سریوەی ئاڵۆت/Alot
329 subscribers
771 photos
179 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
٭٭نەورۆز٭٭

نەورۆز بە خێرێی هێمای ئازادی
گڕی ئاگرت دژی بێدادی

هە زاران ساڵە مەشخەڵی گڕت
دەیپڕوکێنێ دوژمنی دڕت

نەورۆز کورد، زۆری هیوا بە تۆیە
بە بوونت گەلێک شایی بە خۆیە

گڕی پیرۆزت بە ئێمە دەڵێ
نابۆ جودایی یەکیەتی بەڵێ

بە بێ ئازادی ژین بێهوودەیە
وڵات کز ومات، ژین ژینی سەیە

بڵێسەی گڕت بەم شێوە دەدوێن
گەل بۆ ئازادی دەبێ بدا خوێن

ئازادی نەبێ، چاترە مردن
با هەڵاوەسرێ با دارا گەردن

کوردستان گەلێک بە تۆیە هیوای
نەو رۆز کورد نەبا ئەتۆ دەفەوتای

ئاگرت وزە دەدا به لەشمان
مژدە هێنەری ئاواتی گەشمان

مۆسیقان بۆمان خوڕەی بەفراوان
نەورۆز گوێ دەرە سروودی لاوان

دەڵێن هەمیسان نەورۆز هاتەوە
بیری ئازادی هەڵدەداتەوە


قوربانی دانمان ئۆخەی دێتە بەر
سەیری هەڵاڵە چۆن هاتۆنە دەر

دەشت و دەر وێنەی دەریاییکی خوێن
گوڵاڵە دەڕوێ لە زۆنگ و بژوێن

دیارە بەرهەمی ڕەنج و خەباتە
هێمای سەربەستی گەل و وڵاتە

نەورۆزی پیرۆز جێژنی گەلی کورد
ڕەبی پیرۆز بێ لە درشت و ورد

دەست لە ناو دەست و ڕووکەنە ئاسۆ
دەبا ببیستن دەنگمان کەژوکۆ

دارستان دەتۆش لە خەو ڕاچەنە
لە پێی دا بووکی ئازادی خەنە

بە خێر ێتەوە جێژنەکەی نەورۆز
ناخمان دەریدا ئاهی جگەر سۆز

سوپای کڕێوە چۆڵی کرد و ڕۆی
مژدە! گەل گەیی بە ئاواتی خۆی

پیرۆز بێ میللەت نەورۆزو پیرۆز
ڕۆژانی ژینتان پاک ببنە نەورۆز
خدرزادە
@S_Alot
Channel photo updated
Forwarded from سابیر بێتوشی
صدا ۰۰۲_sd-۲.m4a
4.5 MB
ماندوو

زەوی دیارێ غەریب، من ماندووم لەم دیارە
هەوارێ نامۆ بە گیان، من ماندووم لەم هەوارە

قومارێکە بێ ئاکام، قوماری تاڵی ژیان
چ براوە چ دۆڕاو، من ماندووم لەم قومارە

دونیا سوارێ چالاک،من بە پێیان لە دووی ئەو
بە تۆزی پێشی ناگەم،من ماندووم لەم سوارە

کاری سروشت دوانە، بە داونا دەیڕێسێ و
دەیکاتەوە خوری ورد،من ماندووم لەم دو کارە

بۆتە عادەت دابی ژیان، دووپات دەبێتەوە
بەهاریش هەر هی پارە،من ماندووم لەم دوبارە

بەهارێکم دەوێ من؛ سەوز هەمووی بەهار بێ
"نزا" ڕەشی لە پشتە،من ماندووم لەم بەهارە

م۰ قادر پوور=#نزا
۱۰٫۱٫۱۳۹۸
@S_Alot
ئەتۆ کەمێ شێتیت دەویست
ئێمە زیادە شێت بووین
خەڵکی دوو دیدە،دڵت بوون
ئێمە تۆزی بەر پێت بووین

م۰قادر پوور=#نزا
21/1/1398
@S_Alot
بەیانیتان باش کوردستانیەکانم
هەزاران سڵاۆتان ڵێ بێت
ڕۆژێکی پڕ شکۆ بۆ هەموتان
‌‌‌@S_Alot
‍ ((بەناوی خودای مەزن))

