بە ناوی خودای مەزن و بێ گەرد
لە گەڵ ڕێز و سڵاومان دا بۆ ئەندامانی ئازیزی ئەم کاناڵە ، پێم خۆش بوو سەرنجتان بۆم دیمەنە دڵ هەژێن و تڕاژدیە ڕاکێشم ، بە بیر و بڕوای من ئەم دایکە ئازیزە تەنیا بۆ لە دەست چوونی ئا ژەڵێک ناگری ، دەزانم کە ئەوانەی دیویانە کە چۆن دایکیان مانگا کەیانی لە کاتی دۆشین دا لاواندۆتەوە هاوڕای منن ، ئەم دایکە ئازیزە بۆ دەستە خوشکێکی دەگری کە وێدەچێ ماوەیەک شەوو ڕۆژ لە گەڵی بربێتە سەر ؛ ئەم دیمەنە ئەوە دەگەیینێ کە سۆز و عاتیفە ئامرازێکە کە بە پووڵ و دراو لە کڕین نایە ، ئەوەی لە لای مرۆڤی ڕاستەقینە بایەخی هەیە سۆز و خۆشەویستیە ،
ئێستا دەروون ناسان دەڵێن مرۆف لە پەنای ئاژەڵە ماڵیەکان دا ژیانێکی هێمنانەتری هەیه ، زەمانی زوو کاروانچیەکان وڵاغەکانیان هاوڕێی سەفەری دوورو درێژیان بوون و وەک هاوڕێیەکی چاک لە گەڵیان دەچوونە هەندەران ، جا بۆیە پێویستە وەک فەرهەنگ و نەریتێکی ئینسانی و ئایینی هەڵس و کەوتێکی باش و شایستەمان لە گەڵ ئەوئا ژەڵانە ببێت کە لە گەڵیان دا دەژین .
@S_Alot

🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌
☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە
کۆچی دوایی:
حەیدەرسەعیدی(کوڕی مستەفای سەعلانی)
برای نووری و ئەسکەندەر
📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: مزگەوتی کەوپێچی خواروو
بە هۆی ڕووداویی هاتووچۆ....
🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

خۆڵاو
ڕەنگ بێ زۆربەی تازەلاوان مانای وشەی خۆڵاو جوان و باش نەزانن ، چوونکە ئەوەی من دیومە باوەڕ ناکەم ئەوان بینیبێتیان ، لە سەردەمی منداڵی مندا کە ساڵەکانی سەرەتای پەنجا دەگرێتەوە شەوانە لە گردە ڕەش یان بەندەنی بێندروێ دەماندی کە دارێک وردە وردە دەسووتا و بڵێسەی دەدا ، چ بوو بە خێر ئەمە هه واڵی هاتنی کاتی خۆڵاو بوو ، لەم مانگە دەمدی کە دەیان داری بە تەمەن کە سەدان ساڵ نیشتەجێی گردەڕەش بوون ، لە بەر ئەوەی ببنە خۆڵەمێشی خۆڵاو ئاگریان تێبەردەدرا ، بەوتەی پیاوە پیرەکان کە زۆربەیان کۆچی دواییان کردووە وخودا بە بەهەشتیان شاد کات گردە ڕەش جێگە وپێگەی دارستانێکی چڕ بوو ە کە هێدی هێدی سووتێنراوە و بڕاوەتەوەو بەر زۆپاو لەکوورە خراوە ، بێ شک ئێوە ئەم پەندە کوردیە تان بیستووە کە دەڵێ بۆ دەسڕەیەک قەیسەریەکی سووتاند ، سووتاندنی دارێکی تەمەن درێژیش بۆ خۆڵاو کردن ئاوها بوو ،جابۆیە چاک وایە نەهێڵین کەسانێک نابەرپرسانە دارستانەکان بفەوتێنن ، دارستانێک کە مڵکی گشتییە و بەوتەی پسپۆڕان دارەکان دڵی دووهەمی مرۆڤ و گیان لەبەرانن ، بەڵێ لە هزر وبیری من دا خۆڵاو یانی قەڵاچۆ کردنی دارستان و سووتاندنی قەیسەریەک بۆ دەسرەییک.

