📚💕ناوه‌ندی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر 💕📚
98 subscribers
628 photos
18 videos
22 files
65 links
💕بەدەر #تۆ فەلسەفەی جوانییش درۆیە💕
@Jamil_m
Download Telegram
كورته‌ چیرۆك( Short Story )

چۆن سه‌ره‌تای كورته‌ چیرۆك ده‌ستپێبكه‌ین؟
1-فه‌زا درووستكردن:
ره‌نگه‌ ده‌ستپێكی چیرۆك به‌ «فه‌زا دروستكردن یان زه‌مینه‌خۆشكردن- Scene-setting» باوترین شێوه‌ی ده‌ستپێك بێت. له‌ په‌ره‌گرافی یه‌كه‌مدا هیچ روونادات، به‌ڵكو سه‌ره‌تا چیرۆكنووس خوێنه‌ر به‌و شوێنه‌ ئاشنا ده‌كات كه‌ كاره‌كته‌ر یان كاره‌كته‌ری یه‌كه‌م یان سه‌ره‌كی لێیه‌.
2- ململانێ:
هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه‌ ئه‌گه‌ر چیرۆك له‌ ململانێ یان «Conflict»ه‌وه‌ ده‌ستپێبكات و خوێنه‌ر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بزانێت چی روویداوه‌. ململانێ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌كێشێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌ نووسه‌ر ده‌دات كه‌ ورده‌كاریی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ فه‌زاسازیی یان كاره‌كته‌ر به‌ وه‌رگر بدات.
3- ره‌مز و راز:
كاتێ چیرۆكێك به‌ ره‌مز و راز «mystery» ده‌ستپێبكات، ئاسایی رسته‌كانی سه‌ره‌تا شتێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی چیرۆكه‌كه‌وه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ ناده‌ن به‌ڵكو ئاماژه‌ بۆ ئه‌و رووداوه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ رووبدات. به‌ واتایه‌كی دیكه‌، سه‌ره‌تایه‌كی ئاوا تا راده‌یه‌ك وه‌رگر ده‌خاته‌ حاڵه‌تێكی نیگه‌رانیی و دوودڵییه‌وه‌ و ده‌زانێت بڕیاره‌ شتێك رووبدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌و شته‌ چییه‌. ئه‌م شێوازه‌ ده‌ستپێكردنه‌ ده‌توانێت به‌ خێرایی سه‌رنجی وه‌رگر یان خوێنه‌ر به‌لای خۆیدا رابكێشێت و ناچاری بكات به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ چیرۆكه‌كه‌ بخوێنێته‌و
٤-روونكردنه‌وه‌ی گێڕه‌ره‌وه‌:
له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی خاڵێك یان بار و دۆخێكدا كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چیرۆكه‌كه‌وه‌ هه‌بێت، ده‌كرێت ده‌ست به‌ نووسینی كورته‌چیرۆك بكرێت. ده‌شێ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ چه‌ند زانیارییه‌ك بێت ده‌رباره‌ی چیرۆكه‌كه‌ یان كاره‌كته‌ره‌كان یان بار و دۆخێك كه‌ سه‌رنجی خوێنه‌ر رابكێشێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت رسته‌كانی سه‌ره‌تا ئاواز و ریتمی تایبه‌تی گێڕه‌ره‌وه‌ بن، هه‌مان ئه‌و ریتم و ئاوازه‌ی كه‌ ده‌بێت هه‌تا كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.
5 - دانانی قسه‌یه‌ یان دیالۆگ:
ده‌ستپێكردنی چیرۆك به‌ دیالۆگ-یش رێگایه‌كی تره‌ بۆ ده‌ستپێكردنی كورته‌چیرۆك. ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ ته‌واو دڵگیر بێت، ده‌توانێت هه‌ستی به‌ دواداچوون و پشكنینی وه‌رگر ببزوێنێ و هانی بدات بۆ خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌. ئه‌و چیرۆكه‌ی به‌ دیالۆگ ده‌ستپێده‌كات، ئاسایی وه‌رگر ده‌باته‌ ناوجه‌رگه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌وه‌ و له‌ وێوه‌ وه‌رگر دوای پێشینه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ ده‌كه‌وێت. ده‌ستپێكردنی كورته‌چیرۆك به‌ دیالۆگ له‌ ده‌ستپێكردنی ره‌مز و راز ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازییه‌دا كه‌ له‌ دیالۆگدا ده‌نگی كاره‌كته‌رێكه كه‌ ده‌نگی ره‌مز و رازی سه‌ره‌تا دروست ده‌كات، نه‌ك ده‌نگی گێڕه‌ره‌و
6- مه‌ته‌ڵئامێز:
ده‌شێ هه‌ندێ جار كورته‌چیرۆك ده‌ستپێكردنێكی مه‌ته‌ڵئامێز یان (puzzle-گه‌مه‌یه‌كی قورس) ی هه‌بێت، له‌ ده‌ستپێكردنێكی ئاوادا ده‌توانێ ململانێی چیرۆك بخاته‌ بار و دۆخێكی پڕ ره‌مز و رازه‌وه‌ و وه‌كو مه‌ته‌ڵێكی لێبكات. زیاتر چیرۆكه‌ پۆلیسییه‌كان و ژانری ترسناك و پڕ ره‌مز و راز ده‌ستپێكێكی ئاوایان هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ گرنگه‌ كه‌ ده‌بێت ریتم و شێوازی سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌ هه‌تا كۆتایی به‌رده‌وام بێت. به‌م پێیه‌، له‌ ده‌ستپێكردنی مه‌ته‌ڵئامێزدا ده‌بێت بتوانرێت هه‌مان هه‌ستی پڕ ره‌مز و رازی رسته‌كانی سه‌ره‌تا به‌ شێوه‌ی په‌یوه‌ست بهێڵرێته‌وه‌.

٭ پێوه‌ره‌كانی كورته‌ چیرۆك.
١- ئیجاز و کورتکردنه‌وه‌ی ته‌با له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی (هه‌ست نه‌کردن به‌ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن) و راهێڵانی (تعلیق) خوێنه‌ر،
٢-گه‌مه‌کردن به ‌(پارادۆکسی من و ئه‌و و ئه‌م)
٣-راهێڵانی خوێنه‌ر و کۆتایی به‌جێی چیرۆک(پایان داستانی)
٤-خولقاندنی که‌ش و هه‌وای ته‌با و هه‌ڵبژاردنی به‌جێی گۆشه‌نیگا و نوستالژیک بوونی ناوه‌رۆک و که‌ڵک وه‌رگرتنی به‌جێ له‌ فولکلۆر بۆ سازکردنی پێوه‌ندی نێوان که‌سایه‌تیه‌کان، هه‌روه‌ها یاری کردن به‌زه‌مه‌ن.
٥-سه‌رنجدان به‌ نێوانده‌قێتی و تێهه‌ڵکێشکردنی چیرۆکی گوێی ئاگردان. کۆكردنه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كان ( عابید حسه‌ینی) https://tttttt.me/asoyzhyanisaheb
🔸کورتە چیرۆک.

☘️بەهاره‌ شێته‌ی خوانارده‌.

