هاووڵاتی موسڵمان و دۆستان و ئازیزان سڵاو
جێژنی ڕەمەزانی مەزن لە خۆتان و بنەماڵەتان پیرۆز بێ
عیبادەتان وەر گیراوی دەرگای حەق بێت
سەیری باخ و دەنگی بولبول کەو شنەی خۆشی نسیم
دێتەوە یادم هەمیسان جێژن و جێژنانەی قەدیم
جێژنە پیرۆزە دەکەم لێت ولە ناخی دڵمەوە
چاوەڕوانم جێژنی هەر ساڵ لێت پیرۆز کەم تا دەژیم
جێژنتان پیرۆز
@s---Alot

سڵاوو ڕێز بۆ گوندی ئاڵۆت و دانیشتوان و هەموو ئەو ئاڵۆتیانەی کە پەڕۆشی زێدی خۆیانن ، بە داخەوە بە هۆی گرفت و سەختی ژیان و کەند وکۆسپ لە نێوان کەسان و دۆستان و هاووڵاتیان دروست دەبێت و بۆشایی دەکەوێتە نێوان هاووڵاتیان . هیوادارم لە هەر کوێ هەن لەش ساخ ، دڵ خۆش و تەمەن درێژ بن
Forwarded from قادر
چیرۆک گەلێک هەن کە پشتاوپشت هاتوون و هێندە واتایاکی بە نرخیان هەیە و وەستایانە داڕێژراون کە پێویستە ببنە وێردی سەر زمان لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا ، ئەم چیرۆکەی خوارێ یەک لەوانەیە کە دەکرێ بڵێی نێوانی دوو عێل یان دوو بنە ماڵە و تەنانەت نێوان میللەتێک و حوکمەتەکەی ڕوویدابێت :
٭کلکی بڕاوو جەرگی سووتاو ٭
وەها مەشهورە لەدەم ڕووبارێک ببونە هاوڕێ مرۆڤ و مارێک
مار زۆر دەمێک بوو دەژیا لە ئەشکەوت
بە ڕۆژ لە سەحراو شەو لەوێ دەسرەوت
گۆیا ژیابوون لە وێ دێوو خێو
ئەشکەوتی کۆنی لە داوێنی کێو
مرۆڤیش دوای وان سەردەمانی زوو
جێ مابوو لێیان گۆزەوو کووزو
بە شەو ماردەکەوت لە سەر خەزێنە
هەڵی بژاردبو بۆ خەو ئەو شوێنە
دەبو بە حەوشەساڵی سێ مانگێک
مەڕی دەپێچا شوانە لەوێ ڕێک
ڕۆژێک سەیری کرد مارێک مۆڵیوە
بێ هەڵا و خشپە دەتگوت تۆپیوە
کە نێزیک بۆوە مار جووڵایەوە
قەدەرێک ڕۆیی و دەوری دایەوە
شوانە چەند بزنی دۆشین دەست وبرد
کەتریەکەی لە شیر لێوان لێو پڕ کرد
بردیە لای مار هەتا بیکا نۆش
مار بەشیر خواردن کەوتە وتەی خۆش
سۆزی شوان بوو بە مایەی ڕەفاقەت
وایە، سۆز ژەهر دەکاتە شەربەت
ئەو جووتە بەستیان قەرار و مەدار
لە گەڵ یەکترا بوونە یاری غار
بەم جۆرە مار وشوانە یەکیان گرت
ئەو ڕۆژە شوانە لیرێکی وەر گرت
هەر کاتێ مام شوان بەرەو غار دەچوو
لیرەی وەر دەگرت یەک یەک و دو دو
هەتا ڕۆژێکیان شوان نەخۆش کەوت
کوڕی شوان ڕانی بردە لای ئەشکەوت
کە بینی مار ێک مۆڵیوە لە غار
لە بۆ کوشتتنی ئازا کەوتە کار
ویستی بیکوژێ بە زەبری گۆپاڵ
لاوی نەزانی هەرزەو کرچ و کاڵ
بە هەموو هێزی گۆپاڵی وەشاند
کلکی مارەکەی دوو بستێک قرتاند
ماریش زۆر ئازا خێرا کەوتە کار
پێوەی داو جەستەی پڕ پڕ کرد لەژار
زۆری نەخایاند کوڕی شوانە مرد
مار خزیە ئەشکەوت کە کاری خۆی کرد
بۆ ڕۆژی دوایی کە شوان گەشتە غار
