📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
عاشقان جەژنه ،بەیانی چاوه ڕێی ئیحسانەکەم.
کۆا حەکیمێ چارەسەرکا دەردی بێ دەرمانەکەم.
حاتەمی تایی بەناو بانگه له بۆ بەخشینی ماڵ.
گەر قەبووڵکا من نەدارم ،خۆمی بۆ قوربانەکەم.
ئه‌ترسم بێ تۆ له‌م دونیا به‌ سامه‌
مه‌ڕۆ گیانم ئه‌گه‌ر چی تاڵ و شیرین
مودارا که‌ ته‌بای وێرانیم ئه‌م شه‌و
به‌ یادی ھات و چۆی شه‌وگاری دێرین

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
شکا ئەژنۆی ژیان یار بێ خەبەر چوو
لەپڕ ڕۆی عومرەکەم عومرم بەسەر چوو

کە دیم مانگی ڕۆخی وامزانی "فطر"ە
عەزیزی من بەرەو مانگی سەفەر چوو

#دڵارام
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
به‌ره‌و
ئێواره بارانی په‌پوله و
من و تۆ و ئیشتیای
ماچێ خودایی
من و
تۆ و. . .
#جه‌میل_م
🆔 @nawandi_adab_honar
دووهەمین ڕۆمانی عەلی حسەینی، بە ناوی "سەفەرەکانی شەوبا"
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
▪️جايزه نلى زاكس آلمان به رمانویس بزرگ کورد، بختيار على رسيد.

بختیار علی نویسنده‌ی کرد عراقی جایزه‌ی ادبی نلی زاکس آلمان را دریافت کرد. این جایزه ادبی به ارزش ۱۵ هزار یورو هر دو سال یک بار در شهر دورتموند آلمان برگزار می شود.

طبق نظرات داوران این جایزه ادبی، بختیار علی یکی از بزرگترین نویسندگان جهان اسلام است. اما آثارش هنوز در جهان غرب به آن صورت شناخته نشده است. تنها یکی از آثار او، «غزل نویس و باغ های خیال» به انگلیسی ترجمه شده است. او به کردی سورانی، لهجه مناطق جنوب شرقی می نویسد. دو کتاب از او با عناوین «آخرین انار دنیا» و «شهر موسیقیدان های سپید» به آلمانی ترجمه و منتشر شده اند. آخرین انار دنیا را می توان به عنوان شاهکار ادبی او نام برد که به وضعیت و زندگی کردهای عراق می پردازد. با وجود تجربیات و مواجهه با خشونت، جنگ و خون ریزی و نسل کشی هایی که در آن دوره از تاریخ روی داد، کارهای بختیار علی سرشار از شعر و زندگی است. با استفاده از استوره ها و روح ادبیات شرقی در کارهایش به مضامین اخلاقی و مسائل انسانی می پردازد.

بختیار علی در سال ۱۹۶۶ در شهر سلیمانیه واقع در کردستان عراق متولد شد. در آغاز سال‌های ۱۹۸۰ با شرکت در تظاهرات دانشجویان توسط نیروهای رژیم دیکتاتوری صدام حسین مجروح شد. تحصیلاتش در زمین شناسی را رها کرد و به ادبیات روی آورد. او از سال ۱۹۹۶ در آلمان زندگی می کند.

این جایزه ادبی مصادف با سال روز تولد نلی زاکس (۱۹۷۰-۱۸۹۱) نویسنده آلمانی–سوئدی در دهم دسامبر در شهر دورتموند اهدا می شود./
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
هەر کە نەقشی جووتە بازت بە پەڕەی دڵماگرم 
حەز دەکەم ئاسمان لە بەر کەم تۆ لە ئامێز ڕا گرم

سەیری وەیلانی دڵی لەیلایی من کەن پێ دەچێ
خۆم بە جێی چی عەشقەوانە تا جنون ڕێ داگرم

پێ دەچێ دونیا لە بن باڵم بنێم و تۆ لە دڵ
باربکەم خاسە کە بەرگەی غوربەتی وا ناگرم

وەک هەنیسکی تازە بووکێ نابەدڵ مارە کرێت
سەر بە مۆر ما دەردم ئەمما سینە جامێ ئاگرم

کەس نەزانێ خۆت ئەزانی لێت جیا ناکرێ بژیم
تۆ بڵێی پاش ئەم ڕەهێڵە دای‌ڕمانم پا گرم ؟!

