سریوەی ئاڵۆت/Alot
329 subscribers
771 photos
179 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
نابۆ#کوشتن بەڵێ بۆ ژیانی سەربەستی
ڕەش پۆشە کچە جوانەکەی گردی کچە جوان ،دەی پاڕێزێ ڕازی شەهیدبوونت  ناوبریتان ،ئەوەندەی تربچووک بوو بریتە چکۆل ، چۆمی کەڵوێ هەواڵی بێ تاوانیت دەبات بۆ هەموو دەشت و دۆڵ : #هێمن قوتابی بوو تازە دەچوو بۆ کۆڵ ، هاوڕێ ئەو لە کەلاسی ئینگلیزی و فوتبۆڵ ، سپی و سۆڵ ، ئەویش لە ناو تۆز و خۆڵ.....
سووری خووێنی تۆ دەبێته گوڵاڵە سوورە لە سەر سینگی نیشتمان ، دەبێتە دڕک بۆ چاوی دوژمنان...(shapol)

@S_Alot
شەهید "هێمن"

"هێمن"ەکە گەرچی نەمدیبووی بە دڵ
بەڵام لە جوانیت،گوڵ دەیان کرد سڵ

کە هاوڕێکانت،لە دەوری گڵکۆت
شینیان دەگێڕا،هەموویان لە بۆت

بەدڵ دەگریان، دەگریان بە کوڵ
ئەوان بولبول بوون،ئەتۆ سورە گوڵ

زانیم کوڕێکی تۆ نمرە بیست بووی
بۆ هاوڕێکانت وا خۆشە ویست بووی

هەوەڵ لە گەڵ وان،قورقوشمی گریان
گەرووی گرتم و جەرگی کرد بریان

ئەوجا ئێرەییم بە ڕاستی برد پێت
هاوڕێ بە مەرگت،ببوون شێت و وێت

بۆ هاوڕێی ئاوا ،هەی سەد ئافەرین
لە چاویان چها ، فرمێسک وەرین!

بکوژت یاخوا ،سەر بە کوێن بێ
ژیانی تاڵ بێ، فرمێسکی خوێن بێ

ئیلاهی یاڕەب، بە دەستی قەست چێ
ئەوەی خۆشی بێ هەمووی لە دەست چێ

شەوی شەو نەبێ، خەوی خەو نەبێ
ئەوی هێمنی بێ ،بەشی ئەو نەبێ

ژیان شک نەبا، ئیللا ڕەو نەبێ
ودمی خۆشبەختی قەت قەت بەو نەبێ

لە مار و سەگسار،زیاتر لەو نەبێ
هەتا دەتۆپێ هەر بەو لەونەبێ

بۆ هاوڕێیەتی تۆ بوویە هێما
ڕووحی هاوڕێیی پاش تۆ بە جێما

"شۆڕا"گەل بە هەست،"دهیار"ی بە دەست
پاش شێعرو هەڵبەست،ئاوایە مەبەست

مەیدانی ناودێ،گەر بە ڕای من بێ
مەیدانی هاوڕێ شەهید"هێمن"بێ

"نزا"دەیهەوێ لە خوای دلۆڤان
جێگەت بەهەشت بێ،شەهیدی خوان!

مەناف قادر پوور=نزا
چوار شەممە/ ۵/ پووشپەڕی۱۳۹۸/ئاڵۆت
@S_Alot
خوڵقێنەری هێما وئوستورە ئایینیە خوڕافی و بێ بنەما و بە ڕواڵەت پیرۆزەکان ، کێن وبۆ کام مەبەست سازیان دەکەن؟


