دەربە دەر

بۆ ئەوەی زامت لە جەستەم خۆش و ساڕێژ بێتەوە
تەفرەقەی دوژمن وەلانێین ، نابێ بیمێنێ ئەسەر
Forwarded from @kh-ah3873
نازانم نووسەری ئەو دەقە کێیە بەڵام هەر کەسێکە ڕەحمەت لەقەبری مردووی

( کە ژنێک بوو بە بێوەژن )

کە ژنێک بوو بە بێوەژن ئیتر لە ماڵە باوانیا وەک کائینێکی حەیابەر وەک تاوانبارێکی گەورە تەماشای ئەکرێت.
.
کە ژنێک بوو بە بێوەژن جلەکانـی، پێکەنینەکانـی، گریانەکانـی، هاتو چۆی ماڵە خوشکو براکانیشـی ئەکەوێتە ژێر سانسۆری قەبیــلە.

کە ژنێک بوو بە بێوەژن لە گەڕەکا ماڵەکەیان بە ناونیشانی ( ئەو ماڵەی بێوەژنەکەیان هەیە ) ئەناسرێتەوە بەڵام ئەگەر لە هەمان مـاڵا حـەوت چەقـاوە سوری سەرسەری هەبن کەس باســیان ناکـا.

کە ژنێـک بوو بە بێوەژن عەیبەیە بە تەنیا بڕواتە خەستەخانە عەیبەیە بە تەنها بڕواتە بازاڕ، بەڵام چڵمنەکەی برای سێ دانە ژنی تەلاق داوەو رۆژانە لە بەر دەنگی تەقەی پوولی دۆمینەکانی بازاڕی هەراسان كردوە

کە ژنێـک بوو بە بێوەژن ئەگەر سەردانی قەیسەریەکەی بازاڕی کرد بە قودرەتی قادر هەرچی پیاوی دوکانداری بازاڕەکە هەیە ، وەک ئەوەی گـەڕی تێـی دابن ، ئەکەونە گەڵـوو گـوون خـوراندن .

یەکێک هاوار ئەکا ئەرە خاڵە حەمە .. بانگی عەسری نەفەرموو یەکـێک هـاوار ئەکـا لێی بڕراوە قـەدری باش ئەزانێ !!!. ئیتر بە خەیاڵی بۆگەنی ئەوان ئەو ژنە سوێێ بۆتەوە بۆ بۆگەنی بن باڵو ناوگەڵی ترشـاوی ئەوان!

کە ژنێک بوو بە بێوە ژن سەرسەریەکی شەلاتی کە ناوی خۆی ناوە هونەرمەندی گۆرانی بێژ گۆرانیەکـی بۆ کلیپ ئەکاو هاوار ئەکا ( بێوەژنە دەستی دووە ).
شەلاتیەکی تریش سیدیەکەی ئەخاتە سەر ئاخیـر سەوتو لە گەڵیا تەزبیح بائەدا.

کە ژنێک بوو بە بێوەژن ئیتر ئەبێت بە کزۆڵیەوە چاوەڕێێ کەرەمـی پیاوێـک بکات کە بێتە داوای لە باشترین حاڵەتیشدا پیاوێکی سەرو سمێڵ بۆیاخکراوی ژندار دێت کە باوکی ژنە .. بـێ یەکـو دوو بە مەمنونیەوە ڕازی ئەبێت.

کە ژنێک بوو بە بێوەژن ئەگەر جلێکـی جوانی لە بەر کرد ئەگەر دەستێکی هێنا بە خۆیـا ئیتر بەر لە هەمو کەس دراوسێـکانی پێێ ئەڵێن ئەوە بە دوای شوودا ئەگەڕێ.

ژنێک تەنها لە بەر ئەوەی نەبێتە بێوەژن ئەبێت بەرگەی ئیهانەو لێدانو خیانەتو جنێوی پیسی مێردێکی سەخیـف بگرێت.
ژنێک تەنها لە بەر ئەوەی نەبێتە بێوەژن ئەبێت هەمو ژیانی لە زیندانێکـا بە ڕێ بکات.

