ژیان جوانه
1.48K subscribers
4.93K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دوای من
هەر کەسێک تۆ ماچ کا
لەسەر لێوەکانی
نەمامێکی
چکۆلەی ترێ دەبینێ
کە من چاندوومە🌷

#نزار_قبانی

وە ــ نادر مستەفازادە

ــ ❤️❤️❤️❤️


#عاشقانەی_کانال


بعد از من
هر که تو را ببوسد
بر روی لبانت
نهال کوچک انگوری خواهد دید
که من کاشته‌ام🌷

#نزار_قبانی


https://tttttt.me/Mostafazadeh2
4
چۆن دەتانهەوێ
ڕوو بەری غەمی من بەراوەد کەن
غەمێکی گەر وەکوو منداڵێ
هەموو ڕۆژێ
جوان و گەورەتر
لە دایک دەبێ

وە ــ نادرمستەفازادە

چگونه می‌خواهید مساحت اندوه مرا حساب کنید؟

اندوهی که چون کودکی
هر روز
زیباتر و بزرگ‌تر،
زاده می‌شود...
🥀

#نزار_قبانی
.

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
.
منداڵەکانی دنیام فێر کرد
تا ناوت حینجە بکەن
لێوەکانیان
بوو بە دارتوو

داوام کرد لە با
پرچی درێژت شانە کا
کورتی زەمان و
درێژی کەزیەتی
کردە بیانوو


وە ــ نادرمستەفازادە

به کودکان جهان آموختم
تا نامت را هجی کنند
لبانشان بدل به درخت توت شد.

از باد خواستم
گیسوی کهربایی تو را شانه زند
کوتاهی زمان
و بلندی گیسویت را بهانه کرد.

#نزار_قبانی💙


کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
خۆشەویستم
دڵنیا بە
من لە بابەت ئەوینمان
لای کەس
هیچم نەکوتووە
و باسم نەکردوویی
بەڵام
ئەو کاتەی لە فرمێسکی چاوم دا
خۆت دەشووت
ئەوان تۆیان دیتووە ...!

#نزار_قبانی

وە ــ ندرمستەفازادە


وەشەسیاکەم
دڵنیا بە
من جە بارەو وەشەویسماوە
لاو کەسیەوە
حیچم نەواتەنوو
و باسم نەکەردەنی
بەڵام،
ئا وەختە دلێ هەرساو چەمەکامەنە
وێت شت
ئادٚێ تۆشا دیەنی...!

وەرگێڕان بۆ هەورامی ــ ڕەعنا مەریوان

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
1👏1
ئەگەر
ڕۆژێ دێو لە چرای
جادوویی خۆی
بێتەدەرێ
پێم بڵێ
هەر خولەکێکت دەرفەتە
چی دڵت دەیهەوێ
هەڵبژێرە
لە ناو هەموو ئەڵماس و یاقووتان
چاوانی تۆم هەڵدەبژارد
بێ‌گومان

#نزار_قبانی

وە ــ نادرمستەفازادە
🍂🍊🧡🍁

کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
‌پێ مەنێ وڵاتی ئەوینەوە
ئەوێ گیان کێشێکی لێیە بێ بەزەیی
بەناوی تاسە...

پای در سرزمین" عشق "مگذار
آن‌جا جان‌ ستانی است بی‌ رحم...
به نام "اشتیاق"...

#نزار_قبانی
.
وە ــ نادرمستەفازادە
2
خۆشەویستم
دوای من
هەر پیاوێک ماچت کا
دەمی بنێ بە دەمتەوە
نەمامێکی
ترێ دەبینێ
لە سەر لێوەکانت
کە من چەقاندوومە

#نزار_قبانی
وە ــ نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM

وڵاتی ئێوە
جوانترین وڵاتە
کە دیتوومە
  لێرە باران پێدەکەنێ
گوڵەکان پێدەکەنن
هوڵو و هەنار پێدەکەنن
پنجەکانی  یاسمەن
بە دیوارەوە شۆڕن.
بەس بۆچی لە وڵاتی ئێوە
هیچ ئینسانێ
پێناکەنێ!!!؟...