کاک رەحیم ئازادی (حاجی حەسەن)
📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: حەزرەتی عەلی
هەمزاوا
🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌
@S_Alot
☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە
کۆچی دوایی:
کاک رەحیم ئازادی (حاجی حەسەن)
📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: حەزرەتی عەلی
هەمزاوا
🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌
@S_Alot
پاییز
پاییزە و دار ڕەنگی زەردە و زۆر کزۆڵەو کۆڵەوار
بۆنی کفن و گۆڕی لێ دێتن بە جارێکی نزار
ئەوگەڵا جوانەی کە دۆێنێ سەوزو جوان بو بۆ نەما
شە ختە لێی دا وەو بە ئارامی لە سەردا دێتە خوار
هەر بە وێنەی ڕۆژی حەشرە هەر چی دارە ڕووت بووە
وەرزی پاییزه ونزار گشت کاتی مەرگی هاتووە
داخی سەد داخان کە خۆریش وەردەگێڕی ڕوو لە گشت
تۆبڵێی بۆ خۆری دڵ سۆز پشتی لێمان کردووە؟!
ئەی خودای میرو دلۆڤان
خالقی کەون و مەکان
هەر بە دەست تۆیە جمو جۆڵی زەمین و ئاسمان
دەشت و دێبەر تۆ دەبینی کفنی زەردی کردە بەر
بوولبول و قومری دەناڵن دەیکەنە گریەوو فوغان
ساڵەهای ساڵە دەبینین کاتێ پاییز دێتەوە
دیمەنی مەرگە بەتێکرا ده شت و بەر دەگرێتەوە
ئای کە سەختە دیمەنی وا بۆنی مەرگ و گۆڕە دێ
تۆبڵێی جارێکی دی دار شین وەبێ و بشنێتەوە؟
خدرزادە
@S_Aloot

شەوو ڕۆژێکی کۆنی پاییزی ئاڵۆت
بۆ ئاخافتن و قسە کردن لە سەر ئەم باسە دەچمە وە سەردەمی منداڵی خۆم ، ئەو کاتەی کە منداڵانی گوند ماشێن و تەلەفزوێن و زۆر ئامرازی پێشکەوتوویان نەدیبوو، ئێوارانی پاییز سەر بانە گڵینەکانی گووند پڕ دەبوو لە ورد ودرشتی حەشیمەتی دێ بۆ کایە کردن و حەوەلێن کردن ، کورەخانەکان دەکەوتنە گەڕو دووکەڵ ئاسمانی گوندەکەی دەتەنی ، خەڵکێکت دەبینی کە کەمتر پۆشتەو پەرداخ بوون و زۆرینەیان لاواز و ڕەنگ زەرد بوون ، ئەگەر سەرێکت بە مزگەوت بسپاردایە لە درانگانی ئێوارێ دا کون وقوژبنی مزگەوت پڕ دەپوو لە حەشیمەت ، دەبوو بە وت و وێژ و هەرچەند کەسێک کۆڕێکیان پێک دێنا ، بۆ من کە بە منداڵی لە نێو مزگەوتەکە دا لەکاتی نوێژ دەمڕوانیە سەری بریت و نیشانەکانی سەری بەریت کە بەرامبەری شێخە سوور داندرابوون دیمەنێکی دڵڕفێن بوون و هەر وەها ڕێزە نوێژکەرەکانی پێشەوە کە ئێستا کۆچی دواییان کردوە و دوونیایان بە جێ هێشتوە و بەرماڵە خامەکان و کۆڵەکە دارینەکان دیمەنێکیان لە ناخی دڵم دا بە جێ هێشتوە ، ئێوارەی ئەوکاتەی کە ماڵە قوڕینەکانی گوند زۆر کەم گەرم دادەهاتن ، بە سارد بوونی کەش و هەواو سەر هەڵدانی نەخۆشی کۆکە