بە شنەی با بۆی هات بۆگەن و بۆ سار
دۆزیەوە جەستەی لە خوێن دا خەڵتاو
ژەهر خواردووی زاماری کوژراو
بانگی کرد ئەی مار هەڤاڵ ! وەرە دەر
خەم و پەژارەت دەربێنە لە سەر
بەلێن تا ڕۆژی مەحشەر هەر براین
وەک جاری جاران هاوڕێین و تەباین
من چاک دەزانم تۆ بێ تاوانی
قەدری ڕەفاقەت باش باش دەزانی
مار وتی شوانە ئەی دۆستی دێرین
زەحمەتە تازە دۆست و هاوڕێ بین
خۆ چاوت لێیە کلکم قرتاوە
تۆش دڵ برین دار جەرگت سووتاوە
بە خوێنی کوڕت کە ڕژایە زەوی
ئاسوودە نابی و دڵت ناسرەوی
لێک بووینە دوژمن خوێن کەوتۆتە بەین
بۆ خوێنی یەکـتر توونین هەتا هەیــــــن
🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻🌻

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نیشتمان شەرتە كە لە شەرتی گیان فیداییت لا نەدەم
@S_Alot
@S_Alot
(( نیشتیمان))
نیشتیمان سۆمایی چاومە و گیانەکەی شیرینی من
هەر دڵۆپێک ئاوی چاوگەی گەوهەری ئەسرینی من
خاکی زێدت لا بەڕێز بێ دینەکەت کامڵ دەبێ
تۆ گوڵی لالە ببینە و پەیکەری خوێنینی من
دار وبەرد وخاک وخۆڵی کولەکەی ڕووحی منن
نیشتیمانم جەننەتیکه و خۆشەویستمە وژینی من
نەغمەیی مەل قاسپەیی کەو دڵ دەکەن شەیداوو خەی
چەەچەهەی بولبول لە باخی سورەتی یاسینی من
ژین بە ئازادی بەبێ شک ئەو پەڕی ئاواتمه
خیرەتی بەرزی کوڕانی لووتکەیی بەفرینی من
جێگە پەنجەی باپیرانمانن قەڵای کۆنی ڕماو
نیشتمان شوێنی مەم ولاس وخەزاڵ وزینی من
ئاوی کانیاوی زوڵاڵە چەشنی ئاوی کەوسەرە
نیشتیمان ئەوینمە دڵمە ؛مایەیی تەسکینی من
سەیری کە پەیتوکەی دەم با چۆن هەدادانی نیە
کاتێ دەچمە گۆڕ سروودی ئەی وەتەن تەڵقینی من
چەند کڵوڵە ئەو مرۆڤەی نیشتیمانێکی نەبێ
کێوو هەردی نیشتیمانم حورمەت وپەرژینی من
لەندەن و پاریس کەخۆشن پێشکەشی خەڵکی ئەوێ
خشت وخۆڵی ئەم وڵاتەم گەوهەری زێڕینی من
پارک و باخی وەک بەهەشتیان قابیلن بۆ خەڵکی خوێ
چەقڵ ودڕکی ئێرە بۆ من دۆشەکی پەشمینی من
لەم وڵاتە من نیشانەی جەننەتم دیوه گەلۆ
بەرهەمی بێستان وباخی خۆش وەکوو هەنگوینی من
من زمانم لاڵ و لەنگە کاتێ باسی زێد ئەکات
جێی حەماسەو گیان فیدایی و جەرگی پۆڵایینی من
ئاوێتەی خوێنی شەهیدە خاکی پاکی نیشتیمان
شوێنی بەرخۆدانی دژ بە دژمنی پڕ قینی من
شاخ ودشتو دار وبەردی هەر هەموو پیرۆزە لام
جیگە یی گووەند وجێژن وجێی شەپۆڕ و شینی من
هەرهەموو کات فەخرە بۆم گەرسەر لە پێناوی بدەم
بستە خاکێکی نیشانەی بوونمەو ناسینی من
خدرزادە

هەر کەسە دەتوانێ لە گۆشە نیگای خۆیەوە لێکی داتەوە و بۆچوونی خۆی دەرببڕێ
@S_Alot
@S_Alot
Forwarded from قادر
لەم کورتە چیرۆکە دا بۆمان دەردەکەوێ کەدزەکانیش خاوەن هەست و ویژدانن.