نازانم ئاخۆ کتێبی سینۆهە پزیشک و حەکیمی فیڕعه ونتان خوێندۆتەوە یان نا ، لەم کتێبە دا مرۆڤ سەری سووڕ دەمێنێ و جاری وایە شەرم دەکات لەو هەموو فریوو زەبرو زەنگ و خوێنڕێژیە و قوربانی دانەی مرۆڤی لێقەوماو لە پێناو خواکانیان دا کە بە سەریان دێنن و ژیانی کەم و کورتیان لێ دەکەنە ژەقنەمووت، کە ئەوەش تەنیا بە ناومرۆڤەکان کردوویانە لە پێناو ئاسوودەیی خۆیان دا، پێم وابێ مرۆڤ لە هەموو جڕو جانەوەرەکانی دیکە بەدبەختتر ولێقەوماوترە لەم بوارە دا ، چوونکە ئەوان لە نیعمەتی عەقڵ وهزر بێ بەهرەن ، نازانم ئەم چیرۆکەتان بیستووە یان نا کەدەڵێن کاتێک تەمەنیان بەش دەکرد ، بە مرۆڤ و سەگ ومەیموون و کەر هەریەکە سی ساڵیان پێدان ، مرۆڤ سی ساڵەی خۆی وەرگرت ، پاشان سەگیان بانگ کرد و نکۆڵی کرد لە وەر گرتنی و گوتی من پازدە ساڵم بەسە بۆ حەپە حەپ و وەڕین ، کەریان هێناو سی ساڵیان دایە ئەویش گوتی نامهەوێ پازدە ساڵیش بۆ ڕەنج و مەینەتی وبارکێشان و بێگاری زۆرە ، مەیموون قاو کراو گوتی منیش هێندە ماڵێکی جوان نیم و بۆ گاڵتە پێکردنم پازدە هەر زۆر زۆرە وبەزیاد بێ ، پاشان وتیان کی ئامادەیە ئەم چل و پێنج ساڵەی ئەوان وەرگرێ وڕایبوێرێ و چێژی لێ ببات ، مرۆڤ سینگێ هێنایە پێش و هەر چل و پێنج ساڵەکەی وەرگرت ، هەر بۆیە دەڵێن مرۆڤ سی ساڵان وەک مرۆڤ دەژی و پازدە ساڵان وەک کەر هەوڵ و تێکۆشانی هەیەو پازدەساڵان وەک سەگ پاسی منداڵان دەکات و پازدە ساڵی کۆتاییش وەکوو مەیموون دە بێتە گاڵتەجاڕ و چرچ و لۆچی دەکەوێتە لەش و لووشی ، ئەم چیرۆکە هەر چەند سەرنج ڕاکێشە بەڵام من پێم وابێ مرۆڤ سی ساڵی یەکەمیشی پڕ لە دەرد و ژانە و مەینەتیە ، منداڵێکی ئەم سەردەمە دەبێ دوازدە ساڵی ڕەبەق بچێتە قوتابخانەو کەلاسی (زبان، ریاضی، کونفو، کاراته ،موسیقی و..........) و پاشان هەزاران کۆسپ و تەگەرەو لەمپەڕی دێتە سەر ڕێ ، ئەویش لە لایەن هاوڕەگەزەکانی خۆیەوە کە وەک فیڕعەون خوێنی دەماریان دەمژن و نایەڵن بۆ ساتێکی کەمیش بە ئاسوودەیی سەر بخەنە سەر سەرین ، و ئەم چیرۆکە کۆتایی نایاو هەر وابووەو هەر واش دەبێ و خۆ بادان و خۆ تێهەڵکوتان بێ بەهایە . بەوتەی زانایان زیاتر لە سەد و دەملوێن مرۆڤ هەتا ئێستا مردوون و بوونەوە خۆڵ ، لەوەتا تەمەددون و شارستانییەت و خان و سوڵتان و موغ و پدەری ڕوحانی و نمرود و فیڕعەون و..............پەیدا بوون مرۆڤ ژیانی ئاوا بردۆتە سەر .

لە کۆتایی دا پێویستە بڵێین یاڕەبی کەر و سەگ و مەیموون گەردنتان ئازا نەبێ بۆ دەست و دیاری و خەڵاتێک کە بە مرۆڤتان بەخشی و مرۆڤتان بەم دەردە دوچار کرد.
خدرزادە

@S_Alot
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
گەرمای هاوین و مەلە کردن لە چۆمی کەڵوێ.....
#مەلە#گەرما#چۆم#شەپۆل#ئاڵۆت#
#ژیان بەردەوامە....
@S_Alot
بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە

ئەمە نێوی گۆرانیەکی خواڵێ خۆشبوو سەیید ڕەحیمی قوڕەیشی زادەیە ، کە من بە منداڵی و لە شەوانی هاوین و لە بن مازودارێک دا لە باخەلە گوێم بۆ دەگرت کاتێک کە ڕادوێ کرماشانیان دەگرت ، ئەوکات ڕادوێ شتێکی ناوازەو عەنتیکە بوو ، من کە تەمەن دە دوازدە ساڵە بووم هیچ لە ناوەرۆکی گۆرانیەکە تێ نەدەگەیشتم بەڵام لە گەڵ خەیاڵی منداڵی خۆم و دەنگی تاق تاق کەرە کە فارس پێی دەڵێ مرغ حق( یانی دەڵێ خواحەقە بەڵام ئێمەی کورد دەڵێین خوا تاقە) و بەتێڕوانین بە چرۆسکی چرای جێ هەواری خواڵێخۆشبوو عەبڵا مزڕێژ لە بەندەنی بێندروێ و هەروا ماڵە هەواری برایم زێڕین لە سەر کانیە بریتی وچراکانی ماڵەکانی گۆرانان و بێدەگەو نیسکجاڕکە جارە جارە پیامێکیان بە هەڵکێش داکێشی چراکانیان دەنارد ، هەر وەها تێکەڵ بە واقە واقی مام ڕێوی کەدەیانگووت ترێی ترشی خواردوە بۆیە وادەکات . ئەمانە و بیری منداڵی ودەنگی ئاسمانی سەیید ڕەحیم و دەیان دەنگی دیکە وەکوو تەقەی پێمەرە لە کاتی شەواوو پڕمەی بزن ومەڕ لە حەوشە و خشەی قاشاخی گوڵەدان و داستان و سەربووردەی سەیر وسەمەرەو ترسێنەر
وەکوو جنۆکە وخێوو دێوەشەلە ببونە سمفۆنیایەک و ئێستاکە ئەم دێڕانە دەنووسم ئەو وتە کوردیەم بیردێتەوە کە زۆر جار لە زمان گەورەتر لە خۆمان ولە بە ساڵاچوان دەمانبیست کە دەیانگووت خۆزگە هەر ئەو کات واتە تەمەنی منداڵی بمردمایە ، بە ڕاستی لە تەمەنی منداڵی دا مرۆڤەکانی دەور وبەرت بە فریشتە دەبینی . پاشان کە زل بووی و دەورانت بینی بۆت دەر دەکەوێ کە زۆر مرۆڤ بەڕواڵەت ئینسانن ولە ڕاستیدا دێوو درنجن و لە بەرگی مرۆڤ دان وئاکاریان شەیتانیە. ئاواتم ئەوەیە بچمەوە دەقی منداڵیەو لە هەمان شوێن و بە بینینی ئەو شتانە لە وشەوەزەنگەدا و گوێ گرتن لە دەنگی سەیید ڕەحیمی قوڕەیشی زادە ودیسان بچمە خەیاڵی منداڵیەو بەرەو بەرزایی وئاسمان بفڕم و بە سواری هەوران هەرد جێ بێڵم و دونیایەکی خۆشی بەبێ داخ ودەرد وگریان و ڕەشپۆشێن چاوەڕوانم بێت و قەت مەرگی ئەزیزان وخۆشەویستان نەبینم.

سڵاو لە گیانی سەیید ڕەحیمی قوڕەیشی زادەو و هەموو ئەوکەسانەی کەباسم کردن و دونیایان بەجێ هێشت و تاهەتایە کۆچی دیدار ئاخرەتیان کرد.
ئاممین.
خدرزادە
@S_Alot
٭داستانی ئافتاوە بۆرین٭

دەگێڕنەوە مزگەوتێک کە لە پەنای بارەگای شای مەملەکەتێک دابوو ، دەیان ئاودەستی لێبوو ، کە جگە لە نوێژکەرەکان ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر کە ڕێبوار وغەریبە بوون دەهاتنە ئه م ئاودەستانە . کابرایەک لەبەر دەرگای ئاودەستەکان کە گوایە ڕەئیسی ئاودەستەکان بوو چەند ئافتاوەی ڕنگاوڕەنگی دانابوو کەپڕلە ئاوی کردبوون ، ئەگەر کەسێک بهاتبایەو بیویستایە بە پەلە خۆی لە ئاودەستێک هاویشتایە خێرا پڕی دەدایە ئافتاویەک ، کابرای ڕەئیس دەیفەرموو ئەوسوورەی دانێ ئەو شینەیان تاودەرێ ، ئه مە پیشەی ئەوبوو ، ڕۆژێک کابرایەک لێی پرسی برا جافەرقی چیە شین بێ یان سوور،، ڕەییسی ئاودەستەکان دەیفەرموو های قسەی قۆڕ بۆ من لێرە کانە پنگ و پووشم برا ،
ئەمە دەڵێن لە ئینتیخابات و هەڵبژاردنەکانی لای خۆمان دەچێت ، ماوەییکی دیکە دەیان کەس ڕاست دەبنەوە و هەریەکە بەڵێنێک دەدا . یەک جادەکەن ئیسفاڵت دەکا ، یەک ئاو بەهەورازی هەڵدەگێڕێ ، یەک زانستگای دادەنێ و قوڵینگ لە شوێنەکەی دەدات ، یەک دووعایە دەکات هیچ کوڕێک بێ ژن و هیچ کچێک بێ شوونەبێ ، یەک تێلە کابینی لە سەری بریتەوە تا قولەی بێندروێ دادەنێ ، کە بوو بە پیاوی پیاوەکەی و تۆ چوویە خزمەتی و بەڵێنیەکانیت وەبیرهێنایەوە ، تووڕه دەبێ و دەڵێ کاکە من هیچم لە دەست نایە و لەملم وەبە(ئافتاوەچیەکە) تۆش بە وتەی فارسەکان(دست از پا درازتر) دەگڕێیەوە بنکێ خۆ .، دەڵێی وانیە ماوەیەک چاوەڕوان بە ، بە چاوی خۆت دەیبینیەوە ،
دڵت خۆش مەکە ، ئەمە ئەزموونی تاقیکراوەیە.
خدرزادە
@S_Alot
ئە گەر تاجی سەرت لە زێڕ وزیو بێ
ئەگەر پارەو دراوت پڕ بە دیو بێ
ئە گەر مڵکی سلێمانت ببێ هەر
دەبێ ئاخری مەکانت لا پەسیو بێ_
@S_Alot
٭مرۆڤ و میهرەبانی ٭

