📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ناته وێ بگه ریته وه.....

شه وێک هاتی به ئه سپایی...
بۆ دنیایێ پڕ له ته نیاییم!!
له دوایی ئه و شه و...
هه مو شه وێ!!!
به چرکه ی ده نگی پیامت...
به ترپه ی په ی هه ناسانت....
له باوشی خۆشه ویستیت....
خه و به رۆکی پێ ده گرتم...
له سه ر لێوی عه شقی پاکات...
ئەخه وتم وه ک کۆرپه ی ئاسک...
به ڵام ئێستا...
هۆدڵداره بێ وفاکه م....
ماوێیک زۆره هه ر شه وه...
تاریکیه و...قاسپه ی که وه!!!
نه چرپه ی ده نگی پیامت...
نه ترپه ی په ی هه ناسانت...
نه بەلێنیت...
نه باوشی خۆش ویستیت!!!!
هیچیان به رۆکم...پێ ناگرن!!!
هۆدڵداره بێ وفاکه م....
کوڕی کوردی شاری زیرک...
ناته وێ بگه ڕیته وه....
ناته وێ له باوشی تۆ...
خه و...خه مانم بباته وه!!
ناته وێ بگه ڕیته وه...
به ڵکو شێته ی خۆشه ویستیت ...
خه و به روکی پێ بگریتووو...
له سه ر لێوی عه شقی پاکت ...دمێکه ی که ...حەسیته وه...
ده پێم بڵێ ناته وێ بگه ڕیته وه....

راژان حیسامی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
غەزەلێکی مەهدی فەڵلاحی رۆستەمان"سەرمەس" بە دەنگە بە سۆزەکەی "پاشای باران"
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
دڵی بێ عار


بۆ بژیم لەم چەرخە توونە دڵ خۆ کڕیاری نییە
مردنم چاکە دڵی من تاوی ئازاری نییە

شاعێری ئەشق و ئەوین بووم و ئەوینم دەس نەکەوت
بێ کەسم لەم عەسرەدا باوی ئەوینداری نییە

کێ ئەوینداری بە ڕاست بوو تاک و بێ کەس مایەوە
کوا ئەوینداری بەڕاستی تازە بازاری نییە

هەرکەسێ روومەت گەشە و لێوی تەرە کەی ئاشقە
روومەت و لێوی ئەویندار غەیری خەم باری نییە

گەر هەزار جاری تریش مەعشووق لەبەر دەرکێی بنێ
هەر لەبەر دەرکێ ئەوەستێ ئاشقە و عاری نییە

ڕۆژ و شەو گریانە کارم چاوەکانم سۆی نەما
پێم دەڵێن بێ سوودە هەوڵت باوی دڵداری نییە

پێ لە سەر دووچاوی من دانێ گوڵم با پیس نەبێ
یار وتی نا من وتم بۆ چاو کە بزماری نییە

"سەرمەس"ــــی دووچاوی یارێکم کە غەمزەی کوشتمی
ئاشقی هەر ژانە "سەرمەس"دڵ له بۆ عاری نییە


مەهدی فەڵلاحی رۆستەمان "سەرمەس"
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🆔
🍁🍂
🍂
دەبارانێ
سەراگووم
من و تۆو
تاک و جووت
چیرۆکێکین لە خەیاڵ
تامارێ لە ئەوین
سێ هەردەگێڵ
بە سەرینی لە یەک ئەچین
سێ ئەشقەوان
لە تینی قین. .
تۆو
دوو ڕۆح تەبا و لە یەک جیا
من ئیشراقی "با"
هیستریاترین ڕۆحی خودا
من
ویڵ ترین پیاوی ئەم چیرۆکی ئەوینەم
دەبارانێ.

