سریوەی ئاڵۆت/Alot
331 subscribers
772 photos
182 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
📖 #وانەکانی_مێژوو

مامۆستا #سەعید_ناکام ئەڵێ:
کاتێک سوپای ڕووس ناوچەی موکوریانی داگیر کردبوو، سەید حسەین چونکە ڕووسی و فارسی و تورکی جوان دەزانی ببووە دیلمانج لای فەرماندەی ڕووس.

ڕۆژێک ئەفسەرێکی عوسمانی گیرابوو، لێی دەکۆڵدرایەوە و من قسەکانیم وەردەگێڕا.

فەرماندەی ڕووس لێی پرسی:
هێزی سەرەکی ئێوە چەندە و لە کوێیە؟
ئەفسەرە تورکەکە کوتی:
«ئیمە لێرە هێزێکمان نییە، تەنیا چەند ئەفسەر و جەندرمەین و هەندێ مەلای پیاوی خۆمانمان لەگەڵدایە، هاتووین بەناو ئیسلامەتی و خەزای کافران کوردەکانی ئەم ناوچەیە بورووژێنین و بە گژ ئێوەیاندا بکەین تا بتوانین پێشی پێشکەوتنتان بگرین، ئەم ورووژاندنەش بۆ ئیمە لە قسە بە ولاوە هیچی تێ ناچێت»!

فەرماندەی ڕووس گوتی: « ئەدی بیر لەوە ناکەنەوە کە ئەم خەڵکە بە بێ چەک ناتوانن بۆ ماوەیێکی درێژ ئیمە ڕابگرن و پاشان خۆیان تێدا ئەچن».

ئەفسەری تورک خێرا گوتی: ئەمە بۆ ئێمە بایەخی نییە، ئێوە دوژمنن و کوردەکانیش نەیارن، لە هەر لایێک بکوژرێ سوودی ئێمەی تێدایە!

📚لە کتێبی بیرەوەریەکانی "#سەعید_ناکام"، وەرگیراوە.


سیاسەتێکی سەر کەوتوانەی ڕژێمی ئاتاتورک لە پێناو مانەوەی ئیمپراتۆریەکەی کە لە ئێستا دا ئوردوغان لە جێی خەلیفەی عوسمانی دانیشتووە بەڵام کاتێک بە ڕەسمی وتار دەدات دایمە وێنەی ئاتاتورکی لە سەر سەر داناوە .
ئەمەیە چەواشە کاری مەزن لە پێناو بەرژەوندی خۆیان دا ، ئەوان بوونی دەیان ملوێن کورد نەدیدە دەگرن و حاشای لێ دەکەن و پاساوی شەرعی وئایینی بۆ دێننەوەو کاتێک کوردێک پڕکێشی و داکۆکی لە بوونی زمان وگەل و ئاخ یان خاکی خۆی بکات بە کافر و زەندیق و وڵات فرۆش لە قەڵەم دەدرێت .و زیندانی هەتا هەتایی بۆ دەبڕدرێتەوە .

@s _Alot