Forwarded from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
كێبه‌ركێی كتێب خوێندن. "كتێب ،ژیان و نه‌وه‌ی داهاتوو . ئه‌نجومه‌نی ژیاری ساحێب.
🔸وڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.
لێرە کرتە بکەن،👇
https://digiform.ir/zhyarisaheb
📚@asoyzhyanisaheb
🔸وڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.
لێرە کرتە بکەن،👇
https://digiform.ir/zhyarisaheb
📚@asoyzhyanisaheb
دیجی فرم
كێبه‌ركێی كتێب خوێندن. "كتێب ،ژیان و نه‌وه‌ی داهاتوو . ئه‌نجومه‌نی ژیاری ساح
كێبه‌ركێی كتێب خوێنی ئه‌نجومه‌نی ژیاری ساحێب. وڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه. كتێب به خه‌ڵات وه‌ربگرن. كاناڵی ئه‌نجومه‌ن: asoyzhanisaheb@
Forwarded from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
چیرۆک-جەلال مەلەکشا- کارەسات(1).pdf
26.2 MB
🔸ئەم هەفتە پێکۆ چیرۆکەکانی ، کتێبی # کارەسات سەدو پەنجا لاپەڕەییە کورتەچیرۆکە ، نووسینی #مامۆستا جەلالی مەلەکشا دەخوێنینەوە، پرسیاری سەرهێڵی لێ دادەنرێت.
🔸هاوڕێی خوێندنەوەمان بن.
لە کۆتایی هەفتە پرسیارەکانی دادەنرێت.
🔸خوێندنەوەی بنەماڵەیی، شەوگاری پاییز شەقکەیین، دوور بین لە کڕۆنا.
👌کتێب هێمای ژیان و چرای ڕووناکیە.
📚ئەنجومەنی ژیاری ساحێب، بۆ پێشوازی لە هەفتەی کتێب.
🍂📚@asoyzhyanisaheb

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸زاگڕۆسانە.
🔸پاییز و بەرەو چاندنی نەمامی بەڕو، قەزوان،
ژیانەوە لە یاد نەکەین، ژینگە پێویستی بە هەموانە.
📚🍂@asoyzhyanisaheb
🔸پاییز و بەرەو چاندنی نەمامی بەڕو، قەزوان،
ژیانەوە لە یاد نەکەین، ژینگە پێویستی بە هەموانە.
📚🍂@asoyzhyanisaheb
Forwarded from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
📚وانەکانی زەردی خەزان لە لەغزان و خزان دەمانپارێزێت.
✍️عابید حسەینی.
🔸هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن:" زه‌ردی خه‌زانه و زڕه‌یی ڕه‌زانه و هه‌رگه‌ڵاێك كه له دارێك ده‌وه‌رێ نووسراوه‌ێكه به ناخۆش خه‌وه‌ره‌ێ،به‌ڵام پانتای ژینگه و سروشت ، وانه‌ی له‌گه‌ڵه ، فێرمان ده‌كات تاك وته‌را و دووره‌په‌رێزی، كه‌وتوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی بێ هێزی و كزی و لاوازی و بێ نازی و ناسازی و ده‌بێت ده‌رباز بیت و ئاواڵخوازبیت و ڕكێف لێ بده‌یت به‌ره‌و پێكه‌وه‌ن و چوون و له گه‌ڵ یه‌ك بوون .
🔸ئه‌گه‌ر گورگی مه‌ڵبه‌ند خوازبیت ده‌بێ هه‌ره‌وه‌زی هه‌ڵبڕێژیت ده‌نا به‌ره‌وژێریت.
🔸كۆ سرۆكه ، پێكه‌وه‌بوون مانه و ژیانه و له‌سه‌ردڵانه، تاك به‌ره‌و تێك‌شكان و نه‌مانه. هه‌موو ئه‌مانه وانەی سروشته و تاك تاكی باڵه‌نده‌كان له پانتای ئاسمان به شه‌قی باڵ تۆماریان كرده و كۆده‌نگی و یه‌ك ڕه‌نگیان به شینی ئاسمان سپارده و تنۆكه‌باڵیان به‌پاڵ خستنه‌یه‌ك سپارده.