هەر وەها پێمان دەڵێت کە هەموومان وەک مرۆڤ لە بەرامبەر یەک دا بەرپرسیارین و دەبێ هەوڵ بدەین پشتتیوان و هاوخەمی یە کتر بین و بە پێی توانا کەم و کوڕی یەکتر پڕ وەکەین .
🖌 کورتە چیرۆک
میرزا ئەدیب شاعیر و نووسەری پاکستانی(۱۹۹۹) لە یەکێک لە کتێبەکانیدا بەمجۆرە دەنووسێ:
لە ساڵەکانی دەیەی شەست(٦۰) ی.ز بۆ دەستەبەرکردنی ئیش و کارێکی شیاو چوومە شاری دێهلی. ڕۆژێک لە شەقامدا لە باسەکە دابەزیم، دەستم نایە گیرفانم و ئاخێک لە ناخی دڵمەوە هەڵقوڵی.
دز ، ئەو نۆ(۹) ڕووپییەی لە گیرفانمدابوو لەگەڵ نامەیەک کە بۆ دایکمم نووسیبوو لێی دزیبووم.
لە نامەکەدا نووسیبووم دایکی دلۆڤانم من ئیشەکەم لەدەست داوە و ئێستە بێکارم و ئەو مانگە ناتوانم بڕی ئەو پەنجا(۵۰) ڕووپییەی کە هەموو مانگەکان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانت بۆم دەناردیەوە؛ بینێرمەوە.
چەند ڕۆژبوو نامەکەم لە گیرفانیدابوو، بەڵام پارەی پێویست بۆ پۆستکردنم نەبوو و ئێستاکە دز، ئەویشی ڕفاندبوو.
نۆ(۹) ڕووپییە پارەیەکی زۆر نەبوو، بەڵام بۆ کەسێک کە ئیش و داهاتێکی ئەوتۆی نەبوو؛ بایخی نۆهەزار(۹۰۰۰)ی هەبوو.
ڕۆژەکان تێپەڕ دەبوون و من بێکار.
ڕۆژێک نامەیەکم لەدایکمەوە پێگەیشت، لە کردنەوی پاکەتی نامەکە دەترسام، دەترسام دایکم ئەمنی بەهۆی دەستەوستانی لە دابین کردنی بژیوی ژیانی لۆمە وسەرکۆنە کردبێ. هەرچۆنێک بوو نامەکەم کردەوە و سەرم سوڕما؛ دایکم نووسیبووی حەواڵەی (۵۰)ڕووپییەیی تۆم پێگەیشت. چەندە مرۆڤێکی مەزنی، سەرەڕای ئەوەی ئیش و کارەکەت لەدەست داوە بەڵام دیسانیش پارەت بۆناردوومەوە؛ لەخۆبوردووییت بەڕاستی جێگەی سرنج و سەرسوڕهێنەرە و گەلێکیشی نزا و پاڕانەوەی بەخێری لەخودای مەزن بۆکردبووم.
کاس و گێژ سەرم سوڕمابوو کە کێ ئەو پارەیەی بۆ دایکم حەواڵە کردبوو.
چەندڕۆژ تێپەڕبوو و وڵامێکم نەدۆزییەوە هەتا ئەوەیکە نامەیەکم پێگەیشت.
لە نامەکەدا نووسرابوو :
من نیشانی ماڵەکەتم لەپشتی نامەکەی دایکت وەرگرت، (۴۱) ڕووپییەم لە(۹) ڕووپییەکەی تۆ زیادکرد و بەو نیشانییەی لە پشت نامەکەبوو، حەواڵەم کرد.
