لە بناری هەێبە سۆڵتان لە ناو گۆلو بێژانی
ئاوی کانیاوی ساردی سـارد دێنێته تەزانی
💛#کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

شکیلا کراس کوردی❣❣❣گومه شین
@gomashen
💐گورانیکی زور زور خوش💕💕
🌺شەکیلا
🎤کراسه که ت ...
#کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🌺شەکیلا
🎤کراسه که ت ...
#کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بێوەفایی
✍هۆنراوە : مامۆستا خالید حیسامی
(هێدی)
🎙دەنگ:چ م ئەڤین
#کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

جێگەی گیای حەیزەران ئەگەر بگۆڕی ئیتر زیاد ناکا و سیس دەبێ،چوونکێ ڕیشەی لەو خاکەی تێیدا ڕوواوە بە جێ دەمێنێ
دڵی مرۆڤەکان، کەمتر لە گیایەک نیە!
جاری وایە،ئەویش ڕیشەی بە جێدێڵێ،
لە دڵێک دا
لە ناو باوەشێک
لە بزە و پێکەنین یا لە ماچێک دا
بەڵێ ئەگەر جێگەی بگۆڕدرێ سیس و ویشک دەبێ...
وە ــ نادرمستەفازادە
#کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
دڵی مرۆڤەکان، کەمتر لە گیایەک نیە!
جاری وایە،ئەویش ڕیشەی بە جێدێڵێ،
لە دڵێک دا
لە ناو باوەشێک
لە بزە و پێکەنین یا لە ماچێک دا
بەڵێ ئەگەر جێگەی بگۆڕدرێ سیس و ویشک دەبێ...
وە ــ نادرمستەفازادە
#کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
یادی مامۆستا هەژار بەخێر ، رۆحی شاد بێت، خەمخۆری زمان و ئەدەبی کوردی. هاوکات رۆژی زمانی دایک پیرۆز بێت، بە کوردی بنووسن، بە کوردی بخوێننەوە، بە کوردی بیربکەنەوە، بە کوردی قسەبکەن.
#کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
#کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
❤3
وەفایی بوتپەرستی تۆیە سەد جار کوفری زاهیر بێ
بە دینی بولبولان سەجدە حەڵاڵە گوڵ کە مەزهەر بێ
دەمێک با دەستوگەردەن بم دەمێک با هەمدەمت من بم
نەخۆشی چاوی تۆم بەڵکوو شیفای من شیر و شەککەر بێ
قەسەم بەو لێوی خەندان هەر ئەتۆی بەو شکڵ و باڵایە
لە جەننەتدا ئەگەر هیچ نەخلی تووبا ئابی کەوسەر بێ
لە تاوی تیرەبارانی نیگاهت بۆچ نەناڵێنم
دیارە حاڵی بیمارێکی جەرگی پڕ لە نەشتەر بێ
ڕوخ و گەردنی پیشان دام پێم دەڵێ تۆ هەر بناڵێنە
کە خۆشە نەغمەیی بولبول بەهاران وەک بەیان بەربێ
لە دوو لا زولف و خاڵی عەنبەرین کەوتۆتە ڕوخساری
وەکوو تابووری هیند و چین بە باغی دڵگوشا وەربێ
کە ڕووی خۆی خستە دەر هەستا لە هەر گۆشێکی غەوغایێ
جیهان پڕ بوو لە ناڵەی عاشقان وەک ڕۆژی مەحشەر بێ
قەراری دا بە ڕۆح و دڵ بەری پێی ماچ بکەم تا سەر
ئیلاهی عەهد و پەیمانی حەبیبی من هەتا سەر بێ
بە هەویای خاڵی لێوت کەوتمە داوی زوڵمەتی زولفت
ئیلاهی ڕەهبەری ئابی بەقام خزری پەیەمبەر بێ
لەوی ڕۆژێ کە دەستم دا لە ڕووی سیڕڕی دەمیم زانی
بە قورئان سوێند دەخۆم کەوسەر ئەگەر وەک لەعلی دولبەر بێ
دەڵێ بگری، ببارێنە، هەتا بێم دەستوگەردن بین