👌🍂 پاییز ده‌ڵێت:
كاكه برا ،كۆ هه‌ره‌وه‌زه و هه‌را
مرگ و نه‌مان ده‌بڕێته به‌ر تاك و ته‌را.
🍂@asoyzhyanisaheb

📚به‌ناوی خاڵقی زانست و کتێب.
ڕێزداران:
🔸کاک ئەسعەد موحەمەدموراد خاوەنی تاپۆگەی سیروان.
🔸خاتوو فاتمە چراغی خاوەنی جوانکاری ژنان شاری ساحێب.
🔹بێ گومان کتێب گه‌شاوه‌ترین لاپه‌ڕه‌یه‌که که ناسیاری و ئاشنایه‌تی دێنێته ئاراوه و دڵ و ده‌روون به چرای زانست ڕووناک ده‌کاته‌وه.
گه‌شه‌پێدانی نه‌ریتی کتێب خوێندنه‌وه له سه‌رده‌می هه‌ڵات هه‌ڵات به دوای ژیانی ڕۆژانه‌دا کارێکی هێند گرینگ و دژواره که ده‌چێته خانی خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمانه‌وه.
وه‌ک ئه‌نجومه‌نی «ئاسۆی ژیاری ساحێب» ئه‌وپه‌ڕێ ڕێز و پێزانینمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین که له‌م ماوه‌دا له‌وپه‌ڕی دڵاوایی له خۆبردووییه‌وه سووچێکی دووکانه‌که‌تان بۆ کتێبخانه «ڕۆچنه» ته‌رخان کرد و به‌شداری گه‌شه‌پێدانی ئه‌م نه‌ریته جوانه بوون.
هیوادارین هه‌مووکات لاپه‌ڕه‌ی گه‌شی کتێب، گه‌شاوه‌یی ژیانتان بێت.
«ئه‌نجومه‌نی ژیاری ساحێب»
@asoyzhyanisaheb

Forwarded from ناوەندی کتێبی چرا
بەشی دووهەمی پرۆژەی "با نموونەیان زۆر نەبێت". ناوی ئەم بەشە "پیاز لە کەلانە بژنین"ـە و خوێندنەوەی وردی وتاری "لەگەڵ شەپۆلەکانی شیعری نوێی کوردی‌دا"ی کاک حەمەساڵەی سووزەنییە. وتارەکەی کاک حەمەساڵە لە ژمارەی ۵۲ی گۆڤاری هەنار بڵاو کراوەتەوە. لێرەدا فایلی پی.دی.ئیفی گۆڤارەکە دانراوە خوێنەران دەتوانن تەواوی وتارەکەی کاک حەمەساڵە لەو فایلەدا ببینن.
Forwarded from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
📚(بەشێک لە پێشەکیی کتێبی سەردەمی هەخامەنشییەکان)
✍مامۆستا سەلاحەددین ئاشتی.
🔸خۆشەویستم! پشووبایەک لە ژیان و هەناسەیەک لە خەیاڵ، پۆلووی ئاورگی ڕابردووت بەسەر دەکەنەوە و عومری تازەی بەسەر دەگرنەوە. تۆش بۆ دوورستانێک لە تەمەنی خۆت و کەونەنیشتمانی خۆت ئاوەژوو دەبییەوە. دەبی بە سوارەیەکی گەڕیدەژیانی پێدەشتان و پیادەیەکی خۆش‌هەنگاوی هەوراز و لێژان. نە چارەنووسی ڕابردووت دەخەیە ئەستۆی ڕاخوشینی ئەستێران و نە مانگ و ڕۆژگیران دەکەیە بیانووی دەم لە پووشی و پێ‌نەچارانی کاران...
