سریوەی ئاڵۆت/Alot
331 subscribers
772 photos
182 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
(سەرکەوتن لە پڕۆژەی قیرکردنی ڕێگەی ئاڵۆت)

#سپاس_و_پێزانین
#پیرۆزبایی
_______________________

بەناوی خوای گەورە و مەزن

عەرزی سڵاو و ئەدەب و ئیحترام لە خزمەت خەڵکی بەڕێز و خۆشەویستی ئاوایی ئاڵۆت

ئافەرین بۆ هیممەتی بەرزتان.
ئافەرین بۆ یەکگرتوویی بێ وێنەتان.
سڵاو لەو هەموو هەوڵو تێکۆشانەتان.

بەڕاستی هەوڵو تێکۆشانی بێ وێنەی ئێوە هەڵقوڵاو بوو لە غیرەت و جوامێری و هیممەتی بەرزی کوردانە.

پڕ بە دڵ دەسخۆشی و سپاس و پێزانینی گەرمی خۆم ئاراستەی هەموو خەڵکی دڵسۆزی ئاوایی ئەکەم، بە تایبەت ئەندامانی زۆر بەڕێز و ماندوو نەناسی شۆڕا و دێهیاری وە هەروەها هەموو ئەو برا بەڕێزانەی کە بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم پڕۆژەیە هەنگاویان هەڵێنا.

لە ناخی دڵمەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنی گەورە لە پڕۆژەی قیربوون و خۆشکردنی ڕێگای ئاوایییەکەمان.

بە ئومێدی داهاتووی پڕ لە وێستگەی گەشتر و پێشكەوتنی زیاتر بۆ ئاڵۆتی خۆشەویست.
________________________
✍️براتان: مامۆستا عەبدوڵڵای بەهرامی (پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی گوندی ئاڵۆت)