" ئاڵۆت ۸ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭
ئەوجا با بازدەم بچمە " قەڵات"ێ
"بریت" جێبێڵم بۆ چرکە ساتێ
یەکبین "بەرانبەر" بە چاوان وەخۆم
بە قوربانی کەم هەم من و هەم خۆم
"شیوی کونەڕێوی" بە فرمێسک پڕ کەم
جارێکی تر بێ، هەر وەکوو ئەو دەم
بسڕم فرمێسکی "شاخەکەی قەمچەی"
بۆ ڕێگای وەفا بشکێنم ڕەچەی
بۆ ڕایەکی تر بچمە " بەرسماقان"
بە قەولی دایکم لە بۆ خولخولان
بوخچەیەک شێعر وەک دەستە و دیاری
لە پشت ببەستم بچم بۆ " خواری "
جا لە " سەرچاوە "ی ببەم پارێزێ
بۆ کیتەڵە دۆی لە ناو کارێزێ
لە " حاجی خدر" کەڵەشاخ بگرم
ئەژنۆم بهەنجنێ دەردی لێ ببڕم
کاڵە لە پێ کەم بۆ " سوورە دۆڵ "ێ
یەکسەر نەوەستم هەتا "جێمۆڵ "ێ
درێژەی هەیە ........
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
ئەوجا با بازدەم بچمە " قەڵات"ێ
"بریت" جێبێڵم بۆ چرکە ساتێ
یەکبین "بەرانبەر" بە چاوان وەخۆم
بە قوربانی کەم هەم من و هەم خۆم
"شیوی کونەڕێوی" بە فرمێسک پڕ کەم
جارێکی تر بێ، هەر وەکوو ئەو دەم
بسڕم فرمێسکی "شاخەکەی قەمچەی"
بۆ ڕێگای وەفا بشکێنم ڕەچەی
بۆ ڕایەکی تر بچمە " بەرسماقان"
بە قەولی دایکم لە بۆ خولخولان
بوخچەیەک شێعر وەک دەستە و دیاری
لە پشت ببەستم بچم بۆ " خواری "
جا لە " سەرچاوە "ی ببەم پارێزێ
بۆ کیتەڵە دۆی لە ناو کارێزێ
لە " حاجی خدر" کەڵەشاخ بگرم
ئەژنۆم بهەنجنێ دەردی لێ ببڕم
کاڵە لە پێ کەم بۆ " سوورە دۆڵ "ێ
یەکسەر نەوەستم هەتا "جێمۆڵ "ێ
درێژەی هەیە ........
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
" ئاڵۆت ۹ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭
لە سەر تاتەکان "ئەستێر ئاغایی"
سەرخەو بشکێنم،نوێژم کەم دوایی
لای کا " موحەممەد عەبڵا زەریفی"
لێفەیێ بدروم بەڵام تاریفی
"پوور ئایشێ" بشێلێ تەشتە هەویرێ
بۆتی لە مل کا پەتە هەنجیرێ
ئەوجا لە " چایە " تێر وەخۆم چایی
گەر بۆ دیتنی، دڵ بدا بەرایی
تۆزێکیش لادەم لە بۆ " کۆگەڵ"ێ
لە هەنجیر و ترێ هەرچی دڵ دەڵێ
بە ئەندازەر خۆم من لەوێ بخۆم
لە " عەبڵاسوورە"ی دەست نوێژم بشۆم
لە گەڵ "پوورە خەج" بێمە دوانێ
لە بومی تێکا، باسووق گیرفانێ
بچمە خزمەتی "مەلا عەبدوڵڵا"
یاڕەببی دوور بێ لە دەرد و بەڵا
لە لای وەمێنی شەو میوانی بی
هێند سەی خۆش کا هەر حەیرانی بی
درێژەی هەیە .....