نیساری شای شەکەرلێوان دەبێ هەر لەعل و گەوهەر بێ
دەڵێ بمرە و بسووتێ تا بە دڵ من بێمە سەر جێی تۆ
سلووکی عاشقان وایە کە دڵ دەر بێ بە دڵبەر بێ
وەها مەحوی تەجەللای گەردەن و ڕوخساری تۆم قوربان
لە خاکم ڕەنگە تا مەحشەر کە هەر نەسرین و گوڵ دەر بێ
خوشا بەو ڕۆژە گۆشەی چاوەکەی دامێ بە ناز فەرمووی
«وەفایی» بۆ درەنگ هات ئەی خودا جەللادی کافر بێ
✍#وەفایی

❤1
Saghi Sa Dakhil
Naser Razazi
ساقی سا دەخیل وە فریام ڕەس
وە ڕووی نازەوە ئازیزم، جام گێڕە وە دەس
هۆشم بێهۆشەن ئازیزم، فامم قامەت قاخ
بۆی دووری ئازیز ئەی هاوار مەیۆم نە دەماخ
نەیچی درەنگەن ئەی هاوار سا مەکەر درەنگ
فیدای پەنجەت بام ئازیزم نەی باوەر وە دەنگ
ساقی سا دەخیل وە فریام ڕەس
وە ڕووی نازەوە ئازیزم، جام گێڕە وە دەس
هەر تەرزێ پەی وێش ئازیزم بکەرۆ ڕازێ
گێرۆ نە دەروون ئەی هاوار هەر سازێ گازێ
بجۆشۆ هەرکەس ئەی هاوار وە قەد ناڵەی وێش
بنۆشۆ هەر کەس ئازیزان وە پیاڵەی وێش
ساقی سا دەخیل وە فریام ڕەس
وە ڕووی نازەوە ئازیزم، جام گێڕە وە دەس
نەیچی سا لێدەر ئەی هاوار قەزات وە ماڵم
لە دووری ئازیز ئەی هاوار دەروون زوخاڵم
ئەو سەدای سازەت ئەی هاوار خەیلێ دڵکەش بۆ
دڵ کۆرپەئاسا ئازیزم بەڵکم دڵوەش بۆ

👍1
گوڵ کە یاغی و دەمدڕاو بوو، کەوتە لاف و ڕەنگ و بۆی
باغەبان گوێی گرت و وا هێنای بە دەسی بەستە بۆی
ڕەنگی زەرد و سووری خەوف و خەجڵەتی، ئاوی حەیای
وا تکا و ئەرجوو دەکەن عەفوی بکا وەک عەبدی خۆی
چونکە بێنی بێوەفایی و ناز و شۆخی لێ دەهات
ناردییە بازاڕی ڕیسوایی کە بیدا شوستوشۆی
دەست بە دەست چوو تا گەیشتە دەستی عەتتاری سەفیهـ
نایە سەر نار و عەزابی ڕۆحی دا و سفت و سۆی
چونکە مەنشووری گوڵەندامی بە ناوی خۆی دەوێ
یار، ئەگەر لەو باغییانە کەس بمێنێ، عارە بۆی
مەهـ بە شەو هەڵدێ، پەنا دەگرێت و دەنوێتن بە ڕۆژ
دا بگاتە سیڕڕی پەچچەی پەرچەم و وەسفی برۆی
گەر بڵێم شەمسی، دەڵێ ئەو خۆشڕووە بێپەردەیە
وەر بڵێم سەروی، دەڵێ ئەو ئەحمەقە کوا گفتوگۆی
دیدە و دڵ هەر دوو وا جۆبار و جۆیای قەددی تۆن
سەروی دڵجۆی عەرعەر و دڵجۆی نەمامی دیدەجۆی
چونکە باوکی ڕۆمی و دایکی حەبەش بوو، ما بە بەین
ڕۆژ و شەو، کافوور و میسکی، ڕووگەنم، خاڵ دەنکەجۆی
من گوتم سەروی قەدت مەوزوونە، ئەو تەبعەم هەیە
ئەو گوتی «نالی» بە میزابی کینایەتمان دەشۆی
#نالی

👍2
🔳 بۆچی کتێبخوێنەکان کەسانی باشن؟
✍ئامادەکردن: #کاناڵی_پەرانتێز
🔺ماوەیەک لەمەوپێش وتارێک لە گۆڤاری تایم بڵاو کرایەوە، نووسەرەکەی ئیدعا دەکا ئەوەی بە "خوێندنەوەی قووڵ" ناوی لێ دەبرێت بە زوویی لەناو دەچێت؛ لەبەر ئەوەی ئاستی خوێندنەوەی قووڵ لەناو خەڵکیی کەمتر بووەتەوە. چون لەم سەردەمە خەڵک سەرسەرەکی کتێب دەخوێننەوە، لەبەر بابەتی کورتکراوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر خوێندنەوەی کتێب دادەبەزێ.
