سریوەی ئاڵۆت/Alot
333 subscribers
771 photos
181 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
زمانی کوردی
زمان ئەو ئامرازەیە کە مرۆڤ لە نێو ان سەدان هەزار گیان لە بەردا بە چاکترین شێواز بە پێچەوانەی ئاژەڵەکان کەڵکی لێ وەر گرتووە ، دیارە مرۆڤ لە سەرەتا دا وەکوو ئاژەڵەکانی دیکە بەهره یه کی زۆر کەمی لە زمان وەردەگرت ، بەڵام وردە وردە وشە گەلی دەستەبەر کردن و لە پاش هەزاران ساڵ مرۆف توانی زمان بخوڵقێنێ ، بەم شێوە بە واسیتەی زمانەوە پێوەندی نێوان مرۆڤەکان ئاسانتر بوو ، مرۆف توانی بە زمان هەست و سۆز و ڕاوبۆچوونی خۆی بۆ بەرامبەرەکەی دەر بڕێت ، هەروەها ئەزموونی نەوەی کۆن بۆ نەوەی نوێ وەگوێزرێ ،دەبێ بڵێین ئەوەی مرۆڤ بەردەستی کەوتووەو گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی ئێستا بە بێ گومان بە بێ زمان بە دەست نەدەهات .
لێرە دا پێویستە بە بیری دۆستان بهێنمەوە کە زمانی کوردی یەکێک لە کۆنترین زمانەکانی دوونیایەو بە بڕوای دوکتۆر هێرش قادری سێ نەتەوەی کۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کورد و جولەکەو عەرەبی( سام) ن
زمانی کوردی زمانی دایکی ئازیزمانە ئێمە دەبێ بە ئەرکی ئەخلاقی و نەتەوایەتی خۆمانی بزانین کە لە قەدەر تۆانامان پارێزەری زمانی دایکی خۆمان بین ، ئەوەش بزانین کە بۆیە پێی دەڵێن زمانی دایکی چوونکە منداڵ لە سەرەتادا دایک مامۆستا و ڕاهێنەر و تەنانەت پارێزەریەتی ،مرۆڤێک کە لە ئاست زمانی دایکی دا خەم خۆر نەبێ و خۆی بە بەرپرسیار نەزانێ دیارە دۆڕاوەو جێگای هومێد نەماوە ،
با بە و پەڕی توانمانەوە پارێزەر و هۆکاری گەشە پێدانی زمانی دایکیمان بین و لەم بارەوە درێخی نەکەین و ئەرکی پیرۆزی خۆمان بە جێ بگەیینین .
@S_Alot
‌ ‍ ‍❇️ تمرینات درس اول

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹۱. در الفبای زبان کردی چند حرف وجود دارد و به چند دسته تقسیم می‌شوند؟ هر دسته را جداگانه بنویسید.

۳۷ پیت
به دوو دەستەی دەنگدار و بێدەنگ دابەش دەبن
۲۹ بێدەنگ
۸ دەنگدار

بێدەنگەکان:
[ ئـــ - ب - پ - ت - ج - چ - ح - خ - د - ر - ڕ - ز - ژ - س - ش - ع - غ - ف - ڤ - ق - ک - گ - ل - ڵ - م - ن - و - هــ - ی ]

دەنگدارەکان:
[ ا - ـەە - و - وو - ۆ - ی - ێ - بزرۆکە ]


🔹۲. آیا حروف مصوت در آغاز کلمه قرار می‌گیرند؟

نا . دەنگدار هەمیشە پیتی دووهەمی بڕگەی خۆیەتی


🔹۳. حروف صامت الفبای کردی را که در الفبای فارسی نوشته نمی‌شوند نام ببرید.

ئــ ، ڕ ، ڤ ، ڵ


🔹۴. حروفی را کە در الفبای کردی علامت (( ۷ )) بر روی آنها قرار می‌گیرند، نام ببرید.

لە ئەلفوبێی کوردیدا ( ڕ،ڵ،ۆ،ێ) چەڵەمە دەگرن
بۆ نموونە:
ڕ: مەڕ، دڕ، ڕازاوە
ڵ: گوڵ، باڵ، شەماڵ
ۆ: بۆر، کۆتر، تۆ
ێ: شێر، مێرد، خێوەت


🔹۵. مشابه کردی حروف فارسی زیر را در جای خالی بنویسید.