✍️عابید حسێنی

🔸لە ئێواره‌ساتێكی دوای خه‌وی نیمه‌ڕۆ و ده‌نگی گۆرانی به‌هاره‌شێته‌ی ده‌ری ودێوانه‌ی نه‌جمه‌ی غوڵامی سه‌ر كاناڵی كوردسات، ‌تێشكی خۆرێك به‌ په‌ڕتاو خۆیی له‌ په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌وه‌ هاوێشته‌ سه‌رشیشه‌ی موبایله‌كه‌ی و نگای له ‌پڕی بۆ گوژمه‌ و وژه‌یی له‌ناكاوی باو و گێژه‌ڵووكه‌ی له‌ پڕ و ئاسمانی ساو و تریشقه‌ و شریخه‌ی هه‌ورێكی توش و ڕه‌شداگیرساو كه‌ وه‌ك ئاژاوه‌گێڕێك به‌ په‌له‌ به‌یه‌كدا ده‌هاتن و توند توند له‌یه‌كده‌هاڵان، ڕاكیشا.
تا بێت هه‌ستێته ‌سه‌رپا و مه‌له‌تاتكێیه‌ك له‌ په‌نجێره‌ بكات، ته‌رزه‌ به‌ له‌ز دایگرت و سه‌ر و ملی به‌ر دڵۆپه‌ئاوی بڵقاوی باران و شه‌للاقی باو و گڤ كه‌وت، به‌ په‌له‌ ملی كێشاوه‌ دواوه‌.
كاك كارزان ماقی ته‌ق و تۆق و زرم وكوتی ته‌رزه‌ی به‌ گوڕ و بارانی به‌ لێشاوی كۆڵان و گڤه‌ و لرفه‌ی له‌ ناكاوی هێرشی ئاسمان بوو. بزێكی خۆشی پڕ مچووڕكاوی هاوكات له‌گه‌ڵ برووسكێك له‌شی داگرت. سه‌روبه‌ری كوڵان كه‌وتبوه‌ به‌ر گه‌مارۆی له‌ناكاوی چاو. كاك كارزان به‌ هۆیی بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆناوه‌ ملی قیت ده‌ینواندو هه‌روا قیتانه‌ش چاوی خشانده په‌نجه‌ره‌ ئابڵۆقه‌دراوه‌كانی ماڵه‌هاوسێكانی و نیگایی له‌ نێو ئارام بوونه‌وی باران و لێشاوی ئاوی كۆڵان بۆ سه‌ربانی ماڵه‌كان گوازته‌وه‌. له‌ پڕ به‌ ده‌نگی ماشه‌ڵڵا ماشاڵڵای خێزانی و وتنی حه‌ك چ قیامه‌تێكه! گۆازته‌وه‌.
كارزان ڕووی كرده‌ شاشه‌ی كاناڵی ماهواره‌كه‌یان كه‌ ئه‌ویش له‌ حه‌یوه‌ت گڤه‌ و شه‌كه‌ی با هه‌ڵوێسابوو. له‌ پڕ رووی كرده‌ ژنه‌كه‌ی و وتی ژنه‌كه‌ خواگه‌یاندی و به‌ په‌له‌ به‌ره‌و سه‌ربان له‌ كۆمانجكه‌ی ماڵیانه‌وه‌ سه‌ركه‌وت و چاوی تێژی له‌ دیشه‌كانی هه‌موو سه‌ربانه‌كان كرد و به ده‌سدان له‌ پێچه‌كان ناو گیرفانی كه‌ به‌ ده‌م باوه‌ شه‌كه‌ی ده‌هات، بزه‌ی كاسپی گرتی.
http://abed547.blogfa.com/ ☘️@asoyzhyanisaheb
Forwarded from اتچ بات
📚کتاب خوانان شهر صاحب 🔶معرفی رمان استاد و خدمتکار
کتاب استاد و خدمتکار اثری‌ خوش‌خوان و سراسر مهر و عاطفه است که با وجود جزییات فراوانش، روایتی روان و خواندنی دارد. یوکو اوگاوا با این کتاب توانسته طیف‌های مختلفی از خوانندگان را مجذوب کند.
کتاب استاد و خدمتکار یک داستان زیبا و بسیار آرام در مورد یک پروفسور است که دچار یک حادثه شده و شرایطی عجیبی پیدا کرده است. به گفته بسیاری یکی از شاهکارهای ادبیات معاصر است. اوگاوا در این کتاب با برداشت‌های روانشناختی خود، تصویری جاندار، زنده و فوق‌العاده انسانی را در پیچیدگی‌های زندگی سه انسان به تصویر می‌کشد.
در استاد و خدمتکار (The Housekeeper and Proffesor)، راوی زنی است با تحصیلات ابتدایی و خانه‌دار که پسر نوجوانی دارد.
استاد در حقیقت یک نابغه و استاد ریاضی دانشگاه بوده که بعد از یک حادثه رانندگی حافظه کوتاه مدت خود را از دست می دهد او اطلاعات و خاطرات قبل از تصادف را کاملا به یاد دارد اما بعد از آن حافظه اش تنها 80 دقیقه است و بیش از 80 دقیقه گذشته را به یاد نمی اورد. خدمتکاری که نزد او آمده سعی در مدارا با وی دارد و استاد او را با دنیای بی نظیر ریاضیات آشنا می کند.
شاید ابتدا تصور کنید یک پروفسور ریاضی باید آدم خشک و کسل‌کننده‌ای باشد. مردی ۶۴ ساله و عاشق اعداد، استاد دانشگاه و متخصص نظریه اعداد و ریاضیات محض، اما نویسنده آن‌قدر هوشمند هست که با یک ویژگی منحصربه‌فرد همه‌چیز را دگرگون کند و او را به آدمی جذاب بدل کند.
"استاد و خدمتکار" نثری ساده‌ دارد و در عین حال اگر شروع به خواندن کتاب کنید، احتمالا نمی‌توانید دیگر کتاب را روی زمین بگذارید. بعد از موفقیت این رمان در ژاپن، در سال ۲۰۰۶ فیلمی سینمایی بر اساس این رمان نیز نوشته شده است.
در بخشی از متن کتاب می خوانید:
استاد صدایش می‌کردیم. و او پسرم را روت صدا می‌کرد، چون می‌گفت پخیِ بالای سرش او را یاد علامت رادیکال می‌اندازد.
استاد درحالی‌که موهای پسرم را به هم می‌ریخت گفت: «مغز خیلی خوبی این تو هست.» روت که کلاه سرش می‌گذاشت تا دوستانش دستش نیاندازند محتاطانه شانه بالا انداخت. «با این علامت کوچک می‌توانیم به شناخت دامنه‌ی نامحدود اعداد برسیم، حتی آن‌هایی که نمی‌توانیم درک کنیم.» روی لایه‌ی‌ضخیم گرد و خاک میزش علامت رادیکال کشید. لینک دانود فیلم کتاب زبان اصلی ژاپنی https://hiva.site/title/Q9jte/the-professor-and-his-beloved-equation-2006 https://tttttt.me/asoyzhyanisaheb
ناساندنی کتێب
📖نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم
سەیدقادر هیدایەتی

❇️ کتێبەکە لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە:
1. نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕم
2. هەژار مێعماری بورجی بابێلی زمانی کوردی
3.نەسری کریستالیی هێمن.

❇️لە بەشی نەسری کوردی و گۆڕانی فۆڕمدا تا ڕادەیەک ڕوانگەی دیسکۆڕسیڤیی فۆکۆ و ڕوانگەی دابڕانی مەعرەفەتیی بێنیامین زاڵە و هەرکام لە شێوە نەسرەکان وەک گوتار و دیسکۆرسێک باس کراون.
نووسەر پێیوایە کە ئەو گوتارانە لە نەستی مرۆڤی کورددا وجوودیان هەیە و تاووتوێ کردنی شێوازەکانی نەسرنووسی ئەتوانێ ڕسووبە فکرییەکانی کۆمەڵگا ئاشکرا بکا.

❇️ نەسری کوردی دابەش کراوە بەسەر حەوت شێواز:
نەسری دینی
نەسری مەلایانە
نەسری مریدانە
نەسری میرزایانە
نەسری نوکتە وقسەی خۆش
نەسری ئەدەبیی
نەسری زانستی
لە هەرکام لەو بەشانەدا باسی سەرهەڵدان وشوێن و پێگە و پێشەنگەکانی ئەو پەخشانانە کراوە و هەوڵ دراوە شێوازی ڕستەبەندی و جیاوازیی تۆن و لایەنە زمانییەکانی ئەو شێوازانە بخاتە ڕوو.

❇️ هەروەها باسی چەند ڕۆمان و کورتە چیرۆک ئەکا کە توانیویانە لە پەیوەندیی لەگەڵ سوننەتەکانی نەسر و گێڕانەوەی کوردی گۆڕانی فۆڕم و دگەردیسیی زمانی پێک بێنن.
@asoyzhyanisaheb
گۆڤار.pdf
14.2 MB
📚🔸یەکەم گۆڤاری ناوخۆیی ئەنجومەنی ژیار بە شێوازی ئیلکترۆنیکی .

نوێترین قەڵەمەکانی ساحێب، بەرهەمی لاوەکانی فێرگەی هەنار، ئەنجومەنی ژیار شاری ساحێب.
دەسپێک و سەرەتا.
ڕازاندنەوە و چێکردن:ئامانج عەلی موحەمەدی، هەژیر غەفووری.

نووسین.
🔸مەهدی فەلاحی ڕۆستەمان( سەرمەس)
🔸هانییە مرواری
🔸ئارینا گوڵزاری
🔸دەریا ئازەرپوور
🔸موبین وەلی پوور
🔸مینا شوکڕوڵاهی
🔸ساکار ئازەرپوور
🔸شەبنەم مەعرەفەتیان
🔸رێزان عەلی پوور
🔸سروە چووپانی
🔸عابید حسەینی
🔸تریفە فەلاحی ڕۆستەمان

فایلی سەرەکی لە pdfێکدا.

🔹فایلی داهاتوو ، چێرۆک و بەرهەمی نووسینی قوتابیانی فێرگەی ژیار، باشگای کتێب خوێنی و ئەنجومەنی ئەدەبی شنەی ئەوینی کانی گۆمەیان.
@asozhyanisaheb
Forwarded from اتچ بات
💐مامۆستای بزه‌ی ڕادیكاڵه‌كان بێ كاغه‌زه‌ ، ئه‌سته‌مه‌ نموونه‌ بێت.


🔸دیارده‌ێكی سه‌ره‌كی هه‌موو ساڵێك ده‌بێ سیپاره‌ له‌ ده‌ست ،خۆ خوازه‌ كاغه‌ز بنیته بان یه‌ك و داوابكه‌یت له‌ ناوه‌ندی ڕاهێنان هه‌ڵتبژێرن تا ببیته مامۆستای نموونه‌ ، ئه‌م شێوازه ‌بوه‌ته‌ هۆیی ئه‌وه‌ زۆربه‌ی مامۆستاكان له‌ چوونه‌ نێو نه‌م پرۆسه خۆبپارێزن.

