Forwarded from 📚ئاسۆی ژیانی ساحێب📚
📚کتێب بۆ تازە لاوان.
با نەوەی نوێ ئۆگری کتێب ببن.
🔸منداڵ و ئەستێرە:
✍نووسین : دۆمینیک هالێڤی
📝وەرگێڕان:سەلاحەدین بایەزیدی.
📚شازادەی بەختیار
✍نووسین:ئۆسکار وایڵد.
📝وەرگێڕ: مامۆستا گۆران.
🔸ساتێک وێڕای وشە و ڕستەی جوانی زمانی کوردی و ڕۆچوونە ناو پانتای مێشکئاوێژی بەرین .
🌧📚@asoyzhyanisaheb

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌧زایەڵەی شاخ
✍عابید حسەینی
ترووسکەی زریزەی بەفرە بلوورە
خزەی بەفرەڵۆک، خشەی پلوورە
کرپە و کرشمەی بەندەنی زراڤ
تێزانی تیشک لە چلوورەی بزاڤ
لەرەی هاڵاوی قرژانگەی چاوگە
زنەی زایەڵەی دەڵانگەی ئاوگە
سەمای پریشکە و کەنیلەی کانی
سارەمای چاوە لە ختۆکەی جوانی
قڵپەی قەڵبزەی زوورکی بەرزاخ
ئاوێتە بوونە لە گەڵ ڕۆحی شاخ.
-----------------------------------------------------🌸
بزاڤ: جووڵە
زراڤ:باڵا جوان
چلوورە:بەستەڵەک ، قەندیل
زوورک:تەپۆلکە
بەرزاخ:دامێنی کێو.
🌧@asoyzhyanisaheb

🔸کانیله‌ی شاخه‌وان
✍عابید حسەینی
🔸گۆچانێك و جووتێك پێڵاو،
له‌نێو لپی ده‌ستی ئاحێلیكی ئاخێزكریاو،
كه‌ڵه‌مێری دڵداری زوورك وژوورك،
ڕوو له ڕۆگه و كانگای چریسكه‌ی هه‌تاو،
له ئاوێژه‌ی به‌ڕێژه‌وه به هێس و رێزه‌وه،
بۆ ئامباز و ڕكێف ڕاژاوه،
كه‌ژه‌وانی گراوی كه‌وپه‌ڕه،
باشوبووش نییه و باوه‌گۆ ناكات،
په‌ڕپه‌ڕۆچكه‌ی سا‌ماڵ ساو ده‌زێته چاوی له‌ترۆپك خنراو.
له ئاته‌كی ئادان و به ئامانی لاته‌نیشتی، چۆك داده‌دات و كڕنۆش بۆ نسێی گابه‌ردی لاپاڵ ده‌بات.
ده‌خووشێ و ته‌خێڵ ته‌خێڵ له زاگه‌ی شاخ ده‌بێته مریدی ده‌سته‌ونه‌زەر،
میلۆدرامێك ده‌ی هه‌ژێنی و ئۆخژنی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م به سه‌رهاته‌یه، ده‌چێته جه‌سته‌ی كه‌ژه‌وان.
مرۆڤی چاو له سانی هه‌ڵۆی تاوئه‌نگاوته، ژیكه‌ڵه‌ێكی نوقمی جوانی ده‌یهورۆژێنێت.
🔹چاوه ڕوونه قرژانه‌كانی ده‌بیرسكانه‌و و ساف و بێگرد وتی:
" توێژاڵه تنۆكێكم له‌رزه زریزانه ده‌كه‌م
تلیسكانه‌وه‌م له گه‌ڵ پرچی ڕاژاوه شووشه‌ڵه‌ی پیزڵه،
هه‌ڵده‌زه‌نم به سافه‌لووسكه‌ی گڕه‌به‌ردێكدا.
له‌شم له سه‌ر به‌رزاخی دیانه‌به‌ردێك زناوه‌زێیی ده‌كات.
تۆقله گۆپكه‌ی ده‌مه‌ماسیم، قه‌وزه‌بزه‌ی گوێی لاپاڵی ڕژد ڕاده‌ژه‌نم.