پێم مەڵێ عەشق و سەبووری پێکەوە ئاوێتەکە
ئەستەمە ناکرێ عەزیزم چۆن دڵ‌ئارام ڕا گرم ؟

#شیما‌_نادرسه‌را_دڵارام
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ئەوا دیسان لەبەر مێحرابی ئەبرۆی
دەڵێم قیبلەی ئەوین و دینەکەم تۆی

شەپۆلی لۆمە دێت: دۆزەخ لە ڕێتە
ئەمە دۆزەخ نییە مردم ئەمن بۆی؟؟


#مەهدی‌سەرمەس
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
http://abed547.blogfa.com/. خوێندنه‌وه‌ی كتێبی خاطرات یک مترجم.
پێم وانەبێت
هەزار بەهار
خەزانێکی تۆ بهێنێت
خۆت سڵامەت. . .

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
‌پاییز نزیکەو هەڕەتی هاتن و کۆچوونە وەکوو
نە وەکوو من شەوو ڕۆژ هاتی بە بۆچوونە وەکوو
وەرە هاتن کە دیاردە و مۆدی ئەمساڵی تەمەن
وەکوو ئەو یاری لە پاش ماچی نەکردوو،نە وەکوو

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
#پاییز
A H:
کمپین زبان مادری‌ام در خانه نماند!:
📊 مشاهده نتایج کمپین در کانال زیر:

@yolpressCampaign
نەوەکوو شەو شڵەژێ ، یا خۆ خەزان کۆسی کەوێ
نەوەکوو نازی هەنار و گوڵە هێرۆ بشەوێ

من و تۆ ماڕە بڕی دەستی خەزانین ، بدە دەست
گشت گەڵا هاتە سەما ، شایەتی باشتر چ‌تەوێ ؟؟

#شیما‌_نادرسه‌را_دڵارام
لە بەستێنێ خەیاڵێکا،
چڕۆی زامێکی دی دەڕوێنم /
لە ئاهی پڕ لە چیرۆکم پرووکاوم،
خەیاڵێکی دی دە خولقێنم/ ع.ح.
وێنە:خالید فەرجزادە.
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
پاییز!
پاییز! پاییز!
بووکی قژ زەرد،
من مات ، تۆ زیز:
هەردوو هاو دەرد!
من فرمێسکم ،تۆ بارانت؛
من هەناسه م، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایە:دادم ،دادت،
هەرگیز ،هەرگیز،
پاییز!پاییز!

پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت،
من مات ،تۆ زیز،
هەردووکمان جووت،
هەرچەند گوڵ سیس ئەبی بگریین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین،
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگریین،
بگریین...بگریین...چاومان نەسڕین،
هەرگیز ،هەرگیز،
پاییز! پاییز!

مامۆستا گۆران
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

دڵ، دڵارامی نه‌بێ خەندە و خەیاڵی بۆچیە؟
دڵ،دڵ‌ئارام دانەمرکێ، دڵ جەماڵی بۆ چیە؟
هەر دڵارامم دڵ ئارامی دڵە و ئارامی دڵ
دڵ، دڵارام و دڵی بەس، دڵ دەڵاڵی بۆ چیە!؟

