📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
افسوس که دارای هنر غرق غم هستند
دلشاد درین دایره کمتر ز کم هستند

ارباب دیانت همگی محو و پریشان
آواره و بیچاره و نا محترم هستند

اِذخِر صفتانند در انظار خلایق
بی نشو و نما همچو نبات حرم هستند

هر خانقه و مسجد و تکیه که بنا شد
آرفته و مخروب و چو باغ ارم هستند

چون گوش نمانده شنود وعظ و نصایح
وعّاظ و مشایخ همه صمّ بُکم هستند

صوفی همه حیران و مشایخ همه گریان
عالم همه همراز ملّال و الم هستند



مامۆستا دێهشه‌ت
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
كه دڵ ده‌توێته بۆ تۆ ده‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژه تۆ بڕوا
كه خۆ ده‌رخه‌ی وه‌كوو خۆر دڵ وه‌كوو شه‌ونم له خۆ بڕوا

كه ڕۆحم تێ گه‌یی تۆ حه‌ز به‌ ده‌رچوونی ئه‌كه‌ی ده‌رچوو
ده‌بێ عاشق كه دی بێزاره یاری بێ بڕۆ بڕوا

وتم با له‌م ده‌ر له‌م كۆیه‌دا ئانێ سكوونه‌ت كه‌م
وتی ئاشق ئه‌بێ هه‌ر ده‌ر به‌ده‌ر بێ كۆ به كۆ بڕوا

ره‌قیبت ده‌ركه ئه‌م به‌ر ده‌ركه پاكه پیس ئه‌كا فه‌رمووی
كه به‌م به‌ر قاپییه لازم سه‌گێكی وایه بۆ بڕوا

وتی مه‌حوی من و تۆ ئافتاب سایه تیمسالین
جه‌نابی من كه ده‌ركه‌وتم ده‌بێ ته‌شریفی تۆ بڕوا



مامۆستا مه‌حوی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
پیش از اینها فکر می‌کردم خدا
خانه ای دارد کنار ابرها

مثل قصر پادشاه قصه ها
خشتی از الماس خشتی از طلا

پایه های برجش از عاج و بلور
بر سر تختی نشسته با غرور

ماه برق کوچکی از تاج او
هر ستاره، پولکی از تاج او

اطلس پیراهن او، آسمان
نقش روی دامن او، کهکشان

رعد وبرق شب، طنین خنده اش
سیل و طوفان، نعره توفنده اش

دکمه ی پیراهن او، آفتاب
برق تیغ خنجر او ماهتاب

هیچ کس از جای او آگاه نیست
هیچ کس را در حضورش راه نیست

پیش از اینها خاطرم دلگیر بود
از خدا در ذهنم این تصویر بود

آن خدا بی رحم بود و خشمگین
خانه اش در آسمان، دور از زمین

بود، اما در میان ما نبود
مهربان و ساده و زیبا نبود

در دل او دوستی جایی نداشت
مهربانی هیچ معنایی نداشت

هر چه می‌پرسیدم، از خود، از خدا
از زمین، از آسمان، از ابرها

زود می‌گفتند: این کار خداست
پرس وجو از کار او کاری خطاست

هرچه می‌پرسی، جوابش آتش است
آب اگر خوردی، عذابش آتش است

تا ببندی چشم، کورت می‌کند
تا شدی نزدیک، دورت می‌کند

کج گشودی دست، سنگت می‌کند
کج نهادی پای، لنگت می‌کند

با همین قصه، دلم مشغول بود
خوابهایم، خواب دیو و غول بود

خواب می‌دیدم که غرق آتشم
در دهان اژدهای سرکشم

در دهان اژدهای خشمگین
بر سرم باران گرز آتشین

محو می‌شد نعره هایم، بی صدا
در طنین خنده ی خشم خدا ...

نیت من، در نماز و در دعا
ترس بود و وحشت از خشم خدا

هر چه می‌کردم، همه از ترس بود
مثل از بر کردن یک درس بود

مثل تمرین حساب و هندسه
مثل تنبیه مدیر مدرسه

تلخ، مثل خنده ای بی حوصله
سخت، مثل حل صدها مسئله

مثل تکلیف ریاضی سخت بود
مثل صرف فعل ماضی سخت بود

تا که یک شب دست در دست پدر
راه افتادم به قصد یک سفر

در میان راه، در یک روستا
خانه ای دیدم، خوب و آشنا

زود پرسیدم: پدر، اینجا کجاست؟
گفت، اینجا خانه‌ی خوب خداست!