له‌ره‌له‌ر و زنه‌زن و چه‌نه‌چن، به هه‌ڵێڵ و بڵێڵ ڕه‌گاوه‌ژۆی قژ و بژ ده‌بم"
🔹په‌لكه چنه‌ی گژی بیجاخ و قه‌تماخه بنه‌ی چترۆكه هاواڵی پونگه، پێك ئاڵابوون.
دۆی ده‌ویست، تاكو بستێك شینكه‌پۆشی ئاودامان به تاڵۆكه هاژان و ئه‌ویش گرداڵێك هه‌وری له كۆشدا دڵۆپەرێژی ڕامووسان‌كرد، به سانایی به نشه و بشه، به هست و خۆسپ ده‌لال و شه‌نگ ده‌چوه ئامێزی نسار.
تاریكه گەرووی ڕۆندكه‌رێژی گڕه‌به‌رد، زه‌رده‌بریشكه‌ی تیشكائاوێژ ،زێڕه‌وشانی په‌لكه نه‌خشینه‌ی ده‌مكه‌ل، ده‌سله‌ملانی هاڵاو دەبوون.
🔹قوم قوم ، نم نم ، خوڕخوڕ به شڵپ و هۆڕ ، ڕەهێڵه ده‌كات و به تیلماسكی ته‌ڕ، ته‌خێڵی كه‌ند و له‌ند و خه‌ره‌ند و ڕیخه‌ڵانی قدپاڵ و چه‌ولیك دەبوو.
ته‌ژی له بوون ، قڵپ قڵپ به سرت و خورت له گڕكانی چیا ده‌ڕژایه قوڵكێكی ده‌ست له سینگ و پریشكه‌گۆ، به‌ر‌ده‌ڵانی فێری هه‌یاسه‌ی هه‌ڵزنین وڕاپه‌رین و خۆڕاگری ده‌كرد. له به‌ر پێی شاخه‌وان زنه‌ی زیته‌ڵه بوو. ده‌بوو به چاوگه‌ی حه‌ز به مووسیقی پڕژێنەری ئاو تا بنگێوێ ناخ، تا سارێژی بكات هه‌ناو. له سنگی ته‌ختی قوڵكه‌دا، چاو له شی‌و و دۆڵی هه‌زار به هه‌زار بۆ گۆم و زه‌ریا و گۆڤه‌ندی نووقمبوون ،مه‌نگ و ڕوون و تراو، فێنك و چیا‌و ده‌بوو به كانیله و كانیاو.
🌸 وشه و مانا:
ئاحێل: میانساڵ
ئاخێز: هه‌ستان
كه‌ڵه‌مێر: بوێری
زوورك: ته‌پۆڵكه
ژوورك: هه‌وراز
چریسكه: تیشكێكی كه‌م
ئاوێژه: ده‌شتی به‌راو
به‌ڕێژه‌و: به پیت و به‌ره‌كه‌ت.
هێس: لاره‌مل
باشوبووش: خۆش ڕابواردن
باوه‌گۆ: شیكردنه‌وه
ئاته‌ك: داوێن
ئادان: ده‌شت
ئامان: ده‌فر، كاسه.
هه‌ڵێڵ و بڵێڵ: كه‌س له‌كه‌س و شلوغی.
🆔 @saqqezrudaw

🌧 ئەنجومەنی ژیار .
شومارەی چواری گۆڤاری سەرهێڵ
لە ژێر ناوی ، سپی پۆشانە،
🔸خاون قەڵەم و نووسەرانی هێژا، شومارەی چواری گۆڤاری سەر هێڵی ئەنجومەنی ژیار، سینگی سپی سپی ئاوەڵایە بۆ ڕەشنووسی بەرهەمە بە پێزەکانتان.
☘️مژاری وێژەیی،
✅کورتە چیرۆک ، نووسین ، وەرگێڕان.
✅کۆپلەی ئەدەبی زستانانە.
✅هەڵبەست
✅ڕانان و ناساندنی کتێب.
✅نووسینی تازە گەنجان و تازە لاوان.
✅بابەتی پەیوەندی دار بە مێژوو و بیرەوەری و گێڕانەوە، وێنەی ڕابردووی شاری ساحێبەوە.
🔸بابەتەکانتان بۆ ئەم ئەدمینانە ڕه‌وانە بەفەرموون وێڕای وێنەی نووسەری بابەتەکان.
