سریوەی ئاڵۆت/Alot
329 subscribers
771 photos
179 videos
13 files
24 links
🌐 هەواڵ و زانیاری تایبەت بە لادێ و گوندەکان ، وێنە ، لێدوان ، شێعر ، و تواوی شتە ڕەسەن و کلتوریەکانی کۆمەڵگای کوردەواری تەنیا لای سریوەی ئاڵۆت ببینن🌷🌹
ئینستگرام : alotbane@
بۆ ناردنی وێنه و هەواڵ ، ڕەخنە و پێشنیار پەیوەندی بكەن :

@Chawge
Download Telegram
ئاگاداری بۆ خوشکان و برایانی خۆشەویستی دانیشتووی گوندی ئاڵۆت📣📣📣📣📣📣🔔🔔🔔

ئاگادارتان دەکەینەوە بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئازیز دروودی خوای لەسەر بێ، شەوی 12 ڕەزبەر(ئێوارەی دووشەمە) هەڵدەستین بە بەڕێوەبردنی مەراسیمی #مەولوود، بە ئامادەبوونی میوانانی ناوخۆ و دەرەوە، بەم بۆنەیە بانگهێشتی هەمووان دەکەین لەم مەراسیمەدا بەشداری بفەرموون.

لەگەڵ ڕێز و حورمەت.
اجرکم عنداللە

@S_Alot
٭٭کۆچ کردوو٭٭

وا دەگێڕنەوە ساڵ و زەمانێک
هەڤاڵی یەک بون سەگێک وشوانێک
یەکیان ئاژەڵ و یەکیان بنیادەم
بێ یەک تازیە بار دایدەگرتن خەم
شوانە دەیزانی سەگ بە وەفایە
پاڵپشتی چاکەو جێگەی بەقایە
پێخۆریان یەک بوو ئەو جووتە سێ ژەم
هۆگری یەک بوون وەک شەمزین و شەم
ڕۆژێک سەگ گیانی هەسپارد کوت وپڕ
چاوی زەردبوون و ددانی کرد گڕ
کە شوان ئەمەی دی ئەحواڵی شێوا
کوڵمەی دەڕنی وقوڕی دەپێوا
پاش ژیر بوونەوە لە گریان شوانە
وتی هەڤاڵمەو بینێژم جوانە
سەگی شاردەوە لە نێو گۆڕستان
زوو پێیان زانی شۆڤار وشەیتان
قازی ئەمەی بیست وەکووشێت وهار
پێچی دەخواردن وەک ماری زامار
ناردی بیهێنن بە دەستی بەستە
دایماڵن خێرا پێستی لە جەستە
لە ئەژنۆ کەوت شوانی فەقیر حاڵ
چوونکە دەیزانی دەکەوێتە چاڵ
قەت ڕۆژی ڕووناک نابینێتەوە
وێنەی هەڤاڵی سەردەنێتەوە
قازی ڕامووسی هەر کە گشتە ژوور
وتی ببورە دێر هاتمە حزوور
کۆچ کردو گەماڵ غەریقی ڕەحمەت
وەسیەتی بۆت بو گەر بدەی دەرفەت
قازی توڕە بوو وتی کەر ە کەر
دادەی قوڕمساخ تۆزێک بێرە سەر
لە گۆڕی سەگی تۆپیوت لەعنەت
شەرتبێ خاشقچی بتکەم لەت وپەت
سەگ و موسوڵمان لە گۆڕخانێک بن؟
دەجالی بێ دین زەندیقی دژمن
شوانی بێچارە پەشۆکا حاڵی
بۆیە فیدای کرد سەروەت و ماڵی
وتی هەڤاڵم پێش ئەوەی بمرێ
ئیزڕاییل بێت و ژیانی بگرێ
فەرمووی دەزانی قازی ئەم ‌ شارە
زۆر بە تەقوایەو خاوەن ویقارە
سەد بزن بەشی من دانێ بۆ ئەو
خەم خۆری دینە بە ڕۆژ وبەشەو
قازی ئەمەی بیست تۆزێک ڕاچەنی
هێور بۆوانێ و نەختێک پێکەنی
وتی توو سەرت سەگی کۆچ کردوو
وەسیەتی دیکەی بۆ ئێمە نەبوو
ڕەببی گەماڵت بچێتە بەهەشت
ئێسقانی بە بار بە لووزەو شەربەت
خدرزادە
@S_Alot
تەمەن ڕویی و ڕەفیقانم ونن لێم
منیش هاکا خزینە گۆڕ دەس و پێم
هەموو ژینم بە وێنەی خەونی ئاڵۆز
وچانێک بگرن یاران تامنیش دێم
گەلێکم ویست بزانم چۆنە دوونیا
کە کۆتا منزڵم لە کوێوە بۆ کوێم