به‌م پێیه مامۆستا ئێسك سووكه‌ پڕ له‌ بزه‌كه‌ی ئێمه‌ تا كۆتای ژیانی له‌ ژێر ڕادیكاڵه‌كانیدا جووڵه‌بڕ كراوه و قه‌ت نابێته نموونه. مامۆستای بێ خاڵ و پله‌ی ئێمه‌ قه‌ت كاغه‌زی بانیه‌ك نه‌ناوه‌. ئه‌م نموونه‌ خاكینه‌ ڕۆح سووكه‌ له‌ قوڵای دڵی هاوكاران و قوتابیانی ده‌ژی و نموونه‌ی ڕۆحسووكی و هه‌ڵبژارده‌ی بێ ناو ونیشانی قوتابخانه‌كانی زێویه‌یه.

🔸مامۆستا هیوا مه‌حموودی ،ئارام و پڕ له‌ هیوا دڵی داوه‌ته‌ فێركاری ریازی و تاكه‌ نائارامی نێو فڕمووڵه‌كانی بزه‌ی هه‌موو كاتیه‌ كه‌ داییم خه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ران و قوتابیانی ده‌كات. ئه‌توانین خه‌ڵاتی ڕێز و پێزانین به‌ قه‌دوباڵای شه‌نگی ئه‌م مامۆستاخوێنشیرین و به‌ دڵنزیكه‌وه‌ بئاڵێنین و دیارده‌ و پێناسه‌كانی وه‌ها ده‌سته‌به‌ربكه‌ین.

٭ ڕێك و پێكی له‌ كار و به‌رنامه‌ی ڕۆژانه‌دا.
٭ ئاكار جوان و ڕه‌وشت به‌رز.
٭ دڵسۆز و خه‌م خۆری فێربوونی قوتابیانی.
٭ هۆگری له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری كتێب و ڕۆمان خوێنێكی شاره‌زا.

🔸ئه‌م پێناسانه كه‌من بۆ ده‌ربڕینی نموونه‌ی ئاكارجوانی و ڕه‌وشت به‌رزی مامۆستا نموونه‌كه‌ی به‌شی ریازی زێویه. هیوادارم مامۆستا هیواكان چرای ڕووناكی هیوای دواڕۆژی وڵات و ئاخی پیرۆزی نیشتمان بن.‌

✍🏾 عابید حه‌سه‌ینی
له سه ر گڵكۆی هەژار و شكسپیێر چ نووسراوه.

گڵكۆی شكسپیەر.

Good friend ,for Jesus’ sake forbear

To dig the dust enclosed hear.

Blessed be the man that spares these stones

And cursed be he that moves my bones.

چاوەكەم، له بەر هۆیی مەسیحیش بوه لێره

خۆ له هەڵكەندنی خۆڵه مێشەكەم ببوێره.

خوایه بپارێزه ئەوەی دەپارێزێ مەزارم

لەعنەت بێ له ڕاگوێزه رەی ئێسكی بێ ئازارم.
٭٭٭

له سەر گڵكۆی مامۆستا هەژار ئەمه هەڵبەسته نووسراوه.

لاوەكان گەوره كچان، نازاران.

دڵبەران، دڵتەڕەكان، دڵداران

دەمەڕۆن تاوێ بمێنن لێره

فاتحایێكی بخوێنن خێره

له نێو ئەم گۆڕه هەژار نێژراوه

زۆر له ڕێی ئێوه جەفای كێشاوه

ژینی خۆی كرده فیدای خۆشی كورد

له ڕێی ئازادی به ناكامی مرد

تۆ خودا كاتێ كه ئازادیو سەند

ڕەگەزی خوێن مژەكانو هەڵقەند

كیژ وكوڕ هەرچی به لامدا لادا

پێم بڵێ و پایێ به قەبرم دادا

ئەی هەژار بەسیەتی مردن هەسته

موژده بێت مەوتنەكەت سەربەسته.

ئەم دوو نووسراوەیه جیاوازیان زۆره :

شكسپێەر دەڵێن: بڤه نەكەن دەردم نەماوه. ئازاری ئێسك و پرووسكم مەدەن. بەڵام هەژار به مەرجێكی گرنگ ئازارێكی به تام و چێژی دەوێت.

هەژار دەڵێن : وەرن له دەورم كۆ بنەوه بەڵام كابرای ئینگلیزی دەڵێت دوور كەون . ئەم هۆی تێر و تەسلی و خۆش ڕابوێری له كاتی خۆیدا بوه ، هەژاریش هەژارانه به هەژاری ژیان بوه بەژەهری ماری.

كاكی ئینگلیسی له سێبەری گەوره پێواندا به ئازادی ژیاوه ،كاكی ئێمەش دایمه و درهم كۆڵه پشتی تێكناوه.
ئێوه چیتان دەوێت ؟ ...................
✍🏾عابید حسه‌ینی. https://tttttt.me/asoyzhyanisaheb
Forwarded from اتچ بات
📚🔸به‌ زمانی جێژبه‌خشی دایكی بچینه‌ نێو ناوه‌رۆكی ئازار نووسین و ده‌رده‌ مرۆڤ
له ‌ڕۆمانی گۆڕه‌شاری سه‌یی قادری هه‌دایه‌تی و هه‌را تووڕه‌یی( The sound and fury ) ویلیام فاكنێر به‌ وه‌رگێڕانی به‌جێژی موحه‌مه‌دی ڕه‌مه‌زانی.

عابید حسەینی

🔸"بڕوانه‌ له‌ڕووی گه‌ڕانی گه‌ردوون
جارێك بزه‌یه‌ ده‌جار گرژ بوون.
تووشی ببو ده‌ردی گۆڕه‌شارێ
هه‌ر تاوه‌ هه‌زار چه‌لان نه‌ جارێ"
(مه‌م و زینی خانی مامۆستا هه‌ژار)

🔸بۆ ده‌رد و ئازاری زۆر( گۆڕه‌وشار ) ئازادی مۆنۆلوگ بێژ له‌ ئاپۆڕه‌ی خوێن و ده‌نگی كه‌ره‌سته‌ی دیالێزی خه‌سته‌خانه‌ و له‌ده‌لاقه‌ی ئیمۆجی و ستیكێری تیلگرام و هه‌واڵی ڕووكه‌ش و په‌یتا په‌یتای شووشه‌بریقه‌داره‌كه‌وه‌ كاتمان زه‌وت و چركه‌ بڕده‌كات. له‌ گه‌ڵ ده‌نگی سه‌رده‌م و له‌ گه‌ڵ كه‌سانی كه‌م ئه‌ندامی كومه‌ڵگادا ده‌چینه‌ ناو بێتاقه‌تی ئازار و گۆڕه‌ ده‌سكرده‌ زه‌به‌لاحه‌كی ناخی خۆمان له‌ شیله‌نگی ته‌سكی ده‌زگای دیالیزه‌وه‌ به‌ ڕه‌گه‌ ئه‌ستووره‌كانی ئازادا بۆ كوشتنی كات و بۆ ئاهنگی زه‌مه‌ن ده‌گڕێین و له‌ نێو بۆشایی قولۆراویی موبایه‌له‌كانه‌وه‌ نیشتمان و كاره‌سات و ئازار ده‌گێرینه‌وه‌.

🔸 كاتێ مشتم له‌گۆڕه‌شار گرت و مرخم لێ خۆش كرد و بێ هه‌دادان و یه‌ك بین بێ سرت و خورت له‌ نێو لاپه‌ڕاكانیدا نوقم بووم و لە ڕسته‌ كو‌رت و پچڕ پچڕه‌كانی ڕامام، ته‌نگه‌تاو و وه‌ڕه‌س و جارز بووم. بیری ڕسته‌ و ناوه‌رۆكی هه‌را و تووڕه‌یه‌كی ویلام فاكنێر و كه‌سایه‌تی دیسان كه‌م ئه‌ندامی بینجامین و چه‌له‌حانێی بنه‌ماڵه‌یی له‌ سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی ڕۆژ وای سه‌لماند لام ئه‌م ئازادی جسته‌ شیتاڵكراوه‌ی گۆڕه‌شار شێوازێك له‌ هه‌مان بینجی كه‌سایتی ڕۆمانه‌كه‌ی ویلیام فاكنێره‌ كه‌ له‌ ده‌لاقه‌ی تێلگرامه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ زمانی ساكاری خۆماڵی وسه‌رده‌میانه‌تر و بێ گرێ وگۆڵی فه‌لسه‌فی له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ ده‌دوێت.
به‌ڵام ده‌بێ به‌ كاك قادر هه‌دایه‌تی بڵێین – گابۆڕ- چێژێكی تری هه‌بوو . دووپات بوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئێمه‌ی كورد له‌ڕووی گرفت و به‌ربه‌سته‌كانی وه‌ك كه‌سی دوو یان سێیش زیاتر له‌ ئاستی شارۆمه‌ندیدا به‌ ڕای هه‌ندێك له‌ دۆستان وه‌ك گیركردن بۆ ناو نانی منداڵه‌كان به‌ دڵخوازی خۆمان- باسه‌ هه‌نۆكه‌یه‌كانی بوونی ده‌مارگرژیی ئاینی هه‌مان باسه‌كانی گابۆڕن و ده‌ق بازی و ئیمۆجی گۆڕكێ به شێوازی گۆڕانی فۆرم و گێڕانه‌وه نه‌یتوانی لای من خۆشه‌ویستی گابۆڕ كه‌م كاته‌وه‌ .

