This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە بینینی ئەم دیمەنە تێکدەرانە و وێران کردنی ئەو پردە ، دوو شت ئاماژە پێ دەکەم :
یەکەم شت ئەوەیە کە کاتێک ئەو پردە دروست کرا ، بەڕێوەبەری کارەکە ئەفسەرێکی سپای قەرارگای ڕەمەزان بوو ، دیارە داوای یارمەتی لە خەڵقی ئاڵۆت کرد تا لە کارکردن تێیدا یارمەتیان بدەن ، من بۆخۆم ئەو وتەم لەو بەڕێزە بیست کە فەرماندەی قەرارگا گوتویەتی با وەک ڕێز لێنان لە کوێرەوەری و گرفت و ئاوارە بوونی خەڵکی ئەم محاڵە لە کاتی شەڕدا ، ئەم پردەیان بە یادگاری بۆ دروست بکەین ، کە بە بڕوای من ئەو هەست و نیەتە جێی ڕێز و سپاسە و پێزانینە، هەرئەو ئەفسەرە ئاوای گوت کاکە ئەم پردە بۆ ئێوە زۆر باشە ،(الان دیگە هم می تونید در بانە قاچاقی کنید هم در خطّه ی سردشت ).
ئێستا نازانم کێ و بە چ مەبەستێک ئەو پردەی تێک داوەو لە کوێ و بە چ یاسایەک خەڵق بەرهەڵستی بێتەوە وسکاڵای خۆیان بکەن بەش بە حاڵی خۆم تەنیا ئەم دوو دێڕە شێعرەی سەعدی ڕەحمەتی خودای لێ بێت لە سەر ئەم بارو دۆخە و خراپکاریە دەنووسمەوە کە پڕ بە پێستەکەیەتی:
خانە از پای بست ویران اسـت
خواجە در فکر نقش ایوان است
پیرمرد زنزع مـــــــــــــی نالید
پیـــر زن صـــنــدلـــش همی مالید
@s_Alot

"" وانەیەکی مێژوویی ""
لە کتێبی ڕۆژنامە نێونەتەوەییەکاندا بابەتێکی ئاوا هاتووە کە لە سەردەمی شەڕی دووهەمی جیهانی کە ئینگلیس بەشێک لە خاکی ئێرانی داگیر کردبوو، ژانڕاڵێکی بریتانیایی بە نێوی سانی موو بە شوێنێک دا هاوڕێ لەگەڵ سەربازەکانی تێدەپەڕی ، شوانێکی بینی کە کەرتێک مەڕو بزن و سەگێکی پێ بوو ، بە سەربازێکی هاوڕێی کە دیلمانجی بوو گووت بچۆ بەو شوانەی بلێ ئەو سەگەی سەربڕێت پۆندێکی دەدەمێ ، شوانەکە دەیزانی کە پۆندێک بیست بزنی پێ دەکڕێت ، هەرخێرا ملی سەگەکەی گرتو سەری بڕی ، ژنڕاڵ گوتی پێی بڵێ بیگروێ پۆندێکی دیکەشی دەدەمێ ، شوانە دیسان دەس بەکاربوو زوو گرووی ، ژنڕاڵ سانی موو بە دیلمانجەکەی گوت پێی بڵێ ئەگەر لاشەکەی لەت و پەت کا وبیهەنجنێ پۆندێکی دیکەشی دەدەمێ ، بێ سێ وودوو شوانە گۆشتەکەشی هەنجنی .
ژنڕاڵ ویستی بڕوا شوانەکە پێشی پێگرت و گوتی ئەگەر پۆندێکی دیکەم دەیە گۆشتەکەی سوور دەکەمەوەو دەشیخۆم .
ژنڕاڵ سانی موو جوابی نەدایەوەو ملی ڕێیەی گرت . ئەوجار بەسەربازەکانی گوت دەزانم ئەوەش دەکا ، کەسێک سەگێک کە هاوڕێی شەووڕۆژی بوو ، پاسەوانی مەڕەکەی بۆ دەکرد ، بینیتان کە چ ئاسان کوشتی ، بێ گومان ئەگەر پۆندی پێنجوومم بدایە کاری گرنگتریشی دەکرد ،
ئەوە دەمهەویست نیشانی ئێوەی بدەم کە تا ئەو خەڵقە مرۆڤی ئاوایان تێدابێ مەترسیان بۆ ئێمە نییە و جێی نیگەرانی نین .بۆ خۆتان بینیتان کە ئەم شوانە کە بەشێکە لەو کۆمەڵگایە چۆن هەست و ویژدانی خۆی بە سادەیی بۆ پوڵ و دراو هەڕاج فرۆش کرد .