میهرەبانی یەکێک لە تایبەتمەندیەکان و دەبێ بڵێین لە گرنگترین خووخدەکانی مرۆڤە، هەر بۆیە مەولەوی شاعیری مەزن دەفەرموێ :
از محبت سرکەها مُل می شود
از محبت خارها گُل می شود
از محبت مار موری می شود
از محبت دیو حوری می شود

هەر بۆیە مرۆڤێک ئەگەر هەستی مێهرەبانی نەبێت لە ڕیزی مرۆڤ دێتە دەرێ و تێکەڵ بە ئاژەڵ دەکرێت،
لە کۆنەوە و لە ئەدەبیاتی کوردەواری دا زۆر چیرۆک لە سەر کاریگەری مێهرەبانی مرۆڤ لە گەڵ ئاژەڵ و پەلەوەرەکان بەیان کراون ، لێرە دا پێویستە بە سەرهاتێکی سەرنج ڕاکێش کە لە وڵاتی ئەمریکا ڕووی داوە بگێڕینەوە:

تێدی کچۆڵێکی ژیر و وریا لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی دەبێت ، کە بە هۆی دووچار بوونی دایکی بە شێرپەنجەوە ئەحواڵی تێدی ڕۆژ بۆ ڕۆژ بەرەو خراپی و ئاڵۆزی دەڕوات تا وای لێدێ کە مامۆستای پۆلی چواری بەرپرسی قوتابخانە ئاگادار دەکاتەوە و پاشان ناچار دەبێ هۆکاری ئاڵۆز بوونی ڕەفتاری ئەم قوتابیە بزانێ، کاتێک دەڕوانێتە یادداشتەکانی مامۆستایانی پێشووی بۆی دەر دەکەوێ کە لە پۆلی چوار دا ئەم قوتابیە گەورەترین پشت و پەنای کە دایکیەتی لە دەست دەدات ، و مامۆستاکەی کە تا ئێستا تێدی وەکو قوتابیەکی بەد ڕەوشت و خراپ دەبینی خۆی بە شەرمەندە دەزانێ ، لە ساڵڕۆژی ڕێزگرتنی مامۆستا دا تێدی کارێکی کرد کە هەستی مامۆستاکەی بە جارێک ڕووخاند ، ئەوکات تێدی ملیوانکە کەی ملی دایکی لە گەڵ تۆزە عەترێکی دایکی بە دیاری دایە مامۆستا و هەموو قوتابیانی پۆلە کە پێی پێکەنین ، مامۆستا کە لەناخی خۆی دا خۆی بە تاوانبار دەزانی کە چۆن تا ئئێستا نەیتوانیوە پەی بەدڵ برینداری و ئەوکۆستە گەورەی تێدی بەرێ ، هەربۆیە خێرا ملوانکەکەی کردە ملی و تۆزێک لە عەترەکەی لەخۆی داو تێدی بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە گوتی مامۆستا تۆ بۆنی دایکم دەدەی ، مامۆستا کوڵی گریانی هاتێ و لە دیار چاوی قوتابیان وەک دایکێک تێدی لە ئامێز گرت ، مامۆستا لەمەو دوا نەیهێشت کە تێدی هەست بە تەنیایی بکات و وەک دایکێک پشتی تێدی گرت. .ساڵ و حەیام ڕۆیشتن هە تا ڕۆژێک مامۆستا ی خانە نشین کراو لە زانستگایەکی مەزن بانگهێشتن کراو لەوێ تێدی لە ڕۆژی هاوسەر گیری دا وەکوو مامۆستای زانکۆ مامۆستاکەی بانگ هێشتن کرد و بەگریانەوە دەستی کردە ملی و گوتی سپاس مامۆستای ئازیزم کەمنت بەم پلەو پایە گەیاند وسەرنویشت و داهاتووی ژیانی منت گۆڕی ، مامۆستاکەی لەوەڵام دا گوتی من جێگەی خۆیەتی کە سپاسێ تۆ بکەم کە منت لە خەوی غەفڵەت و بێ ئاگایی بە خەبەر کرد.
بەڵێ پێویستە مرۆڤەکان هەتا دەتوانن مێهرەبان بن و ژیانێک پڕ لە سۆز و مێهرەبانی بە سەربەرن و هەتا ماون ئە م ڕەووشتە جوان و بەرزە فەرامۆش و لە یاد نەکەن.