ژنێـک ئەوە ئەزانـێ کە ئەگەر بوو بێوەژن ، ئیتر ئەبێتە ئینسانی دەستە دوو پیاوێکی خوێڕی پێێ ئەڵێت قیمەتی نیە چونکە سەر مـۆر نیــە !! میلەتێک ئەگەر ئـا ئەمە تێڕوانینی بێت بۆ ژنێک ، ئەگەر دە ئەوەندەی تریش دەرچوی زانکۆو نویژکەرو سیکۆلارو تەرەماشی هەبێت هەر گەمژە ترین میلەتی سەر زەویە
"
" بەیانی باش "

بەیانی باش، سوورە گوڵی بەهارم
بەیانی باش، ئەتۆ تاقانە یارم

بەیانی باش گوڵە باخی لە باخان
بەیانی باش، نێرگزی چاو خومارم

بەیانی باش، قۆنگرانکەی دە شاخان
بەیانی باش، بەیبۆنی قەد کۆسارم

بەیانی باش، هەڵالەم هەم گوڵاڵە
بەیانی باش، کەنێرەی دەم ڕووبارم

بەیانی باش، سنوورم هەم چنوورم
بەیانی باش، بەژن وەکوو چنارم

بەیانی باش، هەم سمڵ و سوێسنی من
بەیانی باش، گوڵی شەوبۆم، نگارم

بەیانی باش، ڕەشە ڕەیحانە بسکت
بەیانی باش، ئەتۆ دار و نەدارم

بەیانی باش، وەنەوشەی باخچەی ژینم
بەیانی باش، هەتوانی دڵی زارم

بەیانی باش، لاولاوی تاوی لاویم
بەیانی باش، چاو ڕەشی شەدە لارم

بەیانی باش، دوو گوڵی ئەستێرە چاوت
بەیانی باش، ڕووت مانگی شەوی تارم

بەیانی باش، سەراپا تۆ، عەتر و بۆ
بەیانی باش، گوڵەندام، گوڵ عوزارم

بەیانی باش، سینەکەت بەفری قەندیل
بەیانی باش، هەنیت هەیڤی دە چوارم

بەیانی باش، دوو لێوت لەعل و یاقووت
بەیانی باش، لە نێو جوانان دیارم

بەیانی باش، تڕتووکی گۆنات پڕ خوون
بەیانی باش، گلارەی کۆڕە دارم

بەیانی باش، چەناگەت سێوێکی سوور
بەیانی باش، مەمک وەکوو هەنارم

بەیانی باش، دوو چاوت دوو کەماندار
بەیانی باش، چ جوان دەکەن شکارم

بەیانی باش، باڵا سەوڵی خەرامان
بەیانی باش، یاری بە لەنجە و لارم

بەیانی باش، شەونمی سەر پەڕی گوڵ
بەیانی باش، بۆ زەردی دڵ تەوارم

بەیانی باش، کۆلکە زیڕینەەی ڕەنگان
بەیانی باش، ئەلیزابێتی شارم

بەیانی باش، شۆخ و شەنگ و شەپاڵم
بەیانی باش، بێری بوێری هەوارم

بەیانی باش، ئۆکسیژن و ئۆخژنی
بەیانی باش، ئۆقرە و سوکنا و قەرارم

بەیانی باش، شازی مۆسیقا دەنگت
بەیانی باش، سەنتوور و هەم سێتارم

بەیانی باش، هەوێنی هەست و شێعرم
بەیانی باش، هەناسەم، شا دەمارم

بەیانی باش، سرەوت و هەم سریوە
بەیانی باش شنەی فێنکی بنارم

بەیانی باش، تاوات و هەم ئارەزوو
بەیانی باش، "نزا" چۆنە شاکارم؟

م۰قادر پوور= نزا ۹۸/۱/۴

@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴انتقاد پزشک بیمارستان ولایت قزوین از نادانهایی که از خودشان فیلم می‌گرفتند و با ژست من هم کرونایی شدم و پخش در صدا و سیما، سعی در کوچک نشان دادن کرونا داشتند:

بیماران واقعی کرونا و زجری که دارند می‌کشند را به مردم نشان بدهید.