لە داری ڕووتەڵ نابینی ســـــێبەر
خەڵقێک هارببێ بۆ عانەی ئەحمەر
پشت بەستن پێیان خۆ کەر کردنە
زوو کۆمەڵگای وا دەفەوتێ یـەکــسەر

دەی مارسی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جل وبەرگی کوردی نێوزەد کراوە.
پاراستنی جل و بەرگی نەتەوەیی وەکوو زمان پێناسە یه بۆ گەلێک و تەنانەت گرنگترە . چوونکە لەبەر کردنی ئەو پۆشاکە ئەرکی پاراستنی زمان و فەرهەنگ و داب و نەریت دەخاتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ لە پۆشینی پۆشاکی کوردی و نەتەوایەتی دا .
دە با هەموومان پاراستنی جل و بەرگی کوردی چ ئافرەتان وج پیاوان بە ئەرکی نەتەوایەتیمانی بزانین ولێی خەمسارد نەبین .

بۆ ئەوەیبزانی کە مرۆڤ بە گشتی لە بەرامبەر کاینات دا هیچە . زانایانی فەلەک ناسی لێکیان داوەتەوە کە هەر مرۆڤێکی ئێستێی کورە و گۆی زەوی نێزیک بە سەد وسی وسێ تیریلیۆن ئەستێرەی بەر دەکەوێ ،
جا کورد دەڵی قسە قسەی دێنێت، لەم دێهاتەی دەوروبەری خۆمان گوایە مەلای ئاوایی لە خوتبەی هەینی دا دەڵێت کە ئەم ئەستێرانەی ئێوە بە شەوانە بە ئاسمانێوە دەیبینن هەر یەکێکیان چەندین بەرامبەری گۆی زەویە .
مامەمە حاجیەکی بە ساڵ داچوو گوتی وەڵڵا مەلا قەت وانییە ، سوێندێم پێ مەخۆ هەزارت بۆ لە تورەکێک دا جێ دەکەمەوە .

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پەیامی ئەم کورتە فیلمە ئەوەیە کە کەسێک کە دەمرێ لە چنگ پەت پەتێن و فڕان فڕان و پەرتێن پەرتێنی دوونیایە ڕزگاری دەبێت .
شتێکی دیکەش کە پێویست بە ئاماژەیە بۆ مرۆڤێک کە دژی هاووڵاتی خۆی و بۆ گەیشتن بە پولێک و عانەیەک یان بە پلە وپایەیەکی بێ بایەخ پێ لە سەر ملی هاووڵاتیانێ دادەنێت و ئەم کارەی بە شانازی دەزانێت ، ئەوە خەڵقە کە لە چنگانی ڕزگاری دەبێت و بە ئاوها کەسێک کورد وتەنی دەبێ بڵێی گۆڕ بە گۆڕ بووە ، وەها چۆپی کێشانێک بۆ مردنی ئەو کەسە لە جێی خۆی دایە .

""هەڵەبجە""
هەڵەبجەی شاری کوردنشین
شوێنی عیڕفان، ئەوین ودین
بۆی گێڕاوە کورد گەرمەشین
خنکاوەو نەیما هێز وتین
٭کوردەو بە شی لەنێوچوونە٭
هەڵپڕوزاوە گیاووگٓ----------ژ
لە چنگ دوژمنێکی خوێن مژ
بە کورد و کوردستانە دژ
خوێنی مژین وەک گەنە وسژ
٭کەوشەنی ئێمە ناڕوونە٭
هەڵەبجە بوو بە گۆمی خوێن
جەستەی کرا بێ سەر و شوێن
گڵی ساردی بۆ بوو بە نوێن
کەس نەما لە گەڵی بدوێن
٭ئاشنایە ئەم ئەزموونە٭
دوژمنێکی بوغزاوی و دڕ
خاکی هەڵەبجەی کردە گڕ
پڕ پڕ بوون لە ژار چه م و خڕ
ئە هریمەن کردی شڕ و دڕ
٭ زامی کورد بێ گۆشتە زوونە٭
دێ دەنگی گریان و شیوەن
سووتا هەڵپڕووزا چیمەن
هەڵەبجە کرا کەوو شەن
کەوتە بەر کەڵبەی ئە هریمەن
٭ کورد قڕان یاساو قانوونە٭
ئاسۆمان داخەکەم لێڵە
کوردە و پیشەی وشکە کێڵە
دوژمنمان پاپەتی و وێڵە
بە خوێنمان توونین ئەم خێڵە
٭بەشی ئێمە پارچە بوونە٭
تۆ بڵێی کە داوەڵی ڕەش
ون بێ لە وڵاتی ئێمەش
چی دیکە سەر نەنێین لە هەش
بەدیبێ ئاسۆی ڕوون و گەش
٭هێمن فەرمووی ئاسۆ ڕوونە٭
خدرزادە

یەکەمین بۆمباران بە چەکی شیمیایی لە شارێکی کورد بە نێوی هەڵەبجە تاقی کرایەوە و پێنج هەزار کەسی لەو شارە شەهید کرد.