ڕەشەو سورێژەو بینە خرەو خلوێلکە دایکانی بنەماڵەکان دەبوونە پەرستاری منداڵە لە جێ کەوتوەکان و بەو پەڕی پەرۆشی و نیگەرانیەوە وەکوو پەپوولە بە دەوری کۆرپەکەیان هەڵدەسووڕا ن و نیگەرانی کارەسات و جەرگ سووتانی خۆیان بوون لەتاو کۆرپەی هەڵبزڕکاویان زەرد و لاواز دەبوون ؛ منداڵەکە لە چنگ دەرد وژان و دایکەکە لەتاوانی دەیانناڵاند، لە گەڵ ئەو هەموو ڕووداوە چاوەڕوانکراوانە ماڵەکان لێوان لێو بوون لە میوان و دەرو دراوسێ و بە شەوانی دور ودرێژی پاییز لە دەوری کورەدارینەکان کۆدەبوونەوەو لە هەموو شتێک دەدوان ، لە دێوو درنج و لە بە سەرهاتەکۆنە دڵ هەژێنەکان ، داستانی پێغەمبەران و پیاو چاکان ،
چراقەوەکان لە کوچە تەنگە بەر و تاریکەکان دەکەوتنە گەڕ ، لەو شەوە زەنگ و چاولەئەنگوستە دا ڕوانین لە زیارەت و ماڵە خامۆشەکانی قەبرستان هەزار و یەک خەیاڵی دەخوڵقاند ، لە بەرە بەری بەرەو کۆتایی پاییزدا وردە وردە گەڵاکان دەوەرین و دارستانەکان وەک لەشی مرۆڤی ڕووتەڵە بێ بەرگ دەمانەوەو لاشەی گەڵا کان لاشییو دۆڵەکانی پڕ دەکردن ، کاتێک خۆر لە بەینی بریت و بێندروێ دا بەرەو ئاوابوون دەچوو مرۆڤ کوڵی گریانی دەهات و بۆی دەردەکەوت کە ئەویش لە ئاوابوون و هەڵوەرینە ، بەڵێ ئێوارەی پاییزێکی ئاڵۆت بۆ من دەفتەرێکی گەورەی بیرەوەری خۆش وتاڵی ژیان و مێژووی ئاڵۆتە و بیرەوەری سیمای زۆر کەسی کۆچ کردووە کە ئێستا بەشێکیان بەم خاکەوە نەماوە ، پاییز هێمای ماڵ ئاوایی و ڕۆیشتن و کۆچ کردنە ، من دیمەنی کۆچم لە بەریت و گردەچاڵ و سەرشێخی و بێندروێ بە دەیان ساڵ دیوە ، هەر بۆیە کاتێک کە دەڕوانمە ئەوانە تەنیا وەک کێوێک نایەنە بەرچاوم ، بەڵکوو وەک هەڤاڵێک و خزم و دۆستێکیان دەبینم کە باوو باپیرانمان لە گەڵیان دا ژیاون و لەگەڵیان دا سەریان ناوەتەوە ، تەنانەت ئەستێرەکانی ئاسمانی ئەم گوندەش بۆ من کۆنە کتێبێکن کە هەریەکە بیرەوری خویان هەیە ، لە لای مرۆڤی نیشتیمان پەروەر پاییزیش بە قەدەر بەهار خاوەن ڕێز و حورمەتە و بەشێکە لە جەستەی ئەم نیشتیمانە ئازیزە ،بۆ ئەوەی مرۆڤ نەدۆڕێ واچاکە دڵی ئاوێتەی خاک و خۆڵ و دار و بەردی زێدەکەی بێت و هەتا مردن فەرامۆشیان نەکات .