"ت،ط": لە کوردیدا هەر ئەم (ت)یەمان هەیە.
"ث،س،ص": لە کوردیدا هەر ئەم (س)یەمان هەیە
"ذ،ز،ظ،ض": لە کوردیدا هەر ئەم (ز)یەمان هەیە


🔹۶. مشابه کردی مصوتهای زیر را در جای خالی بنویسید.

فتحە: ە ــە (سەر)
کسرە: ێ (ژێر)
ضمه: ۆ (بۆر)


🔹۷. کلمات زیر را هجابندی نموده و صامت و مصوت را مشخص نمایید.

"خاکەلێوە"
خا/کە/لێ/وە
خ ــ بێدەنگ، ا دەنگدار
ک ــ بێدەنگ، ـە دەنگدار
ل ــ بێدەنگ، ێ دەنگدار
و ــ بێدەنگ، ە دەنگدار

"بانەمەڕ"
با/نە/مەڕ
ب ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار
ن ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار
م ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ڕ ــ بێدەنگ

"جۆزەردان"
جۆ/زەر/دان
ج ــ بێدەنگ، ۆ ــ دەنگدار
ز ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار، ر ــ بێدەنگ
د ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار، ن ــ بێدەنگ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"پووشپەڕ"
پووش/پەڕ
پ ــ بێدەنگ، وو ــ دەنگدار، ش ــ بێدەنگ
پ ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ڕ ــ بێدەنگ

"گەلاوێژ"
گە/لا/وێژ
گ ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار
ل ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار
و ــ بێدەنگ، ێ ــ دەنگدار، ژ ــ بێدەنگ

"خەرمانان"
خەر/ما/نان
خ ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ر ــ بێدەنگ
م ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار
ن ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار، ن ــ بێدەنگ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"ڕەزبەر"
ڕەز/بەر
ڕ ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار، ز ــ بێدەنگ
ب ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ر بێدەنگ


"خەزەڵوەر"
خە/زەڵ/وەر
خ ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار
ز ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار، ڵ ــ بێدەنگ
و ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار، ر ــ بێدەنگ

"سەرماوەز"
سەر/ما/وەز
س ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ر ــ بێدەنگ
م ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار
و ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار، ز ــ بێدەنگ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"بەفرانبار"
بەف/ران/بار
ب ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ف ــ بێدەنگ
ر ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار، ن ــ بێدەنگ
ب ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار، ر ــ بێدەنگ

"ڕێبەندان"
ڕێ/بەن/دان
ڕ ــ بێدەنگ، ێ دەنگدار
ب ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار، ن ــ بێدەنگ
د ــ بێدەنگ، ا ــ دەنگدار، ن ــ بێدەنگ

"ڕەشەمە"
ڕە/شە/مە
ڕ ــ بێدەنگ، ە ــ دەنگدار
ش ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار
م ــ بێدەنگ، ـە ــ دەنگدار

‼️کۆتایی وانەی یەکەم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 ڕێنووسی کوردی (آموزش خواندن و نوشتن زبان کردی)
📝 لە نووسینی: ڕەحیم سوڵتانی(هەژێن)
@S_Alot
تۆبەی گورگ مەرگە

