📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
«دایک»

لە نێوان دوو باخدا نووستم
خەوی سەوزو سوورم بینیی.
لە نێوان دوو ئەستێرەدا
خۆم مەڵاس دا
چەپکێ لەنەهێنی شەوم
بۆ "بیر"چنیی
بەنێوان دوو چەمدا ڕۆیشتم هاژەو شەپۆل
بوونە هاوڕێم.
سەرم خستە نێوانی دوو دڵدارەوە...
تاڵە مووە سپییەکانی سەروقژم
وردە... وردە
ڕەش بوونەوە!
لە نێوانی دوو دایکیشدا
کە دانیشتم
بە دیداری گەورەترین خۆشەویشتیی
ئە سەر زەمینە گەیشتم...

#شێرکۆ_بێکەس
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
"نەوەی نوێ"

ئەو مناڵەی، چاوی لە ناو ئاگردا پشکــووت
دەنگی گوللە،گوێی بیستنی، زاخاو دایــەوە
پێی هەڵسانی، لە بزماری ئەشکەنجە هەڵ نــووت
خوێنی ڕژاو، بە ژیانیا هەڵ پژایــەوە

سبەینێ ئەو، گڕی لەشی، گڕ سووتێن ئەبــێ
گوللەی بیری، گوللەی دوژمن سارد ئەکاتــەوە
خۆی بە پێی خۆی، پێ بە نووکی بزمار ئەنــێ
بەڵێ ئەمڕۆم، سبەی نەوەی وا ئەخاتــەوە

#شێرکۆ_بێکەس
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
لە پایزا رۆژێک سەرم کرد بە بێژنگ

ڕۆژێک حەقەم لە بێژنگ دا ..

بە قەدەر یەک ،ڕەنگەکانی ژنم هێناو،

ڕەنگەکانی پیاوم هێناو تێکەڵم کرد...

بەیەکەوە بێژامنەوە

سەرم سووراو ،سەرم سوورا!

لە دوایی دا..
ئەوەی ڕژایە خوارەوە،
هەر پیاو بردیو ،
هەر پیاو خواردی
ئەوەی لە سەرێش مایەوە لە بێژنگ دا

هەر بە ژن بڕا...!!

#شێرکۆ_بێکەس
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
لە ناو چاوی منداڵێکی هاڤاناوە
برسێتی دەستی راکێشا
بۆ سەر شەقامێکی گشتی
یەکەم رێبوار
دڵدارێ هات، هەرچی فرمێسکێکی پێبوو
هەمووی دایە و رۆی تێپەڕی
دووەم رێبوار
بازرگانێ دوو نانی گەرمی بۆ کڕی و
دەستی بۆ ئاسمان هەلبڕی
سێیەم رێبوار
چیرۆک نووسێ ... چیرۆکێکی
ئێجگار تووڕەی لە سەر نووسی
چوارەم رێبوار
کرێکارێ هات و نەڕۆی
تا شەقام و شار و دنیای
چەوساوەی بۆ نەگۆڕی
.
#شێرکۆ_بێکەس
🌹فەخری ئەدەبی کوردی ، لە دایک بوونت پیرۆز بێت.

🔷لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1940ی زایینی شاعیری پایەبەرزی کورد #شێرکۆ_بێکەس لە شاری #سلێمانی لە دایک بوو.
@nawandi_adab_honar