🔺 باسەکە ئەوەیە لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کتێب خوێنەکان بە پێی بەراوەرد لەگەڵ کەسە ئاساییەکان مرۆڤی باشترن. بە پێی خوێندنەوەی دەروونناسەکان کە لە ساڵەکانی 2006 و 2009 ئەنجامیان داوە، ئەوانەی ڕۆمان دەخوێننەوە زیاتر لەوانی تر تەوانی دۆستایەتیکردن و هاودڵیان لەگەڵ خەڵک هەیە. لێهاتووییەکیان هەیە بە ناوی "تێئۆری زێهن"، واتە لە تەنشتی باوەڕەکانی خۆیان دەتوانن باوەڕ و بیر و سەلیقەکانی ئەویدیش ببینن و لە بارەیانەوە بپەیڤن. ئەوان دەتوانن بەبێ ئەوەی باوەڕەکانی ئەویدی ڕەد بکەنەوە یان باوەڕەکانی خۆی بخاتە لاوە، لە بیر و بۆچوونەکانی خەڵکانی تر گوێ بگرن و چێژ وەربگرن.
🔺لەوانەیە ئەم گوزارە کە "کتێب خوێنەکان مرۆڤی باشترن" جێگای مشتومڕ بێت. بەڵام کتێب خوێندن لە ڕاستیدا ئەزموونکردنی ژیانی مرۆڤگەلێکی ترە لە ڕێی چاوێکی ناواقعییەوە. کتێب خوێنەکان فێر دەبن چۆن بەبێ ئەوەی خۆیان لە بەسەرهاتێکدا دەستیان هەبێ، بتوانن لە سووچێکی ترەوە دنیا ببینن. بۆیە جێگای سەرسۆڕمان نییە ئەگەر کتێب خوێنەکان مرۆڤی باشتر بن. ئەوان دەستیان بە ڕۆحی هەزاران مرۆڤ و ئاوەزی کۆیی ڕادەگا. ئەوان شتانێکیان بینیوە هەرگیز ئەوانەی کتێب ناخوێنەوە سەری لێ دەرناکەن، ئەوان مەرگی مرۆڤانێکیان دیوە ئێوە هەرگیزاوهەرگیز نایانناسن. ئەوان زانیویانە ژنبوون چییە و پیاوبوونیش مانای چییە. دەزانن تەماشای ئازاری خەڵکی تر یانی چی. ئەوان زۆر زیاتر لە تەمەنیان شتیان بینیوە و شت دەزانن.