رویدادهای کل ایران👇👇
https://tttttt.me/joinchat/AAAAAEyd2_GL5NX2WkUGOA
اخبار رسمی [شبکه خبر]
🔴انتقاد پزشک بیمارستان ولایت قزوین از نادانهایی که از خودشان فیلم می‌گرفتند و با ژست من هم کرونایی شدم و پخش در صدا و سیما، سعی در کوچک نشان دادن کرونا داشتند: بیماران واقعی کرونا و زجری که دارند می‌کشند را به مردم نشان بدهید. رویدادهای کل ایران👇👇 http…
ئەمە ڕاستیەکی حاشا لێهەڵنەگرە کە ئەوانەی تووشی کڕۆنا دەبن دەبێ بۆ مانەوەیان قیری ڕەش سپی کەن و بەربەرەکانی چڕ لە گەڵ مەرگ بکەن، کەواتە با گیانی یەکتر بپارێزین و هەموو لە دژی ئەم پەتایە ڕێنمایە تەندروووستیەکان ڕەچاو کەین و لە گوێی گرین ، تا ‌
ژیان بۆ جارێکی دیکە ئاسایی بێتەوە ،
پێغەمبەر دروودی خوای لە سەر بێ لە حەدیسێک دا دەفەرموێ :
نِعمتانِ لا یَنفِدانِ ، أَلصِّحَّهُ وَالَٔامانهُ
واته دوو نیعمه ت له قیمه ت نایه ن ، له ش ساخی و ئاسایش و دوور له شه ڕ و شۆر
با هەموو مان بە هاواری یەکەوە بچین و بزانین دوونیا بە ئەم مرۆڤانەوە خۆشە و پەند و ئامۆژگاری گرینگی لێ وەرگرین
@S_Alot
"
" بەیانی باش ۲ "

بەیانی باش، کەزیەکەت پەرنیانی
بەیانی باش، پەلک و پەرچەم پەریانی

بەیانی باش، بسک میسکی موعەتتەر
بەیانی باش، شەوی زولفت قەترانی

بەیانی باش، برۆت میحرابی میعراج
بەیانی باش، "قاب قوسین" کەوانی

بەیانی باش، هەم قووت و هەم قەوەتم
بەیانی باش، لێوت لەعلی "یەمان"ی

بەیانی باش، دیان دوڕڕی "نەجەف"ان
بەیانی باش، میمی دەم "لم ترانی"

