سریوەی ئاڵۆت/Alot
333 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
٭ ئینتێڕنێت٭

ئینتێڕنێت کە بە واتای پێوەندی کامپیۆتێڕگەلی هەموو جیهان بە یەکەوەیە، جیهان و ژیانی مرۆڤی سەر گۆی زەوی گۆڕیوە بە چەشنێک بەم چارەکە سەدە مرۆڤ پتر لە لەو چوار ملوێن ساڵەی مێژووی کە هەیەتی لە باری زانست و کەڵک وەر گرتنی لە زانست بۆ ئاسوودەگی سوودی لێ بینیوە ، مرۆڤ توانیویەتی سروشت بە هەموو ئیمکانات و ئەوەی هەیەتی وەک ئەسپێکی دەستەمۆ ڕامی بکات و بەهرەی لێ وەرگرێ ، بەم هەموو بەرهەم وداهێنانە دەبینی مرۆڤ دانامەزرێ و ئاسوودە نابێ و ناحەوێتەوە و هەر گێژ وخولان دەخوا و دەڵێی بە دوای شتێکی ون بوودا دەگەڕێ ، ئینێڕنێت هۆکارێکە بۆ ئەوەی مرۆڤ زیاتر هەست بەوە بکات کە شتێکی لێ ون بووە ، ئینێڕنێت لە گەڵ ئەو هەموو قازانجەی کە هەیەتی لە لایەکی دیکەوە بۆتە هۆی ئەوەی کە خانەوادەیەک تەنیا بە جەستە لە ژێر بانێک دا بە یەکەوه بژین ، جا ئەم دیاردەیە ڕۆژ بۆ ڕۆژێ پتر دەردەکەوێ و لەوانەیە لە داهاتوو دا شیرازەی پەیوندیە کان لە خزمایەتی و هاوماڵیەتی وهاو گوندی و هاوڕێیەتی و.... یەکجار لێک هەڵتەکێنێ و ئەوکات مرۆڤ هەست بکات تازە چەرمەکە ئاو بردوویەتی ، خۆ بازێک لە بیرمانە لە دێیەکی وەکوو ئاڵۆت لەوەرزی زستان دا تێکڕای خەڵکی گووند لە سەر بانێک کۆ دەبوونەوەو تام و چێژێکی تایبـەتی بوو ، ژیانێک لەو پەڕی ساکاری دا ، داهات کەم بەڵام دڵی دانیشتوانی گوند خۆشتر و فراوانتر بوو ، شەوان بێ شک بنەماڵێک یا میوانیان بوو یان بۆخۆیان دەچووونە شەو نشینی
بەڵام ئێستا بڕوانە ئاڵۆت کە بەم وەرزی زستانە دانیشتوانی هەریەکە لە قوڕنێکه وە لە بەر خۆیەوە موبایلێکی بە دەستەوەیەو جاری وایە قاقا پێ دەکەنێ ، جاری وایە تووڕە دیارە و جاری واشە له سەر خۆ دەگری ، ، لەم سەردەمە دا مرۆڤ بۆتە دیلی دونیای ئینتێرنێت و لەوانەشە ساڵ بۆ ساڵ گرفتی زیاتر بێت ، کەوا بوو دەبێ بە تاریفی ژیانی خۆش دا بچینەوە کە ژیانی خۆش بریتی نییە لە ئاسوودەو ڕەحەت بوون بە جەسته ، زیندانیەک ئەگەر هەمو
پێداویستیەکی بۆ دەستەبەر کەن هەرگیز پێی دڵ خۆش نییە ، چوونکە دڵی دەڵێ شتێکی لێ ون بووە ئەویش‌ئازاد بوون و بە ئازادی ژین بە سەر بردنە ، ئینتێڕنێت زیندانێکی گەوره ی بە قەدەر هەموو جیهانی بۆ بەکارهێنەرانی دروست کردوە ، ڕۆژ بۆ ڕۆژ یش زیندانه کە گەورەتر دەبێ قەفی زنجیر و پێوەندەکانی ئەستوور تر دەبن لە کۆتایی دا وا چاکە ئەم ڕستە کوردیە جوان و کۆنەتان بیر بێنمەوه کە دەڵێ:

کوێ خۆشە لە دونیایەدا؟
دەڵێ ئەو جێیەی دڵ لێی خۆشە
@S_Alot
"" خۆشم دەوێی ""

خۆشم دەوێی
وەکوو زەردەخەنە بە لێوی ئاڵەوە
وەکوو چاو بڕکێ و گۆشەنگا
بە چاوی کاڵەوە
وەکوو گەڕی هەڵپەڕکێ
لە دەستی دۆی گەردن بە خاڵەوە
سوخمە لەبەری
کۆڵوانە لە کۆڵی
شەدە لە سەری
بە شاڵ و دەسماڵەوە
خۆشم دەوێی بە سەر و ماڵەوە