دەگێڕنەوە پیرە گورگێک پاش ئەوەی کە هەستی بەوە کرد ژیانی بەرەو ئاوابوونەو کاتی کۆچ باریەتی ، بیری لە تۆبەییکی نەسووحی کردەوەو گوتی واچاکە لە کردەوەی ڕابوردوم تۆبەی بکەم و بگەڕێمەوە سەر ڕێی ڕاست بەشکم پەرێزی پیسم پاک وەکەم ، دوای چەند ڕۆژێک برسیایەتی تینی هێنا ، کورد وتەنی سکی برسی خۆێن دەکات ، مام گورگی تۆبەکار سەیری کرد ئێسترێک لە پیریان بەرەڵدا کراوە ، مام گورگ ته شریفی بەرەو ئێستر ڕۆیی ، پاش سەلام و دوعای بەخێر نەزیلەی تۆبەکاری خۆی بۆ گێڕایەوە ، پاشان بە ئێسترەکەی گووت بۆنایەی بەشداری خێری ئەم تۆبەی من بیت ، ئێستر گوتی چۆن ، گورگ گوتی دەمهەوێ بچمە سەفەری خاکی پیرۆز یان ئەرزی موقەددەس وبا لەوێ بمرم ، ئەما گرفتێکم هە یەئەویش برسیایەتیە ، ئێستا تۆ ڕێگەم بدە کەمێک لە گۆشتەکەت بخۆم و له گەڵ ئەوانەی کە شەریکی خوادنەکەتن دووعایەکی وات بۆ دەکەین وەک بەردی شێخە سووری بیگرێ و وەک ئاوی شەوی تۆش پاک وەبیت،
ئێستر زانی کە هێزی ڕاکردنی نیە ،گوتی دەی وەڵا زۆرم پێ خۆشە ،به ڵام گرفتێکم هەیە قوربان ، گورک فەرمووی چیە ،گوتی وەڵا چەند ساڵ لەمەو بەرناڵبەندێکی ناشی ناڵەکەی لەگۆشتەکەم داوە ، ئێستا وەک شەرع دەفەرموێ قوربانی کراو دەبێ بێ عەیب و سالم بێت ،ئێستا وەرەو ئەم بزمارەم لێوەکە با‌بە سەلامەتی و کەیف خۆشی بمرم ، مام گورگ گوتی جا قوربان ئەوە کەسپی خۆمە ، لمبۆزی لە ناڵەی گیر کرد و ئەسپ لە سەریەک خەشابێک لەقەی لە دەم وکاکیلەی دان ، گورگ کە بە گیانەڵڵاوە بوو بە دەم ناڵینەوە دەیگوت ئاخر کەسێک نیە لێم پرسێ ئاخر بەدبەخت تۆ باوکت ناڵبەند بوو باپیرت ناڵبەند بوو چی؟
ئێستریش بزەیەکی هاتێ و گوتی تۆبەی گورگ مەرگە
@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot
Photo
ئەم کابرایە واتە ئیستیڤن هاوکینگ ئەم وتەی سەلماند کە دەتوانێ عەقلی سالم و تەندروست لە لاشەو جیسمی سالم دانەبێ ، ئیستیڤن بە دەربڕینی ڕاو بۆچوونەکانی جیهانی فەلسەفی و دینی و تەنانەت زانستی هەژاند ، ئەو لە ساڵی 1964 واتە 54 ساڵ بە فەلەجی ژیا لە ساڵی 1942 لە دایک بووە ، لە تەمەنی بیست و دو ساڵی دا تووشی لەکار کەوتنی ئەندامەکانی لەشی بوو ، پێویستە بگوترێ ئەو بە خوداو غەیب و زیندوو بوونەوە بێ باوەڕ بوو ، بەسەد ان وتار و کتێبی نووسین و لە کتێبەکانی دا دەردەکەوێ که پێی وابوو جیهان لە باری زانستیەوە دەتوانێ بە بێ خالق وکردگار دروست ببێ ، ئەم مرۆڤە دیارە کاریگەریەکی بەر چاوی لە هزری بێ خودایی و بێ باوەڕی بە زیندوو بوونەوە لە سەر زۆر زانا و شارەزای زانستی کەیهانی و ئەستێرە ناسی هەبوو،
ئیستیڤن دونیایەک پرسیاری سەر بە مۆری جیهانی زانستی بۆ بەرەی داهاتوو بە جێ هێشت،
اسیڤن دەیگووت ڕۆژێک دەبێ کە جیهان وزەی نامێنێ و ئەستێرەکان دەکووژێنه و مرۆڤەکان وەک کامپیۆتری کۆن دەفەوتێن و کۆتایی هەتا هەتاییان پێدێت،
@S_Alot
بەناوی خودای دلۆڤان و تاک