بەیانی باش، گوڵی گەنم گەردنت
بەیانی باش، کیژە "کافرۆش"ی سانی

بەیانی باش، هەم قوت و قیت،دو قوببەت
بەیانی باش، هەم بەردیننو ڕوممانی

بەیانی باش، "زین"و"خەج"و"خەزاڵ"م
بەیانی باش، خاتوو "زولەیخا"ی جوانی

بەیانی باش، "بڵقەیس"ی "سەبا"ی سەفا
بەیانی باش، نگینی "سولەیمان"ی

بەیانی باش، دورگەی چاوت سەوز وەش
بەیانی باش، "شەم"ی "وەلی" و دیوانی

بەیانی باش، "حەبیبە"ی "ناڵی" وەسفت
بەیانی باش، خامەی پسکە زمانی

بەیانی باش، پەری وەشی پەریسا
بەیانی باش، تۆ لە فریشتان جیا نی

بەیانی باش، لاوێنی مەزرای دڵم
بەیانی باش، سروەی فێنکی بەیانی

بەیانی باش،هێدی و هێمنی و ئەهوەنی
بەیانی باش،سرەوت و ئەرخەیانی

بەیانی باش، خورپە و هەژێنی هەستم
بەیانی باش، هێمای نەرم و نیانی

بەیانی باش، خۆزگە و بریا و تاسەم
بەیانی باش، هەوای نیگات بارانی

بەیانی باش، تەزووی گەڕاو لە لەشم
بەیانی باش، حۆری حەیا، ئاسمانی

بەیانی باش، مانا و واتا و دڵنەوا
بەیانی باش، لە بۆ جوانی نیشانی

بەیانی باش، ناز و نیاز و نەزەرگە
بەیانی باش، هەم ڕووح و هەم گیانی

بەیانی باش، تێکەڵەی ڕەنگ و بۆیان
بەیانی باش، ڕوومەتت ئەرخەوانی

بەیانی باش، ڕازاوە و ئاڵ و واڵا
بەیانی باش، لە ڕەنگانا خەزانی

بەیانی باش، بزەت نەبز و مەزەی ژین
بەیانی باش، هەوێنی زیندەگانی

بەیانی باش، کزەی جەرگ و هەناوم
بەیانی باش، تۆ کانگای میهرەبانی

بەیانی باش، کچێ ماچێ بۆ "نزا"
بەیانی باش، مزەی شێعر و بەیانی

م۰قادر پوور= نزا ۹۹/۱/٦

@S_Alot
ساڵی ۱۳٤٥
@S_Alot
Forwarded from Assaad Aliveisi
نظر بیل گیتس در مورد ویروس کرونا:
کووید -19 واقعا چه چیزی به ما یاد می دهد؟

من عمیقاً باور دارم که هدفی معنوی در پس هر آنچه اتفاق می‌افتد وجود دارد، چه برداشت ما از آن اتفاق خوب باشد، چه بد.
مایل هستم نظر خود در مورد آنچه ویروس کرونا با ما انجام می دهد را با شما به اشتراک بگذارم:

🔺 این ویروس به ما یادآوری می‌کند که ما همه برابر هستیم، صرف‌نظر از فرهنگ، مذهب، حرفه، وضعیت مالی یا میزان شهرت‌مان. این ویروس با همه ما به طور یکسان برخورد می‌کند، شاید ما هم باید همین کار را انجام دهیم. اگر حرف من را باور نمی‌کنید، از تام هنکس بپرسید.

🔺 به ما یادآوری می‌کند که همه به هم وصل هستیم و آنچه بر یک انسان اثر می گذارد، می تواند بر دیگری نیز اثر بگذارد. به ما یادآوری می‌کند مرزهای نادرستی که تعیین کرده‌ایم، ارزش زیادی ندارند، چرا که این ویروس نیازی به پاسپورت ندارد. این ویروس با قراردادن ما در تنگنا و بحران، کسانی را به ما یادآوری می کند که همیشه تحت ظلم واقع شده‌اند.

🔺 به ما یادآوری می‌کند که سلامت‌مان چه‌قدر با ارزش است و چگونه ما با خوردن غذاهای ناسالم و آب‌هایی آلوده به مواد شیمیایی، همیشه از آن غافل بوده‌ایم. اگر مراقب سلامت خود نباشیم، قطعا بیمار خواهیم شد.

🔺 به ما یادآوری می‌کند که زندگی چه‌قدر کوتاه است و اینکه مهم‌ترین کار هر انسان کمک به دیگران و بخصوص افراد سالخورده و بیمار است. هدف ما خریدن دستمال توالت نیست! 

🔺 به ما یادآوری می‌کند جامعه ما چ‍ه‌قدر ماده‌گرا شده و در هنگام سختی ها آنچه بدان نیاز داریم، نیازهای اولیه مانند آب و غذا و دارو است، نه تجملاتی که گاهی بدون دلیل بر آنها ارزش می گذاریم.

🔺 به ما یادآوری می‌کند خانه و خانواده چه‌قدر اهمیت دارند و چه‌قدر ما از آنها غافل بوده‌ایم. این ویروس ما را به خانه‌هایمان برگردانده تا دوباره بتوانیم وحدت خانواده خود را مستحکم کنیم.

🔺 به ما یادآوری می‌کند که کارِ اصلی ما شغلمان نیست. شغل کاری است که ما انجام می‌دهیم، نه آنچه بخاطر آن به دنیا آمده‌ایم. کارِ اصلی ما مراقبت از یکدیگر است، محافظت از یکدیگر و کمک به یکدیگر.