من دوای ئەوەیکە پارەکانتم دزی، نامەکەتم کردەوە و دایکی تۆم وەک دایکی خۆم هەڵسەنگاند. بیرم کردەوە جیاوازییەک لەنیوان دایکی تۆ و مندا نیە. لەبەرەخۆمەوە گوتم، بۆ دەبێ تاوانی برسیەتی دایکی تۆ بەشان هەڵگرم؛ هەر بەوهۆیەوە بڕە پارەی پێویستی دایکتم تەواوکرد و بۆم نارد.
من ئەوکەسم گیرفانی تۆم بڕی، بمبوورە.
هێندێک جار شەڕافەتی دزەکان زیاترە لەوکەسانەی پێشماری مرۆڤایەتین
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️

ئۆردوغان و فرمێسکی تێمساح ، لەو لاوە بۆ غەززە دەگری و لەولاوەش خەریکە شەیتان ئاسا ڕۆژ ئاوای کووردوستان دەسووتێنێ و دانیشتوانی وە دەردەهاوێت
@s_Aloot
@s_Aloot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەر کەسێک کە ویستت دۆستایەتی لە گەڵدا بگری ، لە پێش دا بزانە ڕەفتار و هەڵس و کەوتی لە گەڵ ئاژەڵە ماڵی و کێویەکان دا چۆنە
Forwarded from قادر
لێکچوونی حیکایەتی شوانەکان و
وئەوڕوی خەڵقی غەززە
برادەرێک دەیگێرایەوە کە ساڵێک لە گەڵ ئامۆزایەکم شوان بووین ، ئاموزاکەم جەعێڵ و منیش مێر منداڵێکی دوازدە سێزدە ساڵە بووم ، نێوانی گوندەکەی ئێمە لە گەڵ کوندەکەی هاوسێمان شیوو دەڕڕەیەک بوو ، بە هۆی ناکۆکی نێوان شوانەکانیان نە ئەوان بۆ یان هەبوو نە ئێمە کە سنووری خۆمان بپەڕێنین .و نێوان ببەزێنین
دەڵێ ڕۆژێکیان لە ناکاو کەرتێک بزنی ئێمە ئەو بەر کەوتن و ئەوان دەستیان بە سەرداگرتن و نەیانهێشت بێنەوە بەری خۆمان ، ئەوانیش دوو کەس بوون ، ئامۆزاکەم گوتی بچۆ بیانهێنەوە ئەگەر شتێکیان لێکردی خۆمت لە سەر بە کوشت دەدەم ، هیچ غەمت نەبێ ، منیش بەو وتانەی ئەو ورەم بەرز بۆوە و چووم ، ئەوانیش خویان لێ ڕاستاو پاستا کردم و یەکیان توند گرتمی ، ئامۆزاکەم هاواری کرد ئەگەر پیاون کوتەکێکی لێدەن بزانن چیتان بە سەر دێنم ، یەک لەوان توند گۆپاڵێکی ئاراستەی نێو شانانم کرد و توند بەخۆم زیڕاندم ، ئامۆزام فەرمووی ناوەڵڵا ئێوە کوتەکێکی دیکەی لێدەن ئاخۆ چیتان لێدکەم و تۆز تەکێنێکتان تێدا دەشکێنم ، هەمیس گۆپاڵێکی دیکەیان گەیاندمێ و نرکەیەکم لێ هات ، جاری سێهەم ئامۆزام خوێنی هاتە جۆش و گوتی یەک کەمە دوو کەمە سێ خاتر جەمە ، ناوەڵڵا ئەم گورزەی بگەیێننێ ئەو جار خۆتان دەبیننەوە ، بە خوا تف لە دەستان و بە هەموو هێزی خۆیان گورزی سێهەمیان خەڵات کردم ، ئامۆزامژبۆ جاری چوارم گوتی ئەگەر ...... منیش زانیم کە ئامۆزام خەریکە ناڕاستەوخۆ دەمکوژێ و شەهیدی دەستی گۆپاڵم دەکا، لە دەستیان خۆم ڕاپسکاند یان ڕایی کرد و هەڵاتمەوە بەری خۆمان ، جا کە گەیشتمە وە خزمەت ئامۆزام و گوتی ناوەڵڵا با ئەم جارەی لێیاندایە وەگۆپاڵ ، نەمهێشت تەواوی کاو گوتم هیچت پێ نەدکرا و من بە گۆپاڵی جورم شەهید دەکرام و تەواو .
