سریوەی ئاڵۆت/Alot
333 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
🕋اناللە واناالیە راجیعون🕋🕌
ئاگادارتان دەکەینەوە لەکۆچی دوایی؛
پورامین مام عەزیر
دایکی بەڕێزان :کاک نادر . كاك قادر .خوالێخۆشبو كاك سالح خوشكە عایشە و خوشكە زینب شەریفزاداە

کاتی بە خاک سپاردن؛
سعات 10بە کاتی ئاڵۆت
شوینی سەرە خۆشی
؛مزگەوتی ؛ئاڵۆت
🤚🤚لەخوای گەورە داواکارین روحی بە.بەهەشتی هەتاهەتایی شادبکات وسەبر وپاداش بەکەسوکاری ببەخشیت وخودای گەورە قەبرەکەی بۆبکاتە باغیک لە باغەکانی بەهەشت
@S_Alot
🕋اناللە واناالیه ی راجیعون🕋
ئاگادارتان ئەکەینەوەلەکۆچی دوایی؛
پورخانمێ مام عەزیزی مەحمودمەلا
دایکی بەڕیزان؛
مستەفا مەحمودی،محمد مەحمودی،مەحمودمەحمودێ.دادپیرۆز.دادەفاتم.دادئامین
کاتی بەخاک سپاردن؛
ئیستای ئاڵۆت
شوینی سەرەخۆشی؛
مزگەوتی گوندی ئاڵۆت
🤲لەخوای گەورە داواکارین روحی بە.بەهەشتی هەتاهەتایی شاد بکاو سەبووربدابەکەسوکاری و.خودای گەورە قەبرەکەی بۆبکا باغیک لە باغەکانی بەهەشت)(ئامین)
🕋اناللە واناالیه راجعون🕋
ئاگادارتان ئەکەینەوەلەکۆچی دوایی؛

کاک رسولی ابراهیم زادە‌)(رسولی مام برایم

شوێنی بەخاک سپاردن؛
لە گوندی ئاڵۆت

شوینی سەرەخۆشی؛
مزگەوتی

🤲لەخوای گەورە داواکارین روحی بە.بەهەشتی هەتاهەتایی شاد بکاو سەبووربدابەکەسوکاری و.خودای گەورە قەبرەکەی بۆبکا باغیک لە
باغەکانی بەهەشت)(ئامین)

@S_
A lot
سریوەی ئاڵۆت/Alot pinned «🕋اناللە واناالیه راجعون🕋 ئاگادارتان ئەکەینەوەلەکۆچی دوایی؛ کاک رسولی ابراهیم زادە‌)(رسولی مام برایم شوێنی بەخاک سپاردن؛ لە گوندی ئاڵۆت شوینی سەرەخۆشی؛ مزگەوتی 🤲لەخوای گەورە داواکارین روحی بە.بەهەشتی هەتاهەتایی شاد بکاو سەبووربدابەکەسوکاری و.خودای گەورە…»
بە ناوی خوداوەندی دلۆڤانی دادار
کُلُّ مَن عَلیها فانِِ
هاوماڵان وهاوڵاتیانی خۆشەویست و قەدرزانی گوندی ئاڵۆتی خۆشەویست،
وەک ئاگاداران هاوسەری مامۆستا مستەفا سەییدی ؛ خوشکە هادیەی خوسرەوی ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد ، دیارە بۆ مامۆستا مستەفا و منداڵەکانی کۆست و خەمێکی گەورە بوو ، پێویستە وەبیرتان بێنینەوە کە مامۆستا مستەفا خەڵکی ئاڵۆتی دایمە وەکوو خزم و قەومی خۆی چاولێکردووە ، گومان لەوە دانیە خەڵکی بە ئەمەگ و وەفادار و خوێن گەرمی ئاڵۆت ، ئەمەگداری ئەم بنەماڵە ئازیزەیان هەر لە بیرە،
هەر بۆیە لە ناخی دڵمانەوە بە نێوی هەموو خەڵکی ئاڵۆتی بەڕێز سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مامۆستا سەیید مستەفاو منداڵەکان و بنەماڵەی ڕێزداری دەکەین ، لە خودای مەزن داواکارین کە خوشکی ئازیزمان بە بەهەشتی بەرین شاد کات و چاوی بەنووری خودای مەزن هەڵێنێت،
هەروەها لە خوای ڕەحمان داواکارین کە هێوری ودڵ ئارامی بە دڵی ئەو بنەماڵە گەورە بدات و خەمی لە دەست دانی ئەو ئازیزەیان لەبۆ سووک کات ئاممین.