🔺 به ما یادآوری می‌کند که نفس خود را تحت کنترل داشته‌باشیم. یادآوری می‌کند هرچه‌قدر هم که فکر می‌کنیم بزرگ هستیم، یا دیگران فکر می‌کنند بزرگ هستیم، تنها یک ویروس می تواند دنیای ما را متوقف کند.

🔺 به ما یادآوری می‌کند که قدرتِ اختیار و اراده در دستان ماست. می توانیم انتخاب کنیم که همکاری کرده و به یکدیگر کمک کنیم، ببخشیم، تقسیم کنیم. یا می توانیم انتخاب کنیم خودخواه باشیم، احتکار کنیم، یا فقط از خودمان مراقبت کنیم. قطعاً در سختی‌ها است که هرشخص رنگ واقعی خود را آشکار میکند.

🔺 به ما یادآوری می‌کند که می توانیم صبور باشیم، یا وحشت‌زده شویم. می توانیم درک کنیم که چنین شرایطی بارها و بارها در طول تاریخ اتفاق افتاده و این نیز خواهد گذشت، یا بترسیم و امروز را آخر دنیا بدانیم و درنتیجه بیشتر باعث ضرر شویم تا سود.

🔺 به ما یادآوری می‌کند که این شرایط میتواند یک پایان یا آغازی دوباره باشد. می تواند زمانی برای تامل و درک باشد، برای یادگرفتن از اشتباهات؛ یا میتواند آغاز چرخه‌ای باشد که آنقدر ادامه می‌یابد تا ما نهایتا آنچه که باید را یاد بگیریم.

🔺 به ما یادآوری می‌کند که کره زمین بیمار است. یادآوری می کند باید همانطور که به سرعتِ خالی شدن قفسه های دستمال توالت نگاه می‌کنیم، به میزان جنگل‌زدایی نیز نگاهی داشته باشیم.
ما بیمار هستیم، چرا که خانه‌ی ما بیمار است.

🔺به ما یادآوری می‌کند که بعد از هر سختی، همیشه آسانی‌ست. زندگی یک چرخه است، و این نیز مرحله‌ای در این چرخه ی بزرگ است. نیازی نیست بترسیم، این نیز می گذرد.

درحالیکه تعداد زیادی کرونا/ کووید -19 را یک فاجعه‌ی بزرگ به‌حساب می‌آورند، من ترجیح می دهم آن را یک اصلاح‌کننده‌ی بزرگ ببینم. چیزی که فرستاده شده تا درس‌هایی که ظاهراً فراموش کرده‌ایم را به ما یادآوری کند و این بستگی به ما دارد که آنها را یاد بگیریم یا نه!
Assaad Aliveisi
نظر بیل گیتس در مورد ویروس کرونا: کووید -19 واقعا چه چیزی به ما یاد می دهد؟ من عمیقاً باور دارم که هدفی معنوی در پس هر آنچه اتفاق می‌افتد وجود دارد، چه برداشت ما از آن اتفاق خوب باشد، چه بد. مایل هستم نظر خود در مورد آنچه ویروس کرونا با ما انجام می دهد را…
ئەم وتارەی سەرەوە ، دەقی وەڵامی بیل گەیتس گەورە سەرمایە داری جیهان و خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسافت و ئەمریکییە ، زۆرم پێ چاک بوو کە دۆستان و هاووڵاتیان بە وردی سەرنجی بدەنێ کە بە حەق ڕاو بۆ چوونەکانی دەبێ بە ئاوی زێڕ بنووسرێتەوە ، دەبا با هەر یەک لە ئێمە بە خۆمان دا بێینەوە و دەرس و وانەی لێ وەرگرین ، وەکوو بیل گەیتس دەفەرموێ لە وانەیە وەرچەرخـانێک بێ بۆ هەر دانیشتوێکی ڕووی زەوی کە تێبگا ژیان لە تەواو بوونە وهەموو کەس لە سەر ئەم گۆی زەویە یەکسانن ، و ئەم وتانە ئەو دێڕە عەرەبیەمان بیر دێنێتەوە کە لە کاتی تەڵقین کردن دا دەگوترێ:

مِنها خَلَقناکُم و فیها نُعیدُکُم وَ مِنها نُخرِجُکُم تارەََ أُخریَ

شێخی سەعدی:
بنی آدم اعضای یکدیگرند
که در آفرینش زیک گوهرند
چو عضوی بدرد آورد روزگار
دگر عضوها را نماند قرار
توکز محنت دیگران بی غمی
نشاید که نامت نهند آدمی

@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot
ساڵی ۱۳٤٥ @S_Alot
ئاڵۆت ساڵی 1345 حەوسەد و سی وو پێنج کەس بووە ، ئەگەر تۆزێک وردیکەینەوە لەوانەیە لە سەدی نەوەدی خاوەن ماڵ و موڵکی ئەو زەمانەی نەمابن و ئێستا ئەو کە سەی ئەوکاتەی دەیگووت مڵکەکەم ئاسەواری نەماوەو گەردەلوول ڕایماڵیوە ، بەڵێ هەر وایە ئاش بە نۆبەیە .
بە ناوی بەرزە ناو

" انا لللە و ان الیە راجعون "

کۆچکردوانی ئاڵۆتی، لە ساڵی ۱۳۹۸ی هەتاویدا

۱- سێ شەممۆ ۹۸/۴/۴: هێمن ساڵحپوور

۲- چوار شەممۆ ۹۸/۵/۱٦:زولەیخای دەروێش مەحمود

۳- چوار شەممۆ ۹۸/۵/۳۰: ساڵحی مام عیسای

۴- هەینی ۹۸/۷/۵: ڕەحیمی دەروێش حەسەن

۵- پێنج شەممۆ ۹۸/۹/۲۱:پور شەرافەتێ ساڵحی دەروێش ڕەحمانی

٦- یەک شەممۆ ۹۸/۱۰/۱: مەلا حمەدی حاجی ساڵە

۷- سێ شەممۆ ۹۸/۱۱/۱: ڕەحیمی فەقێ عەبدوڵڵا

۸- یەک شەممۆ ۹۸/۱۱/۲۷: مینەی ئەحمەدە ڕەش

۹- یەک شەممۆ ۹۸/۱۱/۲۷: ئامینەی عەزیززادە

۱۰- هەینی ۹۸/۱۲/۲: پو مریەمی حاجی فەقێ مینە

۱۱- دو شەممۆ ۹۸/۱۲/۱۲: حاجی خونچێ حەمەی مام عەزیز

۱۲- پێنج شەممۆ ۹۸/۱۲/۱۵: کەریمە کەچەڵ

خوای گەورە بیانبەخشێ و جێگەیان بەهەشت بێ ئامین

م۰ قادر پوور

@S_Alot
کوانێ ڕەحیمی فەقێ عەبدوڵڵا
بۆ مافی ژنان چەن هەوڵی ئەدا

بەڵێ ڕەحیمی فەقێ عەبدوڵڵای
بۆ کوێ چوون لە گەڵ ساڵحی مامیسای

مەلا ئەحمەدی هەم حاجی سالە
لە عێراق دەژیا ساڵەهای ساڵە

هێمن ساڵحپوور جوان و مێرمناڵ
خوێنی ڕشتە عەرز،چڵکنێ خوێن تاڵ

کوا ڕەحیمی حاجی حەسەنی؟
نەخۆشی شکرە تاقەتی چنی

پوورە شەرافت دەروێش ڕەحمانی
مردن نابورێ هێشتا نازانی؟

فەرقی بۆ ناکا،خان یا کوێخا
هی دەروێش مەحموود دادە زولەیخا

کوانێ پوور مریەم هی فەقێ مینەی
یاکو پوور مینا،کوانێ ئامینەی؟

کوانێ مینەی ئەحمەدە ڕەشی
لە گەڵ مردنی ناکرێ سەرکەشی
ئەی بۆ لە خوشکێی ناپرسی ئازیز
حاجی خونچێکەی حامەی مام عەزیز