#شێرکۆ_بێکەس
ئێوە ئەتوانن شیعرمان دەربەدەر کەن
گوڵدانەکانی چێرۆکمان وردوخاش کەن
ماڵەکانمان بدەن بە کۆڵی دووکەڵ و دەبابەدا و بە کۆمەڵ بیانگوێزنەوە
کێ نایزانێ؟! ئێوە ئەتوانن ئازارمان، لە پێکەنینی خۆتانا بتوێننەوە
ئەتوانن و ئەتوانن و ئەتوانن
بەڵام ئەوەی لە خەونی گورگەبۆرەکەی یەکەمەوە، نەهاتە دی و نایشیەتە دی
ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ، سڕینەوەی ئازادییە، لە ڕۆحمانا
کوشتنی ئەشقی ئەبەدیی داروبەردە، لە ناخمانا
ڕاماڵانی خۆشەویستیی دیاربەکر و کەرکووکە، لە دڵمانا
کۆتاییی ئێمە، کاتێکە کە کۆتاییی هەناسە هات
ئەوەی ئایە و نابێ بە نا
کوژانەوەی ئایندەیە، لە چاوی یەکبەیەکمانا

لە کەویان دا
بێژتیانەوە
خاک و خۆڵی
قانگیان دا
خنکاندیان
شیو و دۆڵی
سوتاندیان
هەر چوار وەرزی
لەت لەتیان کرد
لاشەی سەوزی
لاقیان قرتاند
بڕیان قۆڵی
هەرکە بەشی
خۆیان دزی
لە پشتیان دا
جەرگیان بڕی
هەڵیان کۆڵی
کاسەی سەر و
چاو و دڵی
هەر بە زۆڵی
گرتیان
مامۆستای پسپۆری
بردیان
قوتابی ناو پۆلی
خافوریان کرد
مۆڵ و هۆڵی
ڕشتیان خوێنی
کیژ و لاوی
کوشتیان ژن و
ناشتیان پیاوی
جاش و جەردە و
سەگ و گۆڵی
تا ببینن
کورد بە کڵۆڵی
کوردستانیش
هەر بە چۆڵی
بەڵام و بەڵام
کۆڵیان نەدا
دارستانی
چڕ و پڕی
شێرە ژنانی
ماڵ بە کۆڵی
خۆڕاگر بوون
چیای سەرکەش
شەنگە کچانی
گورج و گۆڵی
شلوێ نەبوون
کانی و ئاوی
هەم ڕووباری
کوڕە بە کاری
توند و تۆڵی
یاخی تر بوون
قوتابی ژیر
هەم مامۆستای
زۆر پیتۆڵی
تاکو ژیان
لە کوردستان
هەر جمەی بێ
کۆتری ئازادی
هەر گمەی بێ
م۰قادر پوور= نزا
۱۳۹۸/۷/۲۴
@S_Alot
بێژتیانەوە
خاک و خۆڵی
قانگیان دا
خنکاندیان
شیو و دۆڵی
سوتاندیان
هەر چوار وەرزی
لەت لەتیان کرد
لاشەی سەوزی
لاقیان قرتاند
بڕیان قۆڵی
هەرکە بەشی
خۆیان دزی
لە پشتیان دا
جەرگیان بڕی
هەڵیان کۆڵی
کاسەی سەر و
چاو و دڵی
هەر بە زۆڵی
گرتیان
مامۆستای پسپۆری
بردیان
قوتابی ناو پۆلی
خافوریان کرد
مۆڵ و هۆڵی
ڕشتیان خوێنی
کیژ و لاوی
کوشتیان ژن و
ناشتیان پیاوی
جاش و جەردە و
سەگ و گۆڵی
تا ببینن
کورد بە کڵۆڵی
کوردستانیش
هەر بە چۆڵی
بەڵام و بەڵام
کۆڵیان نەدا
دارستانی
چڕ و پڕی
شێرە ژنانی
ماڵ بە کۆڵی
خۆڕاگر بوون
چیای سەرکەش
شەنگە کچانی
گورج و گۆڵی
شلوێ نەبوون
کانی و ئاوی
هەم ڕووباری
کوڕە بە کاری
توند و تۆڵی
یاخی تر بوون
قوتابی ژیر
هەم مامۆستای
زۆر پیتۆڵی
تاکو ژیان
لە کوردستان
هەر جمەی بێ
کۆتری ئازادی
هەر گمەی بێ
م۰قادر پوور= نزا
۱۳۹۸/۷/۲۴
@S_Alot
💎 نامەیەک بۆ #مەزلوم_کوبانی
✍:#عەبدوڵڵا_پەشێو
دەزانم باش بوون لەم ساتەدا بۆتۆ، لە درۆی شیرینی ئەم شەڕڤانە دەچێت، کە پێی کەوتووە بە سەر مینێک دا . لەو کاتەدا لە وڵامی زەنگی هاوسەرەکەیدا دەڵێ: من باشم ئازیزەکەم ، باشم!