خدرزادە
@S_Alot
مامۆستا هێمنی تاهیری بۆ کتێب خانەی نامی ئاڵۆت

@S_Alot
*کەچوویە شاری کوێران دەست بەچاوی خۆت بگرە*

بەبێ شک ئەم پەندە کوردیەتان زۆر بیستووە،
ئەم وتە بەنرخە گەرچی عەقڵ و هزر وەری ناگرێ و لە ڕاستی دا ناڕاستە ، بەڵام ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کە ئەگەر چی جوان چاوت لێیە کە پۆلێک خەریکی کردارێکی نابەجێ و ناحەز و قێزەونن بەڵام لەوە دەچێ ئەگەر نەچیە سەر ڕێبازی ئەوان لەوانەیە گیانت لە مەترسی دابێ و تەنانەت بە تاوانی دزیەوە سەرت لە قوڕ نێن ، بۆخۆتان دەزانن کە ئەگەر یاسا سەروەر نەبوو یان ڕێزی لێ نەگیرا ئەوا ئەو کۆمەڵگایە پڕە لە گەندەڵی و پارتی بازی و بێ ڕێزی وناعەداڵەتی ، بەو حاڵەش دەبێ بە بەژن و باڵای ئەوانە دا هەڵبڵێی کە نە تەنیا هیچ کردارێکی جوانیان لێ بەدی ناکەی بەڵکوو سەرتاپا خوار ولاڕێن، نازانم ئەم چیرۆکەتان بیستووەیان نا :

دەڵێن ڕێو یەک کلکی بە تەڵەوە دەبێ و هێندە هەوڵ وتەقەڵڵا دەدا هەتا کلکی دەپسێ ، پاشان کە ڕووناک دەبێتەوە یەکێک لە هەڤاڵانی دەبینێ و پێی دەڵێ بۆوات لێهاتوە ، لە وڵام دا دەڵێ بۆخۆم وام لێکردوە ، لەوەتا بڕیومە زۆر ئاسوودەم و کە دەڕۆم هەست دەکەم کە لە سەر قاڵی
حەزرەتی سلێمانم و وەک با بە ئاسمانێ دا دەفڕم ، هاوڕێکەی بەم قسانە فریوی خوارد و کلکی خۆی قرتاند ، بەڵام بە پێچەوانەوە هیچ خۆشی و سووکناییەکی بەخۆوە نەبینی و کلکە کەش لە دەست چوو و بە هاوڕێکەی وت برا خۆ هیچ نەگۆڕاوم و بگرە قوڵ و ناشیرینیش بووم ، لە وڵام دا گوتی نەزانی گێل ئەگەر ئێمە ئاوا بچینەوە نێو ڕێویەکانی کە دەبێ هەتا هەتایە سەرشۆڕکەین و ئەوان پێمان پێبکەنن ، جاواچاکە تۆش ئاوایان پێ بڵێی کە بێ کلک بوون چەندە خۆش و بە کەڵکە ، بەم شێوەبوو کە پاش ماوەییک کۆمەڵگای ڕێویەکان کلکدارێکیان تێدا نەما و ئەوەی بیویستایە کلکی نەقرتێنێ بە بێ حورمەتی شاربەدەردەکرا و ڕوڕەش دەکرا و هەیتڕە دەکرا.
ئێمە بە چاوی خۆمان دەبینین کە لەم کۆمەڵگایەی ئێمەش دا ئەگەر ڕێگەی یاسایی و دروست بگرێە بەر و گەندە فێڵی جۆراو جۆر فێر نەبی ئەوا ڕووزەردی ماڵ و منداڵ و کەس وکارەکەشی دەبی ، کەوابوو کورد وتەنی:

کە چوویە شاری کوێران دەست بە چاوی خۆت بگرە یان خۆت قوڵە بکە!!!! .