🔸@mahdifr48
🔸@abed547
🔸@loghman_58

🔸ڕۆگه كوێیه؟
✍️عابید حسەینی
🔸ئێواره‌خوانێكه و ده‌می به‌سه‌ركرده‌نه‌وه‌ی چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی خۆیی. ڕێژه‌ماڵی نهۆمچنراو و چاوه‌خانوێكی خونچیلانه‌ی دوو كه‌سی.کار و ڕەهاتێکیان کردبوو نەبڕێتەوە، ماڵ هەڵپەژێردراو، لە ڕاده‌به‌ده‌ر ڕێك و پێك. وریشه و بریقه شکەی دەهات و خۆی ده‌خزانە چاوی میوان و بزه‌ی خانه‌خوێ شەپۆل دەدات، بۆنی چێشت و زه‌ڵه‌زه‌ڵی میوان و شڵپه‌ی ماچ و ته‌وقه‌كردن، هه‌ناوی هۆده‌ی دوو كه‌سی ده‌ته‌نێ، لووتی هه‌واڵگری شاشه پانه‌كه‌ی ته‌له‌بزوێنه‌كه ده‌چه‌قێتە، لۆچی پانتۆڵی فه‌ش و فۆڵ. حه‌مه‌ره‌مزەێك بۆ ئان و ساتێك له نێو وشه‌ی به‌خێر بێن ! به‌خێر بێن ! هه‌ڵده‌گرسێت. چاك و چۆنیێكه ئه‌و سه‌ری ناپه‌یدا ! بە جەڵەێک کۆت و پاڵتۆوە و عەبای لە شان داماڵیاگ و نووشتانه‌وه و چوارمیلكه‌ێك،هێوری هۆده‌كه مسۆگر ده‌بێت و حه‌جمین ده‌ڕژێته هه‌ناوی خانۆچكه.
🔹ده‌نگی بزربووی شاشه ڕه‌نگینه دوور و درێژه تۆخه ڕه‌شكه،تازه به جوانی دێته گوێ. پێخوێك ڕه‌نگ، ئابڵۆقه‌ی چاوەچاوی میوانه‌كان ده‌دات. بە بزێکی ڕوو لە هەموان، دیسان ئەسپی لەنگر گرتووی چاو ، بازرەقە دەبەستێت،لە ڕه‌نگی تۆخ و لەنجە و ڕه‌نگاله‌ی جلوبه‌رگی كوردی ڕازاوه‌ی نێو گۆرانیه‌كه، ده‌چیته لای قوڵه‌دامه‌نی شه‌ڕواڵكه‌ژی ڕه‌ش ڕه‌شی ئه‌ژنۆ ده‌رپۆقیوەوە. به‌له‌ك ئه‌ستووری بابۆڵه پێچ، زوو به ناچاری چاو ده‌گۆزیته‌وه. سەر و سیپاڵ و قامكه‌كانت ئاوقه‌ی گوڵی قاڵی و مۆكیت و ده‌سكه‌ی قه‌نەفه‌كه ده‌كه‌یت.هێشتا بزێكی كاڵه‌وه بووی سه‌روسیما پلاستێكی سواخدراو، له مێشكتدا بازه‌ڵبازیه‌تی و ده‌بێ مێشه‌ت نه‌ێت !
🔹كاتی شێوه. برینجی دنك درێژی هێندی خۆكێشراوه‌ی لامه‌زه‌ب و مامره خرپنی كوڵه‌ڕان قرتیاو بە قەپاڵی موبارەکی سفەرەچیەکان،ده‌چێته نێو ورگه‌ڵانی كه‌ندڕكریاو و ئاخ و ئۆخی لێ ده‌بڕدرێت.
