وێڕای ڕێز و حورمەت بۆ ئەندامانی ئازیزی ئەم کاناڵە ، بە بۆنەی هاتنی جێژنی مەزنی قوربان ، لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خۆتان و ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەم ،
@S_Alot
@S_Alot
Umer kurdistani:
"بۆ نەمر #شەریف_باجور و هەڤاڵانی"
🌾 ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
"هێشتا زوو بوو
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو"
تۆ کە شوناس و
ناسنامەی دارستانێ بووی
بە خشپەی دڵی گەڵا زەردەکان دائەچڵەکای
بە دەم چرۆوە پێدەکەنای
نازی گوڵە تۆراوەکانت دەکێشا...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
تۆ که وەک سولەیمان
لەگەڵ مێلوورەکان ئەدوای
لە هەورازدا پێ بە پێی کیسەڵەکان هەڵدەفڕای
لەگەڵ شەونوێژی نامۆیان و
جریوەی سیسرک و
قریوەی نیوەشەوی سەگەکاندا دەنووستی...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
کامه گڕ
چوو بە گژ ورەی شێرانەت و
دوو پێی ئاسکی هەڵفڕینتی شکاند و
باڵی پەپوولەی ڕۆحتی هەڵوەراند!!
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
تۆ که عاشق بووی
ئەوینی خاک دڵی بردبووی
عاشقی ئاشتی و مێهرەبانی بووی
عاشقی چریکەی چۆلەکەی بان دارتەلەکان
عاشقی زەردەخەنەی لێوه سوورەکانی نیشتمان...
ئەوە ئێستا
گوڵە سوورە تۆزاویەکانی ژێر حەژمەتی خوا
زامی هەتیوییان کولایەوە و
رووباری فرمێسکیان
لە شاهۆوە ئەڕژێته زرێبار,
ئەوە ئێستا نانی کۆڵی بن گوێی مەرگ ستایشت دەکا و
خۆزگه بە شەرافەتت دەبا
ئەی حەزرەتی "شەریف"...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
کوڵی گریان ئەوکی گرتووم
من که خۆمم پێ ژیر نابێ,
چی بکەم بە پرسەی دارستان و گژ و گیا
چی بکەم لە گریانی ئەو مەل و مار و مۆرە
لە بێ نازی کوللـه و ژیشک,
لە هەنسکی
ئەو هەموو کیسەڵ و کەروێشک و سمۆرە;
چی بکەم لە قرووسکانی
حەوت تووتەڵە هەتیوی دووبارە هەتیو کەوتوو
چی بکەم لە هاوینەکانیتر و
لە ئاگرەکانیتر و
قەقنەسی هەزاران مەعشوقەیترت...
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو
"یاران کۆ"ت ماندوون
ورەیان تۆقیوە و
بێ تۆ
لەم دیو سنووری "شقارتە داگیرساوەکان"
تا دوا هەناسە و قۆزەی میللەتی ناو دارستان
سڵ ناکەن,
مان دەگرن...
"بێ تۆ" سرووشت
هەموو شەوێ مۆتەکەی گۆڕستانی ژیلەمۆی خۆی دەبینێ و
هەموو بەیانیێک بەخەونی "تـ ۆ"وە دائەچڵەکێ و
کوڵەی گرینی دێ و ئەڵێ:
هێشتا زوو بوو
وادەی ئەم کۆچەت کوا بوو...