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
لە سەر تاتەکان "ئەستێر ئاغایی"
سەرخەو بشکێنم،نوێژم کەم دوایی
لای کا " موحەممەد عەبڵا زەریفی"
لێفەیێ بدروم بەڵام تاریفی
"پوور ئایشێ" بشێلێ تەشتە هەویرێ
بۆتی لە مل کا پەتە هەنجیرێ
ئەوجا لە " چایە " تێر وەخۆم چایی
گەر بۆ دیتنی، دڵ بدا بەرایی
تۆزێکیش لادەم لە بۆ " کۆگەڵ"ێ
لە هەنجیر و ترێ هەرچی دڵ دەڵێ
بە ئەندازەر خۆم من لەوێ بخۆم
لە " عەبڵاسوورە"ی دەست نوێژم بشۆم
لە گەڵ "پوورە خەج" بێمە دوانێ
لە بومی تێکا، باسووق گیرفانێ
بچمە خزمەتی "مەلا عەبدوڵڵا"
یاڕەببی دوور بێ لە دەرد و بەڵا
لە لای وەمێنی شەو میوانی بی
هێند سەی خۆش کا هەر حەیرانی بی
درێژەی هەیە .....
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
" ئاڵۆت ۱۰ " ٭نۆستاڵۆژی٭بیرەوەری٭
دەم دەنێمە دەم "حەسەنەباس"ی
هەڵدەگرم ئەوجا زوورە و داسی
بێ وچان دەچمە "زەویەدرێژ"ێ
لە گەڵ "مام سەعید" هەتا پاش نوێژێ
دروێنەی دەکەم لە سەرەو لێژی
بۆ نانی دەبێ ئارەق بڕێژی
بۆ گیا درونێ دەچمە "گیادروێ"
لەوێ بم شەوێ ئەگەر بۆم بلوێ
هەوای "گەڵوێڵک"ێ پاک و بێ گەردە
چەن دڵ بزوێنە، دەرمانی دەردە
ڕازاوەتەوە دیمەنی جوانی
چەن سوکنا بەخشە سروەی شەوانی
لە " دۆڵێ چاکی " چاکی دەباری
وەک بەهەشت وابوو وەرزی بەهاری
گەر پێیان دەگوت بە شۆخی و یاری
"دۆڵێ گەللۆران" لە "دۆڵێ خواری"
بەڵام دۆڵێکی لایق تاریفە
مەکۆی قسەخۆشی " ڕەحیم شەریف"ە
خۆزگەم بە وانەی وا ئاوماڵی بوون
حەیف بۆ وانە جێیان خاڵی بوون
درێژەی هەیە ..........
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
دەم دەنێمە دەم "حەسەنەباس"ی
هەڵدەگرم ئەوجا زوورە و داسی
بێ وچان دەچمە "زەویەدرێژ"ێ
لە گەڵ "مام سەعید" هەتا پاش نوێژێ
دروێنەی دەکەم لە سەرەو لێژی
بۆ نانی دەبێ ئارەق بڕێژی
بۆ گیا درونێ دەچمە "گیادروێ"
لەوێ بم شەوێ ئەگەر بۆم بلوێ
هەوای "گەڵوێڵک"ێ پاک و بێ گەردە
چەن دڵ بزوێنە، دەرمانی دەردە
ڕازاوەتەوە دیمەنی جوانی
چەن سوکنا بەخشە سروەی شەوانی
لە " دۆڵێ چاکی " چاکی دەباری
وەک بەهەشت وابوو وەرزی بەهاری
گەر پێیان دەگوت بە شۆخی و یاری
"دۆڵێ گەللۆران" لە "دۆڵێ خواری"
بەڵام دۆڵێکی لایق تاریفە
مەکۆی قسەخۆشی " ڕەحیم شەریف"ە
خۆزگەم بە وانەی وا ئاوماڵی بوون
حەیف بۆ وانە جێیان خاڵی بوون
درێژەی هەیە ..........
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌
☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە
کۆچی دوایی :
ئەحمەدی مجیدپوور(مەلامجیدی)
📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: ...
🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

" ئاڵۆت ۱۱ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭
لە " ڕەزی گەورە" ساڵێ سەپان بم
بە دایم و دەرهەم دەست بە قەپان بم
مێوژە مام برایمە بەری ڕەزم بێ
هەنجیرە سوورە مژدەی حەزم بێ
بەڵێ دراوسێ بم لە گەڵ " مام عەبڵا"
پێکەوە بچین بۆ بارە گەڵا
ساڵێکیش لەوێ لە لای شوان بم
لە "گردە چاڵ"ێ ئاغا بم ،خان بم
لە "چواریان"ێ دروێنە وان بم
خاوەنی خەنی خەلە و خەرمان بم
هاتەوە هاوین ئەمساڵیش دیسان
با وەڕێ کەوم بۆ " قوڵەسماقان"
لە پیرێژنەکەی " عەبڵا خەزەڵ"ی
گۆزەیێ بکڕم ،گۆزەیێ گڵی
هەر زرینگەی بێ، ئاوێ شەوی کا
دەستگیرانەکەم زۆر چاک کەوی کا
شەوێکی بچمە بەشێ "عەبالی"
لای دابنیشم، گوێ گرم لە حاڵی
بۆمی وەگێڕێ جا " وەستا کەریم"
کێیان جوان بۆی چوو،یا "مەلا رەحیم"؟
یا "مەلا عەبڵا" یا " مەلا ڕەحمان"
لە نوێژ دا وەدەی جواب سلام دۆستان
درێژەی هه یه ........
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
لە " ڕەزی گەورە" ساڵێ سەپان بم
بە دایم و دەرهەم دەست بە قەپان بم
مێوژە مام برایمە بەری ڕەزم بێ
هەنجیرە سوورە مژدەی حەزم بێ
بەڵێ دراوسێ بم لە گەڵ " مام عەبڵا"
پێکەوە بچین بۆ بارە گەڵا
ساڵێکیش لەوێ لە لای شوان بم
لە "گردە چاڵ"ێ ئاغا بم ،خان بم
لە "چواریان"ێ دروێنە وان بم
خاوەنی خەنی خەلە و خەرمان بم
هاتەوە هاوین ئەمساڵیش دیسان
با وەڕێ کەوم بۆ " قوڵەسماقان"
لە پیرێژنەکەی " عەبڵا خەزەڵ"ی
گۆزەیێ بکڕم ،گۆزەیێ گڵی
هەر زرینگەی بێ، ئاوێ شەوی کا
دەستگیرانەکەم زۆر چاک کەوی کا
شەوێکی بچمە بەشێ "عەبالی"
لای دابنیشم، گوێ گرم لە حاڵی
بۆمی وەگێڕێ جا " وەستا کەریم"
کێیان جوان بۆی چوو،یا "مەلا رەحیم"؟
یا "مەلا عەبڵا" یا " مەلا ڕەحمان"
لە نوێژ دا وەدەی جواب سلام دۆستان
درێژەی هه یه ........
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
ڕۆ چوونێ ئاڵۆت لە ڕەشەمێی ساڵی ١٣٦٦دا
هەر وەک بیستووتانە و بازێک لە ئێوە دیوتانە بە شێکی زۆر لە خانووبەرەو و باخاتی گوندی ئاڵۆت لەم ساڵە دا
ڕۆچوو ن ، بەم ڕووداوە ناخۆشە خەڵکی ئاڵۆت دەرد وکوێرەوەریان هێندەی دیکە کەڵەکەی کرد ، چوونکە لەم کاتە دابڵێسەی ئاگر ی شەڕی ئێران و عێراق ژیانی ئاسایی ئەم میللەتە هەژارەی بە تەواوی پەک خستبوو.
وتەیەک هەیە کە دەڵێ خودا ئەو خودایەیە کە کێوان نزم دەکا و نەویان بەرز دەکات ، لە ڕۆچوونەکەی ئاڵۆت دا گەڕەکێ ژوورو لە دوای چەند چرکە ساتێک بوو بە گەڕەکێ خواروو.
