سریوەی ئاڵۆت/Alot
329 subscribers
771 photos
179 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
مردن و سرشۆڕی بۆ دیکتاتۆران و ئەو بەڕواڵەت مرۆڤانەی کە مرۆڤ شەرم لە هاوڕەگەزبوونیان دەکات ، هیوادارم هەموو ئەوکەسانەی کە وەک بەشیری دڕڕەندەن ببنە پەند وسەیری زەمانەو هەروەها ئاوێنەی عیبرەت ودەرس وزەنگێک بۆ ئەو دیکتاتۆرانەی کە لە سەر ژیانی ڕۆژانەو و ئاسایشی خەڵک بوونە دێوەزمەی مەرگ و سێبەری شوومی شەیتان
@S_Aloot
کەرێکم بوو چ کەر؟ وەک با و بۆران

کەرێکم بوو چ کەر؟ بارکێشی دەوران

کەرێکم بوو چ کەر؟ چەشنی سەیارە

کەرێکم بوو چ کەر؟ وەک شێری مەیدان

کەری نووحی نەبی، باپیری ئەم بوو

لەگەڵ گوێدرێژی عیسا، خاڵ و خوارزان

بە لاشە بەرز و زک ئەستوور و سەر زل

کەفەڵ گورج و پەراسوو چیخ و گوێ پان

شەقاودار و دوو شانە بەرز و مل قنج

کلک شۆڕ و سپی تووک و قەوی دان

لە کەوشی سم هەتا لاری ڕەفیسگەی

خەتێکی موسستەقیم بێ کەسر و نوقسان

شەوێ پێم وت: چلۆنی یاری دێرین؟

ئەوا سەرما بزووت، دەستم بە دامان

ئیتر زستان و کاتی دار کێشانە

وەکوو ساڵانی پێشوو بێرە جەولان

نە نانم هەس، نە شەکرم هەس، نە چایی

نە بەرگی خۆم و ژینی باقی خێزان

هەموو، هەر چاوەڕوانی هیمەتی تۆین

بنرکێنە بە بارۆ و بێیتە مەیدان

وەڵامی کەرە شین:

وتی: قانع! ئەسەف بۆ بێ حەیاییت

حەیا زۆر خۆشە بۆ پیاوی بەویژدان

بە کام جێ؟ کام گەووڕ۱؟ کام ناڵ و بزمار

بە کام ڕەشوە و جل و جلبەند و کورتان؟

ئەمە چل ساڵە من بارکێشی ئێوەم

بە خەو نەمدی جەواڵی ئاڵف و دان!

وەسای ناڵبەندی من، وەک تەیری عەنقا

نەبینراوە، لە ڕووی دەورانی دەوران

بە ئەو ناڵە قەسەم، نەتدا لە ژێر پێم

بە ئەو جۆیە قەسەم، نەمنایە ژێر دان!

قەسەم بەو گازە نەمدیوە بە عومرم

بە ئەو چەکوشە، کە نەمدی مەر لە لێدان

ئەبێ خێرم نەبێ غەیری زەڕە زەڕ

ئەگەر وردیشی کەی ئەعزام بە گۆچان

@S_Alot
📣📣📣 بۆ ئاگاداری
گەنجانی گوندی ئاڵۆتی خۆشەویست،

بە ئامانجی خزمەت کردن و ڕەخساندنی هەلی زیاتر، گروپێکی سروود لە لاوان و تازە لاوانی(بەشی کوڕانی) گوندی ئاڵۆت، پێک دەهێندرێ، ئەم گروپە هونەرییە لەو بۆنە و مەڕاسیمانەدا چالاکی دەبێت کە لە ناو گوندی ئاڵۆت بەڕێوە دەچن.
هەروەها لە لایەن مامۆستایانی شارەزا ڕاهێنانی تایبەتیان پێ دەکرێ کە لە ئەنجامدا بتوانن لە دەرەوەی ئاڵۆتیش چالاکی فەرهەنگی و هونەری ئەنجام بدەن...
گروپی هونەری سروود لە لایەن ئەندامانی"شۆرای ئاوایی" و "کتێبخانەی نامی ئاڵۆت" و "کانوونی فەرهەنگی هونەری تەربیەت" پاڵپشتی دەکرێن.
٭٭خێر و بەرژەوەندی مەعنەوی و مادی ئەم گروپە لەبەرچاو گیراوه...