🔸له‌ ده‌لاقه‌ی كتێبه‌وه‌ و به‌ قه‌ڵه‌می جوانی سه‌رده‌میانه‌ له‌ كتێبه‌ كوردیه‌ به‌ چێژه‌كان چێژ وه‌ربگرن ، درووس بوونی كۆمه‌ڵگای هوشیار و زانا به‌ خۆڕایی سه‌ر ناگرێت. خوێنی دڵی ئازاده‌كان و قه‌ڵه‌می پسپۆڕانی ده‌وێ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ، له‌ گۆڕه‌شار و گابۆڕ و هه‌را و تووڕه‌یی خۆ نه‌بوێرن باسی ئازاره‌كانتان ده‌كه‌ن و كات و كات و كات له‌ بیر نه‌كه‌ن.
📎abed547.blogfa.com

📚@asoyzhyanisaheb
Forwarded from اتچ بات
👌📚شاكاری ئه‌ده‌بی زمانی كوردی و پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی به‌ قه‌ڵه‌می به‌ چێژی مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر له‌ بیر نه‌كه‌ین.
" سه‌رنامه‌یێ نامه‌ نا مه‌: ئه‌ڵڵاه بێ نامێ وی ناته‌مامه‌ وه‌ڵڵاه" خانی
"سه‌رنامه‌ به‌ ناوی تۆ خودایه چی بێ ئه‌مه‌ پیت وپێزی نایه‌" وه‌رگێڕان: مامۆستا هه‌ژار.
وه‌رگێڕانی ئینگلیزی: In the pre-written book is the name of God”
Without his name, it is incomplete, by God”
🔸مه‌م و زینی خانی چییه‌؟
ئه‌و کیژه‌ کورده‌ پاکانه‌، ئه‌و له‌وه‌نده‌ لاو چاکانه‌ی خوێنده‌وارن ،و ده‌زانن کوردی وه‌خوێنن و حه‌ز له‌ باری وێژه‌ و بێژه‌ی هه‌ره‌ جسن و هه‌ره‌ بایه‌خدارو هێژا و هه‌ره‌ چێژه‌ و بارامه‌ ده‌که‌ن و دڵبژۆکی چیرۆکی ئه‌وینداریشن ...ئه‌گه‌ر مه‌م و زین ببینن ، ئه‌و مه‌م و زینه‌ی سێ سه‌ده‌ به‌ر له‌ ئێسته‌ خانی شانی کردی داوه و به‌ به‌ند بۆ کوردی داناوه‌ ، من لێره‌ لێم روونه زۆر به‌ هه‌ڵپه‌ و به‌ په‌له‌په‌ل روپه‌لان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌ و ، به‌ له‌ز و به‌ز کاڵه‌شومێکی ده‌بڕن ‌و، خواخوایانه‌ هه‌رچی زووه‌ چاره‌نووسی دوو دڵداری چاره‌ڕه‌ش ده‌ بناوان بکه‌ن.ئه‌وسا له‌ سه‌ر ته‌رمی جوان و نه‌رمی ئه‌و دو نه‌مامه‌ ناکامه‌ چه‌مه‌ر و گه‌رمه‌ شینیان گرت و ، له‌ ڤه‌شارتنیان بوونه‌وه‌ ...به‌ چاوی ئه‌سرین تێزاو ، به‌ دوو هه‌ناسه‌ی سارده‌وه‌ ، بێژن به‌ خوا فریه‌ خۆش و دڵته‌زێن بو ، ره‌حمه‌ت بوی خانی بکه‌ن و به‌ ئه‌سپایی بیخه‌نه‌وه‌ سه‌ر ده‌لاقه‌ی جێ کتێبان ، ئیتر چی تر له‌ سه‌ر ڕا پێدا ناچنه‌وه‌ ، به‌ وردی لێی ورد نابنه‌وه و شیوه‌که‌ وه‌رد ناده‌نه‌وه‌ .تا ئه‌و هه‌موو کاکڵه‌ خۆشانه‌ش وه‌ دۆزن که‌ بوونه‌ته‌ ناوئاخن و چیرۆک گرتونیه‌ ‌ ناوه‌خۆ ، و به‌ هێوری و به‌ کاوه‌خۆ . ده‌گش له‌ گشتی رامێنن ، زانیارانه‌ به‌شه‌ی که‌ن و به‌ دانسته‌ شی که‌نه‌وه‌ ، و به‌ند به‌ به‌ند و گه‌و به‌ گه‌وی تێکه‌نه‌وه‌ ، لێک ده‌نه‌وه‌ ... ماڵم هه‌قه‌ هه‌قیشیانه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ بن و په‌لیه‌کی به‌س بکه‌ن و قوڵتر نه‌ڕۆن . بۆ چی ؟ چو‌نکه : ئه‌م سه‌ ر بهوردی ئه‌ ڤینه که‌زۆرخۆشتر وشیرین تر له‌تۆڵا گه‌زۆ و هه‌نگوینه‌ . هه‌رکێ یه‌که‌مجاربیدینێ وله‌وزه‌یدا بێ وه‌یخوێنێ. وه‌ها نوقمی گۆمه‌شینه‌ی ئه‌وین ده‌بێ که‌ هۆش وگۆشی نامێنێ وتابله‌ز قوتاری نه‌کات نه‌ گوێ له هیچ‌شتێ ده‌گرێ ونه‌ ده‌ بۆی ده‌کرێ که‌س بدوێنێ کواده‌یپه‌رژێ وازله‌و سه‌رگوروشته‌یه‌بێنێ وله‌وگه‌نجینه‌پڕله‌گش جۆره‌گه‌وهه‌ره‌ وه‌کۆڵێ وبتۆژێته‌وه‌. تابزانێ شێخی خانی له‌م چیرۆکه‌ی به‌ڕواڵه‌ت ئه‌ڤین نامه‌دا چه‌ی کردوه‌؟ پایه‌ی زانست وهونه‌ری تاکوێ چوه‌ ،خانی چه‌ند هونه‌رمه‌ند بووه‌؟! هه‌ر مه‌گین جودا بیزانێ...کورد گوته‌نی ئه‌م کاره‌ هه‌ر به‌ ده‌م خۆشه‌...ده‌نا کێی هێنده‌ زانا هه‌سه‌م هه‌موو شیرین باریانه‌ و له‌و هه‌موو ورده‌کاریانه‌ی له‌م ناو خه‌زێنه‌ خزاون سه‌ری ده‌رده‌چێ و ،به تای ته‌نێ بتانێ ‌ئه‌و چه‌ند هه‌زار تان و پۆیه‌‌ ئاوریشمینه‌ و تاڵه‌ زێڕین و زیوینه‌ و ئه‌و گش گآته‌ که‌ نه‌خشینه‌ی خاسه‌ ره‌نگه‌ ،ئه‌و کره‌ جوان و ره‌نگینه واخودان رێز و به‌ سه‌نگه‌ بناسێت و نه‌تاسێت و له‌ تاریف و په‌سن دان ناساندنیان سه‌رپه‌نجه‌و نه‌می گۆ نه‌کا و قه‌ڵه‌می نسکۆیه‌ نه‌با و ، زانی ره‌وان و \اراوی نه‌که‌وێته‌ توره‌تور و لاڵ و پاڵی و خۆی ته‌واو لێی حاڵی ببێ و بشتوانێ حاڵیمان بکا؟؟! هه‌یهاته‌ که‌سێکی وا هه‌بێ که‌ به‌ ته‌نیا ئه‌و ئه‌رکه‌ وه‌ئه‌ستۆ بگرێ و گرێ نه‌کا...
🔶به‌ڵێ مه‌م و زین بۆ ئه‌ڤین و ئه‌ڤینداری چویته‌ سه‌ر ترۆپکی داری هه‌ره‌ به‌رز و هه‌ره‌ ته‌رزی وێژه‌ و ،ئه‌ده‌بی جیهانی.
ئه‌گه‌ر نیزامی گه‌نجه‌وی به‌چکه‌ کوردی فارسی چه‌رخی شه‌شه‌مینی کۆچی به‌ پێنجینه‌ مه‌نشووره‌که‌ی به‌ ناوبانگه‌، ئه‌گه‌ر ناوی فه‌رهادی کوردی که‌لهوڕی زه‌رد و ماهی بێستوون دڕی شیرینکار ،که‌ له‌ سوێی شیرین مردووه‌. تا هه‌تا نه‌مر کردووه‌؟... ئه‌گه‌ر له‌یل و مه‌جروومه‌که‌ی ناوی دوو به‌چکه‌ عاره‌بی به‌ عاره‌بی و بێ مرادی ده‌ناخێ ئاخێ راکردوون و له‌ سایه‌ی ئه‌و ئێستا و ئێستا ش وه‌له‌وه‌ش پاش هه‌ر زیندوون و قه‌ت نامرن و قه‌ت نه‌مردوون ...ئه‌گه‌ر رۆمیۆ و ژۆلیتی ئیتالیایی که‌ له‌ رای دڵداری مردوون. به‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی شکسپیر وه‌ک مۆمیایی کراوی به‌ دانسته‌ و ،به‌ ناو ، داو هه‌ڵگیراون.نه‌ڕزاون. نه‌پواون .نه‌ش سواون و ، له‌ رۆژگاری سه‌رزه‌مینیان داچۆن بووگن ، ئێستا به‌ قه‌در و به‌ڕێزتر ،............درێژه‌ی بابه‌ت .......👈🏾
http://abed547.blogfa.com/ https://tttttt.me/asoyzhyanisaheb
🥣تیكه خۆشه !