🔺لێکۆڵینەوەیەکی تر لە ساڵی 2010 سەلماندوویەتی هەرچی زیاتر بۆ مناڵان کتێب بخوێنینەوە "تێئۆری زێهن" لەواندا بەهێزتر دەبێ تاکوو دواجار دەبێتە هۆی ئەوە مناڵەکان زاناتر بن و زیاتر بتوانن لەگەڵ تەنشتی خۆیان ڕابێن. هێزی فامکردنشیان دەچێتە سەرەوە. ئەزموونی کەسایەتی چیرۆکەکان دەبێتە ئەزموونی خوێنەرەکان. ئەو ئازار و زەحمەتەی کەسایەتی چیرۆکەکە دەیکێشێت، دەبێتە کوسپێک و بارێک پێۆیستە خوێنەریش تەحەموڵی بکات.
🔺خوێنەری کتێبەکان هەزاران جار دەژینەوە، لە هەر کام لەو ئەزموونانە شتێک فێر دەبن. ئەگەر بە شوێن کەسێکەوەن ئێوە تەواو بکات و بۆشایی دڵتان پڕ بکاتەوە دەتوانن بە شوێن کتێب خوێنەکانەوە بن. کتێب خوێنەکان لەگەڵ ئێوە قسە ناکەن بەڵکوو لەگەڵ دڵ و هەست و هەناوتان پەیوەندی دەگرن. ئەوان دەتوانن لە ڕێی زانینی وشە و وێنا و ئایدیەکانیانەوە ئێوە شێت و شەیدا بکەن.
🔺توێژینەوەیەکی تر لە زانستگای بێرکلی دەریخستووە کتێب خوێندن بۆ مناڵان دەبێتە هۆی ئەوە ئەوان هەندێ وشە فێر ببن کە هەرگیز لە مەکتەب ئەوانەیان فێر ناکەن. هەمیشه لەگەڵ ئەوانە ببنە هاوڕێ دەزانن چۆن لە زمانیان کەڵک وەردەگرن. ئەوان تەنیا لەگەڵ ئێوە نادوێن بەڵکوو لێتان تێدەگەن. ئەوان نەتەنیا ژیرن زۆریش زیرەکن. زیرەکبوون هەمیشه دڵخۆشکەر نییە، کەچی ژیربوون دنەی مرۆڤەکان دەدات. هەمیشه دووریگرتن لەو کەسانەی کە دەکرێ لێیانەوە فێر ببین هەمیشە دژوارە.
🔺بەپێی کۆڵینەوەکان کتێب خوێنەکان بە هۆی بازنەی بەربڵاوی وەشەکانیانەوە و کارمەیی یادگەیانەوە مرۆڤی زیرەکترن. مێشکی ئەوان بە پێی بەراوەرد لەگەڵ کەسانی ئاسایی کە کتێب ناخوێنەوە، هێز و تەوانی سەرتریان هەیە، ئاسانتر و بە تەرزێکی گاریگەرتریش دەتوانن لەگەڵ ئەوانی دی پەیوەندی بگرن. دۆستی و هاوڕێیەتیکردن لەگەڵ ئەویندارانی کتێب وەک دۆستایەتیکردنە لەگەڵ سەدان کەس. چون دەتوانێ ئەو هەموو ئەزموونەی لە ڕێی ژیانی ئەو گشت مرۆڤەوە چنگی کەوتووە بە ئاسانی تۆی تێدا بەشدار بکات.
سەرچاوە: ئێنترنت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ا📗📗📗📗📗📗📗
💥 کاناڵی پەرانتێز
کاناڵێکی جیاوازی فکری تێئۆریکە
لە بواری ئەندێشە و ئەدەبدا
بە زمانی کوردی.