✍: #جەمیل_محەممەدی
3.6.97_مەریوان

⭕️اطلاعیه مدیریت جهاد کشاورزی بانه خطاب به باغداران
🔺باغداران لازم است با توجه به فرا رسیدن فصل پاییز در باغات، اقدامات ذیل را انجام و ساماندهی نمایند؛
➖کاهش میزان آبیاری و افزایش فاصله دور آبیاری به ده تا دوازده روز
➖کود پاشی با محلول فروت ست و سم قارچ کش بردوفیکس یا نوردوکس
➖پرهیز از هرس درختان میوه

🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌
به ناوی خوا ی دلۆڤان
ئاگادارتان ده که ینه وه له کوچی دوایی حاجی عایشە دایکی به ریز کاک عومه ر زال
شوینی سه ره خوشی :مزگه وتی ئالوت
له خودای گه وره داواکارین روحی به به هه شتی بەرین و هه تا هه تایی شاد بکاو سه بوریش بدا به بنه ماله و کەس وکاری ئاممین

ئەز ئەز بم بە فیدای بەس بەس موسەممای نێوەکەت
ڕەز ڕەز تێکە بۆم خەس خەس لە شەڕاوی لێوەکەت
حەز حەز بخەوم بۆی مەس مەس لە نوێنی باوەشت دا
گەز گەز بکەم باڵا، دەس دەس بسوێ سێوەکەت
@S_Alot
ڕەز ڕەز تێکە بۆم خەس خەس لە شەڕاوی لێوەکەت
حەز حەز بخەوم بۆی مەس مەس لە نوێنی باوەشت دا
گەز گەز بکەم باڵا، دەس دەس بسوێ سێوەکەت
@S_Alot
ژەم ژەم نۆشی حاجی زەم زەم،لە سەفایە و لە مەروا
چەم چەم خەستە شەڕاوی جەم،هەر با نەوێ بڕوا
دەم دەم کە دەنێمە دەمی کانییە زوڵاڵ،من دەم
کەم کەم کە لە داوێنی چیا، چ با سەفا دەڕوا
@S_Alot
چەم چەم خەستە شەڕاوی جەم،هەر با نەوێ بڕوا
دەم دەم کە دەنێمە دەمی کانییە زوڵاڵ،من دەم
کەم کەم کە لە داوێنی چیا، چ با سەفا دەڕوا
@S_Alot
خەت خەت خەت و خاڵتی خەمڵاندوە خامەی خوا
لەت لەت جگەر هەرگا، پرچ لە ملت لول دەخوا
پەت پەت، توند توند، قەف قەفی دو زولفت لە ملی من
قەت قەت مەکە لۆمەم، کە پەرستوومە دە خوا
@S_Alot
لەت لەت جگەر هەرگا، پرچ لە ملت لول دەخوا
پەت پەت، توند توند، قەف قەفی دو زولفت لە ملی من
قەت قەت مەکە لۆمەم، کە پەرستوومە دە خوا
@S_Alot
چڵ چڵ مەچەقێنە،لە سینە تۆ،چەقڵی مژۆڵ
دڵ دڵ مەکە ئاوارە بە تەنیا، لە چیا و چۆڵ
کڵ کڵ مەخە گەڕ گڕ،لە گڕکانی نیگات تۆ
سڵ سڵ لە خودا کە، مەسووتێنە ئەمنی کڵۆڵ
@S_Alot
دڵ دڵ مەکە ئاوارە بە تەنیا، لە چیا و چۆڵ
کڵ کڵ مەخە گەڕ گڕ،لە گڕکانی نیگات تۆ
سڵ سڵ لە خودا کە، مەسووتێنە ئەمنی کڵۆڵ
@S_Alot
وەی وەی کە جوانە، لەرەی ئەو جووتە بەیە
حەی حەی شەرمە تکاوە، یا ئاونگی مەیە؟
هەی هەی لەو شوشەی گەردن و بادەیی چاوە
دەی دەی هەر بە لوزەو، بۆم تێکە تاکو هەیە
@S_Alot
حەی حەی شەرمە تکاوە، یا ئاونگی مەیە؟
هەی هەی لەو شوشەی گەردن و بادەیی چاوە
دەی دەی هەر بە لوزەو، بۆم تێکە تاکو هەیە
@S_Alot
جار جار بدە دەم با،عەتری زولغەکەت بێنێ بۆم
شار شار دەگەڕێم من،شێت و عەوداڵم،لە دوی تۆم
هار هار دەوەڕن لێم،سەگ و توڵەی دەرک و دەرت
زار زار دەگریم من،بۆ حاڵی زۆر بێ حاڵی خۆم
@S_Alot
شار شار دەگەڕێم من،شێت و عەوداڵم،لە دوی تۆم
هار هار دەوەڕن لێم،سەگ و توڵەی دەرک و دەرت
زار زار دەگریم من،بۆ حاڵی زۆر بێ حاڵی خۆم
@S_Alot
نادیه موراد یەکەم کورده که دەبێتە براوەی خەڵاتی نوبێل،
نادیه موراد پێشتر له ساڵی ۲۰۱٦ی زایینیدا بوەتە براوەی خەڵاتی ساخارۆف له یەکێتی ئەورووپا. وێڕای پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە مەزنه لە لایەن کچە کوردێکی ئێزدییەوە به هەموو مرۆڤدۆستانی جیهان بەتایبەت گەلی کورد،
ـ ئایینی ئێمه سەرچاوەی دڵۆڤانی و مرۆڤدۆستیه. داعش پیاوەکانی ئێمەی کوشت و ژنەکانیان لهگەڵ خۆیان برد، داعش چوار جار منیان فرۆشت. دایکم بۆ ئەوەی ئامادە نەبوو داعش بیفڕۆشێت، مەرگی به گیان و دڵ کڕی.