#جەمیل_م
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ناڵین


چۆنت بڕوا پێ بكه‌م من گه‌ر ئه‌ڵێی دۆستی منی
هه‌رچی ئازار بارمه هۆكاری تۆی تۆم دوژمنی

من ئه‌گه‌ر لێت دا بڕێم ژینم هه‌موو ده‌رد و خه‌مه
تۆیش له ناو په‌شم و حه‌ریرا هه‌ر خه‌ریكی نووستنی

زۆر به‌زه‌ییت دێت به‌ دڵما كافری لاده‌ر له‌ حه‌ق
گه‌ر ئه‌بینی چه‌ن په‌شێوه و گه‌ر ئه‌بینی شیوه‌نی

هه‌ر وه‌كوو هێشووی ترێ كیژان به سه‌ر یه‌كدا كه‌ون
هه‌ر له‌ بۆ تۆ چاو ئه‌گێڕم تۆیش له به‌ر چاوم ونی

زۆر كه‌سن شه‌یدا به تۆ بوون خۆ له‌ سه‌ر ئه‌م چه‌رخه‌دا
ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌یداترت بوو مایه‌وه بۆ خه‌م چنی

ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌دحی ئه‌تۆ كات وه‌ك ئه‌من «بێچاره‌»یه
كه‌ی ئه‌تۆ شایانی مه‌دحی، لایه‌قی زه‌م كردنی



20/6/1394شاری ساحێو



مه‌هدی فه‌ڵلاحی رۆسته‌مان «سه‌رمه‌س»
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
هەستی ژێر دستی خەیاڵی نۆبەهارانی منی
شیعری سەر زاری پەپولەی سەر هەوارانی منی
سێحری دەستی کردگاری؛ خۆت فریشتەی عالەمی
فەخری ئاسمان و زەمینی؛ بووکی شارانی منی
#جەمیل_م
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
دڵارام
هەستە وچانێ بێرە لام
هەستە بە تینی غەیرەتم
بشۆرە ڕووخسارو نیگات
لە رەگ دەرێنە حەسرەتی بەدەر لە زاتی ئینتیزار
مەڵێ
شەوەو کاتی خەوی دووبارەیە
ماڵێ شەوەو
شەویش بواری تۆبەیە....مەڵێ
کە پەسێوی ئاشقانە شەو
حەساری پڕ لە سێحری رازی بێ ژمارە شەو
کە دەردی بێ نیهایەتی وڵاتە خەو
لەمێژە ڕاپەڕو شەپۆلی بێ وچانە خەو...
هەستە مەترسێ لەم حەشاری زووڵمەتە
مەترسێ لەم ویقاری وەرزە نەکبەتە
ئێرە دەمێ
بەهاری سەر بە حوکمی شێنەیی کچی پەپولە بوو
پەپولە وەک تریفە تاوی مانگەشەو
لە چەشنی هەڵفڕینی دەم دەمانی خەون..........

#جەمیل_مه‌عره‌فه‌تیان
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
"کراسەکەم ببە و بڕۆ"


پیاوێک لە ڕەشاییدا
چرکانەکانی لە سەر مەلافە..
ئەتەکێنێ
تا،
بە میچی ژورەکەی
ژنێک سپیایی هەڵواسێ
تا،
قەتارەی خەمباری شەو
لە تەم و مژی تەنیایی منا..دور ...دور...دەبێتەوە...
پیاوێک پیاسەی خەونەکانتە

توانەوەت لە ئاوێنە دا
موعجیزەی ئامێزی وشەکانی من بو
کە شەوێک یووسفێک لە دایک دەبێت
شەریکی هیچ ڕۆژهەڵاتێک نیە

یەکێ بێت من لە تۆ دەربێنێ
بەڵێن دەدەم تا خودا کاولیم بۆ دڵی خۆی باتەوە
نیشانت لە پەنجەرە نەپرسم

وەرە کۆم کەوە
بەر لەوەی گۆڕستانێک پاشماوەی حەزەکانم کۆ کاتەوە
پرچەکانت لە بادا هەڵفڕێنە

من خوداێک دەناسم
ئیزن دەدا شاعیران بە ناوی یووسف
زولێخات بنوسن!