گفت: اینجا می‌شود یک لحظه ماند
گوشه ای خلوت، نمازی ساده خواند

با وضویی، دست و رویی تازه کرد
با دل خود، گفتگویی تازه کرد

گفتمش، پس آن خدای خشمگین
خانه اش اینجاست؟ اینجا، در زمین؟

گفت : آری، خانه او بی ریاست
فرشهایش از گلیم و بوریاست

مهربان و ساده و بی کینه است
مثل نوری در دل آیینه است

عادت او نیست خشم و دشمنی
نام او نور و نشانش روشنی

خشم، نامی ‌از نشانی های اوست
حالتی از مهربانی های اوست

قهر او از آشتی، شیرین تر است
مثل قهر مهربان مادر است

دوستی را دوست، معنی می‌دهد
قهر هم با دوست معنی می‌دهد

هیچ کس با دشمن خود، قهر نیست
قهری او هم نشان دوستی است...

تازه فهمیدم خدایم، این خداست
این خدای مهربان و آشناست

دوستی، از من به من نزدیک تر
از رگ گردن به من نزدیک تر

آن خدای پیش از این را باد برد
نام او را هم دلم از یاد برد

آن خدا مثل خیال و خواب بود
چون حبابی، نقش روی آب بود

می‌توانم بعد از این، با این خدا
دوست باشم، دوست، پاک و بی ریا

می‌توان با این خدا پرواز کرد
سفره ی دل را برایش باز کرد

می‌توان درباره ی گل حرف زد
صاف و ساده، مثل بلبل حرف زد

چکه چکه مثل باران راز گفت
با دو قطره، صد هزاران راز گفت

می‌توان با او صمیمی ‌حرف زد
مثل یاران قدیمی‌ حرف زد

می‌توان تصنیفی از پرواز خواند
با الفبای سکوت آواز خواند

می‌توان مثل علفها حرف زد
با زبانی بی الفبا حرف زد

می‌توان درباره ی هر چیز گفت
می‌توان شعری خیال انگیز گفت

مثل این شعر روان و آشنا:
پیش از اینها فکر می‌کردم خدا



قیصر امین پور
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ز اسباب شفاعت اندر قیامت
نخستین رضای مادران است

بله این گفته را از خود نگویم
خدا فرمود رضای ما در آن است
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ئه‌ناڵێنم له‌ده‌ستی ده‌ردی كاری
دڵم بۆچی به ته‌نیا ده‌رده باری

له بۆ «بێچاره» هیچ هیوا نه‌ماوه
مه‌گه‌ر ره‌حمی جه‌نابی زاتی باری



مه‌هدی فه‌ڵلاحی رۆسته‌مان «سه‌رمه‌س»

كتێبی چریكه‌ی دڵ
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
كاغه‌زی تۆ هات موتاڵای چاوی رۆشن كرده‌وه
لوتفی مه‌عنای محنه‌ت و غوسسه‌ی له یادم برده‌وه

سه‌یری سه‌حرا و باغ و گوڵزارم نگای ئه‌م نامه‌یه‌
نیم و ته‌نگ چه‌پكه گوڵی بۆ خۆشی سوور و زه‌رده‌وه



مامۆستا هه‌یبه‌ت
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
خاڵه‌ گرینگه‌كانی وه‌رگێڕان له‌ زمانی مامۆستای نه‌مر هه‌ژاره‌وه‌:
لە تەرجەمەدا ڕیشت بە دەست کەسێکەوە کە بە ئارەزووی خۆی و بە زمانی پاراوی خۆی مەبەستێکی نووسیوە. لەو زمانە بێگانەدا بە سەدان مەسەل و ڕست و ئیستلاحاتی ‌وا هەیە کە تایبەتی زمانەکەیە و وشە بە وشەی وەرگێڕانی بۆ هیچ زمانێک دەس نادا. یانی ئەگەر تەواو ئەوەت بە زمانەکەی خۆت وەرگێڕا لێت بە عەیب دەگیرێ. تۆ ناچاری لە بەرانبەر ئەوانەدا مەسەل یان ڕستی وای زمانەکەی زگماکی خۆت بنووسی کە تایبەتی زمانی خۆتە و لە مانادا دەگەڵ ئەوەی تەرجەمەی لێ کراوە خزمایەتی هەیە.
بۆ نموونە: فارسی مەسەلیان هەن کە سێیانیان هەڵدەبژێرین و مشت دەکەینە نموونەی خەڵوار: “آن مەمە را لولو برد.” “شتر را گم کردە پی افسارش می‌گردد.” “زورش بە خر نمی‌رسد، پالان خر را بر می‌دارد.”
تۆ ئەگەر تووشیان هاتی و نیازت بوو بە کوردی تەرجەمەیان بکەی دەبێ واز لە یەک‌یەکی ئەو ڕستانە بێنی و ئەو مەسەلە کوردییانەیان لە جێگە دابنێی کە وەک ئەوانیش دەچن و تەواو هەویش نین.
ئەشێ لە جیاتی: آن مەمە را لولو برد. کە واتا: ئەو مەمکەمژە کۆلارە بردی. بنووسی: ئەو بابەی مرد.
لە باتی مەسەلەی دووەم کە واتا: وشتری گۆم کردووە، و لە شوێن هەوسارەکەی دەگەڕێ. بنووسێ: لە سووری دۆڕاندووە و لە کایەی تێهەڵدێنێتەوە. لە باتی سێهەمیان کە واتا: هێزی بە کەر ناگا، کورتانی کەر هەڵدەگرێ. دەبێ بڵیی: بە کەرێ ناوێرێ لە کورتانی ڕەپە‌ڕەپە.