✍️پژمان حەبیبی
▫️نادیا مراد دختر کُرد ایزدی که در جریان ظهور داعش در عراق مادر و شش برادرش در جلوی چشمانش سلاخی و کشته شدند و خود چون بردهای جنسی مورد تجاوز جنگاوران خلیفه خود خوانده قرار گرفت و سرانجام موفق به فرار از چنگ آن اهریمنان سیاه پوش شد و تبدیل به صدایی رسا برای جلب توجه جامعه بینالمللی درخصوص خشونت علیه زنان در حین جنگ شد؛

نوشتاری از دلشاد خضری به بهانه نامزدی نادیا موراد برای جایزه صلح نوبل که پارسال نوشته شده است.
نامشان داعش بود، آمده بودند ما را به جهنم ببرند و خودشان سر راه به بهشت بروند!
دعوتنامهشان در دست چپشان بود و با انگشت شهادتین دست راست، آسمان را نشان میدادند!
مادرم برای سکس شرعی بسیار پیر بود و طعم حوریان بهشتی را نمیداد، او را کشتند، خواهر کوچکم را همچون برهای تازه نگه داشتند. او باکره بود! همچون مریم، کمی معصومتر، کمی کوردتر، همچون آب زلال!
خواهرم باید زن امیر الاکبر میشد!
خدا شاهد بود، ما تفنگ نداشتیم، سرود «خوایه وهتهن» میخواندیم!
خدا شاهد بود ما گلدانها را آب میدادیم، گلها را گل میدادیم!
خدا شاهد بود آمدند پدرم را به دو قسمت نامساوی تقسیم کردند؛ سرش را برای وطن جاگذاشتند و بدنش را زیر خاک دفن کردند که نفت شود!
خدا شاهد بود برادر کوچکم را لخت زیر آفتاب نگه داشتند و به او شهادتین یاد میدادند؛ باید میگفت الله بزرگتر است!
خدا شاهد بود او از فرط عطش و بیآبی جان داد!
خدا شاهد بود سیاه بودند، مردانی از سرزمین حجر و آتش و ما زبانشان را نمیفهمیدیم، اما رفتارشان را...!
مردانی با ریشهای بلند، مغزهای کوتاه، باورهای سخت! نامشان عقرب، ملخ، سوسمار بود! لشکری از لجن و پشم و اعتقاد!
آنها آمدند، آرزوهای من را کشتند، آنها من را غنیمت صدا میزدند!
آن زمان دیگر نادیا نبودم، آن روز دختری بودم با روحی زخمی که از نفسهایم خون میچکید، آن روز هیولای ظریفی بودم که با جهان قطع رابطه کرده بودم، در من انسان مرده بود و لاشهای بودم که حتی مومیایی هزار سالهاش ارزش نداشت، آن روز مرگی بودم در روحی!
بعد از آن زنی میمرد، زنی حامله میشد، زنی خودکشی میکرد، زنی خودسوزی... زنی هزار رکعت نماز جبر میخواند!