دۆستان و هاووڵاتیانی خۆشەویست ، وەک ئاگادارن بە داخەوە پەتای کۆڕۆنا سێبەرێکی قورس و ڕەشی خستۆتە سەر جیهان و وبە کوردی پەتای کۆڕۆنا ئیقلیم گیر بووە ، ژیانی ئاسایی تێک داوە ، مرۆڤ لە هەرچوار قوڕنەی جیهان کەوتۆتە بەر پەلاماری پەتای کڕۆنا ،
سەردەمانی پێشوو لە نێو گەلانی زۆربەی جیهان واباو بووە بۆ دەفغ و سڕینەوەی ئەم جۆرە بەڵایانە مرۆڤیان قوربانی دەکردن و چەند مرۆڤێکی لێقەوماو بە ناچاری گیانیان بەخت دەکرد ، ئێستا کە مرۆڤ ژیرانە تر لە م بوارە دا هەڵس و کەوتی هەیە ، ڕێگا چارەسەری ژیرانە تر ی هەڵبژاردوە، هەموو جیهان هەوڵەکانیان بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ ئەم پەتایە چڕتر کردۆتەوە ، دیارە ویروووسی کڕۆنا سرووشتی وایە کە ژیانی ئێمە دەخاتە مەترسیەوە بەڵام دوژمن و داخ لە دڵ نییە ، و پەتایەکە کە خودا بەهەر هۆکارێک بێ کردویەتیە تۆقی گەردنی مرۆڤ گەل ، و مرۆڤیش زۆر ژیرانە خۆی تیار دەکا کە ڕێگا چارەسەری گوونجاوی بۆ بەبەرەکانی هەڵبژێرێ و هومێد دەکرێ کە بە چڕکردنی هەوڵی پسپۆڕانی جیهان بەم زوانە مرۆڤ بتوانێ ئەم بەڵایە لە مل خۆی کاتەوە ،
دیارە ئەو ڕۆ جێژنی پیرۆزی قوربانی موسوڵمانانە و کۆڕۆنا کاریگەری لە سەر ئەویش داناوە ، گەورەترین ڕێو ڕەسمی ئایینی کە حەجی ئیبڕاهیمی موسوڵمانانەزۆر بە تەنکی بەڕێوە چوو ،
لەوەها ڕۆژگارێک دا واچاکە مرۆڤ ڕۆڵی کارا بگێڕێ و بۆ یارمەتی هاوڕەگەز و دەوروبەری بە پێی توانا قۆلی مەردانە هەڵماڵێ ،
لە ئاوها کەش و هەوایەک دا بەڕێوەبەرانی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت پیرۆز بایی بێ گرێ و گۆڵی خۆی ئاراستەی دۆستان و هاووڵاتیان و ئازیزان دەکات و لە خودای مەزن داوادەکەین کە ژیانتان پڕ لە جێژن و سەفا و میهر ەبانی بێت و دڵتان سەوز و پڕ لە سۆز و دور لە قین و دور لە کین بێت،
جێژنتان پیرۆز ،
ماڵە کەم داهات و هەژارەکانی دەورو بەرتان لە بیر نەکەن مرۆڤایەتی و دینداری خۆمان بە کردەوە بسەلمێنین و لە هەر ڕێیەکەوە هەوڵێ خۆش کردنی ژیان و گوزەرانی خۆمان و دەوروبەرمان بدەین
جێژنتان پیرۆز بێ ئینشاڵڵا ئازیزانی ئەندامی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت ئاممین‌
@S_Alot
زامـار ڪەن لـەشـم قەینا بۆ ئێوە
ژینـی هــــەژارتان ئـەبـەم بـەڕێوە
بمڪەن بە سەنگەر ڪاتی تەنگانە
بەس مەمسووتێنن تا وام بـەپێوە
( عەلی مەحموودی )

@S_Alot
🔴کۆچی دووایی مامۆستا سابیر کوردستانی

🔸سابیر موحەممەد ناسراو بە سابیر کوردستانی گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردستان بە هۆی تووشبونی بە کوڕۆنا گیانی لە دەسدا.

🔸هونەرمەند سابیر کوردستانی، ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەری نەخۆشی بەهەڵە، چاوەکانی لەدەستدەدات. خاوەن دەیان گۆرانییە کە وەک خۆی دەڵێت: زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانم رووداوێكی راستی له‌ پشته‌وه‌یه‌، به‌ تایبه‌تیی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه‌ خۆم تێكسته‌كانیم نووسیوه‌.
@S_Alot
" باوەڕ"

باوەڕت کە گۆڕا
دەهەژێنی و کاول دەکا
" بەیرووت "ی دڵت
ڕووت دەبێتە باڕووت

هەناسەت پێ توند دەبێ و
دەخنکێ گەرووت

م۰ قادر پوور= نزا ۹۹/۵/۲۴
@S_Alot
بەناوی خوای گەورە و بێ هاوتا :