ئەو وێنەی دەیبینن شەهید عومەری خاوەر و کۆرپە دە مانگانەکەیەتی ، ئێستا ئەو وێنە هێمای بۆمبارانی شیمیایی هەڵەبجەی شەهیدە لە ساڵی 1988یزایینی دا

##عەلی عەجەم ومام هەژار
مامۆستا هەژار هەزار ڕەحمەت لە گۆڕی بێت لە چشتی مجێور دا باسێک لە عەلی عەجەم ناوێک دەکا ، دیارە عەلی عەجەم ژیانی هەر بە نۆکەری و قەتارچیەتی و گاوانی ئاغایان و دەربەدەری بردۆتە سەر تا لە م کۆتایی تەمەنی دا لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی پارتی و بارزانی تێکەڵاو دەبێت لە شۆڕشی ئەیلوولدا ، مامۆستا هەژار دەڵێ ڕۆژێکیان لە گەڵ مام عەلی پێکەوە لە سەنگەرێ دانیشتبوین ، گوتی هەژار ساڵێک نۆکەری ئاغایەک بووم هەر بە دوبەدو لە دیوە خانێ دانیشتبوین ئەو لە ژوور و من لە داوێنی دیوەخانێ ، ئاغا لە پڕ پێکەنێین و بزەیەکی هاتێ ، منیش گوتم ئەوە چی بوو ئاغام بە سەلامەت بێ ، چیت وەبیر هاتەوە ، وتی حەلی وەڵا فکرم لەوەی دەکردەوە خۆزگە ئەمنیش تەنیاچەند ڕۆژێکان ببومایە میر و حاکمی ئەم وڵاتەی و بڕێک هەڵمسۆڕاندایە ، گوتم چۆن ئاغا؟ گوتی چۆن و مۆنی ناوێ بەو چەند ڕۆژانە وام گوو لە وڵاتی دەکرد بە قاڕنێکی عاقڵمەندان بۆیان نەشۆرابایەوە .
ئێمە لە باتی حەلی حەجەم وڵامی ئاغای مەڕحوممان دەدەینەوەو دەڵێین ئاسوودە بنوو بەشی ئەوەندەی هەن تا ئەو ئاواتە سەیر و سەمەرەی بەڕێزت بەدی بێنن ، بنوو بنوو هەر ئێستا شکور ڵەوەی تۆ دەڵێی چاتری لێ پەیدا بوون .