خدرزادە
@s_Alot
٭قەبری مفتە٭

وەک دەزانین مرۆڤ دووجۆرە ڕەوشتی هەن کە یەکیان بە ناشیرین وئەوی دیکەیان بە جوان و شیرین هەژمار دەکرێت ، کە مرۆڤ بە ئەنجام دانی چاکەکەیان لە باری مرۆڤایەتیەوە جوانتر دەبێت وبە کرداری ناشیرینیش ناشیرین دەبێت ، یەکێک لەو ڕەوشتە ناشیرینە به نێو بانگانە مفتە خۆری بنیادەمە کە کەسانێک بە درێژایی تەمەنیان دەیگرنە بەر ولەم ڕێیەوە ژیانی کەم وکورتیان کۆتایی پێ دێنن ،
مفتە خۆری دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ نەتوانی وەک مرۆڤێکی خاوەنی کرداری شیاو خۆی نیشان بدات وهەتا دەژی وەک گەنە و سژ و ئەسپێ دەبێتە سەر باری خەڵکانی دیکە ودایمە ‌ لە خۆشترین ڕێگا فکر دەکاتەوە بۆ بژیو پەیداکردنی بە بێ عارەق .
لە دونیای واقیعی ئەوڕۆی ئێمە دا خۆ خراپیش نییە چوونکە بۆخۆمان چاومان لێیە کە دەستی ماندوو لە سەر سکی برسیە .
لێرە دا مەبەستی من بۆ ئەوەی باسەکە درێژە نەکێشێ قامک دەخەمە دیاردەیەک کە دەبێتەهۆکاری بارهێنانی تاکی کۆمەڵگا بۆ مفتە خۆری.
وەک ئاگادارن لە م ساڵەی
کەتێیداین ئیشاڵڵا هەڵبژاردنمان لە پێشە بە خێر ، هەڵبژاردنی ئەندامانی بەڕێزی شۆڕای مەجلیس یان پەرلەمان، بەربژێران لەوماوەیەدا کە شکور زۆر دەبن دەبنە حاتەمی تایی و دەست لە ماڵی خۆیان دەنێن و تەنانەت بازێکیان گەسکی لێدەدەن وسڕوسیپاڵی ماڵێش دەفرۆشن و نانێکی مفت دەدەنە خەڵک و کاتێکیش ئەم کارە دەکەن کە هەڵبژاردن نێزک بێتەوەو چەورایی کەبابە مفتەکە گالۆکی ئەوانە تا کاتی هەڵبژاردنەکە بەرنەدا ، جا ئەگەر خوای کرد و خواڕوحمی لە دڵی ئەوکەسانەنا کە هەڵدەبژێرن و لە کاتی نوسینی بەربژێرەکە هێشتا بۆنی کبابەکە وتاماوەکەی بە ددانی شەریفیانەوە مابوو ئەوا نابێتە مفتە و بە زایە ناچێ و نیشان دانی دوگە چەورەکە کاری خۆی دەکا(دووگی چەور بێ حەلامات نیە) ۰ بەڵام ئەگەر هات و کاکی هەڵبـژێر نمەک نەیگرت ،ئەوا زەحمەتەکەی براوخوشکی بەربژێر وپارەو پووڵەکەی وەک بەفرەکەی پار دەتوێتەوەو دەبێ وردە وردە وامەکەی تێکاتەوە!!!؟ (دەزانم کەس وکاری بەر بژێرە کە ئەگەر سەرنەکەوێ دووعایە دەکەن کە یاڕەببی ببێتە گرێ وقوززەڵقورت و لە بینیان گیرێ بۆ خاتری ئەو قیبلەی موحەممەدەی پێنج فەڕزە ڕوویتێدەکەین ، بەڵام گوێ مەدەرێ دووعاکەیان برەوی نابێت بێ خەم بە)
جا بۆیە پێویستە برایان ئەگەر دەزانن گۆشتیان پێناکڕێ هەر لە ئێستاوە خۆی بۆ تەیار کەن و مفتە خۆری نێزیکەو لەشکرێک حاتەمی تایی هابەڕێوەن هەتا (کەواو)مفتە بدەنە هاوشاری گەلی خۆشەویستی هەمیشە درسەحنە و گاوو گەردوون بکەن ، سەفارشی ئێمە ی بچوکتان ئەوەیە کەباب مەکڕن ، خۆتان بۆم کاتە تەیار کەن ، کوڕە برا قەبری مفتەیە و هەی لەو کوڕەی خۆی تێهاوێ .
کوتایی کەلام لەمن گوتن و لەئێوەش بیستن گۆڕی مفتە وەک باز وایە درەنگ درەنگ لە سەرشانی ممبارەکت دەنێشێ ، جەناب سەروان وتەنی(بشمارسە) خۆت لە قەوری مفتە هاوێژە سەد ڕەحمەت لە گۆڕی شێخی سەعدی کە دەفەرموێ:
مراد ما نصیحت بود وگفتیم
حوالت با خدا کردیم و رفتیم. والسّلام