داواکارییەک لە لایەن ئەندامانی تیمی خزمەت ،ئاراستەی هەموو خەڵکی خۆشەویستی ئاوایی چ لە دەرەوە چ لە ناخۆی ئاڵۆتی خۆشەویست: خۆشەویستان ئاگادارتان دەکەینەوە کە هەروەک لە چەند هەفتەی ڕابردوو پێمان ڕاگەیاندن، ئەمساڵ بڕیار وایە کە بە مەبەستی #قیر کردنی بەشێک لە ڕێگای ئاڵۆت هەوڵ و تێکۆشانەکانمان یەک خەین بە مەبەستی بەدی هێنانی ئەم ئاواتە لەمێژینەی خەڵکەکەمان، هەر بۆیەش دوا چەندین مانگ هەوڵ و بەدواداچوون لە کۆتاییدا توانیمان لە گەڵ بەرپرسان بگەینە ڕیکەوتن بە مەبەستی بەدیهێنانی ئەم ئامانجە. هەربۆیەش ئێمە دەستی هاوکاری بۆ هەموو ئەو بەڕێزانە درێژ دەکەین کە دەتوانن و دەخوازن یارمەتیمان بدەن. ئێمە ئەندامانی شۆڕا و خزمەتگوزارانی ئاوایی لە ئەمڕۆوە دەستپێکی ئەم هەڵمەتە ڕادەگەیەنین و دڵنیایی دەدەین بە هەموو ئەو بەڕێزانە کە لە پڕۆسەیەکی شەفاف و ڕوون بە نووسینی ناو و بڕی یارمەتی لە لیستێکی نوسراودا بە شێوازێک کە هەرکەس بخوازێ بتوانێ دەستی پێ ڕابگا. هەروەها دڵنیایی تەواو دەدەین کە دانی ئەو پارانە تەنیا لە حاڵەتی قیرکردنی ڕێگای ئاڵۆتدا دەبێ و ئێمە بەرپرس دەبین لە هەموو حاڵەتێکی نەخوازراودا.
هیواداراین وەک چۆن لە ڕابردوو بە یەکگرتوویی و تەبایی توانیومانە دەستکەوتی باش مسۆگەر بکەین لەم هەڵمەتەشدا سەرکەوتن تۆمار بکەین.

تێبینی : ئەو بەڕێزانەی کە یارمەتیەکان بە شێوازی نەختی یان کارت بە کارت ئەنجام دەدەن تکایە سەرەتا پەیوەندیمان پێوە بکەن، بۆ ئەوەی بە لیست زیادیان بکەین و هەروەها ناویان لە کەناڵدا دادەنرێ بۆئەوەی ببن بە نموونە بۆ خێرخوازە بەڕێزەکانی دیکە.
لیستی ئەو ژمارە حیسابانەی کە دەتوانن یارمەتیەکانتان بنێرن.
عومەری زاڵ. بانگی میللەت ژمارە کارتی ۶۱۰۴۳۳۷۹۰۱۵۶۸۲۷۷
جەمالی عەلی پور. بانگی میللەت ژمارە حیسابی 6104337579166453
هەروەها ئەو خۆشەویستانەی لە شار نیازی یارمەتیان هەیە دەتوانن پەیوەندی بە بەڕێزان
کاک موحەممەدی ئیبراهیمی 09183753577
کاک جەمالی زێڕین. 09183757004
بگرن

لەگەڵ ڕێز.
@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot pinned «بەناوی خوای گەورە و بێ هاوتا : داواکارییەک لە لایەن ئەندامانی تیمی خزمەت ،ئاراستەی هەموو خەڵکی خۆشەویستی ئاوایی چ لە دەرەوە چ لە ناخۆی ئاڵۆتی خۆشەویست: خۆشەویستان ئاگادارتان دەکەینەوە کە هەروەک لە چەند هەفتەی ڕابردوو پێمان ڕاگەیاندن، ئەمساڵ بڕیار وایە…»
بە ناوی خودای تاک و بێ وێنە
حُبُّٓ الوَطنِ مِنَ الایمان ِ