بعد از آن زنانی، از رنج حامله شده بودند، زنانی فقط یک تقویم میشناختند: روز اول تجاوز، روزهای بعد از آن عذاب!
بعد از آن، تاریخ به دو دوره تقسیم شد: قبل از فاجعهی سیاه - بعد از فاجعهی سیاه!
بعد از آن زنان فقط یک خیابان را سر راست بلد بودند، خیابان منتهی به بیمارستان بیماران روانی!
بعد از آن زنان فقط یک آواز میخواندند: "ای مرگ کجایی؟ زندگی مرا کشت".
بعد از آن زنان تابوت بودند و کودکان در شکم شان مردگان هزار ساله!
بعد از آن زنان مجسمه ای بودند که وسط شهر برای عبرت تاریخ نصب شده بودند!
آن روز هوا گرم بود، خدا شاهد بود، مردی آمد، من را کشت و باز دعا می خواند تا دوباره زنده شوم!

سەربەستی
بە یاریدەی پێنووسەکەم
لە ناو دڵی تێنووسەکەم
لاپەڕە بە لاپەڕە،خەت بە خەتی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر جۆگە خوێنی سوێر و سوور
لە سەر تین و تیشک و تریفەی نوور
لە سەر دانە دانەی
وانەی مناڵانی پێ پەتی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر شەوەزەنگی بێ دەنگی و کپی
لە سەر تابووت،لە سەر کفنی سپی
لە سەر سێدارە و پەتی
ناوت دەنووسم سەر بەستی
لە سەر شه پۆل و هاڕە و هاژەی ئاو
لە سەر گڵکۆی سەربازی شەهیدی بێ ناو
لە سەر کێلی لەت و پەتی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر پەلک پەلکی گیاکان
لە سەر شاخ و داخی چیاکان
لە سەر زەرد و ڕاز و هەڵەمووتی
ناوت دە نووسم سەر بەستی
لە سەر لاسکی ناسک
لە سەر باسکی ئاسک
لە سەر سەر
لە سەر سینک تا سک
بە دڵ و بە گیان،بە خۆشەویستی
ناوت دە نووسم سەربەستی
لە سەر پینەی کەوا شینەکەم
لە سەر چاوەی عەلادینەکەم
عەلادینە کۆن و بێ تینەکەم
لە سەر هەر شوێنێ خامە گەستی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر جانتای قوتابخانە
لە سەر دێڕی سپاسنامە
لە سەر هەر شتێ لە لام جوانە
بە تایبەت ، بە قەستی
ناوت دە نووسم سەربەستی
لە سەر تاتە بەردەکان
لە سەر گەڵا زەردەکان
لە تەوێڵی دیل و بەردەکان
لە سەر بەرزایی و پەستی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر قەدی مێوەکان
لە بناری کێوەکان
لە سەر دارە سێوەکان
لە کاتی تێری و برسییەتی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر پرچ و گەزیە شواوەکان
لە بەرۆکی دایکە کوڕە کوژراوەکان
لە داوێنی دایکە جەرگ سووتاوەکان
بە سەر خۆشی، بە مەستی
ناوت دەنووسم سەر بەستی
لە سەر خاک و خۆڵی ئەم نیشتمانە
لە سەر چیا و چۆڵی ئەم کوردستانە
لە سەر شیو و دۆڵی ئەم گوڵستانە
باخی بە باخی
شاخ بە شاخی
مست بە مستی
بست بە بستی
ناوت دە نووسم سەربەستی
لە پانتایی دەر و دەشتی
دەر و دەشتی وەک بەهەشتی
لە سەر دێراوەکان،بەر و پشتی
بە ئازایی و بە ئاسایی
