ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
🔴تۆوی تەواوی چارەڕەشییەکانی ئێمە لەو ساڵانە چێنراوە کە پێوەندیمان بە مرۆڤگەلێکەوە گرتووە کە باوەڕیان وابووە، نە تەنیا تێگەیشتوون چ شتگەلێک لەبۆ خۆیان درووستە، بەڵکوو قازانج و بەرژەوەندی خەڵکی دیکەش دەزانن.

ئەوان بە پەنا بردن بە ئەم ئێکتێشافەی خۆیان و ئەو نەریتە ڕووخێنەرانەی کە هەزاران ساڵە بەسەر فیکر و بیریان دا سێبەری کێشاوە، وا هەست دەکەن ئەرکی سەرشانی ئەوانە ئێمە ناچار بکەن کارێک کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە درووستە، ئەنجامی بدەین.

گەورەترین چارەڕەشی مرۆڤ شێوازی خۆڕاگری لەهەمبەر ئەم زۆرەملێ و سەپاندنەیە؛ تیۆری هەڵبژاردنی دژی دابونەریتی کەونارا، من بە قازانج و بەرژەوەندی تۆ (دەزانم)ە.

📕 تیۆری هەڵبژاردن
#وێڵیام ــــ گڵاسێر
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۰ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

@Mostafazadeh2