هاووڵاتیان ود ۆستان وئەندامانی
کاناڵی سریوەی ئاڵۆت سڵاوی خوداتان لێبێت
هەروەک ئاگادارن چەند ساڵێک بوو کە دەوڵەت بڕیاری وا بوو کە جادەی ئاڵۆت قیرتاو کات ، بەڵام ئێستا کە پاش وت و وێژ و پرس و ڕاوێژ لە گەڵ ئەندامانی شۆڕای
ئاڵۆت ، بۆ سەر گرتنی ئەم کارە بە ناچار بەشێک لە خەرجیەکەی خەڵک وشۆرا گرتوویانەتە ئەستۆی خۆیان ، وەک دەزانن قەیرانی ئابووری و بێکاری و کەم
داهاتی بەرۆکی خەڵکی وڵات بە گشتی و خەڵکی ئاڵۆت
بە تایبەتی گرتووە ، ئه م کاره ش
قورساییه کی به رچاو ده خاته‌ سه ر شانی دانیشتوانی گووندی ئاڵۆت،
هەربۆیە دەستی یارمەتی و هاوکاری درێژ دەکەین لە هاونیشتیمانیان و بەڕێزانی خەڵکی ئاڵۆت کە لە دەرەوە و پەڕیوەی شار و ده ور و به رن کە یارمەتیدەرمان بن ، دیارە ئەمە ئەرک نییە ئیشاڵڵا ، بەڵکوو هەستێکی وڵات دۆستیی و ڕەوشتێکی پیرۆزی ئەخلاقی مرۆڤایەتیە کە دەبێتە هۆکاری پاڵپشتی و یارمەتیدانی خەڵک و کۆمەڵکا
بە پێویستی دەزانین کە بەر لە وە
سپاس و سڵاوو ڕێزی شایستەی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز بکەین

بەڕێزەوە لە لایەن : بەڕێوەبەرانی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت
@S_Alot


https://tttttt.me/AAlotjade
[ Album ]
دەستپێکردنی ڕەسمی چاکردن و قیرکردنی ڕێگای ئاڵۆت. داوا لە خەڵک و خێرخوازە بەڕێزەکان دەکەین یارمەتیمان بدەن بۆئەوەی سەرکەوتن مسۆگەر بکەین.
شایانی باسە یەکەمین قۆناغی ئەم کارە گواستنەوەی 800سرویس چەو و زیخ دەبێ بۆسەر ڕێگا. کە ئەمڕۆ بە لۆدێرێک و 5ئامێری گواستنەوەی بێنز، دەست کراوە بە کارەکەی.

خوای گەورە یارمەتیمان بدا
ئاگاداری بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی كە ماشێنی سەواریان هەیە📣📣📣📣📣📣

بە هۆکاری چەوڕێژکردنی ڕێگای ئاڵۆت تا چەند ڕۆژی داهاتوو ڕێگا بۆ ئەم ماشێنانە #داخراوە.
تکایە ئاگادار بن.
سریوەی ئاڵۆت/Alot pinned «ئاگاداری بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی كە ماشێنی سەواریان هەیە📣📣📣📣📣📣 بە هۆکاری چەوڕێژکردنی ڕێگای ئاڵۆت تا چەند ڕۆژی داهاتوو ڕێگا بۆ ئەم ماشێنانە #داخراوە. تکایە ئاگادار بن.»
بێ کەسی بۆ خوای چاکە
مَن اصبَح َولم٘ یَهتم‌َّبِاُمور المُسلمینَ فَلیسَ بِمسلم٘

لە گەڵ دەربڕینی هەستی سۆز و خۆشەویستی بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە قۆلی هیممەتیان هەڵماڵی و یارمەتی ماڵیان دا بۆ قیرەتاو کردنی ڕێگای ئاڵۆت.
لەم کاتە دا من ئەو وتەی بەڕێز بیگلەری لە گوێم دا دەزرینگێتەوە کە نێزیک بە حەوت ساڵ لەمەوبەر قەولی شەرەفیان دا و دەستکیان وە سمێڵ موبارەکیان دا هێنا کە تا( دوو مانگ تر) ئیشاڵڵا جادەکە ئیسفاڵت ئەکەن و ئەمە دیاری بەڕێزیان بوو بۆ دانیشتوانی گووندی ئاڵۆت ،
ئەمە نیشانەی بێ خاوەنی وڵاتە کە وەکیلی دوو شار بە درێژایی نومایەندەگیەکەی سەدان درۆی ئەو تۆ دەفەرموێ
واچاکە ئەم قسە نەستەقەش وەبیر خۆمانی بێنینەوە کە دەڵێ گۆشتی ........خۆت بخۆو منەتی قەسابێ هەڵمەگرە

جێگای خۆیەتی و شایستەیە پڕ بە دڵ سپاسگوزاری هەموو یارمەتی دەرانی ئەم پڕۆژە یە بکەین ولە خوای گەوەرە داواکارین هۆی بەختەوەری دونیا و عوقبایان بێت ئاممین
@s-Alot