@S_Alot
(( الینە بوون یان لە خۆ دەرچوون))

مرۆڤ تەنیا حەیوانێکە کە لە سەر گۆی زەوی خووخدەی لە خۆبایی بوون و خۆدۆراندنی بۆخۆی قۆرخ کردووە ، قەت نەمانبیستوە کەبە کەرێک بڵێن دۆڕاوە یان لە خۆی دەرچووە ، قەت کەرێک بەوەی کە لەکەری پشدەرە یان کەری هەڵشۆیە یان لە فڵان تایفەو عێل و تیرەیە خوێ جیانا کاتەو ، لە نێوخێڵی کەران دا دێموکڕاسی وکۆمۆنیستی و هەموو (ایست)ەکانی دیکە بە تەواوی سەقامگیر و سەلمێندراون ، خەر گەڵ کۆمەڵگاییکی زۆر باشیان هەیە کە داد پەروەری بە بێ جیاوازی لەنێوانیان دا جێگیر کراوە و وەکوو ددانی شانە یەکسانن ، سفرەیان میر و شێخ و ئاغا و کوێخا و بەگ و پیاوە ماقووڵی بۆ نییە ، ئاخوڕە جێی خواردنی گشتیانە ، جا تۆ ڕۆژ تا ئێوارێ سەر کۆنەیان بکە ، ئەگەر کەر بزانێ مرۆڤ گەل پێیان کەرە بە ڕیشی ممبارەکیان پێ دەکەنێ، بێ گومان ئەم شێعرەی شێخی سەعدیت بیستوە کە دەفەرموێ:
گاوان وخران بار بردار
بە زآدمیان مردم آزار

به ڵام دونیای مرۆڤ گەل پڕە لە کردەوەی سەیرو سەمەرە، سەیری ئەم وشە گەلە : جاسووسی ، تۆمەت سیاسەت ، ڕشوە و ئەتک کردن و زۆر وشەگەلی دیکە کە کەر لێیان بێ بەریە ، مرۆڤ گەل هەر کەسە بە لەقەب و ناوێک خۆی لەوانی دیکە جیا دەکاتەوە،و ئامادە نیە لەگەڵ زۆر کەسان دانیشێ ، چوون بە قەولی خۆی کەسری‌شانە لەگەڵیان هەڵس و کەوتی ببێ ، هەزاران زمان و زاراوەی بۆ خۆ بەدیهێناوە ، و ئەوانی دیکە بە پووش(خس و خاشاک) دەزانێ ، سەدان مەزهەب و مەرامی سەیر سەیری دروست کردووەو ، هەر تاقمێکیش خوێنی خاوەن بیر وڕا کانی دیکە بە پێی دەقە ئایینیەکانی حەڵا ل دەکات و لەنێو چوونیان و تاڵان کردنی ژن و ماڵیان وەکوو گەزۆو مازوو بە ڕەوادەزانێ ، بۆیە لە داخی ئەم ئەشرەفی مەخلووقاتە پێویستە خۆزگە بخوازم بە جیهانی پڕ لە سەفا و میهرەبانی بیلا مانێ و بیلا هەمووشتێک مام گوێدرێژ کە لە قامووسی ئەوان دا تیرۆرو تۆقاندن و زمان بڕین و زیندە بە چاڵ کردنی تێدا نییە

خدرزادە
@S_Alot
ئەم سریوە فێنکە و
پیاڵێ قاوە و پێکێ شێعر و
خەیاڵی تۆ و قاسپەی کەوێ
وە دیسان پێبکەنە تۆ
لە منت کەوێ
ئاخر قاوە قەندی دەوێ
م۰قادر پور=#نزا
@S_Alot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌

☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە

کۆچی دوایی: پورە خەجی حاجی محموود دایکی بەڕێز حسینی حاجی محمود

📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: حاجی نە سروڵڵا خدری شهرک بهاران


🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

@S_Alot
قسە ی خۆش😂😂😂

ئەڵێن کابرایەکی فەقیرحاڵی نوێژ و ڕۆژوو درووستی دڵپاک بە ناوی مام فەرەج، هەموو ڕۆژێک ڕوو لە خودا دەکا و لێی دەپاڕێتەوە و پەنای بۆ دەبا کە ڕەونەق بداتە کار و کاسپییەکەی و لەو فەقیرییە نەجاتی بێ. کەچی ڕۆژێک لە ڕۆژان تووشی زەرەڕێکی باش ئەبێ و دەستمایەکەیشی لەکیس ئەچێ.
کابرا زۆری ئێش پێ ئەگا و ڕوو لە خودا دەکا و دەڵێ: سوێند بە جەلالی خۆت، ئێتر قەت داوای هیچت لێ ناکەم، بەڵام تۆش کارت بە من ئەبێ. ئەگەر بەقسەتم کرد، ناپیاو بم.
کابرا لەتاو فەقیری عەبداڵ ئەبێ و دێ بە دێ و شار بە شار بە سەرانەوە ئەگەڕێ و هەر ژەمێک و هەر شەوێک لە ماڵێک مەنزڵ ئەکا.
ڕۆژی جومعەیەک لە دێیەکی چکۆلە دەمێنێتەوە و بەر لە بانگی نیوەڕۆ، دوو پیاووی نێودێ، درگای ماڵەکە لێ دەدەن و دەڵێن: مام فەرەج لەگەلمان وەرە بۆ نوێژی جومعە. ئەوە سێ جومعەیە نوێژمان ئەفەوتێ و تەنیا یەک کەسمان کەمە و جومعەمان لێ تەواو نابێ. پیاوەتی بکە زوو وەخۆ کەوە با بڕۆین بۆ مزگەوت.
مام فەرەج ئەڵێ: باشە باش ئەگەر من نەیەم جومعە نابێ؟
ئەڵێن: نەوەڵڵا...
مام فەرەج سەر بەرز ئەکاتەوە ڕوو لە خودا دەکا و ئەڵێ: نەموت حوایجت تێم ئەکەوێ؟! نەموت تۆیش کارت بە من ئەبێ؟! وەڵڵا نایەم.... قەسەم بە گەورەییت نایەم.... وەڵڵاهی وەبیللاهی نایەم.
هەرچی خوار و ژووری لێ ئەگرن مام فەرەج ناچێ بۆ جومعە و ئەڵێ: با خوداش بزانێ دڵشکاندن تامی چۆنە!
@S_Alot
ئالوودە بە کانی

یار ئەوەندە ئالوودە بە کانییە
چاوی کانی ئاوێتە لە جوانییە

ئەو ئاومیوە، کە پێت وایە ڕانییە
لە ئارەقەی گۆزەکەی سەر شانییە

دێمی جوان لە ئاوێنەی کانییا
هەر دەڵێی نەقش و نیگاری مانییە

من غەڵەت چووم نا، نەقش و تەسویری وا
لە خەیاڵی هیچ ئەرژەنگێکا نییە

سۆند بە خودا، کیژە چاردە ساڵەکەی
-کافریش بم- کافرۆشیش وا نییە

ئەو دەمە شانە دەکا، شانە پەرچەمی
بێ شکە، شا وەک ئەو شانە، شا نییە

گەر بە پەلک و هەنیە،،ئەو حۆری نەبێ
"نزا" حۆری و پەرش نا، بە خوا نییە

م۰قادر پور= #نزا
۱۲/۱۱/۱۳۹۷ ڕێگەی بانە - سنە
@S_Alot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌

☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە

کۆچی دوایی: محمد عبدی نژاد (حەمە مۆزی ئاڵۆت)

📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: میراوای سەرو


🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

@S_Alot
ئاڵۆت و پێشوازی لە بەهار....

@S_Alot
((وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە))