#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁


#پایز
#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان

پاییز
خەمنامەی هەڵ کورمانی پەپوولەیە
بە دەم تەوافی مەرگەوە
لاپەڕترین پەنایە بۆ تەنیایی
پاییز
ڕۆمانسی ترین کۆڕەوی پەرەسێلکەیە لە یاخی بوون
حەماسی ترین شیعری شاعیرە لە شێت بوون
ڕیازەتی سروشتە لە کەشمەکەشەکانی مەرگ و ئەبەدیەت
ئەو تەماحانەی خولیا خولیا
مێشکی شەهوەت تەژی لە هەڵفڕن ئەکەن؛ بەرەو
ناکاوەکانی شەوەزەنگ
بۆ ناو ئێرەییەکانی یەک نەبوون
لە سەر جەستەی هەلاهەلا بووی
چارەنووس.
پاییز
بەهارترین وەرزی ساڵە بۆ گەردوون
خۆشەویست ترین ڕیسالەتی خوایە بۆ یەک بوون
مۆسیقایە و حەسبول ئەمر "نەوڕەسیەتی" ئێمەیە
بۆ دەسپێکی سەرەوبەرەی حیکایەتەکانی ئەوینداری و پێکەوە بوون
بو من و تۆش
دەستەبەری دوا خە‌ونەکانی تاهەتایە و
ئانتی دابڕانی ناکامی و ئاوسا بوونەکانی زەمهەریر؛ لە سەر:
شەریعەت و مەراقی خۆشەویستیمان.
من و تۆش
نەرم و نیان؛ سرک و ڕەوک؛ وەک کزەبا؛ وەک ڕەشەبا؛ پاییز ئەمانبەسێتەوە
شەڕاشووی ئەم شەڕگەی شەوەزەگەین
قەستەسەری ئەو تەماحە ڕەشەین؛ پاییز خۆران ئەی درمێنن بۆ ئاشقان.
ئێمە
میرات بەری پاییزین
دوو سەماکەر؛ لە مۆسیقای بلاوێنی دەمەو بەیانی پاییزی
دوو عەزرەتی لە ئێوارەنی عەتراژنی دوا باران. .
دوو سەودایی
دوو قەلەندەر بە دەمامکی زەردەخە‌نەی شەوانی بێ کۆتایی
تەبا لەگەڵ چمۆڵەکانی لاگری
دوو لانەواز لە سەر دڵی ئاوێنەکانی ڕابردوو
ئەو ئاوێنەی دەلاقە بوو بۆ خەونەکانی داهاتوو.
ئێمە فێر بووین
هەرەسی خۆمان لەگەڵ ڕەنگامەیی پاییزدا یەک بخەین
کاریزمای پاییز بە شەرەفی بارانەوە گرێ بدەین و
لە سەر تارمەی ئێوارانەوە سترانی ئەبەدیەت بڵێینەوە.
ئێمە ویقاری ئەو بارانە ئەنووسین کە نوێژی جوانەمرگی گەڵاکان لە سەر پشتی "با"دا ئەبەستێت و
لە ژێر شکۆی ئاسمانەوە ئایەتی فەنابوون ئەگرمێنێ.
ئێمە دوو باڵین لە پاییز
فاکتێ لە ئەوین و ڕێژنە بارانێ لە وەفا
بەرنگارین ئێمە لەگەڵ کودەتاکانی تاریکیدا
دژین بەرانبەری ساختەچیان؛ ئەوانەی مەمکی درەخت ئەبڕن. .
کۆڵان خوێن پڕژێن ئەکەن و جاڕی ڕەشەساڵ ئەدەن وپاییز قەرەنتینە ئەکەن.
ئێمە شەرای لە ئاگر بەدەرین؛ شیری ڕقین بۆ ساڕێژی ئەو تاعوونە
ئێمە خاوەندی ئەم میراتەین.
دڵ بە گوڵم
ئێمە هەرگیز ڕادەستی ئەو دیکتاتۆرە نین
نۆچەی ئەو یاسایەنین لە تریبۆنی مەرگەوە بانگەشەی فەنابوون بکات
عەیبەتی ئەو تاعوونە نین ئەزەلیەتی ڕۆح بە پاییز پاکژ بکاتەوە.
من و تۆ
ئەمینداری ئەوینێکین؛ قوڵتر لە فەلسەفەی هەبوون؛ پاکتر لە دروشمی جاویدانەگی و بەرین تر لە دەریاکان و بێ سنوورتر لە ئاسمان.
خۆشەویستم
تۆ ئیمپراتیسمی ڕووناکی؛ هێمایێ لە پاکی و بێ ڕیاترین شیعری پاییز
ئه‌ی شاعیرانە ترین دزەی خودا لە سروشت تۆم گەڵا گەڵا دیتە سەما
نەوڕەس ترین پاییزی بێ گەردی خودا
ڕەنگاڵەترین دیمەن؛ وەک دانیشی
بەهار بەهار؛ گوڵێ؛ هەسارەیێ لە فەرشی ئاسمان چنی. . .
خۆشەویستم
"دڵارام"یت شەرابێکە ڕۆحی تینووم لە سەر باڵی ئەرخەیانیت ئەهاونێ و
پاییز پاییز لە سەر نیگای تەلیسماویت؛ لە ژێر چەتری قژی خاوت
ئەشنێتەوە و
گەڵاکانی بە بۆنی شێداری پرچت ئەنەخشێنێ و
پووڵەک ڕێژی جەستەی ئەکات. . .


#جەمیل_مه‌عرفه‌تیان
#پایز
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
#ریفراندوم
باشووری کوردستان، دووشه‌مه 25 سپتامبر 2017
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
"هەژارنامە"
بڕۆن نامە بڕۆن
ئەمرۆکەیەکێژوڵاوان
ڕوولەڕۆگەی
ئەوین...و....
بڕۆن بەڕەو مەنزڵەکەی
هەژار
وه سییەتی بەجێ بێنە
هەزار ماچی لێ بستێنە
بۆگەردنی ئازادی

#مریەم_یەتیمی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