لە دوێینێوە تێڕامانی وێنەکانت سڕیان کردووم لە چاوانتا خەمێکم لێوە دیار.هێندەی خەمی سێدارەکەی قازی تەنیایی نیشتیمانی تێدا دەبینم.
وای چ ئازارێکی مەزنە، لەو خەونەی نیشتمان خەریکە دەیبینێت بە ئازادیەوە، بە دەنگی تۆپ بێداری بکەنەوە ،سەختە.
ژنڕاڵی ئازیز، مەزلوومی کوردان.
پێویست نیە تۆ خۆتمان پێ بناسێنیت،هەر ناوەکەت بەسە تا تۆ کێیت؟ تۆ گادفازێڕی٭ ئێمەیت، مرۆڤێکیت خۆڕاگریت لە کێوان دزیوە،کەرامەتت لە باڵی هەڵۆکان دەرهێناوە، بە ڵام چی دەڵێیت کە ئەم سەرزەمینە پڕ بووە لە قەلە ڕەشی خوێڕی،هەر کە زانیان بە پێوەیت،دێن لە کاسە سەرت ئەخۆن، کاتێ دەفڕیت پەلاماری بێچووەکانت دەدەن.
هاوڕێم مەزلووم،
ئێمە گەلێکین مرۆڤایەتی نامانناسێت، خودا هەر بۆ ئەوەی درۆست کردووین گوزارشت لە تەنیایی ئەو بکەین، بۆیە نەکەس دمانناسێت نەکەسیش باوەڕی بە بونمان هەیە.
ئیتر گەیشتمە ئەو باوەڕەی ئازادی ئێمە، بە لوولەی تفەنگەکان نایەتە بوون.
بەو هەموو خوێنەی دەیڕێژین تەنیا ڕەنگی سرووشت دەگۆڕین، هەر بۆیە بەهار لە نیشتمانەکەی ئێمەدا هەمیشە جوانترە.
شەڕڤانێک بۆی گێڕامەوە:
لە گەرمەی شەڕدا هاوسەرەکەم هەواڵی پێدام، خودا کوڕێکی پێبەخشیوین چی ناو بنێم؟
گوتم: ئازادی... تا گەڕامەوە هەردووکیان شەهید کرابوون...
ئاوایە؟هاوڕێ، ئازادی لە نیشتیمانەکەی ئێمەدا هەرگیز گەورە نابێت.
لە ماوەی چەندین ساڵی تەمەنم دا ئەوڕۆ زانیم ناچاری واتای چیە.دەزانیت هەندێک بڕیار هەن ، تا جارێک دەیدەیت ئەو سەد جار دەتکوژێت. لە قووڵی ئازارەکەت تێدەگەم پیاو، بەڵام ناچارێن هەموان بچێژین ، ئەمەی تۆش کردت هەرگیز فرۆشتن نیە، هەرگیز، بەڵکو ڕێگری بوو لە سڕینەوەی نەژادی نەتەوەیەک .