٭٭ نەرۆزتان پیرۆز ٭٭
ئەوڕۆ جیاواز لە گەڵ هەموو ساڵانی پێشوو بڕیارم وایە لە دەسپێکی ساڵی نوێ دا بچمە سەری بێندروێ و لە وێوە ڕوو بکەمە گوندی ئاڵۆت و بەری زیارەتان و ڕەز وباخەکانی نێوڕەزان وقوڵێ هەرمێیان و کاولڵان و باخەلەو و ئاوبەش وگۆڕکێ و کۆخە شەروێن و خواری و دۆڵێ چاکی و گۆرانان و بەرەبەرە و نیسک جاڕ و کێوەکانی بریت و گردەڕەش و ڕووتکان و تاڵەسێوو قوچی و گردەچاڵ و کۆخژ وبست بە بەستی شیوو خڕ و ڕێگەو بان و دار ونزاری و پڕ بە زار و هەموو هێز و توانام بڵێم :
نەورۆز و سەری ساڵی نوێی 2724ی کوردیتان لێ پیرۆزبێت
بەهیوای وەدیهاتنی ئاسۆیەکی ڕوون وگەشتر بۆ هەموو لایەک
@S_Alot

سەری ساڵـــــــی تازەی 2724ی کوردی ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئیمپڕاتۆری مەزنی ماد لە هەموو ئازیران پیرۆز بێت
@s_Alot
@s_Alot
٭٭نەورۆز٭٭
نەورۆز بە خێرێی هێمای ئازادی
گڕی ئاگرت دژی بێدادی
هیوام وایە کـــە مەشخەڵی گڕت
دەیپڕوکێنێ دوژمنی دڕت
نەورۆز کورد، زۆری هیوا بە تۆیە
بە بوونت گەلێک شایی بە خۆیە
گڕی ئاگـــــرت دەدات تین وگڕ
بۆوەی کڕێوەی دزێو بکا شــــــــــــڕ
گەل کاتێک دەبێ شاد و بەختەوەر
نـــــــیری یەخسیری لە مل بێتە دەر
بڵێسەی گڕت بەم شێوە دەدوێن
گەل بۆ ئازادی دەبێ بدا خوێن
بــــــەبـــێ ئــازادی چاترە مردن
با هەڵاوەسرێ بە دارا گەردن
ئەم گەلە گەلێک بە تۆیە هیوای
بــــۆ کورد پیرۆزی وبەوێنەی قــەڵــای
ئاگرت وزە وهێــــزمـــان پێدەدات
دەڵێ مەوەسـتن دەگەن بە ئـــاوات
مۆسیقان بۆمان خوڕەی بەفراوان
نەورۆز چ خــۆشـــە سروودی لاوان
دەڵێن هەمیسان نەورۆز هاتەوە
بیری ئازادی هەڵدەداتەوە
قوربانی دانمان ئۆخەی دێتە بەر
سەیری هەڵاڵە چۆن هاتۆنە دەر
دەشت ودەر وێنەی دەریای پڕ لە خوێن
گوڵاڵە دەڕوێ لە زۆنگ و بژوێن
دیارە بەرهەمی ڕەنج و خەباتە
هێمای سەربەستی گەل و وڵاتە
تۆ ی جێژنی کۆن و لەمێژینەی کورد
یادت پیرۆز بێ لە درشت و ورد
دەست لە ناو دەست و ڕوکەینە ئاسۆ
دەبا ببیســـــــتن دەنـگمان کەژ و کۆ
دارستــــــــــــان دەتۆش لە خەو ڕاچەنە
لە پێ دات بووکی ئازادی خەنە
نەوورۆزە شــــکور ئاســــــۆمان بـــوو ڕوون
زامـــــــی کـۆنەمــــان کــــردی گــۆشتەزوون
سوپای کڕێوە چۆڵی کرد و ڕۆی
گـــەل دەگـــا بێ شـــک بە ئاواتی خــۆی
پیرۆز بێ میللەت نەورۆز و پیرۆز
ڕۆژانی ژینتان پاک ببنە نەورۆز

لێدواێکی بەنرخ لە لایەن مامۆستا دوکتۆر عەبدوڕڕەحمان سدیق سەبارەت بە نەورۆز
@s_Alot
@s_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەم باوک و کچە بۆ ماوەی 33ساڵ لە گەڵ یەک ئەم وێنانەیان لەیەک ڕۆژ دا گرتووە ، لە ئاکام دا شتێکی گرینگ ئاشکرا دەبێت ، ئەویش ئەوەیە کە تەمەنی مرۆڤ هێندەی پێچانەوەی پێچی مێزەرێکە و تەواو . کەوابوو خەفەتی ناوێ و ڕۆژگار بەخێرایی بۆ هەموان لە شاو گەداو دەوڵەمەند و نەدار تێدەپەڕێ .
@s_Alot
@s_Alot
بە ناوی میری میران وخودای دلۆڤان
ئاوڕێک لە نامەکەی مامۆستا نالی بۆ مامۆستا سالم و وڵامەکەی مامۆستا سالم
قوربانی ڕێگاتم ئەی بادی خۆش مروور
ئەی پەیکی شارەزا بە هەموو شاری شارەزوور
بێ شک هەر کوردێکی نیشتیمان پەروەر بە سەرنج دان بەو نامە گۆڕینەوانە ی ئەو دوو شاعیرە مەزنە ، لەوانەیە لە چەندین بوار ەوە سەرنج و تێبینیان هەبێت .
