ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶


🎵 #گۆرانی: "سەفەر"
🎼بە دەنگی:
#ژاڵه
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئه‌ڵێم ئه‌م شاره جێ بێڵم سه‌فه‌ر که‌م
بڕۆم و خۆم له عالەم ده‌ربه‌ده‌ر که‌م

به هاواری دڵ و بارانی دیده‌م
له ده‌ردی خۆم هه‌موو عاله‌م خه‌به‌ر که‌م

ئه‌ڵێم ئه‌م شاره جێ بێڵم سه‌فه‌ر که‌م
بڕۆم و خۆم له عالەم ده‌ربه‌ده‌ر که‌م

ڕەفیقانم گەلێ پەیمان شکێنن
بڵا ڕا کەم، لە دیتنیان حەزەر کەم

هەڵۆی شاخم، کەوی دیلی قەفەس نیم
بڕۆم و ڕوو لە کێوان و کەمەر کەم

ئه‌ڵێم ئه‌م شاره جێ بێڵم سه‌فه‌ر که‌م
بڕۆم و خۆم له عالەم ده‌ربه‌ده‌ر که‌م

هه‌موو نامۆن و من تاک و غه‌ریبم
نه‌ماوه ئاشنا بۆ کوێ نه‌زه‌ر که‌م

شه‌واره‌م بێ نه‌بینم ڕۆژی ڕووناک
ئه‌گه‌ر به‌م شاره‌دا ئیتر گوزه‌ر که‌م

ئه‌ڵێم ئه‌م شاره جێ بێڵم سه‌فه‌ر که‌م
بڕۆم و خۆم له عالەم ده‌ربه‌ده‌ر که‌م

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هۆنەر: #جەلال_مەڵەکشا

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2