دیمەنی ڕۆچوونی ئاڵۆت بۆ ئاڵۆتیەک کە ئۆگری زێد ی خۆیەتی زۆر دڵ تەزێن بوو ، من چەند کەسێکم دی کە دەستیان لە گەردنی یەک کردبوو ڕوو بە زەوی و باخە ڕۆچوەکان و خانوە ڕووخاوەکان دەگریان ، ئەوان تەمەنێک بیرەوەری خۆش وناخۆشیان لێی هەبوو ، تەرمی کەس و کار و خۆشەویستانیان لە توێی ئەم گڵ و خاکەدا ئەسپێردە کرابوو ، کەوابوو ئەم ڕووداوە سرووشتیە تەنیا ڕووداوێکی ئاسایی نەبوو بەڵکوو کۆستێکی گەورەبوو ، بەتایبەتی لە دەورانی ڕۆژە سەختە کانی شەڕی وێرانکەری ئێران وعێراق .
زۆر کەس لە بەساڵدا چووانی ئەو سەردەمە بە داخی ژێر وزەبەر و ڕۆچوونی ئاڵۆتی ئازێز سەریان نایەوەو تەنانەت بازێک بەم هۆیەوە خاکی هەندەرانیان بە نسیب بوو یان گۆڕ غەریببوون ، زۆر کەس پێیان وایە کە خاکی هەر شوێنێکت بە قسمەت بوو ئاساییە و حەرزو خاکی خودایە ، هەر چەند ڕاستە بەڵام لانی کەم ئەم بیرو بۆچوونی وڵات خۆشتویستیە هێوری دەبەخشێتە دڵ و ئاوپڕژێنی دەکات ، ڕۆ چوونی ئاڵۆت بەتایبەت باخ و زەویەکانی نێۆڕەزان دێمەنێکی زۆر ناخۆش بوو ئەویش بۆ ئەوانەی کە هۆگری بوون ، تێک چوونی داڵان و کڵەکە ڕێک وپێکەکانی نێو ڕەزان و بەری کاوڵانێ دیمەنێکی دڵ گران بوون .ئاواتە خوازم ساڵ و حەیامێکی زۆر ئاڵۆتی ئازیز دوور بێ لە بەڵاو شەڕو نەهامەتی و خەڵکەکەی بە خۆشی و بە ئاشتی ژیان بەر نەسەر و کەسانی ناجسن و تێکدەر و ئاژەوەگێڕ مەودای شێواندنی ژیانی هێمنانەیان نەبێ و خەڵکەکەی ژیرانە شان بە شانی یەک لە ئاوەدان کردن و زەمینە خۆش کردنی ژیانێکی شەرافەتمەندانەدا سەرکەوتووبن
و ڕێزی خەڵکو وڵاتێ ئازیزیان بگرن.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
جوتیار بە ڕەنج و بە تێکۆشانت
بە پاتەی پێت و پینەی سەرشانت
بە ژینی سادە و پێخۆر ونانت
ژیانت بەخشی بە زێد و خاکت
جووتیار تەمەنت وابردۆتەسەر
بە زەحمەتێکی لە ڕادەبەدر
عومری شەریفت نەچوو بە هەدەر
ڕەحمەتی خودا لە ژینی پاکت
@S_Alot
بە پاتەی پێت و پینەی سەرشانت
بە ژینی سادە و پێخۆر ونانت
ژیانت بەخشی بە زێد و خاکت
جووتیار تەمەنت وابردۆتەسەر
بە زەحمەتێکی لە ڕادەبەدر
عومری شەریفت نەچوو بە هەدەر
