🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
دوێنێ له كورگه‌ڕاوی مامزكوژان خۆم دۆزیوه ، تا به‌ڵێنی د‌اری بڕوو دوو پات كه‌مۆ . ئه‌م هۆنراوه وه‌ك لاپه‌ڕی گرژی ناخم له‌پاگه‌نده‌ی ناحه‌ز ڕێژان ده‌هاوێژم.
٭٭٭
له شابه‌یتی هه‌زری چاوم
باوكم وه‌های بۆم هۆنیوه
له دارماڵه‌ی رسكانمدا
تانووپۆمی واچنیوه.
٭٭٭
وه‌ك و قاڵاوی بێ له‌نگه‌ر
سه‌مایی د‌اری به‌ڕوو ناكه‌م
له خێڵی خۆم بزربووگه‌م
تماشا كه
قڕه‌ی ناخی قوڕوو ناكه‌م.
٭٭٭
له شابه‌یتی عه‌به‌س بوو نا
وه‌ك بڵقێ سه‌ری ئاوێ هه‌یاسه‌م دێ
من وخه‌نجه‌ر ده‌مارێ ڕۆژ داده‌كڵێن
تازه تینووم
له پابێڵی باب وكاڵم حه ی هوو ناكه‌م.
٭٭٭
شه‌ڕه‌نگێزی خه‌یاڵ خاوان له ناخمدا ته‌كووزیش بێ
له پێده‌شتێكی مامز كوژ ڕه‌گاژۆم كه‌ن
به‌ڵێنی سوور گه‌مارۆی دام
له ناخی خۆم تفوو ناكه‌م.
٭٭٭
له گۆی شاخی به‌رده‌ڵانی گه‌رده‌ن كه‌ش
شۆڕابه‌ی ته‌هوڕا له گه‌روو ناكه‌م.
له‌كڕنۆشی لاسه شۆڕه‌ی غه‌زه‌اڵمدا
هه‌زاران تۆم لێ په‌لكێش كه‌ن.
له ناخی خۆم ڕاچه‌نیوم
تازه نسێی خۆڵه‌مێشی قه‌ڵای درۆ له موو ناكه‌م.
٭٭٭
له‌گزمووله‌ی حه‌یا به‌خۆی خه‌وی داڵێك
كه‌وی كویستانی گابه‌ردم
به سه‌نگی پێی گۆشه‌ی قه‌فه‌س ده‌ندووك ناكه‌م.
٭٭٭
ئه‌گه‌ر ناخم سه‌روبن دووكه‌ڵ ئاژین كه‌یت.
له تیشكێكۆ سه‌ر ده‌هاوێم
قوقنووس ئاسا گڕوو ناكه‌م.
٭٭٭
ئه‌مه هه‌ستی ده‌روون كیشێ نه‌چاو وێژه
هه‌موو ڕه‌ش كوژانی ناحه‌ز وێژ
گوێ ڕاگرن!
خۆم له خۆرێ ده‌ئاڵێنم
به‌رگی كۆنه ڕفوو ناكه‌م.
#عابید_حوسه‌ینی
http://abed547.blogfa.com/ ٢٠/1/1394
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
دوێنێ له كورگه‌ڕاوی مامزكوژان خۆم دۆزیوه ، تا به‌ڵێنی د‌اری بڕوو دوو پات كه‌مۆ . ئه‌م هۆنراوه وه‌ك لاپه‌ڕی گرژی ناخم له‌پاگه‌نده‌ی ناحه‌ز ڕێژان ده‌هاوێژم.
٭٭٭
له شابه‌یتی هه‌زری چاوم
باوكم وه‌های بۆم هۆنیوه
له دارماڵه‌ی رسكانمدا
تانووپۆمی واچنیوه.
٭٭٭
وه‌ك و قاڵاوی بێ له‌نگه‌ر
سه‌مایی د‌اری به‌ڕوو ناكه‌م
له خێڵی خۆم بزربووگه‌م
تماشا كه
قڕه‌ی ناخی قوڕوو ناكه‌م.
٭٭٭
له شابه‌یتی عه‌به‌س بوو نا
وه‌ك بڵقێ سه‌ری ئاوێ هه‌یاسه‌م دێ
من وخه‌نجه‌ر ده‌مارێ ڕۆژ داده‌كڵێن
تازه تینووم
له پابێڵی باب وكاڵم حه ی هوو ناكه‌م.
٭٭٭
شه‌ڕه‌نگێزی خه‌یاڵ خاوان له ناخمدا ته‌كووزیش بێ
له پێده‌شتێكی مامز كوژ ڕه‌گاژۆم كه‌ن
به‌ڵێنی سوور گه‌مارۆی دام
له ناخی خۆم تفوو ناكه‌م.
٭٭٭
له گۆی شاخی به‌رده‌ڵانی گه‌رده‌ن كه‌ش
شۆڕابه‌ی ته‌هوڕا له گه‌روو ناكه‌م.
له‌كڕنۆشی لاسه شۆڕه‌ی غه‌زه‌اڵمدا
هه‌زاران تۆم لێ په‌لكێش كه‌ن.
له ناخی خۆم ڕاچه‌نیوم
تازه نسێی خۆڵه‌مێشی قه‌ڵای درۆ له موو ناكه‌م.
٭٭٭
له‌گزمووله‌ی حه‌یا به‌خۆی خه‌وی داڵێك
كه‌وی كویستانی گابه‌ردم
به سه‌نگی پێی گۆشه‌ی قه‌فه‌س ده‌ندووك ناكه‌م.
٭٭٭
ئه‌گه‌ر ناخم سه‌روبن دووكه‌ڵ ئاژین كه‌یت.
له تیشكێكۆ سه‌ر ده‌هاوێم
قوقنووس ئاسا گڕوو ناكه‌م.
٭٭٭
ئه‌مه هه‌ستی ده‌روون كیشێ نه‌چاو وێژه
هه‌موو ڕه‌ش كوژانی ناحه‌ز وێژ
گوێ ڕاگرن!
خۆم له خۆرێ ده‌ئاڵێنم
به‌رگی كۆنه ڕفوو ناكه‌م.
#عابید_حوسه‌ینی
http://abed547.blogfa.com/ ٢٠/1/1394
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