خۆشم دەوێی
وەکوو شێعری "مەحوی"
وەکوو غەزەلی لە لوتکە "نالی"
لە "خاکوخۆڵ"ی "دەشتی شارەزوور"ەوە
وەکوو بەهار،سەوز
وەکوو نەورۆز
بە مەشخەڵ و چلوورەی نوورەوە
وەکوو سەردانی لە ناخافڵی
یارێکی زێدە ئازیز
لە ڕێگەیکی دوورەوە
خۆشم دەوێی بە غروورەوە

خۆشم دەوێی
وەکوو پیاسە
لە شەقامی "وەلیعەسر"ی "تاران"
وەکوو گەڕان
لە ناو باخچەی هەناران
وەکوو چێژی مەلەیەک
لە "زرێواران"
دەمەی ئێواران
وەکوو کۆڕی شەونشینی جاران
لە بەر کورەی داران
خۆشم دەوێی وەکوو بەختەباران

خۆشم دەوێی
وەکوو نامەکەی "نالی" بۆ "سالم"
وەکوو وانەکانی "پەشێو" بۆ مناڵان
خۆشم دەوێی پاک
وەکوو خۆشەویستی ساڵان
خۆشم دەوێی
سادە و ساکار
بە هەرزان بە تاڵان

م۰قادر پوور=نزا ۹۹/۱۰/۱۹
@S_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئایا ئەم مۆسیقا ودەنگە بڤەیە و بێ دینیە ؟ دەبینین کە ئەم خاتوونە بە تەمەنە چەندە بە سۆزەوە دەچریکێنێ ، دیارە ئەوە دەر بڕینی هەستی خۆیەتی کە بەرامبەر بەو ژیانەی لەم دەشت و دەرە خۆش و ناخۆش تێیپەڕاندووە ، هونەری ئاواز ( نەک هونەری جڵف) بەشێک لە ژیانی مرۆڤە ، بێ شک داستانی گاور بوونی شێخی سەنعانتان بیستووە کە بۆوەی کچە گاورێک ببێتە هاوسەری دینەکەی گۆڕی و لە ئیسلامەوە ڕووی کردە گاوری ، کاتێک موریدەکانی ئەمەیان بیست خەم دایگرتن و یەکێکیان پێشنیاری دا کە با بچینە ئەوجێگایەی شێخی لێیە و لەوێ کۆڕی نەواو زیکر و دەف و سڵاوات بە دەنگ و سۆزەوە دامەزرێنین بەڵکوو بێتەوە سەر دینی ئیسلام ، ئەوە بوو کە وایان کرد و شێخ بەم نەواو سۆزە هاتەوە سەر خۆو گەڕایەوە لایان ، مام هێمن لە دێڕە شێعرێک دا ئاماژەی پێدەکاو دەڵێ:
شێخی سەنعان بۆ کچە گاورێ لە ئیسلام وەرگەڕا
من بۆ کچە شێخێکی وەختە پەژیوان ببمەوە

بەڵێ هوونەر واتە نواندنی هەست و سۆزە بەرامبەربە سرووشت ، وەتەن ، ئایین ، گراو ، کەس وکار ، ژیان و مرۆڤی دەوروبەر . کەوابوو هوونەرێک کە لە خزمەتی بێر وباڕی پیرۆز وسەلامەتی ژیان و سوڵح و ئاشتی و هێمنی دا بێ جێگای بایخ پێدانە .
@S-Alot
ئازادی و وشیاری مرۆف پاڵپشتی یەکترین ، هەرچەندە مرۆڤ ژیرتر بێ ئازادترە.
زیندان بەرو بوومی نەزانی مرۆڤە
وتەی ئاشوو
@S_Alot
" ئاڵۆت ۱ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

"زیارەت"انت دەستگیرانمە
سەرپەنای باو و باپیرانمە

فاتیحای من بۆ کێل بە کێلی بێ
بۆ کارت داوەتی چاوم خێلی بێ

گەر لە من پرسی سەیرانگایە خۆی
خۆزگەم بە وانەی لەوێ خەوتوون بۆی

بە بەردی " قانگێ " قەبرم داپۆشە
مردن لە باوەش تۆ دا چەند خۆشە

" ڕەزەوێرانت " هەر ئاوەدان بێ
لە " ناوبریتانت" کوتەی لەلان بێ

گڵێنەی پڕ لە بنێشتی جوان بێ
هەم دارەبەنی ون لە قەزوان بێ

سوێندم بە شاخی " تۆفیقە ڕەش"ت
بە " دارەپان" و " شیوێ خڕێشت"

