🔺هەر کەسێک دەبێ سێ زمان بزانێ:
🔻یک شخص باید سه زبان بداند:
زمانی زگماکی(دایکی)
زبان مادری
زمانی فەرمی
زبان رسمی
زمانی نێونەتەوەیی
زبان بین المللی
🔺کەسێک کە زمانی نێونەتەوەیی نازانێ باشتر وایە لە وڵات نەڕواتە دەرێ
🔻کسی که زبان بین المللی را نمیداند بهتر است از کشور خارج نشود.
🔺کەسێک کە زمانی فەرمی نازانێ باشتر وایە لە گوندەکەی نەڕواتە دەرێ.
🔻کسی که زبان رسمی را نمیداند بهتر است از روستایش خارج نشود.
🔺کەسێک کە زمانی زگماکیی نازانێ باشتر وا بوو لەدایک نەبا.
🔻کسی که زبان مادریش را نمیداند بهتر بود به دنیا نمی آمد.
زمانی ئێـــمە ناسنامەی ئێـــمەیە
زبان ما هویت ماست
#ڕۆژی_زمانی_دایکی_پیرۆز_بێت❤️
🌨🌨 @sardosh 🌨🌨

جاڕنامەی جیهانیی مافی زمان
ههموو یاسا نێونهتهوهیی و جیهانییهکان پاڵپشتی له مافی زمانیی نهتهوهکان دهکهن.
بۆ نموونە لە "جاڕنامەی جیهانیی مافی زمان"دا کە کاک "حەسەنی قازی" لە ئینگلیزییەوە کردوویەتییە کوردی دەوترێت:
*مادەی ٢٦
هەموو کۆمەڵگە زمانییەکان لێیان دەوەشێتەوە پەروەردەیەکیان هەبێ کە دەرفەت بدا بە ئەندامەکانیان بەتەواوی زمانی خۆیان فێر بن و لێی ڕابێن، لەوانە توانایی جۆربەجۆر لە هەموو بوارە ئاساییەکان دا، هەر وەها هەبوونی دەرفەتی هەرە گۆنجاو بۆ فێربوونی هەر زمانێکی دیکەی کە ئەوان پێیان خۆش بێ فێری بن.
*مادەی ٢٨
هەموو کۆمەڵگە زمانییەکان لێیان دەوەشێتەوە پەروەرەیەکیان هەبێ کە دەرفەت بۆ ئەندامەکانیان بڕەخسێنێ زانیارییەکی تەواو سەبارەت بە میراتی کولتووری خۆیان( مێژوو، جوگرافیا، ئەدەبییات و، هێماکانی دیکەی کولتووری خۆیان)وەدەست بهێنن ، هەر وەها هەبوونی دەرفەتی هەرە گونجاو بۆ ئاگادار بوون لە سەر هەر کولتوورێکی دیکەی کە پێیان خۆش بێ.
*مادەی ٢٩
١. هەموو کەس مافی هەیە بەو زمانە پەروەردە ببێنێ کە تایبەتییە بەو خاکەی تێیدا دەژی.
٢. ئەم مافە مافی فێربوونی زمانێکی دیکە چ بە قسە کردن و چ بە نووسین بەرپەرچ ناداتەوە کە دەکرێ وەک ئامرازی پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە زمانییەکانی دیکە بەکار بهێندرێ.
*مادەی ٣٠
زمان و فەرهەنگی هەموو کۆمەڵگە زمانییەکان دەبێ ببێ بە بابەتی لێکۆڵێنەوە و تۆێژینەوە لە ئاستی زانکۆ دا.
*مادەی ٣١
هەموو کۆمەڵگە زمانییەکان مافی ئەوەیان هەیە کە سیستمی ناوی تایبەتی خۆیان بپارێزن و لە گشت بوارەکان و لە هەموو بۆنەیەک دا بە کاریان بهێنن.