لەوەی ئەمڕوش کە بە سەر دایشتوانی غەزز ە دێ زۆر لە حاڵی ئەو شوانە دەچێت ، وەک دەبینین عەرەب و ئەوانی دیکەش زۆر نیگەرانن و ناوە ناوە هەڕەشێک دەکەن و فرەتر لە هەورێکی پڕ گرمەی بێ باران دەچن ، داوای خۆڕاگری خەڵقی غەززە دەکەن لە بەرانبەر سایۆنیزم و هێزی جوولەکە و بەڵێنی پشتیوانی کردنیان دەدەنێ و هیچیش دیار نییە و ڕۆژ بۆ ڕۆژ ژیانیان سەختتر و ئەستەمتر دەبێت ، زۆرتر شەهید و بریندار دەبن وماڵ وحاڵیان وێرانتر دەبێت .

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەر بژی مام حاجی شوکرانە بژێری هەرلە خۆت جوانە ، خوا هەزار ئەوەندەت داتێ ، ئەویش نەک بۆ سواریە بەڵکوو لە سایەی بەرەو پێش چوونی زانستی سەردەم بۆ وەدەست هێنانی (خط تولید) واته هێڵی بەرهەم هێنانی بیلا هەموو شنێک عەنبەر نێسارا (تەرسە قولە) کە ئێستا نرخێکی باشی تێپەڕاندووە ، پێویستە لە ئەدەبیاتی ڕۆژانەی کورد ئەم ڕستە بسڕێتەوە کە دەیانگوت فڵان شت هێندە بێ قیمەتە تەرسێک ناهێنێ ، تەرس ئێستا باڵا نشینە و قەدری هەیە و لێرەو لەوێ نایبینیەوە کە فڕێ درابێ هــــــــــــــــــــــــــــا!!!!!!!︎!!
@s_Aloot
@s_Aloot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتە بێژی ڕێکخراوی حەماس لە وەڵامی هەواڵ نێری BBC کە پرسی بۆ ئەم هەموو کوژراوە لە خەڵقی سڤیل و مەدەنی چ پاساوێک دێننەوە ، میکڕۆفۆنەکەی فڕێ داو وڵامی ئەم پرسیارەی نەدایەوە
@s_Alot
@s_Alot
مامە خەمە
بەبێ شک بەسەرهاتی مامە خەمەتان بیستووە کە گوایە لە ئاواییەکی ئەم کوردەواریە دا زەمانی زوو دەژیا ، هەستی مامە خەمە وەها بوو دایمە وەک مامە سەعەی ئۆغەڵ دەگریا و بۆ چکۆلەترین و کەمترین گرفت و کێشەی ئاوایی خەم و خەفەت دایدەگرت و نان و ئاوی لێ حەرام دەبوو ، لەنێو ئەم هەموو شەووڕۆژانە دا بەیانیەک لە خەوێ ڕاست بۆوە و هەرای کردە کابانی ماڵێ دا نان و ماستێکم بۆ بێنن ، شکور وادیارە ئەمڕۆ ئاواییەکەمان هیچ گرفتێکی نەبووە ، هەرلەو قسانە دابوو منداڵێک هاتە ژورێ و گوتی مامە مامە کەرەکەی ماڵێ سۆفی حەوڵای جاشکی بووە ، مامە حەمە دەستی بەرز کردەوەو گوتی ئەلحەملای ئەلحەملای ، منداڵەکە گوتی مامە بەڵام جاشولکەکە کلکی نییە ، مامە خەمە بە سەری خۆی دادا و گوتی لایبەن نانەکەم لێ بوو بە قوززەڵقورت . ئاخر چۆن وادەبێ و ئەگەر زەمانێک کەوتە قوڕێکەوە دەست بە کوێی بگرن ئەگەر کلکی نەبێ .