#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2👍1
وەرە لام دانیشە
‏ تا لە نەقشەی جۆغڕافیای
ئەوین
پێداچوونەوەیەک بکەین
دانیشە تاکوو بزانین
هەتا کوێ سنووی
چاوی تۆیە
وە هەتا کوێ
سنووری غەمەکانی من
هێندێ دانیشە
با لە سەر شێوازی
ئەوین
ڕێک کەوین!

#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوان ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
🕊1
لێم گەڕێ با خۆشم بوێی
تا لە غەمی
بێ کۆتایی
ناخم دا ڕزگار بم

لێم گەڕێ با دەمێک
لە ڕۆژگاری
ناحەز و تاریکی
لە ناو بەستێنی
دەستەکانت دا
بحەسێمەوە
ئەی جوانترین
خوڵقێنەران،
بە ئەوینەوە دەتوانم
ئەندازەی دنیا بشێوێنم،
دەتوانم، دەتوانم
لە بەرانبەر
ئەو غەمانە
تاقەت بێنم!!

#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍21👌1
تۆ ئاخرین
سەر زەوی
بە جێماو
لە جوغڕافیایی ئازادی
تۆ داویین نیشتمانی
کە لە ترس و برسێتیم دەپارێزێ
تۆ دوا هێشۆ
دوایین مانگی
تۆ ئاخر کۆتر
ئاخر هەوری
تۆ دوایین غونچەی
کە بۆنم پێوە کردۆ
دوا کتێبی کە خوێندمەتەوە
دوا وشەی
کە نووسیمەتەوە
تۆ دوا هەناسەی ژیانمی
هۆی گشت خۆشی و شادییەکانمی

#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
👍1
.
من نەهێنێکم نیە
دڵم کتێبێکەکراوە
خۆشەویستم
خوێندنەوەی
بۆ تۆ
ئەستەم نیە
ژیانم
لەو ڕۆژەوەیە
کە دڵم بە
تۆ ئەسپاردۆ...

#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
4
پێشتر ئەوینداران
گەر باسی ئەوینی
خۆیان دەکرد
پێدەکەنیم
بەڵام
ئەوڕۆ کە گەڕامەوە
قاوەخانە
قاوەکەم لە تەنیایی‌دا خوارەدەوە
ئەو کاتە زانیم
کە چ خەنجەرێک
لە ڕەچەڵەکی ئەوین
قەبڕغە کون دەکا و
ناڕواتە دەر...

#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👌1
تۆ بێ‌دەنگی!
وە ئایا دەرانی؟؟
کە دەستە ئارامەکانت
کتێبیەکی شێعرن؟؟
تۆ پێخاوسی!
ئایا
دەزانی ژنێکێ پێخاوس
دەتوانێ
شێوازی مێژوو بگۆڕێ؟!

نەقشەی دنیا
ژێر و ڕوو
تەمەن درێژ کا؟؟!!!

#نزار_قبانی
#وە_نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍1
خۆشت بوێم
بە دوور لە وڵاتی
ڕق و قین و سەرکوت کردن
دوور لە شارەکەمان
کە وا لێو ڕێژە لە مردن

#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە

ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️

دوستم داشته باش
دور از سرزمین خشم و سركوب
دور از شهرمان که از مرگ لبریز شده...


#نزار_قبانی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
👍1
شێعر
قازانجی چییە
ئەگەر نەتوانێ
خەواڵووێک
لە خەو
ڕاپەڕێنێ؟
یا تەختی
زاڵم و زۆرداران
وەرگەڕێنێ؟

قازانجی کۆا
ئەو شێعرە
گەر نەتوانێ
لە کاتی پێویست‌دا
گڕکانێ
دابگیرسێنێ؟
یا تاج
لە سەری شاهانی
زاڵم
لەو دنیایە
بڕفنێ؟

شێعر
ئەگەر نەبێتە ئاوردووی
سۆبە
بۆ پێرێ‌ژنێکی بێ کەس
یا لێفە
بە سەر هەتیوێ دانەدا
هەر چۆن ئەوە شێعرە
مانای دەمێنێ؟؟؟!!!