تۆ لەم سەفەرەدا چاوت بە کلەسوبحانی ڕشتووە، کەچی تەمێکی خەست و هەوروهەڵایەکی ناخۆش، ناهێڵن چاوت هەتەر بکا. خەریکە ڕێ‌دەرنەکەی. بەسەر تمتمان و هەڵدێران‌دا دەکەوی و لە شەش‌ڕێیانێک سەرت لێ دەشێوێ. سەری زمانی خۆت دەگەزی و دەڵێی کەوایە من لێرە ون بووم. کۆنەزامت دێنەوە سوێ. تەماشا دەکەی برینت دیواودەرە و کۆترەباریکەی تێوە دەچێ. ژانێک ڕووحت دەهەژێنێ. ئەوەی هاوبەرماڵی تۆ بوو دەستی بڕی و چاوی بەستی و تۆش بە زڕەخەونان ڕازی بووی. بەخێر بێیەوە لەم گەشت و گەڕانەی کە ئاوا بێ‌فەڕ بڕایەوە!
📚کتێبە باشەکان بەیەک بناسێنین.
کتێب ڕووناکییە.
🍂📚@asoyzhyanis

🔸دەستی ماندوو لە سەر زگی تێر.
🔹لەم ڕۆژانی کڕۆناییەدا، مرۆڤایەتی لە یاد نەکەین.
🔸سنووقی خەیریەی شارۆمەندانی ساحێب، لە زۆربەی دووکانەکانی ساحێب دانراوە،
🔸شومارە حەساو لە بانکی کەشاوەرزی ساحێب.
811595462
🔸لە یادی نەکەن.
🔸صندوق خیریه مردمی صاحب.
🔸در این موقعیت تلخ زندگی.
🔹شماره حساب نزد بانک کشاورزی صاحب.
811595462
🔸صندوق های خیریه در فروشگاهها و مکان های عمومی شهر صاحب.
🔸@asoyzhyanisaheb
🍂

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
نا بۆ سیگار و مادە هۆشبەرەکان.
✍️لوقمان ئەڵڵامورادی
☘️بابەت: ڕاوێژکاری
🔸ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب.
🍂@asoyzhyanisaheb
✍️لوقمان ئەڵڵامورادی
☘️بابەت: ڕاوێژکاری
🔸ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب.
🍂@asoyzhyanisaheb
Forwarded from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
📚🔸لە ئامێزی کتێب‌دا
وێڕای ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب.
🔹پێکۆ کتێبی، کۆمەڵە چیرۆکی ، کارەسات دەخوێنینەوە، پرسیاری سەرهێڵی لێ دادەنرێت.
🍂📚@asoyzhyanisaheb
وێڕای ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب.
🔹پێکۆ کتێبی، کۆمەڵە چیرۆکی ، کارەسات دەخوێنینەوە، پرسیاری سەرهێڵی لێ دادەنرێت.
🍂📚@asoyzhyanisaheb
Forwarded from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
چیرۆک-جەلال مەلەکشا- کارەسات(1).pdf
26.2 MB
🔸ئەم هەفتە پێکۆ چیرۆکەکانی ، کتێبی # کارەسات سەدو پەنجا لاپەڕەییە کورتەچیرۆکە ، نووسینی #مامۆستا جەلالی مەلەکشا دەخوێنینەوە، پرسیاری سەرهێڵی لێ دادەنرێت.
🔸هاوڕێی خوێندنەوەمان بن.
لە کۆتایی هەفتە پرسیارەکانی دادەنرێت.
🔸خوێندنەوەی بنەماڵەیی، شەوگاری پاییز شەقکەیین، دوور بین لە کڕۆنا.
👌کتێب هێمای ژیان و چرای ڕووناکیە.
📚ئەنجومەنی ژیاری ساحێب، بۆ پێشوازی لە هەفتەی کتێب.
🍂📚@asoyzhyanisaheb
🔸هاوڕێی خوێندنەوەمان بن.
لە کۆتایی هەفتە پرسیارەکانی دادەنرێت.
🔸خوێندنەوەی بنەماڵەیی، شەوگاری پاییز شەقکەیین، دوور بین لە کڕۆنا.