سوپاس جەنگاوەر ، سوپاس
٭#گادفازێڕ: باوەگەورە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#پەشێو_حەمە_ئەمین
#تاپوی_نووسراوە 📚

ترامپ زادە و ولد بە حق ماکیاولی
از زمانی که پرزدنت ترامپ رییس جمهور ایالت متحده ی امریکا شده است ، این گمان به اذهان خطور کرده است که نظریه ی ماکیاولی بر افکار مردم غرب(علی الخصوص ترامپ) تاثیر چشمگیری داشته است ، ماکیاولی چنان که مشهور است می گفت حق و راستی همان است که دوست داری ؛ خوب و بد آن است که خودت بپسندی نه آنچه دیگران برایت خط و نشان کشیده باشند ، بنابه گفته واذعان روشنفکران غربی سردمدارانی سفّاک همچون هیتلر و موسولونی از آستین چنین مکتب فلسفی بدرآمدند ، با کمترین اندیشه سادەترین انسان درمیابد پرزدنت ترامپ توان تمیز حق و باطل را ندارد و از سر کبر ونخوت خود را بر قله ی رفیع اندیشه و درایت می بیند .
بدا به حال جامعه ی انسانی این سده که شخصی فرمانروایی بزرگترین حکومت جهان را دارد که تهی از اندیشه و به عبارتی بد سگال است و هرآن ممکن است بدترین تصمیمها را بگیرد و با اوامر ملوکانه ش کاری کند کارستان ، از بخت بد ما کرد زبانها سرنوشت ما مرهون نطرات ابلهانه ی ایشان است ، اما آنچه مارا امیدوار می کند وترس واسترس مارا کمتر می کند ،قدرت رای کـنگره و مجلس یانکیهاست ،
حتما شنیده اید که حکایت می کنند ملّای مزبوره شبی در خانه با عیال خوابیده بود که صدای داد و هوار در کوچه پیچید و ملا با تحریض عیال جهت میانجی گری بیرون رفت ، طرفین نزاع ، ملا را حسابی کتک کاری کردند به طوری که عبایش پاره پاره گردید ، همسر که منتظر بود ملا برگردد ، هنگامی کە ملا را در وضع اسف باری دید جیغ زد وگفت ملا این نزاع بر سر چه چیزی بود، ملا فرمود ، مسئله عبای من بود همان طور که می بینید.
متاسفانه این واقعه به حال کردها در سرزمین مادری خود بسیار شباهت دارد.
به نظر می رسد فتنه ی شرق اوسط یا خاورمیانه نه به خاطر دواعش و تروریسم دولتی بلکه همه متفق القولند عبای کُرد ان را تکه تکه کنند و مابقی همه دروغ و به عبارتی سیاست است
بله کرد محکوم به اسارت و دربدری و نهایت حبس و مرگ است.
خدرزاده

هەرچەن هاوار بکەی
تا تینت تێدابێ
هەڵبڕی دەنگ
نا ژنەون نا
نا مرۆڤانی
لە جنسی قوڕقوشم
گوێیان
دڵیان لە سەنگ
نا بینن نا
بێ خوایانی
کە هەر دەپەرستن
لوولەی تفەنگ
داناچڵەکێ نا
ویژدان و دڵیان
"حەممالەتەل
حەتەب"انی
ئاوری جەنگ
م۰قادر پوور=نزا
۱۳۹۸/۸/۲
@S_Alot
تا تینت تێدابێ
هەڵبڕی دەنگ
نا ژنەون نا
نا مرۆڤانی
لە جنسی قوڕقوشم
گوێیان
دڵیان لە سەنگ
نا بینن نا
بێ خوایانی
کە هەر دەپەرستن
لوولەی تفەنگ
داناچڵەکێ نا
ویژدان و دڵیان
"حەممالەتەل
حەتەب"انی
ئاوری جەنگ
م۰قادر پوور=نزا
۱۳۹۸/۸/۲
@S_Alot