«تف سربالا»ی «عەزیز نەسین» وه‌رگێڕان بۆ كوردی قاسم حەسەن‌پوور ساڵی 1360 پێشه‌كیه‌كه‌ی مامۆستا هه‌ژار نووسیویه‌تی.
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
نیگارا ئەی نیگاهت حورمەتی شەو
لە ئامێزم گرە تۆی حیکمەتی شەو

شەوی چاوت بووە خەڵوەت گەیی ژین
نەکا شەونم نشین بێ ڕوومەتی شەو

ئەمن بێ نیشتمانم ساکنم کە
لە گۆشەی چاوەکەت ئەی حوکمەتی شەو

درێژەی پێ مەدە مانگرتنی چی ؟!
درێژی تاسەکەم پڕ قامەتی شەو

ئەزەل ، هاتی عەشق زوڵمە لەسەر زوڵم
وەرە کۆتایی بێنە زوڵمەتی شەو

#دڵ_ئارامی نەما نابم حەریفی
لە ئامێزم گرە ئەی حیکمەتی شەو

#شیما‌_نادرسه‌را
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ئۆخه‌ی وادیسان هه‌ڵدانی گوڵه

ئۆخه‌ی وا دیسان هه‌ڵدانی گوڵه
تیشكی ڕه‌مه‌زان میوانی دڵه

ئۆخه‌ی وا دیسان ئاونه مزگه‌وت
بۆن خۆش به بۆنی قورئانه مزگه‌وت

ئۆخه‌ی وا دیسان زكری بارییه
شنه‌ی ڕه‌حمی خوا دیسان جارییه

ئۆخه‌ی وا دیسان جه‌ماعه‌ت جه‌مه
دڵ ڕووی له یاره تۆزێ بێ خه‌مه

ئۆخه‌ی وا دیسان شنه‌ی قورئانه
كه‌لامی ئازیز له‌ دڵ میوانه

ئۆخه‌ی وا دیسان ره‌حمه‌ت بارانه
بازاری به‌زمی تۆبه كارانه

با ڕه‌ب بارانی ره‌حمه‌ت ببارێ
له‌سه‌ر ڕووی یاران خه‌فه‌ت داشارێ

دڵ تامه‌رزۆ بێ به نووری باری
كانیاوی ئیمان له دڵ بێ جاری

به هۆی ڕه‌مه‌زان دڵ بشنێته‌وه
له ته‌نیشت ئازیز بحسێته‌وه




لوقمان ئه‌ڵڵامورادی
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
لبخند من
همه از دل
خوشی توست
هر لحظه عمرم
همه آواز و هیاهوست
این نبض وجودم که همان
غرش نور است
سرچشمه تو و
چشمی
که همشیره‌ی آهوست. .
#جه‌میل_مه‌عرفه‌تیان
🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ژیانم بۆ ده‌بێ هه‌رده‌ردوخه‌م بێ
خه‌فه‌ت باران و هه‌ر ئاوم له چه‌م بێ

به ئاوی چه‌م دروس بوو دووهه‌زار چه‌م
شه‌پۆلی چه‌م هه‌تاكه‌ی چاوله چه‌م بێ؟!