👌کتێب هێمای ژیان و چرای ڕووناکیە.
📚ئەنجومەنی ژیاری ساحێب، بۆ پێشوازی لە هەفتەی کتێب.
🍂📚@asoyzhyanisaheb
Forwarded from اتچ بات
📚دیرۆكه كه‌وناره كوردیه‌كان.
✍عابید حسەینی.
کتێبی ئەفسانە کوردیەکان.
نووسینی ( مارگاریتا باریسوونا ردینكۆ) . م. ب. رودنكۆ. فیلسووف و كوردناسی رووسی.
ئەم نووسەرە ساڵی١٩٢٦ له تفلیس له دایك بوه و له ساڵی ١٩٧٦ له لێنینگراد كۆچی دوایی كرده‌وه. ئه‌م خاتوونه دێرۆكی ئه‌و كوردانه‌ی کە په‌ریوه‌ی سۆفیه‌ت بوه‌ن له زاری كۆنه پیاوان ده‌ركێشاوه و له تۆی ۳۶۵ لاپه‌ڕه و ٦٠ دانه دیرۆكدا دایڕێژاون.
🔸دیرۆك هه‌ڵسه‌نگاندی تایبه‌تی و پسپۆڕانه‌ی خۆی ده‌وێت.
لێرەدا چەند خاڵێک لە خوێندنەوەی ئەم کتێبە سەر هەڵدەدات.
١- تێكه‌ڵێكه له ژیانی پڕ له كاره‌ساتی ڕابوردوان به ناوه‌رۆكی فه‌قیری و سته‌م و بێ ده‌ره‌تانی.
٢- زۆربه‌ی دیرۆكه‌كان ئامۆژگاری تێداییه و ده‌یانهه‌وێ به ئه‌ركی سه‌روه‌ی سروشتی، ناڕێكه‌ی و چه‌وتیه‌كان بگەڕێنه‌وه سه‌ر بواری ڕاستی، چونکو مرۆڤ به ڕاستی فرچگی گرتوه. كۆتایی هه‌موو ئه‌ركێكی به ڕاستی پێ خۆشه.
٣- زۆربه‌ی قاره‌مانه‌كانی – شوان و كوڕه فه‌قیرن كه له گه‌ڵ كچی پادشا به زه‌بری چتگه‌لی ناسروشتی به ئامانج ده‌گه‌ن.
٤-كۆتایی هه‌موو دیرۆكه‌كان به خۆشی و به‌شاره‌ت سه‌ر ده‌گرێ .
٥- ڕه‌وتی ژیانی ئاسایی و دووركه‌وتنه‌وه له پیرۆزی بنه‌ماڵه و سه‌ر‌وه‌ری گه‌وره‌كان له پانتای خه‌یاڵی دیرۆك وێژه‌كان بۆ گه‌یشتن به دڵخۆشكردنی به‌رده‌نگ و گوێگر سنوورداش ده‌كرێت و له پشت گوێ ده‌خرێت.
🔸ئه‌م كتێبه ساڵی ١٣٥٢ كه‌ریمی كه‌شاوه‌رز به فارسی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌وه و سه‌ید ڕه‌سوول حسه‌ینیش به كوردی . چاپه‌مه‌نی خانی له چاپی داوه.
🔸بۆ ساتێك ده‌توانێت، بێ پێچ و په‌نا له ژیانی پڕ له ته‌متومانی ئه‌مڕۆ دوورمان بخاته‌وه و بچین بۆ لای پاڵه‌وانه ڕه‌ش و ڕووت و به‌ڵام به‌قه‌وه‌ت و سه‌ر سووڕهێنه‌رەکان.
abed547.blogfa.com

Telegram
attach 📎
Forwarded from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
🐿🌳 ڕێپێوانێکی زاگرۆسانە لە بناری جاقلەوە بۆ بناری حاجیەتاوە.
🔸سەیوانێکی ڕسکانە
لە دواێنی پێدەشتەوە تا قەدپاڵ و ڕەوەز و دووندی هەڵەمووت.