*مادەی ٣٢
١.هەموو کۆمەڵگە زمانییەکان مافی ئەوەیان هەیە ناوی شوێنان بەو زمانە بەکاربهێنن کە تایبەتی خاکەکەیانە، هەم لەقسەکردن و هەم لە نووسین دا، و لە بواری خسووسی، گشتی و ڕەسمی دا
٢. هەموو کۆمەڵگە زمانییەکان مافی ئەوەیان هەیە ناو لە شوێنان بنێن، ناویان بپارێزن و یان ناوە ڕەسەنەکانیان بگۆڕن.ئەو جۆرە ناوانەی شوێنان ناکرێ بە زۆر ملی بگۆڕدرێن، تێک بدرێن یان دابندرێن و لە بەر گۆڕانی بارودۆخی سیاسی، یان هەر جۆرە گۆڕانێکی دیکە نابێ ناویان بگۆڕدرێ.
*مادەی ٤١
٢. هەموو کۆمەڵگە زمانییەکان دەبێ بتوانن ئەو مافە بە تەواوی بەکاربهێنن بەبێ ئەوەی شوێنی کۆمەڵگەکە بکەوێتە بەر داگیرکاری باڵادەستانەی کولتوورێکی بیگانە.
سێهەم
دەستەڵایدارێتی گشتی لە بەر ڕووناکایی ئەو قانوونانەی کە کاریان پێ دەکرێ، دەبێ سزا دابمەزرێنێن بۆ پێشێلکردنی ئەو مافە زمانیانەی کە لەم جاڕنامەیە دا گونجێندراون.
دەرەنجام
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە لایەکەوە بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی ئەو شەهیدانەی کە لەبەر بەیاساییبوونی زمان ڕژاون بڕیاری لەسەر دراوە، لە لایەکی تریشەوە بۆ ئەوەی بە جیهان ڕابگەیەنرێت کە هەموو کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەیییەکان پاڵپشتی لە ئازادبوونی هەر زمانێک دەکەن. هەر نەتەوەیەک بۆی هەیە زمانەکەی ئازادانە بەکار بهێنێت و نابێت هیچ سنوورێکیش لەڕێی گەشەسەندنیدا دابنرێت.
با هەموومان هەوڵ بدەین ئەمساڵ زیاتر زمانەکەمان پێش بخەین و بیکەین بە زمانی فەرمی لە هەموو ناوچە کوردنشینەکاندا. تا ڕۆژی ئازادبوونی بەتەواوی بیپارێزین و گەشەی پێ بدەین. تا زمانمان هەبێت هەرگیز نامرین.
ڕۆژانە منداڵی کورد تەنیا لەبەر ئەوەی ناتوانێ بە زمانی باڵادەست وانەکان بەباشی جێبەجێ بکات سووکایەتیی پێ دەکرێت و کەسایەتیی دەشکێنرێت و تەنانەت لێدانیش دەخوات. ئەو لێدانانە دەبنە هۆی ئەوەی کە منداڵ لە خوێندن و لە قوتابخانە بێزار بن، دەرەنجامەکەی دەبێتە کەسایەتییەکی ڕووخاو و شەرمن و نەخۆش و سەرنەکەوتوو لە ژیاندا.
بایەخدان بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک خەباتە دژ بە داپڵۆساندنی نەتەوەیی.
🔹ئامادە کردنی : بەڕێز دیاکۆ هاشمی
#زمانی_دایکی
#زمانی_کوردی
#ڕۆژی_جیهانی_زمانی_دایکی
#ئازادیی_کوردستان
#زمانی_کوردی_بپارێزین
#کوردواری
#ڕێزمانی_کوردى
#ڕێنووسی_زمانی_کوردی
#زانکۆ
#ڕێنووسی_کوردی
#چاپەمەنی_شوان
https://tttttt.me/sardosh

Telegram
سەردۆش
نیشتمان ئەی خاکو خۆڵی تۆ کلەی چاوانمە
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە
کاناڵی سەردۆش ،،کاناڵێک بۆ زیندوو کردنەوەی کەلتور و داب و نەریت ،وێنەو بابەتی گوندی سەردۆش،
@m_d_sardosh8189
@Mohammadkhawari
@dariushi_m