🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
هەستی ژێر دەستی خەیاڵی نۆبەهارانی منی
شیعری سەر زاری پەپولەی سەر هەوارانی منی
سێحری دەستی کردگاری،خۆت فریشتەی عالەمی
فەخری ئاسمان و زەمینی و بووکی شارانی منی
تاوەڕێژنەی نۆبەهاری با بڵێم دیسان گوڵم
رەحمەت و هانای سروشتی و نەرمە بارانی منی
هەرکە ڕادەبرێی بە لەنجە وشکە ساڵان دێنە گۆ
هێز و هێمای زیندەگانی گوڵ عوزارانی منی
وەک بزەت نەرمە نیگاهت کاتی ڕامان و دزە
ئەلحەزەر! هۆی ناتەبایی و درمی تارانی منی
چەندە شیرینە بە لێوت گفت و قاقا وپێکەنین
هیچ دەزانی داخی سەر سینەی نەیارانی منی
خانومانی و خانمیت بانگە لە کوردستانەکەم
بێ یەک و دوو عەزرەتی سەودایی یارانی منی
گەرچی دوریت و دەماودەم ڕوو لە جێ ژوانم ئەکەی
دڵ بە ئاخ و داخەوە هەر هەسری جارانی منی
چیدی بەربا بێ سەبووری و کاتی بەرپای شادیە
فەخر و جێی شانازیە بۆم "دای" تەوارانی منی
ڕاتئەکێشم ڕاتبمووسم هێندە تا دڵ داکەوێ
دەک بەڵاگەردانی باڵات بم؛ #دڵارامی منی
#جەمیل_م