لە سەر گشتی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە ئاونگی قەشەنگی لاجانگی
شۆخ و شەنگی گوڵ ڕنگی یار
دڵۆپ دڵۆپ
لە چراخانی ڕوون و جوانی دیوەخانی
پڕ میوانی شەوانی میهرەبانی شار
گڵۆپ گڵۆپ
لە بەرۆکی پڕ کڵووکی ساز و کۆکی
سوورە بووکی ئێسک سووکی بەهار
گۆ بە گۆ
بە کاوە خۆ
بە هەشت و نۆ
ناوت دە نووسم سەر بەستی
لە باریکی و تاریکی غار
قوژبن قوژبن
لە سەر دەنکی هەنجیر ،هەنار
دەنک دەنک
لە سەر خونچەی نەپشکوتوی یار
چرۆ چرۆ
لە سەر ڕێگەی هات و چۆ
ناوت دەنووسم سەر بەستی
لە سەر تەوێڵی ترۆریستان
لە سەر کەپۆی هەلپەرستان
لە سەر مەلۆتکەی ژنی زەیستان
بێ هەدادان ، بێ نەوێستان
لە سەر بێژینگ و بێشکە و هەست و نستی
ناوت دەنووسم سەر بەستی
لە جەنگە و جەرگەی شەو دا
لە پرخە و شیرینی خەو دا
لە قەڤەزی نا حەزی کەو دا
شوڵ و بە شوڵی ،بێ مەودا
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر باڵی هەڵۆ و دال
لە سەر دەسرازەی مناڵ
لە سەر شیرازەی خەیاڵ
پەڕ بە پەڕ،هەودا بە هەودا
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە دەشتێکی کاکی بە کاکی
لە سەر ساکاری سەحرا
لە قەلب وقوڵایی بەحرا
لە وەڵامی مەلەک لە قەبرا
پرسیار پرسیار
لە سەر ئامووری کاکی جووتیار
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر گڵێنەی دارە بەنەکان
لە سەر لکی سێلک و شەنەکان
لە سەر گۆچانی شوانەکان
لە سەر گوێسوانی بانەکان
بە ئازادی و بە سەربەستی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر دڕکی دڕی دڕوو
لە سەر کوڵاوی پیرە بەڕوو
لە سەر خڕنووک،لە سەر مازوو
لە ناخی گەرم و گوڕی گەروو
لە سەر لێوی زەرگ و ناو زاری زەروو
لە سەر هێلانەی مار و مێروو
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە دارە گۆمکی ئەستێرەکان
لە سەر مانگ و
دانە دانەی ئەستێرەکان
لە قەدی دارە ئەستوورەکان
لە سەر باڵی مەلە ئوستوورەکان
لە سەر پاڵوو و پاشووی ئێسترەکان
ئێسترە سرک و سەر شێتەکان
بە خامە، بە دەستی
زۆر بە خەستی
ناوت دەنووسم سەربەستی
سوێند؛
بە سەوزایی ژین
بە بەرزایی ئەوین
بە ئازایی ئەسرین
بە بێ ڕەزایی دین
لە گەشتی ئاسمان و زەوین
لە دەشتی بەهەشتی بەرین
لە سەر پشتی ئەسپی بە زین
بێ ماندوو بوون، بێ بەزین
ناوت بنووسم سەربەستی
ناوت بنووسم سەربەستی
ناوت بنووسم سەربەستی
م۰ قادر پوور=#نزا
@S_Alot
بە یاریدەی پێنووسەکەم
لە ناو دڵی تێنووسەکەم
لاپەڕە بە لاپەڕە،خەت بە خەتی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر جۆگە خوێنی سوێر و سوور
لە سەر تین و تیشک و تریفەی نوور
لە سەر دانە دانەی
وانەی مناڵانی پێ پەتی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر شەوەزەنگی بێ دەنگی و کپی
لە سەر تابووت،لە سەر کفنی سپی