ڕێکخراوی یونسکۆ:
(ئەو کەسەی نەتوانێ بە زمانی دایکی خۆی بنوسێ یان وەخوێنێ بێ سەوادە)
سەید جەمال ئەسەد ئابادی:
(کەسێک زمانی دایکی خۆی پشت گوێ خات مێژووی گەلەکەی فەرامۆش دەکات وبۆ هەمیشە دەبێتە کۆیلە و بێ کیانی سەر بەخۆ)
(( بە ناوی خوا))
مێژووی پەیدا بوونی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دەگەڕێتەوە بۆ سەرهەڵدانی قوتابیان وخوێندکارانی زانکۆکانی وڵاتی بەنگلادیش لە ساڵی ۱۹۵۲ی زایینی دا کە ئەو کات پاکستان زمانی (اوردوی)
بەسەر دا سەپاندبوون کە هێزه نیزامیەکانی پاکستان بەگوللە بەرهەڵستیان بوونەوەو ژمارەییک لە خۆپیشاندەرانیان خەڵتانی خوێن کرد
خەباتی بەردەوامی گەلی بەنگلادیش بوە هۆی ئەوەی کە لە ساڵی ۱۹۵٦ی زایینی دا زمانی بونگالی ببێتەوە زمانی ڕەسمی ئەو وڵاتە وبە هەوڵی شکۆداریان بەنگلادش بوە وڵاتێکی سەر بەخۆ وخاوەن ئاڵا
لە ساڵی ۱۹۹۹ی زایینی وڵاتی بەنگلادیش داوای لە ڕێکخراوی نەته وە یەک گرتوەکان کرد تا ڕۆژی ۲۱ی فێبریە ی هەمووساڵێک ببێتە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک کە لە لایەن سەد و هەشتا ئەندامی ئەو ڕێکخراوە پەسند کرا
یەکەم کۆنفڕانسی زمانی دایک لە ساڵی ۱۹۹۹ی زایینی دا لە پاریس پێتەختی فەڕانسە بە شکۆیەکی بێ وێنەوە بەڕێوە چوو
بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەک گرتوەکان پتر لە ٦۰۰۰زمانی زیندوو ئێستا لە جیهان قسەی پێ دەکرێ و ئەگەری لە نێو چونی بازێکیان هەیە
هاوزمانی هێژا زمانی دایک ئەو زمانەیە کە کۆرپە پێش ئەوەی بانگی مەحەممەدی بە گوێ دا گوترابێ لە گەڵی ئاشنابوەو ئاوێتەی خوێن و ئێسکی بوە
زمانی دایک ئەو زمانەیە کە کاتێک کۆرپە چاوی پشکووت و کەوتە داوێنی دایکیەوە بەو زمانە دایکی لاواندوویەتیەوە و بزەی خستۆتە سەر لێوی و بەو زمانە خۆشەویستیان پێکەوە گۆڕیوەتەوە دایک بەو زمانە نازی کێشا وەو گڕو گاڵی پێ کردوە و بە و زمانە بە دایکی نیشتیمانی ئاشنا کردوە
بۆ ئەوەی درێژە نەکێشێ لە کۆتایی دا دەڵێم هاو زمانان و هاونیشتیمانیانی خۆشەویست چاوەڕوانی ئەوە مەبن خەڵک زمانی دایکتان بۆ بپارێزێ وئەوە ئەرکی ئەخلاقی و دینی وئینسانی و نەتەوەیی خۆتانە کە بە گیان ودڵ بیپارێزن و خەم ساردیتان لەم بارەوە دەبێتە خەیانەت بە مێژووی ژیانی باوو باپیرتان و حەرام بوونی شیری دایکتانە .
بە خۆشحاڵیەوە و لە سایەی هەوڵ و تێکۆشانی دڵسۆزانی گەل ئاسۆ ڕوونەو نووسین و خوێندنەوەو وقسە کردن بە زمانی کوردی سپاس بۆ خوا ڕۆژ بۆ ڕۆژ لە گەشە سەندن دایە
ئەم جارە ش ڕۆژی زمانی دایکتان لێ پیرۆز بێ

خدرزادە
@S_Alot
۹۷/۱۲/۱٠

🌿کردنەوەی لقی ئەنجومەنی پاژین لە گوندی ئاڵۆتی بانە.

🔸بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی پاژین، لە سەر داوای دانیشتوانی گوندی ئاڵۆتی بانە بە مەبەستی کردنەوەی لقێکی پاژین لەو گوندە، ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ۱٠ی ڕەشەمەی ۹۷، پۆلێک لە ئەندامانی پاژین سەردانی ئەو گوندەیان کرد و لەگەڵ پێشوازی گەرمی خەڵکی ئاڵۆت بەرەوڕوو بوون.