🔸هەموان لە بناری زاگرۆس‌دا ، سەمای بوون دەگێڕێن، لە پانتای پێدەشتەوە،چاو لە هەتاوی بەیان بۆ ترۆپکی لووتکە بە چرۆی هێماکەیدا داکۆکی لە قەزوانی بەزەزوان دەکەین ، ڕیشەی هەزاران ساڵەی ناخمان لە ڕەگ و هەناوی بەڕو دەئاڵێنین و بە گەرەوی خاک‌دا دەچینە ڕوانگەی ترۆپک و سروودی ڕسکان تۆمار دەکەین.
🔸ئەمڕۆ چوارشەممە، پێنجی سەرماوەز ژینەگ دۆستانی شاری سەقز و ساحێب.
گروپی شاخەوانی هەڵۆ، ئەنجومەنی ژیاری ساحێب بە ڕێپێوانێک لە بناری جاقلەوە بۆ ڕسکانی زاگرۆسانە لە کات ژمێر چواری بوولێڵەوە چووینە داوێنی سەربەرزی حاجیە تاوە و شەکەتی ڕێگەمان سپاردە ناخی گڕکانی دنکە بەڕو ، قەزوان و گوێژ .
🔸دانیشتوانی بناری زاگرۆس ، زاگرۆسانە و هێماکەیتان لە بیر نەچێت، لە چاندنیدا یارمەتیمان بدەن.🌳🐿
🍂🔸وێنە و گرتە : موحەمەدی فەرەج زادە.

🔶گێڕانه‌وه‌ی مودێڕنی كوردی (.The modern Kurdish short story)
✍🏾عابید حسه‌ینی
نووسینی به‌زمانی ئینگلیزی: فه‌رهاد شاكه‌لی
وه‌رگێڕان بۆسه‌ر زمانی كوردی:محه‌ممه‌د خزری ئه‌قده‌م
وته‌ی نووسه‌ر:
This study has its own history, which however I do not intend to relate in this context. The greater portion of this essay was written in the beginning of the 1990s. At that time, the political and cultural climate in Kurdistan was altogether extremely insecure. For this reason, I chose to let this study proceed from the body of works written up to 1988, the year those ghastly atrocities took place in Kurdistan.
وه‌رگێڕان : موحه‌ممه‌د خزری ئه‌قده‌م.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه سه‌ربرده‌ی خۆی هه‌یه كه لێره‌دا نامه‌وێ له دووی بچم. ته‌نیا ده‌بێ بڵێم به‌شی هه‌ره‌زۆری كاره‌كه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان و ئه‌و كاته‌ی بارودۆخێكی مه‌ترسیداری سیاسی و فه‌رهه‌نگی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشابوو،نووسراوه و تێیدا كوێ ئه‌م كارانه به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه كه تا ساڵی ١٩٨٨ به‌رهه‌م هاتوون؛ساڵێك كه له‌ودا دایكی نیشتمان كه‌وته ژێر تاوێره‌به‌ردی ڕۆژگاری لارگه‌ڕ و چه‌رخی چه‌پگرد،
🔸ئه‌م وه‌ڕگێڕانه تایبه‌تمه‌نده ، كاتێك له ده‌قه ئینگلیزیه‌كی ورد ده‌بیته‌وه و له گه‌ڵ كوردیه‌كه‌یدا به‌راوردی ده‌كه‌ی وه‌ڕگێڕ وه‌ها سیخناخی كرده له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی هه‌موو قه‌راخ و بیجاخی كوردوستان و به جێیش خنیه‌ته نێو تان و پۆی كاره‌كه‌ی ، پشووت سوار ده‌بێ و جارجار ڕامانێك و وچانێك و چێژ له وشه وڕسته‌ی وه‌رده‌گریت.