لە سەر سێدارە و پەتی
ناوت دەنووسم سەر بەستی
لە سەر شه پۆل و هاڕە و هاژەی ئاو
لە سەر گڵکۆی سەربازی شەهیدی بێ ناو
لە سەر کێلی لەت و پەتی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر پەلک پەلکی گیاکان
لە سەر شاخ و داخی چیاکان
لە سەر زەرد و ڕاز و هەڵەمووتی
ناوت دە نووسم سەر بەستی
لە سەر لاسکی ناسک
لە سەر باسکی ئاسک
لە سەر سەر
لە سەر سینک تا سک
بە دڵ و بە گیان،بە خۆشەویستی
ناوت دە نووسم سەربەستی
لە سەر پینەی کەوا شینەکەم
لە سەر چاوەی عەلادینەکەم
عەلادینە کۆن و بێ تینەکەم
لە سەر هەر شوێنێ خامە گەستی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر جانتای قوتابخانە
لە سەر دێڕی سپاسنامە
لە سەر هەر شتێ لە لام جوانە
بە تایبەت ، بە قەستی
ناوت دە نووسم سەربەستی
لە سەر تاتە بەردەکان
لە سەر گەڵا زەردەکان
لە تەوێڵی دیل و بەردەکان
لە سەر بەرزایی و پەستی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر قەدی مێوەکان
لە بناری کێوەکان
لە سەر دارە سێوەکان
لە کاتی تێری و برسییەتی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر پرچ و گەزیە شواوەکان
لە بەرۆکی دایکە کوڕە کوژراوەکان
لە داوێنی دایکە جەرگ سووتاوەکان
بە سەر خۆشی، بە مەستی
ناوت دەنووسم سەر بەستی
لە سەر خاک و خۆڵی ئەم نیشتمانە
لە سەر چیا و چۆڵی ئەم کوردستانە
لە سەر شیو و دۆڵی ئەم گوڵستانە
باخی بە باخی
شاخ بە شاخی
مست بە مستی
بست بە بستی
ناوت دە نووسم سەربەستی
لە پانتایی دەر و دەشتی
دەر و دەشتی وەک بەهەشتی
لە سەر دێراوەکان،بەر و پشتی
بە ئازایی و بە ئاسایی
لە سەر گشتی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە ئاونگی قەشەنگی لاجانگی
شۆخ و شەنگی گوڵ ڕنگی یار
دڵۆپ دڵۆپ
لە چراخانی ڕوون و جوانی دیوەخانی
پڕ میوانی شەوانی میهرەبانی شار
گڵۆپ گڵۆپ
لە بەرۆکی پڕ کڵووکی ساز و کۆکی
سوورە بووکی ئێسک سووکی بەهار
گۆ بە گۆ
بە کاوە خۆ
بە هەشت و نۆ
ناوت دە نووسم سەر بەستی
لە باریکی و تاریکی غار
قوژبن قوژبن
لە سەر دەنکی هەنجیر ،هەنار
دەنک دەنک
لە سەر خونچەی نەپشکوتوی یار
چرۆ چرۆ
لە سەر ڕێگەی هات و چۆ
ناوت دەنووسم سەر بەستی
لە سەر تەوێڵی ترۆریستان
لە سەر کەپۆی هەلپەرستان
لە سەر مەلۆتکەی ژنی زەیستان
بێ هەدادان ، بێ نەوێستان
لە سەر بێژینگ و بێشکە و هەست و نستی
ناوت دەنووسم سەر بەستی
لە جەنگە و جەرگەی شەو دا
لە پرخە و شیرینی خەو دا
لە قەڤەزی نا حەزی کەو دا
شوڵ و بە شوڵی ،بێ مەودا
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر باڵی هەڵۆ و دال
لە سەر دەسرازەی مناڵ
لە سەر شیرازەی خەیاڵ
پەڕ بە پەڕ،هەودا بە هەودا
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە دەشتێکی کاکی بە کاکی