ڕۆژی 28 ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی شاعیری مەزنی میللی کورد مامۆستا هێمن مکوریانیە پیش باسکردن لە سەر مامۆستا هێمن بە جێیە ئەم ڕستە فارسیە و ەبیر بێنینەوە کە دەڵێ هرآنچه از دل برآید بر دل نشیند. ئه لحه قی شیعری مامۆستا بەڕادەییک کاریگەرن کە هەر کوردێکی خاوەن هەست بۆێ دەردەکەوێ کە هێمنی مەزن شەیداو خولیای نیشتیمان و هاووڵاتیانی بووە . لە نوسراوە کانی دەر دەکەوێ کە بەڕاستی مرۆڤێکی مەزن و دڵ گەورەو خاوەنی ئەخلاقێکی شایسته و لێوان لێو له ئینسانییەت بوو ه. من بەش بەحاڵی خۆم زۆر بەشانازی دەزانم کە گەلی کورد شاعیرێکی ئاوا هەست ناسک وەکوو پەڕی گوڵ و زوڵاڵ وەک تکەی ئاونگی شەونمی بووە بە ڕاستی دەبێ گۆڕستانی بوداغ سوڵتان بە خۆیەوە شانازی بکات کە جەستەی پیرۆزی شاعیری خەم خۆری گەلی لە ئامێز گرتووە .
کاتێ شیعری هێمنی مەزن دەخوێنیەوە هەست دەکەی کە سروشتی کوردوستان بە دار وبەردیەوە وت و وێژت لە گەڵ دەکەن و لێت نێزیک دەبنەوە
گوێ ڕادێره بۆم دێڕە شیعرانەی ناڵەی جودایی کە دەفەرموێ :

کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم

قیبلەکەم باوانەکەم خێزانەکەم

گەر دەناڵێنم ئەمن پەک کەوتە نیم

تێدەکۆشم بۆ وەسڵ تاکوو دەژیم

ئەم شیعرانە نیشانەی نیشتیمان پەروەری و سۆزی خۆشەویستی بۆ خاک و خۆڵی نیشتیمانە کە هەستی شیعری مامۆستای کورد دەهە ژێنێ و وەک چۆن مەولەوی لە دووری شەمسی تەبریزی دەناڵێنێ و دیوانی شیعری شەمس دەخوڵقێنی مامۆستای هەست ناسکی سەوداسەری نیشتیمانیش بۆ دووری له زێد و نیشتیمانی خۆی کوڵی گریانی دێ و ناڵەی دووری و جودایی لە سینگی بێ خەوش و گەورەی دێتەدەرێ . هێمنی مەزن بۆ هەتا هەتایە یادی لە دڵی هه موو نیشتیمان پەروەر ێکی کورد دەمێنێتەوە
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شاعیرە هەست ناسک ونیشتیمان پەروەرەی کورد و ڕێگای پڕ لە سەروەری پڕ ڕێڕەو بێ وهەزاران ڕەحمەت لە گۆڕی بێت و بە بەهەشتی بەرین شادبێ ئاممین
ق .خدرزاده

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری ڪوردستان
Forwarded from قادر
هێمن شاعیری گەورەی گەلی کورد
هیممەتت بەرزە بە قەدەر هەڵگورد

وەسیەتت وابوو ڕۆژێک کیژ وکوڕ
دەوری گۆڕت دەن ئەوان پڕاو‌پڕ

مژدەی ڕزگاری وڵاتیان پێ بێ
تێکڕا سرودیان دەگمەن ونوێ بێ

بڵێن ڕووحت شاد خۆش خوانی وڵات
سەیری ، کوردستان گەیی بە ئاوات

بڕوانە گەورەم لە سووچێکی گۆڕ
بەپێی وەسیەتت چۆن گیراوە کۆڕ

ئۆخەی دەست نێژت ،ئەوڕۆ هاتە بەر
هێمن ، کوردستان شادە سەرانسەر

خدرزادە
بۆ شیکردنەوەی ئەو وێنەی سەرەوە ، پێویستە بگوترێ کە لە م وڵاتە دووکتۆرەکان وەک ئامراز وکەرەستە نەخۆشەکانی بەر دەستیان سەیر دەکەن نەک وەکوو مرۆڤێک کە شێخی سەعدی لە بارەیەوە دەڵێ :