کوانێ کاکەریم، کەریمە کەچەڵ
هەم قسە خۆش و هەمیش خۆش مەتەڵ
قاوەخانەکەی تا بڵێی خۆش بوو
لە شاریش بەڵێ میوە فرۆش بوو

م۰قادر پوور

@S_Alot
کریستۆف نیومێن ناوی ئەو سەربازەیە کە لە کاتی دابەش بوونی ئاڵمان لە دوای شەڕی جیهانی دووەم دا بە دوو بەشی ڕۆژ ئاواو ڕۆژهەڵاتەوە،لە بەر ئەوەی ئەم منداڵە لە کاتی دابەشبوونەکە لەو دیوی دڕک و سیمە دڕکاویەکە لە بنە ماڵەکەی بە جێ مابوو سیمەکەی هەڵبڕی و منداڵەکەی ئەم دیو خست؛
پاشان زیندانی کرا تا بە یانی بەتاوانی خەیانەت بە وڵات لە سێ دارە بدرێت و لە سێ دارەش درا .
ئەم چەند دێڕە لە دەفتەری بیرەوەری ئەو سەربازە دا ئەو شەوە نووسراون:
من دەزانم کە بەیانی بە تاوانی یارمەتی دانی ئەو منداڵە لە سێ دارە دەدرێم ،منداڵێک کە وێڕای خەڵکی ئەم وڵاتە کەوتۆتە مەیدانی ململانێ و شەڕێکی بێ قیمەت و خۆڕایی ،
بەڵێ بازە جارێک مرۆڤایەتی و ئینسانییەت تاوانێکی گەورەیە کە دەبێتە باسی سەرت ، بەڵام دڵنیام مرۆڤایەتی لە مردن نایا و هەر دەمێنێ،
ئێستا کۆتەڵی ئام سەربازە لە گۆڕەپانی حەفتا وڵات داندراوەو سێسەد و حەڤدە شەقامی بە ناوەوە کراوە،
ئەو منداڵەش لە دوای لە سێ دارە دانی ئەو سەربازە گەورەترین ڕێکخراوی خێرخوازی لە ئاڵمان بنیات نا،
لە کۆتایی دا واچاکە بڵێین مرۆڤ شایستەیە کە لە دوای خۆی ئاسەوار و یادگاری مرۆڤ دۆستانە بە جێ بهێڵێت .
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کابرایەک دەیگووت دووکتۆرەکان قەناعەتیان بە بازێک کردووە کە نەچنە سەفەر و هاتوو چۆ ، مەترسی ئەو شتەیان لێ حاڵی کردوون
ئێستا ئەوەی کە مل نادەن دەبێ پزیشکی ئاژەڵەکان تێیانگەیینن ،
ئەمەش ڕێگەییکە بۆ قەناعەت پێکردنیان ، فەرموو بیبینن
@S_Alot
بەکێ بڵێم
ئەم بەیانە
بەیانیت باش ؟
کەدێوی رەشی ئیستیبداد
خانووی هیوای کوردی
روخاند
بەکێ بڵێم
ئەم بەیانە
ژیانت باش ؟
کە مۆتەکەی نەیاری گەل
خەونی مێژوی کوردی
زڕاند
لە رووم نایە
ئەم بەیانە
پێتان بڵێم
بەیانیتان پڕ لە شادی
شەرم دەکم
لە خۆم لە خوا
لە سروشت و
لە پێشەوا

