This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مرۆڤەکان
#قەند دەشکێنن هەتا لە
شیرین بوونەکەی سوود وەرگرن
#ڕێکۆرد دەشکێنن تا
بە شانازێکەی بگەن
#ئیشکەڵ دەشکێنن تا
بە تینی ئاگر بگەن
#غورور و شایی بەخۆیی دەشکێنن تا
بە خاکەڕایی بگەن
#بێدەنگی دەشکێنن تا
بە دەنگ و چریکەیەک بگەن
#بۆ_ تەواوی_ شکانەکانیان_ بەڵگەی_
باشیان_ هەیە_مرۆڤەکان
هێشتاکانێ تێنەگەیشتم بۆچی!!!
مرۆڤەکان «دڵ» دەشکێنن؟؟
#وریای_ دڵی_ یەکتر _ بین
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
@Mostafazadeh2

👍2
بێگومان ئەم کورتە چیرۆکە بخوێنەوە
ڕۆژێک ژەنگەسوورە و مار پێکەوە مشتومڕیان بوو.
مار دەیگوت: ئینسانەکان لە ترسی ڕواڵەتی سامناکی من دەمرن؛ نەک لەبەر پێوەدانم!
بەڵام ژەنگەسوورە ملی نەدەدا !
ماریش بۆ سەلماندنی قسەکەی، لە شوانێک نزیک بۆوە کە لەبن دارێک خەوتبوو؛ ئینجا بە ژەنگەسوورەی گوت:
من پێوەی دەدەم و خۆم دەشارمەوە؛ تۆش لەسەر سەری بیکە وزەوز و خۆتی نیشان دە!
مار بە شوانەوەی دا و ژەنگەسوورە دەستی کرد بە وزەوز و هەڵفڕین لەسەر شوانە.
شوانە ڕاچەنی لەخەو و گوتی: هەی ژەنگەسوورەی نەحلەتی! ئەوجار دەستی کرد بە مژینی جێی چزووکە و خاڵی کردنی ژەهرەکەی.
بڕێک دەرمانی لەسەر برینەکە دانا و دوای چەند ڕۆژان چاک بۆوە.
پاشان دیسان خەریکی حەسانەوە بوو کە مار و ژەنگەسوورە پلانێکی دیکەیان داڕشت:
ئەوجار ژەنگەسوورە پێوەی دا و مار خۆی نیشان دا!
شوانە کە لەخەو ڕاچەنی و مارەی دی، لەترسان هەڵات!
ئەو لەبەر ترس و خۆف لە مارەکە، ژەهرەکەی هەڵنەمژی و مەڵحەمیشی لەسەر دانەنا....
پاش چەند ڕۆژ، شوانە لەبەر ترسی مارە و چزووی ژەنگەسوورە مرد!
زۆر لە نەخۆشییەکان و کێشەکانیش هەر ئاوان؛ کە ئینسانەکان تەنیا لە ترسی ئەوان، لەناو دەچن. کەوابوو هەموو شتێک دەگەڕێتەوە سەر دەرک و تێگەیشتنی ئێمە لە ژیان و بارودۆخێک کە تێیداین. هەر لەبەر ئەوە باشترە بۆچوون و ڕوانگەمان بۆ هەموو شتێک باش بکەین.
#وریای تەڵقینەکان بین
وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۲ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن

👌6❤1