عابید حسەینی

🔸یادی به خێر بێت یان به‌خێر نه‌بێت نازانم چۆن بێژم كاتی منداڵی ئێمه هه‌ر كاتێ گۆشتاومان بوو .چێشتمان به ئیشتیایی دڵ تریت ئه‌كرد و دوو پله‌ گۆشتمان به‌ر ئه‌كه‌وت دامان ده‌‌نا بۆ دواتیكه‌ و پێمان ئه‌وت تیكه‌خۆشه.
🔸خۆشك و برا جارجار چاوچنۆكیمان ئه‌كرد و بیری گزه‌ وفزه‌دان له‌ مێشكماندا وه‌گه‌ڕ ئه‌كه‌وت. بۆ گاڵته‌یش بواێی چنگێكمان له‌ پله‌ گۆشته‌كه‌ی ئه‌وانی تر ئه‌دا . زاق و زیقمان به‌یه‌ك ئه‌خست و هاڕه‌شه ‌و گوڕه‌شه‌ی باوك و دایك دای ئه‌مركانینۆ. جا خاڵۆزایه‌ك له‌ خۆم ناڕه‌سه‌ن ترم هه‌بوو له‌ من گزه‌ون تربوو وه‌ك پشیله‌ی سمێڵ كرۆشته‌ داییم له‌ مڵاسدا بوو،وه‌ك چزووی برووسكه‌ێك پله‌ گۆشتی برژاوی لێ حه‌شار ده‌دایت و بزری ده‌كرد و قیت وقنج خۆی لێ هه‌ڵه‌ده‌كره‌ كه‌ ئه‌ننه‌هوو مێشێك میوانی نییه.
🔸زۆر جاریش ده‌ترساین نه‌كا له‌ناكاو كه‌سێك بێت وئه‌بێ به‌شی به‌ده‌ین .هه‌ر ده‌نگی دریا ئه‌هات گۆشته‌مان به‌ په‌ڕتاو ئه‌ماڵێه‌ نێو ئاشی ده‌مان وا ئه‌مان هاڕی، به‌زه‌یمان به‌ گه‌رووی خۆماندا نه‌ده‌هات ،واچاومان ده‌رئه‌په‌ڕی وه‌ختابوو بخنكێین.
🔸تیكه‌ خۆشه بۆ من له‌ سه‌ره‌تادا ڕووی ئه‌دا .هه‌ر یه‌كه و هه‌ڵپه‌ گۆشته‌كانم ده‌ماڵێو و لێساولێسم ده‌كرد ئاوه‌كه‌یشم ده‌كرد به‌ شوێنیدا تریت ومریتم نه‌ده‌زانی. كاتێ مریشكمان بوایه سینه و ڕانەکانی به‌ر گه‌وره‌كان ده‌كه‌وت و ئێمه‌ش پشته قنگه‌ڕه‌قه‌ ومله‌قۆچه ده‌سی ماچ ئه‌كردین. جا من زۆرم بۆ دایه‌گه‌ورم ده‌هێنا و ده‌موت ده‌بێ سینه‌م بۆ تێكه‌یت. پشته‌ ڕه‌قه‌ی مامره‌ بۆرم لێ ببوه سینه وشه‌ڕم له‌سه‌ر ده‌كرد. وام ئه‌زانی ئه‌وه‌ سینه مریشكه.
🔸ئێسته‌ منداڵی ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێك وهه‌موو ساتێكی تیكه‌ خۆشه‌یه‌. به‌ڵام هه‌ر جیقه‌ وفیقه‌ی دێت. نه‌ك به‌شی خۆیی به‌شی بابیشی ده‌‌ماڵێتۆ.
abed547.blogfa.com

@asoyzhyanisaheb
🔸قەپە گۆڵ

عابید حسەینی

🔸وێڕای دوو هاو پۆلی خۆم كه‌ دایكی هاودێییم بوو و كوڕێكی تر به‌ ناو نووره‌ددین كه‌ -ئێسته قه‌ڵوه‌ و خەپه‌ره‌ بوه‌ و من ناناسێته‌وه‌ - له‌ سه‌ر مێز و نیمكه‌تی له‌ق و لۆق و زۆركه‌س ناسراو ، سێ نه‌فه‌ری له‌ پێشه‌وه‌ وه‌ك بووچكه‌له‌ی كلاس و نووساو به‌ دیوار و ته‌خته‌ی ده‌رس داده‌نیشتین ،پۆل به‌و شێوازه‌ قرخه‌چن كرابوو، هه‌موو منداڵی خوار و خێچ و درێژ و بۆر وه‌ك شه‌تڵه‌ ته‌ماته‌ی كه‌ردوو ڕه‌دیف كرابووین و مامۆستاێكی داماو بێت چل كه‌سی بزۆز و ناڕه‌سه‌ن و چڵكن و بۆڕ هه‌ریه‌ك له‌ بنه‌توێك، ڕابهێنه‌ و ده‌رس مانای نه‌بوو . پێم وابێ ئه‌و وشه‌ی منداڵه‌ له‌ خۆوه‌ سازنه‌كراوه‌ وه‌ختی گوترا منداڵ یانی من وه‌ك داڵ وام.
🔸مامۆستاێكی وانه‌ی علومان هه‌بوو ده‌ستی ده‌خسته‌ نێو نیفۆكی پانتۆڵه‌كه‌ی و قامكه‌‌ كه‌ڵه‌ی له‌ ژێر پشتوێنه‌كه‌ی توند ده‌كرد و چوار قامه‌كه‌ی تری له‌ سه‌ر یه‌ك كاتێ ئه‌‌یوت – ئه‌سڵێ مه‌تڵه‌ب ئینجاست- ده‌یدا به‌ سه‌ر زگه‌ هه‌ڵماسیوه‌كه‌ی كه‌ له‌ ژێر پانتۆڵه‌كه‌یدا ته‌پۆڵكه‌كه‌ی كاتێ ده‌ینووسانده‌ مێزه‌كه‌ی ئێمه‌وه‌ وه‌ك ته‌پڵ دیار ده‌كه‌وت، له‌و كاته‌دا سه‌رقاڵی وانه‌ گوتن ده‌بوو لۆێه‌ك له‌ بەنه‌خوێنه‌كه‌ی ده‌ر ئه‌هات و توند خۆی ده‌چه‌سپانده مێزه‌ سێ نه‌فه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌، ئێمه‌ش سێ كه‌سی ته‌نیا تماشای ده‌ستی مامۆستا و به‌نه‌خوێنه‌ شۆربوه‌كه‌مان ده‌كرد ، وانه‌ی علوومی چی و شتی چیی هه‌ر گاڵته‌ به‌ علووم ده‌كرا و تێكه‌ و لێكێك بوو ئه‌وسه‌ری ناپه‌یدا یه‌كێك ده‌یمیاواند و یه‌ك ده‌یوت ئاغا پڵتۆك له‌ گوێم ئه‌ده‌ن.
🔸له‌ پڕ قه‌رمه‌شه‌یه‌ك دای له‌ مێشكی كاكی دایك هاو وڵاتیم ، ئه‌و مێز و نیمكه‌تانی ئێمه‌ مێخی پانچكراوی پێوه‌ بوو هه‌ دوو سه‌ره‌كه‌ی پانۆ ده‌بووه‌ و كاتێ شل وشه‌وێق ده‌بوو ده‌رنه‌ده‌هات، به‌ ئیسپایی و چاو له‌ سه‌ر ، ده‌ستی برد دۆخێنه‌ به‌ربووه‌كه‌ی مامۆستای له‌ ملی مێخه‌ شه‌وێقه‌كه‌ی مێزه‌كه‌ گیردا و خۆمان بێ چركه‌ مت كرد و پیشكه‌ پیشك ده‌م خۆمان لێ ده‌قووچاندو ملمان توند ده‌كرد و له‌ ژێر لچه‌ هه‌لقورتاوه‌كانماندا جارجار له‌ حه‌یوه‌ت ئه‌وه‌ی تماشایی یه‌ك نه‌كه‌یین سه‌رمان له‌ مابیه‌ن هه‌ردوو ده‌ستمان توند ده‌كرد و ده‌پیشایین.

