دوێ‌شه‌و له ناو پێخه‌ف خزیم،
هه‌ستی غه‌ریبی گرتمی
دڵ که‌وته ناڵه و نووکه نووک،
بووکی خه‌یاڵ هات بردمی
وه‌ک تۆ بڵێی مه‌رگه و هه‌موو
ژووری سڕی داگرتووه
مۆته و شه‌وه‌ی ڕه‌ش ڕابووه و
روحی ژیانی بردووه
ئاخ چه‌ند به ئازاره گوڵم!
ڕۆیشتنت جه‌ر‌گم بڕا
به‌و ئاخ و داخ و حه‌سره‌ته
ڕازی حه‌زم یه‌کجێ زڕا
ئاخ ئه‌م دڵه‌م چه‌ند بێ که‌سه!
تۆ چۆن دڵت هات و بڕۆی؟
شیعری "کراس ڕه‌ش" دڵنیام،
پێی وایه سه‌ر تا پێ درۆی!
یه‌ستاش له دووریت نه‌ک ئه‌من،
خامه‌ی ده‌سم ده‌گری به کوڵ
لێنووس خه‌فه‌ت دای‌گرتووه،
ڕوخساری هه‌ڵقرچاوه گوڵ
ڕۆژ و شه‌وم یادی چه‌وت،
ده‌ستم له کۆڵ ناکاته‌وه
ئای خوایه مانگی من بڵێی
ئه‌م ژووره ڕووناک کاته‌وه؟
#ڕ_ش_هاوڕاز
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
هه‌ستی غه‌ریبی گرتمی
دڵ که‌وته ناڵه و نووکه نووک،
بووکی خه‌یاڵ هات بردمی
وه‌ک تۆ بڵێی مه‌رگه و هه‌موو
ژووری سڕی داگرتووه
مۆته و شه‌وه‌ی ڕه‌ش ڕابووه و
روحی ژیانی بردووه
ئاخ چه‌ند به ئازاره گوڵم!
ڕۆیشتنت جه‌ر‌گم بڕا
به‌و ئاخ و داخ و حه‌سره‌ته
ڕازی حه‌زم یه‌کجێ زڕا
ئاخ ئه‌م دڵه‌م چه‌ند بێ که‌سه!
تۆ چۆن دڵت هات و بڕۆی؟
شیعری "کراس ڕه‌ش" دڵنیام،
پێی وایه سه‌ر تا پێ درۆی!
یه‌ستاش له دووریت نه‌ک ئه‌من،
خامه‌ی ده‌سم ده‌گری به کوڵ
لێنووس خه‌فه‌ت دای‌گرتووه،
ڕوخساری هه‌ڵقرچاوه گوڵ
ڕۆژ و شه‌وم یادی چه‌وت،
ده‌ستم له کۆڵ ناکاته‌وه
ئای خوایه مانگی من بڵێی
ئه‌م ژووره ڕووناک کاته‌وه؟
#ڕ_ش_هاوڕاز
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2
💯1