مامۆستا قانع
شێعری : شیوەنی نیشتمان
بە دەنگی :#خەبات_گاگلی
هەوری بەختی کوردستانە ، شیوەن و گریان ئەکا
ناڵەناڵی کوردەکانە جەرگ ودڵ بریان ئەکا
دەنگی قیژو هۆری خەڵقە دێت لە ژێر چەرخی زەمان
ئاهی مێرد کوژرای کوردە عالەمێ وێران ئەکا
دووکەڵی قرچەی دەروونی بێ جل و بەرگ وژیان
بووبە هەور و وا بەسەر کێوانەوە، سەیوان ئەکا
هێندە جاری بوو لە چاوی کوردستان فرمێسکی خەم
بێ تماشا کەن !هەزاران تانجەڕۆ و سیروان ئەکا
بۆ حەڵاڵە مالی کورد و بۆچی فەرزە کوشتنی؟
دەک خەجاڵەت بێ درۆزن !چۆن وەها پیلان ئەکا
کەس نەڵێ لافاوی ئاوە، ئاوی سووری (شیوە سوور)
خوێنی ئاڵی بەندی جەرگە، شیوەنی بابان ئەکا
قانعی فیکری بە جارێ سەرف ئەکا بۆ هۆزەکەی
نەک وەکوو یارۆ خەیاڵی سەرفی چا و قلیان ئەکا