🔸مامۆستا كاتێ ڕووی وه‌رگێڕا بۆ لای ته‌خته‌ سیاكه‌ ، میزه‌كه‌ به‌ دواییدا كێشرا و به‌نه‌خوێنه‌كه‌ی درێژ بوه‌ و كه‌لاس له‌ ژێر لرقه‌ و تریقه‌ و قاقای یه‌كبیندا ته‌قییه‌وه‌ . مامۆستای ده‌س گیركراو له‌ دۆخینه‌كه‌ی چاوی په‌ڕییه‌ ته‌وق سه‌ری و خۆیی لێ ڕاپسكاندین و شه‌ق و زللە كه‌وته‌ گه‌ڕ و كلاس شله‌ژا و مامۆستا سوور ره‌نگاڵه‌كه‌ی ئێمه‌ وه‌ك فیشكه‌ شێته‌ ده‌یزیكاند و ده‌ی قرماند و ئێمه‌ش به‌ پاڵه‌ په‌ستۆ ، هه‌لێره‌ ها له‌وێ قه‌زات له‌ماڵم ،شان داچه‌كاو كراس هه‌ڵته‌قاو ئاوقه‌ی ده‌فته‌ری مه‌دره‌سه‌ و بگره‌ و به‌رده‌ و بكوژ و ببڕ كرایین ،مه‌قۆ مه‌قۆ و ده‌س نیشان كردنمان بوه بنێشته‌ خۆشه‌ی منداڵۆكه‌ی ده‌م داچه‌كاو و منیش چاوشێنێكی مل بۆری خۆرگه‌سته‌ی سه‌ر تاشیاوی كراس دڕیاو ، تازه‌ له‌ ده‌س به‌رغه‌ل له‌وه‌ڕاندن هه‌ڵهاتبووم وێڕای دوو زه‌رگه‌ته‌ چاوداشۆڕیاوه‌كان تر ملمان داخستبوو لووشكه و بۆڕه‌‌یان ده‌هات.
🔸به‌رپه‌رسی قوتابخانه یان مودیر به‌ڕێز مووكری بوو. شووڵی هاورد و ده‌س هه‌ڵێنه و قەسته‌ كوشت له‌ لپ و پانتای ده‌س و فڕكه‌ی توێكڵ وله‌ت بوونی تووڵه‌ شووشه‌كه‌ و قیژه‌ی بێ ئه‌مانی وه‌ی باوه‌كه‌رۆ وجووته‌پا هه‌ڵخستنه‌وه‌ و ده‌س له‌ ناوگه‌ڵ تووندكردن و ئازاری له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر و هێرشی له‌ په‌ستای تووڵه‌ بۆر بۆ قاچ و قول و پشووسواری و هه‌ناسه‌بڕكێی كاكی مودیر، هه‌رسێكمانی له‌ كه‌له‌به‌رێكی كومیتێكی نێو ده‌فته‌ره‌كه‌ توند كرد و مووشه‌ مووش و بڵقه‌ بڵق و لۆزه‌وه‌ی فرمێسك و قێره‌ی بێ ئه‌مانی ئه‌و دوانه‌ بڕانه‌وه‌ی نه‌بوو. وه‌ك هاواڵی راسته‌قینه‌ش هه‌رسێكمان رفێقه‌كه‌ی ترمان نه‌دابه‌د‌اوه وهه‌ر وه‌ك پێكۆ پێ ده‌كه‌نیایین، پێكیشۆ ئازارمان چێشت ....
درێژەی بابەت ..👇
abed547.blogfa.com

@asoyzhyanisaheb
👆🔸له‌ پڕ كاكی مودیر وه‌ك تازه‌ پێمی زانیبێ كه‌ چاوم بێ فرمێسكه‌ و نووزه‌ و گریان و قێڕه‌م ناییه ،حرسی هه‌ستا وتی ئه‌شا ئه‌و چاوسه‌ره‌مه‌گه‌زه‌ خۆ نقی لێوه‌ ناییه‌ت. نه‌وی له‌ په‌له‌م و ڕاكێشان ڕاكێشان و منیش ده‌س تووندكراو له‌ ئه‌ڵقه‌ی كومیتی خه‌ڵاتی وه‌رزشی چنراو ،خۆم نه‌ئه‌دا به‌ده‌ستۆ و یاری ده‌ده‌ریش بیرم نه‌ماوه ناوی چی بوو هاته‌ هانای مودیر وتی كوره‌ بێ ده‌ر له‌وه‌ سووچه نائینسان كومیته‌كه‌ ده‌خه‌ی ، نه‌خه‌یر په‌لكێشیان كردم و كه‌شیه‌ و گۆنا ڕه‌شداگرساوه‌كان كه‌وتنه‌ مه‌شقی كوته‌ك ، شووڵی تازه‌ ساودراو كه‌وته‌ ده‌ست كاكی مودیر و به ئیشتیای دڵ گوڕه‌شه‌ی ده‌سهه‌ڵێنه‌ بارییه سه‌رما و شووڵ له‌ بان شووڵ كه‌وته‌ ناو لپی ده‌س وتوند شوڵم گرت و متقم له‌ خۆم بڕیی و بێ تنۆكه‌ فرمێسكێك و ده‌س گوزاتنه‌وه و بێ چركه‌ هه‌تا هێزم تێدا بوو له‌ گه‌ڵ شووڵه‌ به‌ ئازار و جرگبڕه‌كانی كاكی مودیری ڕه‌ق هه‌ستاو، به‌ره‌ڤانیم كرد و ملم به‌ چێژی گریانی مودیر نه‌دا. هه‌تا كرۆشتنی ناخ و سه‌ر ئێسقان ئازارم چێشت به‌ڵام فرمێسك و گریانم له‌ ناخی داهێزراو و پۆنگ خوارده‌وه‌ ده‌رنه‌بڕی.
🔸كاكی مودیر هه‌راسان و شه‌كه‌ت و ماندوو و بێ ده‌رەتانی و بێ وزه‌بوون، ڕای وه‌ستان و قێڕاندی قه‌په‌گۆڵی به‌رازی به‌رده‌سیمان ساخ ئه‌بێتۆ به‌سه‌ره‌مدا گومبه‌ له‌ به‌رچاوم. ده‌ریان بكه‌ن ! با بچن بنه‌ماڵه‌یان بێنن !
تا مانگێك شووشی ده‌ستم هه‌ستابوو و هه‌رچڵی ئه‌دا و علوومیش فێر نه‌بووم.
@asoyzhyanisaheb
Forwarded from اتچ بات
🔸شكاری خانه‌زا

عابید حسه‌ینی

🔸مامۆستا نالی ده‌فه‌رموون " شــــکاری وه‌حشیـان بــه‌س ده‌سته‌مـۆ کـه‌ن نــــه‌وه‌ک بـــه‌ر بـــێ شــــکاری خـــانــه‌زاتـان"
فارس وتنی: "چراغی كه‌ به‌ خانه رواست به‌ مسجد حرام است"

🔸سه‌رده‌مانی به‌خۆداچوونه‌وه‌ و ئه‌رك و نیشتمان و خۆت و ده‌ره‌وازی خۆناسین وئاوابوونی گرفته‌كانی سه‌رده‌مانی ، ئیبراهیمی یوونسی و موحه‌مه‌دی قازی و یاشار كه‌ماڵ و كوردان پارسی گویی به‌ وته‌ی مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر كوردزمانی فارسی خوێنی عه‌ره‌بی نووس به‌ سه‌رهاتوه‌ و پانتای به‌رینی كۆسپ و له‌مپه‌ره‌كانی زمانی كوردی له‌ داكشانداییه و پێم وانه‌بێ ئیتر جێی هه‌بێ من به حه‌مه‌دۆكی خۆم بڵێم" ئینجی مه‌مه‌د و به‌ زارا ئه‌وینی شوانه‌كه‌ی موحه‌مه‌دی قازی بڵێم " زارا عشق چوپان" .
ئەمه‌ به‌ مانایی ده‌مار گرژیی چه‌قبه‌ستوانه‌ نییه‌ و ئه‌ركه‌ ئه‌بێ ئه‌م شێوازه‌ چوونه‌ نێو بچكۆله‌كردنه‌وه‌ی خۆت و قه‌به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وی دیكه‌ به‌ره‌و ده‌ربازبوون ببه‌ین و باسی گۆڕینی ده‌وران بكه‌ین بۆ نموونه‌ ئه‌بوو عه‌لی سینا یه‌ك وشه‌ فارسی نه‌نووسیه و به‌ زمانی زانستی ئیسلامی ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌ عه‌ربی بوه‌ به‌رهه‌مه‌كانی داهێناوه‌. پێی ناوێ به‌ زمانی شیكاری كۆمه‌ڵناسانه‌ هه‌ڵی سه‌نگێنین و توێكارێ بۆ بكه‌یین. بانه‌یی وتنی : ئه‌بێ بده‌یت له‌ بنی كووله‌كه‌، ئه‌مه‌ به‌م هۆوه‌ ده‌ڵێم : كاتێ كتێبی " خاطرات یك مترجم"ی موحه‌مه‌دی قازی و ڕۆمانه‌كانی" گۆڕستانی غه‌ریبان و دلداده‌ها وخوش آمدی " ئیبراهیمی یونسیم ده‌خوێنده‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وابوو له‌ پشت ملمه‌وه‌ تیكه‌نان بهێنمه‌وه‌ بۆ ده‌مم. من له‌ ساحێب دانیشتوم مه‌حه‌مه‌دی قازی له‌ تارانۆ باسی گوندی چاخلوو و یه‌كه‌م وانه‌ی خوێندنی له‌ مزگه‌وتی چاخلووی پاڵ ساحێب ده‌كات. ئیبراهیمی یونسی له‌ سڵێمان به‌گه‌وه‌ ده‌چێته‌ نێو چاوه‌خانوێك له‌ تاران و دوایی به‌ هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی بانه‌دا ده‌مان هێنی و ده‌مان بات و ئه‌بێ باوه‌گه‌ورم وتنی" بێژم ئه‌رێ سوغان چه‌س باوك و براكه‌م"

🔸ئیترشكاری خانه‌زا پێویستە و باشتر واییه‌ پێنووس به‌ده‌ستان به‌ زمانی زگماگی بنووسن و كه‌سانی شاره‌زا وه‌ری بگێڕنه‌وه‌ی سه‌ر زمانی ئیداری و دراوسێ كه‌ ئه‌م ڕه‌وته‌ خه‌ریكه‌ به‌ ده‌ستی ره‌زا كه‌ریم مجاوه‌ر به‌ ڕێك و پێكی به‌ وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی به‌ختیار عه‌لی و شێرزاد حه‌سه‌ن و هتد و به‌ شڵەژاوی و ناپووختی مه‌ریوان هه‌ڵەبجه‌یی خه‌ریكه‌ دۆخ ده‌گرێت.