لێرە دا من تەنیا لە سووچێکەوە دەڕوانمە ناوەرۆکی ئەو دوونامە، هەروەک دەزانین کە زێد وشوێنی لە دایک بوون و ئەو شوێنەی کەسێک لەوێدا لە باوەش و نازی دایک و باب و خۆشەیست و خزم و کەس و کار و هاوڕێکانیدا پەروەردە دەبێت ، هەتا مردن بیرەوەریەکانی لە دڵ و بیرۆکەو خەیاڵی دا دەمێننەوە . دیارە لێرە دا نامەبەری هەردووکیان بای نەشەبزوێنە و نالی لە پێش دا کە نامەکەی نووسیوە داوای لێدەکا کە بچێتەوە بۆ سلێمانی و شارەزوور ونامەکە بداتە هاوڕێی خۆشەویستی واتە مامۆستا سالم و بەدوای داواکاریەکانیەوە بچێ و بە وردی سەرنج بداتێ داخۆ ئەو شوێنانەی کەناوی بردوون هەر وەکو خۆیان ماون لەو کاتەوە کە بەجێی هێشتوون.
ئەم نامانە لە سەدەی نۆزدەی زایینی نووسراون ، سلێمانی کە لە سەردەمی نالی دا بابانیەکان دەسەڵاتیان هەبووە، ئێستا کە نامەکە بۆ سالم دەنووسێ بە سم ولاقی نامۆی جەندرمەی تورکەوە پێخوست کراوە و هەموو ئەندامی جەستەی سلێمانی و شارەزوورو دەوروبەری بریندار وکوڵەوارو کووتراوەو پشێل کراوە.
نالی بێ گومان چاوەڕوانی ئەوە بووە کە هاوڕێی خۆشەویستی سەردەمی منداڵیەی ئەو شوێنانەی کە نالی داوای لێکردوە تا چەند وچۆنی ئەوێیان بۆ لێکداتەوەو و هەواڵی خۆشی بۆبە بادی خۆش مرور بنێرێتەوە ، بەچەشنێک وەکوو نامەکەی ڕوودەکی شاعیر بۆ حاکمی بوخارا بە شێوەیەک حاڵی بگۆڕێ و تامەزرۆی بکات کە هەرخێرا بارگەو بنە و شڕو شاڵاتی کۆوەکات و بەرەو زێدی دایک وباب و خزمی خۆی و هەڤاڵەکانی سەرەتی منداڵی نەک بە پێ ، هەر بە سەر بڕواتەوەو چاوی بە دیمەنی جوانی شارەزور و کانی ئاسکان و سیروان وتانجەڕۆوبەکرەجۆو سەرچنارو تووی حەوشەی خانەقاکەی کاکەحمەد وسکۆو حوجرەی مزگەوت و خانەقاکە بگەشێتەوە .
بەڵام هەیهوو ، فارس وتەنی وڵامی سالم بە قەسیدە دوورودرێژەکەی
کۆتابزمار لە تابووتی هیوای نالی دەداو وادەکات کە نالی لە زێدەکەی دیدار بە قیامەت بێ و تازە جارێکی دیکە خەیاڵی چوونەوەی نیشتیمانی ئازیز نەکاتەوەو و بۆ هەتا هەتایە لێی ناهومێد بێت .
سالم وەکو نالی لە نامەکەدا داوای لێکردوە هەموو ئەو شوێنانەی بە وردی بۆی بەیان کردووە و بە داخەوە بە پێچەوانەی ئاواتی نالی ئەوەی ڕاست و ئاشکرایە بۆی گێڕاوەتەوە .
کاکڵە و پووختەی وڵامەکە زۆر دڵ هەژێن و سەرنج ڕاکێشە ، کە گوزارش لە هەبوونی جەندرمەی تورک لە هەر قوژبنێکی ئەو دەڤەرە دەکات . بە ڕاستی وڵامەکەی سالم بۆ نالی ناوەرۆکێکی تاڵ و تۆقێنەری هەیە و ئاسۆیەک کە نالی چاوەڕوانی ڕووناکایی لێدەکرد ، بە شەوەزەنگ دەرچوو کە ئەهریمەنی دزێۆ و شووم چوار دەوری تەنیوە ، ئەو زێدە خوشەویستەی کە نالی بە مەبەستی خوێندن بە جێی هێشتبوو ، ئەو زێدەەی کە بەشەوقی ئەویەوە ساڵەهای ساڵ نالی لە وڵاتی غریبایەتیە ڕۆژگاری بەسەربردبوو ، بە وڵامەکەی سالم سەری لە بەردی ئەلحەد درا .