◽️سەرەتا لە کتێبخانەی گوند کە لە مزگەوتی گوند بۆ خەڵکی گوند داندراوە، کۆبوونەوەیێکی کورت سازکرا سەبارەت بە هەندێ پرس و باس و خواست.
▪️پاشان لە مزگەوتی گوندی ئاڵۆت پێشنوێژی گوند بەڕێز "مامۆستا هێمن تاهیری" وێڕای بەخێرهێنانی ئەندامانی پاژین داوای لە خەڵک کرد کە پاش نوێژی هەینی لە مزگەوت بمێننەوە و گوێبیستی وتەکانی ئەنجومەنی پاژین بن.
◽️لە پاش نوێژی هەینی "فوواد ساوان" وتەبێژی پاژین وێڕای دەست خۆشی لە خەڵکی گوند و مامۆستا هێمن کە ئەو هەلەیان بۆ پاژین ڕەخساند تا بێنە ناو خەڵکی ئاڵۆت بۆ کاری ژینگەیی، بۆ ئامادە بووان دوواو کوتی: کارو چالاکییەکانی پاژین خۆبەخشانەیەو لە چوارچێوەی ژینگەو ژینگەپارێزییەو بۆ فەرهەنگسازی لە ناو کۆمەڵگایە کە پێویستە هەموومان بۆ خزمەت کردن بە ژینگەو نیشتمان دەست لە ناو دەستی یەک هەنگاو بنێین.
لە بەشێکی تری وتەکانیا ئاماژەی بە چەند کێشەی ژینگەیی کرد کە لەم هەل و مەرجەدا بەرۆکی ژینگەی ئێمەیان گرتووە و بریتین لە: باسی قەیرانی ئاو، ئاوری دارستانەکان، بڕینەوە و لە ناوبردنی دارستانەکان، پاشماوە و بەکارهێنانی کەلوپەلی یەکجار بەکارهاتوو(یکبار مصرف)، پیس بوونی کەش و هەوا، ڕاو، باسێکی گرینگی وەک لێدانی لە ڕادەبەدەری بەنداو و لەگەڵ باسکردنی ئەو پرسە ژینگەییانە ڕایگەیاند کە ئەبێ هەرکامەو لەبەر خۆمانەوە هەوڵ بدەین بۆ پاراستنی ژینگەو هەرکەس و لە ناو ماڵی خۆیەوە ئەو کارە دەست پێبکات و گوندەکانیش باشترین شوێنن بۆ ژینگەپارێزی بەو پێیەی کە بەشێکی زۆری ژینگەو سروشتی جوانی ئێمە لە گوندکانەو ژینگەپارێزانی ڕاستەقینە ئەبێ لە ناو دێهاتەکانەوە هەڵقوڵێن و چالاک بن. بەڵام لەم ڕێیەیا پێویستە کە هەموو خەڵک بە چەکی زانست تەیار ببن و بە شێوازی زانستیانە بڕۆن بۆ باسەکان تا کۆمەڵگایێکی وریاو ژیر بەرهەم بێنین.
▪️وتەبێژی پاژین لە بەشێکی تری قسەکانیا ڕووی کردە ژنان و منداڵان و کوتی: ژنان ڕۆڵی گرینگ و بەرچاویان هەیە لە پەرەپێدانی فەرهەنگی ژینگەپارێزی و ئەتوانن بە پەروەردە کردنی منداڵان و بە هاتنە ناو ئەم چالاکیانەوە یارمەتیدەرێکی گەورە بن بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە چالاکانی ژینگەیی هەنگاوی بۆ ئەنێن.
🔺باسێکی گرینگی تر قەیرانی ئاو بوو کە بە هۆی درووست بەکار نەهێنانی ئاو و دەست پێ ڕانەگرتن لە لایان خەڵکەوە بیانوو کەوتووەتە دەست کەسانێک تا بێن و لە ناوچەی ئێمە بەنداو لێبەن و ئەمەش کێشەی گەورەی ژینگەیی و خەساری زۆری بەدواوە بووە و بە داخەوە ئەو بەنداوانەش قازانجێکی ئەوتۆی بۆ ئێمە نەبووە.
هەر بەوبۆنەوە داوای لە خەڵکی ئاڵۆت کرد کە لەم ڕێیەیا هاوڕێ و یاریدەرمان بن تا بتوانین بە یارمەتی یەکتر پێش بەو کارانە بگرین و ژینگەکەمان لەوە زیاتر لەناو نەچێت.
🎞لە بەشێکی تری ئەم سەردانە کورتەیێک لە کاروچالاکیەکانی پاژین و کورتە فیلمێک لە ئاوری دارستانەکانی ناوچەی بانە بۆ ئامادەبووان نمایش درا کە بووە هۆی جێی سەرنج و پێشوازی خەڵکی ئاڵۆت.
◾️لە کۆتاییشدا فۆڕمی ئەندامەتی بەسەر کوڕان و کچان و خەڵکی گوندی ئاڵۆت دابەشکراو پاش گرتنی وێنەی یادگاری کۆتایی بە بەرنامەکە هات.