لەلایەن هەموو خەڵقی ئاڵۆت و بەڕێوەبەرانی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت
@S-Alot
بەناوی خواوەندی دەهەندەو دلۆڤان
سپاس و پێزانین
خەڵکی ڕێزدار و ئەمەگ ناس و خوێن گەرمی ئاوایی ئاڵۆتی خۆشەویست
لە قووڵایی دڵمەوە بەقدەر تەواوی دنیا سپاسی هەستی هاوخەمی و بەشدار بوونتان لە مەڕاسیمی پرسەو ماتەمینمان بۆ هاوسەری کۆچ کردوم لە ئێوە خەڵکی دڵ گەورەو خاوەن سۆزی ئاڵۆت دەکەم، من ماوەی پێنج ساڵ لەنێو ئێوەدا ژیاوم غەیری ڕێزو حورمەت وخۆشەویستی بۆخۆم و ماڵ وخێزانم و جگە لە میوانداری وغەریب نوازی لە لایەن ئێوەی بەڕێزەوە چی دیکەم نەدیوە هەر بۆیە چاوی تەواوی ژن وپیاوو وردو درشتی خەڵکی ئاڵۆت ماچ دەکەم و پێڵاوی هەموتان لە سەر سەر دا ئەنێم ، بەڕێزان من ئاڵۆت بە زێدی خۆم دەزانم چوون لە وێ قەت هەستی غەریبیم نەکردوە ، هەتا ماوم پێ لە ئاڵۆت نابڕم وپڕ بە دڵ حەز دەکەم هاوبەشی خۆشی و ناخۆشیه کانتان بم دیسان سپاستان ئەکەم و هاوسۆزیتان خەمی گران وقورسی لە سەر شان سووک کردم
لەش ساخی و تەمەن درێژی ئێوەو ئاوەدان بوونی هەرچی زیاتری ئاڵۆتی ئازیز لە خودای مەزن و بێ هاوتا داواکارم

براتان سەیید مستەفا سەییدی یەکشەوە
@S-Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەش پیشەی ئەشرەفی مەخلوووقات ،
پێویستە دەرس و وانە لە ئەم کردەوە دزێوە وەرگرین و ئەم دیاردە ناحەزە دژە ئەخلاقیە لە کۆمەڵگای خۆمان دا بستڕینەوە
@-S_Alot
Forwarded from سریوەی ئاڵۆت/Alot (قادرخدرزادە)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی هەڵەبجە زام و داخت قەت لە دڵ ناچێتە دەر

کورد بە چنگ دوژمن لە مێژە ، دەکرێ وێڵ و دەربە دەر

بۆ ئەوەی زامت لە جەستەم خۆش و ساڕێژ بێتەوە
تەفرەقەی دوژمن وەلانێین ، نابێ بیمێنێ ئەسەر
بە ناوی خودای خوڵقێنەری داهێنه ر