لە سەر ساکاری سەحرا
لە قەلب وقوڵایی بەحرا
لە وەڵامی مەلەک لە قەبرا
پرسیار پرسیار
لە سەر ئامووری کاکی جووتیار
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر گڵێنەی دارە بەنەکان
لە سەر لکی سێلک و شەنەکان
لە سەر گۆچانی شوانەکان
لە سەر گوێسوانی بانەکان
بە ئازادی و بە سەربەستی
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە سەر دڕکی دڕی دڕوو
لە سەر کوڵاوی پیرە بەڕوو
لە سەر خڕنووک،لە سەر مازوو
لە ناخی گەرم و گوڕی گەروو
لە سەر لێوی زەرگ و ناو زاری زەروو
لە سەر هێلانەی مار و مێروو
ناوت دەنووسم سەربەستی
لە دارە گۆمکی ئەستێرەکان
لە سەر مانگ و
دانە دانەی ئەستێرەکان
لە قەدی دارە ئەستوورەکان
لە سەر باڵی مەلە ئوستوورەکان
لە سەر پاڵوو و پاشووی ئێسترەکان
ئێسترە سرک و سەر شێتەکان
بە خامە، بە دەستی
زۆر بە خەستی
ناوت دەنووسم سەربەستی
سوێند؛
بە سەوزایی ژین
بە بەرزایی ئەوین
بە ئازایی ئەسرین
بە بێ ڕەزایی دین
لە گەشتی ئاسمان و زەوین
لە دەشتی بەهەشتی بەرین
لە سەر پشتی ئەسپی بە زین
بێ ماندوو بوون، بێ بەزین
ناوت بنووسم سەربەستی
ناوت بنووسم سەربەستی
ناوت بنووسم سەربەستی
م۰ قادر پوور=#نزا
@S_Alot
به ناوی خودای دلۆڤان
ئاگادارتان ده که ینه وه له کوچی دوای کاک سه لامی سالحپور( حاجی ساڵە )که ئه مشوبه هوی روداوێکی دلته زین گیانی له ده ست دا وئیستاش له نه خوشخانه ی شاری بانه یه شوینی سه روخوشیه کان دوای مه علوم ده که ینه وه
@S_Alot
ئاگادارتان ده که ینه وه له کوچی دوای کاک سه لامی سالحپور( حاجی ساڵە )که ئه مشوبه هوی روداوێکی دلته زین گیانی له ده ست دا وئیستاش له نه خوشخانه ی شاری بانه یه شوینی سه روخوشیه کان دوای مه علوم ده که ینه وه
@S_Alot
🕌🕋 إنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ🕋🕌
☑️ ئاگادارتان ئەکەینەوە لە
کۆچی دوایی: کاک سەلامی ساڵحپوور(حاجی ساڵە)
برای بەڕێزان کاک عوسمان و کاک سەلیم وکاک محمد و کاک ناسر
📌شوێني سه ره خۆشي :
🕌مزگەوتي: گوندی ئاڵۆت
🙌🙌لە خودای گەورە داواکارین
ڕۆحی بە. بەهەشتی هەتا هەتایی شاد بکات و سەبر و پاداش بە کەس و کاری ببەخشێت و خودای گەورە قەبرەکەی بۆ بکاتە باغێک لە باغەکانی بەهەشت🙌🙌

٭ بیرەوەری ٭
[ئادەی سەری کەرەکە وەگێڕن ]
ساڵێک لە قوتابخانەییکی نا وشار مامۆستای وانەی دینی بووم ، بەڕێوەبەری قوتابخانە هەفتێک پێش هاتنی ڕۆژی مامۆستا لەنوتقێکی ئاتەشینی هیتلەر ئاسا دا فەرموویان ئەمساڵ بە بۆنەی ڕۆژی مووعەللیمەوە مامۆستایان بۆیان نییە کە هەدیە لە قوتابیان وەر گرن چۆنکە شان و شکۆی مامۆستا لەو ئاستە دانییە (مامۆستایان قەلبی تەپەندەی جامیعەن!) ، بەڵێ پێشنهاد بە تێکڕای دەنگ پەسند و تەئیید کرا.