ئەو بەڕێزانەی دەیانهەوێ ئەو دەرفەتە لە دەست نەدەن، با کات بەفیرۆ نەدەن و هەرچی زووتر بەو ژمارانەی خوارەوە پێوەندی بگرن👇 مۆڵەتی ناونووسی:
لە ۲/۲۹ /۹۸ تا ۳/۳ /۹۸
جەمال عەلی پوور عەلیاری ئەندامی بەڕێوبەری کتێبخانەی نامی
09182299803
کاک ئامانج زەریفی ئەندامی بەڕێوبەری کتێبخانەی نامی و بەڕێوبەری کانونی فەرهەنگی هونەری ئاڵۆت
09189864906

@S_Alot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌

☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە

کۆچی دوایی:
حاج عزیز قادریان ناسراو بە (عەزیزی ئەحمەی کوێخا قایەر بایزی

📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: مزگەوتی نویدی


🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

@S_Alot
ڕێو ڕەسمی ڕێزلێنان لە هۆگرانی کتێب و کتێب خوێنانی #پەرتووکخانەی ئاڵۆت
شەوی ۲۷ ڕەمەزان
@S_Alot
بەڕێوە چوونی کۆڕی ئەم شەو لە مزگەوتی ئاڵۆت....
@S_Alot
بە ناوی خودای مەزن و بێ گه رد

ئەم ئێوارە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردوستان و هەیئەتی زانایانی ئایینی سووننەی عێراق وێڕای دەوڵەتە ئیسلامیەکانی دەوروبەر لە پشت هەموویانەوە عەرەبستانی سعوودی سبەینێیان بە یەکەم ڕۆژی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان ڕاگەیاند ؛ ئەوەش پەیامێکی زۆر سادەی پێیە کە ئیتتیحاد و یەکگرتوویی نە تەنیا لە گۆڕێ دا نیە بەڵکوو ، کێشە و قەیرانی مەترسیدار بەرۆکی خەڵکی ئەم دەوروبەرەی گرتووە ، جا کە ئێستا کوردوستان وناوچەکە ڕووبەڕووی قەیرانی مەترسیداربۆتەوە هیوادارین و لە خوای مەزن داواکارین کە کورد قوربانی سەرەکی ئەم دۆخە ناجێگیرە (وەکوو زۆر جاران کە لە ڕابوردوودا شانی گرتوە )، نەبێتەوە
ئێستا کە سبەی ڕۆژی جێژنە ، هەر لە ئێستاوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی هاووڵاتیان و موسوڵمانانی بەڕێز دەکە ین و لە خوای مەزن داوا کارین کە ڕۆژو عیبادەتی هەموو لایەک پەسندی دەرگای حەق بێت ئاممین
@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot
ئێوارەی گوند @S_Alot
ئەی وەتەن خۆشم دەوێی و شێوەتم دایم لە بیر

خۆزگە دانیشتوت وەتەن گیان ، قەت نەبن کۆیلە و ئەسیر

دەمهەوێ دایمە ببینم ئاوەدان بی و سەرسەوز

نەک حوکم کاتن بە سەرتا ناکەسانی بێ زەمیر

داری ئازادی وەبەر بێت خەڵکی شاد و سەرفراز

بێنە مەیدان لاوی ئازات ، کوردی خاوەن هزر و ژیر
@S_Aloot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌

☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە

کۆچی دوایی:
کوڕی سەلیمی سالحپوور(سلیمی حاجی ژنە سکین)
بە داخەوە بە ڕووداوی کووشتن لە کۆڵ
تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە بەڕێوەیە.....
@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot pinned «🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌 ☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە کۆچی دوایی: کوڕی سەلیمی سالحپوور(سلیمی حاجی ژنە سکین) بە داخەوە بە ڕووداوی کووشتن لە کۆڵ تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە بەڕێوەیە..... @S_Alot»