وەک لە ناوەرۆکی نامەکە دەردەکەوێ نالی هەموو ڕۆژێک وساتێکی ژیانی بە خەیاڵی چوونەوە بۆ پیرەوڵات بردبێتە سەر و هەویستبێتی کە بەزووترین کات بگەڕێتەوە .
مامۆستا سالم گوزازش لە هەبوونی سێبەری قورسی نەیار و کەسانی نامۆ دەدات و هۆکاری وێرانبوون و ناخۆش بوونی وڵاتەکەی بە هەبوونی ئەوانەوە گرێدەدات .
بێ گومان لە هەر سات و زەمانێک دا دوژمن دەتوانێ وڵاتی پیرۆزی خۆت لێ بکاتە دۆزەخ و ناچارت بکات چۆڵی کەیت و ڕوو لە هەدەران کەی و بە ناچاری بە جێی بێڵی و بێ لانەو خانە ببی .
سالم دەڵێ ئامان برای بەڕێزم من ئەو سەهوەم کردوەو و ڕۆژانە ئەو سێبەرو ڕەزا قورس و ناحەزانە دەبینم و بەناچاری دەخۆم و دەبووژێم و ئەو بارە قورسەی هەڵدەگرم ، بەڵام تۆ نەگەڕێیەوە هەتا ئەودیمەنە شوم و دزێوانەی من بینیومە تۆ نەیانبینی .
سەربانی پڕ لە کەژدوم دیواری پڕ لە مار
گوداڵی پڕ لە زەهرن و سەحرایی پڕ خەتەڕ
تووخوا بڵێ بە حەزرەتی نالی دەخیلی بم
بەو وەزعە قەت نەکا بە سولەیمانییا گوزەر
دیارە هەر ئەوە بووە کە نالی خاکی غه ریبایەتیە پەیکەری لە ئامێز دەگرێ و مەلا خدری شاوەیسی گۆڕ غەریب دەبێت و زێدی خۆشەویست و ئازیزی نابینێتەوە و بە مردووییش تێیدا ئارام و ئۆقرە ناگرێت.
بەو ئاواتەی کە ڕووحی مەزنی نالی و سالم ڕۆژێک لە ڕۆژان لە گەڵ یەک بێنەوە نێو ئاپۆڕای گەل و بە خوشیەوە ببینن کە نیشتیمان ئاوەدانە و نەیاری لێ نییە و ڕوو لە هەر شوێنێک دەکەن سروووشتی جوانی پیرە وڵات دەبینن و ئەو جار لە خۆشیان ســـــــوجــــــــــــدەی
شـــــــــکــــــــــــور دەبـــــــــــــەن .
@s-Alot

دزی با بردوو
لە کتێبی (رسالەی دلگشا) لە نووسینی عووبەید زاکانی لە حەوسەدساڵ بەر لە ئێستا ، بەسەرهاتێک هەیە کە دەڵێ کابرایەک لە باخێک خەریک بوو تەڕە پیوازی هەڵدەقەندن ، خاوەنی باخەکە گەیشتە سەری و گوتی کێی و چدەکەی لێرە ، کابرای دز گوتی ڕاستیەکه ی با هەڵیگرتووم ، پرسی ئەی ئەو پیوازەت چۆن هەڵقەندوون ، گوتی هەر کە بای دەهات دەستم پێدەگرتن و هەڵدەقەندران ، گوتی ئەی چۆن ئاوا بەستزاون و کراونە دەسکە و باخە .
کابرای دز گوتی ڕاستیەکەی منیش سەرم لەوەی سووڕ ماوە و نازانم چۆن ئاوا جوان بەستراون .
ئەم داستانانە لە مێژوو دا دووپات دەبنەوە . دەزانم توش دەزانی کە وایە یان نا .