رسول خدری

@S_Alot
------------- کفن دزی هەوەڵ -----


ئایا بـیستووتە کەسێک وەختی خۆی
دزینی کفنی ببوە پیشە بۆی

کفن دزینی لێ ببوە عادەت
دزێو بوو پیشەی لە گۆڕی لەعنەت

بە ڕۆژ لە نێو خەڵک خۆی حەشار دەدا
کەسێکی دەدی خۆی کەنار دەدا

چوون پیشەی شەوێی هێندە دزێو بوو
فیعلەکەی فیعلی نامەرد و دێو بوو

تا هێزی مابوو هەرنەدەسرەوت
هەتاکوو پیر بوو لە جێگەی کەوت

کوڕەکەی بانگ کرد بێتە سەرینی
تا بۆی وەگێڕێ چۆن ڕۆیی ژینی

ڕۆڵە دەزانی چەندە ڕووسیام
بە دزی کردن لە قەبران ژیام

بەشکم کاریک کەی لە پاش مردنم
خەڵک بەرببنە تاریف کردنم

وتی باوە گیان ئەمرت بە سەر چاو
زوو بە جێ دێنم بە بێ خاوە خاو

لای کوڕی خۆتە چاری ئەم کارە
تاریفت دەکەن خەڵکی ئەم جارە

کە باوکی مرد و کردیان گۆڕ بە گۆڕ
پاش کفن و دفن وشیوەن و گابۆڕ

پیشەی بابی خۆی هەتیو گرتە بەر
کەسپە قۆڕێکی دیکەی هاتەسەر

لە کفن مردووی دەهێنایە دەر
کارێکیکەی کرد دوور لە ڕووی بەشەر

خەڵکی کردیانه فوغان و گریان
وتیان سەد شکور بە ئەوی تریان

داریان تێدەبڕێ زەندیقی بەدکار
ڕەحمەت لە گۆڕی کفن دزی پار

خدرزادە
@S_Alot
" وەتەن " ۱

وەتەن سەرگەردی سەر و گەردنت
ئارەزووی مەرگە، لە پێش مردنت

وەتەن ئاواتم ئاوەدانی تۆ
شکۆ و شەکاوە، ئاڵای جوانی تۆ

قاڵی سەخایە قەڵبەزەی کانیت
قەلب و قاڵبت قەڵای شادمانیت

وەتەن هێمایە بۆ گەل و هۆزت
ئاگری پیرۆزی پیرە نەورۆزت

کێو و کەژی تۆ گشت کانگای سەفان
کوڕ و کیژی تۆ گشت چاوگەی وەفان

وەتەن مەرد و ڕەند هەموو مەردانت
"پێشەوا"ی مێرخاس، شێری مەیدانت

نە ترس لە پەت و سێدارەی دوژمن
نە لە قوژبنان قژی پێ قژ بن

گیانی خۆی دانا نرخی ئازادی
بێ پەشیمانی، بە خۆشی و شادی

وەتەن سەربەرزیت لە وان دەناسین
ئێستاش تۆ "خەزاڵ"ئێمە گشت "لاس"ین

زێڕ و زیوەرە خاک و خۆڵی تۆ
هاژەی شەتاوان لە خڕ و دۆڵی تۆ

بووکی بەهارت ئاخری جوانی
تەن ئاڵ و واڵا، لە خوا نیشانی

مێرگ و چیمەنت، زەنوێر و بژوێن
خوڕەی بەفراوت، خۆش و دڵ بزوێن

هەم پاک و بێ گەرد، هەوای نیانت
کافووری بۆن خۆش، بەفری سەرانت

وەکوو بەهەشتە مانگی گوڵانت
چریکەی مەلان لە سەر چڵانت

سەیزادەی دەشتت، سەوز پۆش گشتی
جوان و ڕازاوە، پارچێ بەهەشتی

دڵاوێنی من خوڕەی بەفراوان
سەر مەستم لەسەر سینەی سەرچاوان

لە ئاسمان ڕاچوو، چیای سەرکەشت
پیرۆزە و پڕ پیت، چوار پارچەی لەشت

بەهار چەن خۆشە قاسپەی کەوانت
هاوین چەن خۆشە مانگە شەوانت

دەم بە کەف و کوڵ ئاوهەڵدێرانت
کڵەی کڵەوی چۆم لە سەر خێرانت

ئەشکەوتت مەکۆی حەوانەوەی من
پلەشاخت سەکۆی حەسانەوەی من

رووبار پڕ ئاوەن، تاڤگە سەر هەڵێن
سەرت هەڵێنە، با نەیار هەڵێن

خاک و خۆڵەکەت کلەی چاوانم
خۆشەویستی تۆ تەنیا تاوانم

م۰قادر پوور=نزا ۱۰ی خاکەلێوەی ۱۳۹۹

@S_Alot