@S_Alot
⭕️ هەندێک زانیاری سەرنج ڕاکێش کە بەڕاستی توشی شۆکت دەکات

وشترێکی تینوو دەتوانێت نێزیکەی 135 لیتر ئاو بخواتەوە لە ماوەی 13خولەکدا

حەوت ملیون دۆلار تێچوی کەشتی تایتانیک بوو بەڵام داهاتی فلیمی تایتانیک 200 ملیون دۆلار بوو

لیونیل میسی بە34 خولەک یاری کردنی ئەتوانی ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری لامبۆرگینی بکڕێت

لەم سەردەمە خێراترین ئاین لە ڕوی گەشەکردنەوە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە

زۆرترین ڕێژەی جیابونەوە (تەلاق )لە جیهان لە وەڵاتی ئێرانە

لە %80ی سەر ئێشەی ئافرەتان بە هۆی بەستنی
تەوقەی قژەوەیە

سالی 2013داهاتی کۆمپانیای بی ام دەبلیو 80 ملیار یۆڕۆ بوو

یەک خولەک پێکەنین یەکسانە بە دوو کاتژمێر خەوتن بۆ جەستەی مرۆڤ

لە ڕوسیا 20 ملیۆن موسلمان دەژین و 8هەزار مزگەوتیان هەیە

لە پێنج چرکەدا35هەزار کۆکا کۆلا دەخورێتەوە

تا ئێستا لە % 50ی دانیشتوانی جیهان موبایل یان بە کار نە هێناوە

ئافرەت لە ماوەی یەک خولەکدا19 جار چاو دەتروکێنتت بەڵام پیاو11جار چاو دەتروکێنێت

گەورەترین وڵات لە جیهان دا ڕوسیایە

هەرگیز ڕونادات لە هەمان کات قسە بکەیت و بە لوتیش هەناسە بدەی

لە هەموو 43 چرکەیەکدا لە جیهان کەسێک خۆی دەکوژێت

ئەگەر درێژی باڵات 188 سانتیمەترە ئەوە تۆ لە
% 94 خەڵکی جیهان باڵات بەرزترە

هەرگیز ناتوانی بە هۆی هەناسە گرتنی خۆتەوە خۆت بکوژی

ئەگەر بۆ ماوەی60کاتژمێر نە خەویت ئەوە جۆرە دەنگێک دەبیستی کە هەرگیز بونی نیە


@S_Alot
پەیامی ئاڵۆت......
بەناوی بەرزەناو

پێشەکی سڵاوێکی گه رم و گوڕ
سپاسێکی شایانی باس
بۆ مامۆستایەکی ماندوو نەناس
مامۆستای ژیرم
هاوڕێ و هاواڵ و ئاوماڵی
به عه قڵ پیرم
ئه گه ر بڵێم ماوه یه که له نووسین زویرم
وشه کان نا یه نه وه‌ بیرم
ئەوه ی بڕست و بڕشتم نییه
په‌یڤه کان ڕانێم و ڕسته کان دانێم لێم مه گره
که قه ده رێکه هێزی به هێز و پێزی
غەم
خەمی نیشتیمانی سەر بە تەم
کوردستانی چڕ و پڕ لە ماتەم
له چه ن لاوه‌ وه
به‌خۆیی و ‌دانه‌وداوه‌ وه
گەرم گەرم
هاتۆته‌سه‌رم
کورپه ی شادومانی ڕفاندوه له به رم
وه ئێستاکه دیلی غه مم
غه م بۆته نانی سێ ژه مم
دای گرتووه هه مووکات وسات
و ده مم
وە دوور لە تاق و تەشقی ئاسمان و
له تاسەی عەشقی نگاری دێرین
کەڵوێی پڕ کڵەوی پڕئاوی شیرین
لە ناو تاقا به تاق ڕایگرتووم
ئەژنۆی خەم لە باوەش
ئاڵای هێژام
خستوومیه ته ناو گۆم و
له ناو گێژام
په نجه کانم قه دی وه‌ک زێری
خامه م ناگرێ
هێڵی خامه م دێڕی نامه م نابڕێ
به ڵام
یەک کەلام
له لام
غه می دابڕان
له یاران
له ڕۆشنایی زانیاران
لە دڵاوایی خزمەتگوزاران
گرینگ تروگرانترو گەورەترە
لە وان ئازاران
که ئه گه رهات
پیاو ده کا مات
وه به ئاوایه ک جه سته ی
ده کا خه سته
که له به‌ر زه‌به‌لاحی ئه‌م
ئه‌وغه‌مه‌ نه‌به‌گانه‌ی تری له‌بیرده‌چیته وه و
له کوڵی گریانی وان ژیر ده بێته وه
داخ و ئاخی دابڕان
له باخی پڕ بایه خی
هاواڵیه تی و ئاوماڵیەتی برایه تی جەنابتان
خه مێکه که ده بارێ وه ک به فر و ته رزه
سڕت ده کا
مووت پێ گرژ ده کا
ده‌تهێنێته لێوه له‌رزه
به‌ڵام دیاره گریان بۆم غه مه به کاره
گه لێ به رزه
هه ربۆیه به شانازیه وه و
بە دڵێکی پڕ تازیەوە
بۆم دابڕانه شین ده‌گرم
به‌رۆکمی بۆ ده‌دڕم
له‌ئاسمانی تەژی لە مژی
دووریتان ده فڕم
تاکوو پێتان ده گه مه وه و له خۆشیان ده مرم