تویش کراسەکەم ببە و بڕۆ
هەڵمکێشە لە چۆلایی ..
زولێخا چاڵە

دەستپێکی ساڵوادۆر
قاچی دڵدارەکەی بوو
کە لە دەریا بۆ ئاسمانی هەڵدەواسی

منیش لە چاڵی گۆناتەوە دەستم پێ کرد
تا ،
12ساڵ کراسی تەنیاییم سوور بێت
یووسفت بم!

سەر هەڵگرە لە من
کراسەکەم ببە و بڕۆ
سەربنێ ساراتی شانێک لە جنسی مەلافە و ئەوەی دێتە خەونت
تا
گشت ڕۆمانی جیهان لە تۆی قژت
دەست پێ بکا

سەد ئۆقیانووس سەفەرم..بارانی چی!
جانتاکەم لە وتەی فرمێسک پڕ کردوە
هەمو ڕۆژانی شەممە
لە کازینۆێک پڕ لە پێغەمبەری درۆ
دلسترەکان تەعاروفم دەکەن
بۆ شێعرێکی 1986
تا دوا کاژێری تەمەنم
لە مندا پیاسە بکەیت... و
بەرزەخێک لە چاوەڕوانی
تا ئەوپەڕی ئەییووب...
نەهاتنت بنوسم!

کراسە کەم ببە و بڕۆ
کە دەستم کورتە و
خوداش تاقەتی ئەو بەسەر هاتەی نیە

#شوانە_فازڵنیا
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
چ خۆشه خه‌ونی تۆو سه‌ودای خه‌یاڵات
سه‌رێ شێت و سه‌رێ سه‌رگه‌رمی باڵات
به سه‌د خولیا و به ڕامووسان تلاوتل
چ خۆشه "هینی" تۆو شه‌رم و مه‌حاڵات

#جەمیل_م
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁


دڵ، دڵارامی نه‌بێ خەندە و خەیاڵی بۆچیە؟
دڵ،دڵ‌ئارام دانەمرکێ، دڵ جەماڵی بۆ چیە؟
هەر دڵارامم دڵ ئارامی دڵە و ئارامی دڵ
دڵ، دڵارام و دڵی بەس، دڵ دەڵاڵی بۆ چیە!؟

#جەمیل_م
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ئۆخه‌ی وا دیسان شه‌وانی قه‌دره‌


ئۆخه‌ی وا دیسان شه‌وانی قه‌دره‌
مانگی ڕووی یاران چوارده‌یه به‌دره‌

ئۆخه‌ی وا دیسان له‌م ڕه‌مه‌زانه
دوو چاو ئاوێته‌ی كۆڕی یارانه

زۆر كه‌س تامه‌زرۆی ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌ن
كۆتری دیل و دوور له هێلانه‌ن

ماڵی ئاواتی زۆر كه‌س ڕووخاوه
ئازیزی زۆر كه‌س له‌لای نه‌ماوه

گۆنای زۆر كۆرپه فرمێسك بارانه
خه‌فه‌ت میوانی كۆڕی یارانه

دیسان ئه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌ی جه‌ورن
بۆ باخی ئیمان وه‌ك ڕه‌شه‌هه‌ورن

هه‌م وه‌كوو گورگ و هه‌م له پێستی مه‌ڕ
به‌رانبه‌ر به حه‌ق وه‌ستاون بۆ شه‌ڕ

یا خوا هه‌ناسه‌ی مه‌زلووم سه‌ركه‌وێ
یا خوا یارمه‌تی ئازیز ده‌ركه‌وێ

یا خوا به تێكڕا به هه‌موو دۆخێ
بازاڕی فێڵی فێڵباز بڕووخێ

یا خوا بێ كه‌سی نبینێ قورئان
یا خوا وشك نه‌بێ كانیاوی ئیمان

یا خوا ڕه‌ببه‌نا له لێو نه‌تۆرێ
یا خوا دڵ ڕێگه‌ی ئازیز نه‌گۆڕێ

یا خوا دڵ دیلی نه‌یاران نه‌بێ
یا خوا باخی دڵ بێ باران نه‌بێ

كۆتری ئاواتمان یا خوا ده‌ركه‌وێ
به یارمه‌تی یا تۆزێ سه‌ر كه‌وێ


لوقمان ئه‌ڵڵامورادی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
نیگارا ئەی نیگاهت حورمەتی شەو
لە ئامێزم گرە تۆی حیکمەتی شەو