🔸ته‌نیا له گه‌ڵ شیكارێكی زانستی وه‌ك ئه‌ركێكی زانستگایی ڕووبه‌ڕوو نابیته‌وه.جگه له‌ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه كه ده‌ڵێی مێژووی ئه‌ده‌بی ده‌خوێنیته‌وه. باس له‌وه‌ده‌كات كام په‌ڕتووك و نووسراوه شیاوه بۆ ده‌سپێكی چیڕۆكی سه‌رده‌میانه و هه‌ڵبژارده‌ی نووسینه‌كانی پێش وهه‌ڵسه‌نگاندنی بیر وڕایی پێشوان ده‌كات. ده‌توانین ده‌سته‌واژه‌ی جوان له هه‌مبه‌ر وشه ئینگلیزه‌كانیشدا ببینین. جگه له مانه زمانێكی پاراو و پانتای به‌رینی وشه‌ی ڕازاوه ده‌خێزێته هزر و بیرته‌وه .
🔹وشه‌ی ئینگلیزی 🔹وشه‌ی هاوسه‌نگ و به‌رانبه‌ری كوردی
Authentic مرۆڤه ڕه‌سه‌نه‌كان- قابل اعتماد
onto logic بوونناسی
Self knowledge خۆناسین
Social aspect جڤاكی-كۆمه‌ڵایه‌تی
Social ego په‌ڕگاڵی كۆمه‌لایه‌تی- سیستم و جه‌غز
Complicated ئاڵكاوی
local خۆجێیی
contact ئاڵشت و ئامانوشیان
channel ئاوڕێژگه
allies هاوپه‌یمانان
Supernatural ئه‌وپه‌ڕسروشت
Tear Gas ڕوندكڕێژ
counterparts ئامپا و هاوتایان
wishe مزار
hungry نێز - برسییه‌تی
📚ئه‌م كتێبه هه‌م ئینگلیزیه‌كه‌ی هه‌م وه‌رگێڕانه به پێزه‌كه‌ی ، به هه‌موو خوێنه‌رانی وێژه پێشنیار ده‌كه‌ین و سپاسی مامۆستایش ده‌كه‌ین بۆ خه‌ڵاته به‌نرخه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ژیار. 📚

🔸شاعری بلورین با زجه‌های عشاقانه در شهر خلوت.
✍🏾عابد حسینی
🔸تخلص : سرمستی و سرور و ساکن دیار واژگان رقصان عشق.
شاعری كه در خلوت كتابهایش سكنا گزیده و شه‌ری كوچك را به میعادگاه سرایش و مجمر سوزان كلمات زیبای زبان كوردی تبدیل كرده و هم كلام ادیبان بزرگ كورد شده.
شاعر عشق و سرور دیار ما مهدی فلاحی رستمان با به‌ره های خدادایش و علارغم مشكلات جسمی توانسته با قلم توانایش فرس جنبان عرصه زیباشناختی شود و بر تار و پود ادب نقشی به یادگار مانا کند.
شاعر شوریده دل ما در چنبره غزل نغز عاشقانه سودای شده و سلسله جنبان تمنا.
در کارهایش ردپا دارد تا سرمنزل جانان ،سر راست و کوچه هایش عاشقانه نیست.
🔸در دو بیتی هایش کالبدش را هویدا کرده و رازی در کارش نیست و گره گشایی نمی خواهد.از دوران بی بدیل نالان و از وجودش در قفس تنگ بی رمق فغان ها دارد.
این شاعر غزلهای عاشقانه دمساز شاعر بزرگ اورامی سرایی ما مولانا بیسارانی شده و دیوانش را چون سرمه چشمان با قلم قصار به شرح و بسط کشیده و چند صباحی لنگر و سکانش را در غرقاب این شاعر بزرگ کورد سپری کرده.
📚کارها و آثار این شاعر شهر خلوت:
۱-مجموعه شعر ( هه‌ناسه‌كانی جێ‌ژوان.) انتشارات خانی سقز
٢-مجموعه دو بیتی ها ( چریکه‌ی دڵ) انتشارات خانی سقز.
٣- شرح دیوان شعر مولانا بیسارانی به شیوه سورانی. انتشارات كوردستان سنندج.