ڕەحمەتی خودا لە ژینی پاکت
@S_Alot
"ئاڵۆت ۱۲ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭
کات درەنگە و واهاتووە سەرەی
دەڕۆمە خوارێ بۆ " بەرەبەرەی"
ڕاست بە "شیوێ نیوە خوێنێ"دا
بێ فیز و دەمار هەتا وێم دەبا
"ساڵە بەگ" لە بۆم بکا قسەی خۆش
دوایی هەڵدەین هەردووکمان بەر کۆش
بچنین ماشە سپی لە بۆ باقلان
بە دەم خواردنێوە وەگێڕێ نەقڵان
بە دەم شیوێ دا بڕۆمە خوارێ
لە "شیوەندەن"ێ بمژم هەنارێ
ئەوجا با ملەی هەورازی بگرم
هەتا " گۆرانان" وچانێ نەگرم
نۆشی گیانی کەم لە تۆو سوور جامی
لا کا "عەبدوڵڵا" بەه بەه چ تامێ
لە گەڵ کا ڕەحیم" ترێی داگری
ج ترێیە! بەردەستێی سووری ئاگری
لە ناو شیوەکەی بەشێ" خلەفاتێ"
دەم و چاوێ بشۆم دانیشم ساتێ
دەرپەڕن لە پڕ کەروێشک و ڕێوی
پەرێزیان دیار بێ لە بن هەر مێوی
بۆ گوێز کوتانێ بچمە "زاوڵینێ"
لای حاجی"عەبڵا"و حاجی ژنە"ئامینێ"
چەن ڕۆژان لەوێ خۆش کەم ڕێگایە
بۆ وان کاروانەی ڕێی بە وێ دایە
مانگێ وەمێنم هەر لە "بنار"ێ
ترشی وەشکێنم ڕۆژ هەتا ئێوارێ
لە گەڵ جەنابی "محەممەدە سوور"
"پوورە ئایشێ"کە دابخا تەنوور
بۆ چێشتەنگاوێ پێبگەن لەواشە
بە ڕۆنی کوردی چەوریان کا باشە
لە گەڵ کا " ڕەحیم" بچم بۆ لەلان
یا بۆ ئاو داشتنێ بۆ " کۆخەداڵ"ان
م۰ قادر پوور=نزا

کە مانگ دیار بوو پێوێست ناکا قامکی بۆ ڕادێری
ئەم دیمەنەی دەیبینن پەرلەمانی نوێنەرانی وڵاتی پورتەغاڵە کە دەوڵەتێکی ئوروپاییە ، سەرنجی دانیشتوانی ئەم مەجلیسە بدەن کە چۆن بە ڕێزەوه گوێیان لە وتەی ئەم خاتوونە پەرلەمانتارە گرتوە کەس پێناکەنێ ، موبایلەکەی سەیر ناکات ، ئیشارە بەم و بەو ناکا ، لە کاتێک دا کە زمانی زۆر بە تووندی دەیگرێ . ئەگەر لە وڵاتی ئێمە بووایە دەبوو بە فڵق و هووڕ ، بەڵام لێرە دا بە کردەوە دەیسەلمێنن کە ئەخلاق و هەڵس و کەوتی مرۆڤانه هەر لە خۆیان جوانە و بە ڕاستی بە پڕوپاگەندەو بە قسە ی زل و بێ واتا هیچ بەدەست نایا ،
ئەو خانمە ئەگەر لە وڵاتی ئێمە بوایە زێدە نیوی خونچە لاڵی بە بەژنی دەبڕا و دەبوویایە هەتا دەمرێ قەڵاقووپ کات تا لە کۆڕ و دانیشتنەکان دا حەیای نەتکێ !!!!!!!!