شەوی چاوت بووە خەڵوەت گەیی ژین
نەکا شەونم نشین بێ ڕوومەتی شەو

ئەمن بێ نیشتمانم ساکنم کە
لە گۆشەی چاوەکەت ئەی حوکمەتی شەو

درێژەی پێ مەدە مانگرتنی چی ؟!
درێژی تاسەکەم پڕ قامەتی شەو

ئەزەل ، هاتی عەشق زوڵمە لەسەر زوڵم
وەرە کۆتایی بێنە زوڵمەتی شەو

دڵ ئارامی نەما نابم حەریفی
لە ئامێزم گرە ئەی حیکمەتی شەو

#شیما‌_ن
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
به یک نفر گفتند:

«شما دیوانه‌اید!»

"گفت: خیر، ما فقط تعدادمان کم است.

اگر زیاد بودیم، شما دیوانه بودید!"

🆔 @nawandi_adab_honar
الی و حەریق

... کاتێ شاکارە بێ‌وێنەکەی نالی بڵاو بۆتەوە کە دەڵێ:

عیشقت، کە مەجازی بێ، خواھیش مەکە ئیللا کچ
شیرین کچ‌و، لەیلا کچ‌و، سەلما کچ‌و، عەزرا کچ

فەقێ ساڵحی لاو جوابی داوەتەوە؛ جوابێکی وشکە سۆفیانە... وا دیارە حەریق لەکاتی جوابەجەنگێی نالی‌دا زۆر لاو و بێ‌ئەزموون بووە و بەتەواوی بڕوای بەم قسانە هەبووە کە کردوونی. بەڵام گوتوویانە، شانامە ئاخرەکەی خۆشە. ئەو فەقێ ساڵحەی بەگژ مامۆستایەکی زانا و خاوەن‌ئەزموونی وەک نالی‌دا هاتۆتەوە و گوتوویەتی:

عیشقت کە حەقیقی بێ تالیب مەبە ئیللا کوڕ
ھەم حەزرەتی لەولا کوڕ، ھەم یۆسفی والا کوڕ

بەم بیروبڕوای وشکە سۆفیانەوە خوێندنی تەواو کردووە و چۆتە خانەقای شێخی بورهان و بۆتە سالیک. سالیک لە خانەقا بەو کەسانەیان دەگووت کە بۆ هەمیشە لە خانەقا دادەنیشتن و دەستیان لە دنیا هەڵدەگرت و ژنیان نەدەهێنا و بە ڕەبەنی دەمانەوە.
حەریق لە خانەقا ماوەتەوە، لەکن شێخ ماقووڵ بووە...، تا بۆتە مامۆستای تایبەتی کوڕە شێخەکان. بەڵام هەوەسی پیاوانە و تەبعی شاعیرانەی حەریق، ئۆقرەی لێ‌بڕیوە. نەیتوانیوە وەک سەید ڕەشید، مام وسێن و ... تامردن بەڕەبەنی بژی و بێ‌ژن و هاوسەر هەڵکا. بەدزی شێخ ژنی هێناوە و ماڵی پێکەوە ناوە. دووزمان لە هەموو دەورو و زەمانان‌دا هەن. ئەم خەبەرە بەگوێی شێخ گەیشتووە و حەریقی لە خانەقا دەرکردووە.
سەرەتای چارەڕەشی حەریق بەتایبەتی لە باری مادییەوە لێرەوە دەس پێ‌دەکا، لەسەر کچ تووشی کوێرەوەری و دەربەدەری هاتووە. عیشقی مەجازی ئەگەر بۆ هیچ کەس موجازاتی نەبووبێ، بۆ ئەو هەیبووە...

⚪️هەواری خاڵی، سەرجەم نووسینی هێمن، لاپەڕە ۷۳ـ۷۵، بە کورتکراوەیی.