سەردۆش
259 subscribers
2.07K photos
189 videos
26 files
501 links
نیشتمان ئەی خاکو خۆڵی تۆ کلەی چاوانمە
نیشتمان ئێوارەکانت خەڵوەتی عیرفانمە

کاناڵی سەردۆش ،،کاناڵێک بۆ زیندوو کردنەوەی کەلتور و داب و نەریت ،وێنەو بابەتی گوندی سەردۆش،


@m_d_sardosh8189
@Mohammadkhawari
@dariushi_m
Download Telegram
ڕۆژی جیهانی #ئاو
22-3-2020
#قورئانی پیرۆز و ئاوی خواردنەوە:
ڕاپۆرتەکانی #ژینگە دۆستان دەڵێن ئاوی خواردنەوە کەم دەبێتەوە و جەنگی جیهانی سێیەم لەسەر کەمی ئاوە و نرخی ئاو بەرزتر دەبێتەوە لە نەوت و بەم نزیکانە زەوی چیتر ناتوانێت ئاوی خواردنەوە دابین بکات بۆ زیندەوەرەکانی ؟
ئایا ئەو قسانە ڕاستن یان تیجارەتە و پارەی پی پەیدا ئەکەن ؟
لە گەڵم بن بە داتا هەندێ شت ڕوون دەکەمەوە:
سەدا ٧١ی زەوی ئاوە
لەو بڕە سەدا ٩٧ ی ئاوی سوێرە و بە کەڵکی خواردنەوە نایەت ، سەدا ٣ دەمێنێتەوە و لەوەش سەدا ١ ی بە کەڵکی خواردنەوە نایەت و پیسە و سەدا ٢ دەمێنێتەوە ..
بەڵام ئەو سەدا دووە دەتوانێت ئاوی خواردنەوەی هەموو زیندەوەرانی سەر زەوی دابین بکات و بە زیادیشەوە و هیچ کەسێك و هیچ هێزێك ناتوانێت دەستکاری ئەو بڕە ئاوە بکات
چونکە نیوەی ئەو سەدا دووە لە ئاسمانە و لە ناو هەورەکان دایە ، بە جۆرێك هەر پارچە هەورێكی چڕ کە تۆ دەیبینی بە هەزاران بەرمیل ئاوی هەڵگرتووە، ئەگەر ئاوی هەموو هەورەکان بە یەك جار بێتە خوارێ هەموو زەوی دادەپۆشێت بە دەریا و زەریاکانیش بە نزیکەی ٣ ئینج، و دەستی مرۆڤ تەنانەت ناتوانیت ڕێڕەوی یەك پەڵە هەوری بچوکیش بگۆڕێت، وە ئاوی سەر زەوی هەر چەند پیس بێت کاتێ تیشکی خۆر لێی دەدات و دەبێتە هەڵم دوای ٩ ڕۆژ بە شێوەی بارانێکی زۆر خاوێن دێتەوە خوارێ ، یان ئاوی دەریا و زەریاکان کە سوێرن کاتێ دەبنە هەڵم و لە هەورەکان دەپاڵێورێن و ئاوێکی سازگار و خاوێن دێتەوە خوارێ وە ئەو کاتەی ئاوی ڕووبارەکان دەڕژینە دەریاکانەوە و بەكەلکی خواردنەوە نایەن بەڵام لە مقابلدا ئاوی دەریاکان دەبێتە هەڵم و دەچێتە ئاسمان و دەبێتە هەور و لە ناوچەی ووشکانی و چیاکان بە شێوەی بەفر و باران دەبارێت و دووبارە دەچیتەوە ڕووبارەکان هیچ کەسێك و هیچ هێزێك ناتوانێت دەستکاری ئەو سیستەمە بکات ..
.
یەك لەسەر چواری ئەو سەدا دووە بریتیە لە ڕووبار و دەریاچەکان و بەفری چیاکان کە ئەوەش مرۆڤ ناتوانێت کۆنترۆڵیان بکات، لەوانەیە بتوانن بەنداوی گەورە لێبدەن و ئاو خەزن بکەن بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو ئاوە بە کەڵکی خواردنەوە نایەت چونکە ئاو کە ڕاوەستا هەرچەندە زۆریش بێت تێك دەچێت ،بۆیە بە ناچاری جار جار ئاوی بەنداوەکان دەکەنەوە و دووبارە ئاوی تری تێ دەکەن.
یەك لە سەر چوارەکەی دیکەی ئەو سەدا دووە بریتیە لە ئاوی ژێر زەوی کە ئەوەش مرۆڤ ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات و وەکو ڕووبار و دەریاچەکان لە ژێر زەوین، لە ئەنجامی باران و بەفر ڕێژەیان زیاد دەکات و دواتر لە هەندێ شوێن دێنە دەرەوە وەکو سەرچاوەی کانیاو،لە هەندێ شوێنی زەوی ئاستیان نزم دەبێتەوەو لە هەندێ شوێنی تر ئاستیان بەرز دەبێتەوە، ئەوەش لە ژێر دەستی مرۆڤ نیە ..
نازانم مرۆڤ چۆن دەتوانێ ئاوی خواردنەوە کۆنتڕۆڵ بکات یان چۆن دەڵێن ئاو کەم دەبێتەوە لە کاتێکدا یەك گەردی ئاو ناتوانێت لە هەسارەی زەوی دەربچێت؟ وە ئەگەر لە ناو زەویش بێت بەشدارە لەو سوڕانەی باسم کرد؟
خوای گەورە دەفەرموێت:
قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَاؤُكُمْ غَوْرًا فَمَن يَأْتِيكُم بِمَاءٍ مَّعِينٍ (30)
کۆتا ئایەتی سوڕەتی الملك
واتە :
پییان بڵی ئەگەر ئاوەکەتان ڕۆچوو ، کێ دەتوانێت ئاوی سازگار و ڕەوانتان بۆ بە دەست بێنێت؟ ( جگە لە خوای میهرەبان)
بۆیە کۆنترۆڵی ئاوی سازگاری سەر زەوی لە دەستی خوایە و نەیداوەتە بەندەکانی هەر خۆشی لە سەر زەوی بڵاوی دەکاتەوە..
عادەتەن ئەو ڕێکخراو و گروپانە ئیشەکەیان لەسەر ئەو جۆرە هەواڵانەیە دەچن هەندێ ناوچە تەصویر دەکەن و داتای وەردەگرن کە کەم ئاوی تێدایە و خەڵک ئاو نیە بخواتەوە بەڵام لە هەمان کاتدا ناوچە هەیە مەترسی لەناوچوونی هەیە بەهۆی لافاو ، شوێن هەیە ئاوی ژێر زەوی لە نزم بونەوەیە و شوێنیش هەیە ئاوی ژێر زەوی لە بەرزبونەوە ، ئەو گۆڕانانە سروشتییە و پەیوەندی بە مرۆڤەوە نییە، زۆر ئاساییە بۆ زەوی پێشتریش خەڵك لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەکی تر کۆچیان کردووە بە هۆی گۆڕانی کەش و هەوا ، هەندێ شوێن هەبووە پێشتر دارستان بووە و ئێستا بیابانە و هەندێ شوێنیش هەیە بیابان بووە و ئێستا بەرەو سەوزایی و دارستان بوون دەچێت.ئەوە تەبیعەتی زەوییە بەڵام هەیە پارەی پێ پەیدا دەکا.
نوسینی : ڕێبوار ئازاد
٢٢-٣-٢٠١٩

@sardosh