بە " شاخە ڕەش" و هەم "هوڕە ڕەشت"
تۆ دەوڵەمەندی، یەجگارە بەشت

"گردەڕەش"ی تۆ ڕەشی لێنایە
"کانی بۆگەن"ت گوڵاوی لایە

"بریتە چکۆل"ت ماچ باران ئەکەم
"ئاڵۆت"م گوڵم ، هەی باوانەکەم

گەر بۆ کانییکەی بریتت بڕکەم
دەبێ چاوانم لە سەیرت پڕکەم

گوێ لە قاسپەی کەوانت دەگرم
لە بەر چریکەی مەلانت دەمرم

بە دیمەن جوانی کڵەوی وەک کەڵکت
چاوم ڕوون وەبن ،ببینم مڵکت

م۰قادر پوور=نزا
درێژەی هەیە ......
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دوونیا به خه مان پێک نایە نا ماڵتە ، دونیات بە گوریسێکی کورت لە کۆڵێ ناوە ، قاچ ڕاوەشێنە ، ئەوەیە توتنێ خۆن !😀😀😀
@S-Alot
"ئاڵۆت ۲" ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

جا زەماوەند بێ لە "چەتۆربایی"
منیش داوەت بم، بچم بۆ شایی

بووکەخان بکەن لە ئەسپێ سوار
دارودەستەی بووک بیگرن حەوسار

بە سەر بووکێ دا پووڵی هەڵاوێن
یا وەکوو نەریت، سێوێ بهاوێن

لە سەر "بەستێ"وە بگرم لەنگەرێ
ورد ورد ورد وەبم،لەم بەر بۆو بەرێ

لە جێ پردەکەی " شەم و شەمزینێ"
هەتاکوو شەلیەی "ڕەسووڵ زێڕینێ"

ئاوێنەی جوانی "بەستێ"یە "بەحر"ت
سپی پۆشی کرد کەڵکی وەک بەفرت

درێژەی هەیە .......

م۰قادرپوور=نزا
@S_Alot
" ئاڵۆت ۳ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭


بۆی دابنیشم ڕوو بە ڕووی " پردێ"
ئارەقان بسڕم بەو شەماڵەی دێ

شەپۆلی " کەڵوێ"ت بە چاوان ببڕم
بەرەو ئاوایی مەلاسا بفڕم

"قوڵێ هەرمێیان" کانی و ئاوەکەی
بکەم بە جێژوان تا سەرچاوەکەی

قووڵ قووڵ بڕوانم بۆ " قوڵێ سواڵەتان"
خەیاڵ بنێرم بۆ " ناوبریتان"

لە "دێ کۆن"ەکەت کەمەوە یادێ
بۆ " چاکەسوار"ت بەرم من دادێ

بۆ زیانێ گەیوە بە " دۆڵێ زیان"ت
بۆ ژیانێ ون بووە لە "سەرکەندان"ت

ئەوجا "کاڕەزان" دەکەم بە جێژوان
یادی بەخێرێ چەند بوو ئاوەدان

قەت لە تەماشای دیدە تێر نابێ
دڵ لە سەیری ئەو قەت قەت پیر نابێ

چ کانییە سارد بوو " کانییە ڕەزان"
کە دەتخواردەوە کەللەی دەتەزان

یا کانییە " زڕمێو" ،بۆ قەڵبەزەی سۆز
بەردەبۆە سپی، دەبووە تەپ و تۆز

درێژەی هەیە .....

م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
"ئاڵۆت ۴ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

دەچمە بن گوێی "کۆڵەویتە"وە
پرسیارم هەیە وەڵام باتەوە

بەس خەڵک کاس کە،خۆتی لێ تاس کە
درۆ مەکە ڕاس کە، ڕایە کار خاس کە

بەڵێ پرسیارم پرسیارێ ناسکە
ئاسکی یا باسکی؟ جوانم بۆ باسکە

لوول بم سەرەوخوار بۆ "بن بریت"ێ
لای "میرزا رەحمان" وەهۆنم بەیتێ

بە سەر باسکی دا وا هەڵدا بڵێ
هەر کەس دیبێتی،بڵێ وابوو بەڵێ

بە چ زمان بکەم ئەمن تاریفی
"ئەستێرە گەورەی ئەحمەد مارفی"

"ڕەشید"م"مەحموود"حاجی دوو بە دوو
"حەمەی مام عەزیز"هەم " وەستا مەحموو"

ئێواران کۆڕیان لە وێ گەرم بوو
بڕیار باسکەییان لەوێ دەردەچوو

هەر کە دەبۆوە نۆباوێ " باسکی "
"کاکە حمەد" هەڵی دەکردن باسکی

دەهات لە ژێڵدا زۆر بەخۆ شایی
بێڵ ماڵی دەکرد "جۆیە ئاغایی"

درێژەی هەیە .....