خدرزادە
@S_Alot
#جێژنی_پیرۆزی_قۆربان 💐💐💐 جوانترین سڵامی ئێمه تان پێشکه ش بێ, جێژنی پیرۆزی قۆربان له خۆتان و بنه ماڵه ی به ڕێز تان پیرۆز بێت, به هیوای ژیانێکی پر له خه یر و به ره که ت بۆ هه مووی ئێوه ی ئازیز, له خودای گه وره داوا کارین دڵی هه موولایێک خۆش و ژیانتان پر بێ له نووری خۆدای مه زن.
@S_Alot
#جێژنت پیرۆز#

ئەی خۆشەویستـی نازەنین
ئەی هەوێنی شیرینی ژین
جێژنی قوربانت لێ پیرۆز
تەسکینی بۆ زام وبرین
جێژنت موبارەک سەد کەڕەت

دەی جێژنی قوربان هاتەوە
هاکا بەخت سوڕ داتەوە
لە جلکی ڕەش بێمە دەرێ
هەموو شادبین لەم ساتەوە
جێژنت موبارەک سەد کەڕەت

بەردا بەرۆکمان داخ وخەم
میوان وەبێ کەیف و بزەم
وەیشومە لامان لێ لادات
بێ ترس دەربڕم وشەم
جێژنت موبارەک سەد کەڕەت

بڕۆ بگەڕێ ماڵەو ماڵ
بوغزو کینە بنێرە چاڵ
جێژنە پیرۆزە کە لەگشت
لە غەیر وخزم و پیروکاڵ
جێژنت لێ پیرۆز سەد کەڕەت

بڕوا ، لێرەن سەفاو مروات
وەڕازێنە دیوو سابات
ژین کورتە هێندەی پێ ناوێ
تا گیانت میوانە لەلات
جێژنت پیرۆز بێ سەد کەڕەت

جێژنی قوربانتان لێ پیرۆز و موبارەک بێت

خدرزادە
@S_Aloot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌

☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە

کۆچی دوایی:
مام سالە(ساڵحی مامیسا)

📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: مزگەوتی گوندی ئاڵۆت


🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

@S_Alot
٭کل من علیها فان٭

(این نام نیک است کە می ماند)

تاریف کردن لە کەسایەتیەک کە کۆچی دوایی دەکات ، بۆ کۆچ کردوو کەڵک و قازانجێکی نییە . هەر چەند دەڵێن زمانی خەڵک قەڵەمی خـودای مەزنە ، بەڵام دەتوانێ ببێتە هۆی چاو لێکردنی پاشماوەکانی ئەو کەسایەتیە لە شێوە ژیانی کۆچ کردوو ، دیارە خـوالێخۆشبوو مام صالحی مام عیسای نموونه ی مرۆفێکی درووست و نیک نەفس، بەڕێز و دوور لە هەر خووخدەییکی دژ بە ئینسانییەت بوو ، جگە لەوە حاتەمێکی تایی و مرۆڤ دۆستێکی کەم وێنە بوو ، بە بڕوای من مام صاڵە بە دڵێکی ئاسوودەوە دوونیای بەجێ هێشت و ئیشاڵڵا بە بەهەشتی بەرین شاد بێت ، ئێمەش وەک پاشماوە ی ئەو با دەرس و وانە وەرگرین تا وەکوو مام صاڵە ئەهلی ئاشتی و برایەتی و پێکەوە ژیان بین و تا ئێمەش بە ویژدانێکی ئاسوودەوە سەر بنێینەوە
خودای مەزن هێوری ببەخشێت بەدڵی خزم وکەس وکاری وبە هەموو خەڵکی ئاڵۆت کە ساڵ و عەیامێکی زۆر لە نێزیکەوە لەگەڵی ژیابوون ،خودای مەزن مام صاڵەی له گەڵ پیاو چاکان نێشتەجێی بەهەشتی بەرین بکات ئاممین
@S_Alot
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من چیام خۆڕاگرم سەرکەش فرۆ نیم نابەزم/
گێژولوولی تووڕەبوونم دێم بە گژ هەورا دەچم/
ترسەنۆک نیم وام لە بێشەی گۆڕەپانا کەڵ دەژیم/
داربەڕووم بێن بۆ بڕینم خۆم بە گژ تەورا دەچم,,,
۳ ی خه رمانان
#شەهیدانی_ژینگە

#شەریف_باجوەر
#ئومید_کۆنەپۆشی
#محەممەد_پەژووهی
#ڕەحمەت_حەکیمی_نیا

#شنو۲۴

@S_Alot
بەناوی خوای گەورەی دلۆڤان
📜ڕاگەیندراوی کتێبخانەی گشتی نامی ئاڵۆت

"سپاس و شوکرانەیەکی بێ بڕانەوە بۆ خوداوەندێک کە توانیمان و دەتوانین لە ڕێگای خزمەت بە وڵات و نیشتمان هەنگاو هەڵێنین"

کتێبخانەی نامی ئاڵۆت لە ۱۹ی خرمانانی ساڵی ۹٥ی هەتاوی کە کراوەتەوە بێپسانەوە و بەردەوام چالاکی تێدا کراوە و لە ڕێڕەوی ئامانجی خۆی لاینەداوە،

بەرنامەی کتێبداری کتێبخانە بە پێی وەرزەکان ئاڵوگۆری تێدا کراوە و کاتەکانی کراوەی کتێبخانە زۆر و کەم بۆتەوە،

لە کاتی تەرخان کراو بۆ بەشی خوشکان، سەرەتا کتێبداری ئەو بەشە دراوە بە #م_هێمن_تاهیری تا کاتێک لە ئاڵۆت خزمەتی دەکرد، دواتر #خوشکە_هاوژین_زەریفی لە لایەن دەستەی بەڕێوبەری کتێبخانە و شۆرای ئاوایی هەڵبژردرا بۆ بەشی خوشکان
خوای گەورە خێر و پاداشتیان بداتەوە،
تا کۆتایی ئەم مانگە بۆ پڕکردنەوەی جێگەی کتێبداری ئەو بەشە داواکارین:
لەو #خوشکە بەڕێزانەی هۆگری کتێب و چالاکی فەرهەنگین لە ناو گوندی ئاڵۆت،
بۆ شیفتی دیاری کراوی بەشەکەیان کە ڕۆژی پێنجشەممەیە لە حەفتەدا پێویستمان بە کەسێکی تری گونجاو هەیە بۆ ئەو خزمەتە مەزنە،
هەر بەڕێزێک کە دەتوانێ لەم بوارە پیرۆزەدا خزمەتێک بە گوندەکەی بگەیەنێ
پێوەندی بکا بە دەستەی بەڕێوبەری کتێبخانە
جەمال عەلیپوور
09182299803
ئامانج زەریفی
09189864906
@S_Alot
*سپاس وپێزانین*

وێڕای سڵاوو ڕێز بۆ بەڕێوەبەران و ئەندامانی شۆڕای گوندی ئاڵۆت و مامۆستا مەلا هێمن تایری و هاوسەری بەڕێزیان کە لە کردنەوەو بەڕێوەبردنی کتێبخانەکە لە کات و ژیانی خۆیان مایەیان دانا و خۆبەخشانە لەم بوارەدا ئەرک و ماندوویان کێشا ، پێویستە لە لایەن بەڕێوەبەرانی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت سەری ڕێز یان بۆ دانەوێنین و لە خوای مەزن داواکارین لەش ساخ و تەمەن درێژ و سەرکەوتووبن ، جێگای خۆیەتی کە ئاماژە بە سێ کەس لە ئازیزان بکەین کە بریتین لە کاکە جەمالی عەلیپوور بەرپرسی شۆڕا ، کاکە ئامانج زەریفی و خوشکە هاوژین زەریفی ، هیوادارین نموونەیان زۆر بێت و ڕەوتی کتێب خوێنی و ڕۆشنبیری پتر پەرەی پێبدرێت ، هەموو دەزانین کە کۆمەڵگایەک ڕەوتی کتێب خۆێندنی تێدا ڕیشە دار بێت هەڵس و کەوتی هاووڵاتیانی زۆر مرۆڤانەتر و ژیرانەتر دەـێت.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە سەرکەوتن بە سەر ئەرک و چالاکیەکانتان دا دەکەین.

لە لایەن بەڕێوەبەرانی کاناڵی سریوەی ئاڵۆت
@S_Alot