بنی آدم اعضای یکدیگرند
که در آفرینش زیک گوهرند
چوعضوی به درد آورد روزگار
دگر عضوها را نماند قرار

پێم وابێ لێرە دا ئەو وتە زێڕینەی شوپێنهاوێر خۆی دەنوێنێ کە دەڵێ دوو شت هەن کە سەڕم لێیان سووڕ دەمێنێ ، ئاسمانێکی پڕ لە ئەستێرەو ویژدانێک کە لە ناخی مرۆڤ دایە
@s_Aloot
قفڵی دوگمە

بترازێنە قفڵی دوگمەی سوخمە
با فریشتە ئێرەیی بەرن پێت

با لە کڵاوڕۆژنەی بەهەشتەوە
حۆری دەستە دەستە بێنە سەیرێت

کە چۆن ناروەن نار و نارنجی
پێکەوە گرتووە و کردووە سێت

لادە پەچە لە سەر ڕووی وەکوو ڕۆت
با مەجوسان سوجدە بەرنە بەر پێت

خور سەری خۆی هەڵگرێ و لە کێو دا
موددەعیانی عەقڵ ببن شێت

پەرێشان کە زولغی زەنگی تا بە
سەر شان و ملتا تاریکی بڕژێت

بدڕەوشێ هەیفی چواردەی هەنیت
بزانێ با شەو،نەک لە خۆی دەرچێت

تاکوو کورپەی خامی خامەی "نزا"ش
بە شێعر و غەزەل زمانی بپژێت

م۰قادر پوور=#نزا
بانە ۲۲/۱/۱۳۹۸
@S_Alot
سروشتی جوان و دڵ ڕفێنی ئاڵۆت
وێنە: هێمن رسوڵی
#بریت و ڕێواسی ،
کەنگر و لوشە خاسی ،
ئەشکەوت و کانیاوی ،
رووناکی هەردوو چاوی،
جاترە بۆن خۆشەکەی ،
بێ وچان سەرخۆش دەکەی،
ئەشکەوت و بەرد و زەردی ،
چەن جوانە نێرکی بن بەردی ،
مەکۆی هەڵو و کەوی خاڵ ڕەنگینی ،
هێڵانەی باز و مەل و قومری باڵ شینی ،
بەرز و تەرزی ، کەس نییە بلێ چووکی ،
دایم برا گەورە بۆ بریتە چووکی ،
shapol

@S_Alot
مرحبا یا رمضان
@kachagonbadi
مَرْحَبَــا...
مَرْحَبَا يَا شَهْرَ رَمَضَانَ مَرْحَبَا

مَرْحَبَــا...
مَرْحَبَا يَا شَهْرَ الخَيْرِ وَ
البَرَكَةِ وَ الاِحسانِ مَرْحَبَا


@S_Alot
٭٭ ئاسۆ٭٭
ئاسۆ نازناوی شاعیری مەزنی کلاسیکی ئەوڕۆی کوردستان کاک سەعیدی نەججاریە کە بە حەق میرات گری مام هێمنی بولبولی شەیدای شۆڕش و شەهید و سروشت و تەنانەت خاکی پیرۆزی کوردودەوارییە ، ماوەییکە بەڕیزیان بەشێک لە شاکارە شێعری ناڵەی جودایی مامۆستا هێمنی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی ، کە ئەلحەقی نیشانی داوە کە لەو پەڕی توانایی و لێهاتوویی دا بە زمانی فارسی شارەزایی هەیە ، تایبەتمەندی هەرەمەزنی ئەم شاعیرە مەزنەی کوردوستان بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی بوونی هەستی زوڵاڵ وبێ خەوشی کوردپەروەریە ، هیوادارین تەمەنی پڕ بەهای مامۆستا ی ئازیز ساڵ و حەیامێکی زۆر بخایینێت تا ئاڵای بە جێماوی دەستی هێمنی کۆچ کردوو لە سەردەستیان شەکاوە بمێنێتەوە و هان دەری شۆڕش و خەبات و کوردایەتی بێت و شێعرێک بڵێ وەک ئەوەی مام هێمن دەفەرموێ:

شێعرێک وەک خۆناوەی باران
شێعرێک وەک سرتەی دڵداران
وەک عارەقەی هەنیەی جوانان
وەک دڵە خورپەی جێ ژوانان

