ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.94K photos
3.83K videos
243 files
6.95K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ١٤
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی:

ئەم ھاتن و چوونی ئێمە چی لە دوایە؟
کێی وا ھەیە لەم گڵۆڵە ھەڵکا تایە؟

ئەو لاشە ھەموو دەکەونە ئاورگی نەمان
سووتمانی وەھام نەدیوە؛ دووکەڵ نایە!

#فارسی:

از آمدن و رفتن ما سودی کو
وز تار امید عمر ما پودی کو

چندین سروپای نازنینان جهان
میسوزد و خاک می‌شود دودی کو

ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار

کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
Forwarded from Deleted Account

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ١٥
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی:

ئەو جوانە کە خۆم دەڵێم، بەتەنیا جارێ
باوەش بەیەکا بکەین لەدەم ڕووبارێ

چیمەن گوڵ و سەوزەپۆش و ئێمەش سەرخۆش
پێموابێ بەھەشت وایە؛ بەڵام لێ بارێ

#فارسی:

در فصل بهار اگر بتی حور سرشت
یک ساغر می دهد مرا بر لب کشت

هرچند به نزد عامه این باشد زشت
سگ به زمن ار برم دگر نام بهشت

ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار


🔶🔶🔸🔸🔶🔶

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ١٧
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی:

ئەو ڕۆژە خودا سانی گیانی ڕانا
دەیزانی بە کردەوەم، خودایە و زانا

ھەر خۆیەتی دایناوە ھەڵە و سەرپێچیم
سووتانی جەھەندەمی لەبەر چی دانا؟!

#فارسی:

ایزد چو گل وجود ما می‌آراست
دانست ز فعل ما چه بر خواهد خواست

بی‌حُکمش نیست هر گناهی که مراست
پس سوختن قیامت از بهر چه خواست؟

ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار
ناردراوی بەڕێز عەلی قادری


کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی
👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
Forwarded from Deleted Account

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ١٨
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی:

ئەو ڕۆژە کە مردووم و لە دنیا نابم
ئەو کاتە کە لەش تۆز و گڵی بەربا بم

خاکم بکەنە گۆزەڵە، بۆ مەیخانە
تا مل پڕی مەی بکەن لەوانەم ڕابم

#فارسی:

در پای اجل، چو من سرافکنده شوم
وز بیخ امید عمر، بر کنده شوم

زینهار! گِلم به جز صراحی نکنید
باشد که ز بوی می دمی زنده شوم

ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار


🔶🔶🔸🔸🔶🔶
Forwarded from Deleted Account

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ٢٧
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی:

بایی مەبە بە ژیان و کەمێ ڕامێنە
زۆری وەکوو تۆ ئێستە سەتی لەشوێنە

دلخۆش بە ھەتا ماوی، مەرگ وا لە کەمین
تا تۆش نەڕفێنراوی بەشت بڕفێنە

#فارسی:

بر چشم تو عالم ارچه می‌آرایند
مگر ای بدان که عاقلان نگرایند

بسیار چو تو روند و بسیار آیند
بربای نصیب خویش کت بربایند
ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار


🔶🔶🔸🔸🔶🔶
Forwarded from Deleted Account

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ٣٧
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی:

بۆم بانگ کەنە مەیگێڕەکە: با مەی بێنێ
پیری چلەکێش بادەیە خۆی بنوێنێ

سەرخۆشێ بناڵێنێ لە نیوەی شەودا
سەد نوێژی ڕیابازی مڕومۆچ دێنێ

#فارسی:

یک جرعه می کهن ز ملکی نو به
وز هرچه نه می طریق بیرون شو به

در دست به از تخت فریدون صد بار
خشت سر خم ز ملک کیخسرو به

ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ۴۲
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی:

بێ دڵبەر و مەی، تەمەن بەسەرچوون ھیچە
بێ ڕەنگی مەی و دەنگی بلوور، بوون ھیچە

ئازاد و بە دڵخۆشی بژی چەند ڕۆژێک
ڕابوێرە لە ھیچ بیر مەکە! گەردوون ھیچە

#فارسی:

دوران جهان بی می و ساقی هیچ است
بی زمزمهٔ نای عراقی هیچ است

هر چند در احوال جهان می‌نگرم
حاصل همه عشرت است و باقی هیچ است

ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار


🔶🔶🔸🔸🔶🔶
Forwarded from Deleted Account

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ۴۶
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی:

بەخشین لە گوناھ و ھەڵە چاوپۆشینە
تۆ چۆن ھەڕەشەت بە ئاگری پڕتینە؟!

بمبەخشی بە نوێژانەوە، کەسمان لە کەسە
بە گوناھەوە بمبەخشە، دەڵێم بەخشینە

#فارسی:

یارب! تو کریمی و کریمی کرم است
عاصی ز چه رو برون ز باغ ارم است

با طاعتم ار عفو کنی نیست کرم
با معصیتم اگر ببخشی کرم است

ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار


🔶🔶🔸🔸🔶🔶
Forwarded from Deleted Account

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ۹۰
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی

دەسکاری خودایە خۆم و ئاکاریشم
بۆ ھەرچی دەچم لە دەستی ئەودا ڕیشم

ھیچکارێ بە دەس خۆم نییە ھەرچی دەیکەم
ئەو پێمی دەکا، ھێشتە گوناباریشم!

#فارسی

بر رهگذرم هزار جا دام نهی
گویی که: بگیرمت اگر گام نهی

یک ذرّە جهان ز حکم تو خالی نیست
حکمم تو کنی و عاصیم نام نهی؟!

ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار

🔶

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ۱۲۰
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی

مردن چییە؟ کەس تێنەگەیی تا وێستا
تەوڕات و زەبوور، تا دەگەیە ئاوێستا

زۆر کەس لە ژیان دوواوە زانایانە
بۆ باسی مەرگ گێل و نەزان ڕاوێستا

#فارسی

کس مشکل اسرار اجل را نگشاد
کس یک قدم از دایره بیرون ننهاد

من می‌نگرم ز مبتدی تا استاد
عجز است به دست هر که از مادر زاد
ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار
🔶

کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ٢٢٦
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی

ھێندێک بە خەیاڵ لە دین و ئایین ژیرن
لایەک بە گومان لە بێگومانی گیرن

سەیری دەبێ تێ بگەن کە ھیچ تێ نەگەیین
کەمتر لە سەری پیاز و پەلکی سیرن!

#فارسی

قومی متفکرند اندر ره دین
قومی به گمان فتاده در راه یقین

میترسم از آن که بانگ آید روزی
کای بی‌خبران راه نه آنست و نه این

ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار

🔸ناردنی بەڕێز عەلی قادری


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2

🔶🔶🔸🔸🔶🔶

#چوارێنەی_ژمارە ٢٢٧
ـــــــــــــــــــــــــــ
#کوردی

ھەر بێنەبەرە و ھەڵخول و ھاتوچۆیە
گوێ ھەڵخە ھەموو دەنگی بژی و ڕۆڕۆیە

خەرمانی ژیانە سوورە، گەردوون سەرکار
ڕۆکردن و پێوانی مەیە لەو کۆیە

#فارسی

آرند یکی و دیگری بربایند
بر هیچ کسی راز همی نگشایند

ما را ز قضا جز این قدر ننمایند
پیمانە عمر ما است می‌پیمایند

ـــــــــــــــــــــــــــ
چوارێنە:
#خەییام
وەرگێڕانی:
#ھەژار
🔸