متمانه ئەدەم و ئەرخەیان بە؛ که چوار ساڵ بوونه یه ک بێ شک باغێکی چڕ و پڕی وای له دڵه کان دا پێ گه یاندووه
که له گه ڵ ئه وه یا هه موو به رو بوومه‌کانی
یه‌ک له یه ک به تام ترن
بگره عاجز بوونه کانی
جاروبارەشی له میهره بانییه کانی
هاکەزایی و سەرزارەکی
بەچێژترن
که هیچ ڕەشەبایەکی جیابوونەوە
وەها دەوارێک شڕ ناکا و
ئه‌ستۆده‌نکی وه ها تاوڵێک
نا شکێنێ و
هیچ ڕه شه مەیەک کاریگەری
نەرێنی ناکاتە سەر
وەها بەهارێک و لالەزاری و
دیاری پڕ دیاری
مەگەر زه رگی به جه رگی مه رگ
بتوانێ جه رگی ئه و دۆستایه‌تییه ‌
ببڕێ و
به‌رگی ئه‌وبرایه‌تییه‌بدڕێ
کە ئێمه‌ دوور له یه‌کیش
هه‌ر یه‌کین
دوو گیانین له‌یه‌ک جه سته دا
له یه ک جه سته ی خه سته دا
هه‌ر دوو
به شتێک شه‌که‌تین وماندوو
برینمان برینێک بووه
به‌یه‌ک هه‌توانیش خۆمان
ده‌رمان کردوه
ئه‌مه‌شه ‌ده‌بێته هۆی هه‌رمانمان
ده رگای دۆستایه تی له‌یه‌کتر پێوه نه‌دانمان

ئاڵۆت، وڵاتی لالەزارت
زێدی هەمووکات، بەهارت

١٥/ ڕەشەمەی/١٣٩٧ هەتاوی
#نزا

@S_Alot
سریوەی ئاڵۆت/Alot pinned «پەیامی ئاڵۆت...... بەناوی بەرزەناو پێشەکی سڵاوێکی گه رم و گوڕ سپاسێکی شایانی باس بۆ مامۆستایەکی ماندوو نەناس مامۆستای ژیرم هاوڕێ و هاواڵ و ئاوماڵی به عه قڵ پیرم ئه گه ر بڵێم ماوه یه که له نووسین زویرم وشه کان نا یه نه وه‌ بیرم ئەوه ی بڕست و بڕشتم…»
یادێک لە خوا لێ خۆشبوو حاجی فەقێ مینە .....

@S_Alot
#شیعر
ــــــــــــــ
"هەڵەبجە"

ه ە ڵ ە ب ج ە
هە ڵ ە ب جە
ه ە ڵە بج ە
هە ڵە بج ە
ه
ە
ڵ
ە
ب
ج
ە
هە
ڵە
ب
جە
هەڵەبجە

تەنیا،
گوڵەبەڕۆژە دەتوانێت،
چاو ببڕێتە چاوی خۆر و
نەیترووکێنێ!

گوڵەبەڕۆژەیەک گوتی:
خۆر،
کە بەسەر هەڵەبجەدا ڕەت دەبێ،
قیناع دەکاتە سەر!؟

هەڵەبجە
ه ە ڵ ە ب ج ە
هە ڵ ە ب جە
ه ە ڵە بج ە
هە ڵە بج ە
ه
ە
ڵ
ە
ب
ج
ە
هە
ڵە
ب
جە

لە پۆلە کۆتری گومبەزی
مزگەوتێکی هەڵەبجەوە
بۆ_ کۆترانی سەلیبی سوور
ئاگادار بن
ئاگادار بن
بەبێ قیناع،
پێ نەنێنە خاکی سنوور!