دوای سانگرتنێکی کورت و دەم خولدانێکی چێشتاوی و بەزیاو بەزیابوونێک،لە ناکاو بەرماڵێك و ڕووسەرێكی توندكرای پان و پۆڕی نێوچاو گووشاو. هه‌واڵی ڕوو لە ڕۆگه له خانەخوێ و دانیشتوان ده‌پرسێت.له به‌ر ده‌ركی هۆده‌ی خه‌و بۆ وڵامه‌كه‌ی گوێقوڵاخ و پەیجۆر بە به‌رماڵی نێوە داشۆڕیاوەوە ڕاوه‌ستاوه ،ئیماندارانی به‌ره‌ی موبایل و پووز ئه‌ستووره‌كان، ده‌بنه كارناسی ڕۆگه و كه‌ره‌سته‌ی موبایله‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن.له ئاكامی نەزانین و کار پێ نەکردووی، و‌ڵامیان نەزۆک دەردەچێت. دوو سێ كه‌سی به ساڵاچوو به پێی هه‌ست و به گوێره‌ی زانستی كۆڵان ناسی و بڕوای تیژبینی چاوی خۆیان، ده‌ئاڵێنه باسك و شان ڕاوه‌شاندن كه نه كاكه مزه‌فته‌كه ها لێنه! فیساره شوێن ها له‌ویا! ڕۆگه به سه‌د قورئان و سوێندی وابێ ها له له‌م شانه‌ی خوار ماڵه‌كانه‌وه.به په‌ڕتاو سەرومڕ ده‌ئاڵێنه په‌نجه‌ره و شەتڵی شانی یەک دەبن، ته‌زه سه‌رماێكی باگرژاوی خۆش، هورۆژم دێنی بۆ نێو ئاپۆره‌ی تێكچرژاوی هۆده‌كه و هه‌ناسێكی فێنك له‌مابه‌ین كه‌لله هاوێژراوه‌كان بۆ په‌یداكردنی ڕۆگه‌ی خواپه‌رستی گڕ ده‌سێنی،به خوا برا له‌م لاپاڵه‌وه دیاره و به‌ره‌و ئه‌ولایەیە کاکە!
ئەویکەیان تەنگە تاو دەبێت و بە نەخەیر نەخەیرێک ڕوو لە حەشامەتی قاقا لێدەر وەردەسووڕێ و دەڵێ:" ئۆخ ڕەق هەڵهاتم! "
چووزڵە لاق ترۆزیەکانیش بە گاڵتەو گڤەوە، بەرپرچی گاڵتەجاڕانە وەگەڕ دەخەن، ده‌نگی وازم لێبێننی نوێژخوێنی حه‌په‌ساو و قاقای به‌له‌زی دانیشتوان، تێكه‌ڵی گڤه و گرژی بای په‌نجه‌ره ده‌بێت.
نوێژخوێنی بێ وڵام له هورۆژاندنی پرسیاره‌كه‌ی پاژگز ده‌بێته‌وه.ده‌ڵێ: " كوره برا نه‌مگه‌ره‌كه. لێم گه‌ڕێن" لۆلاقێکی تونکە شینکە په‌لامار به‌ڕماڵی دا و له ژێر هه‌نگەڵی ده‌رهاورد و ڕوو له ئاوێنه درێژه‌كه‌ی نێو سووچی پاڵ ته‌لبزوێنه‌كه ڕایخست و ئاخاێوکانە و به متمانه بەخۆییەکەوە ، بێ ده‌ست نوێژ، فه‌رمووی: "نه‌خه‌یر ئه‌وه‌یه!" دانەێكی زۆر موسوڵمانی دیکە كوتی:"نه‌خه‌یر ڕوو له‌و سووچەیە! " ورده پێگه‌یشتووی قاچ لووله تفنگ كه‌وتنه جه‌فه‌نگ. قوڵه‌بنێكیان کوتی:"كوره بابە به كورته په‌یامیش ده‌گات ،خودا گوێ سووكه!" قژنه‌سه‌رێكی لامل كڕووساوه، تێی هه‌ڵكرد:"نه كاكه وای فای كار ناكات" یەکێکی سووکەڵە ئاوزکار" تەوزیم بە ڕۆگە ناکات، دڵ حەساوە!"منیش ئه‌ژنۆم هه‌ڵدابوو له به‌ر ئاوێنه‌كه‌دا ، چبوومه ناخی ئاوێنه‌كه‌وە ، ئاوێنه‌ی باڵا به‌رزی له‌ش نوێن، سه‌یری حه‌شامه‌تی تێك ئاڵاوی ڕۆگه سه‌لمێنی ده‌كرد.
-------
🌸مانای چەند وشەێک:
ڕۆگە:قیبلە
تەوقەکردن:دەس لێدانەوە.
سەرومڕ:تەواو
ئاپۆرە:جەماعەت.
ئاخاێوک:،خۆ بە زلزان.
پاشگز:پەژیوان
تەوزیم: ئەرک ، ئیجبار