#نزار_قبانی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازاده


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
2👍1🕊1
ئێمە لێرە نیشتەجێین
لەو خاکە دا ماوین
کە بە دەستبەندی گڵ
کەلەبچە کراوین
ئێرە وەتەنی ئێمەیە
لە بەر بەیانی
تەمەنەوە
تاکوو ئێستا
لە کاتی منداڵی و
کاتی لاوی دا
لێرە بووین
لێرە کایەمان کرد
شێعرمان نووسیوە
ئەویندار بووین
ڕەگمان داکوتاوە
لە سەر جۆگەکانی
لە گەڵ مێژووی تێکەڵین
وەک گیای قەراغ دەریا
لە بۆن و بەرامەی
نانی تازەی
لە زەیتوونی
لە گەنمی وەکوو زێڕ جوانی
ڕەگمان لە ویژدانی دایە
لێرە ماوینەتەوە
لە بەهار و زستانی

#نزار_قبانی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە
🤍🕊🕊

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‎‌‌‎
‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
👍1
ئێمە لێرە نیشتەجێین
لەو خاکە دا ماوین
کە بە دەستبەندی گڵ
کەلەبچە کراوین
ئێرە وەتەنی ئێمەیە
لە بەر بەیانی
تەمەنەوە
تاکوو ئێستا
لە کاتی منداڵی و
کاتی لاوی دا
لێرە بووین
لێرە کایەمان کرد
شێعرمان نووسیوە
ئەویندار بووین
ڕەگمان داکوتاوە
لە سەر جۆگەکانی
لە گەڵ مێژووی تێکەڵین
وەک گیای قەراغ دەریا
لە بۆن و بەرامەی
نانی تازەی
لە زەیتوونی
لە گەنمی وەکوو زێڕ جوانی
ڕەگمان لە ویژدانی دایە
لێرە ماوینەتەوە
لە بەهار و زستانی

#نزار_قبانی

#وەرگێڕان_نادرمستەفازادە
🤍🕊🕊

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‎‌‌‎
‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‍‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
💔1
خۆشت بوێم

خۆشت بوێم
دوور لە وڵاتی
ڕق و قین و سەرکوت کردن
دوور لە شارکەمان
کە لێوڕێژە لە مردن

#نزار_قبانی

#وە_نادرمستەفازادە
❤️🌿🦅

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2
🕊1
خۆشەویستم
ئەگەر شەڕ نەبۆایە
تۆم بانگ هێشتن دەکرد
بۆ ماڵەکەم
پێم دەکوتی:
بەخێر بێی بۆ وڵاتەکەم
لە قەراغ ڕووبارێ
بە یەکەوە دادەنیشتین
چایەکمان دەخواردەوە
تا ماندوویی لە لەشت دەرچێ
وەتاغێکی چکۆلەشم
لە قوڕ بۆ ساز دەکردی
بەبێ گوومان
تووند  تووند دەمگرتێ باوەشم


خۆشەویستم
ئەگەر شەڕ نەبوایە
لە جێی هەموو
مینەکانی
سەر ڕێت
گوڵم دەچاند
تا وڵاتەکەمت
جوانتر هاتبا بەر چاو

بەڵێ گیانە
ئەگەر شەڕ نەبوایە
هەر کورسێکم
لە سنوور دادەنا
تاکوو هێندێ
لای یەک دانیشتباین
دەردە دڵمان کردبایە
دوور لە چاوی
تەک‌تیرهاوێژەکان
بە چەپکێ گوڵەوە
بەڕێم دەکردی

ئەگەر شەڕ نەبوایە
تۆم دەبردە
خۆشترین قاوەخانەی
وڵاتەکەم
ڕەنگبێ دوو پەرداخم شەڕاب
بەسڵامەتیت خواردباوە
شەڕ نەبۆایە
هیچکات ناچار نەدەبووم
پەلەپیتکە
لە تفەنگ بکێشم
تا کچێکی نازەنین
لەو بەری سنووری وڵاتەکەم
فرمێسکی بێتە چاو

خۆشەویستم
ئێستا کە شەڕ هەڵهایساوە
بێ ڕۆح و بێ بەزەیی
جەستەی
یەکتر دابێژ دەکەین

لانی‌کەم
بۆ ئەو ژنەی
کە وێنەکەیم
لە گیرفانی لای چەپم ناوە
وە دڵی لەوێ‌لێدە
گوللەی بۆ مەهاوە...

#نزار_قبانی

وەرگێڕانی
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2