"ئاڵۆت ۱۳ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭
شەوێ لە شەوان بە مانگە شەوێ
بچمە "نیسکجاڕ"بۆ وێ بەم خەوێ
نازم بکێشێ هەتا بەیانی
هاشا هاشی چەم گمەی کڵەوانی
بەیانی هەستی هەتاو کەوتنان
"حاجی ژن"بێتۆ لە ناو توتنان
کوڕەکان هەموو لا کەپرێ بن
تەبا و ڕەبا بن، بە گفتوگۆ بن
سفرە ڕابخرێ زۆر دوور و درێژ
ڕووبە ڕووی"کەڵوێ"ی وا شەپۆل هاوێژ
بۆتی دروست کا حاجی ژنە"سەکین"
هەم هێلکه و ڕۆنی بڵێ هەر دوو کوردین
تاوە تاوێکی قووڵ و بێ بن بێ
تاوە لە هێلکە سەر و بنی ون بێ
هێلکە و ڕۆنی جوان ڕووحی بەشەر بێ
زەردی هەنگوینی بڵق لە سەر بێ
لە سەر هێلکە و ڕۆن بستێکی ڕۆن بێ
بۆن و بەرامەی مەپرسە چۆن بێ
ئەوجا تێرت خوارد جوان سکت ماسی
بسمیللا فەرموو بۆ ڕاوە ماسی
بێهەڵدا بڕۆی هەتا "کرێوە"
ڕاوە ماسییەکی چاک بەی بەڕێوە
ماسی تێدابێ هەر وەکوو خۆڵێ
سەد دانە بگری هەر یەکە قۆڵێ
ئای چەدە خۆشە گەرمای نیوەڕۆی
خۆ دەم چەمی دەی تا دەڕوا بڕۆی
دەمەی ئێوارێ گەر چاو بوێرێ
لە چۆمی بدەم بچم "دێرێ"
بە چاو بنگێوم من کۆڕە دارێ
لێوەکەم ترێ بۆ خۆم و یارێ
م۰قادر پوور=نزا
درێژەی هەیە.....
@A_Alot
شەوێ لە شەوان بە مانگە شەوێ
بچمە "نیسکجاڕ"بۆ وێ بەم خەوێ
نازم بکێشێ هەتا بەیانی
هاشا هاشی چەم گمەی کڵەوانی
بەیانی هەستی هەتاو کەوتنان
"حاجی ژن"بێتۆ لە ناو توتنان
کوڕەکان هەموو لا کەپرێ بن
تەبا و ڕەبا بن، بە گفتوگۆ بن
سفرە ڕابخرێ زۆر دوور و درێژ
ڕووبە ڕووی"کەڵوێ"ی وا شەپۆل هاوێژ
بۆتی دروست کا حاجی ژنە"سەکین"
هەم هێلکه و ڕۆنی بڵێ هەر دوو کوردین
تاوە تاوێکی قووڵ و بێ بن بێ
تاوە لە هێلکە سەر و بنی ون بێ
هێلکە و ڕۆنی جوان ڕووحی بەشەر بێ
زەردی هەنگوینی بڵق لە سەر بێ
لە سەر هێلکە و ڕۆن بستێکی ڕۆن بێ
بۆن و بەرامەی مەپرسە چۆن بێ
ئەوجا تێرت خوارد جوان سکت ماسی
بسمیللا فەرموو بۆ ڕاوە ماسی
بێهەڵدا بڕۆی هەتا "کرێوە"
ڕاوە ماسییەکی چاک بەی بەڕێوە
ماسی تێدابێ هەر وەکوو خۆڵێ
سەد دانە بگری هەر یەکە قۆڵێ
ئای چەدە خۆشە گەرمای نیوەڕۆی
خۆ دەم چەمی دەی تا دەڕوا بڕۆی
دەمەی ئێوارێ گەر چاو بوێرێ
لە چۆمی بدەم بچم "دێرێ"
بە چاو بنگێوم من کۆڕە دارێ
لێوەکەم ترێ بۆ خۆم و یارێ
م۰قادر پوور=نزا
درێژەی هەیە.....
@A_Alot
" ئاڵۆت ۱۴ " ٭نۆستالۆژی٭بیرەوەری٭
ئەرێ "ئاڵۆت"م دەچمە " سەرخێشک"ێ
لە "جمگە" و "دێبەر" من دەگرم ئێشکێ
سەر بەرەو خوار لە شەقەی باڵ دەم
لە "کانییە شیوێ" ڕۆژوو بە تاڵ کەم
لە " گۆمێ" لادەم ڕوو کەمە ماڵێ
ماندوویی دەرکەم ، ماندوویی ساڵێ
بەیانی هەستم کەڵەشێر خوێنان
ملی ڕێ بگرم، جێبێڵم نوێنان
بە یادی ساڵان بچم بۆ "ئاشی"
بڕەوێنێ خەم هاڕەی بەرداشی
لە لای "مام حەسەن"باراشی بخەم
بۆمی لێبکا و مزەی لێدەرکەم
ئاوی شەوی بێ و هەڵگرم دەست نوێژێ
"ڕەحمان کوێخا کەریم"بانگەکەی بێژێ
بە جۆیەدا بڕۆم بچمە "بناوان"
بخۆم لە خورێنی فەریکە گوێزان
بچمە ژوانێ " سووڵێ پاشالەی"
لە باوەش بگرم بەژن و باڵاکەی
ناشتایە بەرمە "کۆخەشەروێنێ"
"حاجییە فاتم" نانم بۆ بێنێ
"دەروێش حەسەن" بۆم، ساز زکا مقاش
مەندوونەیەک و مەنقەڵیەکی باش
درێژەی هەیە .......
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
ئەرێ "ئاڵۆت"م دەچمە " سەرخێشک"ێ
لە "جمگە" و "دێبەر" من دەگرم ئێشکێ
سەر بەرەو خوار لە شەقەی باڵ دەم
لە "کانییە شیوێ" ڕۆژوو بە تاڵ کەم
لە " گۆمێ" لادەم ڕوو کەمە ماڵێ
ماندوویی دەرکەم ، ماندوویی ساڵێ
بەیانی هەستم کەڵەشێر خوێنان
ملی ڕێ بگرم، جێبێڵم نوێنان
بە یادی ساڵان بچم بۆ "ئاشی"
بڕەوێنێ خەم هاڕەی بەرداشی
لە لای "مام حەسەن"باراشی بخەم
بۆمی لێبکا و مزەی لێدەرکەم
ئاوی شەوی بێ و هەڵگرم دەست نوێژێ
"ڕەحمان کوێخا کەریم"بانگەکەی بێژێ
بە جۆیەدا بڕۆم بچمە "بناوان"
بخۆم لە خورێنی فەریکە گوێزان
بچمە ژوانێ " سووڵێ پاشالەی"
لە باوەش بگرم بەژن و باڵاکەی
ناشتایە بەرمە "کۆخەشەروێنێ"
"حاجییە فاتم" نانم بۆ بێنێ
"دەروێش حەسەن" بۆم، ساز زکا مقاش
مەندوونەیەک و مەنقەڵیەکی باش
درێژەی هەیە .......
م۰قادر پوور=نزا
@S_Alot
{ بەڵێ گەورەم}
دەوران دێت و دەچێت وخۆر ساڵەهای ساڵە لە لایەک دەردەکەوێ و لە لایەکی دیکە ئاوا دەبێت وبە وتەی هێگل ڕەوڕەوەی ڕۆژگار و مێژوو بێ بەزەییانە بە سەر لاشە و تەرمی بوونەوەر و مرۆڤەکان دا دەڕوات و دەیانهەنجنێ و تێکیان دەهاڕێ ، سەرەڕای ئەم
هەموو سەگ سەگێن و چەرمەسەرەیەی کە مرۆڤ لە ژیانی کورتی بە سەری دێت ، تاقمێک بە نێوی خان و گزیر و کوێخا و زەعیم و چەکمە ڕەق ژیانی هێندەی دیکە لێ تاڵ
دەکەن و بە ڕەخساندنی هەل و مەرج و کەش و هەوای پڕلە ترس وکوشت و بڕین و تۆقاندن دەبنە