ئەم پڕۆفیسۆرە بەڕێزە بەفارسی وتاری داوە ، کاتێک گوێم بۆو وتارە زێڕینەی گرت ، پێم خۆش بوو لێم نێزیک بێ و لە ئاست ئەو هەموو مەزنیە کڕنۆشی بۆ بەرم ، مرۆڤێک کە بەدرێژایی کار کردنی خزمەتێکی بێ بەرامبەری بە خەڵق کردبێ و چاوی لدراوو پوڵێک نەبووبێ . لە هەمووی گرنگتر خواپەرستی و خۆ بە بەرپرس زانینی لە بارەگای خودای دلۆڤان دا ، جێگەی خوشحاڵییە کە ئێستاش مرۆڤی مەزن هەر ماون و کۆمەڵگا لە سێبەری ئەوانەوە لێک هەڵناوەشێ ، بەراوەردی بکەن لەگەڵ ئەوانەی ڕۆژانە بەزار خەڵق هان دەدەن بۆ خواپەرستی بەڵام کردەوەیان دەبێتە هۆکاری چۆڵ بوونی مزگەوت وشوێنە پیرۆزە ئایینیەکان ، لاواز بوونی بیرو باوەڕی خەڵق بەڕاستی لە ئەستۆی ئەواندا یە و پاشە ڕۆژ لە بارەگای خودا دا دەبێ لە سەرئیهمال و ژێر پێ دانی حەق و بێ دەنگی لە بەرامبەر ستەمی ستەمکاران دا وڵام بدەنەوە .
@s_Alot
@s_Alot
٭٭ چاو لە بەرامبەر چاو ٭٭
دەگێڕنەوە کە بەیانیەک حاکمێک لە خەوێ ڕاست بۆوەو تۆزێکی چاو هەڵگڵۆفین و خەنجەری بەر پشتێنێ داو هەرای کردە جەللادەکەی ، جەللاد هات و کڕنۆشی برد و گوتی قوربان خان بە سەلامەت بێ ، سەرم لە ڕێی فەرمانت دایە ئەمرکە گەورەم.
حاکم گوتی نازانم هۆکاری چییە کە ماوەیەکە لە خەو ڕادەچەنێم و خەوم لێ دەزڕێ ، جەللاد گوتی منی غوڵام و ورکە خۆری بارەگای جەنابت پێم وایە هۆکار زۆرن بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە ماوەیەکە عەداڵەتمان بە ڕێوە نەبردووە وڕووحی مەزنی جەنابت وادیارە بەم کارە ناڕەحەتە .
هەرلەو کاتە دا پیاوێک بە پەلە خۆی کوتایە ژوورێ و گوتی قوربان هاتوومە خزمەتت و شکایەتم هەیە ، جەللاد گوتی لە کێ ؟ گوتی دوێشەوێ چوومە دزیە لە ماڵێ فڵان پیرەژنەی ، بزمارێکی گەورە لە تاریکاییە دا لەم چاوم هەڵچوو ، ئێستا وەک دەبینی نابینا بووم .
خێرا فەرمان درا پیرەژنیان هێنا ، ئەویش وتی قوربان خەتای ئاسنەواڵە فرۆشیە کە ئەو بزمارەی پێ فرۆشتم ، فەوری بانگیان کرد ، ئەویش گوتی قوربان خەتای ئاسنگەریە بزماری تیژ دروست دەکات نەک من .خێرا ئاسنگەریان هێنا ، ئەویش زانی کە فکرێک نەکا دەفەوتێ گوتی بۆ خۆت دەزانی کە بارەگای بەڕێزت زۆری کار بە منە ،من بێ چاو ببم ، خەمی کار وباری تۆمە کە کەس نییە ڕایانپەڕێنێ .بەبڕوای من کەسێک بانگ کەن که پێویستێکی وای بە چاوی نەبێ .
جەللاد گوتی قوربان میری شکار لە ڕاوێ دا چاوێکی دەقونجێنێ (دەقوچێنێ) با ئەو بێت ، کاتێک هێنایان گوتی گەورەم من بۆ دۆزینەوەی نێچیر هەردوو چاوم دەوێن . باشە بۆ فەرمان دەرناکەی تا نایەژەن یان چوزەلە ژەنی بانگ کەن کە ئەو لە کاتی نایە لێدانێ دا هەردوو چاوانی دەبەستێ ، واچاکە بانگی کەن ، بەمجۆرە نایەزەنیان هێنا و هەردوو چاویان دەرێنان ، لە هەمان کات دا حاکم فەرموویان سەرم سووک بوو ، دڵیشم ئاسوودە بوو . ئەو جار ئامادە بووان دەستیان دایە شایی وهەڵپەڕکێو نەڕڕاندیان :
بژی حاکمی عادل ، بەڕێوەی برد عەداڵەت
ئیشاڵڵا کە بمێنێ نەخۆش نەکەوێ قەت قەت
حاکمی ئێمە بە قامک ، ئاسمانێ دەکا دولەت
خان و مانی با دوور بێ لە چاوی پیس و ئافەت .