م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
" ئاڵۆت ۵ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

لە دەستم پەل بوو وا مەلی دڵم
بۆ ئۆقفەکەی "ڕەسووڵ زێڕینی"گوڵم

چوو لە بۆ ساتێ بێ بە میوانی
لە لای دانیشێ و بێ دەست لەملانی

لە بن کەپرەکەی بگرێ وچانێ
لە سەر "قولەتێنێ"بچڕێ سترانێ

زەویە "کێویلێ" و هەم "کاڕووشاوی"
بەسەرکاتەوە و ڕوون وەبن چاوی

یادێ کاتەوە هەم لە " خولە پاڵە"
"حەمە ئاڵۆتی" و جێیان بەتاڵە

" جۆیە پاشینکەی " پێوم بە چاوان
لە " پشکانییە" دیدەن کەم باوان

ئاوێ بەروەدەم لە " قووڵەمڵکێ"
تەماتان بچنم تا لێی بێ دەنکێ

درێژەی هەیە .....

م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خولەکێک ڕامان لە کردنەوەی دەرگای ماشێن بۆ وەرگرتنی پەند تاکو لە نەخافڵ نەی کەنەوە
دیاری کاک موحەممەدی ئەشڕەف لە سابڵاغەوە بۆ کاناڵی سریوەی ئاڵۆت
@S_Alot
"‌ ئاڵۆت ٦ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

بە " گڵینجان"ێ سەرێ بسپێرم
بۆ بەسەرهاتی گوێ ڕادێرم

چها نووکەپاچ لە سینگم درا
گڵی چەن تەنوور لێم هەڵکەندرا

هەرچەن جەرگ و دڵ هەمووی هاتەدەر
بەڵام تەسلیم بووم من دەستەونەزەر

بە کلی "کاوڵان"ێ چاوان بڕێژم
بۆن و بەرامەی بەهار هەڵمژم

"داەبەن تەکیە" تێر تەژاشا کەم
پۆلە قەبرەکەی قەت لە بیر ناکەم

عەسرە چایەکی بەرمە " زینەڵێ "
لە بن بییەکەی دانیشم چەلێ

لەسەر بانەکەی " فەقێ سەن"ی شەو
چاوان خومار کەم بە شەڕاوی خەو

بلاوێمەوە بە شنەبای دەم چەم
ئەوجا بشمرم بۆم مەگرن ماتەم

گەر بواری نەدا " نێو قەڵاتان"ێ
ناچارم دەچمە " بەردە جۆلان"ێ

باش لێدەنیشم بۆ "مێرگەسیرێ"
چ کەیفێ دەدا نان و پەنیرێ

لە لای"کا کەریم" ڕوو خۆش و دڵ تەڕ
لە حاندی خەفەت دڵ و گوێی کەڕ

بۆ نیوەڕۆیە بچمە " بێدەگە"
لە هەنگوین و ڕۆن تا دەبا گەدە

بە نانی گەرم بخۆم بێ شەرم
بەرەو "مێرگان" و "زێوە" بێم نەرم

سەرێکیش بچم بۆ " کەلتەوەن"ێ
"حاجی ساڵە"کە شەنێ بکا شەنێ

بەسەرکەمەوە " حاجی ژنە نوسرەت"
لە لای ویش وە خۆم چایە ببە لەزەت

درێژەی هەیە ......

م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌

☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە

کۆچی دوایی :
پور شەرافه ت ، خێزانی خوالێخۆش بوو ڕەسووڵ چاوڕەش

📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: ‌...


دایکی به ریزان
کاک ابوبکر چاورش
داده فاطمه وداده مریه م



🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌


@S_Alot
هه لقه ندنی قه بری پورشه رافه ت
10:37
زیاره تی قولئ هه رمی یان
"ئاڵۆت ۷ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭

ئەوجا ڕوو کەمە لای " ئاوەژاڵ "ێ
لە دەرگایان دەم، بکەم ماڵە و ماڵێ

لە "باشاغا"یە و لە "جۆیە ژووروو
بچمە پاراوان ئەگەر نۆباو بوو

لە "" قەیسیە ڕەش"ێ بینم "مام برایم"
بە دەمیەوە بێ سیگارێ دایم

میراو بم شەوێ لە " سۆیی بەکری"
نەهێڵم هیچکەس ئاویان لێببڕی

وا "میرزا ڕەحمان" دەدا هەواڵێ
ماڵ و پیاوتان بچنە جۆماڵێ

لە "بناوان"ەوە تا " سەرین ئاشی"
شیوماڵی بکەن زۆر زۆر بە باشی

ئاو کەمن کاکە میراوێ دەگرین
بەراتەکەشی بە سەعات دەبڕین

دەیکەینە نۆباو ئەوجا بێ نوقسان
توتن و تەماتە لە خەمێ ڕەخسان

درێژەی هەیە .......

م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot