🇸🇦🇷🇩🇴🇸🇭
#چیرۆک
💥ئاخا کورد
✔️خۆشەویستی دایک بۆ منداڵ
زانایەک دەیگیڕاوە:
رۆژیک لە ڕێگەی سەفەر گەیشتمە ناو شارێک، بینیم منداڵەکانی شارەکە خەریکی یاری کردنن
لە دڵی خۆمدا وتم یاری کردنی ئەو منداڵانە حیکمەتێکی تێدایە بۆیە تا کاتی خۆرئاوا بوون چاوەڕێم کرد.
مەغریب یەکێک لە منداڵەکان ماڵەکەی نزیک مەیدان بوو لە دەرگای دا و وتی دایکە منم دەرگا بکەوە.
دایک: نایکەمەوە
منداڵ: بۆچی دایکە
دایک: لە بەر ئەوەی هەموو شەو درەنگ دێیەوە، بە جلە پیس و دڕاوەکان هەر ئەبی بشۆم و بدورمەوە ماندوو بووم.
منداڵ: دایکە دەرگا بکەوە شەوە.
چەندە منداڵەکە هاواری کرد سودی نەبوو.
چومە پیشەوە، لە دەرگام دا، وتم دایکە بیکەوە من یەکێکم لە زاناکان.
دایک دەرگای کردەوە
وتم دایکە بۆ دەرگا ناکەیەوە منداڵەکەت بێتە ژورەوە؟
وتی برام ماندوو بوم هیندەی هەموو شەوی درەنگ بێتەوە.
بە منداڵەکەم وت: بەڵێن دەدەی چیتر شەوان درەنگ نەیەوە و جلەکانت پیس نەکەی؟
منداڵ وتی بەڵێ وتم کەوایە بڕۆ ژورەوە.
منداڵەکە چۆ ژورەوە
بۆ بەیانی من لە مەیدان چاوەڕێ بووم بینیم دەرگای ماڵەکە کرایەو منداڵەکە چو شتێکی بۆ دایکی کڕی و رۆیشتەوە لای هاوڕێکانی.
دەستی کرد بە یاری کردن!
دیسان تا مەغریب یاری کرد
کاتی خۆرئاوا بوون بە هاوڕێکەی محمدی وت: من بێمە ماڵتان ئەمشەو؟
وتی نە.. هاوڕێ باوکم ناهێڵی خۆم بڕۆمەوە. بە زۆر دەمکاتە ژورەوە
بە یەکی تری وت ئەمشەو بێمە ماڵتان وتی نااا ئەتەوێ دایکم بمکوژیت.
هیچ کەسێک ئەو منداڵە چڵکنەی نەبردە ماڵەوە...!
بە دلڵتەنگی و ترسەوە سەیری دەرگای ماڵی دایکی کرد، چۆ پێشەوە (چی کردبا ڕێگەیەکی تری نەبوو)
چەند لە دەرگای دا دایکی هەر نەهاتە پشت دەرگا..
(بە سەیر کردنی ئەو دیمەنە دڵم ئاگری گرت)
بینیم دایکی لە سەربان دەگریا سەیری منداڵەکەی دەکرد و منداڵەکە لە خوارەوە لەبەر دەرگا دەگریا..
دایک بۆ منداڵەکە ... منداڵەکە بۆ ماڵەوە...
منداڵەکە نەیدەزانی دایکی چەندە خۆشی ئەوێت
بەڵام چ بکات ئاقڵ نابێت ..
بینیم منداڵەکە لە سەر زگی درێژ بوو روخساری لە سەر گڵەکە دانا و دەستی کرد بە ناڵە کردن.
دایکی ئەو دیمەنەی بینی نەیتوانی ئارام بگری
ڕایکردە خوارەوە دەرگای کردەوە
منداڵەکەی لە باوەش گرت
تۆز و خۆڵەکەی لەسەر روخساری منداڵەکەی پاک کردەوە
منداڵەکە کەمێ ئارام بۆوە ...
وتی دایکە...
دایکی وتی گیانم..
وتی من ئەمشەو شتێ فێر بووم کە تا ئێستا نەمزانیبوو..
دایکی وتی چی فێر بووی
وتی دایکە گیان هەر کات من درەنگ هاتمەوە خواردنم مەدەیە
فەلاقەم بکە
خواردنم لێ حەرام بکە بەڵام دایکە تکایە دەرگام لەسەر دامەخە
من ئەمشەو زانیم جگە لە ئەو ماڵە شوێنێکی ترم نیە..
✔️ پەند و وانەی چیرۆک
کە هەمومان جوان دەزانین خۆشەویستی دایک زریایەکی بێسنورە و کاتێک منداڵ لەو زریایە ڕەچاو کەین بەوێنەی دوڕگەیەکی بچکۆلە لەناو زریای خۆشەویستی دایک.
تکایە بە منداڵان بسەلمێنن کە لە هەمو کات و سات دا تەنیا دایک و باوک پاڵپشت و هاوڕێی هەمیشەگی ئەوانن.
ناردنی:کاک مادێح خوشنەواز...
┄❅✾ @sardosh ✾❅┄

🍃💕🇸🇦🇷🇩🇴🇸🇭
#چیرۆک
دوای ۲۱ساڵ لەهاوسەرگیری کردنم و چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەگەڵ ئافرەتێکدا چوومە دەرەوە هەندێ کاتم لەگەڵیدا بەسەربرد ئەم بیرۆکەش هی خێزانەکەم بوو.**
دایکم ۱۹ساڵ پی٘ش ئێستا بێوەژن کەوت
منیش بەهۆی ئیش و بوونی ۳ منداڵەوە زۆرکەم دەچوومە سەردانی کردنی
هەتا پەیوەندیم پێوە کرد و وتم : دایەگیان بۆ خواردنی ئێواره بەیەکەوە دەچینە دەرەوە !
ئەویش وتی تۆ باشی کوڕی خۆم ؟
لەبەرئەوەی بەو قسانەی من ڕانەهاتبوو بۆی تازه بوو
وتم دایەگیان زۆرباشم بەس حەزدەکەم بەیەکەوە بچینە دەرەوە هەر خۆم و خۆت دەچین.هەندێ بیری کردەوە و وتی تۆم زۆر خۆشدەوێـت کوڕەکەم باشه بەسەرچاو
ڕۆژی پێنج شەممە دوای کار چووم بەشوێنیدا کە گەشتمە ئەوێ لەبەردەرگاکەدا وەستابوو جلێکی جوانی لەبەر کردبوو وابزانم باوکم پێش مردنی بۆی کڕیبوو
دایکم زەردەخەنەیەکی کرد و پاشان وتی :
بەهەموو کەسەکانم وت ئەمڕۆ لەگەڵ کوڕەکەم دەچمە دەرەوە زۆریان پێ خۆش بوو چاوەڕێی گەڕانەوەمن چیرۆکەکەیان بۆ بگێڕمەوە کەچیمان کردووە
چووینە چێشتخانەیەکی ئاسایی و ئارام دەستی دایکم گرتبوو دانیشتین و جۆری خواردنەکانم بۆ دەخوێندەوە
زەردەخەنەیەکی کرد و وتی : کە تۆش منداڵ بوویت ئاوا بۆم دەخوێندیتەوە
دەستمان کردە قسەو باس و گێڕانەوەی شتەکان هەتا کاتێکمان زانی نزیک بووینەتەوە لەنیوەی شەو کەگەڕاینەوە لەبەردەرگاکەدا وتی : پەیمانم بدەرێ جارێکی تر دەچینە دەرەوە بەڵام لەسەر حسابی من
دەستیم ماچ کرد و جێم هێڵا
دوای چەند ڕۆژێکی کەم دایکم بەنەخۆشی دڵ مرد.
هی٘ندە کت‌وپڕ بوو هیچم بۆ نەکرا
دوای چەند ڕۆژێک لەڕێی پۆستچییەوە نوسینێکم پێگەیشت نووسینێک بوو دایکم بە خەتی خۆی نووسیبووی :
پارەی خواردنی دووکەسم داوە ئەزانم کەمن لەوێ نابم بەڵام گرنگ ئەوەیه من پارەی دووکەسم داوە خۆت و خی٘زانەکەت.کوڕی خۆم ئەو شەوە بۆمن زۆر زۆر بوو من تۆم خۆشدەوێت
لەوکاتەوە لە واتای خۆشەویستی
تی٘گەیشتم کە خۆشمدەوێیـت چ واتایەك دەگەیەنێـت
هیچ کەس وەك دایک نیه بۆ خۆشەویستی،
**هەربۆیه زۆر زۆر گرنگیان پێبدەین**

کاتێك قوتابی سەرەتایی بووم لە تورکیا، مامۆستاکەم دەیزانی کوردم هەمیشە لێی ئەدام...!!
گەر وەڵامەکەم ڕاست بووایە یان هەڵە، ئەو بەردەوام دەبوو لە لێدانم.
پاش ئەوەی خوێندنم تەواوکرد و یەکەم فیلمم بەرهەمهێنا، زانیم مامۆستاکەم توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، هەموو داهاتی فیلمەکەم تەرخانکرد بۆ چارەسەرکردنی.
تەنانەت هاوڕێ و خزمەکانم پێیان سەیربوو ،منیش وتم: ئەمەوێ هەست بە شەرمەزاری بکات، بزانێت کە کورد دڕندە نین. تا بزانن ئێمە مرۆڤایەتیمان زیاترە لە نەتەوەییمان ...!!
ناردنی:موحەممەد فەتاحی

✔️ئاگات لە وتەکانت بێت!
گەنجێک چووە مزگەوت
زەنگێک هات بۆ مۆبایلەکەی گۆرانی لەسەر بوو...
:پێش نوێژ‌و نوێژ خوێنەکان بە توڕەییەوە پێیان وت..
لە ماڵی خودا تاوان ئەکەیت ...ئێرە مزگەوتە؟.
لەو ڕۆژەوە گەنجەکە وازی لە مزگەوت هێناو نەچوەوە ..
گەنجەکە چوو بۆ نادی خۆی کێشا بە گارسۆنەکەدا
و شوشەکانی دەستی شکا...
وتی ببوورە..
گارسۆنەکە وتی : قوربانی تۆ بێت براکەم هیچ نەبووە...
لە و ڕۆژەوە بۆتە مشتەریەکی بەردەوامی لای ئەوان!

✔️جه‌ژنێک نیە ئەو پیاوە نەگریابێ
(بەسەرهاتێکی ڕاستەقینەیە و لە ڕانیە ڕوویداوە، تاکۆتایی بیخوێنەوە، کاریگەرە )
پیاوێکی دەوڵەمەند کە لە ڕانیە دادەنیشێ، ئەو وەکو هەموو جەژنەکانی تر جلێکی جوان دەپوشێ و خۆی بۆن خوش دەکات و پێش هەرهەمووان دەچێتە مزگەوت بۆ نوێژی جەژن.
ئەوبەیانیەی جەژن کە دەچێتە مزگەوت دەبینێ پیاوێکی جوان بەتەنیشتی پایەی مزگەوتەوە لەنزایەکی قوڵدایەو فرمێسکی بەگوڕ و شاراوە دەبارێنێ.
پیاوە دەوڵەمەندەکە وردە وردە بە بەدانیشتنانەوە خۆی لێ نزیک کردەوەو سەری بردە بن گوێی و پێی ووت کاکی من بۆچی دەگریەی؟
پیاوە دەست بەنزاکە خۆی ڕێک دەخاتەوە .. وەک ئەوەی هیچ نەبوبێ .. بێ ئەوەی سەیری بکات کێیە پێی ووت من هەروام کە نزا دەکەم دەگریەم !
دەوڵەمەندەکە پێی ووت برام بەگیانی مامی خۆت ئەگەر پێشت ناخوش بێ .. من پێت دەڵێم درۆ دەکەی ..
ئەو گریانە شتی دیکەی لەپشتە
ئیتر کابرا خۆی پێ نەگیراو بەبێ دەنگی سەری خستە بەرخۆی و گریانێکی دەمارپسێن گریا
دەوڵەمەندەکە پێی ووت تو ئەو خودایەی بەهەقی دەزانی چیدیکە ئەزیەتم مەدە بۆچی دەگریەی کاکی من؟
ئیتر نەیتوانی چیتر بیشارێتەوەو بەکابرای ووت بەخودا قەسەم لەشەرمەزاری منداڵەکانم رامکردووە .. چونکە گۆشتم بۆنەکڕیون دەترسم هەستن لەخەوو بەو حاڵەوە بیانبینم کە چاوەروانی ناکەم.