🔸ئێوه‌ ڕاتان چییه؟......................

abed547.blogfa.com

@asoyzhyanisaheb
دایەڕابێ و هەموو شێرەژنانی کوردەواری.

بیرەوەری ئەو گەورانەی نەیانزانی منداڵی چییە و چۆنە.
عابید حسەینی

🔸ئه‌نگوسته‌ چاوی به‌یان،بووڵێڵی دایه‌گه‌ورێكی خڕ وخۆڵی بچكۆلانه‌ و سێكوچكه‌ی ئاگردانێكی ڕه‌شداگرساوی گۆشه‌ی حه‌سارێكی خوار و خێچ و خڕه‌به‌رداوی،
باڕه‌باڕی مه‌ڕ و ماڵات و ده‌نگی زه‌نگۆڵی مه‌ڕه‌سه‌ره‌ و بۆڕه‌ بۆڕی مانگا سوور و گاوگۆل، ده‌نگه‌ ده‌نگی كاسبكاری به‌ره‌و شاخ و جه‌نگه‌ی گیادوورین و كه‌مای كوێستان كه‌ندن، شه‌غره‌لێدان و چاشت و دیسان ژنێكی پیتۆڵ و بەزیپەک و زاکۆن ، پاتۆڵ شۆڕی سه‌روپێچ شێواو.
🔸هه‌ناسه‌ بڕكێیەتی، ئه‌بێ مه‌ڕكانمان پێشڕه‌وه‌ی مه‌ڕی ئاوایی بن و نابێت ته‌پ و تۆزی ڕێگه‌خۆڵه‌پۆته‌كه‌، به‌ر ده‌م و چاوی مه‌ڕه‌كانمان بكه‌وێت.
🔸دیسانه‌وه‌ چاره‌كه‌نان و هه‌مانه‌ و شیشه ماسێكی خه‌ستی مه‌ڕ و په‌لی منداڵێكی قژ ئاڵۆزی ره‌نگ بزركاو له‌ خه‌ونێكی خۆرنه‌گه‌سته‌ی ده‌م به‌یاندا ، ها به‌ده‌ست پاتۆڵ هه‌ڵكێشراوێكۆ ،به‌ گوڕێكی ده‌ماره‌كانت ڕه‌ق ده‌بن، ده‌گوڕێنی به‌ سه‌رت دا و هه‌سته‌ هه‌سته‌ ئامانت لێ ده‌بڕێ و خۆكێشانه‌وه‌ و خۆبادان و جینگڵ خواردن مانایی نییه و ته‌نیا قنجه‌پا قیت بوونه‌وه‌ و بێ دم وچاو شۆردن و ڕێپۆق داماڵێن ،کرژ و زیتەڵە بوون باو و مەیلی دایەگەورەییە.
🔸شووڵێكی ناسك و هه‌مانه‌ نانێكی گونیه‌گوش و كترێك و دوو پرێسكه‌ی پێچراوه له‌ قه‌ن و چایی و شیشه‌ماستێك و یاڵا كه‌وشی که‌لاجزی لاستیقی لێ هه‌ڵكێشه و بابۆڵه‌كه‌ره‌ی هه‌ڵخوشاوی نانی ئاوكراوی ناو ناندین كه‌ هه‌ر لقێكی بۆ لایه‌ك ڕۆییشتە و ده‌ڵێی چه‌قه‌بییه لپی ده‌ركێشاوه ، بیده‌ره‌‌ به‌ر قه‌پاڵ نه‌ زوان بۆی خڕده‌بێتۆ و نه‌ لێو دەیپێکێ.
🔸دیسان وانه‌ی دایه ڕابێیه، ده‌بێ ئه‌ڵقه‌ی گوێتی بكه‌یت، نابێت به‌رغه‌له‌كه‌ت بكه‌وێته‌ پشت سه‌ر به‌رغه‌لی ئاوایی و گوناحبار ده‌بیت و خوێڕی بوون و به‌قڕدان و زۆر شتی تر ده‌خزێته‌ نێو بابۆڵه‌كه‌ره تۆزگرتوه‌كه‌ت ،مله پیچكه‌‌ باریكه‌ بۆره‌كه‌ت ئه‌وه‌نه‌ به‌ دوایی كۆكردنه‌وی بابۆڵه‌ هه‌ڵخووشاوه‌كه‌ت هه‌ڵسووڕانه‌ لاتراسكه‌ی دێت. 🔸ده‌بێ تا خۆروبان گه‌رم دانه‌هاتوه له‌ ئاوای ده‌ركه‌وی، ده‌نا دایه‌ ڕابێ هه‌رچێك تانه‌و ته‌شه‌ره‌ بارت ده‌كات " به‌ خاسه‌ خاسه‌ گوی كرده‌ كاسه‌" چاوسه‌ره‌مه‌گه‌زی وا لێهاتوو" زه‌رده‌ڵێ بابرده‌ڵه‌ و....
🔸ئێوارانیش بۆت نییه هه‌رخۆر داهات به‌رغه‌ل ڕاپێچی ماڵه‌وه‌بكه‌یت ده‌بێ به‌ ده‌مه‌له‌وه‌ڕ و به‌ لاپاڵه‌كاندا، كه‌مێك زووتر له‌ ڕانی ئاوایی بگه‌یته ماڵۆ.
🔸هه‌ر به‌ده‌م تەپ و تۆزه‌وە ئه‌بێ تا‌ماوا ئاماده‌بكه‌یت و خوێ له‌ به‌رده‌ خوێ ڕووبكه‌یت و تا مه‌ڕی ئاوایی نه‌هاته‌ بەرخ و کاژەلە ڕاپێچی كۆزه‌كه‌ی خۆیان بكه‌یت و درگا لە گرێژنە دەرهاتوەکە کە ڕزاویشە بە لەتە گوریسێک لە مل کەڵە بزماڕێک توند بکەیت و توند دایبه‌خه‌یت.
🔸كاتێ به‌رایی مه‌ڕی ئاوای ده‌گاتە بەرۆ، ئه‌بێ بچیته‌ به‌ردرگای ماڵ به‌ وشەی ،گورێ گورێ كردن، مه‌ڕه‌كانی ماڵی خۆتان بانگهێشتی ماڵه‌وه‌ بكه‌یت، نه‌كا یه‌كێكیان ته‌ره‌ بێت بچێته‌ نێو مه‌ڕی ماڵان. 🔸ئه‌مجار بە گەڵەگەڵ مەنجەلە پڕ لە سزی سارده‌وبووی په‌نیرە ده‌ڵمه‌گوشراوه‌كه‌ی به‌یانی کە لە سەر ئاگری تەپاڵە دانراوە و کەشکی لێگیراوە، بده‌یته‌ مانگا شه‌ماڵ.
🔸لەو سەر و بەندەدا، گوێ هه‌ڵخستن بۆ گه‌مه‌ی منداڵه‌ورتكه‌ی ئاوایی ساتێک دەتخاتەوە بیری منداڵ بوونت ، بۆت نییه بچیت، هێشتا كاری دایه‌گه‌وه‌ كۆتایی نه‌هاته‌ و ده‌بێ مل مه‌ڕه‌ ڕه‌ش و مه‌ڕه‌ كه‌ڕی و قزڵ و بوره‌ و یه‌ك گوان و هه‌ر مه‌ڕ و ناوێكی هه‌یه‌ ، بگریت و ڕاكێش ڕاكێش بیهێنیته‌ به‌رده‌م دایه‌ و جارجار مه‌ڕه‌كه‌ به‌ خۆوەیه‌ و هێزت پێ ناشكێت بیهێنیت و دایه‌ به‌ قاوله‌مه‌ شیره‌كه‌ی كۆمه‌كۆم نه‌كا بڕژێت دێته‌ لاپاڵی مه‌ڕه‌كه‌ و خوژ خوژ ده‌نگی دووشینی مه‌ڕ سه‌رنجت ڕاده‌كێشرێته‌ ناو قاوله‌مه‌ شیره‌ پڕ له‌ كه‌ف و تۆقله‌كراوه‌كه‌.
🔸بڕێ له‌ ئێواره‌كان وه‌ك پشیله‌ خۆت مڵاس ده‌ده‌یت و بێ گوێدان به‌ هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی دایگه‌وره‌ ده‌رده‌چیت بۆ ناو هه‌تیمیه‌ل ئاوایی و دایه‌گه‌وره‌ و مه‌ڕه‌كان بەجێ ده‌هێڵیت و دایه‌گه‌وره‌ ناچاره‌ ده‌سره‌یه‌ك حه‌ڵقه‌ بكات لە ده‌س خۆیی و ده‌یخاته‌ مل مه‌ڕه‌كه‌ تا ڕاوه‌ستێ و بیدۆشێت و تۆیش تا تاریكان و نان خواردن خه‌ریكی حه‌لمه‌جووزێ وشه‌ڕه‌شه‌پانییت، به‌ مله‌تاتكێ و پسكان پسكان له‌ حه‌یوه‌ت قسه‌ی دایگه‌وه‌ره‌ و هێرشی چاوێ گه‌وره‌كان خۆت له‌ سووچێك ده‌خنیت و لاره‌مل لارده‌بێتۆ و هه‌ر وا چڵكن و پڵكن وقاچت قەتماخەی بەستە و بێ نان وچا ، خه‌و ده‌تخات به‌لادا.