شێعرێک سەنگچنی سەنگەر بێ
شێعرێک بریقەی خەنجەربێ
نرکەی سینگی کرێکاربێ
ئاڵای شۆڕشی جووتیاربێ
شێعرێک هەم تووند بێ هەم وردبێ
یانی شێعری ئەوڕۆی کوردبێ

سڵاوو هەزاران سڵاو لە هێمن و ئاسۆو قوتابیانی قوتابخانەی ئەوان
خدرزادە
@S_Aloot
ساقی نامە

سرودەی شاعر ملی کُرد،
سید محمدامین شیخ الاسلامی
(مامۆستا هێمن)
برگردان از کـردی بە فارسی
محمد سعید نجاری(ئاسۆ)


💥💥💥💥💥💥💥💥💥

ساقیا! زین سو گرای،از این گذر
رو بە ما با جامی از مِی،برگذر

نیست چون من مشتری در میکدە
شاد و بی غمهایشان را مِی مَدە

مَی حرام است آنکە را خندان و شاد
تا گریـــــبانگیر ما بی غم مبـــــاد

این شَراب تلخ داروی غم است
ای حرامِ هر کە او دردش‌ کَم است

بادە هرگز لایقِ بی درد نیست
ای حرامِ هرکە او رخ زرد نیست

بهرِ آن لاغر‌ تنی،اشکش نمک
ظالمی فربە بِنوُشَد،گو نَمک!

می زِ بهرِ آنکە زخمش کاری است
بی غَمی اَر نوشد از بیعاری است

بهرِ آنکس کو دِلش چون لاله داغ
خودپسند اینجا چرا گیــــرد ایاغ

آنکە بی کس نَبوُد و خانَش٘ خراب
همچوُ زهرش باد یک جرعە شَراب

آنکە رنج زنـدگی را ناچـــــــشید
آنکە رنج و درد و آهـــــی را ندید

بهر تیر غم نشد آن کو نــــــشان
بار جورش خم نکرد کتف و مــیان

آگە او بر جور جبـــــــــاران نشد
زخمی تیغ ستمــــــــکاران نشد

آنکە از حلقوم وی،شد دســـت باز
راندە شد دشمن،ز خاکش بی نیاز

آنکە دور دولتِ دشمن ندیــــــد
از کَتِف یوغِ اسارت وا کِشیــــــــد

لِە نَکَر٘دَش٘ آنکە دستاسِ زمـــــــان
یا نرفتــــــی جیغ او تا آسمـــــان


بەشی یەکەم
#هۆنراوەی_مامۆستا_هێمن
#تەرجەمە_بە_کوردی: #ئاسۆ
@S_Aloot
بەشی دووهەمی ساقینامەی مامۆستا هێمن
تەرجەمە بە فارسی:#ئاسۆ


آنکە هجرانِ عـــزیزان را ندید
طعن و لعنِ بی تمیزان را ندید

گرد بدبختیش ننشستی ز روی
یا نشد محصور از هر چار سوی

آنکە خورد و هم بە زیر سایە خُفت
بهر عشرت شب بە ترکِ خانە گُفت

از چە آید تا کُنَد میخـــــــانە تنگ
جای بسیار است از بَهــــ٘رِ جَفَن٘گ؟!

آنکە در میعاد، شــــــــهدِ نِی٘ خورد
من تعجب میکنم گر مِــــــی خُوَرد

گر نَرانندَش کســـــــی از هر کجا
بوید او مەرویِ بوستــــــان خــــُدا

آنکە دست در باغِ سیب‌ استی مُدام
میتواند طفلِ دل را کــــــرد رام

آنکە رقصد با نگـــــاری خوب و پاک
آید اینجا ،جملە گوینــــدش، "بە چاک"

میفِشارَد آنکە دست و پنجــــــەای
دست در گــــــردن بُوَد بی رنجەای

بوید او رخســـــارەیِ همچُون بِهشت
یا نـــَــــزَد٘ با پشتِ پایش،سرنوشت

می مَکَد آن کو،زِ گردن شبنمـــــــی
کفرِ محض است داد مِی در شب،نَمی


#هۆنراوەی-مامۆستا_هێمن
#تەرجەمە_بە_فارسی-ئاسۆ

@S_ALOOt