کابرای دەوڵەمەند خۆی پێ نەگیراو دەستی کرد بەگریان و کابرای بردە دەرەوەی مزگەوت و ناونیشانی ماڵەکەی بەزۆر لێ وەرگرت و هەژارەکەی بەجێ هێشت.
هەر کە گەیشتەوە ماڵەوە هاوسەرەکەی خەریکی ئامادەکاری سفرە ڕازاندنەوە بوو ..
ئیتر نەیهێشت بەردەوام بن و ڕونکردنەوەی پێویستی دا بە هاوسەرەکەی و کچ و کوڕەکانی و دەستیان دایە مەنجەڵ و قاپ و کەوچک و سفرەکەو بەکاملی چونە ماڵی کابراو لەوێ لەگەڵیان نانی جەژنیان خوارد .. لەو ڕۆژەوە کابرا دەوڵەمەندەکە ئەو ماڵە دەژیەنێ و جەژن نیە بەیادی ئەو ڕۆژەوە چینێکی باش نەگریەت.
وە هەر لەو ڕۆژەوە هەموو بەرە جەژنانێک وەک عەوداڵێکی دوای کەفیل دەگەڕێ بۆ هەژاران و زیاد لە پێویست پارە و خەرجیان پێ دەدات
📩:موحەممەد فەتاحی

📚 #چیرۆک
جارێك پاشايه‌ک له ڕێگا جوتيارێك ئه‌بينێ زۆر به چالاكى و دڵخۆشيه‌وه زه‌وى ده‌كێڵێت و گۆرانى ئه‌ڵێت ..!
پاشاکە پرسيارى لێ ئه‌كات و ئه‌ڵێت: ده‌بينم زۆر دڵت خۆشه به كاره‌كه‌ت له‌م زه‌وييه .. موڵكى خۆته؟
جوتياره‌كه ئه‌ڵێت: نه‌خێر, من به كرێ كارى تيا ئه‌كه‌م.
پاشا ئه‌ڵێت: چه‌ند دينار وه‌رئه‌گرى به‌رانبه‌ر ماندوبوونت؟
جووتياره‌كه ئه‌ڵێت: ڕۆژى چوار دينار ...!
پاشا ئه‌ڵێت: به‌شت ئه‌كات ؟
جوتيار ئه‌ڵێـت: به‌ڵێ زۆریشه...
دينارێك بۆ ژيانم به‌كارده‌هێنم ,
و دينارێك قه‌رزى پێ ئه‌ده‌مه‌وه ,
و دينارێك به‌قه‌رز ئه‌ده‌مه كه‌سانى تر ,
و دينارێك له‌پێناوى خواى گه‌وره ئه‌به‌خشم ,
پاشا وتى: من سه‌رم له‌مه ده‌رناچێ ..!
جووتياره‌كه وتى: من ڕوونى ئه‌كه‌مه‌وه ...
ئه‌و ديناره‌ى بۆ ژيانم به‌كاری ده‌هێنم ئه‌وه‌يه كه له خۆم و خێزانه‌كه‌مه ..
و دينارى قه‌رزى پێ ئه‌ده‌مه‌وه ئه‌وه‌يه كه بۆ دايك و باوكمى به‌كارده‌هێنم , چوونكه به مناڵى منيان به‌خێو كردووه و كاتێ پێويستم بووه زۆريان بۆ به‌كارهێناوم و ئێستاش ئه‌وان گه‌وره‌ن و هێزی كاريان نه‌ماوه ...
و ئه‌و ديناره‌ى به قه‌رز ئه‌يده‌مه كه‌سانى تر ئه‌وه‌يه كه بۆ مناڵه‌كانمى به‌كارده‌هێنم و به‌خێويان ئه‌كه‌م و جليان بۆ ئه‌كه‌م , بۆ ئه‌وه‌ى كاتێ پيربووين قه‌رزه‌كه‌مان بۆ ئه‌گێڕنه‌وه ...
و ئه‌و ديناره‌ى له پێناو خوا ئه‌يبه‌خشم ئه‌وه‌يه كه له دوو خوشكى نه‌خۆش بەکاری ده‌هێنم ...
پاشايه‌كه وتى ..
كارێ زۆر باش ئه‌كه‌ى ..
و هه‌ندێ پاره و پوولى پێدا و زۆر سه‌ری سووڕمابوو له دانايى ئه‌م پياوه ساده‌يه ..
په‌ند و وانەی چیرۆک
مرۆڤ كه ڕازی بوو به به‌شی خۆی و پاره‌ی ڕه‌وا و پاكی ده‌ست بكه‌وێت ، ئه‌وه له پاشا خۆشبه‌خت و كامه‌رانتر ده‌ژی.
ناردنی:دادە ڕووناک ڕستگار
🍂🍂 @sardosh🍂🍂

✔️که‌روێشک و کیسه‌ڵ
که‌روێشک له لای ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه به‌رده‌وام هه‌ر به خۆیدا هه‌ڵده‌گوت و تاریفی هه‌ڵاتنه‌که‌ی خۆی ده‌کرد: "تاکوو ئێستا هیچکه‌س نه‌بوه له منی به‌رێته‌وه، کێ ئازایه و خۆی به پیاو ده‌زانێ بۆم بێته به‌ری مه‌یدان و کێبه‌رکێیه‌کم له‌گه‌ڵ بکا..."
کیسه‌ڵه‌که زۆر به له‌سه‌ره‌خۆییه‌وە گوتی: "ئه‌من ده‌یکه‌م، حازرم کێبڕکێیه‌کت له‌گه‌ڵ بکه‌م."
که‌روێشکه‌که پێی پێکه‌نی و گوتی: "وه‌للا بابه ته‌واوه. به شۆخیته؟ کوڕه جا تۆ چی؟! مه‌گه‌ر به درێژایی ڕێگاکه به ده‌ورتدا هه‌ڵپه‌ڕم."
کیسه‌ڵ کوتی: "باشه جارێ ئه‌و هه‌ڕ و گیفه‌ت ڕاگره بۆ ئه‌و کاته‌ی ده‌یبه‌یه‌وه، وه‌ره با بزانین کێ خێراتره؟"
ئاژه‌ڵه‌کانی دیکەش هاتن خه‌ت و نیشانیان دیاری کرد و کێبڕکێیان ڕاگه‌یاند.
که‌روێشک وه‌ک فیشه‌ک ده‌رپه‌ڕی و هه‌ڵات تا له‌به‌رچاوان ون بوو. ئاوڕی داوه، سه‌یری کرد کیسه‌ڵ له هیچ کوێ دیار نیه. راوه‌ستا تا هه‌ندێک گاڵته‌ی پێ بکا...
له‌و لاشه‌وه کیسه‌ڵه‌که ئارام ئارام و بێ ڕاوه‌ستان ملی ڕێگای گرتبوو و به کێشه‌کێش هه‌ر ده‌هات و ده‌هات.
که‌روێشکه‌که له پڕ خه‌به‌ری بۆوه و که سه‌یری کرد دیتی کیسه‌ڵه‌که خه‌ریکه ده‌گاته خه‌تی کۆتایی. هه‌رچی کرد تازه هیچی پێ نه‌کرا و کیسه‌ڵ زۆر به له سه‌ره‌خۆیی بردیه‌وه. پاشان ڕووی کرده که‌روێشکه‌که و گوتی: "هه‌میشه ئه‌وه‌ت له بیر بێ، ئه‌و که‌سه‌ی به له سه‌ره خۆیی و بێ راوه‌ستان هه‌نگاو ده‌نێ ئاخیری ده‌یباته‌وه."
نوسینی: #ئیزۆپ
وه‌رگێڕانی له ئینگلیسییه‌وه: #ڕامان_سۆفی_سوڵتانی
🍃🍃@sardosh🍃🍃

✔️ڕەحمەتی خودا بۆ بەندە
کابرایەک لەخاوەن دوکانەکەی پرسی: ئەمرۆ مۆز بەچەندە؟
خاوەن دوکان وتی ١٧٥٠ .
ئەی سێ‌و؟ خاوەن دوکان وتی: ١٥٠٠ .
ئەی تەماتە؟ خاوەن دوکان وتی بە ١٥٠٠.
کابرا لەمعامەلە تەواو نەبوو ئافرەتێک کە خاوەن دوکانەکەی ئەناسی خۆیکرد بەژوردا.
پاش سەلام پرسی مۆز بەچەندە؟ خاوەن دوکان ٧٥٠.
ئەی تەماتە؟ خاوەن دوکان ٥٠٠.
ئەی بامێ؟ ٧٥٠.
مشتەریە پیاوەکە رەنگی سور هەڵگەڕا , سەرەڕای ١٠٠٠ گومان خەریک بوو بێتە قسە، بەڵام خاوەن دوکانەکە ئیشاڕەتی بۆ کابرا کرد جارێ قسە نەکات تا ئافرەتەکە دەڕوات.
ئافرەتە بەدڵی خۆی شتی کڕی و زۆر سوپاسی خوایکرد بۆ هەرزانی نرخی شتومەکەکان و خوا حافیزەی کرد.
مشتەریە پیاوەکەش بە تەنزەوە بەکابرای خاوەن دوکانی وت: کۆمەڵێک شتی لەو نرخانەش بدە بە من.
دوکاندار پێکەنی و وتی بەخوا مەجبور نەبومایە پێم نەئەوتیت بەڵام ناچارم پێت بڵێم.
وتی ئەم ئافرەتە دراوسیمەو ٤ هەتیوی هەیەو دەست کورتە, زۆر هەوڵمداوە بە پارە هاوکاری بکەم بەڵام ڕازی نابێت, بۆیە بەم شێوەیە هاوکاری دەکەم تا پێی نەزانێت من هاوکاری دەکەم، بەڵام نهێنی کارەکەم لەوەدایە سوێند بەخوا هەر ڕۆژێک ئەم ئافرەتە دێت و شتەکانمی بەزەرەر ئەدەمێ ئەوڕۆژە سێ قاتی ڕۆژانیتر قازانج دەکەم.
کابرا داوای گەردن ئازایی لە دوکاندارەکە کرد کە گومانی خراپی پێبرد و وانەیەکی گەورە بۆ ژیان فێربوو.
☑️پەند
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێبێت ئەفەرمێت: ئەگەر خوای پاک و بێگەرد لە کەسێک خۆشببێت کە ئاوی بەسەگێک دابوو , ئەبێت کەسێک فەقیر تێر بکات و ڕوت و ڕەجاڵ پۆشتەکات و شوێن و مەکان بۆ هەژارانی موسڵمان دابین بکات ئەبئ چ پاداشتێکی هەبێت..

✔️ڕاستی ڕوتکرایەوە...!
لە ئەفسانەیەکی کۆن ھاتووە کە لە دێر زەمانەوە درۆ و ڕاستی بەیەک گەیشتن.
درۆ بانگی ڕاستی کرد و گووتی : ئەمڕۆ کەش و ھەوا زۆر جوان و خۆشە.
ڕاستی سەیری ئاسمانی کرد و بینی بەڕاستی ئاسمان ساماڵە و کەش و ھەوا زۆر خۆشە.
درۆ و ڕاستی بەیەکەوە پیاسەیان دەکرد تا گەیشتنە کەنار زرێبارێک.
درۆ دەستی خستە ناو ئاوەکە و سەیری ڕاستی کرد و گووتی: ئاوەکە گەرم و خۆشە، ئەگەر ئارەزوو دەکەیت دەتوانین بەیەکەوە مەلە بکەین.
ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو قسەکانی درۆ ئەم جارە ڕاست بوو.
لەبەر ئەمە کاتێک ڕاستی دەستی خستە ناو ئاوەکە ھەستی کرد ئاوەکە گەرم و خۆشە.
درۆ و ڕاستی بەیەکەوە مەلەیان کرد.
لەناکاو درۆ لە ناو ئاوەکە ھاتە دەرەوە و جلوبەرگی ڕاستی لەبەر کرد و خۆی وون کرد.
ڕاستی بەخێرایی و بەتووڕەیی بە ڕووتی لەناو ئاوەکە ھاتە دەرەوە .
و بۆ ھەموو لایەک ڕای دەکرد بۆ ئەوەی جلوبەرگەکانی خۆی لە درۆ بستێنێتەوە.
خەڵکەکە کە بینیان ڕاستی ڕووتە لەشەرمان ڕووی خۆیان لە ڕاستی وەرگێڕا.
ڕاستی بەستەزمانیش لەشەرمان گەڕایەوە ناو دەریاچەکە و خۆی بزرکرد تا ھەتایە.
لەم کاتەوەش و تا ئێستا درۆ لەبەرگی ڕاستی لە جیھان دەگەڕێت و پیاسە دەکات و ئارەزووی خەڵکی بەدی دەھێنێت.
ئەم جیھانەش نایەوێت جارێکی دیکە ڕاستی بە ڕووتی ببینێتەوە.
پەند و وانەی چیرۆک
درۆ هەرچەند بەرگی جوان و سەرنج ڕاکێش بێت ھەر بۆماوەیەکی کاتییە و دەڕوات و رڕاستیش ھەرچەند ڕووت و قووت بێت ئەوا پەیامێکی ڕاستەقینەیە و تا ھەتایە دەمێنێتەوە و سەردەکەوێت ھەر چەندە خۆشی حەشار دابێت.
ناردنی:سەلاح خوشنەواز
✨💫 @sardosh 💫✨

ڕۆژێک "پاشایه‌ک" بانگی داناترین وه‌زیری کردوو پێی گوت (ده‌مه‌وێت ئه‌نگوستیله‌یه‌کم بۆ دروست بکه‌یت و ڕسته‌یه‌کی له‌سه‌ر بنوسیت، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک دڵم زۆر خۆش‌بوو ئه‌و ڕسته‌یه بخوێنمه‌وه‌و دڵته‌نگ بم، وه هه‌ر کاتێکیش دڵم زۆر ته‌نگبوو ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ر ئه‌نگوستیله‌که بخوێنمه‌وه‌و دڵخۆش بم..!! *وه‌زیره داناکه‌ش فه‌رمانه‌که‌ی پاشای جێبه‌جێ کردوو ئه‌نگوستیله‌یه‌کی زۆر جوانی بۆ پاشا دروستکردوو ڕسته‌یه‌کی له‌سه‌ر نوسیی و پێشکه‌شی پاشای وڵاتی کرد.
کاتێک پاشا ئه‌نگوستیله‌که‌ی خسته په‌نجه‌یه‌وه‌و سه‌یری ڕسته‌که‌ی کرد نوسرابوو
(ئەو کاتەش بەسەر دەچێت )
پەند✅
دنیا دەوران دەورانە
📩کامران توانایی
🌧🌧 @sardosh 🌧🌧

ئەڵێن ڕۆژێک،کەسێ بەناو شێخ تایەری کوڕی عاشوور، شاگردەکانی لە دەوری ئەڵقەیان بەستبوو، خەریک بوو کتێبی حەدیسی [بوخاری ] بۆ شی ئەکردنەوە. ؛ لە پڕا کابرایەک بەسەریانا هات و ڕووی لەشێخ کرد و گوتی:
تەماشاکە ! ! ئەوا لە ڕۆژئاوا [غەرب]خەڵک ئەچنە مانگ و مریخ، شێخ‌یش تازە خەریکە حەدیسی بوخاریمان بۆ شەرح ئە کا!!!!
شێخ ئەفەرمێ : کێشەی ئەمە لەکوێدایە!!؟ چیت لەمەدا دیوە کە بووەتە هۆی سەرسوڕمانت!؟؟
مەخلوقێکی خودا ڕۆییوە و گەیشتووە بە مەخلوقێکی تری خودا...بەڵام ئامانجی ئێمە زۆر لەوە گەورەترە، ئێمە مەخلوقین و تێدەکۆشین بۆئەوەی بەخالق بگەین.
بەڵام لەم بەینەدا تۆ لە هەموو کەس داماوتر و سواڵکەرتری،ئەزانی بۆ؟ چونکە نە لەگەڵ ئەوان بە مانگ گەیشتی و نە لەگەڵ ئێمەش بە خالق[خولقێنەر].
@sardosh