هەڵەبجە
ه ە ڵ ە ب ج ە
هە ڵ ە ب جە
ه ە ڵە بج ە
هە ڵە بج ە
ه
ە
ڵ
ە
ب
ج
ە
هە
ڵە
ب
جە

کەس سەری نەسوڕما
کەس پێکی لەدەست نەکەوتە خوارێ
کەس سەفی نوێژی تێک نەدا
کەس زەنگی کڵێسای ڕانەوەشاند
کەس باڵی فرمێسک و حەسرەتی لێک نەدا
کەس جەرگی پشک پشک نەبوو
کەس خوێنی وشک وشک نەبوو
کەس لێوی کەسەری بۆ نەکرۆشت
ئەو شارە بەتەنێ،
هەڵەبجە بەتەنێ،
شەربەتی ژەهری نۆشت!!

هههههههههههههههههههههههههەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەڵڵڵڵڵڵڵڵڵــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــڵڵڵڵڵڵڵــــــــــــــــــــــــەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەبببببببببببــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــججججججججججججججججججججـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــججججەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەەە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍️ #قوباد_جەلیزادە
#شەهید_بە_تەنیا_پیاسە_دەکات 📚
#تاپوی_نووسراوە
@S_Alot
شارەکەت

گوڵم ناڕۆم لە شارەکەت
لە شارە جەرگ بڕاو
بە تاو و یاو
چاو پڕ لە ئاو
تازیە بارەکەت

دەبم بە خاک
دەبم بە تات
دەبم بە گۆڕ
بە نۆر
بۆ گشت شەهیدان
هەر پێنج هەزارەکەت

گوڵم ناڕۆم نا لە شارەکەت
لە شارە پڕ پەژارەکەت
دەبم بە کێل
دەبم بە گوڵ
دەبم بە سپیە بەرد
بۆ هەر پێنج هەزار مەزارەکەت

گوڵمناڕۆم نا لە شارەکەت
لە شارە پڕ ئازارەکەت
دەبمە چەتر
دەبمە کەپر
دەبمە هەر شتێ تر
کە داڵدە بێ
پەنا بێ
بۆ هەڵەبجە ئاوارەکەت

گوڵم ناڕۆم نا لە شارەکەت
لە شارەکەی خنکاوە
هۆبە و هەوارەکەت
دەبمە خاکەلێوە باخی گوڵان
دەبمە مەزرای دڵان
بولبول لە سەر چڵان
بۆ شارە بێ بەهارەکەت

گوڵمناڕۆم لە شارەکەت
لە شارە بەهار خنکاو بە ژارەکەت
دەبمە سووراو
دەبمەسپیاو
دەبم بە لاک
بۆ کیژە لێوبە بارەکەت
دەبم بە کاک
بۆ خوشکە بێ کەس و کارەکەت

گوڵم ناڕۆم نا لە شارەکەت
لە شارە بێ قەرارەکەت
ئەمجاره خۆم
بارە سێوی بۆ دەبەم
دانە دانەیان بە دەستی خۆم
میخەک ڕێژ دەکەم
بۆ هەڵەبجە دڵدارەکەت
گوڵم ناڕۆم لە شارەکەت
لە شارە پڕ هاوارەکەت
دەبمە خۆر بۆی
هەڵدێم لە ڕۆژهەڵاتەوە
دەبمە کۆرپە
بۆعومەری خاوەری ناودارەکەت

گوڵم نا ڕۆم نا لە شارەکەت
لە هەڵەبجە شەهیدە
پێنج هەزار ستارەکەت


مەناف قادر پوور- نزا
شەممە ٢١/١٢/١٣٩٥کۆچی هەتاوی
@S_Alot
سڵاو لە ئەندامانی ئازیز و خۆشەویستی سریوەی ئاڵۆت ، لە قوڵایی دڵەوە بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ بە ئێوەو بنەماڵەی بەڕێزتان پیرۆز بایی دەڵێم ، لە خوای مەزن داواکارم ژیانێکی پڕ لە سەرکەوتوویی و لە ش
ساخی لە ساڵی داهاتوودا ببەنە سەر و قەت بەردی سارد وگەرم نەییتە سەرڕێتان ئاممین
خدرزادە
@S_Alot