ا📗📗📗📗📗📗📗
🤝 ئێمە لێرەین 👇
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

👏3
🔳 کورتەیەک لە بەیتی لاس و خەزاڵ و چەند سرنج
✍#کەیهان_عەزیزی
▫️بەشی دووهەم
[3 \2 ]
تا ڕۆژێک لاس دەیەوێت بچێتە ڕاوی کەروێشک بەڵام خەزاڵ بەری دەگرێت و دەڵێ: "لاسەشۆڕ! وەرە دەس باوێ گەردنی زەرد، ڕاو هەر ڕاوی ماچانە... ئەزت ببم بە قوربانە، ڕاوی کەروێشکێ خۆشە یانە ئەو ماچانە.؟"
پاش ڕابواردن و کەیف و خۆشی لەگەڵ خەزاڵ، لاس داوا دەکا ڕۆخسەت بدات بچێت سەرێک لە خزم و کەسوکاری خۆی بداتەوە. خەزاڵ چەند نۆکەر بۆ خزمەتی لاس ڕوانە دەکا، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت زیاتر بۆ پاسەوانی لاسە تا نەکای خانزاد دڵی ببات. لاس دەچێتەوە ناو عەشیرەکەی خۆی و خانزاد ئاگادار دەکرێتەوە و زۆر شادمان دەبێت. بەتەمایە ئاهەنگی خۆشی و سروور بگێڕێت. بە لاس دەڵێن زەماوەندی ئێوە و خانزاد تەدارک دراوە و هەمووشتێ تەیارە بۆ بەجێهێنانی قەول و قەرارێ کە ڕۆنراوە. لاس دەڵێ نا، من بە سەری خەزاڵ سوێندم خواردوە و دەبێ بگەڕێمەوە. لاس، بێوەفا و خۆبایی، بێئەوەی خانزادی ئەویندار ببینێ، هەزار و حەوسەد ماڵی باڵەکی بەجێ دێڵێت، خانزادیش جارێکی تر تەنیاباڵ و بێ یاوەر دەمێنێتەوە.
لاس دەگەڕێتەوە، نۆکەرەکان بەڵێن دەدەن بە خەزاڵ، خانزادی نەدی و گەڕایەوە. لاس شەو بە کەیف و خۆشی لە ئامێزی خەزاڵ ڕۆژ دەکاتەوە. سبحەینێ خەزاڵ زویر و زگارە. لاس هۆکارەکەی دەپرسێ. دەڵێ پەیوەندی بە تۆوە نییە. لاس پێداگری دەکا، خەزاڵیش پاش ئەوەی تۆزێ دەست دەستی دەکا دواجار دەڵێ:
"چ بکەم ئەوەیش بۆ من دەبێتە خەم، ئەمن بابان وێرانێ
پێیان گوتم: گوڵی شۆڕانێ هەن لە چلپلەی عومانێ"
خەزاڵ داوای "گوڵی شۆڕان" دەکا کە لە چیایەکی هەڵەمووتی عومانە. لاسیش بڕیار دەدات بە هەر قیمەتێ بووە ئەو ئاواتەی یار جێبەجێ بکات. دەڵێ:
"یای خەزاڵ! بزانە چۆن کارانت بۆ پێک دێنم
یان سەری خۆم نایەنمەوە، یان گوڵی شۆڕانت بۆ دێنم
خۆم دەسپێرم بە خوڵا و بە جەباری
یا سەری خۆم دادەنێم یا گوڵی شۆڕانێ دێنم بە دیاری"
بەڵام خانزاد و هەموو خزم و کەسوکار دەڕۆن و لەسەر ڕێگەی لاس چادر هەڵدەدەن تا بەشکوو بتوانن بەر بە لاس بگرن و پەشیمانی بکەنەوە. تکا دەکەن و دەلاڵێنەوە هەتا دەست لەم سەفرە پڕ لە مەترسیە هەڵبگرێت. خانزاد پێی وایە گەرەکیانە لاس بە کوشت بدەن. بەڵام لاس بەقسەی عەشیرە و دڵسۆزانی ناکات. تەنانەت دای بەلای خانزاددا و ئەوی نەناسیەوە. پاش ئەوەی خانزاد کارێکی پێ ناکرێ، ڕوو دەکاتە لاس و چەند جنێوی ناشیرین بە خەزاڵ دەدات. بەڵام