مه‌هدی فه‌ڵلاحی رۆسته‌مان «سه‌رمه‌س»

كتێبی چریكه‌ی دڵ
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
اگر دستم رسد بر چرخ گردون
از او پرسم که این چین و آن چون
یکی را میدهی صد ناز و نعمت
یکی را نان جو آلوده در خون

باباطاهر همدانی


@nawandi_adab_honar
سێبەری مەرگم لە پێشدایەو بەرەو مەنزڵ دەڕۆم
ناخی گۆڕی تەنگە جێگام،هەر تل ئاسا بێ قەدەم

من بەرەو ئاسۆ بەرەو ڕووناکی باڵم گرتوه
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم پاڵ وە شەیتانی دەدەم. مامۆستا هێمن.
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
ئه‌وه‌ی به‌خه‌و نه‌مانه‌ دین
چ زوو به ‌زوو هاتنه‌ دی
ئه‌وه‌نده‌ی چاو ترو کانێ
که‌سێ نه‌بو پێی بزانێ
مه‌گه‌ر رامانی وێنه‌گه‌ر...
🔸حه‌سانه‌وه‌ی گڕی خه‌بات
🔸هه‌ڵ بڕ، هه‌ڵ بڕ
🔸خۆزگه‌
🔸ئاوات
🔸هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ڕزیو
🔸ئه‌م دیو ئه‌و دیو...
🔸هه‌موو له‌ خۆ بوردن و هیلاکیمان
هه‌مووی...
به‌جێ، تون‌تر له‌ فڕکه‌ی فیشه‌کێ
له‌ سینه‌ی ئامانجی چه‌ن‌ ساڵه‌مانا
نیشتنه‌وه‌ و جێیان خۆش کرد
ده‌س له‌ سه‌ر زک تێر،
به زک زلی
هه‌تا ئێسته‌ش
هه‌ر ئه‌تلن و نابزون. . .

#جەمیل_م
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁
تاسە. . .


تۆو شەوێک و شوشەیێ مەی

چۆڵ و هۆڵ و
پڕ لە ئۆخەی
هەر خودا بێت و پەیاپەی
تێی بکات و
لێی بدا "نەی"
مانگەشەو بێنێتە پرخە و
جا ئەوەخته
نەخته نەخته
دەس له گەردەن
باوەشێ بەی
عەتری زووڵف و زایەڵەی نەی
تا بەیانی
بتخەمە حەی. . .

#جەمیل_م
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
غەزەلێکی مەهدی فەڵلاحی رۆستەمان بە دەنگە بە سۆزەکەی جەمیل-م.
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂
🍁🍂
🍂
🍁

نەیار

لە تۆیان دابڕیم مان و حەیاتم
له تۆم گه ر دابڕن نابێ حه یاتم

بەهاری من بەبێ تۆ ڕێگەبەندە
بەبێ تاوی ڕوخت من ڕەق هەڵاتم

ئەتۆ هێمای ئەوین و عیشق و ڕاستیت
هەزار جار من فیدای سیدق و وەفاتم

سەدای خەندەت هەزار ئاواز ئەهێنێ
ئەمن خولیای نوتی دەنگ و سەداتم

شەکر باران ئەبم لێوت ئەپشکێ
بەقوربانی شەکەر رێزی لەباتم

بە دڵ وێنەی هەواری چۆڵی میسرم
بە چاوانم وەکوو دووسەد فوراتم

بەبێ تۆ من ژیانم ناوێ بەخوا
دەمادەم چاوەڕێی ژینی مەماتم

نەیار یا رەب لە یاری دا ببریێ
هەتاکوو لێم بگا من بۆچی ماتم

کەس و کارم بەقوربانی برۆکەت
ئەمن خۆیشم فیدای نازی نیگاتم

بەقوربانی دڵی رووناکی تۆ بم
فیدای ڵێڵی و کزی دوو چاوەکانتم

خودایا ژینی بێ ئەو مەرگە بۆ من
بە رەحمی خۆت بنێرە بۆم وەفاتم

شەو و ڕۆژ دەم بە دەم گریانە کارم
بە داییم من لە درگانەی ڕجاتم

ئەمن بۆچیمە فیردەوسی بەرینت
ویساڵی یارم خۆم بابێ خەڵاتم

مەلای مزگەوتی عیشق و خۆشەویستیم
خەم و دەرد و خەفەت بوونە بەراتم

منی بێچاره بۆ تۆ بوومه "سەرمەس"
بەرەو بێچارەیی دووبارە هاتم.

مەهدی فەڵلاحی "سەرمەس"
🍁
🍂
🍁🍂
🍂🍁🍂
🍁🍂🍁🍂 🆔 @nawandi_adab_honar
🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂🍁🍂