دیسان ساڵی نوێ و لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی ئێمە دەست پێدەکاتەوە ، دیسان بۆن و بەرامەی بەهار هەست و جموجوڵێکی تازە دەداتە سروشت و بوونەوەرەکانی
هاتنی ساڵی نوێ لە دانیشتوان و هەموو خەڵقی خوێن گەرم و هۆگری نیشتیمان و نەتەوەی ئاڵۆتی خوشەویست پیرۆز بایی دەکەین ، لێرە دا شایستەیە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ورد و درشت و پیر ولاوی ئاڵۆتی ئازیز بکەین کە لە ساڵی ڕابوردوودا لە کارێکی هەرەوەزی بێ وێنە کە ئیسفاڵتی جادەکەبوو بەو پەڕی خەم خۆری و دڵسۆزی دەست لە ناو دەستی یەک بەهاوکاری کاربەدەستان بەشداریان کرد ، وەک دەزانین ئەرک و ماندوو بوونی ئەندامانی شۆڕای ئاڵۆت زۆر دیار و بەر چاو بوو ، سەری ڕێز دادەنەوێنین لە ئاست بەرپرسیاری وکاری خۆبەخشانەی شۆڕا و خەڵکی ئاڵۆتی ئازیز ، چاوەڕوانین هەر وەک ڕابووردو بە پشت بە ستن بە خواو کاری هەرەوەزی گەشەی زیاتر بە ئاڵۆت بدەن و یەکیەتی و برایەتی و خۆشەویستی وەک بینیمان لە ساڵی داهاتۆش دا هەروا پتەوو پتەوتر بێت
بە هیوای ساڵێک پڕ لە بەرگی زێڕین بۆ گەلی کورد بە تایبەتی و هەموو ئینسانی ئاشتی خوازی سەرتاسەری جیهان بە گشتی


نەورۆزتان پیرۆز 🌹🎉

@s_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یک خرس مادر با دو توله در حال عبور از رودخانه است. منظره شگفت انگیز!
@wildd_life
دنیای طبیعت و حیات وحش
یک خرس مادر با دو توله در حال عبور از رودخانه است. منظره شگفت انگیز! @wildd_life
ئەم دیمەنە جوانە ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە وڵاتی ئێمەش سەردەمێک ئەم ئاژەڵە کێویانەی لێبوە ، بەڵام بە هۆی تێڕوانینی غەڵەتی دانیشتوانی کوشتن و لە ناوبردنیان شتێک وەکوو شەڕ لە گەڵ دژمن و کافر لە قەڵەم دەدرا ،بەڵام بە ڕاستی سروشت بە تێکڕای بوونەوەر و ئاژەڵەکانەوە جوانە ، خۆزگە ئێستاش ئەو هەستی بەرپرسیاریەتیە ببێت بۆ ئەوەی ئێستاش چاکە کە ئەو ئاژەڵە کێویانەی کە ماون نەیانفەوتێنین و بیانپارێزین
@s-Alot
‍ ((بەناوی خودای مەزن))

ڕۆژی 28 ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری مەزنی میللی کورد مامۆستا هێمن مکوریانیە پیش باسکردن لە سەر مامۆستا هێمن بە جێیە ئەم ڕستە فارسیە و ەبیر بێنینەوە کە دەڵێ هرآنچه از دل برآید بر دل نشیند. ئه لحه قی شیعری مامۆستا بەڕادەییک کاریگەرن کە هەر کوردێکی خاوەن هەست بۆێ دەردەکەوێ کە هێمنی مەزن شەیداو خولیای نیشتیمان و هاووڵاتیانی بووە . لە نوسراوە کانی دەر دەکەوێ کە بەڕاستی مرۆڤێکی مەزن و دڵ گەورەو خاوەنی ئەخلاقێکی شایسته و لێوان لێو له ئینسانییەت بوو ه. من بەش بەحاڵی خۆم زۆر بەشانازی دەزانم کە گەلی کورد شاعیرێکی ئاوا هەست ناسک وەکوو پەڕی گوڵ و زوڵاڵ وەک تکەی ئاونگی شەونمی بووە بە ڕاستی دەبێ گۆڕستانی بوداغ سوڵتان بە خۆیەوە شانازی بکات کە جەستەی پیرۆزی شاعیری خەم خۆری گەلی لە ئامێز گرتووە .
کاتێ شیعری هێمنی مەزن دەخوێنیەوە هەست دەکەی کە سروشتی کوردوستان بە دار وبەردیەوە وت و وێژت لە گەڵ دەکەن و لێت نێزیک دەبنەوە
گوێ ڕادێره بۆم دێڕە شیعرانەی ناڵەی جودایی کە دەفەرموێ :

کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم

قیبلەکەم باوانەکەم خێزانەکەم

گەر دەناڵێنم ئەمن پەک کەوتە نیم

تێدەکۆشم بۆ وەسڵ تاکوو دەژیم

ئەم شیعرانە نیشانەی نیشتیمان پەروەری و سۆزی خۆشەویستی بۆ خاک و خۆڵی نیشتیمانە کە هەستی شیعری مامۆستای کورد دەهە ژێنێ و وەک چۆن مەولەوی لە دووری شەمسی تەبریزی دەناڵێنێ و دیوانی شیعری شەمس دەخوڵقێنی مامۆستای هەست ناسکی سەوداسەری نیشتیمانیش بۆ دووری له زێد و نیشتیمانی خۆی کوڵی گریانی دێ و ناڵەی دووری و جودایی لە سینگی بێ خەوش و گەورەی دێتەدەرێ . هێمنی مەزن بۆ هەتا هەتایە یادی لە دڵی هه موو نیشتیمان پەروەر ێکی کورد دەمێنێتەوە
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شاعیرە هەست ناسک ونیشتیمان پەروەرەی کورد و ڕێگای پڕ لە سەروەری پڕ ڕێڕەو بێ وهەزاران ڕەحمەت لە گۆڕی بێت و بە بەهەشتی بەرین شادبێ ئاممین

@S-- Alot
سڵاوو ڕێز و خۆشەویستی
وەک ئاگادارن مەودای ئەوەمان پێدرا و ئەجەل مۆڵەتی داینێ کە بە هارێکی دیکە ببینین و بینەری سروشتی جوانی وڵاتەکەمان بین کە بە جلی ئاڵاو واڵای هەمەڕەنگەوە خۆ دەنوێنێ.
شتێک کە پێویستی بە وەبیر هێنانەوەیە ئەوەیە کە هەر کەس لە ئێمە دەبێ ژینگە پارێز بین و ڕۆڵی کارامان ببێ لە بایەخ دان بە سرووشتی نیشتیمانەکەمان .
ئەم سرووشتە تەنیا هی ئێمە نیە ، بەڵکوو نەوەکانی داهاتووش خاوەن و بەشدارن لە گەڵمان ، ئێمە دەبێ بە دڵ بیپارێزین تا ئەرکی ئەمینداری خۆمان بە جێ بێنین.

کارناسان دەڵێن لە ماوەی چل ساڵی ڕابوردوو دا ٧٥/ یانی حەفتاووپێنج لە سەدی ئاوی ژێر زەوی هەڵێنجراوە و ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر کەم تەرخەمی حوکمەت و بە جێ نەهێنانی ئەرکی خۆی ،
ئێران وڵاتێکی نیوە وشکە بە واتایەک دەبێ کشت و کاڵی چەندین بەرو بوومی وەک شووتی .یاڕەڵ ماسی ، برینج قەدەغە بکرێت.
هەروەها کارناسان و پسپۆڕانی شارەزا باوەڕیان وایە لە ساڵانی دەیەی چلی سەدەی بیست ویەک واتە چل ساڵی دیکە یەک لە سەر سێی خاکی ئێران وەکوو پارێزگاکانی سیستان وبلوچستان ، ئیسفەهان ، یەزد و کرمان چۆڵ دەکرێن
هه ر ئەوەیە کە هانمان ئەدا تا بە دڵ و بەگیان لە پاراستنی ژینگە و سروشتی وڵات دا خەم خۆر و بەرپرسیار بین و ڕێگە نەدەین کەسانی هەلپەرست و نابەرپرسیار دیمەنی جوانی سروشتی وڵاتمان بشێوێنن
بە هەر که س لە ئێمە جەنگەڵ بانێک یان پارێزەرێکی دارستان و ئاوو خاکی زێدمان بین