هۆکاری ئەوەی کە خەڵکی بێ دەرەتانی بن دەست دایم و دەرهەم بە بەژن و باڵایان دا هەڵبڵێت و دووعای سەلامەت و هەرمانیان بۆ بکات ، وەک دەزانن ساڵەهای ساڵ خان و قێخا و..... تەنگیان بە کۆمەڵگا هەڵچنی بوو ، ژیانی خەڵکی هەژارێان کردبوو بە ژەقنەمووت و هەنگوینی شەمەترێنکەیان لە زاریان کردبوە ژاری مار، دیوەخان جمەی بوو لە مرۆڤی بێ دەرەتان و ڕەنجبەر کە بەرو بوومی شان و پیلی بۆ جەنابی خان بوو ،مام
هێمن وتەنی:
تاکەی وابم تاکەی وابم
دەست بەتاڵ و ڕەنج بە بابم
تاکەی ڕەنجی شان و پیلم
بۆ دژمن بێ بۆ من دیلم
بەڵێ به هەزاران ساڵ مرۆڤ ئێستاشی لە گەڵ بێ دیل و ژێر چەپۆکی تاقمێکی دیکەی گۆپاڵ بە دەست بووەو بەرهەمی ڕەنج و عارەقی جەستەی هەلاهەلای بۆ جەنابی (قوربان) بووە ، کەسێک کە تەنیا دەسەڵاتە پێدراوەکەی لە لایەن خەڵکی لێقەوماوەوە بە بیانووی بەر گری و پاراستنیان لە دوژمن ببوە هۆی باڵا دەستی ئەو،
بێ گومان داستانی کەرەکەی عەبدوڵڵا پەشێوتان بیستووە کە ڕۆژگارێک کابرایەک بۆ کاروان کەرێکی پێش خۆدابوو لە شیوو دۆڵێک کەرەکە
گوێی قووت کردن و پڕ بە دۆڵ زەڕڕاندی ، کابرا کوتی کەرە گیان مەکە خۆت ئاشکرا مەکە با جەردەو چەتە پێتنە زانن ، چونکە من لە کەر و بار دەبم و تۆش جەردە دەتبەن و زەوتت دەکەن ، کەر بە کەری خۆیەوە بەم وتە پێکەنی و گوتی
جا من کە قەڵەمی سەربوودەو سەرنویشتم کەری و بارەبەری بێ
لە چی بترسم ، من هەتا دەمرم باری خۆم هەر لە خۆمە،
کورد دەڵێ قسە قسە دێنێت و عەرەب دەڵێ اَلکَلامُ یَجُرّال٘کَلامَ
وا چاکه ئه م وته ی وەگێڕین کە
گوایە لە وڵاتی بریتانیا پاشایەک
بە نێوی ئیدواردی حەوتووم بە سەر دانێک بۆ گوندێک چووە قوتابخانەی دێکەو و مامۆستا بە گەرمی پێشوازی لێکرد و بۆ دڵ خۆشی ئیدوارد یەکێک لە قوتابیە
زیرەکەکانی بانگ کرد و گوتی سێ
پاشای مەزنی بریتانیا ناو بێنە ، منداڵە کە وتی مەلەکە ویکتۆریا و......و......، مامۆستاکە بە سرکە وتی بڵێ بەڕێز ئیدواردی حەوتوومیش
مناڵەکەش وەک تووتی وتەی مامۆستای کاوێژ کرد ، ئیدوارد کە
ئەوەی بینی بزەییکی هاتێ وتی دەتوانی یەکێک
لە کارە باشەکانی کە بۆ وڵات کردووویەتی بڵێی ؟ مناڵەکە لە
شەرمان عارەقی کرد و چی نەگووت،
بەڵام ئیدوارد بۆ خۆی بە هێمنی دەستێکی
بە سەری مناڵەکە دا هێناو گوتی خەمێ مەخۆ چونکە کەس نازانێ وتەنانەت ئیدوارت بۆ خۆشی نازانێ.
لە کۆتایی دا تۆش و منیش و ئەویش هەتا ماوین تەنیا شتێکمان لە دەست دێ ئەوەش ئەوەیە:
بەڵێ قوربان، بە سەر هەردوو چاوم قوربان
ئەوەی تۆ دەێڵێێ و دەیکەی بێ کەم وکوڕ بێ چەند و چۆن جوانە قوربان وایە قوربان .
گوڕنەتەڵە