🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
#ئه‌شقی_مه
خۆشه‌ویستم تای من و تۆ قه‌ت له دونیادا نیه
ماڵی مه ته‌شگای ئه‌وینه، چاوگه‌ی ئاوادانیه
سێحری دڵداری و هه‌بوونمان عاله‌مێ دێنێ گوڵم
چونکه بنچینه‌ی ئه‌وینمان به‌رهه‌می یه‌زدانیه
***
بۆچی بێ نازبێ مه‌لی به‌رباری هیواو عه‌شقی مه
بۆچ نه‌بێ هه‌وڵ ده‌ین هه‌تاکوو ده یه‌گه‌یێنینه موراد
هه‌ڵپه‌رین، شادی‌بکه‌ین، چوپی بگێرین شۆخ و شه‌نگ
پڕ به دڵ، خۆشی له دڵ، داخی دڵان بدرێته باد
***
با بنوسین شێعری ماڵی پڕ له ئارامی و ئه‌وین
با بکێشین ئاسمانی پڕ له ئه‌ستێره‌ی جوان
ئاوپژێن که‌ین ده‌رک و بانی، دار‌و دیواری به گوڵ
دابپۆشین، دڵ په‌سه‌ن بێ بۆ ئه‌وینداران ژوان
ئێمه سێڵاوی مه‌ترسین بۆ مه‌به‌ستی نادڵان
ئێمه چیرۆکی ته‌بایین بۆ نه‌یارو گوێ نه‌ویست
تاوه ڕێژنه‌ی خۆشه‌ویستین ئێمه بۆ ده‌ریا دڵان
زایه‌ڵه‌و ده‌نگی ئه‌وینین نابرێنینۆ خۆشه‌ویست
***
خۆشه‌ویستم عه‌شقی مه شایانی دۆڕاندن نیه
عه‌شقی مه سه‌د راز‌و په‌یڤی خۆشی تیا زیندانیه
پاک و پیرۆزه له چه‌شنی به‌خته بارانی به‌هار
روون و پاراوتر له پرژه‌ی ئاوی روونی کانیه
#جەمیل_م