@s_Alot
🕋اناللە واناالیه راجعون🕋
ئاگادارتان ئەکەینەوەلەکۆچی دوایی؛

دادە زهرا ازادی كچی كاك رحمان حاجی حسن

شوێنی بەخاک سپاردن؛
لە ناو شاری بانە بەرێوە دەچێ
پاش نوێژی خەوتنان سلێمان بەگ

شوینی سەرەخۆشی؛
مزگەوتی حاج نسرواللە نویدی جادە سلێمانی

🤲لەخوای گەورە داواکارین روحی بە.بەهەشتی هەتاهەتایی شاد بکاو سەبووربدابەکەسوکاری و.خودای گەورە قەبرەکەی بۆبکا باغیک لە
باغەکانی بەهەشت)(ئامین)

@S_A lot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئازادی ئەلێرە دا نرخ و بەهای دەردەکەوێ
خۆزگە مرۆڤ قەت ئاژەڵی زیندانی نەکردایەو نەیخستایە قەفەسەوە

مەلێکی فێری دارستان و لێڕ بێ
قەفەس پیری دەکا با شووی لەزێڕ بێ
@s-Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏گوێ گرتن لە وتاری ئەم مامۆستایە زۆر بەجێیە ،چوونکە بە قسەکانی دا بە پێجەوانەی ئەوانی دیکە بیر دەکاتەوە و بۆی دەرکەوتووە کە کێشەی گەلی ئێران لە چی دایە و هۆکارەکەی چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت
@s-Alot
فەلسەفەی ڕۆژوو؟
شێخی سەعدی دەفەرموێت:

مسلم کسی را بود روزە داشت
کە درماندە ای را دهد چاشت
وگرنە چە لازم کە سعیی بری
زخود باز گیری و هم خود خوری

ئەم قسە باوە کە دەڵێن بە بە ڕۆژو بوون دەردی هەژاران و برسیەکان پتر هەست پێ دەکەی و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەری کیسە کە دەکەیەوەو سەخاوەتت زیاتر دەبێت ، ئەوەی لە دوونیای واقیع و لۆژیک دا دەیبینی ئەم ڕاو بۆ چوونە ناسەلمێنێ ، لە وڵاتانی پێش کەوتووی خاوەن بەرنامە ساڵانە لە مەجلیس و پەرلەمانەکانیان بۆ نەهێشتنی دیاردەی هەژاری پلان و یاسای ڕێک و پێک دادەڕێژن و بە ڕاستیش جێ بە جێی دەکەن ، لەم وڵاتە بەڵا لێدراوەی ئێمە دەوڵەتیش وای لێهاتووە چاوی بڕیوەتە ده ستی خەڵق و بە ناوی جۆراو جۆرەوە دەست پان دەکاتەوە و چەندین ڕێکخراوە و بنکە بۆ ئەم مەبەستە ڕادەسپێرێ کە ئەرکی گزیری و خێر کۆ کردنەوە دەگرنە ئەستۆ ،
فەلسەفەی ڕۆژوو زۆر لەوە دەبێ گرنگر بێت کە دەردی برسیەکان بزانی ، بە بێ شک لە تێری دا باشتر دەتوانی خێر بکه یت و یارمەتی هەژاران بدەی ،
کەوابوو لە هەموو مانگەکان دەتوانی چاودێری هەژاران بکەی ، بەڵام شتێکی گرینگ کە هەیە باشترین ڕێکخراوە کە ئه رکی خزمەت بە کەم داهاتەکان بگرێتە ئەستۆ لەم ڕۆدا دەوڵەتە و هیچ پاساوێک بۆ خۆ بواردن لەم ئەرکەی قەبووڵ کراو نییە .
کۆتا قسە ئەوەیە کە فەلسه فەی ڕۆژوو لەوەی کە دەرد و برسیەتی هەژاران هەست پێ بکەی زۆر گرنگترە و ڕاستیەکەی ئەوەیە کە مرو.ڤی دەوڵەمەند بە خۆ برسی کردن سەخاوەمەندتر نابێت
@S-Alot