Forwarded from عکس نگار
🔸مامۆستا گۆران شاعیری سروشت و جوانی چیرۆكی ئینگلیزی وه‌رده‌گێڕێته‌وه.
كورته چیرۆكی " The Happy Prince" " شازاده‌ی به‌ختیار.
نووسینی ئوسكار وایڵد.
وه‌رگێڕانی مامۆستا گۆران بۆ تازه لاوان.
✍عابید حه‌سینی
كاتێك خوێندكاری به‌شی فێركاری زمانی فارسی بووم له ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی سنه، سه‌رم كردبووه خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی دۆكتۆر عه‌بدولحسه‌ینی زه‌ڕڕین كوب، غوڵام حسه‌ینی یوسفی و زۆربه‌ی نووسه‌رانی فارس زمان. بیره‌وه‌ری و سه‌ربورده‌ی ئه‌م گه‌وه‌ره نووسه‌رانه پێی سه‌لماندم كه ده‌بێ فێری زمانێكی زیندوو و بره‌وداری دونیا ببم. به چنگه په‌ڵماسێ سه‌ره‌م كرده زمانی ئینگلیزی و بۆ فێربوونی وه‌رگێڕان و خوێندنه‌وه دوو باڵی سه‌ره‌كی فێر بوونم ڕچاوكرد.. ئه‌م شێوازه لای مامۆستا گورانیش ڕچاو كراوه بۆ بره‌ودان به زمانی كوردی پێویسته كات و سات وئان نه‌ناسیت. شه‌ونخۆنی ده‌وێت و كرده‌وه‌ی شلگیرانه. تازه‌لاوان بزانن ده‌بێ چكمه‌ی بۆ له‌پا بكه‌ن و به سه‌ختی تێی مرووكێن. سه‌ركه‌وتن بێ ماندوو بوون مسۆگر نابێت.
🔸مامۆستا گۆران زۆر به وردی چوه‌ته ناخی وه‌رگێڕانی ئه‌م چیرۆكه. چێژی خوێندنه‌وه‌ی له ئینگلیزیه‌كه‌ی خۆشتره و دارماڵی كرده له وشه‌ی جوان و ڕازاوه‌ی زمانی كوردی.
🔸The statue of the Happy Prince stood high above the city. It was covered with gold, its eyes were bright blue jewels, and a red jewel hung from its waist. Everyone thought that it was very beautiful.
٭ به به‌رزێكی ناو شاره‌وه ، به سه‌ر میلێكی بڵنده‌وه، په‌یكه‌ری شازاده‌ی به‌ختیار ڕاوه‌ستابوو.سه‌رتاپای له‌شی به توێژێكی ئاڵتوونی ته‌نك زه‌ڕكه‌فت كرابوو. له‌باتی دووچاوی، جووتێ پیرۆزه‌ی گه‌ش گه‌شی هه‌بوو. باقووتێكی ئاڵی گه‌وره‌ش به مشتووی شیره‌كه‌یه‌وه ئه‌دره‌و‌ئشایه‌وه.به‌ڕاستی ئه‌م په‌یكه‌ره‌په‌سه‌ند و خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌ك بوو.
Statue: په‌یكەر
covered with gold: توێژێكی ئاڵتوونی
bright blue jewels:جووتێ پیرۆزه‌ی گه‌ش
red jewel : یاقووتی ئاڵ
hung from its waist:
ئه‌مه یانی به كه‌مه‌رییه‌وه هه‌ڵواسرابوو.
مامۆستا گۆران كردوویه به:مشتووی شیره‌كه‌یه‌وه. مشتوو" ده‌سكه"، شیر" شمشێر"
🔸نەشری مانگ ئەم کورتە چیرۆکی لە تۆیی کتێبێکی جوان چاپ کردوە. دەتوانن کوردیەکەی بخوێنەوە و ئینگلیزیەکەشی بە گەڕانێک لە گووگلدا پەیدا دەبێت.
abed547.blogfa.com
📚🌧@asoyzhyanisaheb