کێ شەشدانگی جەهەننەمی کڕی؟!
ساڵی 1483ی زایینی منداڵێک لە وڵاتی ئەڵمان لە دایک بوو ، کە دایک و بابی ناویان نا مارتین لوتر کینگ . مارتین لە لای پیاوە ئایینیەکانی ئەو کات خوێندی هەتا بووبە کەشیش .
سەردەمی لوتر لە مێژووی مەسیحی دا پێی دەڵێن[ قوڕونی ووستا ] . پێویستە بگوترێ قڕوونی وستا نێزیک بە شەشسەد ساڵی خایاندووە .
لەو سەردەمەدا کەشیشەکان پووڵێکی زۆریان لە خەڵق بە بیانووی بەهەشت فرۆشتن وەردەگرت و بازاڕی بەهەشت فرۆشی گەرم بوو ، هەرچی پووڵی زیاتر بدرایە بەهەشتی زیاتر دەکڕا .
مارتین لوترکینگ ئەم کارەی کەشیشەکان بە دین فرۆشی و بێ ڕێزی بە ئایین دەزانی و ویژدانی بەم ڕەفتارە گەلێک ناڕەحەت بوو .
لوترکینگ ئاخریەکەی ڕێگای چارەسەریەکی بەکەڵکی دۆزیەوە ، ڕۆژێک کە بینی بازاڕی بەهەشت فرۆشی دەستی پێکردۆتەوە ، چووە سەرەی بەهەشت کڕین و دوای چەند کاتژمێرێک نۆبەی هات ، کەشیش ڕووی تێکرد و گوتی دەی کوڕم چەن میترت دەوێ ، لوتر گوتی قوربان من حەز ناکەم بچمە نێو ئەو قەرەباڵغیە ، ئەوانەی کە ئاگام لێیە بەهەشت دەکڕن، خۆشیم لێیان نایەت ، هەر بۆیە هاتوومە خزمەتت و دەمهەوێ شەشدانگی جەحەندەم بکڕم ، کەشیش بەدڵ دەیهەویست پۆ کەریەتی ماڕتین پێبکەنێ ، بەڵام مارتین مۆڵەتی نەدا و گوتی قوربان چەندە بدەمە خزمەتت ، کەشیش پووڵێکی باشی لە سەردانا و مارتین بێ سێ وو دوو پوڵەکەی هەژمارد و تاپۆو قەباڵەی شەشدانگی جەحەندەمی بە مۆر و واژۆی(امضا) باڵاترین پیاوی ئایینی وەرگرت .
ڕۆژی دوایی چووە مەیدانی شار و هاواری لە خەڵق کرد کە کۆببنەوە ، کاتێک جەماوەزێک کۆبوونەوە مارتین بە دەنگی بەرز هاواری کرد ئـــــــــاهــــــای خەڵکینە کەس بۆی نییە لەمەوداوبەهەشت بکڕێ ، چونکامن شەشدانگی جەحەنەدەمم کڕیوەو نایەڵم کەس لەمەو دا پێی تێخا .
ئەم کردارەی ماڕتین لوتڕ بووە هۆکاری دانانی بەردی بناخەی کۆشکی وشیاری و ئاگادارکردنەوەی خەڵق لەوەی کە کەشیش تا ئێستا درۆی لە گەڵ کردوون .
ئێستا نازانم بە درێژایی شەش قەڕن کە بەهەشت کڕاوە ، خەسارەت و زەرەر و زیانی زیان لێکەوتوان و کڕیارەکانی بەهەشت کێ دەیانداتەوەو قەرەبوو دەکرێنەوە و قەباڵەی باتڵ کراوی ئەم بەهەشت کڕینە چی بە سەر هاتووە .

نوێژێکی جەماعەت لە وڵاتی مالیزی ، یەکێک لەو وڵاتانەی کە خەڵقەکەی بە بینینی خووخدەو هەڵس و کەوت و کرین و فرۆشتنی دروستی بازرگانە موسوڵمانەکان دینی ئیسلامیان پێگەیشتووە ، هەمو موبایلەکانیان لە شوێنی گۆرەویەکان داناوە ، جا لە گەڵ ئێرە بەراوردێکی بکە و بۆخۆشت داوەریەکەی بفەرموو .
@s_Alot
@s_Alot