🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
«ڕۆژی یار»
چ سه‌رمه‌ستم که ئه‌مڕۆ ڕۆژی یاره
هه‌موو پاییزی عومرم وه‌ک به‌هاره
له دایک بوونت چ پیرۆزه‌و به‌هاری
که شه‌خته‌ی ناڕه‌سه‌ن قه‌ڵس و فه‌راره
به تۆ خه‌مڵیوه خانووی ژینی تازه‌م
له سایه‌ت ده‌رد و مه‌ینه‌ت کۆڵه‌واره
سه‌ما و ئاهه‌نگه جه‌ژنت ئه‌م‌سه‌رئه‌وسه‌ر
سروشت هه‌ستاوه بو ژینی دووباره
که تۆ شاکاری بێ وێنه‌ی سروشتی
هه‌رای جوانیته بانگی هه‌ر مناره
به غه‌مزه‌و نازه‌وه هه‌ر کاتێ هه‌ڵدێی
خه‌مۆش و مات ئه‌بن مانگ و هه‌ساره
ئه‌وه‌نده دڵ ڕفێنه لار و له‌نجه‌ت
دڵی گه‌وره‌و چکۆلان بۆته پاره
ته‌بیعه‌ت چه‌شنی تۆی هه‌رگیز نه‌دیوه
که نازداریت په‌پوی زاری هه‌واره
سه‌ر ئه‌شکێنێ هه‌موو که‌س بو ته‌ماشات
له دوونیا کوشته مورده‌ی تۆ هه‌زاره
#جه‌میل_م
#بۆ_ڕۆژی_له_دایک_بوونی...
#دڵ_ئارام_و_دڵارام
۲۷۱۶/۱/۲۰
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
«ڕۆژی یار»
چ سه‌رمه‌ستم که ئه‌مڕۆ ڕۆژی یاره
هه‌موو پاییزی عومرم وه‌ک به‌هاره
له دایک بوونت چ پیرۆزه‌و به‌هاری
که شه‌خته‌ی ناڕه‌سه‌ن قه‌ڵس و فه‌راره
به تۆ خه‌مڵیوه خانووی ژینی تازه‌م
له سایه‌ت ده‌رد و مه‌ینه‌ت کۆڵه‌واره
سه‌ما و ئاهه‌نگه جه‌ژنت ئه‌م‌سه‌رئه‌وسه‌ر
سروشت هه‌ستاوه بو ژینی دووباره
که تۆ شاکاری بێ وێنه‌ی سروشتی
هه‌رای جوانیته بانگی هه‌ر مناره
به غه‌مزه‌و نازه‌وه هه‌ر کاتێ هه‌ڵدێی
خه‌مۆش و مات ئه‌بن مانگ و هه‌ساره
ئه‌وه‌نده دڵ ڕفێنه لار و له‌نجه‌ت
دڵی گه‌وره‌و چکۆلان بۆته پاره
ته‌بیعه‌ت چه‌شنی تۆی هه‌رگیز نه‌دیوه
که نازداریت په‌پوی زاری هه‌واره
سه‌ر ئه‌شکێنێ هه‌موو که‌س بو ته‌ماشات
له دوونیا کوشته مورده‌ی تۆ هه‌زاره
#جه‌میل_م
#بۆ_ڕۆژی_له_دایک_بوونی...
#دڵ_ئارام_و_دڵارام
۲۷۱۶/۱/۲۰
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