وەتەن چەمەڕای ئامای یارانەن
بەتەمای ئامای وەشی جارانەن
بەڵام خۆ ئامای یاران مەحاڵەن
وەتەن بێ خیاڵ، خیاڵ بەتاڵەن
#سۆهراب_مورادنیا
سڵاو
بەیانتان باش
ئەوڕۆ هەینی
19/گەلاوێژی/2718کوردی
1397/5/19هەتاوی
بەتەمای ئامای وەشی جارانەن
بەڵام خۆ ئامای یاران مەحاڵەن
وەتەن بێ خیاڵ، خیاڵ بەتاڵەن
#سۆهراب_مورادنیا
سڵاو
بەیانتان باش
ئەوڕۆ هەینی
19/گەلاوێژی/2718کوردی
1397/5/19هەتاوی
#بۆ_هەشتی_مارس_ڕۆژی_ژنان
ئافـەرەتی ڕێگای خزمەت گوزاری
بە دی هێنەری شنەی ڕزگاری
چەڪی شەرەفت لە شان ڪردووە
گوڵووڪی هیوات لە خوێن ناشتەوە
ئەتۆ سەمبولی ڪۆمەڵگای ئەمڕۆی
هەڵۆی بەرزەفەڕ سەرلووتکەی ئاسۆی
پێشەنگی سپای شەرەف و نامووس
ئاڵا هـــــەڵگری ڕێگای چارەنووس
مەشخەڵی ڕووناك بەرەی پێشکەوتن
ڕێبواری ڕێگای بەرزی سەرکەوتن
پەیام هێنەری ئاشتی و سەربەستی
دژ بە سەرمایە و پارە پەرستی !!
ماڵت سەنگەرە ، سەرمیچت ئاسمان
سەرینت خاڪی پاڪی ڪوردستان
ئامێری سازت چەڪی لای شانت
بـــۆنی بارووتە ، عەتری گیرفانت
تەقەی چەکەکەت مۆسیقای ژینە
جانتاڪەی ڪۆڵت هێمای ئەوینە
مێخەکی چەڪت لە بەرۆك داوە
میلیشیای ڕەشت بە چۆك هێناوە
ئەتۆ ناسنامەی سەوزی سەرچیای
تێڪەڵی بۆن و بەرامەی گیای
ورەی بەرزی تۆ داعشی بەزاند
لە قوژبن خزی و بارەگای تەزاند
شکۆت بە ملی شاخا هەڵواسی
بە پێناسەی تۆ (ڪۆبانیم)ناسی
بەرز و خۆڕاگر وەك (ئاگرینی)
ملوانکەی شینی ملی (عەفرینی)
شابازی سەرکەش سەرلووتکەی ئاسۆ
وەشەی (زاییفە) پـــووچەڵە لای تۆ
چی وشە هـەیە بـەرز و بەر بەڵاو
هەست وڕەستەی دڵ دەکەم تێکەڵاو
خۆشەویستی تۆ لە دڵ دەنێژم
شێعرێکی بەرزت بۆ دادەڕێژم
دیاریم بە بەرزی شاهۆ و نەڪەرۆز
گەشتر لە ڪلپەی ئاگــــری نەورۆز
گزنگی هەتاو ئاسۆی ئەم هۆزە!!
ڕۆژی هەشتی مارس لەتۆ پیرۆزە
✍ #سۆهراب_مورادنیا
(سیاوکام هەورامی)
۱۳۹٦٫۱۲٫۱۷کۆچی هەتاوی "ڕەشەمە"
.