لاس لەسەر ڕۆیشتن سوورە و بەرەو "چلپلەی عومان" بە ورەیەکی پۆڵایینەوە وەڕێ دەکەوێت. سەرەنجام لاس دەگاتە جێ، لەوێ ڕووبەڕووی چوار دێوی کەڵەگەت دەبێتەوە. لەگەڵ خۆی دەڵێ دەبێ ئەوانە بکوژم و سەرکردەکەشیان پێ بزانێ. سێیانیان دەکوژێ و گوێی چوارەمینیش دەبڕێت و دەینێتە مشتی و هەواڵ دەنێرێ بۆ سەرۆکی دێوان کە ئەو بۆ "گوڵی شۆڕان" هاتووە. هەموو دێوەکان دێنە پێشەوە. لاس دەڵێ یان دەبێ لەگەڵم شەڕ بکەن یان چل گوڵی شۆڕانم بۆ بێنن. هەموو دێوان و پاشاکەیان لە ورە و نەعرەتەی پاڵەوان دەترسن، ناچار ملکەجی خواست و ئازایەتی لاس دەبن. چەپکێک لە گوڵی شۆڕان بە قەیتانێکی ئەبریشەم دەبەستن و دوو دەستی پێشکەشی لاسی دەکەن. لاسیش سەرکەوتووانە بەرەو ماڵ بەڕێ دەکەوێ. لەسەر ڕێگا دەگاتەوە چادری خانزاد و عێل و خانەدانی خۆی. خانزاد دەڵێ ئامۆزا گیان! بەقوربانت بم گەلێک ماندووی، وەرە لەکن من چۆڕێک ئاو و پاروە نانێک بخۆرەوە. لاس دەڵێ چون جنێوت بە خەزاڵی بەڵەک چاو داوە هەرگیز نان و ئاوی تۆ ناخۆم. خانزادیش ئێرەیی بەو هەموو خۆشەویستییە دەبات و دڵشکاو ڕت و نفرینی هەردووکیان دەکا. دەڵێ:
"نازانی عێلاتی خۆت ئەوا بە دووت دەگری؟ هەڕۆ، بڕۆ، ڕەبی تیری چڵکنان بتگری
جەدی پێغەمبەری نەفسی پیرخدری
یای خەزاڵ ئەو گوڵانەت بەساغ و سەلامەتی لی وەرنەگری"
پاش ئەوەی لە خانزاد جیا دەبێتەوە دەگاتە دوو ڕێیانێکی چارەنووسساز، ڕێگایەکیان چوار ڕۆژ دەخایەنێ بەڵام سەلامەت و پارێزراوە، ڕێگایەکی تریان شەو و ڕۆژێکە، لە وڵاتی "چڵکنان" ڕەت دەبێ، پڕە لە مەترسی و شەڕاشۆیی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ا🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺🔺
💥 #کاناڵی_پەرانتێز
کاناڵێکی جیاوازی فکری تێئۆریکە
لە بواری ئەندێشە و ئەدەبدا
بە زمانی کوردی.
ا🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
🤝کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

❤2
ئەو ڕۆژە بەردێکم هەڵکەند
کرمێکی سپیی بچکۆلەی لەژێردا بوو
کرم وتی:
من ئەژیم و ...
هێزی بەردیش هەر هەتا شوێنێ بڕ ئەکا !
ئەو شەوە دارێکم هەڵکەند
هەزار ڕەگی لەبندا بوو
ڕەگیش وتی:
ئاو لە کوێ بێ
ژیان بەرەو ئەوێ ئەڕوا !
بە زامێکدا چوومە خوارێ
ئێگجار قووڵ بوو.
کەجی لە بنی بنەوە
هەتاوێکی باریکم دی
بانگـم ئەکا!
شەوێکم هەڵکەند، شیعرێکی
لە ژێردا بوو
سەری شیعرم هەڵدایەوە
تەماشام کرد
هەزار بیرۆکەی ئەستێرەی
بچووک... بـچووک...
لەناویا بوو...
#شێرکۆ_بێکەس
#کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...