داخەکەم ئێمەش لەم ڕۆژگارە دا بە هۆی هەواڵی تەلەفزووێن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بووینە مامە خەمەو هەر دەمە و هەر ساتێک خەفەتێک بەرۆکمان دەگرێت و ڕێک بووینە مامە خەمەی ڕۆژگار .

کاتێک فیلسووفێکێ عەرەب ئاوا بیر دەکاتەوە ، هەر تاکێکی کوردی خاوەن شەرەف دەبێت ئەوە بزانێ کە تا ئەوەی ماڵ پێویستی بێت بە مزگەوتێ حەرامە
@s_Alot
@s_Alot
📖 #وانەکانی_مێژوو
مامۆستا #سەعید_ناکام ئەڵێ:
کاتێک سوپای ڕووس ناوچەی موکوریانی داگیر کردبوو، سەید حسەین چونکە ڕووسی و فارسی و تورکی جوان دەزانی ببووە دیلمانج لای فەرماندەی ڕووس.
ڕۆژێک ئەفسەرێکی عوسمانی گیرابوو، لێی دەکۆڵدرایەوە و من قسەکانیم وەردەگێڕا.
فەرماندەی ڕووس لێی پرسی:
هێزی سەرەکی ئێوە چەندە و لە کوێیە؟
ئەفسەرە تورکەکە کوتی:
«ئیمە لێرە هێزێکمان نییە، تەنیا چەند ئەفسەر و جەندرمەین و هەندێ مەلای پیاوی خۆمانمان لەگەڵدایە، هاتووین بەناو ئیسلامەتی و خەزای کافران کوردەکانی ئەم ناوچەیە بورووژێنین و بە گژ ئێوەیاندا بکەین تا بتوانین پێشی پێشکەوتنتان بگرین، ئەم ورووژاندنەش بۆ ئیمە لە قسە بە ولاوە هیچی تێ ناچێت»!
فەرماندەی ڕووس گوتی: « ئەدی بیر لەوە ناکەنەوە کە ئەم خەڵکە بە بێ چەک ناتوانن بۆ ماوەیێکی درێژ ئیمە ڕابگرن و پاشان خۆیان تێدا ئەچن».
ئەفسەری تورک خێرا گوتی: ئەمە بۆ ئێمە بایەخی نییە، ئێوە دوژمنن و کوردەکانیش نەیارن، لە هەر لایێک بکوژرێ سوودی ئێمەی تێدایە!
📚لە کتێبی بیرەوەریەکانی "#سەعید_ناکام"، وەرگیراوە.
سیاسەتێکی سەر کەوتوانەی ڕژێمی ئاتاتورک لە پێناو مانەوەی ئیمپراتۆریەکەی کە لە ئێستا دا ئوردوغان لە جێی خەلیفەی عوسمانی دانیشتووە بەڵام کاتێک بە ڕەسمی وتار دەدات دایمە وێنەی ئاتاتورکی لە سەر سەر داناوە .
ئەمەیە چەواشە کاری مەزن لە پێناو بەرژەوندی خۆیان دا ، ئەوان بوونی دەیان ملوێن کورد نەدیدە دەگرن و حاشای لێ دەکەن و پاساوی شەرعی وئایینی بۆ دێننەوەو کاتێک کوردێک پڕکێشی و داکۆکی لە بوونی زمان وگەل و ئاخ یان خاکی خۆی بکات بە کافر و زەندیق و وڵات فرۆش لە قەڵەم دەدرێت .و زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەبڕدرێتەوە .
@s _Alot

تێڕوانینێک لە دەلاقێکی جیاوەزەوە
بە بێ شک مادیات و پوڵ وپارە ئەگەر وەک مرۆڤ کە هەموو لایەنێک لێک دەداتەوەو چاوەدێری هاوسەنگی نێوان کەسایەتی و پلەی بەرزی مرۆڤەکان لە نێۆ هەموو بوونەوەرەکاندا دەکات ڕۆڵی سەرەکی نییە و پارە کەرەستەو ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی تەندروست ، لەم ڕوانگە دا مرۆڤ لە ژیانی دا ئەو کەسانەی کە تەنیا خاوەن ماڵ ودارایین وەک پلە یەک لە کۆمەڵگا دا سەیر ناکرێن . بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت و بێ درۆو دەلەسەو موجامەلە لەم سەردەمە داپێویست بە ئاماژەیە ئەوەیە کە پێوەری یەکەمی ڕێزدار بوون پوڵ و دراوەو ئەو وتە فارسیە بایەخی نەماوە کە دەڵێ :
خردمند قدر بیند و بر صــــــــــــــــدر نشیند ، هەر بۆیە واچاکە ئەو ڕستە بۆ ئەوەی لەگەڵ بارو دۆخی ئەم سەردەمە بگونجێت دەبێ ئاوا دەسکاری بکرێت :ـ
دولتمندیا ثروتمند قدر بیند و بر صدر نشیند
جاکاتێک کە کۆمەڵگا بە گشتی ئەوە تێڕوانینی بێ ، زۆرینەی تاکی کۆمەڵگا بۆ بەدەستهێنانی پارەو دراو هەر مەرز وکەوشەنێکی ناشیاوو قێزەون تێدەپەڕێنێت و لە هیچ کردەوەیەکی نا شیرین خۆنابوێرێ و خۆی بەدار وبەرد دا دەدات بۆ ئەوەی دراوو پارە بەدەست بهێنێت . لێرە دا ئەو وتە شیرینەی مام عەزیزی ڕەحمەتیمان بیر دێنێتەوە کە زۆربەمان دەیزانن و ئەویش ڕستەی [هەر وەدەست کەوی] . کەش و هەوا بۆ ژیانێکی شیاوی مرۆڤ لەکاتێک دا کەزۆرینەی کۆمەڵگا لە سەر ئەو بڕوایە بێت و پێوەرەکەی بۆ هەڵسەنگاندنی کەسەکان بەو جۆرە بێ دەبێ بڵێین زۆر سەختە بە تایبەت بۆو کەسانەی تۆزێک و چیزێکیان لە کەڕامەت و مڕۆڤایەتی تێداماوە .
بە هیوای گەیشتنی کۆمەڵگا بۆو ئاستەی کە مرۆڤ بە مرۆڤ بوونی خۆیەوە شانازی بکات و پلەو پایەی خۆی بناسێت ، فەرهەنگی بگاتە ئاستێک کە ببێتە سەرقافڵەی گەلانی گەشەسەندوی ئەم سەردەمە لەو بوارەدا، ئاممین

گه ڕانەوەی هەموان بۆ لای خودایە
بە داخ وکەسەرێکی زۆرەوە هونەرمەند کاک خدر ڕەش ئەحمەدی لە شاری مەهاباد ماڵ ئاوایی لە ژیان و کۆچی دوایی کرد ، وەک دەزانین ئەو هونەرمەندە خزمەتێکی بەرچاوی لە نومایش و کاری شانۆیی کرد و بۆ ڕۆژ وساڵ عەیامێکان بزەو پێکەنینی خستە سەر لێوی دەیان هەزار ئەندامی ماڵە کوردی هاوزمانی خۆی ، بەداخەوە چەند ساڵێک بوو تووشی نەخۆشی دڵ وکەم ئەندامی و لە دەست دانی جووڵەی لایە ک لە جەستەی ببو .
حه دیسێک لە پێغە مبەر دەگێڕنەوە کە ئەفەرموێ :
مَن سَرَّ مومناََ فقد سرَّنی ومن سرَّنی فقَد سَراللهَ
واته کەسێک دڵی ئیماندارێک خۆش کات دڵی من خۆش دەکات و کەسێک دڵی من خۆش کات خودای شاد دەکات .
بە ئاماژە بەم فەرموودەیە لە خودای مەزن داواکارین کە خدر ڕەش ئەحمەدی(مامە حەمە مەهابادی) بە بەهەشتی بەرین شاد بکات ئیشاڵڵا

یادی کۆچ کردو کاک خزری ڕەش ئەحمەدی بە خێرێت و جێگا و ماوەی بەهەشت بێت ئاممین
@s-Alot
@s-Alot