هەربژی سۆهراب شۆرەت مرادنیا
کچ شانازییەو هەڵۆی سەر چیا
ژن دایکی نیشتمان گەل وپیاوە
ئەرکی شەڕەفە پێ ی سپێراوە
نابێ وەک کۆیلە لەبۆی بڕوانین
لەجەهل ونەزان سەرچاوەبگرین
هێمای ژن وژیان لە قەڵەم بدرێ
ئەوسا ئاواتی گەلم سەر ئەگرێ
بەوێنەی پیاویەک سان ویەک دڵ
ئەوسا ناۆ گەلان نەمێنێ موشکڵ
گەل وئایین ئەمەی پێ خوەشە
ڕووی نەزانییە ئەکا هەڕەشە
شێخ پیران کچ چەکداری بو
ئایین و دینی لەلا پیرۆز بو
جەهل ونەزانی ئسلام پێچاێەو
لای ئێمە مانا بۆ چە هەرماێەو
خەێاڵیش بەدڵ ئەمەی پێ خوەشە
جەهل نەیار نەزان ئەکەن هەڕەشە
سەید غەێاسەدین نەقشبەندی
۱۵ڕەشەمەی۲۷۲۱ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
ئافـەرەتی ڕێگای خزمەت گوزاری
بە دی هێنەری شنەی ڕزگاری
چەڪی شەرەفت لە شان ڪردووە
گوڵووڪی هیوات لە خوێن ناشتەوە
ئەتۆ سەمبولی ڪۆمەڵگای ئەمڕۆی
هەڵۆی بەرزەفەڕ سەرلووتکەی ئاسۆی
پێشەنگی سپای شەرەف و نامووس
ئاڵا هـــــەڵگری ڕێگای چارەنووس
مەشخەڵی ڕووناك بەرەی پێشکەوتن
ڕێبواری ڕێگای بەرزی سەرکەوتن
پەیام هێنەری ئاشتی و سەربەستی
دژ بە سەرمایە و پارە پەرستی !!
ماڵت سەنگەرە ، سەرمیچت ئاسمان
سەرینت خاڪی پاڪی ڪوردستان
ئامێری سازت چەڪی لای شانت
بـــۆنی بارووتە ، عەتری گیرفانت
تەقەی چەکەکەت مۆسیقای ژینە
جانتاڪەی ڪۆڵت هێمای ئەوینە
مێخەکی چەڪت لە بەرۆك داوە
میلیشیای ڕەشت بە چۆك هێناوە
ئەتۆ ناسنامەی سەوزی سەرچیای
تێڪەڵی بۆن و بەرامەی گیای
ورەی بەرزی تۆ داعشی بەزاند
لە قوژبن خزی و بارەگای تەزاند
شکۆت بە ملی شاخا هەڵواسی
بە پێناسەی تۆ (ڪۆبانیم)ناسی
بەرز و خۆڕاگر وەك (ئاگرینی)
ملوانکەی شینی ملی (عەفرینی)
شابازی سەرکەش سەرلووتکەی ئاسۆ
وەشەی (زاییفە) پـــووچەڵە لای تۆ
چی وشە هـەیە بـەرز و بەر بەڵاو
هەست وڕەستەی دڵ دەکەم تێکەڵاو
خۆشەویستی تۆ لە دڵ دەنێژم
شێعرێکی بەرزت بۆ دادەڕێژم
دیاریم بە بەرزی شاهۆ و نەڪەرۆز
گەشتر لە ڪلپەی ئاگــــری نەورۆز
گزنگی هەتاو ئاسۆی ئەم هۆزە!!
ڕۆژی هەشتی مارس لەتۆ پیرۆزە
✍ #سۆهراب_مورادنیا
(سیاوکام هەورامی)
۱۳۹٦٫۱۲٫۱۷کۆچی هەتاوی "ڕەشەمە"
.
هەربژی سۆهراب شۆرەت مرادنیا
کچ شانازییەو هەڵۆی سەر چیا
ژن دایکی نیشتمان گەل وپیاوە
ئەرکی شەڕەفە پێ ی سپێراوە
نابێ وەک کۆیلە لەبۆی بڕوانین
لەجەهل ونەزان سەرچاوەبگرین
هێمای ژن وژیان لە قەڵەم بدرێ
ئەوسا ئاواتی گەلم سەر ئەگرێ
بەوێنەی پیاویەک سان ویەک دڵ
ئەوسا ناۆ گەلان نەمێنێ موشکڵ
گەل وئایین ئەمەی پێ خوەشە
ڕووی نەزانییە ئەکا هەڕەشە
شێخ پیران کچ چەکداری بو
ئایین و دینی لەلا پیرۆز بو
جەهل ونەزانی ئسلام پێچاێەو
لای ئێمە مانا بۆ چە هەرماێەو
خەێاڵیش بەدڵ ئەمەی پێ خوەشە
جەهل نەیار نەزان ئەکەن هەڕەشە
سەید غەێاسەدین نەقشبەندی
۱۵ڕەشەمەی۲۷۲۱ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2