📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
(خەم)لەشیعری شاعیران

(#مەحوی)
خەم زەخیرەی خۆمە زوو بمرم لەبرسا ئەو دەخۆم
تەفرە ناخۆم و تەڵەب ناکەم لە دنیا قوتی ڕووح

(#سالم)
خەم لەدڵ بۆ فەوتی شادی مەیلی سەرخۆشی ئەکا
سوبحی عەشقە شەمعی عەقڵم ڕوو لەخامۆشی ئەکا

(#نالی)
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم
من بە برسی قەت مەزانە خەم دەخۆم

(#حەریق)
گاهێ بە شەرارەی خەم و گاھ سەرسەری هیجران
خۆشی نەبوو بۆ من نەبە گەرما نە بەسەرما

(#ئەدیب)
ماتی خەمی ئەبرۆ و دوو لەعلی لەبی ئاڵم
جانا چ دەبێ جارێ حەزەر کەی لە وباڵم

(#سەلام)
گۆشەگیرم دڵ حەزینم دەستە ئەژنۆ قوڕ بەسەر
هاودەمم دەرد و خەمە هەم ناڵەو ئاھ و فیغان

(#حاجی)
پێی بڵێ بایی سەبا خەم لێرە بێ کەس کەوتوە
دڵ بوو خەمخۆری لەوێ قەت لەحزەیێ گیری نەکا

(#حەمدی)
حەمدی ڕەئیسی مەجلیسی دەردو خەمە ئەسەف
جێگەی دیارە دەوڵەتی ئەویا چیا نەبێ

(#صافی)
دوڵبەرا،دڵ بێ قەرارەچاوەکانم گریە بارە
سینەکەم هەر داغ دارە،یاریەکە،خەم سەد هەزارە

(#قانع)
کە من خەمخۆری یارانم یەقین قەت خەم بەبا نادەم
وەکو توتی شەکەر خۆرم چ مەیلی خۆم بەکا نادەم

(#کوردی)
گەردنی کوردی لەکوێ بێستون مەحکەم ترە
چونکە سەد ساڵە لە ژێر باری خەم دایەو نانەوێ

(#دڵدار)
زەمان ئێمە بەشیشی خەم لەسەر ئاور ئەبرژێنێ
سەری سوڕما لەجەهلی تۆ هەتاکەی تۆ نەبرژاوی

(#کاکەی فەللاح)
ئەگەر خەم شەوو ڕۆژ دەستەو یەخەم بێ
ئەبێ خۆم خەم نەخۆم خەم تووشی خەم بێ

(#مەجدی)
لەدوای توڕەو پەرچەم دڵی ئاشو فتەمە هەردەم
نییە ئازاد لە قەیدی خەم،خوا لەم داوە بێ داوە

(#ناری)
بە پەیکی خەم لەسەر سنگی کەلالەت گەوهەری قەلبی
وەها لێیدا زەمانە دەستی بشکێ وەک کەلا لەت بوو