بڕیاری کۆتایی درا ، منیش وەک ئەوان بۆ ئەوەی شتێکم فەرموبێت وسەرێک لە نێو سەران دابم گوتم بژی موودیری بەڕێز ڕاوبۆچوونێکی جوانە ، تاکوو رۆژی مووعەللیم هات
لە داڵانی قوتابخانەکە د ا قوتابیەک کە ئێستا مووهەندیسە گوتی قوربان هەدیەییکم بۆ هێناوی بۆت بێنم لە کەلاس پێشکەشتی کەم یان لە دەفتەر ؟ ، گوتم نابەقوربان دەستت خۆش بێ وەری ناگرم گوتی وەڵڵا دوو جڵد کتێبی (سینوهە پزشک مخصوص فرعون)ن تۆزێک دڵم گۆڕا(بەستەی فەرهەنگی بوون)
گوتم وه ڵڵا باشە بیانهێنە ، بەڵێ کادۆم وەرگرتن و پەیمانم شکاند و لە دڵی خۆم دا گوتم مودیر شەکری شکاند و سەری دا لەبەرد، جا بەم هەدیە وەرگرتنەم چیرۆکی مەلای ئاواییم بیر هاتەوه ، دەگێڕنەوە مەلایەک لە ئاواییەک مەلایەتی دەکرد ، دێکە بڵاوو کۆخ کۆخ بوون ، داب وابوو مامۆستا لە ڕۆژی جەژن دا دەبوو بۆ تەبەڕووکیش بێ پاروێک نان لە هەر ماڵێک بخوات ، وەرز وەرزی بەهار بوو ، زۆربەی ماڵەکان دۆڵمەیان لێنابوون ، مەلای بەستە زمان بۆ ئەوەی خاوەن ماڵ دڵی نەڕەنجێ و بەراتی ئەو ساڵەی نەفەوتێ دەبوو لە هەر ماڵێک لانی کەم دوو دەنک دۆڵمەی نۆش کردنایە ، مامۆستا بەسواری کەرێوە کۆخ بە کۆخ دەگەڕا و کەسێکیش ئەوساری گوێرێژی ڕادەکێشا وموڕشیدی ئولاغ بوو ، تاوای لێهات مەلا لە زۆربەی ماڵەکان چەند دۆڵمەییکی هەڵدەگرت و لە گیرفانی عەباکەی دەخستن . لە دوایەمین ماڵی ئاوایی کە دورتر وپەڕاوێزتر لەوان بوو ، گەیشتە ئەوماڵەو لە بەر دۆڵمە خواردنی زۆر وقورس بوونی مەلا کەری بێچارە هەر بەلادا دەهات ، هەر لە سەر پشتی (بیلامانێک) گوێدرێژەوە سەلام و جێژنەپیرۆزەی ئاراستەی ئامادە بوان کردو جەماعەت بە پیریەوە هاتن ، خاوەن ماڵ کە پیرەژنێک بوو سوێندی لێ خوارد دەبێ دابەزێ و شتێک بخوات ، مەلاش کە بە حاڵ هەناسەی دەهات دوو دەنک دۆڵمەی دەرێناو گوتی پورێ بەو قوڕعانەی لە سەر ڕانی ڕاستەم داناوە هێندەم ئالەمانە خواردوون ، چی دیکەم بۆ ناخورێن ، پورێ فەرمووی فڕووجاوم لێ ناوە بە قوربانت بم دەبێ کەوچێک هەربخۆی ، مەلا بە بیستنی فڕووجاو گەش بۆوە چونکە ئەو ڕۆژە والە وشەی دۆڵمە بێزار ببو و هێندە له نێوەکەی دەترسا مەگەرشەیتان ئەوەندە لە(بسم اللە)
بترسێ ، گوتی مادام وایە چێشتێکی سووکە ، ئادەی جەماعەت سەری کەرەکە وەگێڕن با بیخۆین (فڕووجاوەکە).ْ
ْ
ئێستاش خزمینە لەم زەمانە دا هێندە گلەیی لە کاربەدبەستان مەکەن براشیرینەکەم چونکە هەدیە ئەنواعی هەیە مەسەلەن ڕشوەیە، ڕانتە ، کادۆیە ، هەببەیە، بە خششە ،اختلاسە و ئەمانە ی تر ئەوان بە (هبە اللە)ی وەردەگرن، ویژدانەن تۆش ئیشت بڕوات سەری کەرەکە با نەدەیتۆ؟! ، دە بێژەوانییە دە بێژە!!!؟
خدرزادە