ژیان جوانه
1.47K subscribers
4.94K photos
3.82K videos
243 files
6.94K links
پەخشان شێعر کورتە چیرۆک
قسەی خۆش بە زمانی کوردی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن
بەم ئەدمینەوە:
@NaderMostafazadeh
Download Telegram
䨀甀氀 ㄀㌀Ⰰ  ㌀⸀㄀  倀䴀开⨆㨆찆찆ㄆ ㌆ㄆ㤆⨆ⴀ㄀㐀㐀
<unknown>
لە دەستم دێ
كاتژمێری، كامەرانیت بوەستێنم
لە دەستم دێ
ئەلقەی پەنجەت پێ فڕێ‌ دەم،
نامەی بەختت بسوتێنم!
لە دەستم دێ
هەموو شتێک ئاشكراكەم
كام شەوت كەش و ڕووناكه
ئەو شەوی پف لە چراكەم

لە دەستم دێ، بە دوو وشه
دڵی زاوای نوستوت ڕەش كەم
لە خۆشاوی
شەوی پەردەتان بێ بەش كەم
*
نامەكانت، یەك یەك ماون
دیاریە سادەكانت، یەك یەك ماون
چاویان شۆڕە
دەست لەسەر سنگ بۆم وەستاون!
لە تاوی ئەو كارەساتەم
ئارەقەی شەرم ئەتكێنن
مۆری حەزیكی ئاگرین
بە ناو چاوتەوە ئەلكێنن!

*
تاڵێكی پرچت نەماوە
تێر تێر بۆنم نەكردبێ!
جێی دەرزی یەك
لەسنگی برسیت نەماوە
پەنجەم پێی پێ نەبردبێ!
گەواهی ئەدەن… لەسەرت،
دار تێلەكانی، سەرشەقام!
گەواهی ئەدەن… ئەوانەی
نامەی تۆیان بۆ دەهێنام
بەڵێ گیانه
گەر بمەوێ
كاتژمێری كامەرانیت بوەستێنم
گەر بمەوێ
ئەڵقەی پەنجەت پێ فرێ دەم
نامەی بەختت بسووتێنم
بەڵگەم پێیه!
هەزار بەڵگەی ئاشكرا و ڕوون
بەڵگەی چوار ساڵ، پێكەوەبوون
بەڵام چ بكەم؟!
خۆشەویستیت
نەهەنگێكە
خوێنی هەڵچووم... ئەخواتەوه
خۆشەویستیت، ڕووبارێكه
قینی ڕەشم ئەشواتەوە


#پەشێو

دەنگ #فۆئاد