🔸 هەر وەک ئەم شێعرە بەرزەی مامۆستاهێمنی نەمر :

"ڕێگە سەخت و کەند و لەند و پڕ لە هەڵدێر و گەوەس ، هەر دەبێ ببزووی، دەبێ بکشییت ، وچانی لێ نەدەیت"
abed547.blogfa.com
Forwarded from اتچ بات
🔸ساتێكك له‌ گه‌ڵ هێزی نه‌بڕاوه‌ی دایك له‌ ڕۆمانی
📚" A Fraction of the Whole " "
جزء از كل: ئستیو توڵتز

✍🏾وه‌رگێڕان به‌ كوردی : عابید حسه‌ینی.

هیواردارم كات موڵه‌ت بدات هه‌مووی وه‌ربگێڕمه‌وه‌ سه‌ر زمانی به‌ پیتی كوردی.

As it became clear that I wasn’t going to die any day soon and might be in this petrified state forever, the voices became fewer and fewer, until only one voice remained: my mother’s. The rest of the town gave me up for a block of wood, but my mother kept on reading. My mother, a woman who had only several years earlier left her native land having never read an English book in her life, was now churning through them by the hundreds. And the unexpected consequence was, as she stocked up my mind with words, thoughts, ideas, and sensations, she did as much to her own. It was as though great big trucks filled with words drove up to our heads and dumped their contents directly into our brains. All that unbound imagination brightened and stretched our minds with incredible tales of heroic deeds, painful loves, romantic descriptions of remote lands, philosophies, myths, the histories of nations rising, falling, chafing, and tumbling into the sea, adventures of warriors and priests and farmers and monsters and conquerors and barmaids and Russians so neurotic you wanted to pull out your own teeth. It was a prodigious jumble of legends my mother and I discovered simultaneously, and those writers and philosophers and storytellers and prophets became idols to us both.

٭ كاتێ روون بوه‌وه‌ له‌وه‌ ناچێت به‌م زوانه‌ بمرم و پێم وابێ تا كۆتایی ژیان هه‌ر وا له‌م‌ دۆخه‌ قه‌یراناوه‌یدا ده‌مێنمۆ. ده‌نگه‌كان كزتر و كه‌متر ده‌بوونۆ جگه‌ له‌ ده‌نگێگ كه‌ داییم به‌رده‌وام بوو : ئه‌ویش ده‌نگی دایكم بوو.هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه‌ له‌و له‌ته‌ داره‌ كه‌وتوه‌ هیوا بڕاو بوون. به‌ڵام دایكم هه‌ر ده‌ی خوێنده‌وه. دایكم ، ئه‌و ژنه‌یی كه‌ چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وڵاتی خۆیی جێهێشتبوو و ته‌نانه‌ت تاقه‌ كتێبێكی ئینگلیزیشی نه‌خوێندبوه‌وه‌ ، ئێسته‌ سه‌د دانه‌ سه‌د دانه‌ ده‌یخوێنێتۆ.سه‌ره‌ئه‌نجامه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كه‌یشی ئه‌مه‌بوو هه‌روا كه‌ مێشكی منی له‌ وشه‌كان‌، هزره‌كان ، بیر و هه‌سته‌كان پڕ ده‌كرد ،خۆیشی فێر ده‌بوو.هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره‌ باربه‌كه‌یت له‌ وشه‌ و ڕاسته‌وخۆ له‌ نێو مێشكی ئێمه‌دا هه‌ڵیبرێژێت. هه‌موو ئه‌و خه‌یالپڵاوه‌ به‌رته‌سكانه‌ مێشكمانی له‌ چێرۆكی كه‌ونارایی و كاری به‌وه‌جه‌كان،ئه‌وینه‌ سۆزناكه‌كه‌ن،خه‌مڵاندنی جوانكارانه‌ی وڵاته‌ دووره‌كان،فه‌لسه‌فه‌كان ، دیرۆكه‌كان، مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ و داڕمان و تێكڕۆخانی شارستانییه‌ته‌كان بۆ ناو زره‌یا.سه‌ربورده‌یی شه‌ڕڤانان و قه‌شه‌كان و جووتیاران و دێو و درنجان و سه‌ركه‌وتوان و كڵفه‌ته‌كان و رووسه‌كان كه‌ ئه‌ونه‌ دڵبه‌یه‌كاهێنه‌ره‌ن ، پێت باش بوو له‌ داخیاندا ددانت هه‌ڵبكه‌نی، ڕۆشنكردۆ و به‌رفراوانی كرد.تێكه‌ڵاوێكی سه‌ر سووڕهێنه‌ر بوو له‌ دیرۆكه‌كان كه‌ من و داێكم پێكۆ دۆزێبوومانه‌وه‌ و ئه‌و هه‌موه نووسه‌ر و فیلسووف و چیرۆكبێژ و پێغه‌مبه‌رانمان بۆ بوون به‌ بوت.

abed547@yahoo.com

@asoyzhyanisaheb
Forwarded from اتچ بات
🔸بۆ گۆزە کڕین دەچوومە لای گۆزەکەرێک
سەد گۆزە بە من پێکەنی، هەر یەک لە بەرێک
ئێمەی وەکوو خۆت ئەبەی سبەینێ خۆشت
وەک ئێمە دەبی بە گۆزە لای بێخەبەرێک.
(خەییام وەرگێڕانی مامۆستا هەژار)

🔸لەم ڕۆژانەدا باو باوی کووپە پەنیر داگرتنە، کاتێ دەیان سەنیت،سێ ناویان هەییە، جەڕەی گەورە، نیو جەڕە، زاواخڵەتێنە ، کاتێ لە چاڵ دەری دەهێنی پەنیری کووپەی پێ دەڵێن.

🔸کاتی کابانی ماڵ مەنجەڵی شیر لە بان ئاگردان دادە مەزڕێنێت، مایەی شیری تێدەکات،قەدیم شیلاوکیان تێ دەکرد کە لە ڕیخۆڵەی حەیوانە وردە درووستیان دەکرد و ئێستە دەرمانی گیراوە و ئامادە،پەسای پەنیری پێ دەڵێن،
کاتێ شیرەکە دەڵەمە بوو،لە سەر ئاور دایدەگرن و دەڵمەکە لە ناو ئاو سزی دەردەهێنن، بە خوێی زبروە دەیگووشن و دەیکەنە پەنیری سەلک،بۆ ماوەی سێ چوار مانگ لە ئاو و خوێدا هەڵی دەگرن،دوایی لە سەرەتای جۆزەرداندا، پەنیری سەلک لە ئاو دەخووسێنن با نەرموە بێت .دوو سێ کەس،ڕنە و کوتەکەی لێهەڵدەگرن و وردی دەکەن لە پێشووتردا لە سەر پنە بە قەنەشکێن دەیانکوتا، وەستای کووپە داگرتنەوە ،جەڕەی لێ دەشێڵێت.
🔸 مانگێ زووتر چاڵە پەنیری بۆ خاوێن دەکەنەوە، تا خۆر بیگەزێ ، بەردی ساف لە ژێرەوە دادەنێن و ئەمجار جەڕەکە سەرە و نخون دادەنێن، لە قەدیمدا، سەر جەڕەکانیان بە گەڵامیو،مووی بزن و قوڕە سوورە سواخ ئەدا ، ئیستە بە بستێک خامی سپی سەرەکەی دەپێچن، دایدەنێن و خۆڵی تەڕ و شێداری تازەی لە سەر دەکەن،دڕەنگانی پاییز و زمستان بە ئیشتیای دڵ بابۆڵە پێچی دەکەن و دەفەرموون: "کەمی تێکە و وردی جاوە ، لەزەتەکەی ها لە دواوە"

🔸وێنەی کووپە داگر: کاک عەبدوڵڵا درەخشانیان ، ساحێب.

🔸کولتوور و ژیان: عابید حسەینی.
🔸وتەی ڕۆژ:
📚جەی .کەی ڕۆلینگ نووسەری ئینگلیزی ڕۆمانەکانی هاری پاتر دەڵێن:
🔸خۆشەویستی دەتوانرێ لە نووتەک تریین کاتەکانیشدا، بدۆزرێتوە، بەڵام بەمەرجێک، کەسێک ئەبێ لە بیری نەچێت، چراکەی بۆ دابگرسێنێت.
🔸چرای ژینتان بۆ تاریکییەکان دابگرسێنن.
عایبد حسەینی
@asoyzhyanisaheb
📚بەیانی
🌺بەیانی یانی بفڕە ها
گەز گەز باڵاکە
لە گەڵ با
کێ دەڵێ
پشتی ئەم چرکە ساتە تاریکە ؟
هەنگاو بنێی ڕووناکی نزیکە.
-نزا -
@asoyzhyanisaheb